عَنْقّاْءُ
Open in Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Show more1 399
Subscribers
-124 hours
No data7 days
+230 days
Posts Archive
1 399
جەنگ کۆتا خاڵی گەڕانەوە؛ ئەوەی فێمینیزم بانگەشەی بۆ دەکات و کۆمەڵگەی مۆدێرن شانازیی پێوە دەکات، لە جەنگدا ماسکەکەی بەرگە ناگرێت و درۆکەی ئاشکرا دەبێت. ژن ئیتر ناتوانێت وەک نێرینە مامەڵە بکات. ژمارەیان لە سوپا و بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا، بە بەراورد بە زمان و بانگەشەی بەرزی یەکسانییان، جیاوازیی هێندە زۆرە کە زمانی درێژیان ناتوانێت ڕاستییەکان بشارێتەوە. لەگەڵ یەکەم ڕەشەبای تووڕەییی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا خۆیان ناگرن و وەک سەهۆڵ دەتوێنەوە، لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لە سیستەمە جیهانییەکەدا دەپووکێنەوە.
ئەوەتا ئەگەر سەیری ڕۆڵ و ژمارەیان لە بەهێزترین و مۆدێرنترین وڵاتانی سیاسی و ئابووریدا بکەین، دەزانین ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت تەنیا وەهمێکە و سەراب ئاسا حەقیقەتی نییە و نابێت.
بەرگریکردن لە نیشتمان و بەشداریکردن لە هێڵی پێشەوەی جەنگدا، هێشتا بە ڕێژەی ٪٨٠ تا ٪٩٦ بارگرانییەکەی لەسەر شانی پیاوانە:
• چین: ژنان تەنیا ٪٣.٨ تا ٪٥ی کۆی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێکدەهێنن.
• ڕووسیا: ڕێژەی بەشداریی ژنان کەمترە لە ٪٤ە.
• ئەمریکا: سەرەڕای دەیان ساڵ لە پڕوپاگەندەی یەکسانی، ژنان تەنیا ٪١٧.٩ی هێزە ئامادەکانی سوپا پێکدەهێنن.
• ئۆکرانیا: تەنانەت لەژێر گوشاری جەنگێکی ڕاستەقینە و سەختدا، ڕێژەی ژنان لە نێوان ٪١٦ تا ٪٢٣دا ڕاگیراوە.
ئامارەکان دەیسەلمێنن کاتێک ژنانیش ڕوو لە سوپا دەکەن، زۆرینەی ڕەهایان لە ڕۆڵە لاوەکییەکاندا دەنیشێنەوە:
• لە سوپای چین و ڕووسیادا، زۆربەی هەرە زۆری ژنان لە بەشەکانی لۆجستی، پزیشکی، پەیوەندییەکان و کارگێڕیدا کار دەکەن، نەک لە هێزەکانی پیادە و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆدا.
• لە سوپای ئەمریکاشدا، کەمترین ڕێژەی بەشداریی ژنان لە بەشی هێزەکانی پیادەی دەریاییدا تۆمارکراوە کە تەنیا ٪٨.١ە، چونکە ئەم بەشە پێویستی بە بەرگەگرتنی فیزیکیی زۆر بەرز هەیە.
ئایدۆلۆژیای ژنسالاری داوای مافی یەکسان و دەسەڵاتی تەواو دەکات، بەڵام کاتێک قسە لەسەر باجدان دەکرێت، یاسا و کۆمەڵگە جیاوازی دروست دەکەن:
• لە زۆربەی وڵاتاندا خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ بەپێی یاسا تەنیا بەسەر پیاواندا دەسەپێنرێت.
• پەیوەندیکردنی ژنان بە سوپاوە بە تەواوی ئارەزوومەندانەیە.
#عەنقا
#عنقاء
#فیمینیزم
1 399
“ئەگەر سیکۆلارێک (عەلمانییەک) مرد
ئەوا دەستووری لەسەر بخوێنن
نەوەک قەرئان“.
الطاهر بن عاشور
#عنقاء
#عەنقا
#وتەی_پێشەوایان
#عەلمانییەت
1 399
چیرۆکی "ژنانی وەفاداری فاینسبێرگ"
لە ساڵی ١١٤٠ی زاینیدا، پاشای ئەڵمانیا (کۆنرادی سێیەم) قەڵای شارۆچکەی "فاینسبێرگ"ی گەمارۆ دا. دوای ململانێیەکی سەخت، دانیشتوانی قەڵاکە ناچار بوون خۆیان بەدەستەوە بدەن.
