5 193
订阅者
无数据24 小时
+87 天
+13330 天
帖子存档
5 194
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی دەچێتە بەغدا
بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی
بڕیارە سبەی یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێم، سەردانی بەغدا بکات.
شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی دارایی هەرێمی کوردستان و داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧.
ئەم سەردانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٧ بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نێردراوە و چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی بابەتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بن.
5 194
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران بە شێوەیەکی بێوێنە گۆشەگیر دەکرێت
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەوە، لەم هەفتەیەدا هیچ بڕە نەوتێکی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی دەریاوە نەهەناردە کراوە و واشنتن بە توندی سزاکانی چڕتر دەکاتەوە.
بێسنت لە لێدوانەکانیدا جەختیکردەوە کە حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی ڕکارگە و ڕێوشوێنی نوێوە کۆت و بەندە ئابوورییەکانی سەر تاران توندتر دەکات، بە جۆرێک کە لەم هەفتەیەدا هەناردەی نەوتی ئێران لە دەریاوە بۆ سفر دابەزیوە. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژی فراوانی واشنتن بۆ وشککردنەوەی سەرچاوە داهاتییەکانی حکومەتی ئێران و گوشارخستنەسەر بۆ سەر میزانیەی گشتی هەژمار دەکرێت، بە طەرزیك کە لە مێژووی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەدا بێوێنەیە لەڕووی گۆشەگیرکردنی تەواوەتییەوە.
5 194
کەسێک خۆی و دوو کەسی دیکەی بەفیشەک بریندارکرد
ئێوارەی ئەمڕو شەمە دوای ئەوەی سێ کەس لەشارەزورەوە هاتونەتە سەردانی هاوڕێیەکیان لەگوندی باریکە سەر بەناحییەی قۆرەتوو شەڕودەمەقاڵە لەنێوانیان دروست بوە ئەو کەسەی دانیشتووی باریکەیە فیشەکی بە دوولە میوانەکانی خۆیەوەناوەو برینداری کردوون و دواتر خۆشی بریندار کردوە
لەئێستادا لەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر هۆکاو چۆنێتی ڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە
5 194
🔴ئەلمۆنیتۆر: ئێران کشانەوەی ئەمریکا بە دەستکەوت بۆخۆی هەژمار دەکات
بازمیدیا-هەواڵی عێراق
پێگەی ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکی شیکاری بڵاویکردەوە، کۆتاییهاتن بە ئەرکی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق دەسەڵاتی ئێران لەو وڵاتە فراوانتر دەکات، بەڵام هاوکات تاقیکردنەوەیەکی ئاڵۆزتر بۆ تاران دەبێت سەبارەت بە چۆنیەتیی قووڵکردنەوەی هەژموونەکەی بێ ئەوەی ببێتە هۆی لاوازکردنی دەوڵەتی عێراق یان تەقینەوەی قەیرانێکی ناوخۆیی لەسەر دۆسیەی چەک و نفووز.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیسماعیل قائانئ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پا*سدا*ران، خێرا دەستکەوتەکەی وەک دەرئەنجامێکی کاری گرووپە چەکدارەکان پێشوازی لێکرد، کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە تاران بابەتەکە وەک بەشێک لە ململانێی فراوانتر لەگەڵ واشنتن دەبینێت. لەگەڵ ئەوەشدا، واشنتن هێشتا لەڕێگەی ئامرازە دارایی، ئابوری و دیپلۆماسییەکانەوە کاریگەری خۆی دەپارێزێت.
ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پاساوی بەردەوامبوونی چەکی دەرەوەی دەوڵەتی عێراق ناهێڵێت، ئەمەش دۆخێکی هەستیار بۆ حکومەتی عێراق دروست دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەک. لە هەمان کاتدا، ئاراستەیەکی سیاسی لە عێراقدا هەیە کە پێیوایە سەروەریی ڕاستەقینە مانای سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی دەگەیەنێت لە هەر دوو نفووزی ئەمەریکی و ئیرانی بەیەکەوە،لە کۆتاییدا، لێکدانەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئاستەنگی ڕاستەقینەی بەردەم تاران ئێستا دەستپێدەکات.
5 194
بەهۆی شەحنکردنەوەی مۆبایل ماڵێک لە کۆیە سووتا
بەرگری شارستانی کۆیە ڕایگەیاند، تیمەکانیان ئاگرێکیان لە گەڕەکی کەکۆن کۆنتڕۆڵ کردووە کە بەهۆی شەحنکردنەوەی مۆبایلەوە لە ماڵی هاووڵاتییەکدا کەوتبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی، توانراوە بەشێک لە ماڵەکە لە سووتان ڕزگار بکرێت و ڕووداوەکە تەنها زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.
