عَنْقّاْءُ
Открыть в Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Больше1 405
Подписчики
+124 часа
+37 дней
+930 дней
Архив постов
1 405
https://youtu.be/cM1Sn7dEOng?si=Z3Gktsmy7MRMR44N
شەرحی (العوامل المائة) وانەی ١٢
#العوامل_المائة
1 405
بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پەیامبەری خوا محمد المصطفی ﷺ.
ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هۆی زیاتر نزیکبوونەوەی خوو و ئاکار و ڕەوشتمان لە حەزرەتی رسول الله ﷺ و بەرزبوونەوە بەرەو پلەی بەرزی ڕووحانیەت و هۆشیاربوونەوەمان لە بەرامبەر خراپەکاری هەڵوێستە وەرگرتن لە دژی.
اللَّهُــمَّ صـَلِّ وَسَـــلِّمْ وبارك
علـى سيدنا مُحمَّد وَعَلَى آله وصَحبِه وَسَلِمْ
1 405
ئەگەر هاوسەرگیری مانایەکی ئاینی ڕاستەقینەی نەبێت سەبارەت بە ئافرەت، ئەوا دەگۆڕێت بە ڕێکەوتنێکی ئابوری، کە تێیدا زۆربەی کات پیاو زەرەرمەند دەبێت.
ڕاپەری ئەمریکی
کێرتس جەیمس جاکسن(50cent)
#عنقاء
#عنقا
#تێڕامان
1 405
حەیا: جوانی و قەڵغانی ژن چۆن لەمۆدێرنێتەدا وەک سەهۆڵ توایەوە،گۆڕدرایەوە بەرامبەر وەهمی ئازادی و ئابووری سەربەخۆ
لە ڕابردوودا، ئافرەت لە سایەی پارێزگاریی بەسۆزی خێزان و پشتیوانیی باوک و براکانیدا دەژیا. فیترەتە پاکەکەشی وای لێدەکرد خۆی وەک «گەوهەرێکی دەستنەکەوتوو» ببێنێت کە دەبێت بە گیان سنوورەکانی بپارێزێت
بەڵام جیهانی نوێ دەرگاکانی بۆ هەموو ئاڕاستەیەک واڵا کرد و بە شێوازێکی سیستەماتیک دەستی بردە سەر لابردنی پەردەی حەیا و شەرم، بێ ئەوەی ڕەچاوی تەمەن، ژینگە و پێگەی پیرۆزی ژن بکات. مۆدێرنە بە بەڵێنی «ئازادی و سەربەخۆیی»ەوە هات، بەڵام لە جەوهەردا ژنی لەو حەرەمە ڕەسەنە دەرهێنا و فڕێیدایە ناو بازاڕ؛ لە ژنەوە کردی بە کاڵایەک بۆ تێرکردنی چاوی غەریزەیی کڕیاران.
لە بەرامبەر وەهمی سەربەخۆیی ئابووریدا، ئارامی، ژنبوون، دایکایەتی و وەفادارییان لێ سەندرایەوە. ئافرەتانی ڕابردوو ئارامی و دڵسۆزییان بەسەر ژیانێکی ماددیی بێ ڕۆحدا هەڵدەبژارد، چونکە چاک دەیانزانی حەیا «بەهێزترین قەڵغانی کەرامەتیانە، لەبەرامبە ناڕەحەتیەکانی ژیان ئۆقرەیی بوو سوکناو لەبیرخەرەوەی ئازاربوون .
بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ بوونی هەزاران ئامرازی جوانکاری، جلوبەرگی مۆدێرن و براندی گرانبەها و هەلی کارو خوێندن کەتەواوی سیسمەکە لەخزمەتی دایە کەچی بێزارن و هەست بە بۆشاییەکی ڕۆحیی گەورە دەکەن! هۆکاری ئەم ئازارە قووڵە تەنها یەک ڕاستییە: «شەرم و حەیا» کە چەپکەنووری ناخ و هەڵگیرسێنەری ڕاستەقینەی هەستی ژنبوون بوو، لە دەروونیاندا کوژایەوە، باش درک بەوەدەکات لەشوێنیکی هەڵەیە ڕۆلەکەشی بەتەواوی لەدەستداوە
یاسا و دەزگا مۆدێرنەکان هەرگیز ناتوانن نیگای کۆمەڵگە پاک بکەنەوە؛ لێرەدایە کە کەلەپووری ئەخلاقیی ئێمە دەبێتە فریادڕەس. لە توراثدا، حەیا ترس و لاوازی نییە، بەڵکو دەسەڵاتێکی مەعنەوی و حێجابێکی پۆڵاینە لە دەوری ئافرەت، تا جیهان ناچار بکات ڕێز لە عەقڵ و ئەخلاقی بگرن، نەەک وەک جەستەیەکی ڕووت تەماشای بکەن.