پاشا بڕیاریدا ڕێگە بە ژنانی قەڵاکە بدات دەربچن و ڕزگاریان بێت، وە مۆڵەتی پێدان کە "هەرچییەکی بەنرخ هەیانە و دەتوانن لەسەر شان و پشتی خۆیان هەڵیبگرن، لەگەڵ خۆیانی ببەن"، بەڵام بڕیاری سێدارەدانی بۆ سەرجەم پیاوانی قەڵاکە دەرکرد.
لە کاتی دەرچوونیان، ژنەکان لەبەرامبەر زێڕ و کەلوپەلی بەنرخ، پیاوەکانیان (مێرد، برا و باوکیان) لەسەر شانی خۆیان هەڵگرتبوو و لە قەڵاکە هاتنە دەرەوە. کاتێک سەربازانی پاشا ویستیان ڕێگرییان لێبکەن، پاشا پێکەنی و ڕێگری لە سەربازەکانی کرد و گوتی: "پاشا ناپاکی لە قسەی خۆی ناکات"، و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هەموو پیاوەکان دەرکرد.
ئەمڕۆ پاشماوەی ئەو قەڵایە لە ئەڵمانیا بە ناوی "Burg Weibertreu" ناسراوە، کە بە مانا "قەڵای وەفاداریی ژنان" دێت.
ئەمە وەفای ژنانێک بوو کە بەهای پیاویان دەزانی لە ڕابردودا، هەموو شتێکی خۆیان وەلانا و پیاوەکانیان کردە کۆڵیان تا ڕزگاریان بکەن، نەک زێڕ و زیو و ماڵ و سامان.
1 399
پێشتر کچێنی بەنرخترین دیاری بوو کە بووک پێشکەشی هاوسەرەکەی بکات لە شەوی زاوایەتیدا، بەڵام ئەمڕۆ پیرۆزیی خۆی لەدەستداوە، بووەتە دیارییەک کە بۆ جەژنی لەدایکبوون دەبەخشرێت، یاخود وەک نیشانەیەک بۆ ڕێزلێنان، یان وەک گەرەنتیەک بۆ دەستکەوتنی فەرمانبەریەتی (ئیش)، تەنانەت لە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کەنیسە، یان وەک بەشێک لە ڕێککەوتن بۆ تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەکان یان لەبەرامبەر کرێی تەکسی.
ڕۆبەرت موگابی
سەرۆکی پێشوی زیمبابوەی
1 399
ئیمامی عەبدوڵڵای کوڕی موبارەک (ڕەحمەتی خوای لێبێت): دەفەرموێت
هەرکەسێک کەمتەرخەم بێت لە ئەدەبدا، بە بێبەشبوون لە سوننەتەکان سزا دەدرێت؛ هەرکەسێک کەمتەرخەم بێت لە سوننەتەکاندا، بە بێبەشبوون لە فەرزەکان سزا دەدرێت؛ و هەرکەسێک کەمتەرخەم بێت لە فەرزەکاندا، بە بێبەشبوون لە ناسینی خودا (مەعریفەت ) سزا دەدرێت .
1 399
ئافرەت بۆ پیاو دروست بووە، واتە بۆ ئەوە دروست بووە بکەوێتە خۆشەویستییەوە و گوێڕایەڵی بکات. ئەوەش بەپێی پێویستیی سروشتە. ئەرک و فەرمانەکانی ژنان و پیاوان یەک نین، و ئەو کەسانەی باس لە یەکسانیی نێوان ژن و پیاو دەکەن، قسەی پووچ و بێمانا دەکەن.
ژان ژاک ڕۆسۆ
Émile
#عنقاء
#عەنقا
#یەکسانی_پیاو_و_ژن
1 399
جیهانی نوێ دەسەڵاتی پەروەردەی لە دایک و باوک سەندەوە و دایە دەست پسپۆڕان و بازاڕ؛ ئێستا دایک و باوک تەنها خەرجی دابین دەکەن، بەڵام مێشکی منداڵ لەلایەن کۆمپانیا و شاشەکانەوە بەوجۆرەی لەگەڵ بەرژەوەندی خۆیان دەگونجێ ڕادەهێنرێت.
کریستۆڤەرلاش (کۆمەڵناسی ئەمریکی)
1 399
هیچ سودێکمان نەبینی لە کارکردنی بێزارکەری ئافرەت لە دەرەوە، مێژووش سەلماندوێتی کە سەردەمانی داکەوتنی مرۆڤایەتی دەستی پێکرد لەو کاتەوەی کە ئافرەت هاتە دەرەوە بۆ کارکردن.
