en
Feedback
KurdChain 📊

KurdChain 📊

Open in Telegram
4 544
Subscribers
+424 hours
+507 days
+7830 days
Posts Archive
وتارەکەی وەرش لە جاکسن هۆڵ ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی لە ئەیلولدا هێناوەتەوە گۆڕێ هەڵوێستی توندی فیدراڵی: وتارەکەی کەڤن وەرش لە کۆبوونەوەی جاکسن هۆڵ وای کردووە جارێکی تر باس لە ئەگەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لە مانگی ئەیلولدا(سێپتەمبەر) بکرێتەوە. گۆڕانی ڕێژەی چاوەڕوانییەکان: ئەگەری ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی سوود نەکرێت (Hold) لە 71٪ـەوە دابەزی بۆ 50٪ بەرزبوونەوەی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوود: ئەگەری بەرزکردنەوەی سوود بە 25 خاڵی بنەڕەتی (25-basis-point hike) لە 30٪ ـەوە بەرزەوە بوو بۆ 49٪ کەمبوونەوەی ئەگەری کەمکردنەوەی سوود: ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود نزیکەی سفرە و تەنها لە 1٪ دایە.

کیڤن وارش بازاڕی شۆک کرد! بازاڕ چاوەڕێی ئەوە بوو بانکی ناوەندی ئەمریکا نەرمتر بێت، بەڵام وارش بەم لێدوانە هەموو شتێکی گۆڕی: دۆخەکە هێشتا توند نییە: وارش دەڵێت دۆخی دارایی ئێستا ئەوەندە توند نییە کە ڕێگری لە هەڵاوسان بکات. ترس لە هەڵاوسان: ئەو پێی وایە هێشتا مەترسی هەڵاوسان ماوە و بانکی ناوەندی دەبێت زیاتر کار بکات. ڕێژەی سوود بەرز دەبێتەوە: پێشتر خەڵک پێیان وابوو لە ئەیلولدا سوودی بانکی زیاد ناکرێت، بەڵام دوای ئەم قسەیە، ئەگەری بەرزکردنەوەی سوود بە توندی بەرزەوە بوو. کۆتایی چاوەڕوانیی نەرمبوون: بازاڕ چاوەڕێی سووککردنی سیاسەتەکان بوو، بەڵام وارش هیواکەی لەناوبرد.

BTC | Update ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین-پێش وتارەکەی کیڤن وارش پاش ئەوەی نرخ گەیشتە ئاستی $81,500 و تەنها چەند سەد دۆلارێکی ک
BTC | Update ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین-پێش وتارەکەی کیڤن وارش پاش ئەوەی نرخ گەیشتە ئاستی $81,500 و تەنها چەند سەد دۆلارێکی کەم ماوبوو بۆ پێکانی ئامانجەکەمان لە دەوروبەری $82,000، ئێستا شیکارییەکەمان نوێ دەکەینەوە بەپێی دواین گۆڕانکارییەکانی سەر چارت دۆخی ئێستای بازاڕ 📉: - نرخ ڕووبەڕووی خاڵی بەرگری بووەوە و لە ئێستادا لە ئاستی $79,092 مامەڵەی پێوە دەکرێت - سیناریۆی پێشوو کۆتایی پێهات و نەخشەو ڕیگای نوێمان بۆ جووڵەی داهاتوو داناوە 🎯 ئامانجەکانی خوارەوە (پشتیوانییەکان): چاوەڕوان دەکرێت نرخ لەم ناوچەیەوە ڕووبەڕووی دابەزین (Pullback) ببێتەوە بەرەو ئاستە گرنگەکانی خوارووەوە: 1. $74,373 2. $72,318 @kurdchain

BTC Update | ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین 📊 پاش ئەوەی نرخ گەیشتە ئاستی $81,500 و تەنها چەند سەد دۆلارێکی کەم ماوبوو بۆ پێکانی ئامانجەکەمان لە دەوروبەری $82,000، ئێستا شیکارییەکەمان نوێ دەکەینەوە بەپێی دواین گۆڕانکارییەکانی سەر چارت. 📉 دۆخی ئێستای بازاڕ: - نرخ ڕووبەڕووی خاڵی بەرگری بووەوە و لە ئێستادا لە ئاستی $79,092 مامەڵەی پێوە دەکرێت. - سیناریۆی پێشوو کۆتایی پێهات و نەخشەی ڕێگای نوێمان بۆ جووڵەی داهاتوو دانایە. 🎯 ئامانجە خوارووەکان (پشتیوانییەکان): چاوەڕوان دەکرێت نرخ لەم ناوچەیەوە ڕووبەڕووی دابەزین (Pullback) ببێتەوە بەرەو ئاستە گرنگەکانی خوارووەوە: 1. $74,373 2. $72,318 @kurdchain

