4 659
مشترکین
+424 ساعت
+287 روز
+10730 روز
آرشیو پست ها
4 661
زێڕ و خۆاڕاگری نرخەکەی
چاوەڕێی دۆخی سیاسیە
ئەگینا لەڕووی زانستی ئابوورییەوە جگە دابەزین هیچ هەڵبژاردەیەکیتری نیە
وێنەکە چارتی ئیندێکسی دۆلارە
کە یەکەم هۆکاری دابەزینی زێڕ بو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو
4 661
#کوردچەین
تاکی کورد پێویستە لەدەرەوەی بیرکردنەوەی ئێستای بازاڕی کوردستان بیر بکاتەوه
ئەم بیرکردنەوەیە سەرەتای گۆڕانکاری ڕیشەیی دەبێت لەژیانی ئابوری تاکی کورد
ماوەی دەساڵی تر
هەر بزنسمانێک یان وەبەرهێنێک
نەتوانێ بە ئەلکترۆنی بازرگانی بکا دوا دەکەوێت و ئەپوکێتەوە
لەسەردەمێکدا دەژین زۆر بەخێرایی گۆڕانکارییەکان ڕوودەدا ، بازاڕی کوردستان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و واستە و خزمخزمێنه دەڕوات، ئەم شێوازە ئاسایی دەڕوا بەڵام کاتێ بابەتەکان دەبنە دیجیتاڵی( هەر دەێ ببێت) ئەوکات کێ زیرەک بوو کێ لێهاتوو بو کێ داهێنەر بوو ئەوە چانسی بون بەملێۆنێر زیاترە
سەیرێکی ملیاردێرە جیهانیەکان بکەن بزانن کێ تەنها سەرمایەی پارە بۆتە هۆی دەوڵەمەندبون
زۆر بەدەگمەن ئەبینی
بەڵام سەیرێکی ملیاردێرانەبکەن کە داهێنەری سەرمایەکەیانە
زۆر زۆرن
بۆیە کوردستانیش زوو بێت یان درەنگ دەبێت بچێتە ناو ئەم شێوازە
4 661
#زێڕ
چاوەڕێی هەنگاویی کردەییە ، زێڕ بەهەواڵی فەیک جوڵە ناکات
زێڕ لەئەگەری شکستی گفتوگۆکان و دەست پێکردنەوەی گەڕێکی نوێ لە هێرشەکان بەرزبونێکی ئاسایی دەکات.
چونکە پێشبینیەکان بەو ئاڕاستەیەن کە دەبێ هەردولا بگەنە ڕێککەوتن
ئێران گەمارۆ زۆری بۆ هێناوە
و ئەمریکاش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران لەڕێیە و ترامپ سەرکێشی بە دەنگەکانی ناکات
خۆت بەرپرسی لە گیرفانی خۆت
ئێمە تەنها ڕای خۆمان دەنوسین
واللە اعلم
4 661
#کوردچەین
ئەمڕۆ سەردانی بازاڕی تومان م کرد لە سلێمانی
یەکەم هۆکاری زیانی خەڵک لەو بازاڕە بریتیە لە نەزانی و جەهل
لەوە خراپتر چەند گروپێکی تلگرامیان پێدام باوەڕ بکەن ئەوەی پێی بڵێی زانیاری و ڕێ ڕۆشنکردن لەوگروپانە بونی نەبو
حاڵەتێکی سەیرم دی
گروپەکان بەحساب هی نرخن کەچی بەس نرخی تیا نەبوو
دڵنیام بازاڕی دۆلاریش هەمان دەردی هەیە ، واتا گرووپێک نابینی پێش ڕوداوەکان ئاگادارییەک دابنێ،
بازاڕی زیوو لەئەمان وێرانتر
لە باردەرێکم پرسی سەرچاوەی هەواڵی ئێوە بۆ زیو کوێیە؟
ههههه وتی ئەم حەوزەیە
کە لە ڕاپۆرتە تەلەفزیۆنیەکان دەبینی ئەم کوردە حەیاته چەندین ملیۆن دۆلاری لە تمەن و دۆلار و زیو و زێڕ زەرەرکردوە
تەنها هۆکار نەزانینە، بەمەش دوای قسەی فڵان و فیسار دەکەون
پەلە مەکەن ماوەیەکی تر کوردچەین لەمبارەیەوە مژدەی خۆشی دەبێت
4 661
هەروەک پێشبینمان کرد
زێڕ دابەزینی دەست پێکردوە
هەتا ئێرە ئاساییە چونکە هەموو لێکدانەوەکان دەرخەری دابەزین بوون
هەمیشە ووتومانە تاکە پاڵنەرێک کە بەرزوونی زێڕ بەهێز دەکات بابەتی جەنگە
ئەگەر ئەوە نەما ، زێڕ جگە دابەزین هێچ ڕێگەیەکی تری نیە
خۆت بەرپرسی لە گیرفانی خۆت
ئێمە تەنها ڕای خۆمان دەڵێین
4 661
