عَنْقّاْءُ
رفتن به کانال در Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
نمایش بیشتر1 408
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+47 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
1 408
ئەی کوڕەکەم هیچ شتێك لە دیاری و بەخشینی دەسەڵاتداران قبوڵ مەکە تەنانەت گەر زانیت لە ماڵی حەڵاڵیشە، چونکە تەماح کردن لێیان ئایین و دینداری تێکدەدات.
الغزالي - أیها الولد
1 408
ئەو شتانەی کە وجودیان هەیە دوو بەشن یان ئەوەتا بۆ زاتی خۆیان بوونیان واجبە (پێویستە) یان بۆ زاتی خۆیان بوونیان مومکینە (گونجاوە)
بەڵام ئەوەی کە بوونی بۆ
زاتی خۆی واجب بێت و پێویستبێ کە هەبێ، تەنها خودای پەروەردگاره و هیچ شتێکیتر بونی واجب نیە، چونکە ئەگەر وا دابنێین دوو شت هەبن کە هەر یەکێکیان بۆ زاتی خۆیان واجب الوجود بن (پێویستبێ کە هەبن) ئەوا لە واجببونیان دا هاوبەش دەبن بەڵام لە جیاوازی دا لە یەکتری جیا دەبنەوە لەو شتەی کە تێیدا هاوبەشن جیاواز دەبن لەو شتەی کە تێیدا لێک جیاوازن بەمەش تەرکیب (پێکهاتن) لە زاتی هەریەکێکیاندا ڕوودەدات هەموو پێکهاتەیەکیش پێویستی بە غەیری خۆی هەیە هەرچییەکیش پێویستی بە غەیری خۆی هەبێت ئەوا بۆ زاتی خۆی مومکینه نەک واجب کەواتە ئەگەر واجب الوجود لە یەکێک زیاتر بوایە دەبوو هەریەکێکیان مومکین بن ئەمەش مەحاڵە
جا سەلمێنرا کە واجب الوجود (ئەو شتەی کە پێویستە هەبێ) تەنها یەکە و هەرچییەک جگە لەو یەکەیە
بۆ زاتی خۆی مومکینە هەر شتێکیش مومکین بێت، ئەوا ئیحتیاجی بەشتیتر هەیە.
کەواتە جگە لە خودا سبحانە وتعالی هەمووان لە خودی خۆیان و سیفاتی خۆیان و لە هەموو شتێکیتر پێویستیان بە خودای پەروەردگار هەیه.
جا کاتێک ئەمەت زانی و بۆت دەرکەوت ئەوا بۆت ڕوون دەبێتەوە کە تەنها ئەو پەناگەی هەموو پێویستییەکانە و بەدەستهێنانی هەموو داواکارییەکان
تەنها لای ئەوە.
فخر الدين الرازي
#عەنقا
#عنقاء
#الرازي
1 408
واعلم أن العامة يحمدونه على إيصال اللذات الجسمانية، والخواص يحمدونه على إيصال
اللذات الروحانية، والمقربون يحمدونه لأنه هو لا لشيء غيره.
بزانە کە خەڵکی ئاسایی سوپاسی خودا دەکەن لەسەر گەشتنیان بە چێژە جەستەیەکان، وە تایبەتەکان سوپاسی خودا دەکەن لەسەر گەشتنیان به چێژە ڕۆحیەکان، وە نزیکخراوەکان سوپاسی خودا دەکەن لەبەر ئەوەی ئەو خۆیەتی بۆ هیچ شتێکیتر نایپەرستن (تەنیا لەبەر ئەوە دەیپەرستن چونکە تەنیا ئەو شایەنی پەرستنە نە بۆ بەهەشت و نە لەترسی جەهەنەم خودا ناپرستن یەعنی بێ بەرژەوەندی دەیپەرستن )
______________________________
عامة /خەڵکی ئاسایی
الخواص/ پلەیێکی عرفانیە و لەناو عەوام هەڵبژێردراون و تابەت کراون
خودادەپرستن چونکە خودایان خۆشدەوێ و بەڕاستی خودا دەناسن
المقربون / بەرزترین پلەی بەندایەتی و عرفانیه خودا لەخۆیانی نزیکردونەتەوە نەک هەر سەرپێچی و هەڵە ئەنجام نادەن بڵکو بیروهۆشیشیان هەر لای خودایە و عاشقی خودان
#عەنقا
#عنقاء
#الرازي
1 408
سەلماندنی پێغەمبەرایەتی ڕەسولی ئەکرەم
لە زنجیرە نوسینی(بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی)
لەکۆتایی زنجیرە باسەکەماندا دەچینە سەر ئەو بەڵگانەی ئەهلی ئیمان کە خودا ڕێگای نیشانداون و دڵی ڕۆشنکردون بۆ باشتر حاڵیبوون لە باسەکان هێناویانە.
دەلیلی هەرە بەهێزی ئەمان بریتیە لە ئەخلاقی جوانی پێغەمبەر، وە ئەو گۆڕانکاریە گەورەیە کە "محمد" کردی لەناوچەکەدا لەو مەدای بانگەوازە کە پێش هەموو شتێک فەرمووی (ئەجدای ئێوە لەسەر هیچ نەبوون، بیروباوەڕی ئەو گەلەی لەڕیشەوە کێش کرد، مەکاریمی ئەخلاقی بۆ تەواوکردن، گێڕانێوە لەو هەموو انحرافاتە لە نێو ئەو گەلە هەبوو لە "کوشتنی بەناحەق و سووخۆری و کیبر و عمومی بەتاڵەت" بۆ نێو هەستی برایەتی و گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و چاکەکاری لەگەڵ یەک دا، فێری کردن دەسهەڵبگرن لە چەوساندنەوە، بچوکەکانیان ڕێزی گەورەکانیان بگرن و گەورەکان بەزەییان هەبێ بۆ بچوکەکانیان، بەهێز موڵکی لاواز زەوت نەکا بە ناحەق، پێی ڕاگەیاندن هەمووتان نەوەی ئادەمن و ئادەمیش لە خۆڵە جیاکار مەبن و خۆبەگەورە زان مەبن لەئاست خەڵکیدا.
ئەوەی زیاتر جێگای تەرکیزە ئەم گۆڕانکاریە لەناو چی قەومێک کراوە؟ چەند دڵ ڕەق و پێداگر لەسەر وتە بیروباوەڕیان و نەگۆڕ بوون لەسەر دۆخی خۆیان، چەندە وەلائیان بۆ باپیران و هۆزەکانیان هەبووە تا ئەوەی بێباوەڕەکان لە بنەماڵەی عبدالمطلب دژی بێباوەڕەکانی تری مەککە بوون تەنها لەبەر ئەوەی لەهەمان هۆزی "محمد" بوون ئەگەرچی باوەڕیشان پێ نەدەهێنا.
لە وەسفی ڕەوشتی جوانیدا دەفەرموون
دەبینین پێش بانگەوازەکەی بە ڕاستگۆی دەسپاک لەنێو گەلەیەکەی دا بانگ دەکرا، سیلەی ڕەحمی دەگەیاند و خاوەنی خو و ڕەوشتێکی زۆر جوان بوو.
ئەمین و جێگای ڕەزامەندی گەلەکەی بوو، ئاگری ئاژاوەی نێوانیانی بەحەکیمی خۆی کوژاندەوە کاتێک ڕێک نەکەوتن لەسەر دانانەوەی ئەوەی لایان پیرۆز بوو "بەردە ڕەشەکەی کعبە".