ئارنۆلد توینبی(مێژوونوسی بەریتانی)
1 399
https://youtu.be/cM1Sn7dEOng?si=Z3Gktsmy7MRMR44N
شەرحی (العوامل المائة) وانەی ١٢
#العوامل_المائة
1 399
بەرز و پیرۆزبێت لەدایکبوونی پەیامبەری خوا محمد المصطفی ﷺ.
ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هۆی زیاتر نزیکبوونەوەی خوو و ئاکار و ڕەوشتمان لە حەزرەتی رسول الله ﷺ و بەرزبوونەوە بەرەو پلەی بەرزی ڕووحانیەت و هۆشیاربوونەوەمان لە بەرامبەر خراپەکاری هەڵوێستە وەرگرتن لە دژی.
اللَّهُــمَّ صـَلِّ وَسَـــلِّمْ وبارك
علـى سيدنا مُحمَّد وَعَلَى آله وصَحبِه وَسَلِمْ
1 399
ئەگەر هاوسەرگیری مانایەکی ئاینی ڕاستەقینەی نەبێت سەبارەت بە ئافرەت، ئەوا دەگۆڕێت بە ڕێکەوتنێکی ئابوری، کە تێیدا زۆربەی کات پیاو زەرەرمەند دەبێت.
ڕاپەری ئەمریکی
کێرتس جەیمس جاکسن(50cent)
#عنقاء
#عنقا
#تێڕامان
1 399
حەیا: جوانی و قەڵغانی ژن چۆن لەمۆدێرنێتەدا وەک سەهۆڵ توایەوە،گۆڕدرایەوە بەرامبەر وەهمی ئازادی و ئابووری سەربەخۆ
لە ڕابردوودا، ئافرەت لە سایەی پارێزگاریی بەسۆزی خێزان و پشتیوانیی باوک و براکانیدا دەژیا. فیترەتە پاکەکەشی وای لێدەکرد خۆی وەک «گەوهەرێکی دەستنەکەوتوو» ببێنێت کە دەبێت بە گیان سنوورەکانی بپارێزێت
بەڵام جیهانی نوێ دەرگاکانی بۆ هەموو ئاڕاستەیەک واڵا کرد و بە شێوازێکی سیستەماتیک دەستی بردە سەر لابردنی پەردەی حەیا و شەرم، بێ ئەوەی ڕەچاوی تەمەن، ژینگە و پێگەی پیرۆزی ژن بکات. مۆدێرنە بە بەڵێنی «ئازادی و سەربەخۆیی»ەوە هات، بەڵام لە جەوهەردا ژنی لەو حەرەمە ڕەسەنە دەرهێنا و فڕێیدایە ناو بازاڕ؛ لە ژنەوە کردی بە کاڵایەک بۆ تێرکردنی چاوی غەریزەیی کڕیاران.
لە بەرامبەر وەهمی سەربەخۆیی ئابووریدا، ئارامی، ژنبوون، دایکایەتی و وەفادارییان لێ سەندرایەوە. ئافرەتانی ڕابردوو ئارامی و دڵسۆزییان بەسەر ژیانێکی ماددیی بێ ڕۆحدا هەڵدەبژارد، چونکە چاک دەیانزانی حەیا «بەهێزترین قەڵغانی کەرامەتیانە، لەبەرامبە ناڕەحەتیەکانی ژیان ئۆقرەیی بوو سوکناو لەبیرخەرەوەی ئازاربوون .
بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ بوونی هەزاران ئامرازی جوانکاری، جلوبەرگی مۆدێرن و براندی گرانبەها و هەلی کارو خوێندن کەتەواوی سیسمەکە لەخزمەتی دایە کەچی بێزارن و هەست بە بۆشاییەکی ڕۆحیی گەورە دەکەن! هۆکاری ئەم ئازارە قووڵە تەنها یەک ڕاستییە: «شەرم و حەیا» کە چەپکەنووری ناخ و هەڵگیرسێنەری ڕاستەقینەی هەستی ژنبوون بوو، لە دەروونیاندا کوژایەوە، باش درک بەوەدەکات لەشوێنیکی هەڵەیە ڕۆلەکەشی بەتەواوی لەدەستداوە
یاسا و دەزگا مۆدێرنەکان هەرگیز ناتوانن نیگای کۆمەڵگە پاک بکەنەوە؛ لێرەدایە کە کەلەپووری ئەخلاقیی ئێمە دەبێتە فریادڕەس. لە توراثدا، حەیا ترس و لاوازی نییە، بەڵکو دەسەڵاتێکی مەعنەوی و حێجابێکی پۆڵاینە لە دەوری ئافرەت، تا جیهان ناچار بکات ڕێز لە عەقڵ و ئەخلاقی بگرن، نەەک وەک جەستەیەکی ڕووت تەماشای بکەن.
