تۆڤ
Open in Telegram
من لە تەنیشت ئەو گۆرانیانە ئەژیم🫠 https://t.me/SendHarfBot?start=1f23419541d4 @OGFREDBOT
Show more867
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+4030 days
Posts Archive
867
منیش ڕێبواری ئەم ڕێگە بزمارڕێژەم
هەر ئەڕۆم و چقڵ، سینگی هەستم دەدڕێ،
هەزار
هەزار
چەقۆی دەمەزەردی سیخوڕ
شوێنی هەنگاوم هەڵدەگرێ
هانێ دەستم!
وەرە با پێکەوە بڕۆین
ڕەنگە لە پشت تراویلکەی ئەم ژیانە پڕ لە زامە
ئارام بگرین!
یان لە گەرمەی ڕووداوێکدا
وەک دوو باڵندەی نافەرمان
دژی ڕڪەی خواوەندەکانی سەرەڕووی ئەم زەوینە
یاخی لە یاسای ئاسمان
بە بڵێسە و گڕی شێعری خۆمان بمرین.
867
ڕۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕن و
بەفرە سەختەکان دەتوێنەوە و
زریانە توندەکان ئەڕۆن…
گوڵەکان دووبارە چرۆ دەکەنەوە و
دڵەکان ئاشت دەبنەوە و
ڕوخسارە بریندارەکان چاک دەبنەوە…
شەپۆڵەکان لە کەناری نیشتمان ئارام دەبنەوە و
لوولەی تفەنگەکانمان گوڵ دەگرن…
بەڵام ئازیزم…! ئەو کاتە زۆر درەنگ ئەبێت بۆمان!
چیتر لە سوچی شەقامەکان نامبینی و
ملپێچەکانت لێ وەرناگرم…
