7Roj media - میدیای ۷ ڕۆژ
Open in Telegram
7 976
Subscribers
-324 hours
-267 days
-10830 days
Posts Archive
🔴 هۆکار و چارەسەری ئارەقەکردنەوەی کاتی خەو بزانە
٧ڕۆژ
🔸 کۆمەڵەی پسپۆڕانی فیسیۆلۆژی لە هیندستان باوترین هۆکارەکانی ئارەقەکردنەوە لەکاتی خەودا ئاشکرا دەکات؛ یەکێکیان دڵەڕاوکێیە و باوترینیشیان گەرمیی ژووری نووستنە.
♦️♦️ لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە 👇
https://7roj.com/news.aspx?id=4545&mapid=4
#7ROJ
🔴 مەسعود بارزانی بۆ کەناڵی شەرقییە:
٧ڕۆژ
🔸 لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە و بەمزووانە وردەکارییەکەی بڵاودەکەینەوە.
🔹 ئەگەر داواکارییە دەستوورییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، مانەوەمان لە بەغدا مانای نابێت.
🔸 ئەگەر دەسەڵات لە بەغدا ئێمە و کۆمەڵێک لایەنی دیکەی تێدا نەبێت، حوکمێکی ئیفلیج دەبێت.
🔹ھەندێک لایەنی عێراق بەنیازبوون پارتی پەراوێز بخەن، بەڵام نەیانتوانی
🔸ئەگەر کێشەی گرووپەکان چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت.
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. سێ چەكداری چەکداری دا*عش لە سلێمانی دەستگیرکران
٧ڕۆژ
♦️♦️دەقی ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری عێراق:
🔸قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر بەپێی فەرمانی دادوەری توانییان لە پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباری سەر بە چەتە تیرۆریستییەکانی دا*عش دەستگیر بکەن، کە دووانیان ئەمڕۆ چوووبوونە نێو پارێزگاکە و تۆمەتباری سێیەمیش هەر لەوێ نیشتەجێ بوو.
🔹ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕەنگدانەوەی کاریگەریی هەوڵە هەواڵگرییەکانی قارەمانانی دەزگاکەمان و خێراییی مامەڵەکردنە لەگەڵ جموجۆڵی داواکراواندا، بە جۆرێک ڕێگری لە جێگیربوون یان ڕێکخستنەوەی چالاکییەکانیان لەناو وڵاتدا دەکات.
🔸قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر لە هەموو بستێکی خاکی عێراقدا لە ڕاوەدوونانی داواکراوان بەردەوام دەبن، وەک بەرگرییەک لە ئاسایش و سەقامگیرییەکەی و پاراستنی سەلامەتیی گەلەکەی.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
#7ROJ
🔴 مەسعود بارزانی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا:
٧ڕۆژ
🔸 دوای کشانەوەی ئەمریکا، ترسم لەوە ھەیە جارێکی دیکە مەترسی دا*عش بگەڕێتەوە
🔹 ترسم هەیە هەمان سیناریۆی 2014 و هاتنی دا*عش دووبارە ببێتەوە.
#7ROJ
🔴 نێچیرڤان بارزانی: ڕهخنه هەڕەشە نییە بۆ سەر کوردستان.
٧ڕۆژ
♦️♦️نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
🔹ئێمە نەوەیەکی بوێرمان دەوێت کە ئازایەتیی پرسیارکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی هەبێت.
🔸 نەوەیەک کە ههڵهمان كرد بتوانێت پێمان بڵێت: هەڵهتان كرد. ڕهخنه هەڕەشە نییە بۆ سەر کوردستان، بەڵکوو یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی هێزی وڵات.
🔹هەڵەکردن، دهرفهتێكه بۆ فێربوون، سەرچاوەیەکە بۆ ئەزموون.
#7ROJ
🔴 عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران:
٧ڕۆژ
🔸من و سەرۆک پزیشکیان نەهاتووین بۆ نیویۆرک بۆ بانگەشەکردن بۆ شەڕ، بەڵکوو هاتووین بۆ چەسپاندنی ئاشتی.
🔹لەگەڵ ئەوەشدا، ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژییەکدا بە نەگۆڕی و پتەوی دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر کارەکە بگاتە جەنگێکی وێرانکەریش.
🔸هاوکات لە هەمان کاتدا ئێمە ئامادەین بۆ دیپلۆماسییەکی ڕاستەقینە.
#7ROJ
🔴 لەبەغدا یاداشتی هاوتاكردنی مووچهی كهسوكاری شههیدانی ههرێمی كوردستان واژۆ كرا.
٧ڕۆژ
🔹 له بهغدا به ئامادهبوونی وهزیری شههیدانی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی دهزگای شههیدانی عێراق، ڕێورهسمی هاوتاكردنی مووچهی كهسوكاری شههیدانی ههرێمی كوردستان واژۆ كرا.
