7Roj media - میدیای ۷ ڕۆژ
前往频道在 Telegram
7 979
订阅者
-724 小时
-237 天
-11230 天
帖子存档
🔴 بۆچی لە وەرزە ساردەکاندا ئازاری پشت زیاد دەکات؟
٧ڕۆژ
🔹 پزیشکی دەمارەپزیشکی ڕووسی، ئەلیکسی ماماتوف، هۆکارەکانی زیادبوونی ئازاری پشت لە وەرزی سارددا روون دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کێشەکە خۆی لە وەرزەکەدا نییە، بەڵکو پەیوەندی بە گۆڕانی شێوازی ژیان و بڕی جووڵە و باری جەستەییەوە هەیە.
♦️♦️ لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە
https://7roj.com/news.aspx?id=4534&mapid=4
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. کەرکووک ــ گردبونەوەی نارەزایەتی بەشێک لەدانیشتوانی گەڕەکی بڵاغ دژی نەبوونی کارەبای مۆلیدە
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. کردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان جارێکی دیکە دواخرا
٧ڕۆژ
🔹بەپێی بڕیارێکی نوێ، دەوامی قوتابخانەکان بۆ ٤ی ١٠ دواخرا، پشووەکە بەبۆنەی سەروەری عێراق.
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. عێراق سێ رۆژ پشوەی فەرمی ڕاگەیاند
٧ڕۆژ
🔹ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلولەوە تا ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەم ڕابگرێت.
🔸 ئەمەش وەک ڕێزگرتن لە "ڕۆژانی سەروەری" کۆماری عێراق.
#7ROJ
+2
🔴 هاتوچۆی سلێمانی ئەم فۆتۆیانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:
🔹ئەم ئۆتۆمبێلانە لە نۆرەی بەنزیندا جێهێڵرابوون و دەستمان بەسەرداگرتن
#7ROJ
🔴 عێراق داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات ڕاستەوخۆ نەوتەکەی بکڕن و بە بازاڕی بکەن.
٧ڕۆژ
♦️♦️ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی:
🔸 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە ڕۆژانی ڕابردوودا داوای لە چەندین کۆمپانیای جیهانی کردووە نەوتی خاوی لێ بکڕن و خۆیان پرۆسەی هەناردەکردنەکە لە ئەستۆ بگرن.
🔹ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بێپێشینەی تێچووی هەناردەکردن لە گەرووی هورمز.
#7ROJ
🔴 قوباد تاڵەبانی ئەم وێنەیەی لەگەڵ تیپی کچانی ئافرۆدێتی پاڵەوانی ئەمساڵی خولی بالەی عێراق بڵاوکردووەتەوە.
🔹 دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵییە ساڵ بە ساڵ وەرزشی ژنان لە کوردستان زیاتر گەشە دەکات و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم لێکردن.
#7ROJ
🔴 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی ئەنجام دەدات.
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. "ئەمریکا لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق بەردەوام دەبێت".
٧ڕۆژ
♦️♦️ حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق:
🔹 عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ واشنتۆن گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەردەوامبوون لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق.
🔸 لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەجبەیەکی نوێی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق و هیچ مەترسییەک نیە.
#7ROJ
🔴 هەرێمی کوردستان چوار دەرەجەی ماوە بۆ خاڵی سفری ئاستی خوێندن..
♦️ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت بەپێی راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستان لەخراپترین دۆخی ئاستی خوێندندایە..
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. دۆناڵد ترەمپ چی بە عەلی زەیدی دەڵێت؟
٧ڕۆژ
♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی عەلی زەیدی:
🔸 کۆبوونەوەم لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر باش بوو
🔹 هەموو شتێک لەنێوانمان زۆر باش بەڕێوە چوو.
🔸 عەلی زەیدی کەسایەتییەکی ناوازەیە و دۆستی منە.
🔹من پشتیوانی لێ دەکەم. ئەو کەسایەتییەکی نایابە.
#7ROJ
🔴 شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بودجە دەچێتەوە بەغدا
٧ڕۆژ
🔷 بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە تیمێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق بچنەوە بەغدا.
🔶 تیمەكە لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی دارایی پێكهاتوون و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر پرسی ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
🔷 چوارشەممەی ڕابردووش هەمان تیم سەردانی بەغدایان كرد و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە و كۆبوونەوەكە پێنج كاتژمێری خایاند و هەمان ڕۆژیش گەڕانەوە.
♦️ هاوکات هەر ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی شەهیدان بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی بۆ سەر دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. لێدوانی نوێی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێران..
٧ڕۆژ
♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
🔸 پێشنیارەکانی ئێران رەت دەکەمەوە و قبوڵی ناکەم.
🔹 ئەو ڕێککەوتنە ڕەت دەکەمەوە کە ئێران دەیەوێت بەپێی ئەو بازرگانی دەستبەجێ دەست پێبکاتەوە، چونکە زیانی گەورەی بەرکەوتووە.
🔸 سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنین و بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەین.
🔹 بڕێکی زەبەلاح لە نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبێت و شەوی ڕابردوو ٢٩ کەشتی پێیدا تێپەڕین.
