cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی کوردی کاناڵی تێلێگرامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران t.me/jinanPDKI ماڵپەڕ : http://www.kurdwomen.org

Більше
Іран172 801Мова не вказанаПолітика28 417
Рекламні дописи
413
Підписники
+224 години
+17 днів
+1230 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

قاتی «شیری وشک»لە ئێران ✍️شەهلا کاوە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان و ئاسایشی فکری خەڵکانی وڵاتێک لە مەڕ خەرجی ڕۆژانەیان مافێکی سرووشتی خەڵکە بەتایبەت لەژێر سایەی دەسەڵاتێکدا کە ئیدعای گەورەی لە ئاستی نێو دەڵەتی هەیە بەڵام هێشتا خەڵک داڵغەی گەورەیان نانی شێو و کرێ خانوو و جل وبەرگ و تێچوی خوێندنی منداڵەکانیانە. لەم دواییانەدا ڕێبەری ڕێژیم داوای زیادبوونی حەشیمەتی کرد و بە هەموو شێوازێک بنەماڵەکان و تایبەتیتر ژنەکانی هان دەدا کە منداڵیان ببێ و وڵات پێویستی بە لاو بوونەەی حەشیمەتە. ئەم داواکارییەی ڕێژیم زۆر بێشەرمانە و گوێ خەواندنە لەو گشتە کێشەیەی لە کۆمەڵگەی ئێران هەیە. گریمان خەڵک چاو لە زۆرێک لە کێشەکانی کۆمەڵگە بنوقێنن و بڵێن باشە، با منداڵ ببێ، دەی خۆ منداڵ پێویستی بە تێربوونی سکی و تەڕ وشک کردن و دەرمان هەیە، هەر لەو ماوەیە کە ڕێژیم شێر و ڕێوی بۆ منداڵبوون ئەهێنایەوە نەبوونی شیری وشک لە ئێران ڕۆژەفی هەواڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بوو کار گەیشتە جێگایەک دوو کارخانەی سەرەکی بەرهەمهێنانی شیری وشک لەبەر نەبوونی مەوادی سەرەتایی بەرهەمهێنان، داخران. «جەلیل میرموحوممەد میبدی» ئەندامی کۆمیسیۆنی بێداشت و دەرمانی مەجلیسی ئێران باسی لەوە کردبوو کە بانکی ناوەندی ئێران بەرپرسیار کراوە ٤٠٠ میلیۆن یۆرۆ بخاتە بەردەستی وەزارەتی بێهداشت بۆئەوەی مەوادی سەرەتایی دروستکردنی شیری وشک دابین بکرێت، کە بەداخەوە تووشی بیگرە و بەردە بوو و لە ئاکامدا ئەو بڕە پارەیە بەو وەزارەتی بێداشت نەدرا. «ڕازیە بلالی» هەواڵنێری ناوخۆی ئێران لەو پێوەندییەدا بە «باشگای هەواڵنێرانی توانا»ی وتووە کە ئێمە بە حیساب لەو وڵاتانەین کە شیری وشک بەرهەم دێنین و ئەتوانین شیری هەموو منداڵانی وڵاتەکەمان دابین بکەین، باسیشی لەوە کردووە کە شیری وشک خۆراکێکی ئاسایی نییە بەڵکوو پێوەندی بە تەندرووستی منداڵەوە هەیە. https://www.kurdwomen.org/%d9%82%d8%a7%d8%aa%db%8c-%d8%b4%db%8c%d8%b1%db%8c-%d9%88%d8%b4%da%a9%d9%84%db%95-%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86/ https://t.me/womenismegezine/215
Показати все...
قاتی «شیری وشک»لە ئێران

شەهلا کاوە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان و ئاسایشی فکری خەڵکانی وڵاتێک لە مەڕ خەرجی ڕۆژانەیان مافێکی سرووشتی خەڵکە بەتایبەت لەژێر

