en
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Open in Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Show more
1 399
Subscribers
-124 hours
No data7 days
+230 days
Posts Archive
لەم ئینفۆگرافیایەدا دەردەکەوێت کە ڕێژەی گەنجانی بێ هاوسەر چەندە زۆر بووە و چۆن سنوری زیاتر لە نیوەی تێپەڕاندووە، لەوێدا بە گش
لەم ئینفۆگرافیایەدا دەردەکەوێت کە ڕێژەی گەنجانی بێ هاوسەر چەندە زۆر بووە و چۆن سنوری زیاتر لە نیوەی تێپەڕاندووە، لەوێدا بە گشتی هۆکارەکان باس کراون لە خراپی بواری ئابوری و کاریگەربوون بە سیستمی کۆمەڵایەتی نوێ و پەروەردە و پێگرەکانی تاک بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر. مرۆڤی ژیر ناتوانێت لەم سیستمە نوێیە بە تەواوی ڕزگاری ببێت، ئەوە شتێکی نیمچە ئاستەمە، بەڵام دەتوانێت ڕۆشنبیرییەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا هەبێت بە جۆرێک نە شیش بسوتێ و نە کەباب، تۆ ناتوانیت بە تێکەڵبوونی تەواو لە ناو سیستمەکە هیچ کارێک بکەیت و ناشتوانیت لێی دەربچیت، بەڵام دەتوانیت بەپێی توانا لەو دۆخە ئیختیارییە بێیتە دەرەوە کە پێچەوانە ڕۆیشتنی تیا نییە لەگەڵ سیستمەکە بەڵکو نیمچە پێچەوانەیە و سود وەرگرتنە لەو بۆشاییانەی کە تێیدا هەیە(وەک بڕینی ڕوبارێکی خوڕ بە گۆشەی 30°، هاوسەرگیری خێرا و لە تەمەنی گەنجیدا و خستنەوەی منداڵی زۆر و هێنانی زیاتر لە ژنێک لە گرنگترین نمونەکانی نیمچە پێچەوانە ڕۆیشتن دژی سیستم. ئەوە سەختە و مرۆڤ هیلاک دەکات، بەڵام ماندو بوونی جەستە زۆر باشترە بۆ مرۆڤ وەک لە تێکچونی دەرون و ڕوح. #عنقاء #عەنقا #ئینفۆگرافیک