دەسەڵاتەکانی تورکیا سەروەت و سامانی ٤٢ کەس و ٤٦ دامەزراوەی یاساییان سڕکردووە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی فراوان لەسەر پێشێلکارییە گومانلێکراوەکانی بازاڕی پارە📉 قەیرانەکە دوای ئاژاوەکانی پەیوەندیدار بە سندوقەکانی وەبەرهێنان تەقییەوە، لە ناوەندی نیگەرانییەکان لە کەمی نەختینە و شکست لە کارەکانی گەڕاندنەوە ی سەرمایەی هاوبەشەکان
هاوڕێیان ئاگادار بن لە مامەڵەکانتان لەگەڵ تورکیا بەتایبەتی حەواڵە و کڕین و فرۆشتنی زیوو
کە ئەوکۆمپانیا و کەسایەتیانەی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن لەم کەسانە نەبن
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئابووری تورکیا دانی بەوەدا ناوە کە هەندێ لەو کەسایەتیانە پەیوەستن بە عێراقەوە
4 661
بە پێی هێلکاری ڕونکردنەوەیی
سەرەتای بازاڕی ئاڵتکۆین (تۆتاڵ 3)
دەستی پێکردوە بەرەو بەرزبوون
هێڵە شینەکە ئاراستە دیاری دەکات لەسەر هێڵی یەکلاکەرەوەیە
4 661
#کریپتۆ
دۆمینانسی بیتکۆین
هەرکات ئەم ڕێژەیە دابەزی بزاڕی ئاڵتکۆینەکان ڕوو لە بەرزبون دەکەن
نزیکەی ساڵ زیاترە لە مەودایەکی بەرتەسکی 61%_57% دەجوڵێت
بازاڕ بەگشتی چاوەڕێی دابەزێنی دۆمینانس بیتکۆین دەکات
4 661
بەیانیتان باش
دوای دەنگۆی هاتنی دۆلار بۆ عێڕاق بازاڕ چاوەڕێی هاتنەدی ئەو هەواڵە دەکات ، دۆلار بەهۆی بەڵێنەکەی ئەمریکا بۆ عێڕاق هێزی بەرزبوونی سڕ بووە، لەڕوی سیاسیەوە چاوڕێی سەری مانگ دەکەین تاوەکو ڕوون بێت حکومەتی عێڕاق چەند سوورە لەسەر پڕۆسەی چەک داماڵینی گروپە میلیشیاکان و دەرچونی سوپای ئەمریکا لەعێڕاق، سەرکەوتنی حکومەتی عێڕاق لەم پڕۆسەیە هێزی دۆلار دیاری دەکات. لە ئەگەری شکست هێنان یان دواخستنی پڕۆسەکە دۆلار هێزی بەرزبوونی بۆ دەگەڕێتەوە
4 661
#دۆلار
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند پاش چەند ڕۆژێکی تر بڕێکی زۆر لەدۆلاری ئەمریکی دەگاتە عێراق
ئەمەش دوای ئەو گفتوگۆیانە دێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا ئەنجامی داوە
4 661
#زێڕ
دوو هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ
📌بەرزکردنەوەی ڕێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا
📌بەهێزی دۆلار
یەک هۆکاریش بۆ بەرزبوونی نرخی زێڕ
📌دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران
4 661
هەتا بێت پێشبینی بازاڕ بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو ڕوو لە زیادبوونە
نزیکەی 67%ی بازاڕ پێی وایە سوو بەرز دەبێتەوە
4 661
لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا
80%ی بیتکۆینی جیهان لەناوئەکاونتەکاندا جوڵەیان پێ نەکراوە
ئەمەش دەرخەری ئەوەیه
وەبەرهێنەرەکانی کریپتۆ بڕوایان بەم نرخە نزمەی بیتکۆین نیە تاوەکو بیفرۆشن
4 661
#هەواڵ
ئەمشەو کاتژمێر 21:00بە کاتی کوردستان ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ
لە کۆمەڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتار دەدات
وتاری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرنگە بۆ بازاڕ و ئاراستە کردنی جەنگ.
