fa
Feedback
ESTA - ئێستا

ESTA - ئێستا

رفتن به کانال در Telegram

ئێستا، تۆڕێکی میدیایی، هەواڵی، کلتوری، وەرزشی، تەندروستی و گشتییە. www.esta.krd

نمایش بیشتر
6 031
مشترکین
-124 ساعت
+37 روز
+1030 روز
آرشیو پست ها
دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەدا گیرا کە لە نۆرەی بەنزیندا بەجێهڵدرابوون هاتوچۆی سلێمانی: ئەمشەو سەردانی چەند بەنزینخا
دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەدا گیرا کە لە نۆرەی بەنزیندا بەجێهڵدرابوون هاتوچۆی سلێمانی: ئەمشەو سەردانی چەند بەنزینخانەیەکمان کرد و بەدواداچوونمان کرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتا بوون و لە نۆرە بەنزین بەجێهێڵدرابوون، دەستمان بەسەریاندا گرت و ڕەوانەی گەراجمان کردن، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ژمارەیان هەبوو و بەجێهێڵدرابوون، خاوەنەکانیان سزای دارایی دران

"ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشیان بڕیوە" د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی قو
"ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشیان بڕیوە" د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکارن تا پەیوەندییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا بچنەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆیان. وتیشی، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشیان بڕیوە و دەستپێکردنەوەی گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ ئێمە هەیە، چونکە بە ڕووی جیهاندا دەکرێینەوە.

بزانە ئەم باڵندەیە چی کێشەیەکی گەورەی بۆ کارەبای ناوچەیەک دروستکردووە بەڕێوبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە بڵاویکردوە، بەهۆی بەرکەو
+2
بزانە ئەم باڵندەیە چی کێشەیەکی گەورەی بۆ کارەبای ناوچەیەک دروستکردووە بەڕێوبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە بڵاویکردوە، بەهۆی بەرکەوتنی باڵندەیەک بە تۆڕی کارەبا، کێشە لە کارەبای قەڵای سوسەکانی پاسەوانیی سنوور، لە شارۆچکەی تەوێڵە دروستبوو، دواتر تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و کێشەکەیان چارەسەرکرد.

ئەم هەفتەیەش مووچە نایەت و چاوەڕێ مەبن سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەوەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی: دۆخی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان زۆر خراپە و نزیکە لە سفر، ئەگەر بە خێرایی فر
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی: دۆخی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان زۆر خراپە و نزیکە لە سفر، ئەگەر بە خێرایی فریای خۆمان نەکەوین تووشی کارەساتی زۆر گەورەدەبین

شیرین یاسین کچێکی نابیستی تەمەن 24 ساڵە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی ئاژەڵداری ڕۆیشتبوونە ناوچەی کادانا لە سن
شیرین یاسین کچێکی نابیستی تەمەن 24 ساڵە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی ئاژەڵداری ڕۆیشتبوونە ناوچەی کادانا لە سنووری دەڤەری زێباری، ناوبراو لەوێ وندەبێت و تا ئێستا بێسەروشوێنە

وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بودجە دەچێتەوە بەغداد بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغداد.

سۆپات کڕیوە بۆ زستان؟ بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، نرخی سۆپای نەوت لە بازاڕەکانی
سۆپات کڕیوە بۆ زستان؟ بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، نرخی سۆپای نەوت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و نرخی یەک سۆپای یابانی نزیکەی 25 هەزار و سۆپای ئـ.ـێرانی 10 هەزار بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە

وەفدێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی زیندانیانیی سیاسی دەچێتە بەغداد ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانیانیی سیاسی لە وەزارەتی شـ.ـەهیدان و کاروباری ئەنـ.ـفالکراوان ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای وەزارەتی شـ.ـەهیدان و ئـ.ـەنفالکراوان دەچێتە بەغداد، ئامانجیش لێی گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستانە بۆ سەر دەزگای زیندانیانیی سیاسیی عێراق، ئەمەش بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچەکانیان.

وەزیری پێشووی نەوتی عێراق: ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە دەستگیرکردنم بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین و بە هیچ شێوەیەک دەستگیرنەکراوم

پەروەردەی سلێمانی پاش ڕووداوی گـ.ـیانلەدەستدانی (یارا ئاریان) داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگەکان دەکات پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ڕووداوی گـ.ـیانلەدەستدانی (یارا ئاریان)، داوا لە سەرجەم خوێندنگە و باخچەکان دەکەین، بە نووسراوێک بەپەلە ئاگادارمان بکەنەوە لە ئاستی پارێزراویی و سەلامەتی باڵەخانە و بیناکانتان.