هیچ کات وەکو لاوانی قەومەکەی نەبوو، لەتافی لاوێتیدا پیاو ماقوڵ و هەرچی حەکیمی عەرەبە بە دادوەری ئەو قایل بوون.
کاتی پێغەمبەرایەتی و تا دواساتەکانی ژیانی هەر نور و علی نورە، ئەو بوو فەرمووی ڕێزی ئافرەتان بگرن و مافەکانیان بدەن، لەگەڵ دووژمنان بە ڕەوشتی جوانی و لەگەڵ هاوەڵانی بە میهرەبانی ڕەفتاری دەکرد، ئەوەندە جێگای متمانە بوو لەگەڵ ئەوەی قەومەکەی بەرەنگاری بوونەوە بەڵام هێشتا بۆ پاراستنی ئەوەی موڵکیانە بە ئامانەت لای ئەویان دائەنا.
پیاوێک بە چاکە و دادوەری لەگەڵ هەمووان، هیچ کات دەستی لە کەسێک "خزمەتکار، منداڵ، ئافرەت، دیل" بەرزنەکردۆتەوە. ناوی ئەو هەمیشە بەرز بووە تا ئەوەی نەیارەکانی دەیان وت "محمد" ئێمە باواڕمان بە تۆ هەیە و دەزانین درۆ ناکەی بەڵام باوەڕمان بەقورئان نیە.
لەهەموو ساتێک تێیدا ژیاوە جێگای تایبەتی خۆی لەدڵی دۆست و نەیارەکانی هەبووە، هەتا ئەم ساتەشی ئێمە تێیدا دەژین هەر ناوی ئەو لە بەرزیە و هەموو ڕۆژێک لەسەر زاری گرۆی ئادەمیە.
جا کامە ئەقڵی سەلیمە ئەڵێ هەموو ئەو ڕەفتارە زۆر باشانە ڕەوشتی ئادەمیەکی ئاساییە، یان لە ئاکاری ئەولیاکانی زاتی باریە لەسەر زەوی؟ ئەگەر ئەو زاتە پەیامبەر نەبێ ئەکرێ خودا ماوەی ۲۳ ساڵ ڕێگای بدات (دوور لە مەقامی پێغەمبەری خودا) درۆ هەڵبەستێ بەناوی ئەو خوایەوە کە هەموو دەسەڵاتێکی بەدەستە، لەگەڵ ئەوە ئاوا نوصڕەتێکی پێ بدا گۆڕانێکی گشتگیر بکات لە ناوچەی بانگەوازەکە؟
دەگونجێ پەیامبەر نەبێت (ڕاستی نەکردبێ لە هەواڵدانەکەی) کەچی خودا بانگەوازەکەی بگەیەنێتە عالەمی دونیا دوای وەفاتی، بیکات بە باوەڕێکی جێگیر و پتەو لای بەندەکانی؟ نا هەر بەردەوامی پەیامەکەی دەلیلە لەسەر نوسڕەتی ئیلاهی بۆ ئەو ئاینە و بانگەشەکاری ئەو ئاینە.
"وصلى الله على" ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غــەوری ناکا "غیــــر علــم الله سبــحان"ە
"وصلی الله علی" ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابــی حەیـی مەننانــە
"وصلی الله علی" ئەو حەزرەتــــەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـە
لە تاریکی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێکی دا
هەزار و چوارسەد و چل حەوتە، دنیا چراخانە
سرود بدرالدین
#عنقاء
#عەنقا
#سەلماندنی_پێغەمبەرایەتی_ڕەسولی_ئەکرەم
#بەڵگەی_پێغەمبەرایەتی_کۆتایی
1 408
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20260405021534682659
کتێبی سەلماندنی ئەقڵی بۆ ئیسلام لە سایتی کوردیپیدیاوە
1 408
سەلماندنی پێغەمبەرایەتی ڕەسولی ئەکرەم
سەلماندنی پێغەمبەرایەتی ڕەسولی ئەکرەم (ﷺ) خاڵێکی جەوهەرییە و پێویستە موسڵمان ئیستدیلالێکی یەقینی هەبێ لەسەر ئەم باسە.
سەرەتا پێویستە لە هەردوو مەفهومی نبوەت* و پەرجو (معجزە)* دەرک بکەین، وەهەر کەسێک مەفهومی نبوەت و معجزەتی تیا دەرکەوت ئەوە "پەیام هێنە لەلایەن خالقەوە".
پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە چۆن ئەیسەلمێنیت "محمد" پەیامبەرە دوور لە سەمعیات "قورئان و حەدیس"....؟
یەکێک لە دەلیلەکان لای موتەکەلیمین(ئەشاعیرە) دەفەرموون:
ئەو مرۆڤە (ﷺ) ئیدیعای نبوەتی کردوو و موعجیزە لەسەر دەستی دەرکەوت، هەر کەسێکیش ئیدیعای نبوەت بکات و موعجیزەی لەسەر دەستی دەربکەوێت ئەوە پێغەمبەرە، کەواتا "محمد" پێغەمبەرە.
کبری ڕستەکە* و نەتیجەی قیاس* تەواوە بەڵام ئەوەی پێویستە ئەبێ صغری* ئیسپات بکرێت کە بەڵێ محمد ئیدیعای نبوەتی کردوە و موعجیزە لەسەر دەستی پەیدا بووە.
لێرەدا ئەڵێن ئیدیعای پێغەمبەرایەتی بە تواتر ئەزانین (ئەقڵ و پێنج هەستەکە و خەبەری ڕاست (صادق) ) سەرچاوەی علمی مرۆڤن. تواتریش خەبەری صادقە و موفیدی علمە بۆ انسان تەنانەت "ئەهلی کتاب" و بتپەرستەکانیش لەگەڵ موسڵمانان موتەفیقن کە بەڵێ محمد ئیدیعای نبوەتی کردوە، کەوایە ئیدیعای پێغەمبەرایەتی بە تواتر ئەزانین کە خەبەری صادقە ئینکاری کردنی ئینکاری حەقیقەتە.
خاڵی دووەم پەیدابوونی موعجیزە لەسەر دەستی "محمد" لە دوو جیهەتەوە ئەزانین.
-یەکەمیان قورئانە کە ئەوەتا لەبەردەستمان گەورەترین ئیعجاز لەسەر دەستی پەیامبەر پەیدابووە، تەحەدای هەموو ئەهلی فەساحەت و زمان پاراوی عەرەبی پێکراوە کە یەک سوڕەت یان ئایەتی وەک ئایەتەکانی بێنن بەڵام عەرەب لەو ڕۆژگارە کە خاوەنی فەسیحترین و زمان پاراوترین بوون نەیان توانی شتێکی لەو جۆرە بکەن، لەگەڵ ئەوەی هەتا کات تێئەپەڕێت جوانی و سەرنج ڕاکێشی تری لە قورئان ئەبینرێ لە ڕووی بەلاغەت و هەواڵی غەیبی و گەلێک ئیعجازی بەلاغی تر کەله توانای هیچ مرۆڤێک نیە کتێبێکی لەو جۆرە دابنێ، کەواتا ئەم کتێبە ئاسمانیە و معجیزەی پێغەمبەرەکەیەتی.
