ღ هەستی دڵ ღ
Open in Telegram
🧡 ️شیعر 🧡️ 🤎 ️گۆرانی 🤎️ ❤️️ چیرۆک ❤️️ 💚 تەندرووستی 💚 💙 ماڵێک بۆ کوردانی جیهان 💙 🖤 @hastidlll 🖤
Show more2 718
Subscribers
-324 hours
+47 days
+430 days
Posts Archive
2 718
ئەو کەسەی گیانی بەخت کردووە
لە ڕێی ئازادی گەلدا مردووە
وێنەی لە چاوگەی ئاوێنەی مێژوو
وا نیشان دەدا کە هەر زیندووە!...
#عەونی
✔️@HastiDlll
2 718
#وشەی_کوردی
⚜ خەڵووز، ڕەژی، ڕێژی، زوخاڵ = زغال
⚜ خۆڵەمێش، خۆڵەکەوە، بۆڵ، خۆڵەمڕ = خاکستر
⚜ سووتک، سووتکە، سووتوو، بابوسکە، سووتە = خاکستر سیگار، کاغذ و نان
⚜ سکڵ، پۆلوو، پشکۆ، پەنگر = زغال افروخته(اخگر)
⚜ ژیلەمۆ، ژیل، ژێڵ = اخگر زیر خاکستر
⚜ خەڵووزەبەردینە، کەمر، بەرکەمرە = زغال سنگ
⚜ کەمران، کانی خەڵووزەبەردینە(کەمر)، کانگای(کانزای) خەڵووزەبەردینە = معدن زغال سنگ
⚜ بەڵێن، پەیمان، دەروەستی = تعهد
⚜ بەڵێندەر، پابەند، پەیماندەر، دەروەست = متعهد
⚜ دوورودرێژ، درێژ، درێژخایەن = مدید
⚜ هاوسێ، دراوسێ، جیران، هاوسا، ئاوسا = همسایە
⚜ دراوسێتی، هاوسێیەتی، هاوسایەتی، جیرانەتی، دراوسێیەتی، هاوسایی = همسایگی
⚜ نۆرە، نوبە، نەوبە، سەرە = نوبت
✔️@HastiDlll
2 718
🔺چارەسەری سەرما و قوڕگ ئێشە بە بیبەری تیژ
▫️بیبەری سووری تیژ بڕێکی زۆر بێتا کارۆتین و ڤیتامین C و ڤیتامین A تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدات و بۆ چارەسەری هەڵامەت و قوڕگ ئێشە کاریگەرە.
➕سەرەڕای ئەوەش، کاپسایسین لە بیبەری تیژ هانی دەردانەکان دەدات و لیمۆ لە لوت یان سییەکانەوە کۆدەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی.
✔️@HastiDlll
2 718
☀️ڕۆژ باش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ سێشـەممە
✨ ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۲٦ی کوردی
✨ ۱۷ی شەهریوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی
✨ ۸ی سێپتەمبری ۲۰۲٦ی زایینی
✔️@HastiDlll
2 718
Repost from چیرۆک و بەسەرهات
گۆرانی ڕەسەن
🚫کۆپی، بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە.
@noman_barzegar
ماکوان موبایلەکەی ئامادە کرد. پاشان ڕووی کردە دایەگەورە و وتی:
- دایە گیان بیستوومە زەمان زوو دەنگت زۆر خۆش بووە. ئادەی بزانم دەنگەکەی جارانت ماوە؟
دایەگەورە سەیرێ موبایلەکەی کرد و وتی:
- لایبە ڕۆڵە فیلمم لێ مەگرە!
ماکوان سەری خستە باوەش دایەگەورە و وتی:
- دایە گیان بەسەر چاو فیلم ناگرم. دەنگیشت تۆمار ئاکەم. تەنها پێم خۆشە دەنگت ببیسم.
