fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

رفتن به کانال در Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

نمایش بیشتر
1 407
مشترکین
-124 ساعت
-47 روز
+630 روز
آرشیو پست ها
مرۆڤی مۆدێرن باوەڕی وایە کە مێژوو بەردەوام بەرەو پێشکەوتن دەڕوات و شارستانیەتی نوێتر هەمیشە لە کۆنەکەی باشترە، ئەم تێگەیشتنەی
مرۆڤی مۆدێرن باوەڕی وایە کە مێژوو بەردەوام بەرەو پێشکەوتن دەڕوات و شارستانیەتی نوێتر هەمیشە لە کۆنەکەی باشترە، ئەم تێگەیشتنەی پێشکەوتنی ماددی و تەکنەلۆژی بە پێشکەوتنی خودی مرۆڤ دەزانێت. لە ڕوانگەی ئیڤۆلاوە، تێپەڕینی کات هەمیشە بە مانای بەرزبوونەوەی مرۆڤ نییە؛ چونکە شارستانیەتێک دەتوانێت لە زانست، تەکنەلۆژیا و ئابووریدا گەشە بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا لە عەقڵ، ئەخلاق و مەعنەویتدا دابەزێت. بۆیە پێوەری شکۆی شارستانیەت تەنها ئەوە نییە چەندە پێشکەوتووە، بەڵکو ئەوەشە چەندە توانیویەتی بنەما پیرۆزەکان بپارێزێت. یولیەس ئیڤۆلا #عەنقا #عنقاء #ئیڤۆلا #تێڕامان

بانگەشەی فێمینیستی کاتێک بووە پێوەر، توانی بەئاسانی ژنان لە سروشتی ڕەسەنی خۆیان دوور بخاتەوە، بێ ئەوەی بتوانێت هیچ ڕزگارییەکی
بانگەشەی فێمینیستی کاتێک بووە پێوەر، توانی بەئاسانی ژنان لە سروشتی ڕەسەنی خۆیان دوور بخاتەوە، بێ ئەوەی بتوانێت هیچ ڕزگارییەکی حەقیقییان پێ ببەخشێت. لە سایەی ئەم ئایدیۆلۆژیایەدا، خوێندن، کارکردن و پێگەی دەرەکی و چوونە ناو پەیوەندی خۆشەویستی و تێکەڵاوی بۆناسینی ڕەگەزی بەرامبەرکرانە ئامانجی سەرەکیی کچان، لە بەرامبەردا پرۆسەی هاوسەرگیری خرایە پەراوێز و پاشکۆوە هەر شتێکش بخرێتە پەراوێزەوە، سروشتییە کە لە گرنگیپێدان و ئامادەکاری بێ بەش دەبێت، مرۆڤ تەنها کاتێک لە ژیاندا دەبێتە خاوەنی سەرکەوتنی ڕاستەقینە، کە چەقی سەرنجی لەسەر ئەرکە ڕەسەنەکەی خۆی بێت،چونکە چوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری بەبێ باوەڕبوون لەگەڵ بنەما بنەڕەتییەکانیدا، بێگومان گورزێکی کوشندە لە خودی خێزان و بنەما کۆمەڵایەتییەکان دەدات.

زیانەکانی سەرمایەداری بۆ تاکی ڕۆژهەڵاتی #عنقاء #عەنقا #مۆدێرنە #سەرمایەداری #ماددەگەراتی

photo content

📜 عبيد کوڕی عمير - ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرموویەتی: “دونیا لەلای خودا هێندە کەمبایەخە، دەیدات بەو کەسەی خۆشی دەوێت و بەو کەسەیشی کە خۆشی ناوێت بەڵام ئیمان نابەخشێت بە هەموو کەسێک تەنیا بەو کەسەی دەبەخشێت کە خۆشی دەوێت.” ✏️حلیة الأولیاء [ ٣ / ٢٧٠ ] القشيري #عنقاء #عەنقا #زوهد #عیرفان #القشیري