Repost from Phoenix Politics
زاراوەی«تیرۆرست» و جنێوەکەی ڕۆژئاوا ڕەگی زاراوەی "تیرۆریست" (Terrorist) و "تیرۆریزم" (Terrorism) دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگێکی زمانەوا
زاراوەی«تیرۆرست» و جنێوەکەی ڕۆژئاوا ڕەگی زاراوەی "تیرۆریست" (Terrorist) و "تیرۆریزم" (Terrorism) دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگێکی زمانەوانیی لاتینی و چەند وێستگەیەکی مێژوویی و سیاسی کە بوونە هۆی گۆڕانی ڕیشەیی لە ماناكەیدا لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا. بنەچەی یەکەمی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کرداری لاتینی Terrere (تێریری)، کە بە مانای: ترساندن، تۆقاندن، یان دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ دێت. ڕۆمانییەکان ئەم چەمکەیان بەکار دەهێنا کاتێک ڕوبەڕوی هێرشی جێرمانییەکان دەبوونەوە. ئەم ڕەگە گەشەی کرد بۆ زمانی فەرەنسیی کۆن و وەک ناوی Terreur (ترسی زۆر یان تۆقین) دەرکەوت، کە سەرجەم داتاشراوەکانی دەربڕینن لە کاریگەریی ترسی لەپڕ لەسەر تاکەکان. لە سەدەی هەژدەی زاینی شۆڕشی فەڕەنسی هەڵگیرسا و زاراوەکە بە شێوە سیاسییە هاوچەرخەکەی بۆ یەکەمجار بەکارهێنرا، بەتایبەتی لە قۆناغێکدا کە لە مێژوودا بە "سەردەمی تۆقاندن" (La Terreur) ناسراوە و لەلایەن مەکسیمیلیان ڕۆبسبێر و حزبی یاقوبییەکانەوە ڕێبەرایەتی دەکرا، بە هەزاران کەس لەو سەردەمەدا بەهۆی ئینتیمای سیاسی و ئاینییەوە کوژران، کاتێک لە ئەیلوولی ١٧٩٣دا، کۆنگرەی نیشتمانیی فەرەنسا بڕیارێکی فەرمی دا و ڕایگەیاند: "با تۆقاندن (Terror) ڕۆژی سەردەم بێت". لەم قۆناغەدا نزیکەی ٤٠,٠٠٠ کەس لە ڕێگەی "گێلۆتین- مەقسەڵە"* ەوە لەسێدارە دران. حکومەت بە شانازییەوە خۆی بە بەکارهێنەری ئەم "تۆقاندنە" دەزانی بۆ لەناوبردنی دوژمنانی شۆڕش. لەو سەردەمەدا، زاراوەی "تیرۆریست" (terroriste) چەمکێکی شەرمەزارکەر یان زۆردارانە نەبوو، بەڵکو وەسفێک بوو کە دەسەڵاتداران خۆیان بە کاریان دەهێنا بۆ ئاماژەدان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و سەرکوتکاریی ڕێکخراو (لە ڕێگەی گێلۆتین و ئامرازەکانی ترەوە) بۆ پاراستنی کۆمارە تازەکە لە دوژمنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی. ڕۆبسبێر پێی وابوو کە تیرۆر یان تۆقاندن هیچی تر نین جگە لە دادپەروەرییەکی خێرا، توند و بێ‌سازش. پاشان لە سەدەی بیستدا دوای دەرکەوتنی شۆڕشە یەکلەدوایەکەکان دژ بە حکومەت و شانشینەکانی ئەوروپا و ڕوسیا، ئەم ناوە دەنرا لە دوژمنانی دەسەڵەت، بۆ ئەو لایەنانە بەکاردەهێنرا کە بریتی بوون لە کۆمەڵێک کەسی (نا پابەند و گێرەشێوێن) کە دەیانویست سیستمی دەسەڵات لەڕێی کوشتنی غافڵگیرانەی سیاسی و کەسەدیارەکان و لێدان و نانەوەی تەنگەشە لە وڵاتدا دەسەڵات لاواز بکەن، هەر وەک ئەوەی شیوعییەکان لە ڕوسیا و چین کردیان. پاشان زاراوەکە پەرەیسەند و وردەوردە کرا بە بەری لایەنێکی دیاریکراوی موسوڵماناندا کە ئەوانیش جیهادییەکانی ئەفغانستان بوون لە دوای ساڵانی نەوەدەکان، کاتێک ئەمریکا ئامادەکاری دەکرد بۆ گرتنەوەی جێگای یەکێتی سۆڤێت لە ئەفغانستاندا و لە پاش زنجیرە کردەوەیەکی ڕێکخراوە جیهادییەکان، ئەم ناوە بەسەریاندا بڕایەوە و سەدەی بیستویەک بوو بە ناسناوی جیهادییەکان. لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەرکردەی جیهادی لە ئەفغانستان«عبداللە عەززام» وەک سەرەتای وەرگرتنی ئەم ناوە لە لایەن ئەوانەوە دەڵێت: "نحن ارهابيين والارهاب فريضة في دين الله، ليعلم الشرق والغرب أننا ارهابيون وإننا مرعبون"واعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل، ترهبون به عدو الله وعدوكم". واتە: ئێمە تیرۆرستین و تیرۆر فەڕزە لە دینی خودادا. با هەموو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بزانێت کە ئێمە تیرۆرست و ترسێنەرین(پاشان ئەو ئایەتەی قورئان وەک بەڵگە دەهێنێتەوە کە ئاماژەی بۆ وشەی(الارهاب- ترساندن)ی دوژمن تێدایە. لە کۆتایدا پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەو لایەنانەی کە ئەم وشەیەیان بە ڕاستی دەدرێتە پاڵ، خۆیانی لێ بەری ناکەن وەک ئەوەی بڤە و نەشیاو بێت، ئەوان شانازی پێوە دەکەن و لاشیان حەرام و عەیبە نییە، بۆیە وەسف کردنیان بەوە لەڕوی تەنها وەسفەوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام وەک نەشیاو و خراپە و تاوان، ئەوەیان دەبێت بە دۆزێکی فەلسەفی و پێویستی بە گەنگەشە و دانانی پێوەرگەلێکی زۆر هەیە بۆ یەکلاکردنەوە. بە هیوای سود #عنقاء #phoenix_politics

