en
Feedback
انجمن ادبی کاژه مهاباد

انجمن ادبی کاژه مهاباد

Open in Telegram

ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................

Show more
502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
بانگەوازێك بۆ توێژەران و لێكۆڵەرانی هێژای بواری هزر و ڕامانە (تیۆری) و مەعریفە
بانگەوازێك بۆ توێژەران و لێكۆڵەرانی هێژای بواری هزر و ڕامانە (تیۆری) و مەعریفە

+5
سروەی ساڵی 1374

گۆڤاری ژمارە ٦٦: لە داوێنی ئاربەبا سەرماوەزی٢٧٢٥ (۱٤۰٤ی هەتاوی) سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد

📚📚📚کورتە چیرۆکی: لەیلی و مەجنوون 📝📝📝نووسین و خوێندنەوە: ئەسعەد قادری(پاشا) 📁📁📁ئەڕشیفی: فەرەیدوون حەکیم زادە 🎶🎶🎶ئامادە کردنی: ئێستریۆ ئەسرین مەهاباد بە یادی ئەسعەد قادری

ئەمشەو شەوی بەراتە شەوی جێژن و خەڵاتە لە بیرتان نەچێ: وەک جاران ئەم شەوی پێنج‌شەمۆیەش گۆڤاری سروە لەسەر کاناڵ دادەنێین. (ژمارە 105 هەتا 116 ــــ ساڵی 1374ی هەتاوی) کاتژمێر: 9ی شەو پیرۆزتان بێ 👇👇👇👇 🆔 @govarikurdi

🎥 بینەر بن// 🔴 ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی فێستیواڵی ئاسمان ١۴٠۴٫۰٨٫۲٨ 🆔 @HajeMedia 🆔 @HajeNews

بەم زوانە لە مەهاباد بەڕێوەدەچێ...😍😍😍 شانۆنامەی: چەرمەسەرییەکانی پیاوێکی مردوو https://t.me/basharafkandi

Repost from هاژه هنری
🔴دوا زانیاری لەبارەی تەندروستیی مامۆستا سووتاو لەم لینکەدا بیخوێننەوە:👇 📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=24266 @Haj
🔴دوا زانیاری لەبارەی تەندروستیی مامۆستا سووتاو لەم لینکەدا بیخوێننەوە:👇 📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=24266 @HajeNews

‍ ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی◉ حەفتا و پێنجەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو. تەوەر:  مرۆڤی سەرەتایی لە موکریان( ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان) وتاربێژ:  ڕەحمەت نادری بەڕێوەبەر: یاقووب خزری دانیشتنی  ژمارە حەفتا و پێنجی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ  و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو. ☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە درێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کردبوو بۆ پرسێکی گرینگ سەبارەت بە مێژووی کۆنی موکریان و ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە بوونی مرۆڤی سەرەتایی لەو دەڤەرەدا،  کە لە لایان کاک "ڕەحمەت نادری‌"یەوە  پێش‌کێش‌ کرا. سەرەتا بەڕێز یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەو حەوتوویه، بە خێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد. پاشان بەڕێز نادری باسەکەی خۆی سەبارەت بە ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە مرۆڤی سەرەتایی لە موکریان پێش‌کێش کرد. بەڕێز نادری سەرەتا باسێکی سەبارەت بە مێژووی لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی لە ناوچەکە  پێش‌کێش کرد و ئاماژەی بەوەی دا کە بە داخەوە بەشێکی زۆر لە شوێنەوارەکانی مێژوویی ئەم دەڤەرە کاریان لەسەر نەکراوە. بۆیە پێویستە پلانێکی لێکۆڵینەوەیی دابڕێژرێ تا لە داهاتوودا بتوانین لە هەڵدانەوە و لێکدانەوەی ئاسەوار و کەرەسەکانی ئەو شوێنەوارانە بە شێوەیەکی بەڵگەمەند، مێژووی کۆنی مرۆڤ لەم ناوچەیەدا بنووسینەوە و لێکدانەوەمان لەسەری هەبێ. لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیان‌دا، باسی لە کەمتەرخەمی و بە هێند نەگرتنی بەشێک لەو شوێنەوارانەی کرد کە بە داخەوە خەریکە بە هۆکاری زۆر ئاسایی لە ناو دەچن. بۆیە وتاربێژ پێی وابوو، ئەگەر بەرپرسان گرینگایەتی ئەم بابەتە بزانن، پێشی زۆرێک لەو خەسارانە دەگیرێن. لە بەشێکی دیکەی باسەکەدا بەڕێز نادری وتی:  " لەو دەڤەرەدا دەیان شوێنەواری کۆن هەیه کە پێویستە کاریان لەسه‌ر بکرێ تا بە وردی و قووڵی بتوانین مێژووی بوونی مرۆڤی سەرەتایی دەست‌نیشان بکەین. بەڵام بە گوێرەی ئاکامی دوایین لێکۆڵینەوەکان دەکرێ بڵێین ئەو ناوچەیە یەکێک لەو شوێنانە بووە کە مرۆڤی سەرەتایی تێی‌دا ژیاوە. مێژوویەکەشی بۆ زۆر کۆن دەگەڕێتەوە". ✍جێگای ئاماژەیە بەشی کۆتایی کۆڕەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و سرنجی ئامادەبووان کە کۆمەڵێک پرسیار و سرنجیان هێنا گۆڕێ. 🆔 https://t.me/nawendy1 ڕێکەوت: ١٩/ ٨ / ۱۴۰۴