ڤیستڤاڵ و بۆنە و پێشانگاکان دەسەڵات چۆن بەهۆیانەوە کۆمەڵگە لەپرسەسەرەکییەکان خاڵی دەکاتەوە کاتێک سیستەمی حوکمڕانی لە پەروەردە
ڤیستڤاڵ و بۆنە و پێشانگاکان دەسەڵات چۆن بەهۆیانەوە کۆمەڵگە لەپرسەسەرەکییەکان خاڵی دەکاتەوە کاتێک سیستەمی حوکمڕانی لە پەروەردە، ئاسایش، دادپەروەری و بەڕێوەبردنی ژیاندا شکستی دەهێنێت، پەیوەندیی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگە تووشی قەیرانێکی بنەڕەتی دەبێت. لەم ساتەدا، مەترسیی سەرەکی بۆ دەسەڵات تەنها تووڕەیی جەماوەر نییە، بەڵکو ئەو کاتەیە کە تووڕەیی دەگۆڕێت بۆ هۆشیاری، هۆشیاری دەگاتە ڕێکخستن و ڕێکخستن دەبێتە هێزێکی ڕاستەقینە بۆ گۆڕانکاری. بۆیە، دەسەڵاتی قەیراناوی هەمیشە پێویستی بە سەرکوتی ڕاستەوخۆ نییەزۆرجار بەسە ژینگەیەک دروست بکات کە تێیدا مرۆڤ، سەرەڕای ناسینی شکستی سیستەم، باوەڕی بە توانای خۆی بۆ گۆڕینی نەماوە. مرۆڤ لە واقیع بێزارە، بەڵام لە گۆڕینی بێ هیوایە، لە دەسەڵات ناڕازییە، بەڵام لە کرداردا بێهزە ئەوەی پێشتر دەبوو ببێتە هۆی بەرخۆدان، دەگۆڕێت بۆ ماندووبوون، گاڵتەجاڕی، سەرگەرمی و قبوڵکردنی دۆخی ئێستا. مرۆڤ هێشتا قسە دەکات، ڕەخنە دەگرێت و تووڕە دەبێت، بەڵام پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوە و کردار لەناویدا لاواز دەبێت. بەو شێوەیە، دەسەڵات بەبێ ئەوەی هەموو دەنگێک خامۆش بکات، دەتوانێت کاریگەریی دەنگەکان لەناو ببات. یەکێک لە ئامرازەکانی ئەم میکانیزمە، کۆنترۆڵکردنی سەرنج و بەفیڕۆدانی کاتی مرۆڤە.فێستیڤاڵ، پێشانگای کتێب، نمایشگای تەکنەلۆژیا و بۆنە گشتییەکان بە خۆیان نە هۆکاری دواخستنی کۆمەڵگەن و نە بەڵگەی فریودان، بەڵکو کێشەکەئەوەیە بوون بەبەدیلی پرسەکان مرۆڤ کاتێک لەنێو سیستەمێکی گەندەڵدایە ئەم ڤیستیڤاڵ و بۆنانە بۆی نابنە چارەسەر بەڵکو دەبن بەبەشێک لە قەیرانەکە چونکە لەرووکەشدا وادەردەکەوێ کۆمەلگەو دەسەلات سەلامەتن، مەلایەک پرۆفرۆشی کتێبی ئاینی بۆ تێگەیشتن لەدین ڕاڤە دەکا یان بۆسەلامەتی دینی خەڵک یان زۆری خوێنەر بەهۆشیاری دادەنرێ !لەحەقیقەتدا پێوانەکردن بە زۆریەتی ئاماژەیە بۆجەهل، پرۆفرۆشی کتێبك بۆ بەهێزی و بەسوود ماناکردنی کارەساتێکی تری فەزای بەناو خوێنەرو نوسەرانە،لەڕاستیدا مرۆڤی نوێ دەست بۆهەموو شتێک دەبات ، ناکرێ بکرێتە پێوەری مەعریفی و عەقڵ ساغی ،خۆشگوزەرانی دەبێ بزانین ئامرازەکانی زانیاری نەبن مرۆڤێکی کەڕ و ڵالە نەتوانای بیستنی هەیە وەک گوێرایەلی نەتوانای قسەکردنی هەیە وەک ژیری خاڵێکی تری ئەو میکانزمە لەبۆنەو ڤیستڤاڵەکان بەشداری فراوانی ژنانە بەتایبەت کاتێک دەسەڵات لەقەیرانی سیاسی گەورەدایە ئەم جۆرە لەپێشخستن و دەرخستنەی ژنان لەبۆنەکان ئەمە جگەلەوەی ژنان وەک سرووشت کەمتر درک بەقەیران دەکەن و بەرپرسیارەتی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتمانی بەبەراورد بەپیاوان کەمتر لەئەستۆدەگرن،بۆیە ئامادەیی زۆرتریان تێدایە بۆبەشداری و لەخۆگرتنی شتی تافهو ڕووکەش،هەروەها جۆرێک لەململانێ و خێزانی درووست دەکا لەناوخێزانە بەشدارنەبووەکان لەبڕی ئەوەی خێزان بیر لەپەرەردەی منداڵ و داهاتووی منداڵ بکاتەوە بەم میکانزمە خێزان تەنها رۆلی ئەکتەرێکی بێ کێشە دەبینێ !لەحەقیقەتدا ئەوە هەرگیز بەشدرای پێکردنی ژنان نییە لەکایەکان بەڵکو تەنها لەناوبردنی سرووشت و پێگەیانە بۆکاڵایەکی بازرگانی و کارەکتەرێکی پیشەیی کەبۆ خەرجی ژیانی دەبێ بەرووی پیاوی بێگانە هاواربکاو پێ بکەنێ و خۆی بڕازێنتەوە ژنێک بێ هیچ تایبەت مەندییەکی ئاینی و خێزانی لەڤیستڤاڵەکاندا مایەی بەزەییە. #عنقاء #عەنقا #بۆنە_و_ئاهەنگ #حوکمڕانی #تێکەڵاوی