♦️♦️عهبدولئیلا نائیلی، سهرۆكی دهزگای شههیدانی عێراق:
🔸 خزمهتی تهواوی ماڵباتی شههیدانی عێراق و ههرێمی كوردستان دهكهین و ههروهها كار بۆ ناساندنی تاوانهكانی رژێمی بهعس دهكهین.
♦️ عهبدوڵا حاجی مهحموود، وهزیری شههیدان و ئهنفالكراوانی ههرێمی كوردستان:
🔹ئهم یاداشته سهرهتایهكی گرنگه بۆ كهسوكاری شههیدان و ئهمه دهستكهوتێكی گرنگه.
#7ROJ
🔴 قوباد تاڵەبانی:
🔹 کولتوورەکەمان قەڵای بەرگریکردن بووە لە بوونمان.
🔸 ئەوەی کورد و کوردستانی پاراستووە کولتوورەکەیەتی.
🔹 هەر وڵاتێک هونەر دۆست نەبێت وڵات نییە.
#7ROJ
🔴 هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا زیاتر بوون
٧ڕۆژ
♦️♦️دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس:
🔹پێشبینی دەکەم دانوستانکارانی ئەمریکی لەم هەفتەیەدا گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ ئێران ئەنجام بدەن.
🔸بەردەوام بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکەمەوە.
🔹سوپای ئەمریکا ئاسانکاری دەکات بۆ تێپەڕبوونی بڕێکی زۆر لە نەوت بە گەرووی هورمزدا.
🔸لە کۆتاییی ئەم هەفتەیەدا، گەورەترین بڕی نەوت لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە.
♦️ ئەکسیۆس دەڵێت نێوەندگیرانی قەتەر سبەی لەگەڵ عەباس عێراقچی و ستیڤ ویتکۆف کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دەست پێ بکاتەوە.
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. مانگرتن لە بەردەم فڕۆکەخانەی نەجەف دەست پێدەکات
٧ڕۆژ
♦️♦️ دەقی راگەیەندراوەکە:
🔸 بە فەرمانی ئەکرەم کەعبی
سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبا داوا لە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکات لە بەردەم فڕۆکەخانەی نەجەفی ئەشرەف مان بگرن.
🔹لەپێناو وەستانەوە بەڕووی ئەم بڕیارە ستەمکارانەیەدا و وەرگرتنەوەی بڕیاری نیشتمانیی خۆمان داوا لە هەمووتان دەکەین بۆ بەشدارییەکی بەرفراوان و کاریگەر لە مانگرتنەکەدا..
🔸 بە مەبەستی ڕەتکردنەوەی ئەم بڕیارە ناڕەوایە لە سبەینێ دووشەممە لە بەردەم دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفی ئەشرەف.
🔹ئامادەبوونتان وەفادارییە بۆ شیعەی ئەمیرولموئمینین (سەلامی خوای لێ بێت)، و بەرگریکردنە لە کەرامەت و تواناکانی ئەم گەلە ستەملێکراوە.
#7ROJ
🔴 بەپەلە..هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاگیراوە
٧ڕۆژ
♦️♦️ دەقی راگەیەندراوەکە:
🔸ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز و خۆشەویست دەکەین کە لەئێستادا هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاگیراوە بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلەکترۆنی لە مەرزی باشماخ دیوی ئێران.
🔹 لە کاتی کرانەوەو چاک بوونی سیستەمی ئەلەکترۆنی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە ڕێگای پەیجی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەڕێزتان ئاگادار دەکەینەوە بەسوپاس و داوای لێبووردنەوە .
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
٢٠٢٦/٩/٢٧
#7ROJ
+3
🔴 هەموو زانیارییەکان. لەسەر رووداوەکەی پردێ
٧ڕۆژ
🔸دوای کۆکردنەوەی زانیاری هێزێکی دژە تیرۆری عێراق بۆ گرتنی سێ کەس دەچنە پردێ، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە بازرگانی مادەی هۆشبەرن، بەڵام دوو لەو سێ کەسە هەڵدێن و یەکێکی دیکەیان کە پشتووێنەی بۆمبرێژکراوی بەستووە، خۆی دەکات بە کۆگای هێمن و لەو کاتەدا تەقە و رووبەروو بوونەوە درووست دەبێت
🔹بەپێی زانیارییە سەرەتاییە نافەرمیەکان، دوو کەس کوژراوە وسێ دیکەش برینداربوونە کە یەکێکیان کارمەندی دژە تیرۆری عێراقە
#7ROJ
🔴 ساتی کوژرانی دوو تیرۆریستەکەی پردێ لەکەرکوک..
