انجمن ادبی کاژه مهاباد
Open in Telegram
ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................
Show more502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
من پڕم لە دەستی کچێک
.
یوونس ڕەزایی
.
.
لە دەماری دارەوە دەستێک هات
بێشکەی وەرزێکی لە مندا ڕاژاند
بووم بە پرسیارێکی سەوز
وڵامم لە دەریا ببیستن.
لە نیگای دەریاوە دەستێکی روون ڕووانی
دیمەنی شەقامێک لە مندا خۆیا بوو
بووم بە نیشانەی سەرسوڕمان
واتام لە ئاڵۆزیی شاردا ببیننەوە.
لە چاوەڕوانیی شارەوە دەستێک بە دوو ئەنگوستی ئاماژە
رێگای سبەینێی لە مندا زیندوو کردەوە
بووم بە دوو خاڵی لەسەریەک
:
درێژەی وتەکانم
لە شاخەوانەکان ببیستن
کە ڕەچەڵەکی ڕستە لە بەرزایی دەبینن.
دەستێک بە ئەنگوستی
لەشی مانگی دواند
مانگ بوو بە دوو بەش
بە بەرچاوی دونیاوە
بەشێک بسکی باخی تێدا
بە شنەیەکەوە
دەچێتەوە سەر شێوەی چۆم.
بەشێکیش نەققاشی چیا و
سەفەرنامەی روونی کچان.
من لە موعجیزە دەگەڕێم
لە سەرەتای نازڵ بوونی ئایەتی کۆڵان
لە کۆتایی ئاڵۆزیی ئێوارانی دونیا.
ئەو کاتەی کەسێک
پاڵی بە دارتێلێکەوە داوە روو لە خۆر
بیر لە خوێنێک دەکەمەوە
رەنگی لە ئاسماندا دەبینم.
من لە موعجیزەیەک دەدوێم
بۆی زەوین بدا
رێنووسی ئەوین بە فەرمی بناسێ
بن زاری رۆژئاوای دونیای هەبێ و
ڕاوێژی
وە چاوی ژنانی رۆژهەڵاتی جیهان بچێ.
من لە موعجیزەیەکدا دەژیم
دەستی کچێکم ماچ کرد و
دونیا دەنگی داوە
لە خەونی وشەمدا.
ئێستا بە هەزار توێی شێعرێکدا
رادەبوورم
دەست لە دەستی نیشتماندا
زەوی؛ بەشێک لە وشەکان
دەریا؛ پاژێک لە رستەکان
جیهان؛ هەموو نیگای ژنان.
کۆتایی موعجیزەیەک لە قاو دەدەم
کە ئێوەن
خوێنەرانی جوانیی زام و
بەردەنگانی سەوزی
سبەی.
من پڕم لە دەستی کچێک
کە خەریکی نەققاشی تەنیایی باخە.
.
.
@younesrazaie
Repost from 📚 کتاب گزینگ 📚
کوێری بەرهەمێکی تایبەت و سەمبولیکە. ڕۆمانێکی سەرانسەر ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و ڕامیارییە کە شپرزەبی و ئاڵۆزی کۆمەڵگا و مرۆڤەکانی سەرلێشێواو و کاس و وڕی ناو خۆیان و پێوەندییە کۆمەڵایەتێکانیان بە نومایش دەدرێتێ. ڕۆمانێک بە دوور لە سنووری زەمان و مەکان. پێداگری و سوور بوونی ساراماگۆ لە سەر ئەم بابەتەیە کە کردەوە و ئاکاری بەشەری دە» کەش و دۆخی تایبەت» دامانا پەیا دەکات و پێوەرێک بۆ داوەری کردن بوونی نییە. چوون بار و دۆخی تاکەکان بە دایمە دە ئاڵ و گۆڕدایە و هیچ کات وەستان و قەتیس بوون بە خۆوە نابینێ.
...
📚 | کوێری
✍🏻 | ژۆزێ ساراماگۆ
📝 | کەماڵ هووشمەند
🖨️ |#بیریار
...
@gzingbook
Repost from سکڵی دڵ... ڕ.ش هاوڕاز
هەواڵێ لە هەڤاڵێ
بەوپەڕی دڵخۆشی لە خزمەت ئازیزان و تامەزرۆیانی وشە و وێژە ڕادەگەیەنم، ئەوینداری ئەدەب و شەیدای قەڵەم، بەڕێز ئەندازیار کەماڵ هووشمەند، وەرگێری مەهابادی، دوو کتێبی لە ژێر چاپ هاتنە دەر و وەک دیاری خەڵاتی پەرتووکخانە و ماڵی ئەدەبی کوردی کرد.