رۆژئاوا داگیرکاری ژیان و خاک و سامان ئەندازیاری تاڵان و لەناوبردن و قڕکردن بەهەموو ئامرازێک کە ڕەوایەتی نیە بەڵام بۆتێربوونی
رۆژئاوا داگیرکاری ژیان و خاک و سامان ئەندازیاری تاڵان و لەناوبردن و قڕکردن بەهەموو ئامرازێک کە ڕەوایەتی نیە بەڵام بۆتێربوونی ئەوان هەموو ئامرازەکان ڕەوان ،باسەیرێکی مێژووێکی کورتیان بکەین بزانین لەهەگبەی ئینسانیان چ وێرانەیەکیان بەجێهێشتووە لە هیندستان، بەریتانیا لە ساڵی ١٧٦٥ەوە کۆنترۆڵی داهاتی باجی بەنگالی کرد و دواتر ئەو سیستەمەی بەسەر ناوچەکانی دیکەدا بڵاو کردەوە. داهاتی هیندستان بۆ کڕینی کاڵا و گواستنەوەی سامان بۆ بەریتانیا بەکاردەهێنرا. دادابهای نائۆرۆجی، کە یەکێک بوو لە یەکەم ڕەخنەگرانی دەسەڵاتی بەریتانیا، لە کتێبی Poverty and Un British Rule in India دا ئەم پرۆسەیەی بە دەرچوونی سامان ناودەبات. ڕۆمێش چەندەر داتیش لە کتێبی The Economic History of India دا کاریگەریی باج و سیاسەتە ئابوورییەکانی بەریتانیا لەسەر کشتوکاڵ و ژیانی خەڵکی باس کردووە. ئوتسا پاتنایک لە توێژینەوەکان هەوڵی داوە قەبارەی ئەو سامانە حساب بکات کە لە هیندستانەوە بۆ بەریتانیا گوازراوەتەوە بەپێی حیسابەکانی ئەو ژمارەکە دەتوانێت بە نرخی ئەمڕۆ بگاتە دەیان تریلیۆن دۆلار.بەڵام ئەم خەمڵاندنە نابێ وەک ژمارەی کۆتای وەرگرین ، بەڵام دەزانین بۆخزمەتی ئینگلیزبوو کاریگەریی ئەم سیاسەتانە تەنها لەسەر ئابووری نەبوو. هەناردەکردنی دانەوێڵە و ڕێکخستنی خۆراک بۆ پێداویستییەکانی جەنگ، بارودۆخی خەڵکی خراپتر کرد. برسییەتیی بەنگال لە ساڵی ١٩٤٣ نموونەیەی ئاشکراو حاشاهەڵنەگرە توێژینەوەکانی مێژوونووسەکان و بەڵگە ئارشیفییەکان نیشان دەدەن کە سیاسەتەکانی بەریتانیا کارەساتی مرۆیی زۆر گەورەیان بەجێهێشت. باسەیرێکی مێژووی وڵاتێکی تری بەناو شارستانی بکەین کە بەناوڕۆشنبیرەکان لەم دواییە بەهۆی خۆپیشاندانەکان ببوون بەپارێزەریان، لە ڤێتنام، فەرەنسا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا کۆنترۆڵی هیندۆچینای کرد. کانزا، لاستیک و برنج لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئەو ناوچەیە بوون کە فەرەنسا سوودی لێ وەردەگرت. لەگەڵ ئەوەشدا، خەڵک باجی زۆریان لێ وەردەگیرا مارلین یانگ لە کتێبی The Vietnam Wars 1945 to 1990 دا پەیوەندیی نێوان کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی و جەنگەکانی دواتری ڤێتنام ڕوون دەکاتەوە. جەنگی ڤێتنام دواتر بووە بەشێک لە جەنگی سارد و ملیۆنان کەس، بە تایبەتی مەدەنییەکان، گیانیان لەدەستدا. نیک تێرس لە کتێبی Kill Anything That Moves دا زیاتر سەرنجی خستووەتە سەر کاریگەریی بۆردومان و جەنگ لەسەر خەڵکی ئاسایی. ژمارەی قوربانییەکان لە سەرچاوەکاندا جیاوازە، بەڵام لەسەر ئەوە کۆکن کە خەڵکی مەدەنی قوربانی پلەیەک بوون. چین لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧ تا ١٩٤٥ بەشێکی زۆری لەلایەن ژاپۆنەوە داگیر کرا. کۆمەڵکوژیی نانجینگ، بۆردومان، برسییەتی و تێکدانی کشتوکاڵ لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەو قۆناغەن. ڕانا میتەر لە کتێبی Forgotten Ally China’s World War Two 1937 to 1945 دا باس لەوە دەکات کە چین چۆن لە جەنگی دووەمی جیهاندا زیانی بەرکەوتووەلە هەمان کاتدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. لە ئەفریقا، کۆنفڕانسی بەرلین لە ساڵانی ١٨٨٤ و ١٨٨٥ ڕێگای بۆ دابەشکردنی کیشوەرەکە لەلایەن دەسەڵاتە ئەوروپییەکان خۆش کرد، بەبێ بەشداریی دانیشتووانی ڕەسەن. تۆماس پەکینگەم لە کتێبی The Scramble for Africa دا ئەو پێشبڕکێیەی نێوان دەسەڵاتە ئەوروپییەکان و هۆکارە ئابووری و سیاسییەکانی ڕوون کردۆتەوە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی شا لیۆپۆڵدی دووەمی بەلجیکادا، خەڵکی کۆنگۆ ڕووبەڕووی کارکردنی زۆرەملێ بوونەوە بۆ کۆکردنەوەی لاستیک. ئەم سیستەمە ئیستغلالکارە هاوڕێی ئەشکەنجەی سەختە بوو کوشتن و بەکۆمەڵ بڕینەوەی دەستی تاوانباران لەدیارترین جۆرەکانی سزادان بوون وەک مێژوونووس ئەدەم هۆچشیڵد لە کتێبی (King Leopold’s Ghost)دا بە بەڵگەنامەوە تۆماری کردووە ، بەمەش ژمارەی دانیشتوانی کۆنگۆ زۆر کەم بۆوە #عنقاء #عەنقا #داگیرکاری #مێژوو #ئیمپریالیزمی_ڕۆژئاوایی

