es
Feedback
KurdChain 📊

KurdChain 📊

Ir al canal en Telegram
4 538
Suscriptores
+824 horas
+607 días
+7330 días
Archivo de publicaciones
قۆناغەکانی بازاڕی کریپتۆ

photo content

نوێکاری بیتکۆین (BTC/USD) 📊 بیتکۆین بەهێز دەرەکەوێت و نرخ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە وەك چاوەڕواندەکرا، پێشبینی دەکەین نرخ بگا
نوێکاری بیتکۆین (BTC/USD) 📊 بیتکۆین بەهێز دەرەکەوێت و نرخ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە وەك چاوەڕواندەکرا، پێشبینی دەکەین نرخ بگاتە ناوچەی 82,000$ تا 83,000$. - دۆخی ئێستا: نرخ لە نزیک 80,000$ مامەڵەی پێوە دەکرێت و هێزی کڕین بەردەوامە. - ئامانجی داهاتوو: چاودێری گەیشتنی نرخ دەکەین بۆ ناوچەی بەرگریی نێوان 82k بۆ 83k لەگەڵ @kurdchain ئاگاداری جووڵەی بازاڕ بن

گرنگترین ڕووداوی هەفتە گوتارە چارەنووسسازەکەی کیڤن وارش لە جاکسون هۆڵ 🇺🇸 بانکی ناوەندی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە: ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی هەڵاوسان یان ڕزگارکردنی بازاڕ لە سستی و خاوبوونەوە. دۆخەکە: - هەڵاوسان ۳.۷٪، - نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ۳.۳٪ - سوودی قەرزی خانووبەرەی ٣٠ ساڵە لە بەرزترین ئاستدایە لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە. • کاتی گوتار: هەینی، ۲۸ی ئاب، کاتژمێر ٥:۰۰ی ئێوارە (بە کاتی هەولێر). ⚠️ سیناریۆکانی بازاڕ: • باسکردنی دابەزاندنی سوود: بەرزبوونەوەی بەهێزی بازاڕ 📈 • سیاسەتی توند: دابەزینی توندی بازاڕ 📉 • بێدەنگی: ناسەقامگیری و پشێوی ⚡ ئەم گوتارە دەردەخات وارش زیاتر نیگەرانی کام مەترسییە؟

شیکاری باڵادەستی بیتکۆین (دۆمینانس-BTC.D) 🔥 با پێکەوە سەیری یەکێک لە گرنگترین چارتی ئێستای بازاڕی کریپتۆ بکەین کە باڵادەستی
شیکاری باڵادەستی بیتکۆین (دۆمینانس-BTC.D) 🔥 با پێکەوە سەیری یەکێک لە گرنگترین چارتی ئێستای بازاڕی کریپتۆ بکەین کە باڵادەستی بیتکۆینە (BTC.D) دۆخی ئێستا و سیناریۆی چاوەڕوانکراو 📊: - نزیکبوونەوە لە بەرگری: نرخی دۆمینانسی بیتکۆین ئێستا لە دەوروبەری 60.15% دێ و ئەچێت و بەرەو ناوچەیەکی بەرگری بەهێز کە 62.44% هەنگاو دەنێت - سیناریۆ: پێشبینی دەکرێت BTC.D کەمێک تر بەرزبێتەوە و خۆی بگەیەنێت بە بە 62.44%، و پاشان وەکو لە چارتەکەدا دەرەکەوێت لەوێوە ڕووبەڕووی دابەزینێکی بەهێز ببێتەوە 🚀 ئەمە مانای چییە بۆ بازاڕ؟ - کۆتایی باڵادەستی: گەیشتنی BTC.D بە لووتکە و پاشان دابەزینی، واتە گواستنەوەی سەرمایە لە بیتکۆینەوە بۆ دراوەکانی تر. - وەرزی ئەلتکۆینەکان: ئەم دابەزینە لە ڕووە مێژووییەکەیەوە پێشەکییە بۆ دەستپێکی گەشەیەکی بەهێز لە بازاڕی ئەلتکۆینەکاندا (Altcoins) 💡 ئایا ئێوەش پێتان وایە ئەلتکۆینەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ تەقینەوە ؟ ڕای خۆت بە ئیمۆجیەك دەربڕە بەڵێ❤️ نەخێر 👍