-دووەم پەیدابوونی موعجیزە لەسەر دەستی "محمد" کە خەڵکەکەی دەووری توانیویانە بیبینن، لەوانە شەقکردنی مانگ کە ئەم ڕوداوەش بە تواتر پێمان گەیشتووە و خەبەری صادقە. جگە لە گەلێکی تر وەک" گریانی گەڵای دار، قسەکردنی ئاژەڵ لەگەڵی، هاتنی ئاو لەژێر پەنجەکانی.....هتد" کە ئەگەرچی تەفاسیلیان ئاحادە بەڵام بە تواتر موعجیزە لە پێغەمبەرەوە واردی بووە.
کەواتا ئەگەینە ئەو خاڵەی کە بڵێین "محمد" ئیدیعای نبوەتی کرد و موعجیزە لەسەر دەستی پەیدابوو، هەر کەسێکیش ئیدیعای نبوەت بکات و موعجیزە لەسەر دەستی دەربکەوێت پێغەمبەرە، کەواتا "محمد" پێغەمبەرە.
....................................
نبوە*: النبوءة هي الرسالة التي يحمّلها النبيّ لكي يقوم بنقلها وتبليغها للناس
(معجزة)*: أمر خارق للعادة، مقرون بالتحدي، سالم من يجريه الله تعالى على يد نبيه، شاهدًا على صدقە.
*صغری: ئەو مرۆڤە ئیدیعای نبوەتی کردوو و موعجیزە لەسەر دەستی دەرکەوت
*كبری: هەر کەسێکیش ئیدیعای نبوەت بکات و موعجیزەی لەسەر دەستی دەربکەوێت ئەوە پێغەمبەرە
*نەتیجەی قیاس: کەواتە "محمد" پێغەمبەرە.
سرود بدرالدین
#عنقاء
#عەنقا
#بەڵگەی_پێغەمبەرایەتی_۱
#سەلماندنی_پێغەمبەرایەتی_ڕەسولی_ئەکرەم
1 408
بێمنەتی باوەڕی پتەو (یەقین وەک سیستەمێکی بەرگری):
لە بەرامبەر ئەم سەرلێشێواوییەدا، "یەقینی باوەڕ" وەک تاشەبەردێک دەوەستێت بەرامبەر بە شەپۆلەکانی زەبرە دەروونییەکان (Trauma) -کە بانگەشەکارانی زانست بازرگانییان پێوە دەکەن- تێیدا تێکدەشکێن.
پێشەکییە لۆژیکییەکانی بێمنەتی باوەڕی پتەو: - ڕازیبوون بە قەدەر: ئەو باوەڕدارەی کە بە یەقینەوە دەزانێت دروستکەرەکەی دانا و حەکیمە، و دنیاش ماڵی تاقیکردنەوەیە، هەروەها هەر شتێکی لەدەستچوو تەنها ئەمانەتێکە و گەڕاوەتەوە بۆ لای خاوەنەکەی، ئەوا "پارێزبەندییەکی" هەیە کە ڕێگە نادات خەمێکی ئاسایی بگۆڕێت بۆ داڕمانێکی دەروونی نەخۆشی. - چەسپاویی مانا: زەبری دەروونی لە کرۆکی خۆیدا بریتییە لە "لەدەستدانی مانا"، بەڵام مرۆڤی باوەڕدار هەرگیز مانا لەدەست نادات چونکە خاوەنەکەی (خودا) نەمرە و لەناو ناچێت. - دەرەنجام: نەخۆشی دەروونی بە مانا "مۆدێرن"ەکەی (بێئومێدی، لەدەستدانی ناسنامە، هەرەسهێنان لەبەردەم ماددەدا) هیچ جێگەیەکی لە دڵی باوەڕداری ڕاستەقینەدا نابێتەوە. بەڵام ئەوەی تووشی جەستە دەبێت لە پەککەوتن یان "لەدەستدانی کۆنترۆڵی دەمارەکان"ی بەزۆر (وەک شێتبوون یان داڕمان لەژێر ئەشکەنجەدا)، ئەوا دەرچوونێکە لە سنووری هۆش و عەقڵ کە ئەرک و تەکلیفی شەرعی لەسەر لادەبات، لەم حاڵەتەشدا لە "نەخۆشییەکی دەروونی"یەوە دەگۆڕێت بۆ "پێکاندنێکی جەستەیی"ی زۆرەملێ کە قەڵەمی لێپرسینەوەی لەسەر هەڵدەگیرێت. کۆتایی: گەڕانەوە بۆ جەوهەر: مۆدێرنە (نوێگەری)، لە ڕێگەی دەروونناسییەوە، هەوڵیدا "جێگرەوەیەکی داماو" بۆ ئایین دروست بکات، بۆیە "وەهمەکانی" خستە ڕوو لە جیاتی "یەقین"، وە "ئازارشکێنە زارەکییەکانی" پێشکەش کرد لە بری "ڕازیبوون بە قەدەر". ئازادبوونی ڕاستەقینە لەو ساتەوە دەست پێدەکات کە درک بەوە بکەین "دەروون" تەنها کارلێکێکی کیمیایی وێڵ نییە لە مێژوویەکی پەرەسەندندا، بەڵکو ڕۆحێکە لە لایەن خوداوە فووی تێکراوە و تەنها یەک ڕێبەری کارپێکردنی هەیە، ئەویش (وەحی و سروش)ە. جا هەر کەسێک دەست بە مەرجەعە ئیمانییەکەیەوە بگرێت، ئەوا دەسەڵاتی "کاهینەکانی زانستی سەردەم"ی لەسەر خۆی سەندۆتەوە، و بە یەقینەکەی خۆی لە بازرگانیی وەهمەکان بێپێویست بووە. تێگەیشتووە کە تەندروستی ڕاستەقینەی دەروونی لە "بەختەوەرییەکی مەدەنی ساختە"دا نییە، بەڵکو لەو ئارامییەدایە کە نە هەژاری دەیهەژێنێت، نە لەدەستدان دەیشکێنێت، وە نە هیچ ترسێکێش نایلەرزێنێت.#کاهینەکانی_زانستی_سەردەم #دەروونناسی_مۆدێرن #عنقاء #عەنقا #بەشی_دووەم_کۆتایی
1 408
کاهینەکانی زانستی سەردەم: هەڵوەشاندنەوەی
بەرهەمێنانی "وەهمی دەروونی" لەژێر ڕۆشنایی حەقیقەت و پەرەسەندندا
پێشەکی: قەیرانی پێوەر لە سەردەمی سەرلێشێواویدا
لە جەرگەی شارستانیەتی مۆدێرندا، "دەروونناسی" کراوەتە مەرجەعی باڵا بۆ لێکدانەوەی ڕەفتار و ئازارەکانی مرۆڤ. بە کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئایین، ئەم زانستە بووەتە "ئایینێکی عەلمانی" نوێ کە بە ناوی "ئاشتبوونەوە لەگەڵ خود"دا لێخۆشبوون دەبەخشێتەوە. بەڵام وردبوونەوەیەکی لۆژیکی لە بنەماکانی ئەم زانستە، کەلنێکی قووڵمان بۆ ئاشکرا دەکات؛ چونکە لە لایەک بانگەشەی پشتبەستن بە ماددیەت (پەرەسەندن) دەکات، لە لایەکی تریشەوە پەیڕەوی "ئەندازیارییەکی کۆمەڵایەتی" دەکات کە هیچ پەیوەندییەکی بە بایۆلۆجیای مانەوەوە نییە. ئەمەش دەری دەخات کە تەنها ئامرازێکە بۆ بێهۆشکردنی گەلان و دەستەمۆکردنی عەقڵیان لە خزمەتی سیستەمە ئابووری و سیاسییە باڵادەستەکاندا.