کاک کەماڵ لەو کوڕە کوردە و روح سووکانەیە کە کاتێ لە لای دادەنیشی، لە بیستنی ڕاوێژی شیرین و کوردانەی تێر نابی و زۆر زوو بۆت دەردەکەوێ کە چەندە هەستیار و دڵسۆزانە زمانی کوردی بێژە دەکا.
کوێری، لە ژۆزێ ساراماگۆ و تەندووراو، لە میخایل شۆلۆخۆف، ئەم دوو خەڵاتە بەپێزەن کە هاوڕێیان دەتوانن لە کتێب فرۆشی گزینگ، هەڵکەوتوو لە شەقامی وەفایی شاری مەهاباد وەدەستی خەن.
خۆشەویستان لە شارەکانی دیکەی کوردستانی جوان دەتوانن لە گەڵ ژومارە تەلەفوونی ژیر پێوەندی بگرن و داوای ئەو دوو دیاریە بە نرخە بکەن.
📞 09144448537
👇👇👇
@Skllidll2
Repost from Bidar
⭕️ دورههای آفلاین (ضبطشده) / بههدایت کاوان محمدپور
🔹 چالش با بوطیقای ادبی؛ بومیسازی ژانر/ ۴ جلسه ۲ ساعته
https://t.me/bidarcourses/346
🔹 خِرَد رُمان؛ زندگی مصون از تعرض/ ۴ جلسه ۲ساعته
https://t.me/bidarcourses/444
🔹 اندیشیدن به امر معمولی؛ رمانها چگونه فکر میکنند؟ / ۴ جلسه ۲ساعته
https://t.me/bidarcourses/700
در صورت تمایل به تهیه هر یک از این دورهها، لطفا از طریق یکی از راههای ارتباطی زیر با ما در تماس باشید.
شمارهی تماس و واتس اپ: ۰۹۳۸۱۳۶۰۶۹۴
۰۲۱-۸۸۸۹۱۸۴۳
سایت: www.bidar.school
ایمیل: institutebidar@gmail.com
تلگرام: t.me/bidarschool
اینستاگرام: bidar.school
کانال یوتیوب:Bidar School
آدرس: مدرسهی بیدار، خیابان نجات الهی، کوچهی نوید، پلاک ۴، طبقهی همکف شرقی
@bidarschool
@bidarcourses
Repost from گالری قادری
کە ڕووت وەک خۆر لەبەر پەنجێرە هەڵدێ
لە کۆڵانی دڵا ئەستێرە هەڵدێ
ترووسکەی چاوی تۆ
ڕۆشن دەکا ڕێم
دەتارێ شەو, خەم و تەم لێرە هەڵدێ
#ئەمین_گەردیگلانی
Repost from هاژه هنری
🔴 وزیر ارشاد از قطبالدین صادقی تجلیل کرد
🔹وزیر فرهنگ و ارشاد اسلامی روز سه شنبه در بازدید از آکادمی هنر قطبالدین صادقی در سنندج، از تلاش و سرمایهگذاری این هنرمند نام آشنای کشور در ایجاد مجموعهای فرهنگی و هنری تجلیل کرد.
🔹 سیدعباس صالحی روز سهشنبه در بازدید از آکادمی هنر قطب الدین صادقی، اظهار کرد: قطب الدین صادقی از هنرمندان برجسته کشور است که افزون بر کار هنری در زمینه پژوهشی هم فعالیت می کند.
🔹وی با اشاره به اینکه قطب الدین صادقی نمادی برای هویت فرهنگی منطقه است، افزود : این هنرمند شاخص کشوری با ایجاد مجموعه ای فرهنگی و هنری و سرمایه گذاری در این بخش نشان داده هنرمند هرچقدر مشهورتر و شناخته شده تر شود بیشتر به ریشه ها و اصالت خود توجه می کند.
🔹وزیر فرهنگ و ارشاد اسلامی از نگاه و رویکرد قطب الدین صادقی قدردانی کرد و گفت: امیدواریم این نوع نگاه در جامعه ما افزایش یابد.