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزنمان (دروودی خودای لەسەر بێت)، با ئەمڕۆ دڵمان بە یاد و سەیری ڕەوشتی پاکی ئەو زاتە مەزنە ڕووناک بکەینەوە لە وەسفی گەورەیی و پێگەی بێوێنەی ئەودا، شاعیری گەورە (بێخود) چەند جوان دەفەرموێت: لەئەووەڵ و لە ئاخرا مەداری ئەنبیایە ئەو لە باتین و لە زاهیرا حەبیبی کیبریایە ئەو کە چونکە لای خودا قسەی بەڕاستی ڕەوایە ئەو دە موژدە بێ لە ئوممەتی کە گەورەیێکی وایە ئەو لە ڕۆژی مەحشەرا تکای هەموو گوناهکار ئەکا لەدایکبوونی پێغەمبەری ڕوخسارنوور لە هەمووتان پیرۆز بێت! 🌹

بیتکۆین سەروو 81,000$ بینی وانەیەک لە دەروونناسی بازاڕ 🔥 دوو مانگ پێش ئێستا، کاتێک هەمووان دەترسان و چاویان لە دابەزین بوو بۆ ناوچەی 40 هەزار دۆلار، بازاڕ وانەیەکی گەورەی پێداین کە دەبێت هەمیشە لە یادمان بێت: کاتێک ترس باڵی کێشابوو، ئێمە گڵۆپ سەوزمان هەڵکرد بۆ کڕین و هۆڵدکردن و نەمان ویست لەگەڵ ڕووداوە دەروونییەکانی میدیا و سۆشیاڵ میدیادا بڕۆین، بەڵکو تەرکیزمان خستە سەر خود چارت و نرخەکان و خوێندنەوەی سایکۆلۆژیای مامەڵەکارەکان. ئەنجامەکەش دیارە؛ ئەوانەی بە لۆژیک مامەڵەیان کرد، نەک تەنها لە ترس ڕزگاریان بوو، بەڵکو دەرفەتەکەیان قۆستەوە. بازاڕە داراییەکان لە مێژوودا سەلماندوویانە کە قازانجی مەزن هەرگیز لەگەڵ عامی خەڵکدا ناڕوات. کاتێک هەمووان لە حاڵەتی ترس و دابەزینی زیاترن ئەوا پێچەوانەکەی ڕووئەدات.

📊 ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین (BTC/USDT) ئاراستەی ئێستا: پێشبینی دەکرێت نرخ کەمێکی تر بەرزبێتەوە و بەرەو ناوچەی $82,000 بڕوات
📊 ڕوانگەی تەکنیکی بۆ بیتکۆین (BTC/USDT) ئاراستەی ئێستا: پێشبینی دەکرێت نرخ کەمێکی تر بەرزبێتەوە و بەرەو ناوچەی $82,000 بڕوات - سیناریۆی دووەم: دوای گەیشتن بەو ئاستە، چاوەڕوانی دابەزینی نرخ (Pullback) دەکەین بۆ دەوروبەری $71,000 ئەم کەناڵە بێ بەش مەکە لە هاوڕێکانت @kurdchain