بڕوانامە و فێڵی دنیای هاوچەرخ ناتوانێت جێ بەم سڕە ئەخلاقییە چۆڵ بکات. حەیا ڕەفتارێکی ڕووکەش نییە، بەڵکو تەلیسمی ڕەسەنایەتی و مەزنترین سەنگەری ڕۆحیی ژنە بۆ پاراستنی کەرامەتی کەهیچ پێگەیەکی پیشەیی بڕوانامەیەکی ئەکادیمی ناتوانێ وەک ئەم خەسڵەتە بیپارێزێت.
#عقاء
#عەنقا
#تێڕامان
1 405
بێ هاوسەری (قەیرەیی) لە تونس
ڕێژەی سەڵتی لە نێوان ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 39 ساڵدایە لە تونس دەگاتە 17.1%.
ژمارەی ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردووە لە 2.25 ملیۆن ژن تێپەڕیوە، لە کۆی 4.9 ملیۆن مێینە لە وڵاتەکەدا. بۆ بەراوردکردن، لە ساڵی 1994دا ئەم ژمارەیە تەنیا 990 هەزار بوو.
زیاتر لە %81ی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی 35 ساڵەوەیە هاوسەرگیرییان نەکردووە، ئەمەش دووەم بەرزترین ڕێژەیە لە جیهانی عەرەبیدا.
تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری:
تەمەنی هاوسەرگیری بە شێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە:
لە ساڵی 1966: بۆ ژنان 20.9 ساڵ و بۆ پیاوان 27.1 ساڵ بووە.
لە ساڵی 2024: گەیشتووەتە 28.9 ساڵ بۆ ژنان و 35.3 ساڵ بۆ پیاوان.
واتا: لە ماوەی 60 ساڵدا، تەمەنی پرۆسەی هاوسەرگیری نزیکەی 8 ساڵ بۆ ژنان و 8 ساڵ بۆ پیاوان دواکەوتووە.
دەرئەنجام:
تێکڕای وەچەخستن لە 6 منداڵ بۆ هەر ژنێک لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، دابەزیوە بۆ کەمتر لە 2 منداڵ لە ئێستادا.
قەبارەی خێزانی تونسی لە زیاتر لە 5 کەسەوە کەمی کردووە بۆ 3.8 کەس.
#عنقاء
#عەنقا
#ئامار
1 405
پلەکانی نوێژ لای ئیمامی غەزالی
ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) نوێژ وەک گەشتێکی ڕۆحی پلە بە پلە دەبینێت. گەشتکردنێک لە تێکۆشانی سەرەتای دەروونەوە تا دەگاتە لووتکەی ئۆقرەگرتن و ئامادەیی تەواو لە حزوری خوای گەورەدا. بەپێی ئەم ڕوانگەیە، نوێژ بۆ حەوت پلەی سەرەکی پۆلێن دەکات:
١. باری قورس (العبء): مرۆڤ هەست دەکات نوێژ گرانە بەسەرییەوە، بە بەردەوامی لە جەنگدایە لەگەڵ نەفسی خۆیدا بۆ ئەوەی دەستبەرداری نەبێت.
٢. ڕیاکاری (المراءاة): بەردەوامە لەسەر نوێژ بەڵام زیاتر بۆ ئەوەی لەبەر چاوی خەڵک بێگوناهـ دیار بێت و لە لۆمەی دەوروبەر ڕزگاری بێت.
٣. لەکۆڵکردنەوە (إسقاط الفريضة): نوێژەکە تەنها وەک لادانی ئەرکێک و پاککردنەوەی ئەستۆی خۆی دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆح و سۆزێکی قووڵی تێدا بێت.
٤. ڕاهاتن (التعود): دڵ و دەروونی پێی ڕادێت و نوێژ دەبێتە بەشێکی ئاسایی و ڕۆژانەی ژیانی کە ناتوانێت وازی لێ
بهێنێت.