داڕمانی پێوەرەکان (نەخۆشی لە نێوان ماددە و کۆمەڵگەدا):
یەکەمین گرێکوێرە کە ڕووبەڕووی دەروونناسیی مۆدێرن دەبێتەوە، بریتییە لە "لاوازیی پێوەرەکان". ئەگەر باوەڕمان بەوە هێنا کە مرۆڤ تەنها بوونەوەرێکی "تەواو پەرەسەندووە"، ئەوا چەمکی "نەخۆشیی دەروونی" لە بنەڕەتەوە هەرەس دەهێنێت.
بەڵگەی لۆژیکی:
- پێشەکی گەورە: لە لۆژیکی پەتی پەرەسەندندا، "تەندروستی" بریتییە لە توانای مانەوە و گواستنەوەی جینەکان، هەر ڕەفتارێکیش خزمەت بەم ئامانجە بکات، ڕەفتارێکی دروست و ئاساییە.
- پێشەکی بچووک: زۆرێک لە "تێکچوونەکان" (وەک شەڕانگێزی، دڵڕەقی، یان بێباکی) لەوانەیە لە هەندێک ژینگەی دیاریکراودا ئامرازی سەرکەوتووی مانەوە بن، لە کاتێکدا "لاوازی یان گریان" ڕەنگە ڕێگر و لەمپەرێکی پەرەسەندن بێت.
- دەرەنجام: ئەو دەروونناسییە مۆدێرنەی کە شەڕانگێزی وەک "نەخۆشی" و لاوازیش وەک "حاڵەتێکی شایستەی بەزەیی" پۆلێن دەکات، لۆژیکی پەرەسەندن پەیڕەو ناکات، بەڵکو پەیڕەوی لە "ئەخلاقێکی مەدەنی"ی دروستکراو دەکات. کەواتە ئەمە زانستێکی ماددی نییە، بەڵکو ئامرازێکی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتییە کە پێناسەی "نەخۆشی" دادەڕێژێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مۆدێلی "هاووڵاتی ئارام و بەرهەمهێن"دا
بگونجێت.
فیترەتی دروستکراو و مێشکشۆردنەوە:
کلینیکە دەروونییەکانی شارە گەورەکان پشت بە پرۆسەیەکی نەرمی "مێشکشۆردنەوە" دەبەستن، کە تێیدا مێشکی خەڵک پڕ دەکرێت لە وشەی بریقەدار و بەتاڵ. ئامانج لێی سەرقاڵکردنیانە لە تێگەیشتن لە "جەوهەری شتەکان" و داماڵینیانە لە سەرچاوە و مەرجەعە ڕەسەنەکانیان.
شیکردنەوەی فەلسەفی:
چەمکی "فیترەت" (سروشتی زگماکی) لە دەروونناسی سەردەمدا چەمکێکی "لاستیکی و گۆڕاوە" کە بەپێی پێداویستییە ئایدۆلۆژییەکان دادەڕێژرێتەوە:
- لە سەرمایەداریدا: تاك پاڵدەدرێت بەرەو دڵەڕاوکێی بەردەوام بۆ ئەوەی وەک بەکاربەرێک بمێنێتەوە، وە چاوچنۆکییەکەشی ناو دەنرێت "ئاوات".
- لە مرۆڤایەتیی شلدا (Liquid Humanism): مۆدێلێکی مرۆڤی "لاواز، لێبوردەی بێسنوور، و بێ ناسنامە" دروست دەکرێت، ونبوون و سەرلێشێواوییەکەشی پێی دەوترێت "ئازادی و ئاشتبوونەوە".
ئەم جۆرە "چارەسەرە" بەدوای حەقیقەتدا ناگەڕێت، بەڵکو بەدوای "خۆگونجاندن"دا دەگەڕێت. ئەمە ویژدانی فیتری (لۆمەکردنی خود لەسەر هەڵە) دەکوژێت و "خۆبەگەورەزانی درۆینەی خود" جێگەی دەگرێتەوە، تاوەکو تاک بەردەوام بێت لە ژیانکردن لەناو سیستەمەکەدا بێ ئەوەی هەست بە تاوان بکات، ئەمەش لوتکەی سڕکردن و بێهۆشکردنی گەلانە.
#کاهینەکانی_زانستی_سەردەم
#دەروونناسی_مۆدێرن
#عنقاء
#عەنقا
#بەشی_یەکەم
1 408
حوکمی شەرعی: بریتیە لە هەموو ئەو حوکمانەی درکمان پێکردوە یان بۆمان کەشف بووە لە پێغەمبەری خوداوە کە لە یاسادانەری حەقەوە وەریگرتووە، واتە نە بەواصطەی تیکرارە (بەمەش حوکمی عادەتی دەرچوو) نە بەواصطەی ئەقڵە(بەمەش حوکمی ئەقڵی دەرچوو).
حوکمی شەرعی ئەوەی مەبەستمانە (حوکمی تەکلیفی)شی پێ ئەوترێ، پەیوەستە بە هەموو کردارێکی ئادەمیزادەوە، دابەش دەبێتە سەر پێنج جۆر لە حوکمدان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بەم شێوەیە:
•واجب
•مەندوب
•موباح
•مەکروه
•حەرام
واجب: هەموو ئەو کردارانەی بەندە ئەگرێتەوە شەرع تەڵەبی کردووە بە تەڵەبێکی جازم (بکەرەکەی لەسەر ئەنجامدانی پاداشت ئەدرێتەوە و لەسەر ئەنجام نەدانی سزا ئەدرێ) نموونە وەک نوێژە فەرزەکان
مەندوب: ئەو کردارەنە ئەگرێتەوە شەرع تەڵەبی کردووە بەڵام بە تەڵەبێکی غەیرە جازم (لەسەر ئەنجامدانی پاداشت ئەدرێتەوە بکەری کارەکە و لەسەر تەرک کردنی سزا نادرێت) نموونە وەک سیواک کردن.
موباح: هەموو ئەو کردارەنەیە بەندە تێی دا موختارە بە ئەنجامدانی (نە سزا ئەدرێت و نە پاداشتی لەسەرە) وەک خواردنەوەی ئاو.
مەکروهـ: ئەو کردارانەی بەندەیە شەرع تەڵەبی تەرککردن و وازهێنان لێی کردووە، بەڵام بە تەڵەبێکی غەیرە جازم (يثاب تاركه، لا يأثم فاعله) وەک نانخواردن بەدەستی چەپ.
حەرام: هەموو ئەو کردارانە ئەگرێتەوە شەرع تەڵەبی تەرکردنی کردوە بە تەڵەبێکی جازم (يأثم فاعله ويُثاب تاركه) وەک خواردنەوەی مەی.
جۆرێکی تری حوکمی شەرعیمان هەیە (شەرعی وەضعی):
ئەو حوکمەیە کە داواکاری ڕاستەوخۆ ناکات، بەڵکو نیشانەیە هۆکار یان مەرج یان ڕێگر، دیاری دەکات کە کاتێک شتێک ڕوودەدات، حوکمەکە چی دەبێت.