♦️ روبەڕوبونەوە لەنێوان هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش ڕودەدات
#7ROJ
🔴 سان عامر تۆفیق کاکە مەحمود تەمەنی چوار ساڵان لە حەوزی ماڵی خۆیان لە گوندی یاڵانپی سەر بە قەزای خورماڵ خنکا
#7ROJ
🔴 "ستارلینک لە عێراق هیچ گرفتی نیە مۆڵەتی فەرمیی هەیە"
٧ڕۆژ
♦️ بهلیغ ئهبو گهلهل سهرۆكی دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق:
🔹ئێستا مۆڵەتی (ستارلینک) فەرمییە، کارکردنیشی لە عێراق یاساییهو، لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکەدا داوای بەشداریکردن هەیە.
🔸 بەهۆی پشکنینە ئەمنییەکانەوە، خستنەبازاڕی ئامێرهكه هەندێک دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی، بەڵام وەجبەی یەکەمی بەشداریکردن دهستیپێكردووه و، گەیاندن بۆ ئەو هاوڵاتیانەی داوای ئامێرەکانی ستارلینکیان کردووە بەردەوام دەبێت.
🔹 پرۆسەکە بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت.
🔸 ئەو ڕێسایە ئەمنییانەی هاوپێچن بە مۆڵەتی ستارلینکەوە گەرەنتی کۆنترۆڵی تەواوەتی عێراق دەکەن بەسەر داتاکانهوه.
🔹 دەزگاکانمان زانیاری وردیان لەسەر ئامێرەکانی کارپێکردن و خاوەنەکانیان هەیە، هەروەها ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ ستارلینک بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ئامێرانەی لە عێراق کاردەکەن.
🔸 كۆمپانیاكه پابهنده به دهستهكهمانهوه، سیستهمێكی ئهمنی پێشكهوتوومان ههیه مایهی شانازییه له عێراق، ئهوهی لهبارهی بوونی داتاكانی عێراقهوه له قهتهر
https://www.facebook.com/share/p/1CJG81qCmR/
#7ROJ
+2
🔴 مەسعود بارزانی و باڵیۆزی نەمسا لە عێراق کۆبوونەوە
٧ڕۆژ
♦️ دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی :
🔸 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات
🔹 ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاکسل ڤێش باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.
🔸 لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە عێراق.
🔹 لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا سوپاسی گەل و حکوومەتی نەمسای کە لە ڕۆژانی تەنگانەی شۆڕشدا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی کوردستان بوونە.
🔸 هەر لەو دیدارەدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و هەرێمی کوردستان کرایەوە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار.
#7ROJ
🔴 دوای چوار ڕۆژ شیرین یاسین، ئەو کچەی لە سنووری ئاکرێ بێسەرووشوێن بوو بە سەلامەتی دۆزرایەوە
#7ROJ
🔴 "پارتی و یەکێتیی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتوون"
٧ڕۆژ
♦️ میدیای پارتی:
🔸 پارتی و یەکێتیی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10 رێککەوتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنە، لە دانیشتنی یەکەمدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
🔹 خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە بەشداریی نزیکەی 72%ـی هاووڵاتیان لەژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی فیدراڵیدا بەڕێوەچوو.
#7ROJ
🔴 "ستارلینک لە عێراق هیچ گرفتی نیە مۆڵەتی فەرمیی هەیە"
٧ڕۆژ
♦️ بهلیغ ئهبو گهلهل سهرۆكی دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق:
🔹ئێستا مۆڵەتی (ستارلینک) فەرمییە، کارکردنیشی لە عێراق یاساییهو، لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکەدا داوای بەشداریکردن هەیە.
🔸 بەهۆی پشکنینە ئەمنییەکانەوە، خستنەبازاڕی ئامێرهكه هەندێک دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی، بەڵام وەجبەی یەکەمی بەشداریکردن دهستیپێكردووه و، گەیاندن بۆ ئەو هاوڵاتیانەی داوای ئامێرەکانی ستارلینکیان کردووە بەردەوام دەبێت.
🔹 پرۆسەکە بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت.
🔸 ئەو ڕێسایە ئەمنییانەی هاوپێچن بە مۆڵەتی ستارلینکەوە گەرەنتی کۆنترۆڵی تەواوەتی عێراق دەکەن بەسەر داتاکانهوه.
🔹 دەزگاکانمان زانیاری وردیان لەسەر ئامێرەکانی کارپێکردن و خاوەنەکانیان هەیە، هەروەها ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ ستارلینک بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ئامێرانەی لە عێراق کاردەکەن.
🔸 كۆمپانیاكه پابهنده به دهستهكهمانهوه، سیستهمێكی ئهمنی پێشكهوتوومان ههیه مایهی شانازییه له عێراق، ئهوهی لهبارهی بوونی داتاكانی عێراقهوه له قهتهر
https://www.facebook.com/share/p/1Hasuepkm5/
#7ROJ
🔴 زیاتر لە ملیۆنێک زەوی بەسەر هەژاران و کەمدەرامەتان دابەش دەکرێت
🔹 ڕێبوار تەها جێگری پارێزگاری کەرکووک چی لەوبارەیەوە دەڵێت؟
♦️♦️ بینەری بن..
#7ROJ