٥. ڕازونیاز (المناجاة): نوێژخوێن هەست بە نزیکیی خودا دەکات، بە وەستان لە بەردەمیدا دڵی ئارام دەبێت و خەم و قسەکانی دڵی بۆ دەردەبڕێت.
٦. ئەی بیلال، بمانحەسێنەوە (أرحنا بها يا بلال): دەگاتە قۆناغێک کە نوێژ بۆی دەبێتە سەرچاوەی حەسانەوە، ئارامی و ئۆقرەگرتنی قووڵی دەروونی.
٧. سوجدە ببە و و نزیک ببەرەوە(اسجد واقترب): بەرزترین پلەی خشوع و نزیکبوونەوەیە، تێیدا بڕوادار بە تەواوی لە حزوری خوای گەورەدا دەبێت.
#عقاء
#عەنقا
#تێڕامان
1 405
ئۆریپیدس، شانۆنامەنووسی بەناوبانگی یۆنانی لە ساڵی جەنگی سالامیس (٤٨٠ پ.ز) لەدایک بووە. بەشێک لە مێژوونووسان دەڵێن هەر لە ڕۆژی جەنگەکە (جەنگی سالامیس لە نێوان یۆنان و هەخامەنشییەکان ڕوویداوە) لەدایک بووە. حەفتا و پێنج شانۆنامە بە ناوی ئەوەوە تۆمار کراوە، کە یەکەم شانۆی بە ناوی (کچانی پلیاس) و دوایین شانۆنامەی ئەو (باکخای) بوو.
هەر یەکێک لەمانە لە دەوری تەوەرێکی تایبەت دەسوڕێتەوە، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شانۆنامەکانی (درامای هیپۆلۆتۆس)ـە. لەم درامایەدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر ڕازی نەبوونی خوداوەندەکان بە ژیانی (سەڵتی)، تا ئاستێکیش ئاماژەدانە بە نەفسییەتی خراپی خواژنی یۆنان (ئافرۆدایت). پاڵەوانی دراماکە گەنجێکی ڕاوچیی جوانە کە بەڵێن بە ئارتمیسی خودای ڕاو دەدات، کە ئەگەر هەمیشە وەفای بۆی هەبێت، دووری لە ژنان دەگرێت و خۆشحاڵیی خۆی لەنێو دارستانەکاندا دەدۆزێتەوە.
ئافرۆدایت لەبەر ئەوەی کە هیپۆلۆتۆس سەڵتیی هەڵبژاردووە زۆر تووڕە دەبێت، ئافرۆدایت خۆشەویستییەکی ئاگراوی و شێتانەی بۆ ئەو گەنجە لە دڵی فایدرا، هاوسەری تسیۆس، جێگە دەکاتەوە. تسیۆس باوکی هیپۆلۆتۆسە (واتە ئافرۆدایت خۆشەویستیی ئەو گەنجە دەخاتە دڵی زڕدایکەکەیەوە)، لەبەر ئەوەی هیپۆلۆتۆس وەڵامی ڕەتکردنەوە بە خۆشەویستیی فایدرا دەداتەوە، فایدرا نەخۆش دەکەوێت و دەکەوێتە هەلاکەت و مردن.
دواتر دایکی فایدرا سەردانی هیپۆلۆتۆس دەکات، پەیامی فایدرای پێ دەگەیەنێت و دەڵێت خاتوونەکەی لە جێگەی نووستنی خۆیدا ئامادەی پێشوازیکردنە لێی. بەڵام کاتێک هیپۆلۆتۆس دەبینێت کە هاوسەری باوکی ئەوی بانگێشتی جێگەی نووستنی خۆی کردووە، تووشی وەحشەتێکی گەورە دەبێت و بێ ئەوەی بیەوێت دەڵێت: "ئەی خوایە، ئەم داوە درەوشاوە و جوانە کە ناوی ژنە، وەهات ئافراندووە بۆ ئەوەی لەم زەوییەدا بە شوێن ئێمەدا هەڵبێت و ڕێگە نەدات ئاسوودە بین. ئەگەر دەتویست تەنیا مرۆڤ بئافرێنیت، کەواتە بۆ ژن و خۆشەویستیت کردە ئامراز؟"
✍️ سرود بدر الدين
#عنقاء
#عنقاء
#میسۆلۆجیا
#خۆشەویستی
1 405
https://youtu.be/Vxnjw0a8oas?si=0RpP5I-SdktnPK8t
ڕازەکانی پێشینان لە نێوان جادووی پووچ و هێزی ڕاستیدا
مامۆستا: ئامێز
#عنقاء
#عەنقا
#توراسییەت
#ڕازەکانی_پێشینان_لە_نێوان_جادووی_پووچ_و_هێزی_ڕاستیدا
1 405
لەم ئینفۆگرافیایەدا دەردەکەوێت کە ڕێژەی گەنجانی بێ هاوسەر چەندە زۆر بووە و چۆن سنوری زیاتر لە نیوەی تێپەڕاندووە، لەوێدا بە گشتی هۆکارەکان باس کراون لە خراپی بواری ئابوری و کاریگەربوون بە سیستمی کۆمەڵایەتی نوێ و پەروەردە و پێگرەکانی تاک بۆ هەڵبژاردنی هاوسەر.
