ESTA - ئێستا
Open in Telegram
ئێستا، تۆڕێکی میدیایی، هەواڵی، کلتوری، وەرزشی، تەندروستی و گشتییە. www.esta.krd
Show more6 014
Subscribers
-524 hours
-137 days
-730 days
Posts Archive
6 013
ڕووداوێکی هاتوچۆ لە چەمچەماڵ ئاستەنگیی هاتوچۆی دروستکردووە
کەمێک لەمەوبەر لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ – تەکیە، بارهەڵگرێک، کە خشتی سووری بارکردبوو، وەرگەڕا و بووەهۆی داخستنی ڕێگەی کەرکوک - سلێمانی
6 013
"دۆسیە و نووسراوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەبەردەستی وەزیری دارایی عێراقدایە، هەرکاتێک نووسراوەکە واژووبکات فەرماندەدرێت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب".
- سەرچاوەیەک لە بەغداد -
6 013
🔴ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە مۆڵەتەکەیان بۆ نوێ ناکرێتەوە
- وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان -
6 013
پەڵە دەدات و کاتەکەی دیاریکرا
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، مانگی 10ـی ئەمساڵ لە تەواوی ناوچەکان، ئاستی دابارین لە سەرووی ئاساییەوە دەبێت، ئەمەش بۆ سەرەتای دەستپێکی وەرزی نوێی دابارین زۆر دڵخۆشکەرە.
ئاماژەی بەوەشدا، مەودای 15ـی 10 بۆ 10ـی 11، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵە دەدات.
6 013
لە چەند ڕۆژی داهاتوو وەفدی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا، هەوڵێکی چڕ و جددی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کردنیان بە هەمیشەیی.
- دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق -
6 013
"مووچەی مانگی ئابی زۆرێک لە وەزارەتەکانی عێراق دابەشکراوە، بۆیە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش خەرجدەکرێت".
- سەرچاوەیەک لە بەغداد -
6 013
مانگی ئابی ئەمساڵ، گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی تۆمارکراودا، تێکڕای پلەی گەرما 1.64 پلەی سیلیزی بووە و تۆماری پێشووتری شکاندووە، کە 1.50 پلەی سیلیزی بووە لە مانگی ئابی ساڵی 2024دا.
-ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی -
6 013
ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 بە شێوەیەکی سەرەکیی کاری لەسەر دەکرێت بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە، جگە لەم دوو بابەتە، دامەزراندنی گشتیی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بوونی نابێت.
- سەرچاوەیەک لە بەغداد -
6 013
"هەمیشە ڕێژەی خەڵک لە زیادبووندایە و پێویستییان بە یەکەی نیشتەجێبوونە، بەڵام ئێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، لە سلێمانی خواست لەسەر یەکەی نیشتەجێبوون زۆر کەمیکردووە، خەڵک بەو پارە کەمەی کە هەیانە، زەوییەک دەکڕن."
- عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پێشووی وەبەرهێنانی سلێمانی -
6 013
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە و دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆککۆماری عێراق جەختی لە پەرەپێدانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە کردەوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی ئەو هێزەی کرد لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان.
6 013
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی کـ.ـۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی
لە بروسکە ماتەمینییەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، زۆر بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر دڵگران و غەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، بەڕێز کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە کۆتاییشدا هاتووە، دواکارین خوای گەورە ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هەروەها ئارامی و سەبووری و سەلامەتی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت.
6 013
هاووڵاتییەک لە هەولێر بەهۆی تەزووی کارەباوە گـ.ـیانیلەدەستدا
پەیامنێرمان لە هەولێر: کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی هاوکاریی شاری هەولێر، هاوڵاتییەک بە ناوی نیعمەت هادی، بەهۆی تەزووی کارەبا گـ.ـیانیلەدەستدا
6 013
بە بەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی، نزار ئامێدی و عەلی زەیدی، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد بەڕێوەدەچێت
6 013
وێنەی ئەلەند هاوار، ئەو مێرمنداڵە 17 ساڵەی کە ئەمشەو لە کەلار لە کاتی مەلەکردن و تووشبوونی بە گەشکە، لە حەوزێکی بچووکی ئاودا، خـ.ـنکا
6 013
+2
قوباد تاڵەبانی: کوردستان و سلێمانی تینووی هونەری باڵا و ڕەسەنن
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، زۆر سوپاس بۆ هونەرمەند و مامۆستای مەزن عەبدوڵا جەمال سەگرمە و هەموو هونەرمەندانی ئەندامی ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی بۆ ئەو هونەرە نایاب و باڵایەی ئەمشەو پێشکەشیان کرد.
وتیشی، کوردستان و سلێمانی تینووی هونەری باڵا و ڕەسەنن، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی هونەرمەندەکانمان دەبین تا بە هونەرە جوان و بەرزەکەیان، ڕوحی شار و وڵاتەکەمان ئاوپڕژێن بکەن و گەشە بە بواری هونەر و کەلتووری وڵاتەکەمان بدەن.
لە کۆتاییشدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، زۆر سوپاسی دامەزراوەی چەتری کەلتووریی سلێمانی دەکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆنسێرتە جوانە، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
6 013
لە کەلار منداڵێک لەناو حەوزێکی بچووکی ئاودا خـ.ـنکا
بە گوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا، لە کەلار منداڵێک بە ناوی ئەلەند هاوار، لەناو حەوزێکی بچووکی مەلەکردندا خـ.ـنکا.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکە گەشکەی هەبووە، لەکاتی مەلەکردن لە حەوزەکەدا تووشی گەشکە بووە و بەوهۆیەشەوە خـ.ـنکاوە.
6 013
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی بەنزین: لەگەڵ بەغداد بەردەوام لە پەیوەندیداین تا هەرێمی کوردستان لە ڕووی سووتەمەنییەوە کەموکورتی نەبێت، هەروەها لەگەڵ خاوەنی بەنزینخانەکان و پاڵاوگەکان لەسەر هێڵین کە تاوەکو زستان سەرجەم پێویستییەکانی خەڵک جێبەجێبکرێن
6 013
لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێک خۆی بە کەسێکدا دەکێشێت و دەستبەجێ کەسەکە گـ.ـیانلەدەستدەدات
هاتوچۆی زاخۆ: کاتژمێر 7:50ـی ئەمشەو لەسەر ڕێگەی سەرەکیی ناحیەی ڕزگاری، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری، خۆی بە کەسێکدا کێشا و کەسەکە دەستبەجێ گـ.ـیانیلەدەستدا