ئەگەر ڕۆژێک سەرکەوتوو بوویت لە گوێگرتن لە دانیشتنێکی ژنانەدا، ئەوەی تووشی شۆکت دەکات قسەزۆرەکانیان نییە بەڵکو ئەو بێناوەڕۆکیی
ئەگەر ڕۆژێک سەرکەوتوو بوویت لە گوێگرتن لە دانیشتنێکی ژنانەدا، ئەوەی تووشی شۆکت دەکات قسەزۆرەکانیان نییە بەڵکو ئەو بێناوەڕۆکییە ڕه‌هایەیە کە مرۆڤ تووشی بێهیوایی دەکات.  قسەکانیان هیچ چەشنە قووڵاییەکی فکری یان وخودیان نییە، بەڵکو تەواوی جیهانبینی و تەوەری قسەکانیان لە بازنەیەکی تەسکی ڕوکەشدا دەسووڕێتەوە، لەوانە: مۆدە، جوانکاری، ڕێگاکانی قەڵەوبوون و دابەزاندنی کێش، باسکردنی ئابڕووچوون، لەگەڵ چۆنیەتی چەوساندنەوە و بەکارهێنانی هاوسەرەکانیان.

ئافرەت بوونەوەرێکی غەریزییە کە وەک ئەرستۆ دەڵێت نزیکە لە(وێنا)وە نەک(هەیولا). ئەگەر بێتو جڵەو نەکرێ لە لایەن پیاوەوە ئەوە هەم
ئافرەت بوونەوەرێکی غەریزییە کە وەک ئەرستۆ دەڵێت نزیکە لە(وێنا)وە نەک(هەیولا). ئەگەر بێتو جڵەو نەکرێ لە لایەن پیاوەوە ئەوە هەموو جیهان بە غەریزەی بەردەوام گۆڕاوی خۆی دەپێوێت، بۆی بگونجێت کێشەیەکی دەرونی خۆی دەکات بە کێشەی سەرەکی هەموو جیهان. ئەم کتێبانە نمونەیەکن لە کتێبەکانی«نەوال سەعداوی»، گەورە پێشڕەوی فیمینیست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەم کتێبانەدا دەردەکەوێت کە ئەم مرۆڤە چەندە گرێی دەرونی هەبووە و لە چ بوارێکدا ئەو گرێیە چڕ بۆتەوە. #فیمینیست #عنقاء #عەنقا

لەوێ ماڵەکەیان ڕوخاندین و لێرە ژوورێکیان پێداین. زۆریک لەوانەی کاریگەرن بە ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی، پێیان وایە کە ڕۆژئاوا دەرگای
لەوێ ماڵەکەیان ڕوخاندین و لێرە ژوورێکیان پێداین. زۆریک لەوانەی کاریگەرن بە ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی، پێیان وایە کە ڕۆژئاوا دەرگای بۆ لێقەوماوانی جیهان کردۆتەوە و لە نەهامەتی و چەرمەسەری ڕزگاری کردوون! بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە چەواشەکارییەکی گەورەی سەدە تاریکەکانی نوێی جیهانە. دەتوانین بڵێین: ڕۆژئاوا هات و تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ئەفریقا و هەردوو کیشوەرەکەی ئەمریکای کرد بە کێڵگە و خەڵکەکەشی کردن بە کۆیلە تیایدا و خێر و بێری وڵاتەکانی خۆیانی پێ دەچنین و هێنایەوە بۆ ئەوروپا جا چ لە کیشوەری ئەوروپا چ لە کیشوەری ئەمریکا کە لە پاش لەناوبردنی زیاد لە 100 ملیۆن هندی سور، کرا بە کیشوەرێکی دیکەی سپی پێستی ئەوروپا و لە پەڕاوێزی بەرەوپێشچونی پڕۆژەی ژیاری مۆدێرنەدا وەک کەرەستەیەکی ناچاری بەکاربراوی دەستی ئوبەرمان کە خێر و خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەوێت لە ژێر سایەی ئەو ئازادییەی کە کەس نازانێت سنورەکەی لە کوێوە و چۆن دیاری دەکرێت باسی لێوە دەکرێت، نەک وەک تاوانێکی جەنگی و دژ بە مرۆڤایەتی!. هیچ کات ئەوروپا دەرگای بۆ هیچ کەسێک نەکردۆتەوە مەگەر بە مەبەستی سود نەبێت. ڕۆژئاوا کاتێک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیان داگیر کرد و دەسەڵاتی گەندەڵیان تیادا چەسپاند و خێر و بێریان برد، ئیدی خەڵکی هەژار کەوتن، بەمەش دوو ڕێگەیان لەبەردەمدا بوو، یا دەبوو وڵات وێران بکەن و دەست بدەنە چەک و براکانی خۆیان کوشتار بکەن(کە لە زۆرێک لە وڵاتەکاندا ڕویدا) یاخود دەبوو بڕۆن بۆ وڵاتانی داگیرکەرەکەیان و لەوێ سەروەتە دزراوەکەیان بە چکەچکە بگەڕێننەوە لە ڕێگەی خزمەتکردنی وڵاتی داگیرکەر. بۆیە ڕۆژئاواییەکان، ئەو ڕێگەیەیان کردەوە تاوەکو لەو ڕێیەوە دوو ئامانج کە یەکێکیان فیکرییە و ئەوی دی سیاسی بپێکن. یەکەم ئامانج ئەوە بوو کە بە هاتنی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەوروپا، ئەوان دەتوانن کاریگەری لەسەر فیکر و تێڕوانینیان بۆ جیهان دروست بکەن و بیکەن بە تاکێکی هاوبیری خۆیان(جا ئەگەر خۆشیان نەبوون، ئەوا منداڵەکانیان هەر دەبن). دووەم ئامانج ئەوە بوو کە دەرچەیەک بۆ دەرپەڕینی ڕقی قەتیس بوو بکەنەوە، تا بەهانەی کڵپەی بەربەرەکانی ناخی تاکەکانی وڵاتی داگیرکراو نەبێت، بەمەش ئاسانتر کۆنتڕۆڵ دەکرێن، چونکە ئەگەر بێتو ڕێیان نەدایە بە هاتنە دەرەوەی ئەو خەڵکە ئەوا ئەوان ناچار دەبوون کە دژی ئیستیعمار و بەکرێگیراوانی ئیستیعمار بجەنگن، بەمەش ئیستیعمار لەناودەچو. ئەوان بە فڕۆکە جەنگییەکانیان وڵاتانی وەک ڤێتنام و ئەفغانستان و عێراق و یەمەن و سوریا و لیبیایان وێران کرد، لە ڕابردووشدا وڵاتانی ئەفریقا بە هەمان شێوە بوون بە قوربانی بە کۆیلەکردنی بەکۆمەڵ و ڕاگواستن و دەربەدەر کردنیان، لەوێ ماڵەکانیان ڕووخاندن و سەروەتەکەیان دزین، پاشان ڕێیان کردەوە بێن بۆلای خۆیان تا ژوورێک و دوو ژەم نانیان پێ بدەن!. ئەمە ڕاستی بابەتەکەیە، لێرەدا داتا لەسەر ئەم قسانە دانانێم، چونکە زۆر بە سادەیی بە بەدوا گەڕانێکی ئاسایی بۆ بابەتی ئیستیعمار و کوشتنی خەڵکی لەلایەن ئەوروپی و ئەمریکییەکان و دزین و بە کۆیلەکردنی خەڵکی ئەفریقا لە سەدەی شازدە تا سەدەی بیست و دزینی سەروەت و سامانی هەرسێ کیشوەری ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا، دەتوانیت هەموو داتاکان بەدەست بهێنیت، بۆ ئەوەش هەوڵدەدەین ئەو ئەرکە لەسەرتان کەم بکەینەوە و بە پۆستێک لە داهاتودا داتاکانیش دەخەینە ڕوو. #عەنقا #عنقاء #تێڕامان #پەنابەرانی_ئەوروپا