لە کۆتاییدا بە قەسەم و قورئان، ڕازی بوو گۆرانیەکی عەتا خان بڵێتەوە. پاشان ئاهێکی هەڵکێشا و وتی:
- گۆرانییەکان عەتا خان مەنسوور پڕە لە بیرەوەری. هەزاران جار یادی بەخێر ئێواران. کاتی بڵاوبوونەوەی لە ڕادیۆ کرماشان، من و کچ ئاوایی لە درگای ماڵ میرزا حەمۆمین دائەنیشتین و گوێمان لێ ئەگرت. حەسەن زیرەک، سەیید محەممەدی سەفایی مەزهەری خالقی و زۆرێ لەو هونەرمەندانە کە من ناویانم لەبیر نەماوە.
تەسبێحەکەی دانا. ماوەیەک دەستی خستە قژ ماکوان:
- بە خوا ڕۆڵە حەزم لەم گۆرانیانەی ئەمڕۆ نییە! جا خۆزگە تەنیا گۆرانییە ناخۆشەکان بوایەت. لەم ڕۆژانا کوڕکەی ژینۆ گۆرانی حەسەن زیرکی گرتبوو بۆم. وتم: ڕۆڵە ئەو ساز و مۆسیقا هی ئەو گۆرانییە نییە. ئەویش کردیە جواب: ڕاسە دایە گەورە ئەوە کوڕێکی هاوڕێم مۆسیقای بۆ داناوە!!
ماکوان بە پێکەنینەوە وتی:
- دایە گیان ئیستە دەورە و زەمانە گۆڕاوە. گەنجەکان حەزیان لەو جۆرە گۆرانیانەیە! ئەوە هانیان ئەدات گوێ لە گەورەپیاوانێ وەک حەسەن زیرەک بگرن!
دایەگەورە سەرێکی سووڕ دا و وتی:
- یانێ بە بۆنەی حەز چەن کەسێ، ئەو هەموو گۆرانییە ڕەسەن و بەنرخە خراپ ئەکەن؟ وەڵڵا باشە برا. ئیساولا لە کتێبخانە و مەدرەسە سفرەی خواردنەوە و جگەرە و قلیان ڕاخەن. بەڵکوو گەنجەکان ڕابکێشن!
ماکوان هەستاوە. دەست دایەگەورەی ماچ کرد و وتی:
- دایەگەورە زەمان لاویت گۆرانیت وتووە؟
کردیە جواب:
- ئەێ ڕۆڵە! ئەو کاتە کێ ئەیتوانی بە دەنگ بەرز قسە بکات؟ کێ ئەیتوانی بەسەر سفرەی دیوەخانەوە دانیشێت؟ تۆ سڵامەت، دایکم دەنگی زۆر خۆش بوو. کاتی مانگادۆشین گۆرانی بۆ مانگاکان ئەوت. لەبیرمە گاڕەش زۆر شڕ و شێت بوو. بەڵام بە بیستن دەنگی دایکم بارە هێلکەی شار بە شار ئەبرد!
بۆ ماوەیەک هەر دوو بێدەنگ بوون. پاشان دایەگەورە سەیرێ کاتژمێرەکەی کرد و وتی:
- کوڕەکەم درەنگە بەیانی خەبەرت نابێەوە.
- دایە گیان خۆزگا لەگەل ئێمە ئەژیای!
- بە قوربان تۆ بم باوانەکەم. جا تۆفیری چییە؟ دایکت فرمان ماڵەکەم بۆ ئەکات. جلم بۆ ئەشۆرێت. سێ ژەمە نان و خواردنم بۆ ئەنێرێت. تەنانەت ڕێگە نادات قاپێ بشۆرم! بە خوا ڕۆڵە، ڕاستە باوکت کوڕ منە بەڵام دایکت زۆر لەو باشترە.
- دەی بۆ چی تەنیاییت هەڵبژاردووە؟
دایەگەورە وتی:
- کامەیە تەنیایی؟ مەودای نێوان ماڵ من و باوکت گەزێ نابێت. کوڕە جوانەکەم! من تاقەت ڕاوڕاوان و بەزم مناڵ و دەنگی بەرزم نەماوە. لەوەش گرنگتر، لێرا ماڵ مامۆ و پوورک و خزمەکان بە ئاسوودەیی سەردانم ئەکەن.