دابەش دەبێتە سەر سێ جۆری سەرەکی بەم شێوەیە:
سبب (هۆکار)
شرط (مەرج)
مانع (ڕێگر)
نمونە:
هاتنی کاتی نوێژ → هۆکارە بۆ واجببوونی نوێژ
بێ دەسنوێژی → ڕێگرە لە دروستبوونی نوێژ
پاکی→ مەرجە بۆ دروستبوونی نوێژ
سرود بدرالدین
#عنقاء
#زنجیرەی_حوکمەکان
#حوکمی_شەرعی
1 408
سارا سەلامی خوای لێبێت: تەجەلای میهرەبانی پەروەردگار
خاتوو سارا هاوسەری ئیبراهیمی خەلیلی ڕەحمان
(سەلامی خوایان لەسەربێت)، وەک نموونەیەکی ناوازە و بێهاوتا لە مێژووی ئیمانی مرۆڤایەتیدا دەردەکەوێت. ئەو تەنها دایکی پەیامبەران یان کەسایەتییەک نییە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا، بەڵکو هێمای ئەو ژنەیە کە خودا لە مەقامی "خۆشەویستبوون" (المحبوبية) [١] نوقمی کردووە، بە جۆرێک کە گەردوون لەبەر خاتری ئەو بە میهرەبانییەوە دەسووڕێتەوە و یاسا بۆ دڵخۆشکردنی ئەو دەگۆڕدرێت.
١. هەڵبژاردن لە مەقامی خۆشەویستبوون (المحبوبیة)
ئەهلی تەسەوف پێیان وایە سارا تەنها بە تێکۆشانی سەخت و وەرزشی ڕوحی نەگەیشتە مەبەست، بەڵکو بە "هەڵبژاردنی بێ پاكی بێ خەوش" (الاجتباء المحض) گەیشت. عاریفان دەڵێن: «مورید بە پێ دەڕوات، بەڵام موراد (ئەوەی خودا ویستوویەتی) هەڵدەگیرێت و دەبرێت» [٢]، ساراش "موراد"ی خودا بوو. ئەو هاوەڵی "یەکەمین غوربەت"ی ئیبراهیم بوو؛ کاتێک خەڵکی بێباوەڕ دەبوون، ئەو باوەڕی پێهێنا، بۆیە شایستەی ئەوە بوو بکەوێتە ناو چاوی چاودێریی زاتی ئیلاهی. ئەمەش ئەو نزیکییەیە کە سۆفییەکان ناوی دەنێن "نهێنیی تایبەتمەندی" (سر الخصوصية).
٢. نهێنیی پێکەنین و گەشانەوەی ڕۆحی
ڕاڤەکاران و ئەهلی ئیشارەت زۆر لەسەر ئایەتی {فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا} وەستاون. لە کاتێکدا زۆر کەس لە شکۆ و گەورەیی فریشتەکان دەلەرزین، سارا لە مەقامی "ئۆقرەیی و ئاشنایی" (الأنس) دابوو [٣]. ئیمامی قوشەیری دەڵێت: «پێکەنینەکەی گەشانەوەیەک بوو بە جوانیی میهرەبانی (الجمال)، دوای ئەوەی نوقم ببوو لە شکۆی توانایی (الجلال). پێکەنینەکەی نیشانەی ئەوە بوو کە پەردەی "جەلال لادرا و پەردەی "جەمال" دەرکەوت متمانەیەک بوو بەوەی خودا دەسەڵاتی هەیە لەناو نەزۆکیدا ژیان بخوڵقێنێتەوە.
٣. ئیرەیی سارا: "ئیرەیی حەق بۆ سەر دڵی خەلیل
تەنانەت ئیرەیی سارا بەرامبەر هاجەر و ئیسماعیل، لە لایەن عاریفانەوە بە خوێندنەوەیەکی ڕوحی بینراوە [٤]. پێیان وایە خودا "ئیرەیی" بە دڵی خەلیلەکەی بردووە کە بە غەیری ئەو سەرقاڵ بێت، بۆیە سارای هێنایە گۆ بۆ داوای دوورخستنەوە، تا دڵی ئیبراهیم تەنها بۆ خودا بێت. شێخی ئەکبەر ئیبن عەرەبی دەڵێت: «کردارەکەی سارا خودی حیکمەت بوو، چونکە خودا ویستی ئەوی کردە تەرازوویەک بۆ دابەشکردنی پێغەمبەرایەتی مەککە بۆ ئیسماعیل و شام بۆ ئیسحاق.
٤. مەزهەری ڕەحمەت و بەرەکەت
کاتێک فریشتەکان وتوویانە: {رَحْمَتُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ}، ئەمە دانپێدانان بوو بە پلەی "مُحَدَّثية" [٥] (ئەوانەی فریشتە قسەیان لەگەڵ دەکەن).
٥. خاتوو سارا ئەو "فراخە پاکە" بوو کە خودا هەڵیبژارد تا ڕووباری گەورەی پێغەمبەرایەتی تێدا بڕوات. کەرامەتی ئەو لەو پاراستنە خوداییەدا بوو کە دەوری دابوو؛ لە پاشای میسرەوە [٦] بگرە تا موعجیزەی منداڵبوون.
خاتوو سارا نموونەی باڵای ژنی ڕاستەقینەیە کە خودا بە هەموو سۆزەکانییەوە خۆشی ویستووە. ئەو خانمەیە کە خودا داوای لێ نەکرد لە مرۆڤبوونی خۆی دەرچێت، بەڵکو ڕێزی لە مرۆڤبوونەکەی گرت. وەک چۆن ئەهلی تەسەوف دەڵێن: «هەر کەسێک لەگەڵ خودا پاک بێت، خودا بوونی بۆ پاک دەکاتەوە». ئەبولقاسم قوشەیری دەڵێت: «خودا ئەگەر بەندەیەکی خۆشبوێت، پێداویستییەکانی بۆ جێبەجێ دەکات پێش ئەوەی داوای بکات». ئەمەش ڕێک حاڵی خاتوو سارایە
لەگەڵ پەروەردگاریدا.
____
١- مەقامی مەحبوبییەت: پلەیەکە لە سەروو عیشق و هەوڵدانەوە؛ لێرەدا خودا خۆی بەندەکە ڕادەکێشێت و دەیکاتە جێی سەرنجی گەردوون.
٢- مورید و موراد: مورید بەدوای حەقدا دەگەڕێت، بەڵام موراد پێش هەوڵەکانی، خودا هەڵیبژاردووە و بانگی کردووە.
٣- پێکەنین لە ئایەتدا: ئاماژەیە بۆ وەحی دڵی سارا؛ کە پێش موژدەی فریشتەکان، دڵی بە ڕاستییەکە ئاگادار بوو.
٤- ئیرەیی وەک پارێزبەندی: خودا زمانی سارای بەکارهێنا تا ئیبراهیم لە هەموو وابەستەییەکی دنیایی داببڕێت و تەنها بۆ ئەو بێت.
٥- موحەددەسییەت: پلەیەکە مرۆڤ تێیدا پێغەمبەر نییە، بەڵام دڵی دەبێتە جێی ئیلهام و نهێنییە غەیبییەکان.
٦. کاتێك پێغەمبەر ئیبراهیم و سارا خاتوون گەیشتنە میسر پاشایەکی خراپەکاری لێبوو کە پرسیاری لە پێغەمبەر ئیبراهیم کرد ئەو ئافرەتە کێیە لەگەڵت پێغەمبەر ئیبراهیم وتی خوشکمە ( واتە خوشکی منە لە دین دا) نەوەک پاشاکە بیکوژێت، پاشان پاشاکە وتی بیڕازێنەوە و بۆ منی بنێرە، پێغمبەر ئیبراهیمیش دەستی بە پاڕانەوە کرد لە خودا و کاتێك سارا خاتوون چووە ژوورەوە پاشاکە ویستی دەستی ببات بەڵام دەستی ڕەق بوو پاشاکەش داوای لە سارە خاتوون کرد کە لە خودا بپاڕێتەوە کە دەستی چاک ببێتەوە، پاشاکە پاش سێ جار لە هەوڵدان کە دەستی چاک بووەوە بە پێغەمبەر ئیبراهیمی وت ئەوەی هێناوتە شەیتانە ئینسان نییە ئینجا پاشاکە هاجەری وەک دیاری پێدا.
