ESTA - ئێستا
前往频道在 Telegram
ئێستا، تۆڕێکی میدیایی، هەواڵی، کلتوری، وەرزشی، تەندروستی و گشتییە. www.esta.krd
显示更多6 046
订阅者
+124 小时
-157 天
+1630 天
帖子存档
6 046
دادگای کارگێڕیی سلێمانی بڕیارێکی مێژوویی لەسەر شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستان دەردەکات
دادگای کارگێڕیی سلێمانی لە دۆسیەی داوای ژمارە (57/ك/2026)دا، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (6448)ـی ساڵی 2016ـی پارێزگای سلێمانی. بەپێی بڕیارەکە، تۆمارکردنی خانوو و شوقە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقی و بیانی بە هەمان شێوازی هاووڵاتییانی سلێمانی لەژێر ناوی "گەشەپێدانی ئابووری و گەشتیاری" هەڵوەشێنرایەوە.
ئومێد جاف، پارێزەری ڕاوێژکار کە یەکێکە لە لایەنەکانی سکاڵاکار لەبارەی بڕیارەکەوە نووسیویەتی، ئەم بڕیارە دادوەرییە لەسەر بنەمای ئەوە هات کە فەرمانەکەی پێشووی پارێزگار بووبووە هۆی کۆچی بەلێشاوی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی هاووڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق و شێواندنی پێکهاتەی دیمۆگرافیی سلێمانی، کە ئەمەش پێچەوانەی ئامانجەکانی دەستووری عێراقە. بڕیارەکە پشت بە دەقی ماددەی (23/سێیەم/ب)ی دەستووری عێراق و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی (ژمارە 65/ئیتحادی/2013) دەبەستێت، کە بە شێوەیەکی ڕەها هەر جۆرە خاوەندارێتییەک قەدەغەدەکات ئەگەر ئامانج لێی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی بێت.
6 046
داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەکاتى چوونیان بۆ فرۆشگە و مارکێتەکان، ئەگەر نرخەکان گران کرابوون، لیژنەکانى قائیمقامیەت ئاگاداربکەنەوە، هاوکات پێویست ناکات هەڵپە بۆ کڕینى کاڵاکان بکەن، گرنگیشە خەڵک فێری کولتووری بایکۆتکردنی کاڵای گران ببن، ئەمەش وادەکات نرخ دابەزێت
- نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان -
6 046
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ، لە بەغداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبووەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەنێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق کرایەوە ، بە شێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیری زیاترو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا .
هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا ، پێویستی کاری هاوبەش و بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە هەمەلایەنەکان دووپاتکرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکان .
6 046
بەیانیی ئەمڕۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە لە بەشی گەنجینەکان کۆتاییهات و ڕەوانەی بەشی ژمێرکاری کراوە، ئەگەر سبەینێ وردبینیکردنی کۆتاییهات. ڕەوانەی بەغداد دەکرێت، ئەگەریش تەواو نەبوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەدەکرێت
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان -
6 046
نەڤید زەردی، گۆرانیبێژ: گۆرانیبێژم لەناو گۆڕدا دەرهێناوە و بەناوبانگم کردووە، ویستوومە لەسەر پێی خۆی بوەستێت و داهاتی هەبێت، بەڵام لێم هەڵگەڕاوەتەوە
6 046
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە ساڵی 2024ەوە هیچ مۆڵەتێکی نوێ نەدراوە بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، پڕۆژە کۆنەکان کە گرێبەستیان بە دۆلار کردووە دەبێت بیکەن بە دینار، بۆ لەمەودوا هەر پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێدرا، مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە فرۆشتن و قیست دەبێت بە دینار بێت
6 046
د. حەسەن خۆشناو، مامۆستای ئایینی: خەڵکی کورد بەئەخلاقترینی سەر زەوین، نموونەشم بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئێمە لە ڕابردوودا ئەو هەموو نەهامەتی و نەگبەتییەمان بینیوە، بەڵام تا ئێستا نەمانبینیوە دوکانی کەسێک تاڵان بکرێت، بەڵام ئەوەتا دەبینین لە فەڕەنسا بە ڕۆژی ڕووناک دوکانی خەڵک تاڵان دەکرێت
6 046
"هەرکاتێک بەوێدا گوزەر دەکەم، ئەو دێتەوە یادم"
ئاسۆ جەمال موختار، وێنەگری دێرینی سلێمانی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، ئەو دیوار و شوێنی وەستانەی پاس لە گەڕەکی ڕزگاری، بەرامبەر مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە و کۆمپانیای فاروق، شوێنی وەستانی هونەرمەندی کـ.ـۆچکردوو، سەڵاح باڵابەرز بوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی هاتوچۆی ناوبراو بە پاس بوو، هەرکاتێک بەوێدا گوزەر دەکەم، ئەو دێتەوە یادم، خۆزگە لەو شوێنەدا وەک ڕێزێک وێنەیەکی دادەنرا.