ئەمرۆ بە دیاریکراوی کەمێکی تر(کاتژمێر ٥ بە کاتی کوردستان)‼️ کیڤن وارش سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی لە جاکسۆن هۆڵ قسەی ئەبێت چاوەڕوان ئەکرێت قسەکانی کاریگەری گەورەیان هەبێت لە سەر نرخەکان

ئەنجامی شیکاری بیتکۆین BTC|USDT 📊 نرخەکە گەیشتە ئاستی $81,500 و تەنها چەند سەد دۆلارێکی کەم مابوو بۆ گەیشتن بە تەواوی ئامانج
ئەنجامی شیکاری بیتکۆین BTC|USDT 📊 نرخەکە گەیشتە ئاستی $81,500 و تەنها چەند سەد دۆلارێکی کەم مابوو بۆ گەیشتن بە تەواوی ئامانجەکەمان لە ناوچەی بەرگریی دەوروبەری $82,000! 🚀 وەک لە شیکارییەکەی پێشوودا ڕوونمان کردەوە، ئاڕاستەی نرخ بە سەرکەوتوویی بەرەو ئامانجەکەی هەنگاوی نا

قۆناغەکانی بازاڕی کریپتۆ

photo content

نوێکاری بیتکۆین (BTC/USD) 📊 بیتکۆین بەهێز دەرەکەوێت و نرخ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە وەك چاوەڕواندەکرا، پێشبینی دەکەین نرخ بگا
نوێکاری بیتکۆین (BTC/USD) 📊 بیتکۆین بەهێز دەرەکەوێت و نرخ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە وەك چاوەڕواندەکرا، پێشبینی دەکەین نرخ بگاتە ناوچەی 82,000$ تا 83,000$. - دۆخی ئێستا: نرخ لە نزیک 80,000$ مامەڵەی پێوە دەکرێت و هێزی کڕین بەردەوامە. - ئامانجی داهاتوو: چاودێری گەیشتنی نرخ دەکەین بۆ ناوچەی بەرگریی نێوان 82k بۆ 83k لەگەڵ @kurdchain ئاگاداری جووڵەی بازاڕ بن

گرنگترین ڕووداوی هەفتە گوتارە چارەنووسسازەکەی کیڤن وارش لە جاکسون هۆڵ 🇺🇸 بانکی ناوەندی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە: ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی هەڵاوسان یان ڕزگارکردنی بازاڕ لە سستی و خاوبوونەوە. دۆخەکە: - هەڵاوسان ۳.۷٪، - نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ۳.۳٪ - سوودی قەرزی خانووبەرەی ٣٠ ساڵە لە بەرزترین ئاستدایە لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە. • کاتی گوتار: هەینی، ۲۸ی ئاب، کاتژمێر ٥:۰۰ی ئێوارە (بە کاتی هەولێر). ⚠️ سیناریۆکانی بازاڕ: • باسکردنی دابەزاندنی سوود: بەرزبوونەوەی بەهێزی بازاڕ 📈 • سیاسەتی توند: دابەزینی توندی بازاڕ 📉 • بێدەنگی: ناسەقامگیری و پشێوی ⚡ ئەم گوتارە دەردەخات وارش زیاتر نیگەرانی کام مەترسییە؟

