en
Feedback
انجمن ادبی کاژه مهاباد

انجمن ادبی کاژه مهاباد

Open in Telegram

ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................

Show more
502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
+1
شەراب لە شیعری نالی و بۆدلێردا #عەبدولخالق_یەعقووبی نوسخەی کوردی و ئینگلیزی

+3
شەراب لە شیعری نالی و بۆدلێردا #عەبدولخالق_یەعقووبی نوسخەی کوردی و ئینگلیزی

📝هۆنراوەی:مامۆستا هێدی 🎤خوێندنەوەی:فریا ڕەش ئەحمەدی سامان وەتمانی 🎼ڕێکخستن:سامان وەتمانی @pertokihewargey_hejar2

📝هۆنراوەی:مامۆستا هێدی 🎤خوێندنەوەی:فریا ڕەش ئەحمەدی،سامان وەتمانی 🎼ڕێکخستن:سامان وەتمانی 📸وێنە:لە ڕاستەوە،مامۆستا هەڵۆ،سا
📝هۆنراوەی:مامۆستا هێدی 🎤خوێندنەوەی:فریا ڕەش ئەحمەدی،سامان وەتمانی 🎼ڕێکخستن:سامان وەتمانی 📸وێنە:لە ڕاستەوە،مامۆستا هەڵۆ،سامان وەتمانی،فریا ڕەش ئەحمەدی @pertokihewargey_hejar2

💦سەبارەت بە باران... بە بۆنەی تۆوە بارانم خۆشویست بێ تۆ بارانم لا بێمانایە! ✍کەسەر

بەم زوانە کتێبی دەسنوێژی شیعر مامۆستا ئاسۆ @amyarpublication +989183721691
بەم زوانە کتێبی دەسنوێژی شیعر مامۆستا ئاسۆ @amyarpublication +989183721691

بەم زوانە چاوەڕوان بن کۆمەڵە شێعر یان باشتر بڵێم هەڵبژاردەیە لەشێعرە کانی مامۆستا ئاسۆ بەناو ( شای مەردان) @amyarpublication
بەم زوانە چاوەڕوان بن کۆمەڵە شێعر یان باشتر بڵێم هەڵبژاردەیە لەشێعرە کانی مامۆستا ئاسۆ بەناو ( شای مەردان) @amyarpublication +989183721691

مامۆستا «هێمن» لە کتێبی «تاریک و ڕوون»دا دەڵێت: ”ئەلفوبێم لە خزمەت مامۆستا سەعید ناکام خوێند، کە ئەودەم مێرمنداڵ بوو.“ 📸 لە
مامۆستا «هێمن» لە کتێبی «تاریک و ڕوون»دا دەڵێت: ”ئەلفوبێم لە خزمەت مامۆستا سەعید ناکام خوێند، کە ئەودەم مێرمنداڵ بوو.“ 📸 لە ڕاستەوە: مەغدید سەپان، هێمن موکریانی، سەعید ناکام ➖ سەرچاوە: زیاد ئەسعەد ١۴٠۴٫١١٫١۳ 🆔 @HajeNews

