uk
Feedback
7Roj media ‌‌‌- میدیای ۷ ڕۆژ

7Roj media ‌‌‌- میدیای ۷ ڕۆژ

Відкрити в Telegram

چاوتان لەسەر ئێمە بێت .. هەمیشە پڕ زانیاری بن

Показати більше
7 979
Підписники
-724 години
-237 днів
-11230 днів
Архів дописів
🔴 بۆچی لە وەرزە ساردەکاندا ئازاری پشت زیاد دەکات؟ ٧ڕۆژ 🔹 پزیشکی دەمارەپزیشکی ڕووسی، ئەلیکسی ماماتوف، هۆکارەکانی زیادبوونی ئ
🔴 بۆچی لە وەرزە ساردەکاندا ئازاری پشت زیاد دەکات؟ ٧ڕۆژ 🔹 پزیشکی دەمارەپزیشکی ڕووسی، ئەلیکسی ماماتوف، هۆکارەکانی زیادبوونی ئازاری پشت لە وەرزی سارددا روون دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کێشەکە خۆی لە وەرزەکەدا نییە، بەڵکو پەیوەندی بە گۆڕانی شێوازی ژیان و بڕی جووڵە و باری جەستەییەوە هەیە. ♦️♦️ لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە https://7roj.com/news.aspx?id=4534&mapid=4 #7ROJ

🔴 بەپەلە.. کەرکووک ــ گردبونەوەی نارەزایەتی بەشێک لەدانیشتوانی گەڕەکی بڵاغ دژی نەبوونی کارەبای مۆلیدە #7ROJ

🔴 بەپەلە.. کردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان جارێکی دیکە دواخرا ٧ڕۆژ 🔹بەپێی بڕیارێکی نوێ، دەوامی قوتابخانەکان بۆ ٤ی ١٠ دواخرا، پ
🔴 بەپەلە.. کردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان جارێکی دیکە دواخرا ٧ڕۆژ 🔹بەپێی بڕیارێکی نوێ، دەوامی قوتابخانەکان بۆ ٤ی ١٠ دواخرا،  پشووەکە بەبۆنەی  سەروەری عێراق. #7ROJ

🔴 بەپەلە.. عێراق سێ رۆژ پشوەی فەرمی ڕاگەیاند ٧ڕۆژ 🔹ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە ڕۆژی
🔴 بەپەلە.. عێراق سێ رۆژ پشوەی فەرمی ڕاگەیاند ٧ڕۆژ 🔹ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلولەوە تا ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەم ڕابگرێت. 🔸 ئەمەش وەک ڕێزگرتن لە "ڕۆژانی سەروەری" کۆماری عێراق. #7ROJ

🔴 هاتوچۆی سلێمانی ئەم فۆتۆیانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: 🔹ئەم ئۆتۆمبێلانە لە نۆرەی بەنزیندا جێهێڵرابوون و دەستمان بەسەرداگرت
+2
🔴 هاتوچۆی سلێمانی ئەم فۆتۆیانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: 🔹ئەم ئۆتۆمبێلانە لە نۆرەی بەنزیندا جێهێڵرابوون و دەستمان بەسەرداگرتن #7ROJ

🔴 عێراق داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات ڕاستەوخۆ نەوتەکەی بکڕن و بە بازاڕی بکەن. ٧ڕۆژ ♦️♦️ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی: 🔸 ک
🔴 عێراق داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات ڕاستەوخۆ نەوتەکەی بکڕن و بە بازاڕی بکەن. ٧ڕۆژ ♦️♦️ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی: 🔸 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە ڕۆژانی ڕابردوودا داوای لە چەندین کۆمپانیای جیهانی کردووە نەوتی خاوی لێ بکڕن و خۆیان پرۆسەی هەناردەکردنەکە لە ئەستۆ بگرن. 🔹ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بێپێشینەی تێچووی هەناردەکردن لە گەرووی هورمز. #7ROJ

🔴 قوباد تاڵەبانی ئەم وێنەیەی لەگەڵ تیپی کچانی ئافرۆدێتی پاڵەوانی ئەمساڵی خولی بالەی عێراق بڵاوکردووەتەوە. 🔹 دەڵێت: جێگەی خۆ
🔴 قوباد تاڵەبانی ئەم وێنەیەی لەگەڵ تیپی کچانی ئافرۆدێتی پاڵەوانی ئەمساڵی خولی بالەی عێراق بڵاوکردووەتەوە. 🔹 دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵییە ساڵ بە ساڵ وەرزشی ژنان لە کوردستان زیاتر گەشە دەکات و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەم لێکردن. #7ROJ