ئافرەتی سەردەم ناتوانێ جگە جەستەی بدات بە پیاو. مۆدێرنە شتانێکی زۆری لە کوالێتی مرۆڤەکان دابەزاندووە بە تایبەتی ئافرەت کە قور
ئافرەتی سەردەم ناتوانێ جگە جەستەی بدات بە پیاو. مۆدێرنە شتانێکی زۆری لە کوالێتی مرۆڤەکان دابەزاندووە بە تایبەتی ئافرەت کە قوربانییەکی گەورەیە تیایدا کە تەنها لاشەی بۆ ماوەتەوە کە لە ڕێگایەوە کێبڕکێی هاوتاکانی بکات. لە ڕابردوودا ئافرەت زۆر کاری بۆ پیاو ئاسان دەکرد و زۆر تایبەتمەندی هەبوو کە دەبووە هۆی ئەوەی ببێتە جێی سەرنج و لە ڕێگایەوە قیمەتی زیاتر وەربگرێت نەک بە تەنها قیمەتی ماددی، بەڵکو قیمەتی کۆمەڵایەتیشی لەو ڕێگەیەوە زیاتر دەبوو. ئافرەت لە ڕابردودا لە ناو ماڵدا کاری دەکرد و وەبەرهێنانی هەبوو و خزمەتی منداڵی دەکرد و ڕستن و چنین و دروستکردنی خواردەمەنی جیاواز و بەخێوکردنی ئاژەڵ و خزمەتکردنی باخ و بێستان و دەیان جۆری دیکەی هونەر و کاری دەستی و میهنەی ناوازەی هەبوو کە تێیدا پیاو بە ڕادەیەکی زۆر سوودمەند دەبوو لێی و خێزانی پێ گەورە و بەهێز دەبوو، ئافرەت دەیتوانی هەندێک جار زیاتر لە دە منداڵ بخاتەوە بۆ پیاوەکەی کە هەریەکێکیان دوای دە ساڵان دەبوو بە پیاو و خزمەتی باوکی دەکرد ئەگەر کوڕ بوایە و دەبووە هۆکاری تۆکمەکردنی خزمایەتی بە بەشودانی ئەگەر کچ بوایە، بەمەش پیاو هەم پیاو ئەرکی لەسەر ئاسان دەبوو هەم ئافرەت، کوڕەکان کارەکانی باوکیان هەڵدەگرت و کچەکانیش کاری دایکیان، ماڵ دەبوژایەوە و پیاویش قاچی دەخستە سەر قاچ و بەرهەمی دەستی خۆی دەخواست و کوڕەکانیش لەژێر دەستیدا کاریان دەکرد و پارەیەکی باشی وایان خڕدەکردەوە بۆ باوک و دایکیان کە تا کۆتایی تەمەن پێویستیان بە هیچ کارکردنێک نەبێت، تەنانەت دوای ژن هێنانیش لە پاڵ خانوەکەی باوکیاندا دوو هۆدە و هەیوانێکیان دروستدەکرد و لێی جیانەدەبوونەوە و بەپاڵ ئەوەوە خۆشیان پێ دەگەیاند و ئەوانیش بەهەمان شێوەی باوکیان خانەوادەیان گەورەتر و تۆکمەتر دەکرد. بەڵام لەمڕۆدا ئافرەت ئەگەر بیەوێت قیمەتێکی هەبێت لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا و ببێتە جێی سەرنجی پیاو، ئەوا پێویستە لەسەری لاشەی وەک کاڵایەک بەکاربهێنێت و دەیان نەشتەرگەری جوانکاری بکات و بەردەوام دەست بەخۆیدا بهێنێت، چونکە پیاوان پێویستیان بە هیچ شتێکی ئافرەت نەماوە جگە لاشەی و خەوتن لەپاڵیدا و پۆزلێدان بە جوانییەکەیەوە لە ڕووی هاوتاکانیاندا. #عنقاء #عەنقا #تێڕامان #توراس_مۆدێرنە

ئیسپانیە خاچ دروشمەکان ناو و ناسناو و پەیکەری ئەو موسوڵمانانەیان بە بەرزی نەهێشتەوە کە خزمەتیان کردن و جەنگان لە پێناویاندا د
ئیسپانیە خاچ دروشمەکان ناو و ناسناو و پەیکەری ئەو موسوڵمانانەیان بە بەرزی نەهێشتەوە کە خزمەتیان کردن و جەنگان لە پێناویاندا دژی دین و گەلیان، بەڵکو پەیکەریان بۆ ئەو دوژمنانە دروستکرد کە خاوەنی بنەمای باڵابوون و دژیان جەنگان و زیانیان پێیان گەیاند. لەلای ڕاستەوە پەیکەری 'عبدالرحمن الداخل(صقر قریش)'ە کە یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بەرگری لە شاری غەرناتە و لەلای چەپەوە پەیکەری 'ئیبراهیمی عەتتار'ە کە زیندووکەرەوەی خەلافەتی ئومەوی بوو لە ئەندەلوس دوای ڕوخانی لە شام. #عنقاء #عەنقا #مێژوو