فەحسەکانی پيش داغڵبوون

شیکاری تەکنیکی ئیندێکسی دۆلار (DXY) و دابەزینێکی بەهێز لە ڕێگادایە، هەواڵێکی خۆش بۆ کریپتۆ! 📉 چارتەکەی هەفتانەی DXYـمان لەبە
شیکاری تەکنیکی ئیندێکسی دۆلار (DXY) و دابەزینێکی بەهێز لە ڕێگادایە، هەواڵێکی خۆش بۆ کریپتۆ! 📉 چارتەکەی هەفتانەی DXYـمان لەبەردەستدایە و شێوەیەکی (Bearish Pattern)ـی زۆر ڕوونمان لێ دیارە. وەک لە چارتەکەدا دەبینن، نرخی دۆلار توانیویەتی لەژێر ئاستی گرنگی 100.35 جێگیر ببێت و بشکێت پێشبینی دەکەم لەمەودوا بە شێوەیەکی هەنگاو بە هەنگاو و هێواش هێواش نرخەکە ڕوو لە دابەزین بکات و سەردانی ئەو تارگێتانە بکات کە دیاریمان کردووە ئەمە بۆ بازارەکەمان چی ئەگەیەنێت؟ لاوازبوونی دۆلار هەمیشە هەواڵێکی زۆر ئەرێنی و مژدەیەکی خۆشە بۆ بازاڕی کریپتۆ 📊🔥

هەفتەیەکی جیاوازی بوو بۆ بازاڕەکان، لە کاتێکدا پێوەرەکانی S&P 500 و Nasdaq دابەزین، بازاڕی کریپتۆ بەرزبوونەوەیەکی بەهێزی تۆمارکرد. بیتکۆین بە ڕێژەی 22% سەرکەوت و گەیشتە نزیکەی 78,000$، کە باشترین ئاستی بوو لە مانگی سێی ساڵی 2024 ەوە. هەروەها ئیسیریۆم ئاستی 2,500$ی تێپەڕاند و XRP گەیشتە سەروو 1.40$. ئەم بەرزبوونەوەی بەهێزە دوای چەند هەواڵێکی گرنگ هات، لەوانە پلانی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کڕینەوەی بۆندەکان و پاڵپشتی سیاسی بۆ یاسای نوێی کریپتۆ. ئەمەش بووە هۆی سفربوونەوەی پۆزیشنەکانی شۆرت بە بڕی 2.7 ملیار دۆلار. هاوکات، ETF ـی سپۆت بۆ بیتکۆین و ئیسیریۆم بڕی 2.61 ملیار دۆلار سیولەی نوێی هاتووەتە ناوەوە، کە نیشانەی متمانەی زیاتری وەبەرهێنەرانە لە بازاڕدا.

چارتی سەرمایە گشتی بازاڕی کریپتۆ (Crypto Total Market Cap) 📈 سەیری ئەم چارتە بکە، کە کۆی گشتی سەرمایەی بازاڕی کریپتۆ نیشان د
چارتی سەرمایە گشتی بازاڕی کریپتۆ (Crypto Total Market Cap) 📈 سەیری ئەم چارتە بکە، کە کۆی گشتی سەرمایەی بازاڕی کریپتۆ نیشان دەدات و ئێستا بەهاکەی ٢.٥٩ تریلیۆن دۆلارە. لە چوار رۆژی ڕابردوودا مارکێت کەپی گشتی کریپتۆ کۆمەڵێک ڕووداو و ئامارانەی گرنگی بەخۆیەوە تۆمار کردووە کە لە چارتەکەدا ئاماژەمان پيداوە.

دوو خالی گرنگ بۆ دۆخی ئێستای بازاڕ

🔗 مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟ پاتێرنی سایکڵی پێشوو بەرامبەر دۆخی ئێستای بیتکۆین! ئەگەر سەرنجی ئەم دوو چارتە بدەین، دەبینین س
+1
🔗 مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە؟ پاتێرنی سایکڵی پێشوو بەرامبەر دۆخی ئێستای بیتکۆین! ئەگەر سەرنجی ئەم دوو چارتە بدەین، دەبینین سیناریۆکەی ئێستای بیتکۆین زۆر لەو دۆخە دەچێت کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بینیومانە پێشبینی ئەکەم نرخ تاکو بەرگری 82,000$ بەرزەوەبێت و دواتر دابەزێتەوە بۆ ئاستەکانی 70 بۆ 69 هەزار دۆلار