شاعیری لاو و تازە کۆچکردوو پویا مۆباشێری ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد. یادی هەرمان 🆔 @binkemukrian
شاعیری لاو و تازە کۆچکردوو پویا مۆباشێری ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد. یادی هەرمان 🆔 @binkemukrian

Repost from Bidar
درسگفتار (آنلاین و آفلاین) رئالیسم پس از رئالیسم؛ واقع‌گرایی رمان چگونه به هستی عمق می‌بخشد؟ به‌هدایت کاوان محمدپور سه‌شنبه‌ه
درسگفتار (آنلاین و آفلاین) رئالیسم پس از رئالیسم؛ واقع‌گرایی رمان چگونه به هستی عمق می‌بخشد؟ به‌هدایت کاوان محمدپور سه‌شنبه‌ها ساعت ۱۷ تا ۱۹ ( ۴ جلسه) از ۱۱ آذر ۱۴۰۴   درسگفتار پیش رو، مباحث انتقادی رئالیسم را مجدداً پیکربندی می‌کند تا از دل مناقشاتِ آن، هم تحولات تاریخی رمان را بررسی کند و هم نشان دهد- با وجود تفاوت در قواعد- گرایش به «امر واقعی» دغدغه‌ همیشگی رمان بوده است. ساختار سیال رمان، همواره خود را با واقعیت معاصر تطبیق می‌دهد تا پوپایی، چندلایه‌گی و امکان مازاد واقعیت را عیان کند. از این رو، این درسگفتارها با این پیش‌فرض آغاز می‌کند که بدون درک معانی رئالیسم و جلوه‌های متعدد آن در تاریخ ادبیات، نمی‌توان فهم درستی از ژانر بسیار متنوع «رمان» داشت؛ رمان با رئالیسم شروع می‌کند و با تناقضات آن ادامه پیدا می‌کند. جلسه‌ اول/ ریشه‌ها و خاستگاه رمان: از محاکات تا خودگویی جلسه‌ دوم/ قواعد و واقعیت: بازنمایی زندگی معمولی جلسه‌ سوم/ تناقضات رئالیسم: بحران بازنمایی جلسه‌ چهارم/ بیناذهنیت رئالیسم: اجماع در امر واقعی   اطلاعات بیشتر👇 https://t.me/bidarcourses/1016

⚫️پرسەنامە ▪️کۆچی ناوادەی هاوڕێی دڵسۆز و تێکۆشەرمان کاک ئەسعەد قادری(پاشا) بە خەسارێکی گەورە دەزانین. بەم هۆیە پرسە و ماتەمین
⚫️پرسەنامە ▪️کۆچی ناوادەی هاوڕێی دڵسۆز و تێکۆشەرمان کاک ئەسعەد قادری(پاشا) بە خەسارێکی گەورە دەزانین. بەم هۆیە پرسە و ماتەمینی خۆمان دەردەبڕین و سوکنان و ئۆقرەیی بۆ دڵی کەسوکار و هاوڕێیانی و بەهەشتی بەرین بۆ ڕۆحی پیرۆزیان لە دەرگەی میری مەزن خوازیارین. ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد .............. لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇 🆔 @edebikaje