قوتابخانەی هاوچەرخ لە دیدگای وائیل حەلاقدا •چۆن کچان دەستەمۆ دەکات و کوڕان دەچەوسێنێتەوە؟ سیستەمی هاوچەرخ (مۆدێرنە) پڕۆژەیەکی
قوتابخانەی هاوچەرخ لە دیدگای وائیل حەلاقدا •چۆن کچان دەستەمۆ دەکات و کوڕان دەچەوسێنێتەوە؟ سیستەمی هاوچەرخ (مۆدێرنە) پڕۆژەیەکی بێ‌ ڕوحە کە مرۆڤ لە بوونەوەرێکی خاوەن حیکمەت و ئەخلاقەوە دادەماڵێت بۆ کارمەندێکی گوێڕایەڵ و تەکنیکی. لەم فەزایەدا، نمرەی بەرز پێوەری زیرەکی نییە، بەڵکو نیشانەی توانای خۆ بچووککردنەوەیە لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکرد دا. سەرکەوتنی ئەکادیمی کچان نیشانەی ڕزگاری نییە، بەڵکو بەڵگەی سەرکەوتنی سیستمەکەیە لە ڕامکردنیان. کچان بەهۆی سروشتی هێمن و توانای خۆگونجاندنیانەوە، خێراتر ڕێسا وشکەکان قبوڵ دەکەن، سیستمەکەش لە بەرامبەر ئەم تەسلیمبوونەدا پاداشتیان دەکات و دەیانکاتە پاسەوانی قەفەزە بە سیستەم کراوەکە. مۆدێرنە تاقەتی وزەی سەرکێش و جووڵەی غەریزی کوڕانی نییە. کاتێک کوڕان لە دژی ئەم قاڵبە وشکە ڕادەپەڕن، سیستەمەکە بە "شکستخواردوو" ناویان دەبات و پەراوێزیان دەخات، لە کاتێکدا ئەمە کەم ئەقڵی نییە، بەڵکو باجی سەرپێچیکردنیانە لە ڕامبوون. حەلاق پێمان دەڵێت کە "نمرەی بەرز و شایستەیی" لە جیهانی هاوچەرخدا، گەورەترین فێڵی ئەخلاقییە. ئەم نمرانە هەرگیز نیشانەی فراوانی و قووڵیی عەقڵ نین، بەڵکو پێوەری توانای مرۆڤن بۆ بچووککردنەوە و کورتکردنەوەی خۆی لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکرددا کە پرسیارە جەوهەری و قووڵەکانی تێدا قەدەغەیە. مۆدێرنە بەم شێوازە هەردوو ڕەگەز لە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆیان بەتاڵ دەکاتەوە. کچان ناچار دەکات ببنە پاسەوانی بێدەنگی هێمنی قەفەزەکە و نێرینەش بەهۆی ڕەتکردنەوەی غەریزیی ئەو قاڵبە، لە گەشەی ڕاستەقینە و حیکمەتی بوون بێبەش دەکات. حەلاق پێداگری دەکات کە قوتابخانەی هاوچەرخ فەزایەکی بێلایەن نییە، بەڵکو ئامرازێکی سیاسی ڕەهایە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی مۆدێرن. دەوڵەت لێرەدا وەک مەرجەعێکی باڵا و ڕەها کار دەکات کە لە ڕێگەی مەنهەجی سارد و نمرەکارییەوە، مێشکی نەوەکان بەو شێوازە دادەڕێژێتەوە کە تەنها خزمەت بە مانەوەی پێکهاتەی بەسیستەم کردن و پێویستییەکانی بازاڕ بکەن، نەک پێگەیاندنی مرۆڤێکی ئازاد و خاوەن بەهای باڵا. #عقاء #عنقاء

https://youtu.be/jZFSmaPrWwA?si=JOM2byMy7G34bQjP شەرحی (العوامل المائة) وانەی ١١ #العوامل_المائة

https://youtu.be/5Uu42JcqwKI?si=muxqlpA0enUhp3dT شەرحی (العوامل المائة) وانەی ١٠ #العوامل_المائة

چیرۆکی ئاڵاکەی سەر شانی «گاڤی» یاریزانی ئیسپانی. ئەو ئاڵایە مێژووەکەی دێرینە و لەلای خەڵکی ئەندەلوس شتێکی ناسراو بووە لە دێرە
چیرۆکی ئاڵاکەی سەر شانی «گاڤی» یاریزانی ئیسپانی. ئەو ئاڵایە مێژووەکەی دێرینە و لەلای خەڵکی ئەندەلوس شتێکی ناسراو بووە لە دێرەوە، ئاماژە دەکات بۆ گەلی ئەندەلوسی لە نیمچە دورگەی ئیبیریا. لە ڕابردودا ئەو هێمایەی ناوەڕاستی تێدا نەبووە، بەڵکو تەنها سەوز و سپی بووە. سپی ئاماژەیە بۆ خەلافەتی ئومەوی و سەوزیش ئاماژایە بۆ دەوڵەتی موەحیدین کە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک لە دوای دەوڵەتی موڕابیتین حوکمی ئەندەلوسیان کردووە. دەوترێت: کاتێک موەحیدین لە ساڵی1195ز لە جەنگی«ئاڕاک» سەردەکەون بەسەر کاستێلاکاندا، لەسەر کڵێسایەک لە ئیشبیلیا ئەم ئاڵایە بەرزدەکەنەوە بە بۆنەی ساڵی نوێ و سەرکەوتنەوە. بەڵام لە ساڵی 1918 دیزاینێکی نوێی بۆ دەکرێت و ماناکەشی دەگۆڕێت لە لایەن بیرمەندی ئیسپانی«بلاس ئینڤانتی» و تێیدا سەوز ئاماژە دەکات بۆ گەشەسەندن و سپیش ئاماژەیە بۆ ئاشتی، ئەو ئامرازەشی لە ناویدایە بریتییە لە«هێراکلیتس(هەرقل)» لەگەڵ دوو شێرادا و دوو عاموددا، کە ئامرازی هێز و توانا و شاخی«جبل الطارق»ە. #عەنقا #عنقاء #جامی_جیهانی_2026

