fa
Feedback
Baz باز

Baz باز

رفتن به کانال در Telegram

کەناڵی باز لە تێلیگرام

نمایش بیشتر
5 041
مشترکین
+324 ساعت
+37 روز
+3730 روز
آرشیو پست ها
🔴لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی خراپی ڕێگاوبان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گو
🔴لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی خراپی ڕێگاوبان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی هیزۆپ لە دەڤەری ڕاپەڕین، کەسێک گیانی لەدەست دا و 3 کەسی تریش بریندار بوون.

🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا کە بەڕێز دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمیش ئامادەی بوو، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کورتەیەکی لەبارەی بڕیاری نەهێشتنی دیاردەی دزێوی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە و هەروەها بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە بنیاتنانی عێراقی تازە داوای پشتیوانی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق. هەروەها هەماهەنگی و یارمەتییەکانی دامودەزگە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و سوپاس و پێزانینی خۆی و دەستەی دەستپاکیی عێراقی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد. هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد. هەروەها پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکوومتی فیدڕاڵ بۆ بڕیاری بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران ڕاگەیاند و بە ئەرکێکی پیرۆز وەسفی کرد. سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هەرێمی کوردستان ببێتە پەناگەیەک بۆ گەندەڵکاران و لەو پڕۆسەیەدا هێڵی سوور لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە. سەرۆک بارزانی باسی لەوەش کرد کە سەرگرتنی پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پێویستی بە بەردەوامی هەیە و نابێ وەستانی تێبکەوێت و لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەریدا بێت.

🔴وەزیری نەوتی عێراق: ناتوانین سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین
🔴وەزیری نەوتی عێراق: ناتوانین سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین

🔴ئاڵدار خەلیل سەرکردەی پە*کە*کە: ئێمە باوەڕمان بە (برایەتی گەلانە) نەک دەوڵەتی کوردی و کوردستان. ئاڵای کوردستانمان قبوڵ نیە.
🔴ئاڵدار خەلیل سەرکردەی پە*کە*کە: ئێمە باوەڕمان بە (برایەتی گەلانە) نەک دەوڵەتی کوردی و کوردستان. ئاڵای کوردستانمان قبوڵ نیە.

🔴 مام عەلی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا مام عەلی، تەمەن 63 ساڵ، لە ڕووداوە هاتووچۆوەکەی سەر ڕێگای کەسنەزان گیانی ل
🔴 مام عەلی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا مام عەلی، تەمەن 63 ساڵ، لە ڕووداوە هاتووچۆوەکەی سەر ڕێگای کەسنەزان گیانی لەدەست دا.

کارکردن لە پرۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە شاری هەولێر دەستی پێکرد دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژە
+3
کارکردن لە پرۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە شاری هەولێر دەستی پێکرد دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەکەی دانا، ئەمڕۆ بەفەرمی کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکرد. بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، وەزیری ئەوقاف و کار و باری ئاینی و پارێزگاری هەولێر سەردانی شوێنی پرۆژەکەیان کرد و لەگەڵ ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، لەسەر ڕەوتی جێبەجێکردنی کارەکان گفتوگۆیان کرد. مزگەوتەکە بە ڕووبەرێکی زیاتر لە ٢ ملیۆن مەتر دووجا دادەنرێت و لە تەنیشتی پارکێکی گەورە دروست دەکرێت کە زیاتر لە ١ ملیۆن دار، درەخت و گوڵ لەخۆ دەگرێت. هەروەها دەریاچە و تاڤگەیەکی دەستکردی گەورە لە پرۆژەکەدا بەڕێوە دەبرێت. دیزاینی مزگەوتەکە لەسەر بنەمای ڕەشماڵی کوردی داڕێژراوە و هێما و نەخشە کوردییەکان لەگەڵ تەلارسازیی نوێ تێکەڵ کراون. پرۆژەکە تەنها مزگەوت نییە، بەڵکوو شوێن بۆ خوێندن و فێربوون، چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان، بۆنە ئایینییەکان و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان لەخۆ دەگرێت. دیزاین و جێبەجێکردنی پرۆژەکەش بە توانای ئەندازیار و کارمەندانی خۆماڵی بەڕێوە دەچێت. چاوەڕوان دەکرێت مزگەوتی گەورەی بارزانی لە داهاتوودا ببێتە یەکێک لە شوێنە ئایینی، کەلتووری، کۆمەڵایەتی و گەشتیارییە دیارەکانی هەولێر.