کاتی خواحافیزی ماکوان وتی:
- بەیانی مێمۆریەک( بیرگەیەک) پڕ ئەکەم لە گۆرانی ڕەسەن و ئەیهێنم بۆت.
دایەگەورە لە باوەشی گرت و وتی:
- قەزات لە گیانم کەسەکەم!
کۆتایی
#سید_نعمان_برزگر
#نەعمان_بەرزگەر
🚫کۆپی، بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە.
▪️چیرۆک و بەسەرهات
@noman_barzegar
https://s6.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۵۰۷۰۷_۰۰۳۸۳۰۲۴۴_vb4j.jpg
2 718
بە میسکیان گوت: تۆ عەیبێکت هەیە؛ هاونشینی هەر کەسێک بی لەو بۆنە خۆشەی خۆتی پێدەبەخشی!
گوتی: چونکە سەیر ناکەم لەگەڵ کێم،
دەڕوانمە خۆم کە من کێم...
فەرهەنگۆک:
میسک:بۆنخۆشێکە لە جۆرە ئاسکێک بەرهەم دێ
ــــ مەولانا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱ی بانەمەڕی۲۷۲۳ی کوردی
✔️@HastiDlll
2 718
لەبیرمە فێری دەکردم
کە ئەگەر کەسێکم خۆش ویست
ناکرێ هەموو دڵ و ڕۆحی خۆمی بدەمێ
چون کە ئەو نەما
منیش دەفەوتێم!
#شێرزاد_حەسەن
✔️@HastiDlll
2 718
#وشەی_کوردی
⚜ لێم کەوت = ازم افتاد
⚜ وێم کەوت، لێم درا، پێم کەوت = بە من خورد، بهم برخورد
⚜ گەڵای داران = برگ درختان
⚜ هەڵاڵە = شقایق
⚜ هاروژاندن، هێژاندن = برانگیختن
⚜ هاندان = تشویق کردن
⚜ هاندەر = مشوق
⚜ گەڵاڕێزان = برگ ریزان
⚜ هاندراو = تشویق شدە
⚜ چەماندن، دانەوان = دولا شدن، خم شدن
⚜ نەوی، نزم = ارتفاع پایین
⚜ گرینگیپێدان، گرنگیپێدان = اهمیت دادن
⚜ بەگشتی، بەیەکجاری = درمجموع
⚜ بەرە = جبهە
⚜ لادیمەن = پروفایل
⚜ جلشۆر = لباسشویی
⚜ هێنانەبەرچاو = تجسم
⚜ باری = بارید
⚜ باریوە = باریدە
⚜ لوولاک = ساق
⚜ گۆزینگ = قوزک
⚜ لاچک، لاسک = ساقە
⚜ کاسەسەر، قاپێلکەسەر، کاپۆڵ = جمجمە
⚜ قین، ڕگ، ڕق = کینە
⚜ لاسار = لجباز
⚜ لاساری = لجبازی
⚜ قاپۆرک، ئێسکەپەیکەر = استخوانبندی
⚜ لاجانگ = شقیقە
✔️@HastiDlll
2 718
💚خورما بخۆ، خەمبار مەبە!
✅خورما ڕێژەی سیرۆتۆنین لە مێشک زیاد دەکات. سیرۆتۆنین پێکهاتەیەکی هێورکەرەوەیە و زیادبوونی دەردانی لە مێشک زۆر یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئارامی و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.
✅خواردنی 1 خورما لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی چاوت بە درێژایی ژیانت.
✔️@HastiDlll
2 718
☀️ڕۆژ باش کوردستان
🗓️ ئەمڕۆ دووشـەممە
✨ ۱۶ی خەرمانانی ۲۷۲٦ی کوردی
✨ ۱۶ی شەهریوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی
✨ ۷ی سێپتەمبری ۲۰۲٦ی زایینی
✔️@HastiDlll
2 718
Repost from چیرۆک و بەسەرهات
بەردڵ
🚫کۆپی، بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە.