شیکاری باڵادەستی بیتکۆین (دۆمینانس-BTC.D) 🔥 با پێکەوە سەیری یەکێک لە گرنگترین چارتی ئێستای بازاڕی کریپتۆ بکەین کە باڵادەستی
شیکاری باڵادەستی بیتکۆین (دۆمینانس-BTC.D) 🔥 با پێکەوە سەیری یەکێک لە گرنگترین چارتی ئێستای بازاڕی کریپتۆ بکەین کە باڵادەستی بیتکۆینە (BTC.D) دۆخی ئێستا و سیناریۆی چاوەڕوانکراو 📊: - نزیکبوونەوە لە بەرگری: نرخی دۆمینانسی بیتکۆین ئێستا لە دەوروبەری 60.15% دێ و ئەچێت و بەرەو ناوچەیەکی بەرگری بەهێز کە 62.44% هەنگاو دەنێت - سیناریۆ: پێشبینی دەکرێت BTC.D کەمێک تر بەرزبێتەوە و خۆی بگەیەنێت بە بە 62.44%، و پاشان وەکو لە چارتەکەدا دەرەکەوێت لەوێوە ڕووبەڕووی دابەزینێکی بەهێز ببێتەوە 🚀 ئەمە مانای چییە بۆ بازاڕ؟ - کۆتایی باڵادەستی: گەیشتنی BTC.D بە لووتکە و پاشان دابەزینی، واتە گواستنەوەی سەرمایە لە بیتکۆینەوە بۆ دراوەکانی تر. - وەرزی ئەلتکۆینەکان: ئەم دابەزینە لە ڕووە مێژووییەکەیەوە پێشەکییە بۆ دەستپێکی گەشەیەکی بەهێز لە بازاڕی ئەلتکۆینەکاندا (Altcoins) 💡 ئایا ئێوەش پێتان وایە ئەلتکۆینەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ تەقینەوە ؟ ڕای خۆت بە ئیمۆجیەك دەربڕە بەڵێ❤️ نەخێر 👍

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزنمان (دروودی خودای لەسەر بێت)، با ئەمڕۆ دڵمان بە یاد و سەیری ڕەوشتی پاکی ئەو زاتە مەزنە ڕووناک بکەینەوە لە وەسفی گەورەیی و پێگەی بێوێنەی ئەودا، شاعیری گەورە (بێخود) چەند جوان دەفەرموێت: لەئەووەڵ و لە ئاخرا مەداری ئەنبیایە ئەو لە باتین و لە زاهیرا حەبیبی کیبریایە ئەو کە چونکە لای خودا قسەی بەڕاستی ڕەوایە ئەو دە موژدە بێ لە ئوممەتی کە گەورەیێکی وایە ئەو لە ڕۆژی مەحشەرا تکای هەموو گوناهکار ئەکا لەدایکبوونی پێغەمبەری ڕوخسارنوور لە هەمووتان پیرۆز بێت! 🌹

بیتکۆین سەروو 81,000$ بینی وانەیەک لە دەروونناسی بازاڕ 🔥 دوو مانگ پێش ئێستا، کاتێک هەمووان دەترسان و چاویان لە دابەزین بوو بۆ ناوچەی 40 هەزار دۆلار، بازاڕ وانەیەکی گەورەی پێداین کە دەبێت هەمیشە لە یادمان بێت: کاتێک ترس باڵی کێشابوو، ئێمە گڵۆپ سەوزمان هەڵکرد بۆ کڕین و هۆڵدکردن و نەمان ویست لەگەڵ ڕووداوە دەروونییەکانی میدیا و سۆشیاڵ میدیادا بڕۆین، بەڵکو تەرکیزمان خستە سەر خود چارت و نرخەکان و خوێندنەوەی سایکۆلۆژیای مامەڵەکارەکان. ئەنجامەکەش دیارە؛ ئەوانەی بە لۆژیک مامەڵەیان کرد، نەک تەنها لە ترس ڕزگاریان بوو، بەڵکو دەرفەتەکەیان قۆستەوە. بازاڕە داراییەکان لە مێژوودا سەلماندوویانە کە قازانجی مەزن هەرگیز لەگەڵ عامی خەڵکدا ناڕوات. کاتێک هەمووان لە حاڵەتی ترس و دابەزینی زیاترن ئەوا پێچەوانەکەی ڕووئەدات.

📊 ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین (BTC/USDT) ئاراستەی ئێستا: پێشبینی دەکرێت نرخ کەمێکی تر بەرزبێتەوە و بەرەو ناوچەی $82,000 بڕوات
📊 ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین (BTC/USDT) ئاراستەی ئێستا: پێشبینی دەکرێت نرخ کەمێکی تر بەرزبێتەوە و بەرەو ناوچەی $82,000 بڕوات - سیناریۆی دووەم: دوای گەیشتن بەو ئاستە، چاوەڕوانی دابەزینی نرخ (Pullback) دەکەین بۆ دەوروبەری $71,000 ئەم کەناڵە بێ بەش مەکە لە هاوڕێکانت @kurdchain