بەپەلە پەیامنێری بازمیدیا لە هەولێر: کەمێک پێش ئێستا لە کەسنەزان بارهەڵگرێک خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان لە ڕووداوەکەدا قوربانی هەیە

⭕️هەستتان پێکرد؟ کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری قەزای پێنجوێنی هەژاند

📡

📣

میدیای ئەمریکی:واشنتن جەنگی خنکاندنی تاران دەگوازێتەوە بەغدا بازمیدیا-هەواڵی عێراقی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی کریستیان ساینس مۆنیتۆر
میدیای ئەمریکی:واشنتن جەنگی خنکاندنی تاران دەگوازێتەوە بەغدا بازمیدیا-هەواڵی عێراقی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی کریستیان ساینس مۆنیتۆری ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە توندکردنەوەی هەڵمەتی ئابووریی واشنتن دژ بە ئێران، عێراقی خستووەتە چەقەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات، بەوپێیەی بەغدا بووەتە گەورەترین دەروازەی ئابووریی ماوەتەوە بۆ تاران و شادەماری سەرەکیی دەستکەوتنی دۆلار، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیمارات پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد. بەپێی ڕاپۆرتەکە، تاران هەوڵ دەدات لەڕێگەی گرووپە چەکدارەکان و تۆڕەکانی سپیکردنەوەی پول و دراوەوە ئەم دەروازەیەی بپارێزێت، ئەمەش سەرۆکوەزیران علی زەیدی خستووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە کۆنتڕۆڵکردنی سیستەمی دارایی، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا تا ڕێکەوتی 30ـی ئەیلوول. لە بەرامبەردا، واشنتن لەڕێگەی باڵادەستیی بەسەر داهاتی نەوتی عێراق لە بانکی فیدراڵیی نیویۆرک و سەپاندنی سزای توند بەسەر بانکە عێراقییەکاندا گوشارەکانی زیاتر کردووە، تا ئاستی ڕاگرتنی کاتیی ناردنی شایستە دۆلارییەکان…

ئەکسیۆس: ئەمریکا لە ئێستادا نیازی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران نییە بەپێی راپۆرتی «ئەکسیۆس»، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا پلانی
ئەکسیۆس: ئەمریکا لە ئێستادا نیازی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران نییە بەپێی راپۆرتی «ئەکسیۆس»، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا پلانی هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران نییە و سەرنجی سەرەکیی خۆی خستووەتە سەر توندکردنەوەی گەمارۆ ئابووری و سزاکانی دارایی. بەپێی سەرچاوەکانی ئەکسیۆس، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەم هێڵە سیاسییەی بۆ چەند هاوپەیمانی بیانی ڕوونکردووەتەوە و واشنتن تا دوای هەڵبژاردنە نیوەخولییەکان لە هێرشی ڕاستەوخۆ دوور دەبێتەوە، مەگەر ئێران دەستپێشخەرییەکی سەربازی بکات. هەروەها ئەمریکا دەڵێت گەمارۆ و فشارە ئابوورییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر ئابووری ئێران داناوە و واشنتن بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی تاران.

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد
مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد

ڕۆیتەرز:ئەمریکا کارمەندانی دەگەڕێنێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕوویتەرز لە دوو سەرچاوەی بەرپرسەوە، وی
ڕۆیتەرز:ئەمریکا کارمەندانی دەگەڕێنێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕوویتەرز لە دوو سەرچاوەی بەرپرسەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی کردووە بە گەڕاندنەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکانی لە بەغدا، بەیروت، تل ئەبیب و ڕیاز. ئەم هەنگاوەی واشنتۆن دوای ئەوە دێت کە پێشتر بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران و لەبەربەرچاوگرتنی مەترسییە ئاسایشییەکان، گشت ئەو فەرمانبەرانەی لە باڵیۆزخانەکانی ئەو چوار وڵاتە چۆڵکردبوو، بەڵام لە ئێستادا و لەگەڵ ڕەوشی نوێدا پرۆسەی پێشوازیکردنەوە و دەستبەکاربوونیان دەستی پێکردووەتەوە.