"کاتێک دەبنە براوەی جامی جیهانی دەڵێن فەڕەنسیە بەڵام کاتێک ئاژاوەگێڕی ڕوودەدات دەڵێن پەنابەرە." #عەنقا #عنقاء #پەنابەرانی_ئەو
"کاتێک دەبنە براوەی جامی جیهانی دەڵێن فەڕەنسیە بەڵام کاتێک ئاژاوەگێڕی ڕوودەدات دەڵێن پەنابەرە." #عەنقا #عنقاء #پەنابەرانی_ئەوروپا

مۆزەخانەی کەللە-سەری مرۆڤ ئەم مۆزەخانەیە 18 هەزار کەللە-سەر لەخۆدەگرێت، کە لە سەردەمی ئیستیعمار، لە جەزائیر کۆکراونەتەوە. شوێ
مۆزەخانەی کەللە-سەری مرۆڤ ئەم مۆزەخانەیە 18 هەزار کەللە-سەر لەخۆدەگرێت، کە لە سەردەمی ئیستیعمار، لە جەزائیر کۆکراونەتەوە. شوێنەکەی دەکەوێتە ژێر باڵەخانەی کۆشکی شایۆ. لە ساڵی 1937 دامەزرێنراوە. #پەنابەرانی_ئەوروپا #عنقاء #عەنقا