(یادداشتی بر کتاب «هەگ شاعرم ئەنارم») ✔️مهدی آرمانی مجموعه شعر " هەگ شاعرم ئەنارم" حاصل طبع آزمایی، موسی امایی، شاعر جوان ایلامی است. مجموعه ای از چهل و چهار غزل، در صد صفحه، که ناشر آن، انتشارات زاناست. امایی، از شاعران برآمده از انجمن های ادبی " هانا" و بعد ها " بیان" است که عمر شعری و شاعرانگی اش، کمتر از یک دهه است و در این بازده زمانی، مسیر شعری خود را یافته و در قالب غزل، و از دریچه ی تغزل، به شعر می نگرد. فضای شعرهای او، ساده و صمیمانه است و عاطفه، عنصری است که در غزل های او پایدار است. درون مایه غزل های امایی، عاشقانه است؛ و این سیر عاشقانه در امتداد شعرایش جاری است. نگاه امایی در پرداختن به معشوقه ای که از آن می گوید بیش از آنکه توصیف گونه و بیرونی باشد درونی است. در پرداخت مضامین عاشقانه، زبان او ساده و صمبمی و روان است و معانی شعری او سهل الوصول، و نشانی از تصاویر دیریاب و پیچیدگی های زبانی نیست. استفاده امایی، از آرایه های ادبی، معتدل است و تصویرهای شعری اش ملایم است و عاطفه ای سیال در شعرهایش امتداد دارد. خاستگاه عاشقانه هایش وقوعی است؛ و ساده و بی تکلف و صمیمانه، از معشوقه ای می گوید که در میدان ذهنی او می خرامد؛ گاه باب گلایه باز می کند، گاه اشاره های رندانه به او دارد و در لحظه های خود او را به تصویر می کشد. نگاه او در این مجموعه تازه است؛ و فراتر از حصار کهنه ی وصف گرایی های کلیشه ای است و بیش از آنکه معشوقه ای را به نمایش بگذارد، خود را به تصویر می کشد. نیەزانم ڕا تو خوەم چۊنم ک ڕێ کەی دە ڕەنگ و خۊنم دە جامەک هەم هە خوەت دۊنم گرم خوەم ئێشتبا وەردت چرا که عشق، در درون اتفاق می افتد و عشق حاصل جمع همین اضداد درونی است؛ اضدادی که در شکل هنری آن، در قالب کلمه ها به شکل شعر در می آیند و سندرم وار تعمیم می یابند. بێ ت وە هەر کۊچە چم داخ تو تازەو دووێ هەێمە گرم عاشقەێل ڕا چە چنە شار ِتر معشوقه ای که امایی از آن می گوید حضوری اثیری دارد و بیش از آنکه در دنیای عینی او باشد در لایه های پنهانی ذهنی اوست؛ خوو هایە سەر زندگییت ئەوقە ک نەیتەم خوو هایە سەرم ئەوقە ک نەۊمەس وە سەر ِخوەم جایی که دور از دسترس است؛ ناخودٱگاهی، که جایگاه جنون های شاعرانه است. مجموعه " هەگ شاعرم ئەنارم" داستانی  است از اتفاق ذهن و زبان و تصویر و عاطفه، که راوی اش، شاعری است که این داستان را مونولگ وار پیش می برد. در مدار شعری امایی، عشق در چرخش است؛ و رنگ و لعاب شعری اش، عاطفه ای است که از این مخزن گدازان-عشق- جوشیده است نامم کەفێگە دەر خوو، دڵتەنگتم ئەنارم دەم ئەوڕەسینە مەردم ئەر نامتیشە نارم پیکره کلی و گشتالتی مجموعه شعر " هەگ شاعرم ئەنارم " عشق است؛ عشقی که در حال شدن است و جای خالی معشوقه ای که آفریدگار و آفرودیت شعرهاست. هە دە جاێ م ڕۊ دە ئەۊ خەی هە دە لاێ م نەقڵ ئەۊ کەی دی نەکوت چەقوو دە قەڵبم ک نەماگە جاێ یەکێ تر.... @darwachdariche

وڵاتی خۆم ناو ناوە داهاتووی باران . یوونس ڕەزایی . . گوڵێکی سوور بە دەست ئەبولهەولەوەیە لە پەنا ژنێک وەستاوە، کە تەنیا ڕووباری منە من نیلی خۆم دەناسمەوە گوڵ وەرناگرم لە پەیکەرەی کەسێک سەرتا پی ترس بێ. گوڵیکی زەرد بە دەستەوە دەریا تەعاڕوف دەکاتە کچێک پەیکەرەیەک کە هەمووی ڕازی مردنە گوڵ وەرناگرێ لە پەیکەرێک کە یەستا زمانی چۆم نازانی. من وڵاتی خۆم ناو ناوە کەونارای سبەی دەستەخوشکێک بۆ ژنانی میسر کە مەمکیان سەرەتای زاوزێی بەهارە لە بەر دەڕوازەی هەر شارێک دوو پەیکەرەی ژنێکی باڵدار دەچێنم شین دەبن بە دابی باران هەر کام گوڵیک بە دەستەوە خەریکی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆزی بەیانین. ئایەتێک دەخوێننەوە لە کۆڵانەکانی ئەو شارە "سوێند بە هەڕەتی ئێوارە" هەر کەس بڕاوی بە رابردنی شەو نەبی زیانبارە. باڵندەیەک بە دەست پەیکەرێکەوە کە ئەبولهەولە لە پەراوێزی ژنێک وەستاوە کە لە شەقامی ئێستا ڕاماوە باڵندە وەرناگرم لە پەیکەرەی دەستکردی فریوێک کە هەزار سەرباز بە شەو دەبەخشێ باڵندەیەک لەسەر پێلووی چینە دەکا پەیکەرەیەک کە نەخشەی هەڵفڕینی لە بەرددا تۆمار کردووە باڵندەی ناو هەیکەلی ڕۆچوو بە تەنیایی و ترسدا لەشەقەی باڵ دەدا و دەفڕی لە مەودای کچێنی خۆیدا. من وڵاتی خۆم ناو ناوە داهاتووی بارانە لەسەر نەخشەی مێوینەی جیهان نیلم بە قەرز وەرگرتووە و خەونێکی ڕووناک لە خەونم دا حەوت کچ لە قووڵایی دارێک هاتنە دەرێ حەوت شەقامیان لەسەر تابڵۆیەکی سپی نوووسی پاشان هەر کام بوونە چۆمێک بە پەراوێزی دنیاوە. لە سەر تابڵۆی هەموو شارەکان وێنەی دوو ژن دەبینم یەکیان پەیکەرەی باڵندەیەک ساز دەکا یەکیان بەسەرهاتی هەڵفڕینی چۆمی دەڵێتەوە. من دەستم داوەتە قەڵەمێکی تەنیا لە راستە شەقامی شێعرێک دا وەستاوم پەیکەرەی ئەبولهەولێکی میسری دەسڕمەوە دەنووسم ناوی وڵات بە پەراوێزی ژنەوە. حەوت باڵندە دێنە سەر شانم دەنیشن هەر کام لە رستەیەدا دەچێنم ئەوەی ئێوە دەیخوێننەوە هەڵفڕینە. @younesrazaie