🔹ناوە دێرینەکان و مێژووی وونبووی سەردەشت ✍یونس قوربانیفەر ١. سەرنجێک بدەنە ئەو ناوانە؛ ئەشکان، مەزناوێ، مێرگاسێ، بێتوش، دولکان،گروێس، بێژوێ، بالێتان ،رەزگە، بەڵاو، سیسێر، نستان، لیلانێ، کۆتان، زێرە، شیواشان، بێوران، نێشکۆلان، زوران، بێشاسپ، تیت، کاکۆسان، کاوژان و... ئەوانە و دەیان ناوی‌تر گوند و دێهاتەکانی ناوچەی سەردەشت پێناسە دەکەن. ئەو ناوانە ڕوون نییە هی چ سەردەمێکی کۆنن، دیار نییە کە یادگاری کام چەرخ و دەورانی مێژوویین. وا دیارە زۆربەیان دەست‌لێنەدراو ماونەوە و سووڕانی چەرخی مێژوو نەبۆتە هۆی گۆڕان و سڕینەوەیان. ئەگەر لە ڕێگەی مەهابادەوە بۆ لای سەردەشت دەرۆین، ڕێژەی ئەو ناوە کۆن و دێرینانە زۆرتر و زۆرتر دەبن، لە بانەوە بۆ سەردەشت بە هەمان شێوە، لە پیرانشار بۆ سەردەشت هەر بەم جۆرە. ٢. ئەو ناوانە چێژبەخشن، وەکوو بۆنی عەترێک کە مانەوەی چەند هەزار ساڵەیە. ئەو ناوانە ڕەنگی مێژووی بە سەردا دیارە، ئەو ڕەنگانەی کە پاکبوونەوە و کاڵبوونەوە بە خۆیانەوە نابینن. ئەگەر چاوێکی خێرا بە سەر مێژووی پێش‌هاوچەرخی کوردستاندا بخشێنین، دەتوانن چەند دابڕان دەست نیشان بکەین؛ یەکەم دابڕانی مادی، دووهەم دابڕانی ئیسلامی- عەرەبی و سێهەم دابڕانی تورکی- موغوڵی. هەر یەک لەو دابڕانانە کاریگەری قووڵی لە سەر مێژووی کوردستاندا هەبووە. بە کورتی هەر یەک لەو دابڕانانە مێژووی کوردستانی بەرەو ئاقار و ئاراستەی جیاواز‌ بردووە؛ شارستانییەت، سیاسەت، جوگرافیای نیشتەجێبوون و دێمۆگرافی، زمان، کڵتوور‌، ئایین و دەیان و سەدان دیاردەی ئینسانی تووشی گۆڕان کردووە. نووسینەوەی مێژووی ئەو دابڕانانە کارێکی پڕزەحمەتە و پێوێستی بەوەیە لە چوارچێوەی Multidisciplinary approach لێکۆلینەوەی ئاکادیمێکی بۆ بکرێت کە هەندێک لە وردەکارییەکانی لە لێکۆلینەوەیەکی کورتی چاپ‌نەکراوی خۆمدا باسکراوە. ٣. ناوی گوندەکانی سەردەشت یادگاری ئەو مێژوویە دێرینن. مێژوویەک کە تەنیا بە ووشەگەلی سازدان و سازکردن، دروستکردن و بنیاتنان نانووسرێتەوە، بەڵکوو بەشێکی زۆری بە وشەگەلی شەڕ و وێرانی و کاوڵکاری دەنووسرێتەوە. ناوچە شاخاوییەکانی سەردەشت، لێرەوار و دارستانەکان نەکەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی هێرشبەران و نەبۆتە ئیقتاع و تیوڵ، بۆیە ناوەکان وەکوو تەنیا نیشانەیەک لە ڕەنگ و بۆنی مێژوو ماونەوە. زانستی زمانناسی و زانایانی زمانە کۆنەکان دەتوانن بێنە مەیدان و ڕەنگە بتوانن ڕازی هەندێک لەو یادگارە کۆنانە ڕوون کەنەوە و ڕەنگە ئەمەش زۆر نەکرێ و نەگونجێ بۆیان. بەڵام ئەو ناوانە ئاماژەیەکن بۆ بەردەوامبوونێکی کوردی، ئاماژەیەک بۆ بەڕەنگاری لە بەرامبەر دابڕانەکان. ٤. لەو ساڵانەدا بە بەردەوامی باسی شوێنەوارە کۆنەکانی ڕەبەت کراوە. هەندێک لێکۆلینەوە ئەنجامدراوە کە زانیارێکی ئەوتۆ و بەرچاو لە سەر مێژووی ئەو شوێنەوارانە نادەن بە ئێمە. چەند ڕاپۆرتێک و چەند وتارێک کە تەنیا شیکرەوەی کاری کۆنینەناسین تێکەڵ بە کۆمەلێک گریمانە و ڕاوبۆچوونی نەسەڵمێنراو. ئەم لێکولینەوانە سەرەتایەکن بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری مێژووی ناوچەکە، هەر بۆیە دەبێ وەکوو کۆمەلێک ڕوانگەی سەرەتایی و کاڵ سەیریان بکرێت. لەم ناوەدا خەساریی جیددی ئەو لێکۆلینەوانەن کە قەتیس ماونەوە لە چوارچێوەی "موتالعاتی ماناناسی". بەرتەسکبوونی لێکۆلینەوەکان و حوزوری کەسانی هۆگر بە مێژوو مانایی لە پرۆسەی لێکۆلینەوەکان، ڕێگەی بە ڕوانین و ڕوانگەی جیاواز نەداوە. ئاماژەم پێدا کە ناوە دێرینەکان باس لە مێژووێیکی دێرین و کۆن دەکەن، شوێنەوارەکانیش بە هەمان شێوە شاهیدی بۆ ئەو ڕابردوویە دەدەن. جا لێرەدا مێژوونووس دەبێ مێژووی کۆن و بزربوو زیاتر بدۆزێتەوە و بە دوور لە چوارچێوە دیاریکراوەکان -وەکوو مێحوەری مانا- لە ئاستی تواناییدا ڕابردوو بە پێی گوتاری گونجاو بنووسێتەوە.
@sirwan_weekly