پێش سەدەی 16 هیچ سپی پێستێک لە هەر دوو کیشوەرەکەی ئەمریکا بوونی نەبووە، کۆچی ئەوروپییەکانیش بە لێشاو بۆ ئەو وڵاتە لە دوای سەد
پێش سەدەی 16 هیچ سپی پێستێک لە هەر دوو کیشوەرەکەی ئەمریکا بوونی نەبووە، کۆچی ئەوروپییەکانیش بە لێشاو بۆ ئەو وڵاتە لە دوای سەدەی 18ەوە دەستی پێ کرد. بە مانایەکی دیکەی سەردەمی مۆدێرن، ئەوەی لەو کیشورەدایە و سپی پێستە بە پەنابەر هەژمار دەکرێت. وێنەکەش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە، کتێک لە ئەوروپاوە خەڵک بە لێشاو کۆچی دەکرد بۆ ئەمریکا و بە شوێن ژیانێکی باشتردا دەگەڕا، ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی خەڵکی ڕەسەنی ئەوروپی لە ئەوروپا. هاوکات لەگەڵ هەڵگیرسانی هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەم، ئەوروپا کەوتە ئەزمەی نەمانی دەستی کار لە وڵاتدا، بە نمونە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە %46 پیاوەکانی لەدەستدا، بۆیە ئافرەتان ناچار بوون کار بکەن بۆ بژێوی و دەستکەوتن و تەنانەت لەشفرۆشی بکەن لە پێناو بەدەستهێنانی ئەمان. لە لایەکی دی ئەمریکا بە وەرگرتنی پەنابەر لە هەموو جیهانەوە، ڕۆژ بەڕۆژ ئابوری لە هەڵکشاندا بوو، بەو هۆیەوە بوو بە گەورەترین زلهێزی جیهان، لێرەوە ئەوروپا هەمان بڕیاری ئەمریکای دا و دەستی کرد بە کردنەوەی دەرگاکانی بۆ وەرگرتنی پەنابەر لە وڵاتانی جیهان، لە پێناو زیادکردنی دەستی کار لە وڵاتەکانیدا، نەک لە چاکە و پیاوەتی و درێژکردنی دەستی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی ڕۆژهەڵات، کە ئەمەش بابەتێکی دیکەیە و ڕوە تاریکەکەی باس دەکەین لە کاتی خۆیدا. #عەنقا #عنقاء #تێڕامان #پەنابەرانی_ئەوروپا

سەردەمی«تیرۆر» لە دوای شۆڕشی فەڕەنسی لە ئەیلولی ساڵی 1793 تا تەموزی 1794 لە مێژووی فەڕەنسیدا بە سەردەمی تیرۆر ناو دەبرێت، کە لە لایەن شۆڕشگێڕانی(ئازادی خواز)ی فەڕەنساوە زیاتر لە 17 هەزار کەس لەڕێگەی گالۆتین(المقصلە)ەو سەریان لێکرایەوە و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سەر شەقامەکاندا پڕۆسەی سەرپەڕاندن ئەنجام دەدرا!. لەم سەردەمەدا هێشتا هیچ پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی ڕوی نەکردبووە فەڕانسا، ناپلیۆنیش یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە ڕیزی سوپای شۆڕشگێڕە(ئازادیخواز)ەکاندا بوو!. جەنگی سەد ساڵە و یەکەم و دووهەمی جیهانی پەنابەران و ڕۆژهەڵاتییەکان هەڵیان نەگیرساند، ئەوەی دەیبینیت حەقیقەتی ڕۆژئاوایە، بەڵام لە کاتی خۆیدا دەردەکەوێت. #تێڕامان

اليس فيكم رجل رشيد؟ گەنجانی خۆپیشاندەری پاریس کەوتونەتە بڕینی دوکانەکانی شارەکە و تاڵانکردن و تێکدانی، هیچ کەسێکیش ناتوانێت ب
اليس فيكم رجل رشيد؟ گەنجانی خۆپیشاندەری پاریس کەوتونەتە بڕینی دوکانەکانی شارەکە و تاڵانکردن و تێکدانی، هیچ کەسێکیش ناتوانێت بیانوەستێنێت، ئەمانە پەروەردەی سیستمی خوێندنی مۆدێرنن، هیچ تاکێکیان تیا نییە کەمتر لە دە ساڵ لەو سیستمەدا خوێندبێتی، هەموییان هەڵگری ناسنامەی فەڕەنسین، ئەگەر چی بەشێکیان لە دایک و باوکێکی بیانی و پەنابەر لەدایک بوو بن، بەڵام خۆیان لە ناو ئەو سیستمەدا پەروەردە بوون. ئەمە جاری یەکەم نییە لە فەڕەنەسا و ڕۆژئاوا، ئەم بابەتە ڕوبدات، بەڵکو زۆربەی خۆپیشاندانی گەنجان بەو عاقارەدا دەڕوات، چونکە هەموو ترسێکیان لە سزا و هەموو جۆرێکی ویجدانی ناخ و هەستی بەرپرسیارێتی لەناو براوە، وەک دۆستۆڤسکی دەڵێت: ئەگەر خوا نەبوو هەموو شتێک دروستە. وەک وەبیرهێنانەوەیەک، کێشەی حکومەتی فەڕەنسی ماوەیەک پێش ئیستە بابەتی لەچکی ئافرەت بوو کە لە خوێندنگە و بنکەکانی حکومەتدا قەدەغە کرا!. پێسویستە تۆ بزانیت کە هاێنانە دەرەوەی خوێندن لە پەرستگاکان و جیاکردنەوەی لە ڕوحانییەت و بە گشتی کردنی، جگە ساختەچی و فێڵباز و مرۆڤانێکی ئیستیغلالی و چەقاوەسوی بێ گوێ هیچی دیکە دروست ناکات، ئەو زانستە بێ گیانە کە ئەوان فێری دەبن. #عنقاء #عەنقا #تێڕامان