من شارەزا نیم لە تۆپی پێدا، بەڵام هەر کاتێک ناوی مێسی دەبیستم، هاوپێچە لەگەڵ گەورەکردن و پیرۆزکردندا، تەنانەت ژمارەیەک لە شەی
من شارەزا نیم لە تۆپی پێدا، بەڵام هەر کاتێک ناوی مێسی دەبیستم، هاوپێچە لەگەڵ گەورەکردن و پیرۆزکردندا، تەنانەت ژمارەیەک لە شەیدایانی ئەو لە ڕۆژئاوا بیستوومە پێی دەڵێن (خودای تۆپی پێ). تا کار گەیشتە ئەوەی لە دڵی خۆمدا بڵێم: دەبێت ئەم بتە تێکبشکێنرێت بۆ ئەوەی گەمژەکان بەخابەر بێنەوە و بزانن کە ئەو تەنها یاریزانێکە لە ڕەگەزی مرۆڤ. دیمەنی شکستخواردن و گریانی ئەو لەمڕۆدا شۆکێک بوو کە چاوەڕوانم نەدەکرد، لە کاتێکدا کیلیان ئێمباپێی ڕکابەرە فەڕەنسییەکەی، بۆ نموونە دوێنێ زۆر بە سادەیی شکستەکەی خۆی قبوڵ کرد، وەک چۆن چوار ساڵ لەمەوبەر لە یاری کۆتاییدا شکستەکەی بە بزەیەکەوە قبوڵ کرد کە وەک بڵێی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت. کێشەکە تەنها لە زەحمەتیی قبوڵکردنی شکستدا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە یارییەک ببێتە تەوەر و جەمسەری سەرەکی ژیانی هەر مرۆڤێک و تەواوی چیرۆکی بوونی. ✍️ئەحمەد دەعدوش #تێڕامان #جامی_جیهانی_2026 #عەنقا #عنقاء

کام خوێندنەوەی قوڕئان ڕەوایە بۆ قوڕئان؟ ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: خوێندنەوەی قورئان بەو شێوازەی کە حەق و شا
کام خوێندنەوەی قوڕئان ڕەوایە بۆ قوڕئان؟ ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت: خوێندنەوەی قورئان بەو شێوازەی کە حەق و شایستەی خۆیەتی، ئەوەیە کە زمان و عەقڵ و دڵ پێکەوە تێیدا هاوبەش بن. پشکی زمان: ڕاست خوێندنەوەی پیتەکانە بە تەرتيل. پشکی عەقڵ: لێکدانەوە و تێگەیشتنی ماناکانە. پشکی دڵیش: پەند وەرگرتن و کاریگەربوونە بە قەدەغەکراو و فەرمانەکان. کەواتە: زمان تەرتيل دەکات، عەقڵ مانا دەکاتەوە، و دڵیش پەند و ئامۆژگاری وەردەگرێت. #عنقاء #عەنقا #الغزالي #وتەی_پێشەوایان

https://youtu.be/pMKhk-I7iCI?si=zH27J9yq1YMJlgAl شەرحی (العوامل المائة) وانەی ٩ #العوامل_المائة

https://youtu.be/Ni8IsE6ox5A?si=WBWqg6szG3OAKJX_ شەرحی العوامل المائة وانەی ٨ #العوامل_المائة

قوتابخانە هاوچەرخەکان بە جۆرێک دیزاین کراون کە لەگەڵ سایکۆلۆژیای ڕەهای مێینەدا بگونجێن: دانیشتنێکی ئارام، لەبەرکردن، دووبارەک
قوتابخانە هاوچەرخەکان بە جۆرێک دیزاین کراون کە لەگەڵ سایکۆلۆژیای ڕەهای مێینەدا بگونجێن: دانیشتنێکی ئارام، لەبەرکردن، دووبارەکردنەوە، و ملکەچی تەواو. لە بەرامبەردا، جووڵە و چالاکیی سروشتیی نێرینەکان وەک تێکچوونی ڕەفتاری مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە دەبێت لە ڕێگەی دەرمانی هێورکەرەوەوە کەم بکرێتەوە و سڕ بکرێت. سیستمی پەروەردەی هەر لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەست دەکات بە خەساندنی هۆشیاریی پیاو و دەستەمۆکردنی، تاوەکو بێ هیچ بەرهەڵستی و بەرگرییەک، ببێتە کەرەستەیەکی ئامادەکراو بۆ کار و هاوسەرگیری. #عقاء #عەنقا #تێڕامان #فیمینیزم