هەشبەسەر پەنجەرەیەک دەسبەسەرە بێ پەردە وەکوو کچێنی کچێکی وایڕاڵ لە کافەیەکی سڕکوڕ کە سەرقاڵە لە بێدەنگی مافێکی ژەنگاوی پەیدۆزی ئۆستوورەیەکی زەلووت بۆ وڵاتێکی سڕ کە تۆیی بەتامی قاوەیی چاوێک کە نی کە منێک بێ تۆیی لەبەر دەکا بەکاتی ڕووت بوونی گوودایوا شەڕاشۆ بە هێڵێکی پچڕپچڕ دەڕوانێتە پشت پەنجەرەیەکی بێ سەرەوبەرە زۆرداری زاڵە پێداگرتر گرانی دەبارێ قورستر برسییەتی هەزم دەبێ بەسەر شارێکی ژێرچەپۆک لێرە هەر گیرفانەو دەقیچێ بەتاڵتر نەداری هەڵدەچێ قایمتر ئێرە بەستەڵەکە ڕوح خوریشۆرکراو دەخووس‌دەندرێ دەیبەستێ وێرانتر تۆ لە لەشی دادەدڕێ لێرە خۆپێشاندانی قوڕەی زگە و جەستە تەزیوەکان لە ناو چوار ڕێیەکانی بەنەحلەتکراو بێ دەرەتان شەپشەپێنیان پێ دەکرێ کە لە نێوان گێژەڵووکەی ئابووری «شەللەللەللەلشەللەللەل» دێن و دەچن گێژگێژ دەفڕن هەتاااا بێ سەروشوێن چوون لێرە لەناو کافەیەک کە سەرقاڵی ژیانێکی تەعتیلە لەبەر پەنجەرەیەکی ڕووتوقووت کچێکی چەوساوە کڕومات لە نەبوونی گوودایوا پەنجەکانی دەچێ دەرد دەکێشێ بێ تامتر خەم بەبا دەکا تاڵتر لە ئەسری دایک بە کاتی ڕاپەڕینی قاوەیی چاوێکی دۆش‌داماو… ✍🏻بەفرین شەڕەفکەندی https://t.me/basharafkandi

📷 مامۆستایان محەمەد مەولوود مەم و هێمن .............. لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇 🆔 @edebikaje
📷 مامۆستایان محەمەد مەولوود مەم و هێمن .............. لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇 🆔 @edebikaje

شیعری "قەسیدەیەك بۆ گوڵدانێكی یۆنانی": جۆن كیتس (1795-1821) وەرگێڕان و خوێندنەوە: عەبدولخالق یەعقووبی

🔴 ناونانی شەقامەکانی مەهاباد بە ناوی شاعیرانی کورد 🔹لە پێناو ڕێزگرتن لە پێگەی بەرزی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و ئاسانکاری
+2
🔴 ناونانی شەقامەکانی مەهاباد بە ناوی شاعیرانی کورد 🔹لە پێناو ڕێزگرتن لە پێگەی بەرزی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی ناونیشانی کۆڵان و شەقامەکان، پڕۆژەی ناونان و دانانی تابلۆی ئەو شەقامانەی بێ ناو بوون لە گەڕەکی فەجری مەهاباد بە بەکارهێنانی ناوی شاعیران و ئەدیبانی ناوداری کورد جێبەجێ کرا. 🔹فەرمانگەی پەیوەندییەکانی شووڕا و شارەداری شاری مەهاباد ڕایانگەیاند کە ئەم هەنگاوە بە هاوکاری بەشی هاتوچۆی شار و بەپێی بڕیاری لیژنەی ناونان ئەنجام دراوە، مەبەست خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتییان و ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کولتووری و مێژوویی ناوچەکەیە لە سیمای شاردا. 🔹لەو پێناوەدا هێندێک لە شەقامەکانی گەڕەکی فەجر بە ناوی کەسایەتییە گەشاوەکانی وەک: «مەلا مارفی کۆکەیی»، «حەریق»، «ناسر ئاغابرا» و «ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)» ڕازێنرانەوە، تا یاد و ناوی ئەم پارێزەرانەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە ناو ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییاندا بە زیندوویی بمێنێتەوە. ١۴٠۴٫١١٫٠٩ 🆔 @HajeNews