مرۆڤی ژیر ناتوانێت لەم سیستمە نوێیە بە تەواوی ڕزگاری ببێت، ئەوە شتێکی نیمچە ئاستەمە، بەڵام دەتوانێت ڕۆشنبیرییەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا هەبێت بە جۆرێک نە شیش بسوتێ و نە کەباب، تۆ ناتوانیت بە تێکەڵبوونی تەواو لە ناو سیستمەکە هیچ کارێک بکەیت و ناشتوانیت لێی دەربچیت، بەڵام دەتوانیت بەپێی توانا لەو دۆخە ئیختیارییە بێیتە دەرەوە کە پێچەوانە ڕۆیشتنی تیا نییە لەگەڵ سیستمەکە بەڵکو نیمچە پێچەوانەیە و سود وەرگرتنە لەو بۆشاییانەی کە تێیدا هەیە(وەک بڕینی ڕوبارێکی خوڕ بە گۆشەی 30°، هاوسەرگیری خێرا و لە تەمەنی گەنجیدا و خستنەوەی منداڵی زۆر و هێنانی زیاتر لە ژنێک لە گرنگترین نمونەکانی نیمچە پێچەوانە ڕۆیشتن دژی سیستم.
ئەوە سەختە و مرۆڤ هیلاک دەکات، بەڵام ماندو بوونی جەستە زۆر باشترە بۆ مرۆڤ وەک لە تێکچونی دەرون و ڕوح.
#عنقاء
#عەنقا
#ئینفۆگرافیک
1 405
Repost from Phoenix Politics
زاراوەی«تیرۆرست» و جنێوەکەی ڕۆژئاوا
ڕەگی زاراوەی "تیرۆریست" (Terrorist) و "تیرۆریزم" (Terrorism) دەگەڕێتەوە بۆ ڕەگێکی زمانەوانیی لاتینی و چەند وێستگەیەکی مێژوویی و سیاسی کە بوونە هۆی گۆڕانی ڕیشەیی لە ماناكەیدا لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.
بنەچەی یەکەمی وشەکە دەگەڕێتەوە بۆ کرداری لاتینی Terrere (تێریری)، کە بە مانای: ترساندن، تۆقاندن، یان دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ دێت.
ڕۆمانییەکان ئەم چەمکەیان بەکار دەهێنا کاتێک ڕوبەڕوی هێرشی جێرمانییەکان دەبوونەوە.
ئەم ڕەگە گەشەی کرد بۆ زمانی فەرەنسیی کۆن و وەک ناوی Terreur (ترسی زۆر یان تۆقین) دەرکەوت، کە سەرجەم داتاشراوەکانی دەربڕینن لە کاریگەریی ترسی لەپڕ لەسەر تاکەکان.
لە سەدەی هەژدەی زاینی شۆڕشی فەڕەنسی هەڵگیرسا و
زاراوەکە بە شێوە سیاسییە هاوچەرخەکەی بۆ یەکەمجار بەکارهێنرا، بەتایبەتی لە قۆناغێکدا کە لە مێژوودا بە "سەردەمی تۆقاندن" (La Terreur) ناسراوە و لەلایەن مەکسیمیلیان ڕۆبسبێر و حزبی یاقوبییەکانەوە ڕێبەرایەتی دەکرا، بە هەزاران کەس لەو سەردەمەدا بەهۆی ئینتیمای سیاسی و ئاینییەوە کوژران، کاتێک
لە ئەیلوولی ١٧٩٣دا، کۆنگرەی نیشتمانیی فەرەنسا بڕیارێکی فەرمی دا و ڕایگەیاند: "با تۆقاندن (Terror) ڕۆژی سەردەم بێت". لەم قۆناغەدا نزیکەی ٤٠,٠٠٠ کەس لە ڕێگەی "گێلۆتین- مەقسەڵە"* ەوە لەسێدارە دران. حکومەت بە شانازییەوە خۆی بە بەکارهێنەری ئەم "تۆقاندنە" دەزانی بۆ لەناوبردنی دوژمنانی شۆڕش.
