باڵامبـــۆ | Balambo
Open in Telegram
کەناڵی باڵامبۆ : کەناڵێکە گرینگی بە هەواڵ و لایەنی هزری موسوڵمانان بەگشتی دەدات، وە ئامانجی سەرەکی لەم کەناڵە هۆشیارکردنەوەی موسوڵمانانە، و هەوڵدانە بۆ یەکڕێزیان، و هەڵسانەوەیانە. هۆشیاری - یەکڕێزی - هەڵسانەوە بۆ پەیوەندی کردن: t.me/Muslimahm4d
Show more2 125
Subscribers
+124 hours
-117 days
-1730 days
Posts Archive
2 125
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە (کۆشکی گەل) لە دیمەشقەوە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی راگەیاند
2 125
🔻ئامادەبوونی مەزلوم عەبدی بە جلوبەرگی کوردییەوە لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی قامیشلۆ و وتارەکەی سەبارەت بە بچووککردنەوەی داواکارییەکانی بۆ پەروەردەی زمان و گەرەنتی دەستوری سەرکەوتن نییە، بەڵکو پەردەی کۆتایی شکستێکی حیسابکراو بۆ پڕۆژەی "هەسەدە" و هێمای پاشەکشەی بنەڕەتی و کارەساتی وەهمێکی سیاسییە.
ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی یەکخستنی دامودەزگا سەربازی و ئەمنی و ئیدارییەکان بە پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی سوریا بە فەرمی کۆتایی هاتنی پڕۆژەیەک بوو کە بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ ئیدیعای سەربەخۆیی خاکی دەکرد، ناوچەکەی بۆ ناو کۆتایی شەڕ و ناسەقامگیری ڕاکێشا. بزووتنەوەیەک کە بە پشتبەستن بە چەک و پشتیوانی زلهێزە دەرەکییەکان، هەوڵی دەدا کۆمەڵگای نەریتی و موسڵمان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا لە چوارچێوەی مۆدێلی ئایدیۆلۆژی چەپ و ئەندازیاری کۆمەڵایەتی سۆسیالیستی بە زەبری هێز پێناسە بکاتەوە؛ ڕێبازێکی نامۆ بە ناسنامە و پێکهاتەی بیروباوەڕی ناوچەکە کە لە ئەنجامدا جگە لە دابەشبوونێکی کۆمەڵایەتی قووڵ و سەپاندنی قەیرانێک هیچی دیکەی لێنەکەوتەوە.
ئەم کۆتاییە زیاتر لە هەموو شتێک، پڕۆژە قورسەکەی وەهمە ناسیۆنالیستییەکانی ئەم گرووپەمان بیردەخاتەوە؛ پرۆژەیەک کە پشت بەستن بە ئایدیالی جوداخوازی و بەڵێنی پووچ، ساڵانێک هەزاران کوژراو و برینداری لە هەردوو دیوی مەیدانەکەدا بەجێهێشت و ژیانی خەڵکی تێکدا، تەنیا بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پەنا بۆ هەمان ئەو پێکهاتە ببات کە ساڵانێک بوو لە دژی شەڕی کردبوو.
بەم شێوەیە ساڵانێک لە شەڕی خوێناوی و دروشمە پۆمپۆزەکانی ئەم بزووتنەوەیە لە بەرامبەر واقیعەکانی دەسەڵاتدا کاڵ بووەوە. ئەمە چارەنووسی حەتمی ئەو بتەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەتەوەیی و ئۆتۆنۆمی دروستی کردبوو؛ بتێک کە ساڵانێک گەنجانی کردە قوربانی و لە کۆتاییدا سەرکردەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ مانەوەی سیاسی قوتی دا.
تێپەڕاندنی ئاسانی فەرماندەکانی هەسەدە بەناو ئەو هەموو خوێنڕشتنەدا و تێکەڵبوونیان بە پێکهاتەی دەسەڵاتدارەوە، نیشانی دا کە چۆن پڕۆژە سەپێنراوەکانی وابەستە بە بیانییەکان کۆمەڵگا دەکەنە قوربانی سەرگەرمییە بێ پشتیوانیەکانیان.
2 125
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە ساڵی 2013. باوک و منداڵ و دایک و دکتۆر ویارمەتی دەر و فریاگوزار هەموویان کوژران. لە ناوچەی جوبەری سەر بە پارێزگای دیمەشق.