#عنقاء
#سارا_تەجەلای_میهرەبانی_پەروەردگار
1 408
حوکمی عادەتی پێناسە دەکرێت بەوەی
(ئیسباتی ڕەبتی ئەمرێکە بە ئەمرێکی ترەوە بە واسیطەی تیکرار وجودەن و عەدەمەن)، کاتێک دەڵێن بە واسیطەی تیکرار واتا حوکمی ئەقڵی و حوکمی شەرعیمان دەرکرد.
حوکمی عادەتی دابەش ئەکرێت بۆ چوار بەش کە بریتین لە:
•پەیوەندی نێوان دوو ئەمری وجودی(بوونی تێری بە بوونی نان خواردن).
•پەیوەندی نێوان دوو ئەمری عەدەمی(نەبوونی تێری بە نەبوونی نان خواردن).
•پەیوەندی نێوان ئەمرێکی وجودی بە ئەمرێکی عەدەمی
(بوونی برسێتی بە عەدەمی خواردن).
•پەیوەندی نێوان ئەمرێکی عەدەمی بە ئەمرێکی وجودی
(نەبوونی برسێتی بە بوونی نان خواردن).
ئەوەی کە لەپێناسەکەی ئاماژەی پێدراوە (بە واسیطەی تکرار) بۆ یەکەم ممارەسەکردنە، بۆ نموونە مرۆڤێکمان هەیە بۆ یەکەم جار ئاگرێت ئەبینێت لە دووری ئەو شتەی بینیوە ناتوانێت بڕیار بدات سیفەتەکانی چین....تا نزیک بوونەوە لێی و کاتێک دەگات بە ئاگرەکە دەبینێت ئەگەر لێی نزیک بێتەوە پێستی گیانی دەسوتێت،لێرەش دا ناتوانین بە یەکجار بڕیار بدەین کە ئاگر سوتێنەرە لەبەر ئەوەی دەکرێت شتێک لە ماهیەتی ئەو ئاگرە ڕووی دابێت و وای لێکردبێت سوتێنەر بێت. بۆیە ئاگرێکی تر دەبینێت کە ئەویش سوتێنەرە، ئاگرێک لەڕێی تریشقەی هەورەوە بۆتەوە سوتێنەرە، یەکێک دوو داری لێک خشاندوە تا ئاگرێک بۆتەوە و سوتێنەرە، یەکێکی تر دوو بەرد هەر سوتێنەرە، دوای ئەم تیکرارە بڕیاری لەسەر ئەدات کە(ئاگر سوتێنەرە).بەڵام ئایە لازم و مەلزومی یەکن؟
بەو واتایەی هەموو کاتێک لەگەڵ وجودی ئاگر دەبێ وجودی سوتانیش هەبێ (ئایە ئاگر خەلقی سوتان ئەکات)، یان جائیزە ئینفیکاك بکەن ئاگر هەبێت بێ سوتان یان سوتان هەبێت بێ ئاگر؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا حوکمی عادەتی ئیسپاتی هیچ شتێک ناکات ئەوەی لێرە بڕیار ئەدات (شەرع، ئەقڵ)ە.شەرع پێمان ئەفەرموێت خودا خالقی هەموو شتێکە (الله خالق كل شيء) سوتانیش شتە،کەواتە خودا سوتان دروست ئەکات، بۆیە جائیزە ئاگر هەبێت بەبێ وجودی سوتان و بە پێچەوانەشەوە. ئەقڵ پێمان ئەڵێت سوتان وجودیە، هەر شتێکیش وجودی بێت و خالق (واجبی وجود) خەلقی نەکردبێ نەقس ئەکەوێتە ئیرادە و قودرەتەوە، واجبی وجودیش قەبوڵی نەقس ناکات چونکە کەماڵی موتڵەقی هەیە، بۆ ئەهلی بەصیرەت شتێکی بەدیهیە (نەقس) محاڵی ئەقڵیە بەحەقی واجیبولوجود، کەواتە مەحاڵە مەوجودێک هەبێت و خالق خەلقی نەکردبێ. سرود بدرالدین #عنقاء #زنجیرەی_حوکمەکان #حوکمی_عادەتی
1 408
زانستی دەروونناسی مۆدێرن
نەک هەر درێژەپێدەری تێگەیشتنە ڕەسەنەکانی مرۆڤ نییە بەڵکو یەکێکە لە گەورەترین لادانەکان لە مێژووی فیکریدا و دەکرێت وەک سیمیایەکی پێچەوانە بناسێنرێت. لە ڕوانگەیەکی کلاسیکی و سوننەتگەراوە مرۆڤ تەنیا لە جەستە و نەفس پێکنەهاتووە بەڵکو خاوەنی توخمێکی باڵاترە کە ڕۆحی پیرۆز یان عەقڵی گەردوونییە و وەک تیشکێکی یەزدانی لە ناوەوەیدا دەدرەوشێتەوە. لە شارستانییەتە دێرینەکاندا دەروونناسی بەشێکی دانەبڕاو بوو لە زانستی مێتافیزیک چونکە دەروون وەک پردێک لە نێوان جەستەی کاتی و ڕۆحی هەمیشەییدا دەبیندرا. لەو سەردەمانەدا ئەوانەی ڕێبەرایەتی دەروونی مرۆڤیان دەکرد حەکیم و پیاوانی خودا بوون چونکە ئەوان دەیانزانی نەخۆشیی دەروونی تەنیا تێکچوونی کیمیایی نییە بەڵکو دەرەنجامی دابڕانی مرۆڤە لە ناوەندە ڕاستەقینەکەی و لەدەستدانی هاوسەنگییە لەگەڵ جیهانی باڵادا.بەڵام دەروونناسی مۆدێرن
تەنیا کاتێک سەری هەڵدا کە مرۆڤی نوێ پشتی لە ئاسمان کرد و تەنیا باوەڕی بەوە ما کە لە ژێر هەستە ماددییەکاندا کورت دەبێتەوە. ئەم زانستە بەهۆی نەبوونی تێگەیشتن بۆ لایەنە سەروو-سروشتییەکان پلەی مرۆڤی بۆ ئاستی ئاژەڵێکی بایۆلۆژی دابەزاند. لە جیاتی ئەوەی مرۆڤ بەرەو سەروو-هۆشی و ڕووناکییە ئەفلاتونییەکان بەرز بکاتەوە هەموو سەرنجی خۆی خستووەتە سەر ژێر-هۆش و ئەو تاریکییانەی لە غەریزە نزمەکاندا کۆبوونەتەوە. ئەمە مەترسیدارترین جۆری ئینقیلابە چونکە وای کردووە مرۆڤ وادەبزانێت ئەو لێڵییەی لە قووڵایی نەفسیدا هەیە ڕاستی مرۆڤە لە کاتێکدا ئەوە تەنیا سێبەرێکی لێڵی جیهانی مادییە. ئەم زانستە بە ناوی چارەسەرەوە دەرگاکانی دەروونی بەڕووی هێزە نزمەکاندا کردووەتەوە و مرۆڤی لەو پاشایەتییە ناوەکییە داماڵیوە کە لە کۆندا هەیبوو.تێڕوانینی توراسی و عیرفانی بۆ دەروون