🌦ئاگاداری (گۆڤاری لە داوێنی ئاربەبا) بۆ گۆڤاری ژماره ٦٩ تایبەت به مانگی  ڕەشەمەی ۲۷۲٥   ┄┅┅✿❀✿┅┅┄┄ ‌  ‌                   " دژایه‌تی" خوێنمان به‌ جۆیه‌ک دا ناڕوا دوورین له‌ یه‌ک وه‌کوو؛ به‌فر و گوڵه‌ هێرۆ عه‌رز و عاسمان غه‌م و شادی! ئه‌وان، خه‌ویان له‌ من دەوێ من ڕاپه‌ڕین! ئه‌وان، تامه‌زرۆی بێده‌نگین من ئازادی! #ک_د_ئازاد   ┄┅┅✿❀✿┅┅┄┄ بەرهەمەکانتان لە  ٥ تا ۲۰ی مانگ بۆ ئایدی خوارەوە لەتێلگرام بنێرن @kdazad   ┄┅┅✿❀✿┅┅┄┄ تکایە ئەو خاڵانە ڕەچاو بگرن :👇 ـ بەرهەم (بە هەر شێوەزارێکی کوردی) ـ وێنەی تازەی نووسەر، وەرگێڕ ـ  شوێنی ژیان ـ سەرچاوە ـ ...... بێ هەڵەی نووسین ✅ تکایە بەرهەمێک بنێرن، کە بۆ یەکەم جارە بڵاو دەبێتەوە لە گەڵ ڕێز و سپاس سەرنووسەر:    #ک_د_ئازاد

🔹ماڵاوایی لە سوارچاکێکی وشە 🔴 ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی مامۆستا سووتاو ئەم گرتە ڤیدیۆییە دیمەنەکانی ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی نیشان دەدات، ئەو ڕۆژەی کە کۆمەڵانی خەڵکی ئەمەکناس و ئەدیبانی کوردستان بۆ دواین جار تەرمی شاعیر، وەرگێڕ و ڕووناکبیری ناوداری کورد، ڕەسووڵ کەریمی ناسراو بە "مامۆستا سووتاو"یان بەڕێ کرد. مامۆستا سووتاو ڕێکەوتی ۱۰ی خاکەلێوەی ۱۳۲۶ی هەتاوی لە دایکبووە و ۲۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە گردی ناودارانی مەهاباد بە خاک سپێردرا. داوای لێبوردن دەکەین کە بەهۆی پچڕان و نەبوونی هێڵی ئینتێرنێتەوە، دەرفەتی ئەوەمان بۆ نەرەخسا لە کاتی خۆیدا ئەم گرتە ڤیدیۆییانە بڵاو بکەینەوە. ۱۴۰۴/۱۱/۰٨ 🆔 @HajeNews

گۆڤاری ژمارە ٦٨: لە داوێنی ئاربەبا ڕێبەندانی٢٧٢٥ (۱٤۰٤ی هەتاوی) سەرنووسەر:  #ک_د_ئازاد

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند مامۆستا محەممەد ماملێ 🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە گەڕەکی خڕێی مەهاب
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند مامۆستا محەممەد ماملێ 🔹لەدایکبوون: ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە گەڕەکی خڕێی مەهاباد 🔹کۆچی دوایی: ٣ی ڕێبەندانی ١٣٧٧ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە مەهاباد 🔹شوێنی ناشتن: گۆڕستانی ناودارانی مەهاباد ۱۴۰۴,۱۱,۰۳ 🆔 @HajeNews

دختری زیر درخت انار و دو نمایشنامه‌ی دیگر چاپ اول 1404 نشر بلدرچین ناصح کامگاری شومیز_رقعی 132 ص 200.000 تومان #بلدرچین #جدید
دختری زیر درخت انار و دو نمایشنامه‌ی دیگر چاپ اول 1404 نشر بلدرچین ناصح کامگاری شومیز_رقعی 132 ص 200.000 تومان #بلدرچین #جدید توضیح ناشر : جزم‌اندیشی، تحجر و تعصب زنجیری است به پای تفکر مستقل و آزاد، و رواج و ترویج آن ریشه در منافع مادی اقشاری از جامعه دارد. به این عارضه‌ی شوم باید خیالات موهوم، خرافی و واهی را هم افزود، که آفت اندیشه و پیشرفت بشر است. همان کج‌اندیشی که گاه پیشینه‌ی سنتی دارد و گاه جامه‌ی نوگرایی بر تن می‌کند. این مفاهیم تم محوری این سه نمایشنامه‌ است که یکی در قالب تراژدی، دومی گروتسک و سومی طنز و کمدی نوشته شده‌ است.