بڕوانامە و فێڵی دنیای هاوچەرخ ناتوانێت جێ بەم سڕە ئەخلاقییە چۆڵ بکات. حەیا ڕەفتارێکی ڕووکەش نییە، بەڵکو تەلیسمی ڕەسەنایەتی و مەزنترین سەنگەری ڕۆحیی ژنە بۆ پاراستنی کەرامەتی کەهیچ پێگەیەکی پیشەیی بڕوانامەیەکی ئەکادیمی ناتوانێ وەک ئەم خەسڵەتە بیپارێزێت.
#عقاء
#عەنقا
#تێڕامان
1 399
بێ هاوسەری (قەیرەیی) لە تونس
ڕێژەی سەڵتی لە نێوان ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 39 ساڵدایە لە تونس دەگاتە 17.1%.
ژمارەی ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردووە لە 2.25 ملیۆن ژن تێپەڕیوە، لە کۆی 4.9 ملیۆن مێینە لە وڵاتەکەدا. بۆ بەراوردکردن، لە ساڵی 1994دا ئەم ژمارەیە تەنیا 990 هەزار بوو.
زیاتر لە %81ی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرووی 35 ساڵەوەیە هاوسەرگیرییان نەکردووە، ئەمەش دووەم بەرزترین ڕێژەیە لە جیهانی عەرەبیدا.
تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری:
تەمەنی هاوسەرگیری بە شێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە:
لە ساڵی 1966: بۆ ژنان 20.9 ساڵ و بۆ پیاوان 27.1 ساڵ بووە.
لە ساڵی 2024: گەیشتووەتە 28.9 ساڵ بۆ ژنان و 35.3 ساڵ بۆ پیاوان.
واتا: لە ماوەی 60 ساڵدا، تەمەنی پرۆسەی هاوسەرگیری نزیکەی 8 ساڵ بۆ ژنان و 8 ساڵ بۆ پیاوان دواکەوتووە.
دەرئەنجام:
تێکڕای وەچەخستن لە 6 منداڵ بۆ هەر ژنێک لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، دابەزیوە بۆ کەمتر لە 2 منداڵ لە ئێستادا.
قەبارەی خێزانی تونسی لە زیاتر لە 5 کەسەوە کەمی کردووە بۆ 3.8 کەس.
#عنقاء
#عەنقا
#ئامار
1 399
پلەکانی نوێژ لای ئیمامی غەزالی
ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) نوێژ وەک گەشتێکی ڕۆحی پلە بە پلە دەبینێت. گەشتکردنێک لە تێکۆشانی سەرەتای دەروونەوە تا دەگاتە لووتکەی ئۆقرەگرتن و ئامادەیی تەواو لە حزوری خوای گەورەدا. بەپێی ئەم ڕوانگەیە، نوێژ بۆ حەوت پلەی سەرەکی پۆلێن دەکات:
١. باری قورس (العبء): مرۆڤ هەست دەکات نوێژ گرانە بەسەرییەوە، بە بەردەوامی لە جەنگدایە لەگەڵ نەفسی خۆیدا بۆ ئەوەی دەستبەرداری نەبێت.
٢. ڕیاکاری (المراءاة): بەردەوامە لەسەر نوێژ بەڵام زیاتر بۆ ئەوەی لەبەر چاوی خەڵک بێگوناهـ دیار بێت و لە لۆمەی دەوروبەر ڕزگاری بێت.
٣. لەکۆڵکردنەوە (إسقاط الفريضة): نوێژەکە تەنها وەک لادانی ئەرکێک و پاککردنەوەی ئەستۆی خۆی دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ ڕۆح و سۆزێکی قووڵی تێدا بێت.
٤. ڕاهاتن (التعود): دڵ و دەروونی پێی ڕادێت و نوێژ دەبێتە بەشێکی ئاسایی و ڕۆژانەی ژیانی کە ناتوانێت وازی لێ
بهێنێت.
٥. ڕازونیاز (المناجاة): نوێژخوێن هەست بە نزیکیی خودا دەکات، بە وەستان لە بەردەمیدا دڵی ئارام دەبێت و خەم و قسەکانی دڵی بۆ دەردەبڕێت.