@noman_barzegar
ئێوە سڵامەت مامە عارف تۆزێ سکەڕۆ و دایمە حەزی لە پڵاو و گۆشت بوو. خواخوای بوو مریشکێ ملی بکەوێتە بەر درگای کولێنە یان سەرێ حەیوان بکەوێتە تەنگ. بەڵکوو گۆشتەکەی ببێت بە قسمەتی. ئەگەر ترسی لە کەیبانۆی نەبوایەت بە دوو مانگ قڕی ئەخستە ناو مەڕ و ماڵات و مریشک ئەو ماڵە!
تا دڵ بیگرێت حەزی لە دەعوەتی و ماڵ خەڵک بوو. بە ئیمان خەڵک ئەیانگوت: بۆ پرسە و دەعوەتی زماوەن، زۆرجار لە ماڵەوە کەوچک و سەلکێ پیازی ئەخستە گیرفانی!
جارێک، بۆ کەلوپەل زەماوەن کچەکەیان خەیاڵی سەفەری شاریان کرد. بەیانی زوو چاروایان زین کرد و ڕێگەیان گرتە بەر. ویستیان بڕۆنە قاوەخانەی خاڵۆ سەی حەمەسەعی و بەردڵێ بخەن و چاوەڕوان هاتنی ماشێن بن. لەو کاتەدا ڕەزای لالە براخاس پەیا بوو. بە گەرمی خوڵکی کردن بۆ ماڵ خۆیان. سەرەتا ماموژن ئینکاری کرد و وتی:
- ماڵتان نەشێوێت نابین بە عەزیەت بۆتان.
کاتێ زانی مامە قسەی شلە، لە کۆتاییدا ئەویش ڕازی بوو و پێکەوە چوونەوە بۆ ماڵەوە.
پاش سڵاو و بەخێرهاتن، سویبە خۆی هەوڵ کرد. وەک دایک بووک کەوتە هاتووچۆ! بەش خوا تۆزێ فەقیرحاڵ بوو!
کاتێ سفرە ڕاخرا، چێشتێ زۆری لێنابوو. برنج. مریشک سوورۆکراو. هێلکە و سێفەزەمینەی کوڵاو. ڕۆن خۆمانە و هەنگوێن!
مامۆژن ڕووی کردە سۆیبە و وتی:
- ڕۆڵە ئەم هەموو خواردنە چییە؟ برنج بوو بۆ چی مریشکت درووست کرد؟ کورە برنج و مامرەکە بەهەر حاڵ، هێلکە و سێفەزەمینەت بۆ کوڵاند؟ بەسەر ئەم گشتە خواردنە ڕۆن و هەنگوێنت بۆ هێناوە؟؟؟
مامە عارف بە دزیۆ نقورچکێکی گرت لە باڵ خێزانی و بە چپە وتی:
- وس برا مردوو!! واز بێنە لە کچەکە! ناشییە و دەستێ خاسی وەشاندووە!!
پاشان بە بیانووی دەست شۆردن، چوو بۆ حەوش بەنەخوێنی شل کردۆ و گەڕاوە بۆ نانخواردن!!
دوای نان و چایی نیوەڕۆ خواحافیزیان کرد و گەڕانەوە بۆ قاوەخانە. پاش چەن خولەکێ ماشین گەیشت و بەپەلە سوار بوون.
بۆ دەمەو ئێوارە گەیشتنە شار. لەبەر قاوەخانەیەکەوە تێپەڕین. کابرای قاوەچی بە چەقەدووکەڵ کردبوویە ڕۆژ خۆی. مامە عارف سەیرێ دووکەڵەکەی کرد و وتی:
- ژنەکە فریا نەکەوتین بڕێ خواردن بسێنین بۆ ناو ڕێگە. ئیستە فرسەتە با بەردڵێ بخەین!
مامۆژن کردیە جواب:
- بەردڵی چی؟ شەو نانمان بۆ ناخورێ!
- ژنەکە ئەمان وەک خومان نین. دوای بانگ مەغریب تازە ژنیان ئەکەونە خۆیان بۆ چێشت و چایی! ئەزانم لە برسا دڵەکزێ ئەگرین!
