عَنْقّاْءُ
الذهاب إلى القناة على Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
إظهار المزيد1 409
المشتركون
+124 ساعات
+47 أيام
-130 أيام
أرشيف المشاركات
1 409
مەراتیبی هۆش و ئەحواڵی بەشەر لە مابەینی جەهل و فەنادا
بزانە ئەی سالیکی ڕێگەی حەقیقەت، کە ئەهلی جیهان لە حاند مەعریفە و دەرککردنی ئەسراری وجوود، بە چوار دەستە و مەنزڵگا دابەش دەبن. هەر یەک لەوان لە دەریای وجوددا مەلەوانێکە و بە گوێرەی تیشکی عەقڵ و بینایی دڵ، حوکمی بەسەردا دەدرێت.
مەنزڵی یەکەم: غەفلەت و بەهیمییەت
ئەم تاقمە ئەوانەن کە لە بەهەشتی نەزانیندا نیشتەجێن. تەکانی ئاماژە و بێداری نەگەیشتووەتە گوێی دڵیان، بۆیە ژیانیان تەنها لە بازنەی غەریزە و تێرکردنی نەفسدا دەسووڕێتەوە. ئەمانە بێبەشن لە پرسیارە گەورەکانی وەک: "بۆچی لێرەم؟" و "مەقسەد لەم ژینە چییە؟". گەرچی لە ئاسوودەییەکی سەرئەرزیدا دەژین، بەڵام ئەمە ئاسوودەیی و ڕەوتی ئاژەڵە، نەبوونی ژان و عەزاب لای ئەمانە نەک لەبەر گەیشتن بە یەقین، بەڵکوو لەبەر خەوتبوونی وشیارییانە.
مەنزڵی دووەم: برینی نیوەچڵ و دۆزەخی حەیرانی
ئەم مەنزڵە جێگەی هاواری نائومێدی و ئەشکەنجەی ڕۆحە، کە تێیدا مرۆڤ لە خەوی بەهیمییەت بێدار بووەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە کەناری ئارامی. عقووبەتی ئەمانە ئەوەیە کە دەزانن چیتر ئاژەڵ نین، بەڵام مانا و جەوهەری ئینسانییەتی خۆشیان نەدۆزیوەتەوە. ئەمانە لە جەنگێکی بەردەوامدان لەگەڵ نەفس و عەقڵ و ئارەزووەکانیاندا. لەبەر ئەوەی ڕێبەر و حەکیمێک شک نابەن دەستیان بگرێت، و لەبەر ئەوەی واقیعەکەی دەوروبەریان لە خۆیان نزمتر دەبینن، لە نامۆیی و تەنیاییەکی کوشندەدا دەمێننەوە؛ ئەمەش جەهەننەمی ڕاستەقینەی سەر زەوییە.
مەنزڵی سێیەم: مەستبوونی زانست و گێژاوی تێڕامان
ئەوانەن کە دەرگای زانستێکی زۆریان لێ کراوەتەوە، خاوەنی دەلیل و نەخشەی ڕێگەن، بەڵام گەورەیی و فرەوانیی مەعریفەت تووشی "مەستی و سەرسوڕمان"ی کردوون. ئەمانە لە نێوان عەرز و سەما، و لە مابەینی ئازاری دۆزینەوە و لەزەتی تێگەیشتندا دێن و دەچن. جاروبار لە خوێندنەوەی هێماکانی نەخشەکەدا تووشی سەرلێشێوان دەبن، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر ڕێگەی حەقن، هەمیشە دەگەڕێنەوە سەر شاڕێگەکە. ئەمانە لە ناوچەیەکی ئەمینتردا نیشتەجێن، چونکە تام و چێژی سەفەری ڕۆحییان چەشتووە.
مەنزڵی چوارەم: فەنابوون و لەزەتی جەمال
ئەمە مەنزڵگای کۆتایی و ئارامیی هەمیشەیییە. ئەوانەن کە تەنها نەخشەکەیان نەخوێندەوە، بەڵکوو خۆیان بوون بە ڕێگەکە. لەم مەنزڵەدا، "مەن لێی جیاواز نییە" و ناسنامەی کەسی لە دەریای مەعریفەتی ڕەهادا فەنا دەبێت. لەم قۆناغەدا تەمومژی گومان دەڕەوێتەوە و جێگەی خۆی بۆ یەقین و لەزەتی هەمیشەیی چۆڵ دەکات.
حەسڵەت و ئەنجام:
ڕێگەی مەعریفەت درێژ و پڕ لە کۆسپە، هەر تاقمێک لەم چوار کۆمەڵەیە لەو ڕوانگەیەوە کە بۆی دەرکەوتووە ڕاستگۆیە، بەڵام گەیشتن بە مەنزڵی کۆتایی (فەنا و ئیستقرار) بەخششی خوایی و هیممەتی بەرزی دەوێت، کە تەنها نسیبی کەمینەیەکی دەگمەن لە ئینسانەکان دەبێت.
#عنقاء
#تێڕامان
1 409
ئیمامی غەزالی چ دەڵێت دەربارەی ناوبانگ؟!
