cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

هەستی❤️دڵ

بەستەری کاناڵی ئاهەنگ و گۆرانی داواکراو @hastidlll پێوەندی لگەل بەرێوبەر لە شارە جوانەکەی مەهاباد @hastidlllll

Show more
Iran62 031The language is not specifiedReligion & Spirituality28 619
Advertising posts
3 133Subscribers
+524 hours
+267 days
+8030 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

خۆشەویستم گەر دەمزانی هێلانەی دڵ دەکەی بەتاڵ من سەدان ساڵ نەمەدرکان خۆشم دەوێیت ئەوسا من تاکوو مردن هەر بە هیوای پێگەیشتن بەرەو دونیای خۆشەویستیت پەسا پەسا وەڕێمدەخست قافلەی خەیاڵ #عەبدوڵڵا_پەشێو @hastidlll
Show all...
👍 2
1
🪷خەڵکی کام شاری کوردستانی جوانی؟؟ 👇👇👇👇
Show all...
👍 1
🌷ســــــنــــە🌷
🌷ســــەقـــز🌷
🌷ڪـــرمـــــاشــان🌷
🌷بـــــــــۆڪــــــــان🌷
🌷بــــــــانــــە🌷
🌷ســـلیـــمانـــــــی🌷
🌷مهــــــــابــــــاد🌷
🌷هـــــــــەولـــێر🌷
🌷جـــــوانــــــــرو🌷
🌷ســـــــەردەشـــتــــــ🌷
شەوتان شاد
Show all...
2
دەزگیران بەشی کۆتایی بەیانی کات خواردن نان و چایی، ڕووی کردە ئامانج: - ڕۆڵە!  زەمان مناڵی و جوانی ئێمە، خزم ئامادە بوو گیان و ماڵی لە ڕێگەی قەوم و کەسی دانێت! ئای ڕۆڵە!  من لە جێگەی تۆ بم، بۆ ئابڕوو و ڕێز و گەورەیی خاڵۆم و مناڵەکانی ئەوەی لە دەستم بێت ئەیکەم. کورە شیرینەکەم! سوزی قسەیەک بکەوێتە شوێن کچەکەی نیزام، وامەزانە تەنیا ماڵ ئەوان سووک ئەبن. دایکیشت لەوانە. دەستی لێ ڕائەکێشن، ئەو ژنە  پوورک یارۆ کچەکەیە. خۆت لە هەزار کون و کەلەبەر بشاریتۆ، ئێژن ئەو کوڕە میمکەزای کچەکەی نیزامە. ڕەحمەت لە قەدیمییەکان ئەیانوت:" تیر لە خەزێنەی خۆت مەتەقێنە! @Diwakhan1401 پەروین دەورێ چایی هێنا. باوا حەمۆمین وتی: - خێر مردووەکانت با پیاڵەکەی من ڕەش بێت. ئەوە دانێ بۆ خۆتان. سیروان ڕۆڵە چاییەکەت خوارد خۆت کۆ بکەرۆ. تاوێ بڕۆین بۆ ناوشار. بە سەر پایێکەوە هەواڵێ خاتوو ئامینە بزانم. بڕێ کەلوپەل بسێنم بۆ ماڵۆ. سەرێ دووکان حاجی سەعیش بدەین. ئامانج ڕۆڵە تۆیش بێ. کارم پێتە. - با ئەم قسەیشتانە بۆ بکەم. دوایی تانەی وڕاجیم لێ نەدەن. شەریف و خواڕەحم برا بوون. ئێوارە و بەیانی خواڕەحم خراپی شەریفی ئەوت. تانەی لێ ئەدا. ئەویش لە بەر ئەوەی  برای گەورەی بوو، ئەیساچاند و بێدەنگ دائەنیشت. ئێواەریەک لەسەر نۆرەگا، کوڕەکەی مینا هەڵمەتی لە شەریف دا و یەک دوو قسەی تاڵی کرد. ئێوە لە ماڵ خۆتان جوابتان دابێتەوە، شەریف نەهاتە زمان. کەیبانۆیی وتی:" بۆ بێدەنگ بوویی؟" کردیە جواب:" کرمۆڵییەکە ها لە خۆمانا. ئەگەر کاکەم ئەو شتانییە  بە من نەوتایەت، دانێ ئەڵوات نەیەکرد بە بنێشت دەمی! خواڕەحم ئەمەی بیست، شەوەکەی چوو بۆ ماڵ شەریف برای و ئاشتی کردەوە. سیروان وتی: - باوه گیان، ئەمە نەبێت کاکە نیزام برای پەروینە و خاڵۆی مناڵەکانم، بە خوا وەک برایێ گەورە باش بووە بۆمان. برا بە خوا، بە پێغەمبەر هانە دیاریکراو و دەزگیران کوڕ من نەبووە. پەروین قسەیەکی کردبوو. هەر ئەوە. نازانم بۆچی ئامانج دڵیان ئەیەشێنێت؟ - بێخەم بە! ئامانج کوڕ خۆمە. لە قسەی باوای دەرناچێت. هەرچەن عورزەی نەبوو بێوەژنێ باڵابەرز و پەلکەدرێژم بۆ پەیا کات، قەینا خۆم ژنی بۆ ئەخوازم! جەماعەت قاقا پێکەنین. خۆیان کۆ کردەوە و ڕێگەی بازاڕیان گرتە بەر. باوا حەمۆمین پێداویستی ماڵ خۆیانی سەند. پاشان چوونە دووکانێک و قەوارەیێ کراسیان جیاکردەوە. سیروان ویستی پووڵەکەی بدات، باوا تووڕە بوو: - بە خوا برا تۆیش ژیر نیت. لایبە ئەو پووڵتە با نەیدڕێنم! خۆی پارەی کراسەکەی دا. بەتاقەت چوون بۆ دووکان حاجی سەعی. کەلوپەلیان لەوێ دانا. ماوەیێ لە خزمەت حاجی دانیشتن. خەریک قسە و باس بوون، مینیبووسەکەی ئاوایی هات. سیروان و ئامانج کەلوپەلیان بار کرد. باوا حەمۆمین خواحافیزی کرد و سوار بوو. کات دەست و مشتاق وتی:" ئامانج گیان، ئامان ڕۆڵە سەرمان کز نەکەی!" ئامانج کردیە جواب:" بێخەم بە باوا گیان. " گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. بە نەبوون باوا حەمۆمین، ماڵەکە وەکوو چۆڵەوانی وابوو! هەموو بێدەنگ کزیان کرد. شەو، دوایی نان و چایی ئێوارە، ڕۆیشتن بۆ ماڵ کاکە نیزام.کاتێ چوونە ماڵەوە، سارۆ و ماڵ باوکی دانیشتبوون. ئامانج بیری لە تەلەفوون و پەیامەکان خۆی کردەوە. ترس ئەوەی بوو، سارۆ باسی بکات. ئەوان خەریک قسە و باس خۆیان و ئەمیش دڵی لە مشتیدا بوو! سارۆ هات و لە تەنیشت ئامانج دانیشت. پاش بەخێرهاتنی دووبارە، دەستی گرت: - کاکە ئامانج گیان بە خێر بێت. بڕوا بکە بە هاتنەکەت زۆر دڵخۆش بووم. - خوا موبارەکی بکات لە هەردوولاتان.منیش بە دیدارت، خۆشحاڵ بووم. هانە دەورێ چایی دانا. خۆیشی هات بۆ لای ئامانج و سارۆ و وتی:" ئیمشەو یەکێ لە خۆشترین ساتەکانی تەمەنمە. ئامانج برام هاتووە بۆ سەردانم. مەگەر خوا خۆی بزانێت، چەنێ حەزم کرد!" پەروین، لە نێو ساکەکەی دڵقێکی دەرهێنا: - هانە گیان، کچەکەم، ئەمە دیاری ئامانج گیانە بۆ تۆی سەندووە. - بۆ چی زەحمەتی کێشا.دەستی خۆش بێت یا خوا. دیارییەکەی لە پوورکی وەرگرت و دەستی کردە ملی. پاشان چوو بۆ لای ئامانج و تەوقەی کرد و سەرشانی ماچ کرد. ماڵ کامەرانیش هاتن. نە خۆی نە ژنی ئاگایان لەم دڵێشانە نەبوو. کامەران خۆی زۆر کەم ئەکەوێتە ماڵ. شیلان خێزانیشی گیرۆدەی کچەکەی بووە! چوار پێنج مانگێ تەمەنییە، بەڵام تەمەندرێژ بێت، تەواو گرینۆکە. ژیانی بە دایکی تاڵ کردووە! کات گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، ئامانج هەستی بە ئاسوودەیی کرد. وایەزانی کۆڵێکی قورس لە سەرشانی داگیراوە. کات خەوتن وتی: -  بێتاقەتم. بەیانی ئەڕۆم بۆ ماڵ باوام. چەن ڕۆژێ لەوێ ئەمێنمەووە. بیستم، داوای کچێکییان کردووە بۆ ئامانج! بڕیارە باوا حەمۆمین لە ئاوایی خۆیان زەماوەنی بۆ بکات. کۆتایی #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۳۲۱_۱۴۰۱۲۱۳۰۲_tj6t.jpg
Show all...

👍 1