لەو سەردەمەدا، زاراوەی "تیرۆریست" (terroriste) چەمکێکی شەرمەزارکەر یان زۆردارانە نەبوو، بەڵکو وەسفێک بوو کە دەسەڵاتداران خۆیان بە کاریان دەهێنا بۆ ئاماژەدان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و سەرکوتکاریی ڕێکخراو (لە ڕێگەی گێلۆتین و ئامرازەکانی ترەوە) بۆ پاراستنی کۆمارە تازەکە لە دوژمنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی. ڕۆبسبێر پێی وابوو کە تیرۆر یان تۆقاندن هیچی تر نین جگە لە دادپەروەرییەکی خێرا، توند و بێسازش.
پاشان لە سەدەی بیستدا دوای دەرکەوتنی شۆڕشە یەکلەدوایەکەکان دژ بە حکومەت و شانشینەکانی ئەوروپا و ڕوسیا، ئەم ناوە دەنرا لە دوژمنانی دەسەڵەت، بۆ ئەو لایەنانە بەکاردەهێنرا کە بریتی بوون لە کۆمەڵێک کەسی (نا پابەند و گێرەشێوێن) کە دەیانویست سیستمی دەسەڵات لەڕێی کوشتنی غافڵگیرانەی سیاسی و کەسەدیارەکان و لێدان و نانەوەی تەنگەشە لە وڵاتدا دەسەڵات لاواز بکەن، هەر وەک ئەوەی شیوعییەکان لە ڕوسیا و چین کردیان.
پاشان زاراوەکە پەرەیسەند و وردەوردە کرا بە بەری لایەنێکی دیاریکراوی موسوڵماناندا کە ئەوانیش جیهادییەکانی ئەفغانستان بوون لە دوای ساڵانی نەوەدەکان، کاتێک ئەمریکا ئامادەکاری دەکرد بۆ گرتنەوەی جێگای یەکێتی سۆڤێت لە ئەفغانستاندا و لە پاش زنجیرە کردەوەیەکی ڕێکخراوە جیهادییەکان، ئەم ناوە بەسەریاندا بڕایەوە و سەدەی بیستویەک بوو بە ناسناوی جیهادییەکان.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا سەرکردەی جیهادی لە ئەفغانستان«عبداللە عەززام» وەک سەرەتای وەرگرتنی ئەم ناوە لە لایەن ئەوانەوە دەڵێت:
"نحن ارهابيين والارهاب فريضة في دين الله، ليعلم الشرق والغرب أننا ارهابيون وإننا مرعبون"واعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل، ترهبون به عدو الله وعدوكم".
واتە: ئێمە تیرۆرستین و تیرۆر فەڕزە لە دینی خودادا. با هەموو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بزانێت کە ئێمە تیرۆرست و ترسێنەرین(پاشان ئەو ئایەتەی قورئان وەک بەڵگە دەهێنێتەوە کە ئاماژەی بۆ وشەی(الارهاب- ترساندن)ی دوژمن تێدایە.
لە کۆتایدا پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەو لایەنانەی کە ئەم وشەیەیان بە ڕاستی دەدرێتە پاڵ، خۆیانی لێ بەری ناکەن وەک ئەوەی بڤە و نەشیاو بێت، ئەوان شانازی پێوە دەکەن و لاشیان حەرام و عەیبە نییە، بۆیە وەسف کردنیان بەوە لەڕوی تەنها وەسفەوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام وەک نەشیاو و خراپە و تاوان، ئەوەیان دەبێت بە دۆزێکی فەلسەفی و پێویستی بە گەنگەشە و دانانی پێوەرگەلێکی زۆر هەیە بۆ یەکلاکردنەوە.
