cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی کوردی کاناڵی تێلێگرامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران t.me/jinanPDKI ماڵپەڕ : http://www.kurdwomen.org

Show more
Iran173 452The language is not specifiedPolitics28 502
Advertising posts
410
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+1330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Photo unavailableShow in Telegram
کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی لە سنە ژنێک بە ناسنامەی "نەرمین پیرهمن" خەلکی سنە بە پاساوی نامووس لەلایەن هاوژینەکەی بە بەکارهێنانی چەکی سارد کوژرا. ڕۆژی یەک شەممە ۳ی پووشپەر، "نەرمین پیرهمن" دایکی دوو منداڵ و خەلکی ئاوایی "سوو" سەر بە پاریزگای سنە، لە بەرامبەر نووسینگەی تەڵاقی ئەو شارە لە لایەن هاوسەرەکەی بە ناسنامەی "حشمەت کەڵایی" بە لێدانی چەقۆ کوژرا. بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، قوربانی بە دوای داوای هاوسەرەکەی بۆ جیابوونەوە دەچێتە نووسینگەی تەڵاق کە لە نێوان گۆرەپانی دایک و شەمامی سیروسی شاری سنە بوە بە لێدانی ۲۰ زەربەی چەقۆ کۆژراوە. بە گوێرەی هەواڵگرییە ناوخۆییەکان بکوژەکە دەستبەسەرکراوە و هەر وەک زۆربەی ژنکوژیەکان هۆکاری ئەم ژنکوژیەش "کێشەی خێزانی" ناوبراوە. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
00:42
Video unavailableShow in Telegram
هەر دەنگێک بە کۆماری ئیسلامی = ئەو تەقانەی کە لە داهاتوودا گیانی لاوەکانی ئێران دەخاتە مەترسی. خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان و ئێران بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ناکا و دەستی خۆی بە خوێنی هەزاران خەڵکی بێ تاوان، ژینا ئەمینیەکان و ژن و پیاوی ئێرانی کە بە دەستی ڕێژیمی خامنەای کۆژران سوور ناکا. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
8.73 MB
01:20
Video unavailableShow in Telegram
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: "کێشە و ململانێی نێوان دەسەڵاتدارانی ڕێژیم لەپێناو دابینکردنی مافی خەڵک و ئازادی و خزمەتگوزاری‌دا نییە، بەڵکوو کێشەکەیان لەسەر دەست‌ئاوەڵەیی بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی پتر بەمەبەستی تاڵانکردن و وێرانکاریی زیاترە". #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
16.73 MB
Photo unavailableShow in Telegram
بەیانیتان باش چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ۲۷۲٤ی کوردی #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
01:01
Video unavailableShow in Telegram
شـــەهیــــد :: د.قـــــاسمــــلوو قـــاسملـــوو ئەی وانە بێژی سەر چیاکانی وەتەن ، وانەکانی تۆ هەوێنی مانەوەی ئەم میلەتەن. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
4.98 MB
02:50
Video unavailableShow in Telegram
هۆنراوە: ئەحمەد هەردی دیکلەمە: ئارم مستۆفی گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە گیانەکەم، ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ، کوژراوی ئەو چاوانەیە #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
6.16 MB
Photo unavailableShow in Telegram
چەواشە کاریی بەرپرسانی ڕێژیم لە بانگەشەی هەڵبژاروونەکاندا موحەممەد باقر قاڵیباف : دادپەروەریی ڕەگەزی لە کارنامەی کۆماری ئیسلامیدایە. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە ساڵی 2023، ، لە دوای ئەفغانستان و چاد و ئەلجەزائیر ئێران چوارەم وڵاتە لە جیهاندا کە خراپترین حاڵەتی جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان 146 وڵاتی جیهاندا هەیە. لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا، بارودۆخی ژنان ل ئەفغانستان خراپتر لە ئێرانە. ئەم پێوەرە بە پێی بنەمای تێکەڵاو لە ئاماژە پەیوەندیدارەکان بە ژنان لە بواری ئابووری ، سیاسەت ، تەندرووستی و پەروەردە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
00:11
Video unavailableShow in Telegram
خۆپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ،  ژمارەیەک لە مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە لەبەردەم وەزارەتی پەروەردەی تاران خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بە نەبوونی پارەو بارودۆخی خراپی کارکردن ئەنجامدا. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دروشمی "ئێمە بەڵێنمان ناوێت، مافەکانمان دەوێت." سەردەدەن  و خوازیاری ئەوەن مافەکانی خۆیان بە دەست بهێنن . #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
1.80 MB
Photo unavailableShow in Telegram
بڵاوکردنەوەی وێنەی چوار لەو ژنە بەکرێگیراوانەی ڕێژیم کە لە مێترۆی تاران هێرشیان کردە سەر دایکی مافخواز سیاوەش مەحموودی. ئەو بەکرێگیراوانەی کە بە لەیلا مەهدەوی، دایکی سیاوەش لە مێترۆی تاران ئازاریان گەیاند و پێیان ئەوت " منداڵەکەت ئەیتوانی نەیێتە دەرۆ، ئەرکی هێزەئەمنیەکان تەقە کردن لە خەڵکە" ئەو چوارکەسە بوون. دواتر کە نەیاتوانی بەر بە هاوار و گریانی ئەو دایکە مافخوازه بگرن هاواریان دەکرد " ئەو ژنە فڕێ بدەنە دەرۆ!" کە دواتر چەن ژن ئازایانە بەرگریان لە دایکی سیاوەش کرد و لەگەڵ ئەو چوارژنە باڵاپۆشە تێوەگلان. سیاوەش مەحموودی مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ ساڵ کە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەری لە خۆپیشاندانەکانی ۱٤۰۱، کوژرا. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
گاردیەن : کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خیانەت لە ژنانی ئەفغانستان دەکات. دەزگای ڕاگەیاندنی ئینگلیس (گاردیەن) ڕەخنەی لە دەرکردنی ژنانی ئەفغانی لە کۆنفرانسی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دووحه گرت و بە هەوڵێک بۆ ڕازی کردنی تاڵیبان و خیانەتکردن لە ژنانی ئەم وڵاتە ناوی برد. گروپەکانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەدارانی پێشوو دەڵێن دەرکردنی ژنانی ئەفغانی لە کۆنگرەی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەفغانستان خیانەتێکە لە ژنان و کچان لەو وڵاتەکەدا. تاڵیبان داوا دەکات هیچ ژنێکی ئەفغانی مافی ئەوەی نەبێت بەشداری لە کۆبوونەوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات کە لە 30 ی مانگی 6 دا بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەفغانستان. لەو کاتەوەی کە لە ئووتی 2021 لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتە دەست، تاڵیبان دەستڕاگەیشتنی ژنان بە خوێندن و کار و شوێنە گشتییەکان سنووردار کردووە. هەر وەها لە مانگی مارسدا ڕاگەیەندرا کە سزای بەردەباران بۆ ژنانی خیانەتکار لەو وڵاتە دووبارە دەست پێ دەکاتەوە. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.