سیستەمی پەروەردە و تەرازووی عەقڵ لە نێوان پیاو و ئافرەتدا ڕەنگدانەوەی عەقڵ لە پرۆسەی خوێندن کاتێک باسی باڵادەستی ڕێژەیی کچان
سیستەمی پەروەردە و تەرازووی عەقڵ لە نێوان پیاو و ئافرەتدا ڕەنگدانەوەی عەقڵ لە پرۆسەی خوێندن کاتێک باسی باڵادەستی ڕێژەیی کچان دەکرێت لە هێنانی نمرەی بەرز لە تاقیکندرەوەکاندا، زۆرجار بە شێوەیەکی سەرپێیی و وەک بەڵگەیەک لەسەر باڵایی عەقڵی پێناسە دەکرێت. بەڵام خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ واقیعی سیستمی پەروەردە و ئەو ئەندازیارییە کۆمەڵایەتییەی کە سیستمی جیهانی مۆدێرن دەیسەپێنێت، ڕاستییەکی تەواو جیاوازمان نیشان دەدات؛ کێشەکە لە توانای سروشتی عەقڵیدا نییە، بەڵکو لەو هاوکێشە و خواستە داسەپێنراوانەدایە کە خاوەنانی سیستمەکە دایانناوە. گەورەترین کێشەی سیستمی پەروەردەیی ئێستا ئەوەیە کە سیستمێکی بژارکراو، لەبەرکەر و سنووردارە. ئەم سیستمە پشتی بەستووە بە کۆپی کردن و دووبارەکردنەوەی زانیارییەکان، نەک بەکارخستنی عەقڵ، ڕەخنەگرتن و داهێنان. کچان لە ڕووی بارودۆخی خێزانییەوە، دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ دانیشتن و پابەندبوون بەم چوارچێوە داخراوەی لەبەرکردن و نمرەهێنانە. لێرەوە، نمرەی بەرزی کچان بەڵگەی ژیریی باڵا نییە، بەڵکو بەرهەمی سیستمێکی پەروەردەیی لاوازە کە لە ئاستی توانای ڕاستەقینەی عەقڵدا نییە و تەنها داوای تەسلیمبوون بە دەقەکان دەکات، ئافرەت بە سروشتی خۆی کاردەرەوەیە نەک بکەر، بۆیە زیاتر پەیوەستە بەو سنورەی بۆی دادەنرێت و یاسا زیاتر لە ڕوکەشیدا جێبەجێ دەکات، تەنانەت لە شۆفێریشدا ئەوەی زیاتر بە یاساوە پابەندە ئافرەتانن نەک پیاوان، ئافرەت دەتوانێت شت دووبارە بکاتەوە بەڵام توانای داهێنان «ابداع»یان نییە ناتوانێت لە دەرەوەی سندوق بیر بکاتەوە، بۆیە هیچ کاتێک ناتوانێت بە تەواوی لەو سیستەمە تێبگات کە بەڕێوەی دەبات لە دەرەوەی ئەو سنورەی کە بۆی کێشراوە، بەڵام پیاو بکەر و هەڵگەراوەیە و پەیوەست نابێت بە یاسایەک کە قەناعەتی پێی نییە و بیری زۆر بەرەو سەروتر لەوەی کە بۆی داڕێژراوە دەڕوات. مەبەست لە ئافرەت و پیاو گشتییە نەک ڕەها چونکە لە هەردوو ڕەگەزدا حاڵەتی جیاواز«الاستثناء» هەن کە یاساکە نایانگرێتەوە. جیهانی مۆدێرن بەتەواوی دەرگا و دەرفەتەکانی بۆ ڕەگەزی مێینە واڵا کردووە لە هەر کایەیەکدا کە بیەوێت خۆی تێدا وەگەڕبخات. ئامادەیی ژن لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا، پێویستی بە پاشخانێکی قورسی مەعریفی و فیکری نییە؛ تەنها دەرچوونی لە ماڵ و تێکەڵبوونی بە بازاڕ، دەرفەت گەلێکی زۆری کارکردنی بۆ دەڕەخسێت. ئەم داواکارییە زۆرەی بازاڕ وایکردووە کچان زیاتر خۆیان بۆ خوێندن یەکلایی بکەنەوە، چونکە دەزانن پێشوازییەکی گەورەیان لێ دەکرێت. لێرەدا، ڕەگەزی مێ ناچێتە ناو کێبڕکێیەکی ڕاستەقینە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر، چونکە لەم هاوکێشەیەدا بە تەواوی پشتگوێ خراوە. کێبڕکێی کچ تەنها لەگەڵ ڕەگەزی خۆیەتی . لە بەرەی بەرامبەردا، پیاوان لە ژێر بارگرانی واقیعێکی سەخت و بێدەرتاندا دەژین. لە وڵاتێکدا کە سیستمی سیاسی و حیزبی دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی ژیاندا گرتووە، پیاو لە تەمەنێکی پێشوەختەوە ڕووبەڕووی هەزاران مەینەتی دەبێتەوە. مێشکی گەنجێک کە خەریکی شەڕی مانەوە و دابینکردنی بژێوی بێت، ناتوانێت لە ناو پۆلێکدا کۆنترۆڵ بکرێت کە تەنها داوای لەبەرکردنی فۆرمۆلا مردووەکانی لێ دەکات. ئەم دۆخە ڕێکخراوە ،سیستەمی جیهانی ئێستا بە جۆرێک نەخشێنراوە کە ژنان بۆ هەموو شتێک دەست بدەن و ئامادەیی تێدا بکەن، بۆیە، ئەوەی لە واقیعدا دەیبینین (چ لە ناوەندەکانی خوێندن و چ لە بازاڕی کاردا) بەرهەمی هونەر، لێهاتوویی یان باڵایی عەقڵی کەسەکان نییە، بەڵکو تەنها خواستی خاوەنداری سیستمەکەیە. مرۆڤەکان لە حەقیقتەدا و لە ناو ئەم هاوکێشەیەدا، تەنها خزمەت بەو سیستمە گەورەیە دەکەن کە پێشوەختە ڕۆڵەکانی دابەش کردووە. لەکۆتایدا ئەوەی سیستەمەکە دەبات بەرێوە رەگەزی نێرە، بۆیە هەوڵی کۆکردنەوەی زۆرترین مێینە دەدات لە دەوری ، دەرەنجام تۆ لە هەر پلە و پیشەیەک بیت فەرمانبەری ئەو ڕەگەزەی کە خاوەنداری سیستەمەکەیە. #عقاء #عەنقا #تێڕامان #مۆدێرنە