🔴 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی ئەنجام دەدات. #7ROJ
🔴 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی ئەنجام دەدات. #7ROJ

🔴 بەپەلە.. "ئەمریکا لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق بەردەوام دەبێت". ٧ڕۆژ ♦️♦️ حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق: 🔹 عەلی زە
🔴 بەپەلە.. "ئەمریکا لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق بەردەوام دەبێت". ٧ڕۆژ ♦️♦️ حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق: 🔹 عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ واشنتۆن گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەردەوامبوون لە ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق. 🔸 لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەجبەیەکی نوێی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق و هیچ مەترسییەک نیە. #7ROJ

🔴 هەرێمی کوردستان چوار دەرەجەی ماوە بۆ خاڵی سفری ئاستی خوێندن.. ♦️ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت بەپێی راپۆرتێکی   نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستان لەخراپترین دۆخی ئاستی خوێندندایە.. #7ROJ

🔴 بەپەلە.. دۆناڵد ترەمپ چی بە عەلی زەیدی دەڵێت؟ ٧ڕۆژ ♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی عەلی زەیدی: 🔸 کۆبوونەوەم لەگە
🔴 بەپەلە.. دۆناڵد ترەمپ چی بە عەلی زەیدی دەڵێت؟ ٧ڕۆژ ♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی عەلی زەیدی: 🔸 کۆبوونەوەم لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر باش بوو 🔹 هەموو شتێک لەنێوانمان زۆر باش بەڕێوە چوو. 🔸 عەلی زەیدی کەسایەتییەکی ناوازەیە و دۆستی منە. 🔹من پشتیوانی لێ دەکەم. ئەو کەسایەتییەکی نایابە. #7ROJ

🔴 شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بودجە دەچێتەوە بەغدا ٧ڕۆژ 🔷 بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە تیمێكی تەكنیكیی
🔴 شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بودجە دەچێتەوە بەغدا ٧ڕۆژ 🔷 بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە تیمێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق بچنەوە بەغدا. 🔶 تیمەكە لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی دارایی پێكهاتوون و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر پرسی ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە. 🔷 چوارشەممەی ڕابردووش هەمان تیم سەردانی بەغدایان كرد و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە و كۆبوونەوەكە پێنج كاتژمێری خایاند و هەمان ڕۆژیش گەڕانەوە. ♦️ هاوکات هەر ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی شەهیدان بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی بۆ سەر دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق سەردانی بەغدا دەکات. #7ROJ

🔴 بەپەلە.. لێدوانی نوێی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێران.. ٧ڕۆژ ♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا: 🔸 پێشنیارەکانی ئێران رەت دەکەمەو
🔴 بەپەلە.. لێدوانی نوێی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێران.. ٧ڕۆژ ♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا: 🔸 پێشنیارەکانی ئێران رەت دەکەمەوە و قبوڵی ناکەم. 🔹 ئەو ڕێککەوتنە ڕەت دەکەمەوە کە ئێران دەیەوێت بەپێی ئەو بازرگانی دەستبەجێ دەست پێبکاتەوە، چونکە زیانی گەورەی بەرکەوتووە. 🔸 سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنین و بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەین. 🔹 بڕێکی زەبەلاح لە نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبێت و شەوی ڕابردوو ٢٩ کەشتی پێیدا تێپەڕین. 🔸 ئێران دەیەوێت دەستبەجێ گەرووی هورمز بکرێتەوە چونکە تووشی زیانی زۆر قورس هاتووە. 🔹 ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکرێت و منیش حەزم لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنە، بەڵام پێشنیازەکەیان قبووڵکراو نییە. 🔸 ئێران تووشی زیان بووە چونکە هیچ پارەیەکی دەست ناکەوێت و سەرچاوەی داهاتەکەی لە گەرووی هورمزەوە دێت. 🔹 ئێران بە داخستنی گەرووی هورمز خۆی خستە ناو تەنگژەوە، و گەورەترین گەمارۆمان لە مێژووی سەربازیدا بەسەریدا سەپاند. 🔸 دیوارێکی پۆڵایینمان بە دەوری گەرووی هورمزدا کێشاوە، و بەهۆی داخستنییەوە ئێران چیتر هیچ پارەیەکی نەماوە. #7ROJ

🔴 وێنە.. لە بەغدا یادی دووساڵەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا دەکرێتەوە.. #7ROJ
+9
🔴 وێنە.. لە بەغدا یادی دووساڵەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا دەکرێتەوە.. #7ROJ