یەک‌شەممە، ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەری 1404ی هەتاوی 🛑زانا، نووسەر، مامۆستا زانستگا و حوجرە، پڕۆڤسۆر د. موحەممەد فازڵی سەقزی، لە تە
+1
یەک‌شەممە، ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەری 1404ی هەتاوی 🛑زانا، نووسەر، مامۆستا زانستگا و حوجرە، پڕۆڤسۆر د. موحەممەد فازڵی سەقزی، لە تەمەنی 78 ساڵی کۆچی دوایی کرد. بەڕێزیان، کوڕی مامۆستا مەلا ئەحمەد کە یەکێ لە مامۆستایانی ناوداری سەقزە بووه. ⭕️د. موحەممە فازڵی، ساڵی 1317ی هەتاوی لە ئاوایی "درگا سلێمان"ی ناوچەی سەقز چاوی بە دنیا هەڵێناوە. بەڕێزیان لای مامۆستا مەلا هادی ئەفخەم‌زادە، مامۆستا مەلا شێخ‌عیزدین حوسێنی و حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان وانەی حوجرەی خوێندوە. نووسراوەکانی د. فازڵی لە زانستگاکانی ئێران وەک سەرچاوە سەیری دەکرێ ✳️هەندێ لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی 1-سیبویه پیشوای نحویان(ترجمه)به زبان فارسی،ناشر دانشگاه فردوسی مشهد،1353 2-دراسة ونقد فی مسائل بلاغیّه هامة، به زبان عربی ، انتشارات دانشگاه آزاد اسلامی مشهد و سمت، چاپ سوم 1388 3-التعریف بالمتنبّی من خلال شعاره ،به زبان عربی ،ناشر دانشگاه فردوسی مشهد ،1372 4-مختارات من روائع الادب العربیه ،به زبان عربی ،سازمان مطالعه و تدوین کتب علوم انسانی دانشگاه ها (سمت)چاپ ششم 1391 5-محاکمه ی انسان و حیوان، ناشر دانشگاه فردوسی مشهد ،1371 @mseyyedmohammadaminvajhi

خوێندنەوەیەكی نووسەر و توێژەر سیروان مەحموود بۆ كتێبی “سیپارەی سترانە ئاشقانەكانی ویلیام بلەیك” بە وەرگێڕانی عەبدولخالق یەعقو
خوێندنەوەیەكی نووسەر و توێژەر سیروان مەحموود بۆ كتێبی “سیپارەی سترانە ئاشقانەكانی ویلیام بلەیك” بە وەرگێڕانی عەبدولخالق یەعقووبی لە ماڵپەڕی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سەردەم بەم ناونیشانەی خوارەوە: https://sardam.org/2025/10/30/romanticism_school/

🎥 بینەر بن// 🔴 ڕۆمانی کەیغان لە مەهاباد شرۆڤە کرا ١۴٠۴٫۰٨٫۲۲ 🆔 @HajeMedia 🆔 @HajeNews

شماره کامل١٣٥٢ سیروان تاریخ ٢٤ ‌‌آبان ماه ١٤٠٤ #سیروان #مناطق_کردنشین #کردستان #کرمانشاە #ایلام #آذربایجان_غربی
@sirwan_weekly

خۆری هەرێم هەستێک لە ناو وشە، خۆرێک لە ناو دڵ ئاگادارتان دەکەینەوە نوێترین کتێبی هادی خودایی بەناوی خۆری هەرێم چاپ و بڵاو کرا
خۆری هەرێم هەستێک لە ناو وشە، خۆرێک لە ناو دڵ ئاگادارتان دەکەینەوە نوێترین کتێبی هادی خودایی  بەناوی خۆری هەرێم چاپ و بڵاو کراوە ئەو پەڕتووکە ۲۳۰ لاپەڕە لە خۆ دەگرێ و لەلایان بڵاوگەی زانکۆ چاپکراوە زۆرترین شێعرەکان بە شێوازی نوێ نووسراوە ئەم کتێبە ئێستا لە پیشانگای گەورەی کتێبی بۆکان بەردەستە