2 125
سەیر میداکاران نییە کە چۆن شتەکان چەواشەدەکەن دەربارەی سوریا، ئەوان ژیان و مەعاشیان بەم درۆ و دەلەسەیە پەیا ئەکەن، سەیر لەخەڵکەکەیە کە چۆن میدکاران دەیان بەن و دەیان هێننەوە وەک مەڕ، خەڵکێکی زۆریش لەم بەینەدا هەڵوێستی خۆی داوەتە دەست ئەم میدیاکارانە کە مەعاشەکەیان پارەی دزراوی ئەم خەڵکە ڕەشوڕوت و بەستەزمانەیە.
2 125
بەر لەوەی ئەم قسەیە ئێمە خاوەنی بین ئەمە وەسیەتی پێغەمبەری خواشە صلی اللە علیکم وسلم کە دەفەرموێت ( علیکم بالشام)..
دواتر ئێمە باسی ئەزموونی سەرکەوتنی موجاهیدانی سوریا دەکەین بەسەر ڕژێمی سوری، وباسی ئەوە دەکەین کە زانا و فێرخواز و کەسایەتیە سیاسی و دینیەکان بچن سەرێک بدەن لەسوریا بۆ چاو ڕۆشنیان لەچۆنیەتی گۆڕانکاری درووست بوون لەئوممەت دا کە ببینن لەنزیکەوە چۆن موجاهیدانی سوریا توانیان بەم چەن ڕۆژە سوریا فەتح بکەن و بچن بگەڕێن بەنێو ئەو شارانە و ببینن کە گەر مەعیەت و پاڵپشتی خودای پەروەردگار نەبێت مەحاڵە فەتحکردنی ئەم شارانە بە 12 ڕۆژ لەڕووی سەربازیەوە، با بچن ببینن کە موجاهیدان چۆن خۆیان ئامادە کردبوو بۆ ئەم ڕۆژە، بچن تونێلەکان ببینن کە بەدەیان کیلۆ متر تونێلی لێیە لەناو چیاکان، ببینن لە سوریا چ ڕێکارێکی بانگەوازیان گرتبوویە بەر تا بەرهەمەکەی ئەم سەرکەوتنە بێ، بچن سەیری حەلەقات و پەیمانگای لەبەرکردنی قورئان بکەن کە ئەم هەمکە حافز قورئانەی بەرهەمهێنا کە بەر لە ئازادکردنی سوریا نەوەیەک بەم شێوەیە ئامادەکرابوون، با سەیری دینداری خەڵکەکە بکەن، سەیر تێگەیشتنی خەڵکی بکەن بۆ دۆسیەکانی ئوممەت بەگشتی و دۆسیەی قودس بەتایبەتی، بچن گوێ بیستی قسەی کوردەکانی سوریا بن کە ڕاو بۆچوونیان چییە لەسەر بارودۆخی ئێستایان وشتەکان بەچاوی خۆیانەوە ببینن نەوەک تەنها لەڕاگەیاندن، با بچن بەراوردی ئێستا و سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد ببینن تا بۆیان ڕوون ببێتەوە کە سوریا چەندە بەخەمەوە کارەکات بۆ گۆڕینی خەڵکی لەڕووی دینیەوە بەرەو باشتر، با بچن سەیری ئەم هەموو بەندینخانەیە بکەن کە هەبووە لەسوریا بچن ئازارەکانی ئوممەت لەنزیکەوە سەیر بکەن، ئەگەر چی لەدوای ئازادکردنیش بێت بەڵام هەر ئەو هەستەت بۆ درووست دەکا کە تۆ دەبێ چی بکەی و چ ئەرکێکت لەسەرە بەرامبەر ئوممەت.
ئەمە مەبەستی قسەی ئێمە بووە.
2 125
بەیانی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی ئەچێتە سوریا..
من وەک خۆم زۆر بە پێویستی دەزانم کە گەنجان و گەسایەتیە ئایینیەکان و ئیسلامییەکان زوو زووە سەرێک بدەن لەسوریا، گەر بۆ سیاسەتیش نەبێ هەر بۆ چاو ڕوونی و شارەزا بوون لە ئەزموونی سوریا و بینینی شێوازی گۆڕانکاری لە ئوممەت دا لەنزیکەوە.
زۆر بە پێویستی دەزانم سوود لەم ئەزموونە ببینن لەنزیکەوە بەچاوی خۆیان.
گەر بۆ ئەم مەبەستەش نێن هەر بۆ سەفرە و سیاحەتیش بێن، ئەوە سوریا لەزۆر شوێنی تر باشتر و لەپێشترە، لەڕووی هێما ئاینیی و مێژووییەکان و سروشتیش!