00:34
Відео недоступнеДивитись в Telegram
چالاکانی بەلووچ ڕاپۆرتێک لەسەر هێرش کردنە سەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری سندووقەکانی دەنگدان لە ناوچەی جکیگور سەر بە ڕاسک، دەدەن. میدیا حکومییەکان کوژران و برینداربوونی ۷ کەسیان لە دوای هێرش کردنە سەر ئۆتۆمبیلی هەڵگری سندووقەکانی دەنگدان لە جکیگوری بەلووچستانیان، پشت ڕاست کردەوە.
Показати все...
4.79 MB
00:23
Відео недоступнеДивитись в Telegram
ئاگرکەوتنەوە لە ۵ ناوچە لە دارستانەکانی مەریوان ڕۆژی هەینی ٨ی پووشپەری ۱٤۰۳، دارستانەکانی نێوان گوندەکانی "ڕەشەدێ و ئەسراوا" ، "دەری و شێخە کوێرە"، دارستانەکانی نێوان گوندەکانی " بەردی سپی، شێخ عەتار و وەنینە"، دارستانەکانی گوندی "پیرانەکۆن" و دارستانەکانی پشت کوڵان "کورەی موسوی" مەریوان ئاگریان لێ کەوتەوە. ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دارستانانە بە هەوڵ و تێکۆشانی چالاکانی ژینگەپاریزی و خەڵکی خۆبەخش کۆنترۆڵ کران. #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Показати все...
3.58 MB
چەواشەکاری مێژووی ڕاستەقینەی کورد ✍️شەهرام سوبحانی مێژوو و ئاسەوارە مێژووییەکان دوای گەشەسەندنی هەستی نەتەوایەتی لە تەواوی دنیادا بایەخێکی یەکجاری زۆریان پەیدا کرد و ئەو وڵاتانەی کە خاوەن مێژوویەکی کۆن و ئاسەوارێکی مێژوویی دەگمەنن ئیفتخار و شانازی بە بوونی خۆیان و خاکەکەیانەوە دەکەن کە هەڵکەوتووی ئەو مێژوو و ئاسەوارەن، هەروەک هەموومان ئەزانین ڕابردووی هەر نەتەوەیەک پێ دەڵێن مێژوو! کە بووەتە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ناسینی هەر نەتەوەیەک، کە بە دوای خۆدی ڕاستەقینەی‌دا دەگەڕێ، جا بۆیە ئەگەر میللەتێک مێژوویی خۆی نەزانێ و یان بە جۆرێک چەواشەکاری لە ڕابردووی کرابێ ئەو کات زۆر بە ئاسانی تووشی سەر لێشێواوی ئەوێت و لە ئاکامدا بێ هیوایی و نەمانی باوەڕبەخۆبوونی تێدا درووس دەبێت کە میللەتێک بەرەو نەمان و تێداچوون هیدایەت دەکا. ئەو کارەی کە بەدرێژایی مێژوو دوژمنانی کورد لە بەرامبەر کورددا کردوویانە کە ئاکامەکەی بەداخەوە پەرتەوازبوونی نێوماڵی کورد و نەمانی باوەڕبوخۆبوون بوو کە ئەمڕۆ بەرۆکی کوردی گرتووە، ئەم سیاسەتە دژە گەلییە لە چاندنی نەمامی بێ هیوایی و سەرلێشواوی میللەتی کورد گەورەترین ڕۆڵی گێڕاوە و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت شوێنەوار و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵگە دەبیندرێ. لێرەدا قسەیەکی «ئایزێنهاوێرم» بیر دێتەوە کە دەڵێ: «بۆ لەنێوبردنی میللەتێک هەوڵ بدە مێژوویی ڕاستەقینەی بسڕیتەوە و بۆ خۆت مێژوویەکی پڕ لە چەواشەکاری و دوور لە ڕاستییەکانی بۆ بنووسی». ئەو کات ئەو میللەتە تووشی سەرلێشێواوی ئەوێت و وەک میللەتێکی زەلیل و لاواز چاو لە خۆی دەکا و له ئاکام‌دا هەستی باوەڕبەخۆبوونی لێ دەستێنی، کە ئەمڕۆ دەیبینین کە هەر تاکێکی کورد تووشی بووە، واتا ئێمە بەر لە داگیرکردنی خاکەکەمان خۆمانیش داگیرکراوین جا بۆیە وەک چڕچیل دەڵێ: «ئەرکی خەڵکی جیهان سێهەم ئازادکردنی وڵاتەکەیان نییە، بەڵکوو لە پێشدا ئازادکردنی خۆیانە». و هەر کاتێک ئێمە تانیمان خۆمان ڕزگار بکەین ئەو کاتیش زۆر بە ئاسانی دەتوانین وڵاتەکەیشمان ڕزگار بکەین. بەڵام بەخۆشحاڵییەوە سەرەڕای هەمووی ئەمانە هێشتا کەسانێکی خاوەن قەڵەم و بەرپرسیار و دڵسۆز و نیشتمان دۆست هەن کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە تەمەنی خۆیان تەرخانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی کورد و کوردستان کردوە و ئەمڕۆ بە بەرهەمە ناوازەکانیان مێژوویی بزر بوو و نەگێڕدراوەی کورد بە نەوەی نوێ دەناسێنن. کە کاک «سۆران حەمەڕەش» پسپوڕی مێژوو کە لای هەموومان ناوێکی ناسراوو و ئاشنایە یەکێک لەو کەسانەیە کە بە دوو بەرهەمی جیاواز بە ناوەکانی « کورد کێیە؟، و «مێژووی بزر بوو و نەگێڕدراوەی کورد» خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە کتێبخانەی کوردستان و نەتەوەی کورد کردووە کە ئەمڕۆ بەم دوو بەرهەمە ناوازە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خۆناسین و چاندنی نەمامی باوەڕبەخۆبوون لەنێو هەر تاکێکی کورددا هەبووە کە ئاکامی گەورەی ئەم بەرهەمانە لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دا دەردەکەوێ. https://www.kurdwomen.org/%da%86%db%95%d9%88%d8%a7%d8%b4%db%95%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d9%85%db%8e%da%98%d9%88%d9%88%db%8c-%da%95%d8%a7%d8%b3%d8%aa%db%95%d9%82%db%8c%d9%86%db%95%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af/ https://t.me/womenismegezine/215
Показати все...
چەواشەکاری مێژووی ڕاستەقینەی کورد

