es
Feedback
« سوهەیلە »

« سوهەیلە »

Ir al canal en Telegram

رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً . ‌

Mostrar más
928
Suscriptores
Sin datos24 horas
-47 días
-1030 días
Archivo de publicaciones
- شەیتان بەدوو گوریس ئینسان دەبەستێتەوە ئاگاتان لەخۆتان بئ و ە داوەوە نەبن یەکەمیان : ترسی فەقیری دووەمیان: تەماع بەزۆری ئەم دوو شتە ئینسان دەترسێنێ و تووشی دەرد و بەلا و موسیبەت و حەرام خواردنی دەکات.. هەمیشە پشت بەخودا ببەست

گومان لە ڕزق و گومان لە ڕازیق وەک یەکن!

ئەڵێن : لەگەڵ هەرکەسی دۆست بیت شکل وشێوەی ئەو دەگریت ،بیر بکەوە ئەگەر لەگەڵ خودا دۆست بیت چەند شێوەیەکی جوانت ئەبێت..!!

بایەزید گوتی : کاتێک دۆستایەتی خودا بەسەر هەموو شتێک دا زاڵ دەبێ نەشیرینایی دونیا و نەشیرینای ئاخیرەت ، شیرینایی شیرینای ڕەحمانە .....

ڕۆژووی ئەسڵی نەخواردنی نان نییە نەخواردنی ماڵی خەڵڪە یەڪ ڕۆژ و یەڪ مانگ نییە دوانزە مانگە..

‏« هەموو شتێک هی یاری کردن نییە » ئەمە دواقسەی ئەو پەپوولەیە بوو کە باڵەکانی بەدەست منداڵێکەوە جێمابوو...

مایەی ئارامییە کە پێوەرەکانی خودا وەک پێوەرەکانی مرۆڤ نین؛ جیهان تەنها سەیری دەرئەنجام و ڕواڵەتەکان دەکات، بەڵام نیگای خودایی لەسەر ئەو نیەت و هەوڵە شاردراوانەیە کە لە قووڵایی ناخی دڵدا پارێزراون. پاکیی نیەت، گەورەترین سەرچاوەی بەرەکەتە.

لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت ببین بە دەرمان بۆ یەکتری🍓.

تا نەکەی سەیری گوڵستان ، تێناگەی لە حاڵی بولبول 🫠.

سەختترین هەنگاو، دەستپێکردنی یەکەم هەنگاوە..

" ئەگەر دەرگاکە بکەیتەوە قاپەکان دەشکێت " هەندێک دەرگا لە ژیانمان هەن ئاوا پێویستە بەداخراوی جێبهێڵدرێن تا لەشەڕ و خراپەیان ب
" ئەگەر دەرگاکە بکەیتەوە قاپەکان دەشکێت " هەندێک دەرگا لە ژیانمان هەن ئاوا پێویستە بەداخراوی جێبهێڵدرێن تا لەشەڕ و خراپەیان بەدووربین.

ڕەنگە نەفس لەبەر ئەوە وێڵ و سەرگەردان بووبێت ، چونڪە خالقۍ خۆۍ لەبیر ڪردووە ..

وازی لێبێنن دڵی پێکراوە، چارەی سوتانە!

چوار تەڵەکەی دەروون حاتمی ئەصەم دەفەرموێت: بە شوێنی چاک و پیرۆز هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە هیچ شوێنێک لە بەهەشت چاکتر نییە، کەچی باوکە ئادەم تێیدا تووشی ئەو شتانە بوو کە تووشی بوو. بە زۆریی پەرستش و عیبادەتیش هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە ئیبلیس دوای تەمەنێکی زۆۆر لە عیبادەت، تووشی ئەو سەرەنجامە بوو کە تووشی بوو. بە زۆریی زانست و زانیاریش هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە «بەلْعام کوری باعورا» تووشی ئەو ڕەوشە بوو کە تووشی بوو، لە کاتێکدا کە «ئیسمی ئەعزەم»یشی (ناوی هەرە گەورەی خوای پەروەردگار) دەزانی. بە بینین و گەیشتن بە پیاوچاکانیش هەڵمەخەڵەتێ؛ چونکە هیچ کەسێک لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چاکتر و مەزنتر نییە، کەچی دوژمنان و دووڕووەکان هیچ سوودێکیان لە بینین و گەیشتن پێی نەبینی. - ئیبنولقەییم ،

ئیمامی شافعی (ڕەزا و رەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت: «فَمَا كُلُّ مَنْ تَهْوَاهُ يَهْوَاكَ قَلْبُهُ» (واتە: مەرج نییە هەرکەسێک تۆ دڵت هۆگری بێت، ئەویش دڵی هۆگری تۆ بێت) کەواتە گەورەیی خۆت بپارێزە

تا دەستبەرداری ترس نەبی هەموو ڕۆژێک ئامانجەکانت بە بەرچاوتەوە هەڵدەوەرن.

ئەو دەمەی خاکی وشکمان سپێردراوی خودا ئەکەین، دەیکات بە بەهار..

لەم شەوە بێ دیمەنەدا زایەڵەی کۆچێک بەنێو ڕۆحی گەڕیدەخوازمدا، غەڕغەڕە دەکات

دڵ وەك گۆزە وایە، هەتا ئەوكاتە دەتوانێت جوانییەكان ببینێت، نەشكابێت كە شكا، ئیتر هێندە بە دوای كۆكردنەوەی پارچەكانی خۆیدا دەگەڕێت، بە دوای بینینی جوانییەكاندا ناگەڕێت.

وەهیبی کوڕی وەرەد دەفەرمووێت: دانایی دە بەشە نۆی بێدەنگییە دەیەمی دوورییە لەخەڵک..