تەنانەت پێویستە زاناکانی لای خۆمان و فێرخوازان وفەقێکان سەرێک بدەن لەسوریا، بۆ بینینی زانایانی ئوممەت لەنزیکەوە، بەتایبەت زانایانی شافعی مەزهەب.
بەکورتی سەرێک بدەن لەسوریا ئیتر بۆ فێربوون بێت بۆ سیاحەت بێ بۆ شارەزا بوون بێت لەواقعی شام یان بۆ بینینی شوێنە مێژووییەکان بێت، یان بۆ بینینی شوێنە کوردیەکان و شوێنەواری باپیرە سەڵاحەددین ئەیوبی بێ لە سوریا، کە بست بە بستی شام شایەتە لەسەر شوێن پەنجەی بەڕەحمەت بێ.
2 125
جەماعەتی ژن و ژیان و ئازادی، بۆ ناڵێن نێچیریش جاشە!
یان زمانتان تەنها بۆ موسڵمانان درێژە.
2 125
نێچیرڤان بارزانی وا بڕیارە بەیانی بچێتە دیمەشق، سەرنج بدەنە کەناڵی ڕووداو کاتێک نێچیر ئەچێتە لای (بکوژی کوردانی ڕۆژئاوا) شام ئەبێتە شەکرە شار، بەڵام کاتێک ئەو لەوێ نییە ئەبێتە پایتەخی تیرۆرستان و بکوژی کوردان!!
#دووڕوویی_کەناڵە_عەلمانییەکان
2 125
هەر دێت و کورد لاوازتر دەبێت لەجیهان بەگشتی و ئەمریکاش بەتایبەتتری..
جارێکیان بەنەمانی دۆستەکانیان لەژیاندا، جارێکی تریشیان بە هۆی سیاسەتی لاواز و دووڕوویی سەرانی کوردی ئێستا.
2 125
سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام، یەکێک لە دەنگدەرترین لایەنگرانی کورد لە واشنتۆن، و لایەنگرێکی سەرەکی یاسای ڕزگارکردنی کورد، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، زۆرێک لە لایەنە کوردەکان وەک سیاسەتمەدارێکی دەگمەنی ئەمریکی دەیبینن بۆ دۆسیەی کورد.
2 125
سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ناحیەی گردەسێن، گوندەکانی سنووری قەزای ئاکرێ، گوندی جەلا، مام داویدا، تلبۆکێ، نیاوک، گرگۆران، گلینە و خرپییان داوە، کە سەرجەمیان خەڵکی عەشیرەتی هـ.ـەرکیی تیایاندا نیشتەجێن
2 125
گەر خوشید هەرکی لەیەکەم کێشە دا بەردەوام بوایە لەهێرشەکەی بۆ سەر پارتی ئەوە ئێستا دەسەڵاتی هەرکیەکان لەبارزانییەکان زیاتر ئەبوو..
بەڵام ئەوەی بێ (مبدٲ) شەڕ بکات و دەستپێکی هێرشەکەی و کۆتاییەکەشی ڕوون نەبێت خێرا کۆتایی پێ دەهێندرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسانە، بڵەی و نەڵەی پارتی بۆ دەسەڵات و چەسپاندنی هێزەکەی و باڵادەستبوونی شەڕەکات، واتە ئامانجەکەیان ڕوونە کە بۆچی هێرش ئەکەن و دەسەڵاتی هەرکی نایێڵن، بەڵام خورشید هەرکی نە سوڵەحەکەی دیار بوو کە لەسەر چ بنەمایەک بووە و بۆچی بووە، و نە شەڕەکەشی کە کردی (کە خەڵکی بێلایەنیش لەسەری کوژرا) بەردەوام نەبوو لەسەری بۆ بەدەستهینانی ئامانجەکانی خۆی، واتە شتێکی نەکرد بەم شەڕکردنەی بۆ ئەوەی وا لەپارتی بکات جارێکی تر نەتوانن هێرشی بکەنە سەری، بەڵکو بەو پەڕی ئاسایی و ئاسانیەوە بەخیانەت هێرشیان کردە سەری ودەستگیریان کرد خۆی و برایەکەی، ودواتر وتیشیان بە فەرمانی دادگا وامان کردووە!