شەهرام سوبحانی مێژوو و ئاسەوارە مێژووییەکان دوای گەشەسەندنی هەستی نەتەوایەتی لە تەواوی دنیادا بایەخێکی یەکجاری زۆریان پەیدا کرد و ئەو

Фото недоступнеДивитись в Telegram
سەرکەوتنی پێشمەرگیەک و ئەندامێکی چالاکی یەکیەتیی ژنان لە خولی تایبەت  بە دەرمانی سروشتی و تبی سووننەتی لە ئاستی هەرێمی کوردستان خاتوو ماریا وەیسی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی چالاکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە "خولی تایبەت  بە دەرمانی سروشتی و تبی سووننەتی لە ئاستی هەرێمی کوردستان سەندیکای پزشکانی شاری سلێمانی" بەشداری کرد. و توانی بە پلەی نایاب  بڕوانامەی بە دەست هێناوە. ئەوە سەرەڕای ئەوەیە کە پێشتریش ئەو خاتوونە لە چەندین  خولی نایاب لە ئاستی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتدا بەسەرکەوتوویی بەشدار بووە. ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو سەرکەوتنە بە خاتوو ماریا ویسی پیرۆزبایی دەڵێ و هیوای سەرکەوتن چەند هێندەمان بۆی هەیە.
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئێوە لە هەوڵ و تێکۆشان و خەبات مەوەستن تا وەکوو هەموو گەلانی تر لە ژێر چەپۆکی دوژمنان ڕزگارتان دەبێت . #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Показати все...
00:59
Відео недоступнеДивитись в Telegram
دیاری_شوان زۆرجار پێم خۆشە کەنین و فرمێسکەکانم تێکەڵ کەم ئاڵای هەستی دەروون هەڵکەم کەچی لێرە زەردەخەنە و هەنیسک وێکڕا تاوانن چون دەزانن ئەم دوانەیان ئاڵەکۆکن دیاری شوانن! #مامۆستا_س_ح_ڕەبەن" #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Показати все...
13.61 MB
Фото недоступнеДивитись в Telegram
هێزەکانی گەشتی ئێرشاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەکەون! لەگەڵ بیرۆکەی گەڵاڵەی نوور و جێبەجێ کردنی لە شارەکانی وەک تاران و دێکەی شارەگەورەکان ، بەناو گەشتی ئێرشاد کە ژن و کچی خەڵکیان بێزار کردوە و لە زۆر شێوەیشدا بوەتە هۆی کووشتنی زۆر یەک لە ژنان و کچانیش، ئیستا ئەم گەڵاڵەیە گەیشتوەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە زۆر حیجابی زۆرەملێ و گەڵاڵەی "نوور" ی ڕێژیمی ئیسلامی بەسەر ژنان و کچانی ڕۆژهەڵاتیشدا دەسەپێنن.
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
بۆ دەنگ نەدان بە ئێوەی تێرۆریست هەر ئەم چوارچێوەیە بەسە.. پێتوایە خەڵک ئەم دیمەنانەیان لەبیرچووە. ئەگەر وادەزانی لە بیریان نەماوە ، ئێستا بارودۆخت بەم شێوەیە  نەدەبوو... #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
بۆ دەنگ نەدان بە ئێوەی تێرۆریست هەر ئەم چوارچێوەیە بەسە.. پێتوایە خەڵک ئەم دیمەنانەیان لەبیرچووە. ئەگەر وادەزانی لە بیریان نەماوە ، ئێستا بارودۆخت بەم شێوەیە  نەدەبوو... #ژن_ژیان_ئازادی #ژنانی_ئازادیخوازی_دێموکرات http://t.me/jinanPDKI
Показати все...
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.