cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

هەستی❤️دڵ

بەستەری کاناڵی ئاهەنگ و گۆرانی داواکراو @hastidlll پێوەندی لگەل بەرێوبەر لە شارە جوانەکەی مەهاباد @hastidlllll

Больше
Рекламные посты
3 149
Подписчики
+1624 часа
+467 дней
+10930 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

دەڵێ: گەورەترین ئاواتی ژیانت چییە؟ دەڵێم: چوار قۆڵی دانیشین! دەڵێ: چوار؟ کێ و کێ؟ دەڵێم: من و تۆ، کوردستان و ئازادی..🕊 گرووپی ئالوگۆری لیستی ڕۆژهەڵات نایـــاب تـــــرین کاناڵ کــــوردی کان تێڵێگرام لیرە ببینن 👌👌👇👇 بـــــــۆ بــــــشداری لیــــــست @HAWAR2213
Показать все...
👌ســـید مـحـمـد صـفـایـی
📖شــیعــرو گـــورانــی
بــــــےٍٕ خـیـالـیـ💔تُـــو
😍کــازیوەی کۆردستــان
📱تێکست پرۆف استوری
💕سوزی خوشه ویستی
🎙ماموستا آوات بوکانی
شەوتان شاد
Показать все...
شاری مێروولەکان #بۆ_منداڵان بەشی٤ ئەو ئێوارە مشک خەت خەت گەڕاوە بۆ ماڵ خۆیان. هەواڵێ لە کەوەمار و براکانی نەبوو. مێروولەکان شەوەکەی پشوویان دا و بەیانی زوو، دەستیان بە ئیش و کاری ئاسایی خۆیان کرد. شاخ درێژ سەردانێ شاژنی کرد و وتی: - قوربان کۆگاکە و هەموو دەخڵ و دانەکەمان لە ناو چووە. چوار ڕۆژی تر زستان وسەرمایە، هیچمان پێ ناکرێ! - چەنێ داماوی! کێ بمێێت تا زستان؟! لەو گەنمە تازە بێنن با بیخۆم! - ڕاستە زۆری ماوە بۆ زستان، بەڵام بۆ دەخڵ و دان، کۆگایێ شوێنێکمان نییە. ناچارین بە زوویی شوێنێک دابین بکەین! شاژن خەوی لێ کەوت! قسە کردن کەڵکی نەبوو. گەڕاوە بۆ ژوورەکەی خۆی. لە ناوڕێگا مل قەوی بینی. - دەنگ و باست؟ باشی؟ - جا کامە باش؟! جاران بەرپرسیار کۆگا بووم. ئیستە عەلاف وبێکار. خواخوامە خواردنێکم دەست بکەوێت. ئەمان خەریک وتووێژ بوون، فشە هات. لە دوورەوە دەستی کرد بە قسە کردن: - بە گیان دایکم کوڕەکان کار ناکەن. ئاو بێت هەمومان تیا ئەچین. شاخ درێژ، زەردەی بانگ کرد و پرسی: - ڕاستە کرێکارەکانت کار ناکەن؟ -  وا نییە بە خوا. ناشێ فشە درۆی نەدابێت. ئاخ درۆزن! تا کەی دەست لە درۆ هەڵناگری؟! بە گیان براییمان سەرخەوشکاندن یەک خولەکی نەبێت، کەس دانەنیشتووە. دەی خۆ ناکرێ بەر خەوتنیان بگرم. مێروولە بەو خەوە بەندە. نزیکەی مانگێ تێپەڕی. هەواڵێ لە کەوەمار و براکانی نەبوو. ئیتر کەس باسیانی نەکرد. مشک خەت خەت، ئازار قاچی کۆتایی پێ هات و ژیانی ئاسایی دەست پێ کرد. ڕۆژێ مێروولە زەردە باوە کیسەڵی بینی.پاش سڵاو و هەواڵپرسی،باوە پرسی: - ئەرێ ڕۆڵە لافاوەکە زیانی نەبوو؟ خۆ شوکر گشتان ساق و سڵامەت بوون؟ - باوە گیان خۆمان باشین. بەڵام کۆگا و دەخڵ و دانەکەمانی برد. - ئەی هاوارم هەی. دەی هەوڵێکتان داوە بۆ کۆگا و هومار تازە؟ مەگەر نابینن کەش و هەوا سارد بووە؟! کاتێ زەردە گەڕاوە بۆ ناو شار دەستبەجێ چوو بۆ لای شاخ درێژ و باس قسەکان باوەکیسەڵی کرد. ئەویش سەردان مل قەوی و فشەی کرد و وتی:" ساڵ دێرە. بەشکم بتوانین کۆگایێ باش درووست کەین." فشە کردییە جواب:" بە گیان دایکم، ئەم زستانە تیا ئەچین. ئێمە کەی ئەو کارەمان پێ ئەکرێت!؟" مل قەوی تووڕە بوو: - ئاخ فشە! خوێنت بۆ گەڕۆڵی خاسە. بۆ چی دڵساردمان ئەکەیتەوە؟ - دڵساردی چی؟ وەڵڵا بۆمان خاس نابێت. ئەمان خەریک دەمبۆڵە و قسە و باس بوون، مێروولەیێ چکۆلە هات بۆ لایان و وتی: - من ئەزانم چۆن خاسی کەن! شاخ درێژ ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان وتی: - ئا.. بێ ڕۆڵە. چۆنی خاس کەین؟ - بە گیان دایکم هیچی لێ نازانێت. بڕۆ بە لای گەمەکردنتەوە! تۆ حەقت نەبێت! - وازی لێ بێنە فشە. ڕۆڵە بێ بۆ لای من. ئادەی باسی کە بزانین چی بکەین؟ - بۆ چی داوا ناکەن لە مشک لووت سپی؟ شاخ درێژ مێروولە چکۆلی ماچ کرد و وتی: - ئافەرین ڕۆڵە. تۆ زۆر ژیری. کوڕ کێی؟ - کوڕ مێروولەی باڵابەرزم. - ئەی ئافەرین. ئەی ئافەرین. هانێ پووڵ بڕۆ بۆ دووکان شتێک بسێنە بۆ خۆت! - دەستت خۆش بێت خاڵۆ گیان. ئیمڕۆ  ناچم بۆ دووکان. دایکم وتوویە ڕۆژێ دوو جار شت مەسێنە. شاخ درێژ دەستێکی هێنا بە سەریدا و وتی: - خوا لە باوک و دایکت نەسێنێت. پاشان سەردان شاژنی کرد. - قوربان تەنیا لووت سپی ئەتوانێ یارمەتیمان بدات. چۆن ڕازی بکەین؟ - ڕازی بوونی بۆ چییە؟ خاس کردن ژوورێ چکۆلە کەی ئەوەندە سەختە؟ بۆ دانێ مشک کار سەعاتێکە! - کورە دەرد کارییە! ئێمە خۆمان پەنمان داوە. لەبیرتە پەنای هێنا بە خۆمان و وتی:" قوربان ئێمە دراوسێین. ئەی نەتبیستووە هاوسێی باش لە برا باشترە؟ ئیمڕۆ من ئاوارەم. لەوانەیە ڕۆژێ لە ڕۆژان، ئێوەش ماڵەکەتان لێ بشێوێت!" تۆیش وتت:"کورە بڕۆ خاڵۆ! من بەم هەموو دەسەڵات و سەرباز و کرێکار و پاسەوانەوە، یارمەتی مشکێکی وەکوو تۆم بۆ چییە!" ئیستە بە چ ڕووێەکەوە بڕۆین بۆ لای و داوای هاوکاری لێ بکەین؟ شاژن خەوی لێ کەوت! شاخ درێژ زانی شاژن نابێت بە نان و ئاو. تا کاتەکە درەنگ نەبووە باشترە خۆی هەوڵێک بدات. عەسر شاری بە جێهێشت و هاتە دەرەوە. لە نزیک دار گۆێژ، بچکۆلی بینی. هەواڵ باوک و دایکی پرسی. ئەویش، وتی: - لە سایەی ڕەحم خواوە باشن.  سڵاوت عەرز ئەکەن. - الحمدوللە. یا خوا گیرۆدەی حەکیم و زاڵم نەبن. ئاخۆ لە ماڵۆ بن؟ پێم خۆشە سەردانێکیان بکەم. - باوک و دایکم کەمتر هاتوچوویی دەرۆ ئەکەن. دەی فەرموو منیش ئەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە. پێکەوە ڕێگەی ماڵ باوەکیسەڵیان گرتە بەر. کۆتایی بەشی٤ #سید_نعمان_برزگر #نەعمان_بەرزگەر 🚫کۆپی کردن،بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە. ▪️چیرۆک و بەسەرهات @noman_barzegar https://s8.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۴۰۳۲۵_۰۴۳۲۵۸۳۰۶_c8f.jpg
Показать все...