بیرتانە سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، یەڤگێنی پڕیگۆژین، لە 2023 دوای درووست بوونی کێشە و گرژی لەگەڵ پۆتین و سوپای ڕوسیدا هێرشی کردە سەر مۆسکۆ، هەمووان دەیان وت دەتوانێ مۆسکۆ بڕوخێنێ، هیچ هێزێک لەناو ڕووسیادا لەبەرامبەری دا نەدەوەستاوە، تا گەیشت بەنزیک مۆسکۆ، پۆتین هات بەڵێنی پێدا کەوا بگەڕێتەوە و داواکاریەکانی جێبەجێ دەکا کە بۆتە هۆی کێشە لەنێوان فاگنەر و سوپای ڕووسیا دا.
ئیتر فاگنەر گەورەترین هەڵەی ئەوە بوو کە ڕاوەستا و پاشەکشەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای ئۆکڕانیا، بەڵام ئەوە بوو پۆتین لەچاو پێکەوتنێک دا وتی من لەهەموو شتێک خۆشەبم و پەڕەی نوێ ئەکەمەوە تەنها خیانەت نەبێ.
ئیتر لەدەرئەنجامی ئەم هەڵەیە گەورەی فاگنەر سەرۆکایەتی فاگنەر لە 23ی 8ی 2023 دا هەموویان کرانە ئامانج لەنێو فڕۆکەیەکدا لە ئاسمانی ڕووسیا دا.
ئیتر ئەمە وانەیەکە ئەبێ هەموو لایەک لێی فێربن، هەر کەسێک دەستی دایە ڕێگای چەک و شەڕ و کێشە ئەبێ تا کۆتایی ئامانجەکانی تەواوی بکات، شتێک نییە بەناوی ئەوەی من لەم نێوەدا ڕادەوەستم، نە دەسەڵات دەڕوخێنم و نە خۆشم ڕادەست دەکەم و هەر دەمینێمەوە.. ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە.
شەڕکردن دیدگایەکی فراوان و قوڵ و دوورمەودای دەوێ و هەروەها بوێریشی پێویستە، هەرکیەکان بوێریەکەیان هەیە بەڵام ئەوانەی تریان بەداخەوە لێ بەدی نەکراوە، ئەوەش بێ گومان هۆکاری خۆی هەیە کە ئەوان وەک هێزی پارتی و هێزەکانی تری چەکدار دامەزراوە (موئەسسەساتی) نین، بەڵکو ئەوەی دەیکەن شەڕێکی عەشائیریە زیاتر لە دامەزاراوەیی، هەروەها فێرگە و مەڵبەندی تایبەت بەخۆشیان نییە دوور لەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دا بەحوکمی ئەوەی ئەوان چەندەها ساڵە بەشێکن لەم دوو حیزبە.
بۆیە لەکۆتاییدا بەدڵسۆزی و خەمخۆریەوە دەڵەین: ڕوو لە ئیسلام بکەنەوە، عەلمانییەکان هیچ باکیان بە ئێوە نەبووە، چەن خزمەتتان کردن چەن ڕێکلامتان بۆکردن بۆ هەڵبژاردن بەڵام کە کاریان پێ نەمان فڕەیان دان ودەستیان کرد بەگرتنی ئێوە، زرێپۆش و هەلیکۆپتەریان هینایە سەرتان کە کەرکووک زۆر زیاتر پێویستی بەم جۆرە هێزانە بوو نەک خەبات، بە بوێرانەش نەهاتن بۆتان، بەخیانەت و لەپشتەوە هێرشیان کردە سەرتان دوای ئەوەی سوڵح و ڕێککەوتنیشیان لەگەڵ دا کردبوون.، ئەمە یاسا و ڕێگا و ڕێبازی ئەوانە، بۆیە هەر ئیسلام چارەسەری ئێوەی لایە، ومافی خۆتان تەنها لەنێو چەتری ئیسلام دەدۆزنەوە و تەنها ئیسلامیش دەتوانێ بەهێزتان بکات دژ بەم عەلمانییە ستەمکارانە.
خوای گەورە ئەوەی خێرە بیهێنێتە ڕێگای موسڵمانانی کوردستان، و ئەم کێشەیە بەقازانجی موسڵمانان کۆتایی پێ بێنێت.
ن: کەناڵی باڵامبو
2 125
هێزێکی یەکجار زۆری پارتی ڕوویان لەخەبات کردووە..
زێرپۆش و هێلیکۆپتەریشی تیایە..
2 125
دۆستەکانی خورشید وحەیدەر هەرکی تا کاتژمێر 8 مۆڵەتیان بە پارتی دابوو کە دەستگیرکراوەکان بەربدا دەنا دەبتە شەڕ.