بە هیوای سود
#عنقاء
#phoenix_politics
1 405
ئافرەتی سەردەم ناتوانێ جگە جەستەی بدات بە پیاو.
مۆدێرنە شتانێکی زۆری لە کوالێتی مرۆڤەکان دابەزاندووە بە تایبەتی ئافرەت کە قوربانییەکی گەورەیە تیایدا کە تەنها لاشەی بۆ ماوەتەوە کە لە ڕێگایەوە کێبڕکێی هاوتاکانی بکات.
لە ڕابردوودا ئافرەت زۆر کاری بۆ پیاو ئاسان دەکرد و زۆر تایبەتمەندی هەبوو کە دەبووە هۆی ئەوەی ببێتە جێی سەرنج و لە ڕێگایەوە قیمەتی زیاتر وەربگرێت نەک بە تەنها قیمەتی ماددی، بەڵکو قیمەتی کۆمەڵایەتیشی لەو ڕێگەیەوە زیاتر دەبوو.
ئافرەت لە ڕابردودا لە ناو ماڵدا کاری دەکرد و وەبەرهێنانی هەبوو و خزمەتی منداڵی دەکرد و ڕستن و چنین و دروستکردنی خواردەمەنی جیاواز و بەخێوکردنی ئاژەڵ و خزمەتکردنی باخ و بێستان و دەیان جۆری دیکەی هونەر و کاری دەستی و میهنەی ناوازەی هەبوو کە تێیدا پیاو بە ڕادەیەکی زۆر سوودمەند دەبوو لێی و خێزانی پێ گەورە و بەهێز دەبوو، ئافرەت دەیتوانی هەندێک جار زیاتر لە دە منداڵ بخاتەوە بۆ پیاوەکەی کە هەریەکێکیان دوای دە ساڵان دەبوو بە پیاو و خزمەتی باوکی دەکرد ئەگەر کوڕ بوایە و دەبووە هۆکاری تۆکمەکردنی خزمایەتی بە بەشودانی ئەگەر کچ بوایە، بەمەش پیاو هەم پیاو ئەرکی لەسەر ئاسان دەبوو هەم ئافرەت، کوڕەکان کارەکانی باوکیان هەڵدەگرت و کچەکانیش کاری دایکیان، ماڵ دەبوژایەوە و پیاویش قاچی دەخستە سەر قاچ و بەرهەمی دەستی خۆی دەخواست و کوڕەکانیش لەژێر دەستیدا کاریان دەکرد و پارەیەکی باشی وایان خڕدەکردەوە بۆ باوک و دایکیان کە تا کۆتایی تەمەن پێویستیان بە هیچ کارکردنێک نەبێت، تەنانەت دوای ژن هێنانیش لە پاڵ خانوەکەی باوکیاندا دوو هۆدە و هەیوانێکیان دروستدەکرد و لێی جیانەدەبوونەوە و بەپاڵ ئەوەوە خۆشیان پێ دەگەیاند و ئەوانیش بەهەمان شێوەی باوکیان خانەوادەیان گەورەتر و تۆکمەتر دەکرد.
بەڵام لەمڕۆدا ئافرەت ئەگەر بیەوێت قیمەتێکی هەبێت لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا و ببێتە جێی سەرنجی پیاو، ئەوا پێویستە لەسەری لاشەی وەک کاڵایەک بەکاربهێنێت و دەیان نەشتەرگەری جوانکاری بکات و بەردەوام دەست بەخۆیدا بهێنێت، چونکە پیاوان پێویستیان بە هیچ شتێکی ئافرەت نەماوە جگە لاشەی و خەوتن لەپاڵیدا و پۆزلێدان بە جوانییەکەیەوە لە ڕووی هاوتاکانیاندا.
#عنقاء
#عەنقا
#تێڕامان
#توراس_مۆدێرنە
1 405
ئیسپانیە خاچ دروشمەکان ناو و ناسناو و پەیکەری ئەو موسوڵمانانەیان بە بەرزی نەهێشتەوە کە خزمەتیان کردن و جەنگان لە پێناویاندا دژی دین و گەلیان، بەڵکو پەیکەریان بۆ ئەو دوژمنانە دروستکرد کە خاوەنی بنەمای باڵابوون و دژیان جەنگان و زیانیان پێیان گەیاند.