بزانە کە پلەوپایە لای مرۆڤ لە ماڵ و سامان خۆشەویستترە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ماڵ و سامان بە تەنها و بەبێ ناوەند مرۆڤ ناگەیەنێتە ئامانجەکانی، چونکە تەنها شتێکی ماددیی سنووردارە؛ بەڵام پلەوپایە و ناوبانگ سیفەتێکە لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگیر دەبێت، جا هەر کەسێک پشکی بەسەر دڵی خەڵکیدا هەبێت، دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر خۆیان و ماڵ و سامانیشیاندا و بۆ گوێڕایەڵیکردنی خۆی بەکاریان بهێنێت.
دەروونی مرۆڤەکان لەسەر حەزکردن بۆ کمال و بێخەوشیی بونیاد نراوە، ناوبانگ و پلەوپایەش وا لە مرۆڤ دەکات وێنای بکات کە گەیشتووەتە کمال، لە کاتێکدا ئەوە کەماڵێکی خەیاڵییە نەک ڕاستەقینە، بۆیە دڵەکان بە ناڕەحەتییەکی زۆر لێی جیا دەبنەوە. جا هەر کەسێک حەزی ناوبانگ و پلەوپایە بەسەر دڵیدا زاڵ بێت، تەواوی خەم و هۆشی دەبێتە ڕازیکردنی خەڵکی، و شەیدای خۆشەویستکردنی خۆی و ڕووپامایی دەبێت لەبەر خاتری ئەوان، ئەمەش ڕێک تۆوی دووڕوویی و سەرچاوەی گەندەڵییە.
بزانە ئەوەی لۆمەکراو و خراپە، 'هەوڵدان و گەڕانە' بەدوای ناوبانگدا، بەڵام ئەگەر ناوبانگەکە لەلایەن خودای گەورەوە بێت بەبێ ئەوەی بەندەکە خۆی ماندوو بکات و داوای بکات، ئەوە لۆمەکراو نییە، بەڵکو ترسی ڕاستەقینە لەسەر ئەو کەسەیە کە حەزی ناوبانگ دەیبزوێنێت، جا ئەگەر ئەم حەزە بەسەر دڵیدا زاڵ بوو، بەندەکە بەهۆیەوە تیا دەچێت.
#عنقاء
#وتەی_پێشەوایان
#الغزالي
1 409
بسم الله الرحمن الرحیم
ستافی پێگەی عنقاء پیرۆزبایەکی زۆر گەرم ئەکات لە هەموو مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی.
داواکارین لە خوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی دڵخۆشی هەموو لایەك و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ڕۆح و جەستەی شەکەت و ماندووی مسوڵمانان و جەژنێک بێت سەرانسەر لە تەبایی و دۆستایەی و گەرم و گوڕی.
ستافی ئەم پێگەیش داواکارن لە ئێوەی ئازیز لە کەمو کوڕی و کێشەکانمان ببورن و گەردنمان ئازا بکەن و دوعای خێرمان بۆ بکەن.
#عنقاء
#جەژن
1 409
لەواقیعدا ماددەگەراکان و ئەوانەی لێکدانەوەی ماددیان هەیە بۆ ژیان و گەردوون و ئەوەی تێیدایە، تەنها ئەوان کوێرن، هەرگیز ناتوانن بگەن بەبینینی جوانی حەقیقی شتەکانی دەوریان.
لەبەرئەوەی پەی نابەن بە جوانی حەقیقی تا ئەوەی بتوانن بیبینن، ناگەن بە ئاست و پلە باڵاکانی تێفکران و وردبوونەوە لە هۆکاری ڕووداوەکان کە ڕۆژانە بەرکەوتنیان لەگەڵیان دا هەیە بە وێنەی خۆی چۆن پێی وایە بوونی لە پێناوی هیچ ئامانجێک نیە و بۆ هیچ پیرۆزیەک دروست نەبووە، تەنها بەهۆی یاساکانی سروشتەوە ئەم هاتە بوون، لەعەدەمەوە و گەڕانەوە بۆ عەدەم لە بێمانایی دروست بوون و ژیان لە بێمانایی گەڕانەوە بۆ بێمانایی عەدەم، ئاواش هەموو ئەو ڕووداوانەی کە ڕوودەدەن یاساکانی سروشت کە بەشێکن لە دونیایی مادە دروستکاری ئەم ڕووداوانەن و هێمایەک نین بۆ هیچ پیرۆزیەک، بێ پەیامن و ئەسڵیان فەوزا و بێماناییە.
ئەم جیهانبینینە بۆ ژیان و گەردوون بێ ئامانجی لە ژیان و پەیوەستی تەواو دروست ئەکا بە فانیەوە، بێ گومان پەیوەستی بە فانیەوە پێچەوانەی فیتڕەتی مرۆڤە بەم جۆرە نەفس باجەکەی ئەدا بەوەی هەموو کات ناسەقامگیرە، ناگات بەو فەزیلەتەی بۆی دروست بووە و سەکینەت لەدەست ئەدا، حەقیقەت نادۆزێتەوە و لە نهێنێ و جوانی پشتی ڕووداوەکان بێ ئاگا دەبێت.