4 661
ئەمــــریکا
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین
کۆبوونەوەکانیان دەست پێکرد
دۆسیەی ئێران و تایوان و ژیری دەستکرد و باج
گەرمترین دۆسییەی کۆبوونەوەکانیان دەبێت
4 661
#Survivorship Bias
لە جەنگی جیهانی دووەم .کاتێ فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا دەگەڕانەوە،ئەندازیارەکان سەیریان دەکرد تا بزانن زیانی چی هەیە تا چاکیان بکەنەوە، بۆیە بیریان لەوە کردەوە فیشەک زۆرتر بەر کوێ کەوتوە هەوڵ بدەن ئەو بەشانە توندو تۆڵتر بکەن،بەڵام یەکێ لە ئەندازیارەکان أبراهام والد ڕای جیاواز بوو، ئەو وتی ئەوەی دەیبینن ئەو فڕۆکانەن کە ڕزگاریان بووە ئەی چی بەو فڕۆکانە دەڵێن کە تێکشکاون وکەوتونەتە خوارەوە
، ئێوە دێن ڕزگار بوەکان توندوتۆڵتر دەکەن لەکاتێکا دەبێت ئەو فڕۆکانە لێبکۆڵینەوە کە کەوتنەتە خوارێ و هەوڵ بدەین ئەوان توندوتۆڵ بکەین .
ئەم بەسەرهاتە ناو نرا Survivorship Bias
واتا لایەنگیری مانەوە ،
هەڵەترین کارێک کە کەسێک دەیکات لەبازاڕ ئەوەیە دەپرسێ فڵان کەس چیکرد وا دەوڵەمەند بوو، ناپرسێ ئەی چەندین کەسیش هەیە هەمان شتی کردوە بەس زەرەری کردوە، هەمیش هەوڵ بدەن هۆکاری شکست فێر بنو خۆتانی لێبەدور بگرن نەک هۆکاری سەرکەوتن
:
.
4 661
بەیانیتان باش
بازاڕی کریپتۆ بەهۆی دەرکردنی قازانج دوای بەرزبونێکی ئاسایی چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی تۆمار کرد
بیتکۆین لە نزیکەی 87000$ دابەزی بۆ ناوچەکانی 84000$
ئەم شێوازی یارییکردنە لەنرخ ڕێگە خۆشکەرە بۆ زەبەلاحەکانی بازاڕ که گرێبەستەکانی لۆنگ و شۆرت جوڵە پێ بکەن.
بازاڕی کریپتۆ نزیکەی چوار ساڵە لەئاستی پێویست بەرزبوونی نەکردوە جگە بیتکۆین
ئەم حاڵەتەش شکستی بە چەندین تیمی دراو و ئێکسچەینجی ئاسایی هێناوە و لەبازاڕ چونەته دەرەوە
بەپێی کۆتا لێکۆلێکینەوەی گڵاسنۆد نزیکەی 430 هەزار دراو هەیە کە مردون و تەنانەت تیمەکەشیان وازی لێهێناون
یاسای ڕێکخستنی بازاڕی کریپتۆ لە ئەمریکا ئەیتوانی بەشێکی گرنگ لەم ناشەفافیەی کریپتۆ ڕێکبخات بەڵام ئەنجام نەدرا
بەڵام سەڕەرای ئەم دۆخە هێشتا بازاڕی کریپتۆ نزیکەی 2.8 ترلێۆن دۆلار پارەی تێدایە
لەم پارەیە نزیکەی 59.7%لەناو بیتکۆیندایە
4 661
ووتەکانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر ئەگەری نزیکی لەڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و بەرزبوونی ئیندێکسی دۆلار پەستانی خستە سەر زێڕ و 40 دۆلار لەئۆنسێ زێڕ دابەزی