چاکەت و پانتۆڵی ئینگلیزی کە لە ئێستەدا هەموو کلتوری جیهانی داگیر کردووە، ڕۆژێک لە ڕۆژان پیاوێکی نەتەوەیمان لە هیچ جێگەیەکی ئەم جیهانەدا نەبینی دژی بووەستێت، بۆ؟ ئەوەیان ئیبن خەلدون با جواب بداتەوە، ئیبن خەلدون لە «موقەددیمە»دا دەڵێت: گەلە ژێردەستەکان ئاکار و ئەتوار و جلوبەرگ و زمانی داگیرکەرەکانیان هەڵدەگرن. شتێکی سەیر نییە، ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هەموو ئەوروپادا گەنجەکان کەشوفشیان بە لەبەرکردنی دزداشە و پشتێن و عەمامە دەکرد، لەو سەردەمەی کە خەلافەتی ئومەوی لە ئەندەلوس باڵادەست بوو. ئەم جۆرە لە نەتەوەپەرستی کێشەی نییە لەگەڵ زاڵبونی زمانی ئینگلیز و کلتوری ئەنگلۆسەکسۆنی و پڕانسیپە ئەخلاقی و سیاسسیەکانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵات و بەتایبەتیش هەرێمی کوردستان، بەڵام کێشەی لەگەڵ دزداشەی عەرەبی هەیە کە بە دەقی فەرمودە جلێک بووە پەیامبەر و هاوەڵەکانی پۆشیویانە، لانی کەم وەک حورمەتێک بۆ ئەوان نابێت بە خراپە باسبکرێت یان تانەی لێ بدرێت، چجای ئەوەی قەدەغە بکرێت! ئەمە سەرەڕای بابەتی ناوەکە کە ئەوە هەڵوێستەیەکی گەورەی دەوێت و وەک پێشنیارێک بۆ دۆستەکانی ئەم بەڕێزە و هاوشێوەکانی، پێشنیار دەکەم کە بچنە لای و ئاگاداری بکەنەوە لە مەترسییە شەرعییەکەی ئەم بابەتە، و پێی ڕابگەیەنن پێش زمانی با ناخی لێی پاک بکاتەوە چونکە ئەگەر بەو ناخەوە بمرێت کە کەیفی بەو ناوە نایات، مەسیرێکی باش لە ناو گۆڕ چاوەڕێی ناکات. #عنقاء #تێڕامان #نەتەوەپەرستی

چاکەتو پانتۆڵی ئینگلیزی کە لە ئیستەدا هەموو کلتوری جیهانی داگیر کردووە، ڕۆژێک لە ڕۆژان پیاوێکی نەتەوەیمان لە هیچ جێگەیەکی ئەم
چاکەتو پانتۆڵی ئینگلیزی کە لە ئیستەدا هەموو کلتوری جیهانی داگیر کردووە، ڕۆژێک لە ڕۆژان پیاوێکی نەتەوەیمان لە هیچ جێگەیەکی ئەم جیهانەدا نەبینی دژی بووەستێت، بۆ؟ ئەوەیان ئیبن خەلدون با جواب بداتەوە، ئیبن خەلدون لە «موقەددیمە»دا دەڵێت: گەلە ژێردەستەکان ئاکار و ئەتوار و جلوبەرگ و زمانی داگیرکەرەکانیان هەڵدەگرن. شتێکی سەیر نییە، ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هەموو ئەوروپادا گەنجەکان کەشوفشیان بە لەبەرکردنی دزداشە و پشتێن و عەمامە دەکرد، لەو سەردەمەی کە خەلافەتی ئومەوی لە ئەندەلوس باڵادەست بوو. ئەم جۆرە لە نەتەوەپەروەر کێشەی نییە لەگەڵ زاڵبونی زمانی ئینگلیز و کلتوری ئەنگلۆسەکسۆنی و پڕانسیپە ئەخلاقی و سیاسسیەکانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵتو بەتایبەتیش هەرێمی کوردستان، بەڵام کێشەی لەگەڵ دزداشەی عەرەبی هەیە کە بە دەقی فەرمودە جلێک بووە پەیامبەر و هاوەڵەکانی پۆشیویانە، لانی کەم وەک حورمەتێک بۆ ئەوان نابێت بە خراپە باسبکرێت یان تانەی لێ بدراێت، چجای ئەوەی قەدەغە بکرێت! ئەمە سەرەڕای بابەتی ناوەکە کە ئەوە هەڵوێستەیەکی گەورەی دەوێت و وەک پێشنیارێک بۆ دۆستەکانی ئەم بەڕێزە و هاوشێوەکانی، پێشنیار دەکەم کە بچنەلای و ئاگاداری بکەنەوە لە مەترسییە شەرعییەکەی ئەم بابەتە، و پێی ڕابگەیەنن پێش زمانی با ناخی لێی پاک بکاتەوە چونکە ئەگەر بەو ناخەوە بمرێت کە کەیفی بەو ناوە نایات، مەسیرێکی باش لە ناو گۆڕ چاوەڕێی ناکات. #عنقاء #تێڕامان