5 194
ڕۆیتەرز: سوپای پاکستان 40هەزار سەرباز ڕەوانەی سعوودیە دەکات بە مەبەستی پاڵپشتی و بەرگری لە وڵاتەکە
5 194
+7
بەوێنە؛ فێستیڤاڵی ترێ و بەرهەمی خۆماڵی لە دهۆک دەستیپێکرد
وێنە؛ سامان حەسەن ـ بازمیدیا
5 194
ئاری ئەحمەد: رەزامەندی لەسەر پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو دراوە
بازمیدیا ـ هەواڵی ناوخۆیی
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی ئاو دەربڕیووە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە کە پڕۆژەکان بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و کەمکردنەوەی کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکانی سۆران، خەبات، کەلار و کۆیە و هەروەها فراوانکردنی تۆڕی ئاوی قەندیل، پیرمام و شەقڵاوە جێبەجێ دەکرێن.
ئاری ئەحمەد دەشڵێت؛ هەموو نەخشە و لێکۆڵینەوە ئەندازیارییەکانی پڕۆژەکان تەواو کراون و ئەگەر کێشەی دارایی نەبێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.
5 194
بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا هەنگاوەکانی داهاتووی شەڕی ئێران و حو*سییەکان تاوتوێ دەکەن
بازمیدیا ـ هەواڵی نێودەوڵەتی
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی ئاشکرای کردووە کە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتیی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و نهێنیدا لە کامپ دەیڤید، هەنگاوەکانی داهاتووی شەڕی دژی ئێران و ملمڵانێی سعوودیە و حووسییەکانیان تاوتوێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە، پیت هێگسێت وەزیری جەنگ و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئەمەریکاش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە. کۆشکی سپی پێشوەختە هیچ ئاماژەیەکی بە کۆبوونەوەکە نەداوە و هیچ لێدوانێکیشی لەبارەیەوە نەداوە.
ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە لە حوزەیرانی ٢٠٢٥، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، ئەنجام درابوو.
5 194
ماڵپەڕی حورەی ئەمریكی: حو*سییەکان پێگەی خۆیان لە عێراق فراوانتر کردووە
ماڵپەڕی حورەی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند:حو*سییەكانی یەمەن بە هاوكاری حز*بوڵڵای لوبنان و سوپای پا*سداران بوونیان لە عێراق فراوانتر كردووە.
هەروەها ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش داوە حاجی حامید بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە سوپای پا*سداران راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەم هەماهەنگیانە دەكات،هەروەها چالاكییەكانیان لە ناوچەی جورف لسەخرو سنووری سعودیە چڕ بووەتەوە و بەشدارن لەو چالاكییەكانی پەیوەیست بە فڕۆكەی بێفرۆكەوان و مووشەك.
5 194
باڵەخانەیەک لە هەولێر ئاگری گرت
پەیامنێری بازمیدیا لە هەولێر؛ باڵەخانەیەکی شاری مامۆستایان لە هەولێر ئاگری گرت، چەندین کەس لەنێو باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە
5 194
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق: ئامادەین نێوەندگیریی لەنێوان تاران و واشنتن بکەین، چونکە نامانەوێت جەنگێکی دیکە هەڵبگیرسێت
5 194
🚨پەیامنێری بازمیدیا: کەسێک لە قەزای خەبات بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کـ.ـوژرا
د. مەروان زراری، بەرپرسی بنکەی فریاکەوتنی خەبات، بە پەیامنێری بازمیدیای ڕاگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای خەبات، کەسێک کوژراوە کە بۆ ناوبژیوانی و چارەسەرکردنی کێشەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا چووبووە ناوەڕاستیان.
5 194
+5
بەوێنە؛لە کەش و هەوایەکی باراناویی هاوینەهەواری بێخاڵ جمەی دێت لە گەشتیاران
وێنە: بازمیدیا ـ نازم حەمەدئەمین
5 194
واشنتۆن پۆست:ئەمریکا 20 هەزار سەربازی دیکە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
5 194
ئەلمۆنیتۆر: ٥٠ هەزار چەکدار لەوانەیە چەکەکانیان ڕادەست نەکەن
بازمیدیا ـ هەواڵی عێراقی
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی (Al-Monitor)؛ زیاتر لە ١٠ گرووپی چەکداری نزیک لە ئێران، کە ژمارەی چەکدارەکانیان بە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، لەوانەیە لە داهاتوودا چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی عێراق نەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم گرووپانە بەشێکن لە «بەرەی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق» و هەندێکیان بە ئاشکرا دژی پلانەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و یەکخستنی هێزە چەکدارەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتن.
هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گفتوگۆکان لەسەر ڕێکخستنی چەک بەردەوامن، بەڵام هێشتا ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان نەکراوە.
5 194
+6
🔴بنەسڵاوە.. ئامادەکارییەکانی پێش هاتنی وەرزی زستان دەستیپێکرد
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، سەرجەم سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری بە مەبەستی دەستپێکردنی ئامادەکاریی وەرزی زستان و بارانبارین ڕاسپارد.
لەم چوارچێوەیەدا وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان و بارانبارین بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاوی زیادە و لافاو، لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەوە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، هەڵمەتێکی گەورەی خاوینکردنەوەی ئاوەڕۆ و ژێرپرد و ڕێڕەوە ئاوییەکانی سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە دەستیپێکرد.