🔴 بەپەلە.. لەبەغدا دروشمی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێنەوە.. ♦️لە گۆڕەپانی تەحریر لەبەغدا دژی گەمارۆکانی سەر ئێران و داخستنی ئاسمان بە ڕووی ئەو وڵایەدا خۆپئشاندانە.. #7ROJ

🔴 به‌زوویی بوودجه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ و كاره‌كان خێراتر دەكرێن. ٧ڕۆژ ♦️♦️وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: 🔹وه‌ك ئاماده‌كار
🔴 به‌زوویی بوودجه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێ و كاره‌كان خێراتر دەكرێن. ٧ڕۆژ ♦️♦️وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: 🔹وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ناردنی بودجه‌ی 2027 بۆ په‌رله‌مان به‌مزوانه‌؛ هه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ نیویۆرك فالح ساری وه‌زیری دارایی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی كرد. 🔹كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ ته‌واوكردنی پێداویستییه‌كانی بودجه‌ بوو. 🔸 وه‌زیر فه‌رمانیدا كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌رده‌وام بێت و به‌پێی ئه‌و كاته‌ی كه‌ دیاریكراوه‌ پێداچوونه‌وه‌و رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ بڕگه‌كانی بودجه‌ ته‌واو بكرێن. #7ROJ

🔴 سکاڵا لە دژی سانا بەرزنجی و باوکی تۆمارکرا ٧ڕۆژ 🔸بە هۆی بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکی هاوبەشی سانا بەرزنجی لەگەڵ باوکیدا رێکخرا
🔴 سکاڵا لە دژی سانا بەرزنجی و باوکی تۆمارکرا ٧ڕۆژ 🔸بە هۆی بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکی هاوبەشی سانا بەرزنجی لەگەڵ باوکیدا رێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون و داوا دەکەن رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر. 🔹سکاڵاکار دەڵێت گۆرانییەکەیان تێکدانی ئادابی نێوان باوک و کچە و قسەی نەشیاویان بەکارهێناوە. #7ROJ

🔴 وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر دیزاینی فەرەنجی سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی فەرەنسی تۆماردەکات ٧ڕۆژ 🔸 وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کورد
🔴 وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر دیزاینی فەرەنجی سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی فەرەنسی تۆماردەکات ٧ڕۆژ 🔸 وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەندین بەڕێوەبەرایەتی و رێکخراو لە هەرێمی کوردستان لەسەر بەکارهێنانی دیزاینی فەرەنجی لەلایەن کۆمپانیای (لویس ڤیتن)ەوە، نووسراویان بۆ وەزارەتی رۆشنبیری کردووە و داوا دەکەن سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆماربکرێ. ♦️لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە⬇️ https://7roj.com/news.aspx?id=4551&mapid=1 #7ROJ

🔴 "قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکە ئێرانییەکان پێچەوانەی دەستوورە" ٧ڕۆژ ♦️♦️عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
🔴 "قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکە ئێرانییەکان پێچەوانەی دەستوورە" ٧ڕۆژ ♦️♦️عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: 🔷 بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان "پەلەپڕووزێ و بێ لێکۆڵینەوە" بووە 🔶 بەپێی ماددەی 8 لە دەستوور دەبێت عێراق پرەنسیپی دراوسێیەتیی باش بپارێزێت. 🔷 سزاکانی ئەمریکا لە ڕووی دەستوورییەوە پابەندییەکی نێودەوڵەتی نین بەسەر عێراقەوە، بۆیە ناکرێت بەبێ دەقێکی یاساییی ناوخۆیی یان بڕیارێکی نێودەوڵەتی، بەغدا تەنیا لەبەر فەرمانی واشنتن فڕۆکەخانەکانی بەڕووی ئێراندا دابخات. 🔶 ئێران یەکەم دەوڵەت بوو لە شەڕی داع*شدا کۆگاکانی چەکی بۆ عێراق کردەوە و ئێستاش گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات، سەرەڕای ئەوەی عێراق ملیاران دۆلار قەرزاری تارانە. 🔷 ئەم بڕیارە زیانی گەورەی بە گەشتیاریی ئایینی گەیاندووە کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوورییە و فڕۆکە ئێرانییەکان ڕۆژانە سەدان هەزار زیارەتکاریان دەگواستەوە بۆ بەغدا و نەجەف. #7ROJ

🔴 لە کەرکووک ئەو کارگانەی کارتۆن و پلاستیک لە هاووڵاتیان وەردەگرن گربوونەوەیەک ناڕەزایەتیان ئەنجامدا 🔸دەڵێن ئەم کارتۆن و پلاستیکانە ناهێڵن بگاتە هەرێمی کوردستان و لە بازگەکان بەربەستیان بۆ دروست کردوون. #7ROJ