2
#وشکە_ژان وشکە ژانێک ئەو دڵەی گرتووم و لێم نابێتەوە هەر دەڵێی زامێک لەنێو دڵ دایە خۆی دەکولێتەوە ئااااخ من و دێوانە بوون چەند شێوەیی یەکتر دەدەین عاشقێکم تا بڵێی دێوانەییم لێ دێتەوە خامە کەم دێنێ تکەی ئەسرینی چاو هاتوونە گۆڕ حەک سەڵا و قەت کەس نەماو خۆم کێیە بۆم بسڕێتەوە؟ هێند بە ئارامی بەنێو کووچەی خەیاڵت دا دەڕۆم هەرچی ڕابردوو بەوێدا ڕابراین بیر دێتەوە دەرکەیەک ئاواڵە بوو بۆ هاتنی من چاوەڕێ سەیره هیچ دەرگایێ ئێستا ڕووبەڕووم ناکرێتەوە دەمهەوێ زەنگ لێ بدەم تا تۆ وەڵامم دەیتەوە بەخت و ئیقباڵی ڕەشم گوشیم لەپڕ دەکوژێتەوە چەند غەمی ناکامی خۆم خوارد و فزەم لێ دەرنەهات من نەبم دەریای غەمت ئاوا بەکێ دەخورێتەوە؟ بەو خودایە مردنێک قەرەزە لەلام با بەو غەمەت بمرم و هەرچی کە تاوانی هەمە بسڕێتەوە دای لەپەردەی بێ‌حەیایی "کاوە" لەم شێعرەی دەڵێ: وشکە ژانێک ئەو دڵەی گرتووم و لێم نابێتەوە ✍ #کاوەداشبەندی @hastidlll
Показать все...
2