🔥 ئایا بۆڵڕەنی کریپتۆ گەڕاوەتەوە؟ لەم ڤیدیۆی نوێیەدا بە وردی باسی دۆخی ئێستای بازاڕمان کردووە و وەپێشبینییەکانمان بۆ هەنگاوە داهاتووەکانی بیتکۆن و ئەلتکۆنەکان خستۆتە ڕوو. 🎥 ڤیدیۆی تەواو ئێستا لە یوتوب بڵاوکرایەوە: 🔗 [https://youtu.be/pcssYj-KsqE]

پێشبینییەکی تری سەرکەوتوو لە کەناڵی @kurdchain!🔥 بیتکۆین (BTC/USDT) دووەم ئامانجی خۆی بە تەواوەتی پێکا!🎯 پیرۆزە لەو هەڤاڵان
پێشبینییەکی تری سەرکەوتوو لە کەناڵی @kurdchain!🔥 بیتکۆین (BTC/USDT) دووەم ئامانجی خۆی بە تەواوەتی پێکا!🎯 پیرۆزە لەو هەڤاڵانەی کە سوودمەندبوون لەم سێتەپە و مامەڵەیەدا! چاوەڕێی نوێکاریی نوێ بن

تەنها لە ٣ کاتژمێردا! ئامانجەکە بە تەواوی پێکای!⚡️ ڕێک وەک چاوەڕوانمان دەکرد و باسمان کرد، چارتەکە خێرا کاردانەوەی هەبوو و نر
تەنها لە ٣ کاتژمێردا! ئامانجەکە بە تەواوی پێکای!⚡️ ڕێک وەک چاوەڕوانمان دەکرد و باسمان کرد، چارتەکە خێرا کاردانەوەی هەبوو و نرخی ئیسریۆم (ETH) لە کەمتر لە ٣ کاتژمێردا ڕاستەوخۆ گەیشتە ئاستی ٢,١٠٠ دۆلار! 🚀🔥

⚡️ تەنها لە ٣ کاتژمێردا! ئامانجەکە بە تەواوی پێکرا! ڕێک وەک چاوەڕوانمان دەکرد و باسمان کرد، نەخشەکە خێرا کاردانەوەی هەبوو و نرخی ئێتیریۆم (ETH) لە کەمتر لە ٣ کاتژمێردا ڕاستەوخۆ گەیشتە ئاستی ٢,١٠٠ دۆلار! 🚀🔥

ئیسریۆم (ETH/USDT) وەک لە چارتەکەدا دەبینن، نرخ لە ناوچەی پاتێرنی بەردەوامبوون (continuation pattern) دایە و خەریکە مۆدێلێکی
ئیسریۆم (ETH/USDT) وەک لە چارتەکەدا دەبینن، نرخ لە ناوچەی پاتێرنی بەردەوامبوون (continuation pattern) دایە و خەریکە مۆدێلێکی تەکنیکیی بەهێز تەواو دەکات. پێموایە نرخ زیاتر بەرزەبێتەوە و پێشبینی دەکەم ئیسریۆم بگاتە ئاستی 2,100 دۆلار. 🚀📈

بیتکۆین (BTC/USDT) سەیرێکی ئەم چارتەی ڕۆژانەیەی بیتکۆین بکەن. وەک دەبینن نرخ لەناو پاتێرنێکی تەسکدا جووڵە دەکات ڕاستە هێشتا پ
بیتکۆین (BTC/USDT) سەیرێکی ئەم چارتەی ڕۆژانەیەی بیتکۆین بکەن. وەک دەبینن نرخ لەناو پاتێرنێکی تەسکدا جووڵە دەکات ڕاستە هێشتا پشتڕاستکردنەوەی سەد لە سەدیمان نییە و دەبێت چاوەڕێی شکان بکەین بەڵام بەڕای من سیناریۆی سەرکەوتن نزیکترە و پێشبینی دەکەم بازارەکە ڕوو لە سەرەوە بکات. 🚀 @kurdchain