6 046
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرجەم وەزیرانی کابینەکەیدا سوێندی خوارد و وتی: سوێند بەخودا کار بۆ هیچ حزب، مەزهەب و لایەنێک ناکەم لەسەر حسابی خەڵکی عێراق
6 046
پەیامنێرمان لە هەولێر: لەسەر ڕێگەی هەولێر - مەخمور ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و کەسێک بە ناوی سالم کەریم، گـ.ـیانیلەدەستدا
6 046
توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنی ڕووەکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ پڕۆسەی پیربوون خاودەکاتەوە
لە توێژینەوەیەکی زانستیی نوێدا کە لەلایەن کۆمەڵێک شارەزای بواری خۆراک و تەندروستیی گشتییەوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری American Journal of Clinical Nutrition بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە پشتبەستن بە خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی کە بڕێکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە پاراستنی تەندروستیی خانەکانی لەش و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوونی پێشوەختە.
توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی بەردەوام خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵی ڕووەکی (وەک پەتاتەی شیرین، دانەوێڵە، چەند جۆرێکی میوە، وەک سێو و هەرمێ و مۆز، گەڵامێو، بڕۆکلی، گەنمەشامی) دەخۆن، تێلمۆیرەکانیان (کە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکانن و بەرپرسن لە تەمەنی خانەکان) کەمتر تووشی کورتبوونەوە دەبن، بەم شێوەیەش پڕۆسەی پیربوون خاودەبێتەوە.
ڕیشاڵەکان یارمەتیی ڕێکخستنی بەکتریای ناو ڕێخۆڵە دەدەن، بۆیە توێژەران دەڵێن، ئەمە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەن لە لەشدا کە هۆکاری سەرەکییە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
6 046
عەتا پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی: مەعقولە لە وڵاتێکدا دەژین لەسەر بەحری نەوتە کەچی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان بەم بەرەو زستانە بە 300 هەزار دینارە؟
6 046
ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نزیک زانکۆی
سلێمانی ڕوویدا
https://www.facebook.com/share/v/1PMu4hDdsj/?mibextid=wwXIfr
6 046
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، کاری جددی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی زیاتر دەکەن و گرنگیی بە یەکتربڕ و شەقامەکان دەدەن, دەشڵێت، "بەشێک لە پڕۆژەکان لە کۆتایی ئەمساڵ و بەشێکی دیکەشیان لە ساڵی 2027 تەواو دەبن."
6 046
هەنجیرم نیشانی خەڵک داوە و پێم وتووە ئەوە چییە، وتوویەتی ئەوە تووە، لە کاتێکدا ئەو کەسە ئەندازیاری کشتوکاڵیش بووە
- جەمیل هەورامی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان -
6 046
ئێستا ماڵەکەت کەسیشی تێدا نەبێت و گڵۆپێکت هەڵنەکردبێت، هەر لەخۆوە 200 بۆ 300 هەزار دینارت بۆ دێتەوە، کە دەشچیت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و لەبارەی هۆکارەکەی دەپرسیت، کارمەندەکان دەڵێن ئەمە بە خەمڵاندن دانراوە، من هەموو ئەو کارمەندانەی کارەبا دەدەم بە دادگا کە بە خەمڵاندن نرخ دادەنێن
- د. ڕێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق -
6 046
ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستیان پێکردووە و پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادەیە و لەبەردەستە، هەفتەی داهاتوو مووچە زۆربەی وەزارەتەکانی عێراق دابەشدەکرێت
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق -
6 046
نووسینگەی ڕێبوار تەها: دەنگۆکانی دەستلەکارکێشانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستەکەی، دوورن لە ڕاستییەوە