🔴مەزلوم عەبدی: ئەرکی هێزەکانی هەسەدە وەک هێزێکی سەربازی سەربەخۆ کۆتایی هات…

🔴دابه‌شكردنی 1500 ژەمە خۆراکی گەرم بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە درێژایی ساڵ، لە بۆنە
+6
🔴دابه‌شكردنی 1500 ژەمە خۆراکی گەرم بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە درێژایی ساڵ، لە بۆنە نەتەوەیی، ئاینی و نیشتیمانییەکاندا، بە هەستی بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵایەتی، بەردەوامە لە پشتیوانی و هاوکاریی کەسانی پێویستدار و خێزانە کەمدەرامەتەکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا بەشداریی ئەو بۆنانە بکات و پەیامی خێرخوازی و هاوکاری بڵاو بکاتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، محەممەد (د.خ)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هه‌ماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گەلیاوه‌، لە ڕێکەوتی 25/8/2026، 1500 ژەمە خۆراکی گەرمی دابەش کرد. ئەم چالاکییە بە ئامانجی بەشداریكردن لە خۆشحاڵیی ئەم بۆنە پیرۆزە و پشتیوانیکردنی کەسانی پێویستدار ئەنجام درا، و به‌شێكه‌ لە بەردەوامیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پەرەپێدانی ڕۆحی خێرخوازی، هاوکاری و هاوبەشیی کۆمەڵایەتی لە بۆنە جیاوازەکاندا.

دۆناڵد تڕەمپ:قەیرانێکی مرۆیی لە ئێران هەیە، دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێت
دۆناڵد تڕەمپ:قەیرانێکی مرۆیی لە ئێران هەیە، دەبێت دەستبەجێ ڕابگیرێت

🔴پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پێ
🔴پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان لەدرێژەی زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە سەدەی بیستەم، لە بیست و پێنجی ئابی 1988 هەتا شەشی ئەیلوولی 1988 ڕژێمی عێراق هەڵمەتێكی نامرۆڤانەی لە بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی دەڤەری سەربەرزی بادینان بەڕێوە برد. لەو پیلانەدا تاوانی كیمیابارانكردن و گرتن و كوشتن و ڕاگواستنی زۆرەملێ و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن هێزەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراقدا جێبەجێ كرا. لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتیی كوردستان كۆمەڵكوژ و بێ سەروشوێن و ئاوارە كران و سەدان گوندیش خاپوور و وێران بوون. ئامانجی سەرەكیی ڕژێم لەو تاوانە گەورەیە گۆڕینی دیموگرافی كوردستان و جێبەجێكردنی سیاسەتی زەویی سووتاو و شكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بوو. بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەركەوت و ئەوە دوژمنان و تاوانباران بوون كە ڕووخان و بوونە پەندی ڕۆژگار. لە یادی سی و هەشت ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و گەرمیان و بارزان و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەنێرین. لەو یادە دڵتەزێنەدا ڕایدەگەیێنین ئەركی سەر شانی دەوڵەتی عێراقە كە قەرەبووی هەموو ئەو تاوان و پێشێلكاریانە بكاتەوە كە لەدژی گەلی كوردستان ئەنجام دراون. مسعود بارزانی 25ی ئابی 2026

🔴حکومەتی چین: هاوکاریکردنمان لەگەڵ ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە
🔴حکومەتی چین: هاوکاریکردنمان لەگەڵ ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە لە دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا و ڕایگەیاند، هاوکاریکردنەکانیان لەگەڵ ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هۆشدارییش دەدات لە مەترسیی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.