١۴٠۴٫۰۸٫۰۶
🆔 @HajeNews
Repost from مزراویلکە
هیوا
یادی بەخێر
کاک عەبدوڵڵا یەکن لە دێ بوو، تەمەنی هەڵکشابوو، زگی لێ زەڵام ببوو،
چووبوو ڵای دوکتوری، دوکتوریش پارێزی بۆ دانابوو پێی وتبوو جەمی شەوێ نابێ نانی بخۆی، کاک عەبدوڵڵا هاتبووە ماڵێ، دەیان کوت هەموو ڕۆژێ پێش بانگی شێوان، بە پەڵە دەهاتەوە، دەیکردە هات و هاوار، دەیکوت خەجێ خەجێ زوو بە نانم بۆ دانێ تا شەو دانە هاتووە، نانی شەوێی ئیواران دەخوارد، ئەگەر خەڵک لێیان دەپرسی لەگەڵ زگت چۆنی دەستێکی بە سەر دادێنا و دەیکوت لە کنە خۆ شەوانەش نانی ناخۆم!!!! وانییە خەجێ?? خەجێش بەرێ بەخوای فەقیرە
هەر ئیواران نانی دەخوا
ژێدەر: کۆڕی زایەڵە
@mzravilka
Repost from هفته نامه سیروان
شماره کامل ١٣٤٩ سیروان تاریخ ٣ آبان ماه ١٤٠٤
#سیروان
#مناطق_کردنشین
#کردستان
#کرمانشاە
#ایلام
#آذربایجان_غربی
Repost from لە داوێنی ئاربەباوە
❄️🌦ئاگاداری
(گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا)
بۆ گۆڤاری ژماره ٦٦
تایبەت به مانگی
سەرماوەزی ۲۷۲٥
┄┅┅✿❀✿┅┅ قژەکانت
درێژترین
شەوی ئەم ڕۆژهەڵاتەیە
کە حەزناکەن بۆ ساتێکیش
مەودا بدەن بە کازیوە!
#ک_د_ئازاد
┄┅┅✿❀✿┅┅┄┄
بەرهەمەکانتان
لە ٥ تا ۲۰ی مانگ
بۆ ئایدی خوارەوە بنێرن
@kdazad
┄┅┅✿❀✿┅┅┄┄
تکایە ئەو خاڵانە ڕەچاو بگرن :👇
ـ بەرهەم
(بە هەر شێوەزارێکی کوردی)
ـ وێنەی تازەی نووسەر، وەرگێڕ
ـ شوێنی ژیان
ـ سەرچاوە
ـ ......
بێ هەڵەی نووسین
✅ تکایە بەرهەمێک بنێرن، کە بۆ یەکەم جارە بڵاو دەبێتەوە
لە گەڵ ڕێز و سپاس
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
🖊 ئهستێــــره ...
✍ دکتر عبدالرحمن شکور... هاوڕاز
🎙 خوێندنهوه: ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
@skllidll2
Repost from شاهۆی وێژەوان
نالی و ئەخلاقی شیعری/ وانەگوتاری عەبدولخالق یەعقووبی/ بەرنامەی ئەدەبیی وێژنگ/ ساڵی 2022
Repost from دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
نووسەر و ڕۆماننووسی کورد، بەختیار عەلی، لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەزگای میدیایی The Amargi باس لە زیرەکیی دەستکرد دەکا.
نووسەری کورد بەختیار عەلی دەربارەی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییانەی زیرەکیی دەستکرد دەڵێ: کێشەی گەورەی زیرەکیی دەستکرد ئەوەیە تەنیا دەتوانێ زانین بەرهەم بهێنێ. لە کاتێکدا زۆربەی داهێنانەکانی مرۆڤ لەو ڕووبەرانەدایە، مرۆڤ نایزانێ. کێشەی زیرەکیی دەستکرد ئەوەیە ناتوانێ کار لەسەر ڕووبەرە نەزانراوەکاندا بکا.
لە درێژەی گفتوگۆکەدا بەختیار عەلی دەڵێ: هەر کاتێک لە گەڕانماندا بۆ زانین دەگەینە دەرئەنجامێک، خودی ئەو دەرئەنجامە دەریایەکی گەورە لە نەزانینمان بە ڕوودا دەکاتەوە. واتە ئێمە چەند بزانین، چەندە ڕووبەری زانینمان فراوان بێ، هاوکات لەگەڵیشیدا ڕووبەری نەزانینیشمان فراوان دەبێ.
ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنی میدیایی بەختیار عەلییە پاش 7 ساڵ، لەم چاوپێکەوتنەدا رۆماننووسە کوردەکە هەوڵ دەدات سەرنجی لەسەر پرسەکانی ڕۆژ چڕ بکاتەوە و لە بەشێکی گفتوگۆکەشدا وەک یەکێک لە کاریگەرترین داهێنانە نوێیەکان مرۆڤ، باس لە ڕۆڵی زیرەکیی دەستکرد دەکا.
@dastnoosxane
✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی
۳ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ هەتاوی
@irajmoradi
💧ناگەم بە بەهار...