لەسەر بنەمای پیرۆزی و ڕەسەنایەتیی ڕۆح بنیات نراوە. لەم دیدگایەدا دەروونناسی زانستێکی سەربەخۆ نییە بەڵکو لقێکە لە حیکمەتی باڵا کە ئامانجی تەدبیرکردنی نەفس و گەیاندنی مرۆڤە بەو پلە و پایەی کە شایەنیەتی. لێرەدا مرۆڤ وەک تێکەڵەیەک لە خاک و خودا دەبیندرا جەستەیەک لە خاک و ڕۆحێک کە لە لایەن خوداوە تێی فوو کراوە و دەروونیش ئەو مەیدانەیە کە ئەم دوو هێزە دژبەیەکە تێیدا بەیەک دەگەن. کاتێک مرۆڤ تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبێت حەکیمەکان وەک غەریبیی ڕۆح لە ناو قەفەسی جەستەدا سەیریان دەکرد. چارەسەریش تەنیا بە گەڕانەوە دەبێت بۆ پاککردنەوەی ئاوێنەی دڵ لەو ژەنگەی بەهۆی دوورکەوتنەوە لە حەقیقەت نیشتووە.بە پێچەوانەی زانستی مۆدێرن
کە مرۆڤ وەک ئامێرێکی بایۆلۆژی دەبینێت تێڕوانینە توراسییەکە مرۆڤ وەک پاشایەکی داماڵراو لە تەخت دەبینێت کە دەبێت شکۆیە ڕوحییەکەی بۆ بگەڕێندرێتەوە. تا ئەو کاتەی دەروونناسی نەگەڕێتەوە ژێر ڕکێفی زانستە پیرۆزەکان نەک هەر ناتوانێت ئارامی بۆ مرۆڤ بگێڕێتەوە بەڵکو زیاتر دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگیی سروشتیی مرۆڤ و دوورخستنەوەی لەو ڕاستییە ڕەهایەی کە تەنیا لە ڕێگەی ڕۆحەوە دەناسرێت. ناسینی نەفس تەنیا ڕێگەیە بۆ ناسینی ئەو نهێنییە مەزنەی کە لە پشتی پەردەی ئەم جیهانە مادییەوە حەشار دراوە.
1 408
زنجیرەی حوکمەکان (ئەقڵی، عادەتی، شەرعی)
١. حوکمی ئەقڵی
حوکمی ئەقڵی بریتیە لە
(ئیسپاتکردنی ئەمرێک بۆ ئەمرێک "ئەحمەد بەپێویە" ئیسپاتی وەستان بەپێوە بۆ ئەحمەد، یان نەفیکردنی ئەمرێک لە ئەمرێک
"نەفیکردنی بەپێوە وەستان لە ئەحمەد"بەبێ ئەوەی ئەم ئیسپاتکردنەت یان نەفیکردنەت بە تەجروبە (عادەتەن) بۆت سابت بووبێ بەمەش حوکمی عادەتی دەرئەچێت، وە لە یاسادەنەرێک کە زاتی حەقە ئەم نەفیکردن یان ئیسپاتکردنەت وەرنەگرتبێت بەمەش حوکمی شەرعی دەرئەچێت، بەڵکو ئیسپاتکردن یان نەفیکردنەکە تەنها بە واصیطەی عەقڵ بێت).
حوکمەکانی ئەقڵی دابەش دەبێت بۆ سێ
حوکم کە بریتین لە:
•واجبی ئەقڵی
•مومکینی ئەقڵی
•مەحاڵی ئەقڵی
هەر یەک لەم حوکمانە دەبێتە:
_زەرووری(بەدیهی)
_نەزەری(استدلالی)
•مەحاڵی ئەقڵی بریتیە لە هەموو ئەو شتانەی تەسەوڕکردن یان دانەپاڵی وجود بۆیان محاڵە، نە ئەوەیە قابیلیەتی وەرگرتنی وجودیان هەبێ وە نە لە زیهن دا تەسەوڕ دەکرێن (نموونە سێگۆشەیەک کە چوار گۆشەی هەبێ، ئەم سێ گۆشە چوارگۆشەیە نە تەسەوڕ ئەکرێ نە وجودی هەیە).
•مومکینی ئەقڵی بریتیە لە هەموو ئەو شتانەی ئەقڵ ڕێگە بە ڕوودانیان ئەدات (معقول)ە، وەک بەرکەوتنی ئاگر بەپەڕی کاغەزێک و نەسوتانی کاغەزەکە، شێرێکی حەوت سەر،یان هەموو ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانە دەیانبینین مومکینی ئەقڵین.
•واجبی ئەقڵی بریتیە لەو شتەی ئەقڵ بەواجبی دادەنێت وابێت (نموونە یەک سێو کۆ سێوێکی تر ئەمە واجبی ئەقڵیە دەبێت ئەنجام دوو سێو بێت،جا ئەم یاسایە گۆڕانی بەسەردا نایات چ لەناو گەردوون یان دەرەوی گەردوون) یان بە لای ئەقڵەوە واجبە وجودەکەی نموونەی ئەمەش وجودی (خالق)ێکە کە هۆکاری یەکەم و فاعیلی حەقیقیە لە عالەمی ئیمکاندا.
✍️ سرود بدرالدین
#عنقاء
#زنجیرەی_حوکمەکان
#حوکمی_ئەقڵی
1 408
زنجیرەی حوکمەکان (ئەقڵی، عادەتی، شەرعی)
١. حوکمی ئەقڵی
حوکمی ئەقڵی بریتیە لە
(ئیسپاتکردنی ئەمرێک بۆ ئەمرێک "ئەحمەد بەپێویە" ئیسپاتی وەستان بەپێوە بۆ ئەحمەد، یان نەفیکردنی ئەمرێک لە ئەمرێک
"نەفیکردنی بەپێوە وەستان لە ئەحمەد"بەبێ ئەوەی ئەم ئیسپاتکردنەت یان نەفیکردنەت بە تەجروبە (عادەتەن) بۆت سابت بووبێ بەمەش حوکمی عادەتی دەرئەچێت، وە لە یاسادەنەرێک کە زاتی حەقە ئەم نەفیکردن یان ئیسپاتکردنەت وەرنەگرتبێت بەمەش حوکمی شەرعی دەرئەچێت، بەڵکو ئیسپاتکردن یان نەفیکردنەکە تەنها بە واصیطەی عەقڵ بێت).
حوکمەکانی ئەقڵی دابەش دەبێت بۆ سێ
حوکم کە بریتین لە
_واجبی ئەقڵی
_مومکینی ئەقڵی
_مەحاڵی ئەقڵی
هەر یەک لەم حوکمانە دەبێتە
_زەرووری(بەدیهی)
_نەزەری(استدلالی)
•مەحاڵی ئەقڵی بریتیە لە هەموو ئەو شتانەی تەسەوڕکردن یان دانەپاڵی وجود بۆیان محاڵە، نە ئەوەیە قابیلیەتی وەرگرتنی وجودیان هەبێ وە نە لە زیهن دا تەسەوڕ دەکرێن (نموونە سێگۆشەیەک کە چوار گۆشەی هەبێ، ئەم سێ گۆشە چوارگۆشەیە نە تەسەوڕ ئەکرێ نە وجودی هەیە).