هەرکەسێک بەوەی هەیەتی ڕازی نەبێت، هەرگیز بەوەش ڕازی نابێت کە هیوای بەدەستهێنانی بۆ دەخوازێت.
هەرکەسێک بەوەی هەیەتی ڕازی نەبێت، هەرگیز بەوەش ڕازی نابێت کە هیوای بەدەستهێنانی بۆ دەخوازێت.

گەنجێکی تورکی 24 ساڵ هەستا بە کوشتنی کچێکی 18 ساڵ بەڵام کاردانەوەی کۆمەڵگە لەبەرامبەری زۆر جیاوازبوو. لە دوای ئەوەی ئەم گەنجە
گەنجێکی تورکی 24 ساڵ هەستا بە کوشتنی کچێکی 18 ساڵ بەڵام کاردانەوەی کۆمەڵگە لەبەرامبەری زۆر جیاوازبوو. لە دوای ئەوەی ئەم گەنجە تاوانبارە ناوبانگی بە ناو میدیاکاندا بڵاوبووەوە شاڵاوێکی گەورەی کچانی هەرزەکار هەستان بە فۆڵۆوکردنی ئەم گەنجە تاوانبارە تورکە و زیادبوونی فۆڵۆوەرسەکانی بۆ چەند هێندەی پێشووتر و دەربڕینی ڕازیبوون و سەرسامبوونی کچانی گەنج بۆ ئەم تاوانبارە بەهۆی سەرنجڕاکێشی و قۆزی و دەرکەوتنی بەشێوەیەکی بکوژانەی هاوشێوەی فیلمە بیانییەکان، ئارەزوو و غەریزەی مێینەیان جووڵاند و نەک هەر تاوانەکە لەبیرکرا بەڵکو تاوانبار وەک پاڵەوانێک نیشاندرا، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیە مێژوویەیە کە باوباپیرانمان بەڕاستی سروشتی مێینەیان ناسیووە و لە ڕێگەی کۆمەڵێک کۆت و بەندی عەقڵەیەوە ئەم ڕەگەزەیان کۆنتڕۆڵ کردبوو هەر بۆیە ئەگەر ئازادی بێ سنور بدرێت بە مێ ئەوا ئەم غەریزە کوێرانەی وای لێدەکات کە بکوژ بە پاڵەوان ببینێت. #عنقاء #عەنقا #مۆدێرنە #هەست_و_سۆز

نیشانەی خۆشویستنی خودا ئەوەیە کە شوێن حەز و ڕەفتارەکانی خۆشەویستەکەی (پەیامبەر) بکەوێت، لە ڕەوشت، کات، فەرمان و نەریتەکانیدا. ذو النون المصري #عنقاء #عەنقا #توراسی_عیرفانی

ئەگەر مرۆڤ بە سەروەت و سامانەکەی سەرسام ببێت و شانازی پێوە بکات، شایەنی ستایش نییە تاوەکو فێرنەبێت چۆن بەکاری بهێنێت. سوکرات #عنقاء #عەنقا #فەلسەفە

دەمارگیری کوێرانە بۆ نیشتیمان بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە وێران ئەکات، چونکە وا لە مرۆڤ ئەکات باوەڕ بەوە بکات کە هەمیشە وڵاتەکەی خ
دەمارگیری کوێرانە بۆ نیشتیمان بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە وێران ئەکات، چونکە وا لە مرۆڤ ئەکات باوەڕ بەوە بکات کە هەمیشە وڵاتەکەی خۆی لەسەر حەقە تەنانەت ئەگەر ستەمکاریش بێت بێرتراند ڕەسڵ #وتە #عنقاء