٦. ئەی بیلال، بمانحەسێنەوە (أرحنا بها يا بلال): دەگاتە قۆناغێک کە نوێژ بۆی دەبێتە سەرچاوەی حەسانەوە، ئارامی و ئۆقرەگرتنی قووڵی دەروونی.
٧. سوجدە ببە و و نزیک ببەرەوە(اسجد واقترب): بەرزترین پلەی خشوع و نزیکبوونەوەیە، تێیدا بڕوادار بە تەواوی لە حزوری خوای گەورەدا دەبێت.
#عقاء
#عەنقا
#تێڕامان
1 399
ئۆریپیدس، شانۆنامەنووسی بەناوبانگی یۆنانی لە ساڵی جەنگی سالامیس (٤٨٠ پ.ز) لەدایک بووە. بەشێک لە مێژوونووسان دەڵێن هەر لە ڕۆژی جەنگەکە (جەنگی سالامیس لە نێوان یۆنان و هەخامەنشییەکان ڕوویداوە) لەدایک بووە. حەفتا و پێنج شانۆنامە بە ناوی ئەوەوە تۆمار کراوە، کە یەکەم شانۆی بە ناوی (کچانی پلیاس) و دوایین شانۆنامەی ئەو (باکخای) بوو.
هەر یەکێک لەمانە لە دەوری تەوەرێکی تایبەت دەسوڕێتەوە، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شانۆنامەکانی (درامای هیپۆلۆتۆس)ـە. لەم درامایەدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر ڕازی نەبوونی خوداوەندەکان بە ژیانی (سەڵتی)، تا ئاستێکیش ئاماژەدانە بە نەفسییەتی خراپی خواژنی یۆنان (ئافرۆدایت). پاڵەوانی دراماکە گەنجێکی ڕاوچیی جوانە کە بەڵێن بە ئارتمیسی خودای ڕاو دەدات، کە ئەگەر هەمیشە وەفای بۆی هەبێت، دووری لە ژنان دەگرێت و خۆشحاڵیی خۆی لەنێو دارستانەکاندا دەدۆزێتەوە.
ئافرۆدایت لەبەر ئەوەی کە هیپۆلۆتۆس سەڵتیی هەڵبژاردووە زۆر تووڕە دەبێت، ئافرۆدایت خۆشەویستییەکی ئاگراوی و شێتانەی بۆ ئەو گەنجە لە دڵی فایدرا، هاوسەری تسیۆس، جێگە دەکاتەوە. تسیۆس باوکی هیپۆلۆتۆسە (واتە ئافرۆدایت خۆشەویستیی ئەو گەنجە دەخاتە دڵی زڕدایکەکەیەوە)، لەبەر ئەوەی هیپۆلۆتۆس وەڵامی ڕەتکردنەوە بە خۆشەویستیی فایدرا دەداتەوە، فایدرا نەخۆش دەکەوێت و دەکەوێتە هەلاکەت و مردن.
دواتر دایکی فایدرا سەردانی هیپۆلۆتۆس دەکات، پەیامی فایدرای پێ دەگەیەنێت و دەڵێت خاتوونەکەی لە جێگەی نووستنی خۆیدا ئامادەی پێشوازیکردنە لێی. بەڵام کاتێک هیپۆلۆتۆس دەبینێت کە هاوسەری باوکی ئەوی بانگێشتی جێگەی نووستنی خۆی کردووە، تووشی وەحشەتێکی گەورە دەبێت و بێ ئەوەی بیەوێت دەڵێت: "ئەی خوایە، ئەم داوە درەوشاوە و جوانە کە ناوی ژنە، وەهات ئافراندووە بۆ ئەوەی لەم زەوییەدا بە شوێن ئێمەدا هەڵبێت و ڕێگە نەدات ئاسوودە بین. ئەگەر دەتویست تەنیا مرۆڤ بئافرێنیت، کەواتە بۆ ژن و خۆشەویستیت کردە ئامراز؟"
✍️ سرود بدر الدين
#عنقاء
#عنقاء
#میسۆلۆجیا
#خۆشەویستی
1 399
https://youtu.be/Vxnjw0a8oas?si=0RpP5I-SdktnPK8t
ڕازەکانی پێشینان لە نێوان جادووی پووچ و هێزی ڕاستیدا
مامۆستا: ئامێز
#عنقاء
#عەنقا
#توراسییەت
#ڕازەکانی_پێشینان_لە_نێوان_جادووی_پووچ_و_هێزی_ڕاستیدا