🔸 ئێران دەیەوێت دەستبەجێ گەرووی هورمز بکرێتەوە چونکە تووشی زیانی زۆر قورس هاتووە.
🔹 ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکرێت و منیش حەزم لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنە، بەڵام پێشنیازەکەیان قبووڵکراو نییە.
🔸 ئێران تووشی زیان بووە چونکە هیچ پارەیەکی دەست ناکەوێت و سەرچاوەی داهاتەکەی لە گەرووی هورمزەوە دێت.
🔹 ئێران بە داخستنی گەرووی هورمز خۆی خستە ناو تەنگژەوە، و گەورەترین گەمارۆمان لە مێژووی سەربازیدا بەسەریدا سەپاند.
🔸 دیوارێکی پۆڵایینمان بە دەوری گەرووی هورمزدا کێشاوە، و بەهۆی داخستنییەوە ئێران چیتر هیچ پارەیەکی نەماوە.
#7ROJ
+9
🔴 وێنە.. لە بەغدا یادی دووساڵەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا دەکرێتەوە..
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. لەبەغدا دروشمی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێنەوە..
♦️لە گۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا دژی گەمارۆکانی سەر ئێران و داخستنی ئاسمان بە ڕووی ئەو وڵایەدا خۆپئشاندانە..
#7ROJ
🔴 بهزوویی بوودجه رهوانهی پهرلهمان دهكرێ و كارهكان خێراتر دەكرێن.
٧ڕۆژ
♦️♦️وهزارهتی دارایی عێراق:
🔹وهك ئامادهكارییهك بۆ ناردنی بودجهی 2027 بۆ پهرلهمان بهمزوانه؛ ههر دوای گهڕانهوهی له نیویۆرك فالح ساری وهزیری دارایی سهرۆكایهتی كۆبونهوهی لیژنهی ئامادهكردنی بودجهی كرد.
🔹كۆبونهوهكه بۆ تهواوكردنی پێداویستییهكانی بودجه بوو.
🔸 وهزیر فهرمانیدا كاركردن بهشێوهیهكی خێراتر بهردهوام بێت و بهپێی ئهو كاتهی كه دیاریكراوه پێداچوونهوهو رێكارهكانی تایبهت به بڕگهكانی بودجه تهواو بكرێن.
#7ROJ
🔴 سکاڵا لە دژی سانا بەرزنجی و باوکی تۆمارکرا
٧ڕۆژ
🔸بە هۆی بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکی هاوبەشی سانا بەرزنجی لەگەڵ باوکیدا رێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون و داوا دەکەن رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
🔹سکاڵاکار دەڵێت گۆرانییەکەیان تێکدانی ئادابی نێوان باوک و کچە و قسەی نەشیاویان بەکارهێناوە.
#7ROJ
🔴 وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر دیزاینی فەرەنجی سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی فەرەنسی تۆماردەکات
٧ڕۆژ
🔸 وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەندین بەڕێوەبەرایەتی و رێکخراو لە هەرێمی کوردستان لەسەر بەکارهێنانی دیزاینی فەرەنجی لەلایەن کۆمپانیای (لویس ڤیتن)ەوە، نووسراویان بۆ وەزارەتی رۆشنبیری کردووە و داوا دەکەن سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆماربکرێ.
♦️لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە⬇️
https://7roj.com/news.aspx?id=4551&mapid=1
#7ROJ
🔴 "قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکە ئێرانییەکان پێچەوانەی دەستوورە"
٧ڕۆژ
♦️♦️عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
🔷 بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان "پەلەپڕووزێ و بێ لێکۆڵینەوە" بووە
🔶 بەپێی ماددەی 8 لە دەستوور دەبێت عێراق پرەنسیپی دراوسێیەتیی باش بپارێزێت.
🔷 سزاکانی ئەمریکا لە ڕووی دەستوورییەوە پابەندییەکی نێودەوڵەتی نین بەسەر عێراقەوە، بۆیە ناکرێت بەبێ دەقێکی یاساییی ناوخۆیی یان بڕیارێکی نێودەوڵەتی، بەغدا تەنیا لەبەر فەرمانی واشنتن فڕۆکەخانەکانی بەڕووی ئێراندا دابخات.
🔶 ئێران یەکەم دەوڵەت بوو لە شەڕی داع*شدا کۆگاکانی چەکی بۆ عێراق کردەوە و ئێستاش گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات، سەرەڕای ئەوەی عێراق ملیاران دۆلار قەرزاری تارانە.
🔷 ئەم بڕیارە زیانی گەورەی بە گەشتیاریی ئایینی گەیاندووە کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوورییە و فڕۆکە ئێرانییەکان ڕۆژانە سەدان هەزار زیارەتکاریان دەگواستەوە بۆ بەغدا و نەجەف.
#7ROJ
🔴 لە کەرکووک ئەو کارگانەی کارتۆن و پلاستیک لە هاووڵاتیان وەردەگرن
گربوونەوەیەک ناڕەزایەتیان ئەنجامدا
🔸دەڵێن ئەم کارتۆن و پلاستیکانە ناهێڵن بگاتە هەرێمی کوردستان و لە بازگەکان بەربەستیان بۆ دروست کردوون.
#7ROJ