بەدیعوزەمان سەعید نەورسی زۆر جوان بینینی جوانی حەقیقیمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە بە نموونەی (پاشایەک کە قورئانێک بە جوانترین شێواز دەڕازێنێتەوە، پاشان دوو زانا بانگ ئەکات تا لە قورئانەکە بکۆڵنەوە، زانای یەکەم ڕوانگەیەکی مادیی هەیە پێی وایە مادەکە ئامانجەکەیە، بۆیە دەچێت لە خشڵەکانی دەکۆڵێتەوە، سەرنج ئەدا تا بزانێت ئەو بەردە بەنرخانەی تێیدا بەکارهاتوون چی جۆرێکن، بە پێچەوانە زانای دووەم کاتێک سەیری قورئانەکە دەکات دەسبەجێ ئەوە دێتە خەیاڵیەوە ئەمەی پێشی وتەی خودایە، بۆیە هێندە لەسەر ڕواڵەتی خشڵەکان ڕاناوەستێ و لە مانای ئایەتەکان دەکۆڵێتەوە). ئەم زانایە ئەچێ بۆ پلە باڵاکانی تێفکران و وردبوونەوە، بۆ دۆزینەوەی جوانی حەقیقی و گەیشتن بە "حەق"، بەرزبوونەوە و دوورکەوتنەوە لە دونیای فانی.
✍️ سرود بدرالدین
#عنقاء
#عەنقا
#ماددەگەرایی
1 409
بێگومان چێژ و بەختەوەری بۆ نەوەی ئادەم لە ناسینی خوای گەورەدایە. بزانە کە بەختەوەری و چێژ و ئاسوودەیی هەر شتێک بەپێی سروشتی خۆیەتی، سروشتی هەر شتێکیش ئەوەیە کە بۆی دروستکراوە؛ کەواتە چێژی چاو لە دیمەنە جوانەکاندایە، وە چێژی گوێ لە دەنگە خۆشەکاندایە، وە بە هەمان شێوە سەرجەم ئەندامەکانی تریش لەسەر ئەم سیفەتەن. وە چێژی دڵیش بەتایبەتی لە ناسینی خوای گەورەدایە چونکە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.
وە هەر شتێک کە نەوەی ئادەم نەیزانیبێت، کاتێک دەیزانێت دڵخۆش دەبێت پێی، وەک یاری شەترەنج، کاتێک فێری دەبێت دڵخۆش دەبێت پێی، تەنانەت ئەگەر لێشی قەدەغە بکرێت وازی لێ ناهێنێت و ئارامی لەسەری نامێنێت. بە هەمان شێوەش کاتێک دەگاتە ناسینی خوای گەورە (پاک و بێگەردی بۆی) و دڵخۆش دەبێت پێی، ئارامی نامێنێت بۆ بینین و دیداری؛ چونکە چێژی دڵ لە ناسیندایە.
وە چەندە ناسینەکە زیاتر بێت، چێژەکەش گەورەتر دەبێت. هەر بۆیە ئەگەر مرۆڤ وەزیرێک بناسێت دڵخۆش دەبێت، خۆ ئەگەر پاشاکە بناسێت ئەوا دڵخۆشییەکەی زۆر گەورەتر دەبێت، وە هیچ بوونەوەرێک لە خوای گەورە بەرز و شکۆدارتر نییە؛ چونکە ڕێز و شکۆی هەموو بوونەوەرێک بەهۆی ئەوەوەیە و لە ئەوەوەیە.
وەە هەموو سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانیش شوێنەواری دروستکراوەکانی ئەون؛ کەواتە هیچ ناسینێک لە ناسینی ئەو بەنرختر نییە، وە هیچ چێژێکیش لە چێژی ناسینی ئەو گەورەتر نییە، وە هیچ دیمەنێک لە دیمەنی ئامادەبوون لە بارەگای ئەو جوانتر نییە، وە هەموو چێژەکانی ئارەزووەکانی دنیا پەیوەستن بە نەفسەوە، و ئەوانیش بە مردن کۆتاییان دێت و پووچەڵ دەبنەوە.
بەڵام چێژی ناسینی پەروەردگار پەیوەستە بە دڵەوە، بۆیە بە مردن کۆتایی نایەت؛ چونکە دڵ بە مردن لەناو ناچێت، بەڵکو چێژەکەی زیاتر دەبێت و ڕووناکییەکەی گەورەتر دەبێت؛ لەبەر ئەوەی لە تاریکییەوە دەرچووە بۆ ڕووناکی.
غەزالی - کیمیای بەختەوەری (كيمياء السعادة
#عەنقا
#عنقاء
#وتەی_عاریفان
#وتەی_پێشەوایان
#الغزالي
1 409
ئەی کوڕەکەم هیچ شتێك لە دیاری و بەخشینی دەسەڵاتداران قبوڵ مەکە تەنانەت گەر زانیت لە ماڵی حەڵاڵیشە، چونکە تەماح کردن لێیان ئایین و دینداری تێکدەدات.
الغزالي - أیها الولد
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
