تۆڤ
前往频道在 Telegram
من لە تەنیشت ئەو گۆرانیانە ئەژیم🫠 https://t.me/SendHarfBot?start=1f23419541d4 @OGFREDBOT
显示更多875
订阅者
+124 小时
-17 天
+2830 天
帖子存档
875
منیش ڕێبواری ئەم ڕێگە بزمارڕێژەم
هەر ئەڕۆم و چقڵ، سینگی هەستم دەدڕێ،
هەزار
هەزار
چەقۆی دەمەزەردی سیخوڕ
شوێنی هەنگاوم هەڵدەگرێ
هانێ دەستم!
وەرە با پێکەوە بڕۆین
ڕەنگە لە پشت تراویلکەی ئەم ژیانە پڕ لە زامە
ئارام بگرین!
یان لە گەرمەی ڕووداوێکدا
وەک دوو باڵندەی نافەرمان
دژی ڕڪەی خواوەندەکانی سەرەڕووی ئەم زەوینە
یاخی لە یاسای ئاسمان
بە بڵێسە و گڕی شێعری خۆمان بمرین.