ناگـەم بە بەهار،
هەر لەم زستانە سارد و سـڕەدا
خۆم و ڕۆحـی ئاخرین ئیلهامی شێعرم ئەسپەردە
دەکەم بە ماوای هەتاییم
لە سینەی ساردی گۆڕستان.،،
لەسەر کێلم بنووسن،
توخوا یاران،
شاعێرێک دڵ پڕ لە خۆزگە مرد
کە عاشق بوو بە خاکی پاکی
کوردستان...
✍ ناسـر زامـدار
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
💧بە ناوی...
بە ناوی دراو
بە ناوی دڕاو
بە ناوی مراو
بە ناوی جاو
بە ناوی بڕاو
بە ناوی گاو
بە ناوی داو
بە ناوی ڕاو
بە ناوی گڵاو
بە ناوی گلاو
بە ناوی ئاو
بە ناوی خاو
بە ناوی چاو
بە ناوی قاو
بە ناوی ناو
بە ناوی ماو
بە ناوی هەموو
جگە لە میاو
میاااووو
میااااووووو
باوووو!!!
✍کەسەر پیرزادە
💧مۆ...
نامۆ
دەبێ ببێ
بە مۆ
نامۆ
هەر دەبێ
ببێ بە مۆ
نامۆ
دەبێ بە مۆ...!
مۆ
دەبێ ببێ
بە نامۆ
مۆ
هەر دەبێ
ببێ بە نامۆ
مۆ
دەبێ بە نامۆ...!
✍کەسەر پیرزادە
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
خوێندنەوەی ڕۆمانی ڕسکان لە بیر نەکەن.
خۆتان بخوێنەوە. هاوڕێی خوێندنەوە، نووسین و وەرگێڕان بن.
پێکەوە بوون لە نێو چەقی دژواریدا،ڕسکان لە نێو بەردەڵانی ئەستەمدا گەورەترین هەل و درفەتە کە تەنیا لە کۆڕی نیشتمان دۆستان دەوەشێتەوە. لە تخووبی ئەم چنراوەدا تەنیا ئایینێک دەتوانێ هەڵقوڵاوی کانی بەردینە بێت ئەوە ئایینی کورداییتییە.با نەوەی نوێی ئەم دەڤەرە جیاوز بن و هەگبەی ئاواتەکانیان بە چنینەوە بچنن.چوونکوو بوونێک نەخولقاوە.پێویستییەک ها لە ئاردا، ڕسکانێک ها بەڕێوە. مافوورەکە کۆمان دەکاتەوە. با کیژان و کوڕانی لەوەند و چاو قاییم لە شێوەی مانگ بە هەوێنی زاگڕۆسەوە، بە دەس،بە ناخ، بە مێشک مافوورە بچنن چوونکوو ئەمە تەوزییمە،ئەمە ئەرکی ڕسکانی ناخە تا سەر کرۆکی ئێسقان."
📚https://t.me/Chawshinibawekhlifah
📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Repost from 🌾بەفرین شەڕەفڪەندے🍃🌸
خولی سێیەمی فیستیڤاڵی ئەدەبی گەرمیان
:
شیعر:
ـ ژنێک درۆزنانە پێدەکەنێت_ ئەحمەد مستەفا زەکی/ بالیسان
ـ خۆم و قولانجێک سێبەری شکاو _ ئەکرەم هەواس/ کەلار
ـ ئاسەواری ڕۆژە خوارەکان _ سۆران ساڵح/ هەولێر
ـ ئەو برینانەم کەساڕێژ نەبوون_ ڕووخۆش مستەفا/ ڕانییە
ـ ڕۆژهەڵات و کوفرە شیرینەکانی _ پەروێز هوما/ کەلار
ـ کەڤالەکێ ڕوندەکان _ نایف محمود حسین/ دهۆك
ـ لەهەینیدا دەمرم _هاودەم فاروق/ کفری
ـ یەک خوداو دوو مرۆڤ _ ئالان شێرکۆ/ سلێمانی
ـ کوڵانی من و کتریە ساردو سڕەکانی شار _ بابان عبدولرحمان.
چیرۆک:
١- دڕک _بەسێ بەشیر/ هەولێر
٢- تەمەنێک لەژیان بەتاڵ _ بەفرین شەرەفکەندی/مەهاباد
٣- سڕهەڵماڵین _ ماجد خەلیل/ هەورامان
٤-ڤایرۆسی کاغەزەکان_ عومەر حسین/ ڕانیە
٥- پێڵاوە سورەکە _کۆژین ڕەشید/ ڕزگاری
https://t.me/basharafkandi
Repost from پایگاه خبری هاژه
🎥 بینەر بن//
🔴 پەردەلادان لەسەر کۆمەڵەشێعری غوربەت لە مەهاباد
١۴٠۴٫۰٨٫٠١
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