فەحسەکانی پيش داغڵبوون

شیکاری تەکنیکی ئیندێکسی دۆلار (DXY) و دابەزینێکی بەهێز لە ڕێگادایە، هەواڵێکی خۆش بۆ کریپتۆ! 📉 چارتەکەی هەفتانەی DXYـمان لەبە
شیکاری تەکنیکی ئیندێکسی دۆلار (DXY) و دابەزینێکی بەهێز لە ڕێگادایە، هەواڵێکی خۆش بۆ کریپتۆ! 📉 چارتەکەی هەفتانەی DXYـمان لەبەردەستدایە و شێوەیەکی (Bearish Pattern)ـی زۆر ڕوونمان لێ دیارە. وەک لە چارتەکەدا دەبینن، نرخی دۆلار توانیویەتی لەژێر ئاستی گرنگی 100.35 جێگیر ببێت و بشکێت پێشبینی دەکەم لەمەودوا بە شێوەیەکی هەنگاو بە هەنگاو و هێواش هێواش نرخەکە ڕوو لە دابەزین بکات و سەردانی ئەو تارگێتانە بکات کە دیاریمان کردووە ئەمە بۆ بازارەکەمان چی ئەگەیەنێت؟ لاوازبوونی دۆلار هەمیشە هەواڵێکی زۆر ئەرێنی و مژدەیەکی خۆشە بۆ بازاڕی کریپتۆ 📊🔥

هەفتەیەکی جیاوازی بوو بۆ بازاڕەکان، لە کاتێکدا پێوەرەکانی S&P 500 و Nasdaq دابەزین، بازاڕی کریپتۆ بەرزبوونەوەیەکی بەهێزی تۆمارکرد. بیتکۆین بە ڕێژەی 22% سەرکەوت و گەیشتە نزیکەی 78,000$، کە باشترین ئاستی بوو لە مانگی سێی ساڵی 2024 ەوە. هەروەها ئیسیریۆم ئاستی 2,500$ی تێپەڕاند و XRP گەیشتە سەروو 1.40$. ئەم بەرزبوونەوەی بەهێزە دوای چەند هەواڵێکی گرنگ هات، لەوانە پلانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کڕینەوەی بۆندەکان و پاڵپشتی سیاسی بۆ یاسای نوێی کریپتۆ. ئەمەش بووە هۆی سفربوونەوەی پۆزیشنەکانی شۆرت بە بڕی 2.7 ملیار دۆلار. هاوکات، ETF ـی سپۆت بۆ بیتکۆین و ئیسیریۆم بڕی 2.61 ملیار دۆلار سیولەی نوێی هاتووەتە ناوەوە، کە نیشانەی متمانەی زیاتری وەبەرهێنەرانە لە بازاڕدا.

چارتی سەرمایە گشتی بازاڕی کریپتۆ (Crypto Total Market Cap) 📈 سەیری ئەم چارتە بکە، کە کۆی گشتی سەرمایەی بازاڕی کریپتۆ نیشان د
چارتی سەرمایە گشتی بازاڕی کریپتۆ (Crypto Total Market Cap) 📈 سەیری ئەم چارتە بکە، کە کۆی گشتی سەرمایەی بازاڕی کریپتۆ نیشان دەدات و ئێستا بەهاکەی ٢.٥٩ تریلیۆن دۆلارە. لە چوار رۆژی ڕابردوودا مارکێت کەپی گشتی کریپتۆ کۆمەڵێک ڕووداو و ئامارانەی گرنگی بەخۆیەوە تۆمار کردووە کە لە چارتەکەدا ئاماژەمان پيداوە.

دوو خالی گرنگ بۆ دۆخی ئێستای بازاڕ

🔗 مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟ پاتێرنی سایکڵی پێشوو بەرامبەر دۆخی ئێستای بیتکۆین! ئەگەر سەرنجی ئەم دوو چارتە بدەین، دەبینین س
+1
🔗 مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟ پاتێرنی سایکڵی پێشوو بەرامبەر دۆخی ئێستای بیتکۆین! ئەگەر سەرنجی ئەم دوو چارتە بدەین، دەبینین سیناریۆکەی ئێستای بیتکۆین زۆر لەو دۆخە دەچێت کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بینیومانە پێشبینی ئەکەم نرخ تاکو بەرگری 82,000$ بەرزەوەبێت و دواتر دابەزێتەوە بۆ ئاستەکانی 70 بۆ 69 هەزار دۆلار