چوونە قاوەخانە و شانیان شل کرد بۆ نان و کەباب. هەڵبەت مامۆژن کەمی خوارد.
دوای نان پەیکانێکیان گرت و چوون بۆ ماڵ حاجی جافر. حاجی دوای بەخێرهاتن و هەواڵپرسی، ڕووی کردە مامە عارف و وتی:
- ئەرێ برا بۆ ئەونە دێر هاتن؟
وتی:
- حاجی گیان ماشین نەبوو کەوتینە دێر.
دەورێ چاییان هێنا و زوو سفرەیان ڕاخست. کاتێ چێشت هات قاورمەی گۆشت بەرخ بوو. بە بینین چێشتەکە مامە عارف ڕەنگی زەرد بوو. زانی نانی بۆ ناخورێ. بە زۆر بڕێکی خوارد بەڵام نەنووسیا بە دڵیەوە! هەموو شتێ بۆ برسیەتی خۆشە. کاتێ جەماعەت کەوچکیان ئەدا لە گوشت ئەتوت بە خاکەناز قەبری بۆ ئەکەنن.
تا دێرێ دێر باس زەماوەن کچەکەیان و بازاڕ کرا ئەو دڵی لە لای تیانەکە بوو. تا درەنگانی شەو وەک مار زامار پێچی دا لە خوی!
خوا عەفووی کات، بە ڕادەیەک ناڕەحەت بووبوو تا چەن ساڵ باس ئەو چێشتەی کرد.
بەیانیەکەی ماڵەخەزووران کچەکەیان هاتن و پێکەوە چوون بۆ بازاڕ. لە جل بوکێنی بیگرە تا یەغان و قاڵی و پەتوو. هەموو شتێکیان سەند. کاتێ ویستیان بڕۆن بۆ لای خەیات، مامە عارف وەک مێردەزمە مەحفۆ بوو! ئەی خوا ئەم کابرا چی لێهات؟
مامۆژن لە دڵ خۆیەوە وتی:" ناشێ نەچووبێت بۆ گۆشت خواردن؟!" دووکانێ کەبابی لەو نزیکانە بوو. چووە ژوورەوە سەیری کرد مامە عارف لە کوڵەسووچێک خەریکە نان ئەخوات. مامۆژن گڕی تێ چوو:
- عاقیبەت شەڕ! ئەوە خەریکی چیت؟ هەر ئەوەت ماوە حەیامان ببەی؟
سەرێکی بەرز کردەوە و وتی:
- واز بێنە ژنەکە. مەیکە زڵە با نەزانن. تۆ بڕۆ ئەوە منیش هاتم! شەو نانم بۆ نەخورا! تۆ شاری ناناسی. نان نیوەڕۆیان ئەکەوێتە عەسر! نازانم بۆ چی ژنیان ئەونە خنەخن ئەکەن؟
مامۆژن ئاهێکی هەڵکێشا و وتی:
- ماڵ سووتاو بە ماڵ ئەبێت سکەڕۆ بە ماڵ نابێت! من مردوو و تۆ زینوو. چوار ڕوژی تر خەڵک بەش خوامان بۆ ئەکەن!
مامە عارف پێکەنی و وتی:
- خۆت سەخڵەت مەکە ژنەکە. بە خوا تا ماوم بێدڵی خۆم ناکەم!
هەر وایش بوو. تا کۆتاڕۆژی ژیانی بەو جۆرە ژیا و خوای گەورەیش ویستی وابوو دەستی بە گیرفان بەتاڵدا نەکرد!
کۆتایی
#سید_نعمان_برزگر
#نەعمان_بەرزگەر
🚫کۆپی، بە بێ ئاماژەدان بە ناوی نووسەر و دانانی لینکی کەناڵ، قەدەغەیە.
▪️چیرۆک و بەسەرهات
@noman_barzegar
https://s6.uupload.ir/files/inshot_۲۰۲۵۰۷۰۴_۰۱۰۲۰۸۵۲۳_p2g3.jpg