لەلای ڕاستەوە پەیکەری 'عبدالرحمن الداخل(صقر قریش)'ە کە یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی بەرگری لە شاری غەرناتە و لەلای چەپەوە پەیکەری 'ئیبراهیمی عەتتار'ە کە زیندووکەرەوەی خەلافەتی ئومەوی بوو لە ئەندەلوس دوای ڕوخانی لە شام.
#عنقاء
#عەنقا
#مێژوو
1 405
قوتابخانەی هاوچەرخ لە دیدگای وائیل حەلاقدا
•چۆن کچان دەستەمۆ دەکات و کوڕان دەچەوسێنێتەوە؟
سیستەمی هاوچەرخ (مۆدێرنە) پڕۆژەیەکی بێ ڕوحە کە مرۆڤ لە بوونەوەرێکی خاوەن حیکمەت و ئەخلاقەوە دادەماڵێت بۆ کارمەندێکی گوێڕایەڵ و تەکنیکی. لەم فەزایەدا، نمرەی بەرز پێوەری زیرەکی نییە، بەڵکو نیشانەی توانای خۆ بچووککردنەوەیە لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکرد دا.
سەرکەوتنی ئەکادیمی کچان نیشانەی ڕزگاری نییە، بەڵکو بەڵگەی سەرکەوتنی سیستمەکەیە لە ڕامکردنیان. کچان بەهۆی سروشتی هێمن و توانای خۆگونجاندنیانەوە، خێراتر ڕێسا وشکەکان قبوڵ دەکەن، سیستمەکەش لە بەرامبەر ئەم تەسلیمبوونەدا پاداشتیان دەکات و دەیانکاتە پاسەوانی قەفەزە بە سیستەم کراوەکە.
مۆدێرنە تاقەتی وزەی سەرکێش و جووڵەی غەریزی کوڕانی نییە. کاتێک کوڕان لە دژی ئەم قاڵبە وشکە ڕادەپەڕن، سیستەمەکە بە "شکستخواردوو" ناویان دەبات و پەراوێزیان دەخات، لە کاتێکدا ئەمە کەم ئەقڵی نییە، بەڵکو باجی سەرپێچیکردنیانە لە ڕامبوون.
حەلاق پێمان دەڵێت کە "نمرەی بەرز و شایستەیی" لە جیهانی هاوچەرخدا، گەورەترین فێڵی ئەخلاقییە. ئەم نمرانە هەرگیز نیشانەی فراوانی و قووڵیی عەقڵ نین، بەڵکو پێوەری توانای مرۆڤن بۆ بچووککردنەوە و کورتکردنەوەی خۆی لە ناو چوارچێوەیەکی دەستکرددا کە پرسیارە جەوهەری و قووڵەکانی تێدا قەدەغەیە.
مۆدێرنە بەم شێوازە هەردوو ڕەگەز لە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆیان بەتاڵ دەکاتەوە. کچان ناچار دەکات ببنە پاسەوانی بێدەنگی هێمنی قەفەزەکە و نێرینەش بەهۆی ڕەتکردنەوەی غەریزیی ئەو قاڵبە، لە گەشەی ڕاستەقینە و حیکمەتی بوون بێبەش دەکات.
حەلاق پێداگری دەکات کە قوتابخانەی هاوچەرخ فەزایەکی بێلایەن نییە، بەڵکو ئامرازێکی سیاسی ڕەهایە بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی مۆدێرن. دەوڵەت لێرەدا وەک مەرجەعێکی باڵا و ڕەها کار دەکات کە لە ڕێگەی مەنهەجی سارد و نمرەکارییەوە، مێشکی نەوەکان بەو شێوازە دادەڕێژێتەوە کە تەنها خزمەت بە مانەوەی پێکهاتەی بەسیستەم کردن و پێویستییەکانی بازاڕ بکەن، نەک پێگەیاندنی مرۆڤێکی ئازاد و خاوەن بەهای باڵا.
#عقاء
#عنقاء
1 405
https://youtu.be/jZFSmaPrWwA?si=JOM2byMy7G34bQjP
شەرحی (العوامل المائة) وانەی ١١
#العوامل_المائة
1 405
https://youtu.be/5Uu42JcqwKI?si=muxqlpA0enUhp3dT
شەرحی (العوامل المائة) وانەی ١٠
#العوامل_المائة
1 405
چیرۆکی ئاڵاکەی سەر شانی «گاڤی» یاریزانی ئیسپانی.