دایکان و باوکان ئەم قسەی منیان پێ ناخۆشە، بەڵام زۆرێکیان دەیانەوێت کوڕەکانیان بچنە ئەوروپا تا پارەیان بۆ بنێرنەوە، یان لە دەس
دایکان و باوکان ئەم قسەی منیان پێ ناخۆشە، بەڵام زۆرێکیان دەیانەوێت کوڕەکانیان بچنە ئەوروپا تا پارەیان بۆ بنێرنەوە، یان لە دەستیان بێزارن و دەیانەوێت بڕۆن، لە مانگی چوارەوە تا ئەمڕۆ، تەنیا لە ڕێگەی نێوان لیبیا بۆ ئیتاڵیا 821 کەس خـ.ـنکاون و کەسوکارەکانیان نەچوون بەدەم تـ.ـەرمەکانیانەوە. - ڕەنج پشدەری، چالاکوانی کۆچبەران لە ئەوروپا –

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت: داواکاریی سەرتاشەکان، بۆ کارکردن لە هەشتی بەیانییەوە بۆ هەشتی شەو، ڕەوانەی بەشی یاس
فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت: داواکاریی سەرتاشەکان، بۆ کارکردن لە هەشتی بەیانییەوە بۆ هەشتی شەو، ڕەوانەی بەشی یاسایی پارێزگای سلێمانی کراوە، وەڵامی ئەوان بۆ داواکە هەرچییەک بوو دەبێت سەرتاشەکان پێوەی پابەندبن، ئەگەر داواکەیان بنەمایەکی یاسایی نەبێت جێبەجێناکرێت

سۆزان عەبدوڵا، سەرۆکی دەستەی چاودێریی داهاتی فیدراڵی: پێوەرەکانی دیاریکردنی بودجە جیاوازن و دەگۆڕێن، بۆ بودجەی ساڵی 2027 پشت
سۆزان عەبدوڵا، سەرۆکی دەستەی چاودێریی داهاتی فیدراڵی: پێوەرەکانی دیاریکردنی بودجە جیاوازن و دەگۆڕێن، بۆ بودجەی ساڵی 2027 پشت بە ڕێژەی سەرژمێریی دانیشتووان نابەستین، چونکە دادپەروەرانە نییە، ئەگەر پشت بەم پێوەرە ببەستین، چەند پارێزگایەک بێبەش دەبن و مافیان دەخورێت، هەروەها تەنیا چەند پارێزگایەک سوودی لێدەبینن

کشانەوەی هاوپەیمانان بۆشایی دروستدەکات، بەڵام ناکرێت ئێمە کە خاوەنی ئەم هەرێمەین بۆ هەمیشە پشت بە دەرەوە ببەستین، ئەوان بە ڕو
کشانەوەی هاوپەیمانان بۆشایی دروستدەکات، بەڵام ناکرێت ئێمە کە خاوەنی ئەم هەرێمەین بۆ هەمیشە پشت بە دەرەوە ببەستین، ئەوان بە ڕوونی پێیان وتووین کە ڕۆژێک دێت بەجێتان دەهێڵین و دەبێت خۆتان دروستبکەن و بەردەوامبن لە مەشق کردن. - جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان -

دەبێت لە ئاشتی و جەنگدا دەوڵەت خاوەن بڕیار بێت و چـ.ـەک تەنیا لە دەستی دامەزراوە دەستوورییەکاندا بمێنێتەوە - عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق -

وێنەی ئاوات کەریمی 36 ساڵ، ناوبراو لە قەڵادزێ وەستای لەبغ بوو و لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گـ.ـیانیلەدەستدا
وێنەی ئاوات کەریمی 36 ساڵ، ناوبراو لە قەڵادزێ وەستای لەبغ بوو و لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گـ.ـیانیلەدەستدا

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: ڕاستە من لە سێ یەکەمەکان نەبووم، بەڵام کەسوکارم هەیە لە سێ یەکەمەکانن
د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: ڕاستە من لە سێ یەکەمەکان نەبووم، بەڵام کەسوکارم هەیە لە سێ یەکەمەکانن و ئەوان ڕۆڵەی ئێمەن، ئەوەشی پێمان کرابێت وەک وەزارەت بۆمان کردوون، ئێستا هەرێمی کوردستان و عێراق لە گفتوگۆی بودجەدان و دەبێت حکومەتی عێراق سێ یەکەمەکان لە بودجەی ساڵی 2027 دابمەزرێنێت و دەسەڵاتەکە لەلای ئەوانە"

پزیشكیان: هەوڵی ڕێككەوتن دەدەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی شەشی سۆران: لە دوای سەرۆک ما
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی شەشی سۆران: لە دوای سەرۆک مام جەلالەوە یەکێتی هەرگیز وەک ئێستا پێگەی بەهێز نەبووە، بۆ هەموو پرسە گرنگەکانی کوردستان، عێراق و ناوچەکە پرس و ڕاوێژ بە یەکێتی دەکرێت، بە جۆرێک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بەردەوامی لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە و ناوەندەکانی بڕیار لە پەیوەندیدایە.