•مومکینی ئەقڵی بریتیە لە هەموو ئەو شتانەی ئەقڵ ڕێگە بە ڕوودانیان ئەدات (معقول)ە، وەک بەرکەوتنی ئاگر بەپەڕی کاغەزێک و نەسوتانی کاغەزەکە، شێرێکی حەوت سەر،یان هەموو ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانە دەیانبینین مومکینی ئەقڵین.
•واجبی ئەقڵی بریتیە لەو شتەی ئەقڵ بەواجبی دادەنێت وابێت (نموونە یەک سێو کۆ سێوێکی تر ئەمە واجبی ئەقڵیە دەبێت ئەنجام دوو سێو بێت،جا ئەم یاسایە گۆڕانی بەسەردا نایات چ لەناو گەردوون یان دەرەوی گەردوون) یان بە لای ئەقڵەوە واجبە وجودەکەی نموونەی ئەمەش وجودی (خالق)ێکە کە هۆکاری یەکەم و فاعیلی حەقیقیە لە عالەمی ئیمکاندا.
✍️ سرود بدرالدین
#عنقاء
#زنجیرەی_حوکمەکان
#حوکمی_ئەقڵی
1 408
Repost from Phoenix Politics
(جیهان لەبەردەم ڕوونی و ناڕوونیەکانی ترەمپ)
ئاشتیخوازەکەی هەزارەی سێیەم ئایا ترامپ خۆی لەمێژوودا دەبینێ ؟ئایا ئەو بانگەشەی باشترین ناکات تەنانەت بەسەر پەیامبەرانەوەش؟
''ڕاستی ئەوەیە کە تڕەمپ باوەڕی پێ هەیە''
لە جیهانی سیاسەتی هاوچەرخدا کە زۆرجار بە زمانی نهێنی و جوانکارییە دیپلۆماسییەکان دەناسرێتەوە دۆناڵد ترەمپ وەک دیاردەیەکی بێ وێنە دەردەکەوێت لە لوتکە سیاسەتی جیهانی، ئەو تەنها گوتاری سیاسی نادات بەڵکو خەریکی داڕشتنەوەی جۆرێکی تری گوتارە کاتێک ترەمپ خۆی وەک گەورەترین ئاشتیخواز لە سێ هەزار ساڵی ڕابردوودا دەناسێنێت تەنها بانگەشەیەکی هەڵبژاردن ناکات بەڵکو جۆرە ململانێیەکی دەروونی و سیاسی بەڕێوەدەبات کە جیهانی دابەش کردووە.
بۆ نەیارەکانی ترەمپ داهێنەری ستراتیژیی خۆگەورەکردن و چەواشەکارییە و ڕەخنەگرانی پێیان وایە ئەو بە ئەنقەست متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە فەرمییەکان و میدیا لاواز دەکات تا تەنها گێڕانەوەکانی خۆی ببێتە سەرچاوە و هیچ شتێک ڕاست نییە جگە لەوەی کەخۆی دەیڵێت ڕاستی ئەوەیە کە لەوکاتەدا چی وتووە، ئەگەر دوای کاتژێرێک قسەکانی دژ یەک بوون بەلای ئێمەوە، لای ترامپ دژبەیەکی نیە بەڵکو هەردووکیان ڕاستن بەپێی کاتی خۆیان، بەڵام لە بەرامبەردا لایەنگرانی ئەمە بە زمانی شەقام و ڕاشکاوی دەبینن و پێیان وایە ئەو سیاسییە نییە کە لە پشتی پەردەوە درۆی سپی بکات بەڵکو ئەو زێدەگۆییە تەنها ئامرازێکە بۆ جۆشدانی جەماوەر و تێپەڕاندنی پرۆتۆکۆڵە بێزارکەرەکان.
لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە پسپۆڕان ئاماژە بە خۆپەرستی گەورەکراو لە کەسایەتی ئەودا دەکەن چونکە پێویستییەکی بەردەوامی بە ستایش هەیە و هەر شکستییەک وەک هەڕەشە بۆ سەر وێنەی خۆی دەبینێت و بەکارهێنانی دەستەواژەی سێ هەزار ساڵ تەنها ژمارە نییە بەڵکو تەکنیکێکی سوپەرلەتیڤە بۆ داگیرکردنی هۆشی بینەر تا خۆی لە ڕیزی پاشا و سەرکردە ئەفسانەییەکاندا بباتە ناو مێژوو نەک وەک سەرۆکێکی کاتی بەڵکو وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی بێوێنە.
میدیا لە جیهانی ترەمپدا وەک ئاوێنەیەکی شکاوە کە ئەو بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری دەهێنێت و ئەو تەنها بەکارهێنەری میدیا نییە بەڵکو خۆی بەرهەمهێنەری ناوەڕۆکە و بە دروستکردنی ژووری دەنگدانەوە وای کردووە لایەنگرانی تەنها گوێبیستی دەنگی ئەو بن و میدیاکانی تریش بە تەڵەی سەرنج سەرقاڵ دەکات چونکە دەزانێت ئەوان تینووی وروژاندنن و بەمەش سیاسەتی لە بێزاریی دیپلۆماسی دەرهێنا و کردی بە بەرنامەیەکی ڕیالێتی شۆ کە تێیدا سۆز و تووڕەیی بەسەر عەقڵ و بەڵگەدا سەردەکەوێت.
بۆ ترەمپ جیهان تەنها دوو ڕەنگە کە ئەویش (براوە و دۆڕاوە ) و قبوڵنەکردنی ڕاستییە تاڵەکان لای ئەو قەڵغانێکی دەروونییە بۆ ئەوەی هەمیشە لە خانەی براوەکاندا بمێنێتەوە و ئەو لە ڕێگەی تەکنیکی گازلایتینگ و دووبارەکردنەوەی بەردەوامی زانیارییەکان وای کردووە کە تەنانەت نەیارەکانیشی هەندێک جار گومان لە ڕاستییە چەسپاوەکان بکەن چونکە ئەم شێوازە نەک عەقڵ بەڵکو ڕاستەوخۆ هەستی جەماوەر دەپێکێت.
🕊️ ئاشتی وەک پڕۆژەیەکی بزنس دەبینێت کە کەس نەیتوانیوە ڕێکی بخات تەنها ئەو نەبێت و ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە لە جیهانی تڕەمپە❗️(راستى ئەو شتەیە کە ئەو بە متمانە بەخۆبوونێکی ڕەهاوە دەیڵێت)
#Phoenix_Kurdstan
#Phoenix_Politics
#Trump
1 408
"خراپەی کاربەدەستان لە خراپی زانایانە، خراپەی زانایانیش لە وێرانی دڵەکانیانە، وە وێرانی دڵەکانیشیان بەهۆی خۆشویستنی دونیاوەیە، کە ئەوەیش سەری هەموو تاوانێکە"
پێشەوا غەزالی#وتە #عنقاء #الغزالي
1 408
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتەوایی بۆ هەموو لایەک.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە تاعەت و عیبادەتی ئەم مانگە پیرۆزەی لێ قبوڵ کردبین و قەڵەمی عەفوی بەسەر تاوانەکانماندا هێنا بێت و لێمان خۆشببێت.
#عنقاء
#رمضان
#جەژن
اکنون در دسترس! پژوهش تلگرام ۲۰۲۵ — مهمترین بینشهای سال 