ئەو ئاڵایە مێژووەکەی دێرینە و لەلای خەڵکی ئەندەلوس شتێکی ناسراو بووە لە دێرەوە، ئاماژە دەکات بۆ گەلی ئەندەلوسی لە نیمچە دورگەی ئیبیریا.
لە ڕابردودا ئەو هێمایەی ناوەڕاستی تێدا نەبووە، بەڵکو تەنها سەوز و سپی بووە.
سپی ئاماژەیە بۆ خەلافەتی ئومەوی و سەوزیش ئاماژایە بۆ دەوڵەتی موەحیدین کە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک لە دوای دەوڵەتی موڕابیتین حوکمی ئەندەلوسیان کردووە.
دەوترێت: کاتێک موەحیدین لە ساڵی1195ز لە جەنگی«ئاڕاک» سەردەکەون بەسەر کاستێلاکاندا، لەسەر کڵێسایەک لە ئیشبیلیا ئەم ئاڵایە بەرزدەکەنەوە بە بۆنەی ساڵی نوێ و سەرکەوتنەوە.
بەڵام لە ساڵی 1918 دیزاینێکی نوێی بۆ دەکرێت و ماناکەشی دەگۆڕێت لە لایەن بیرمەندی ئیسپانی«بلاس ئینڤانتی» و تێیدا سەوز ئاماژە دەکات بۆ گەشەسەندن و سپیش ئاماژەیە بۆ ئاشتی، ئەو ئامرازەشی لە ناویدایە بریتییە لە«هێراکلیتس(هەرقل)» لەگەڵ دوو شێرادا و دوو عاموددا، کە ئامرازی هێز و توانا و شاخی«جبل الطارق»ە.
#عەنقا
#عنقاء
#جامی_جیهانی_2026
1 405
من شارەزا نیم لە تۆپی پێدا، بەڵام هەر کاتێک ناوی مێسی دەبیستم، هاوپێچە لەگەڵ گەورەکردن و پیرۆزکردندا، تەنانەت ژمارەیەک لە شەیدایانی ئەو لە ڕۆژئاوا بیستوومە پێی دەڵێن (خودای تۆپی پێ). تا کار گەیشتە ئەوەی لە دڵی خۆمدا بڵێم: دەبێت ئەم بتە تێکبشکێنرێت بۆ ئەوەی گەمژەکان بەخابەر بێنەوە و بزانن کە ئەو تەنها یاریزانێکە لە ڕەگەزی مرۆڤ. دیمەنی شکستخواردن و گریانی ئەو لەمڕۆدا شۆکێک بوو کە چاوەڕوانم نەدەکرد، لە کاتێکدا کیلیان ئێمباپێی ڕکابەرە فەڕەنسییەکەی، بۆ نموونە دوێنێ زۆر بە سادەیی شکستەکەی خۆی قبوڵ کرد، وەک چۆن چوار ساڵ لەمەوبەر لە یاری کۆتاییدا شکستەکەی بە بزەیەکەوە قبوڵ کرد کە وەک بڵێی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت.
کێشەکە تەنها لە زەحمەتیی قبوڵکردنی شکستدا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە یارییەک ببێتە تەوەر و جەمسەری سەرەکی ژیانی هەر مرۆڤێک و تەواوی چیرۆکی بوونی.
✍️ئەحمەد دەعدوش
#تێڕامان
#جامی_جیهانی_2026
#عەنقا
#عنقاء
1 405
کام خوێندنەوەی قوڕئان ڕەوایە بۆ قوڕئان؟
ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرموێت:
خوێندنەوەی قورئان بەو شێوازەی کە حەق و شایستەی خۆیەتی، ئەوەیە کە زمان و عەقڵ و دڵ پێکەوە تێیدا هاوبەش بن.
پشکی زمان: ڕاست خوێندنەوەی پیتەکانە بە تەرتيل.
پشکی عەقڵ: لێکدانەوە و تێگەیشتنی ماناکانە.
پشکی دڵیش: پەند وەرگرتن و کاریگەربوونە بە قەدەغەکراو و فەرمانەکان.
کەواتە: زمان تەرتيل دەکات، عەقڵ مانا دەکاتەوە، و دڵیش پەند و ئامۆژگاری وەردەگرێت.
#عنقاء
#عەنقا
#الغزالي
#وتەی_پێشەوایان