ناوەکان تەنها ئامڕازێکی ناساندنەوە نین بۆ مرۆڤ، بەڵکو لە کرۆکیاندا مانایان هەڵگرتووە، و ئەو مانایەش کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی
ناوەکان تەنها ئامڕازێکی ناساندنەوە نین بۆ مرۆڤ، بەڵکو لە کرۆکیاندا مانایان هەڵگرتووە، و ئەو مانایەش کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر کەسی ناولێنراو دادەنێت، بۆیە کەموکوڕییە لە تێگەیشتن و قوڵبوونەوە لە حەقیقەت، ئەگەر بێتو دابماڵێنرێت بۆ ئاستی نزمی زمان و کلتور و نەتەوە و گرۆو و حیزب و کۆمەڵە و…هتد. #عنقاء #تێڕامان #سەردەمی_کالیۆڤا

ئافرەتان زووتر لەگەڵ دۆخەکاندا خۆیان دەگونجێنن بە بێ هەوڵدان بۆ گۆڕینی، هەر بۆیە لە ڕابردودا گەلە سەرکەوتووەکان لە زۆربەی دۆخ
ئافرەتان زووتر لەگەڵ دۆخەکاندا خۆیان دەگونجێنن بە بێ هەوڵدان بۆ گۆڕینی، هەر بۆیە لە ڕابردودا گەلە سەرکەوتووەکان لە زۆربەی دۆخەکاندا پیاوانی دوژمنیان دەکوشتن و ئافرەتانیان دەهێشتنەوە و دەیانگرتن و دەیانبردنەوە لەگەڵ خۆیان، پاشان بە ماوەیەکی کورت تەواوی یادەورەییەکانیان بیر دەچۆوە و هیچ حەز و پاڵنەرێکیان نەدەما بۆ تۆڵەسەندنەوە، مێژوو و واقعیش شاهیدێکی دەنگبەرزی ئەم واقیعەن. لێرەدا ئافرەتێکی مەغریبی دەبینیت کە لە یاری فەڕەنسا و مەغریبدا پشتگیری فەڕەنسییەکان دەکات. #عنقاء #تێڕامان

هیچ بیرۆکەیەک لە بیرۆکەی پێشکەوتن بێماناتر نییە. یۆلیۆس ئیڤۆڵا #عنقاء #ئیڤۆڵا
هیچ بیرۆکەیەک لە بیرۆکەی پێشکەوتن بێماناتر نییە. یۆلیۆس ئیڤۆڵا #عنقاء #ئیڤۆڵا

پێش هاتنی دیکتاتۆر «خۆرخێ» ئەرجەنتین یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکان، بەڵام دوای ئەوەی لە ڕێی کودەتای سەربازییەوە هاتە سە
پێش هاتنی دیکتاتۆر «خۆرخێ» ئەرجەنتین یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکان، بەڵام دوای ئەوەی لە ڕێی کودەتای سەربازییەوە هاتە سەر دەسەڵات، وڵاتی خستە ژير قەرز و هەژارییەوە و بەو هۆیەوە خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان لە تاو بێ کاری و بێ پارەیی، بەڵام ئەو دەستی کرد بە ڕوبەڕوبوونەوەیان لە جیاتی چاکسازی، بەڵام سودی نەبوو لە گەڵ خەڵکیدا و زیاتر و زیاتر خەڵک توڕە دەبوون، بۆیە هانای بۆ هاوپەیمانەکەی برد کە«ئەمریکا»بوو، بە یارمەتی ئەمریکا جامی جیهانی ساڵی 1978 لە ئەرجەنتین سازکرا و تێیدا بە شێوەیەکی سەیر و سەمەرە ئەرجەنتین بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی جیهان و بەو هۆیەوە خەڵکی لە بە شێوەیەکی کاتی سەرخۆشکران و خۆشی بردنەوەی جامی جیهانی دەرد و چەرمەسەری ژیان و دیکتاتۆری ستەمکاریشی لەبیر بردنەوە. #عنقاء #پشتەوەی_جامی_جیهانی #جامی_جیهانی_1978