« سوهەیلە »
Open in Telegram
رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً .
Show more909
Subscribers
No data24 hours
-47 days
-1030 days
Posts Archive
909
لە ڕەبیعی کوڕی خەیسەمیان پرسی ...
قەت باسی خەڵکی ناکەیت !؟
فەرمووی : من لە نەفسی خۆم ڕازی نیم تا دەست بە زەم کردنی خەڵکی بکەم ، سەیرە خەڵکی باسی خەڵکانی تر دەکەن چونکە خەمیانە نەکەونە بەر سزای خوا ، بەڵام بێ خەمن لە خۆیان کە بکەونە بەر سزای خوا ..!
صفة الصفوة ٢/٢٥
909
هەر کێ نەیکا شوکرانەی نیعمەتی ئەمڕۆی
حەیفە بخوا لە بەشی ڕەحمەتی سبـــەی.
سەعدی شيرازي.
909
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ
يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماًʼ🌱.
909
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئیماندار ئاوێنەی براکەیەتی ، ئەگەر کەم و کورتیەکی لێ ببینێ بۆی چاک دەکاتەوە ( ١ ) .
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : ئیماندار ئاوێنەی براکەیەتی ، ئیماندار برای ئیماندارە ، قەدەغەی دەکات لە فەوتان و خەسارەتمەندیی و دەیپارێزێ و پشتی دەگرێت ( ٢ ) .
📚 ( ١ ) صحيح الأدب المفرد : ٢٠٣ ، إسناده حسن
( ٢ ) السلسلة الصحيحة : ٩٢٣ / ٦
909
هەروەک چۆن لەم گەرمایەدا بە هیوام بگەم بە زستان و بۆنی باران ،
ئاوها لەم دونیا پڕ ناڕەحەتیەدا بە ئومێدی بەهەشتەوە ئەژیــم🥹..
909
« وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ »
وە ڕێنمایی و هیدایەتی من
تەنها لەلایەن خوای گەورەوەیە🩶..
909
گەورە بە .! بەو ئەندازەیەی کە دونیا لە چاوتدا بچوک ببێتەوە ، بەو ئەندازەیەی کە تەنها بەهەشت جێگای خەونەکانت بکاتەوە ..
909
ئارام بگریت؛ سەر دەکەویت.
ئارام بگریت؛ بەها و پێگەت دەبێت.
ئارام بگریت؛ خوا پلە و پێگەت بەرز دەکاتەوە.
ئارام بگریت؛ خوا دەبێتە سەرپەرشتیار و پشتیوانت.
ئارام بگریت؛ خوا خۆشی دەوێیت.
ئارام بگریت؛ خوا پێت دەبەخشێت.
ئارام بگریت؛ خوا خەم و گرفتەکانت لەسەر لادەبات.
لەبەر ئەوە ئیمامی ئەحمەد وتەیەکی زۆر زۆر سەرسوڕهێنەر دەفەرموێت، دەڵێت:
« بەڕاستی هەموو شتێک ڕێز و بەخشندەیییەکی هەیە، و بەخشندەیی و کەرامەتی دڵەکانیش، ڕازیبوونە لە خوا »
باشە، چۆن لە خوا ڕازی دەبیت؟
ئەگەر لەسەر قەزا و قەدەری خوا ئارام بگریت🩶.
909
ئێمه بینیمان بهڕاستی خۆگر و بهئارامگر بوو، بهندهیهکی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئهو تهوبهکاره و ههمیشه دڵی لای پهروهردگاره.
ئهی پێغهمبهر ﷺ باس و یادی بهنده بهڕێزهکانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یهعقوب بکه، ههمویان دهستێکی باڵایان ههبوو له گهیاندنی ئایینی خوادا، دهستێکی باڵایان ههبوو له چاکه و چاکهکاریدا، ههروهها بهرچاو ڕوونی و شارهزایی تهواویان ههبوو له ههموو ڕوویهکهوه.
سورة ص - اية 44 - 45🩷
909
أَبُو مَالِكٍ الْأَشْعَرِيُّ أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ ((لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِي أَقْوَامٌ،يَسْتَحِلُّونَ الحِرَ وَالحَرِيرَ، وَالخَمْرَ وَالمَعَازِفَ،... ))
واتە: لە ئوممەتی من دا كۆمەڵێك پەیدا دەبن كە زینا و جلی ئاوریشم و مەی خواردنەوە و مۆسیقا حەڵاڵ دەكەن...
رواه البخاري ٥٥٩٠
909
كاتێک بەندە دەڵێت:
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانییان
خودا دەفەرموێت:
بەندەکەم سوپاس و ستایشی کردم
كاتێک بەندە دەڵێت:
بەخشندەی میهرەبان
خودا دەفەرموێت:
بەندەکەم وەسف و پەسنی منی کرد
كاتێک بەندە دەڵێت:
خاوەنی ڕۆژی پاداشت و سزا
خودا دەفەرموێت:
بەندەکەم مەزنایەتی و گەورەیی پێ بەخشیم
كاتێک بەندە دەڵێت:
تەنها تۆ دەپەرستین و
تەنها لە تۆش داوای یارمەتی دەکەین
خودا دەفەرموێت:
ئەمە لە نێوان من و بەندەکەم دایە،
و بۆ بەندەکەشم هەیە ئەوەی داوای کردووە
کەواتە من دەمەوێت چێژ لە وەڵامدانەوەی خودای سوبحانە و تەعالا وەربگرم🫀..
