باڵامبـــۆ | Balambo
Kanalga Telegram’da o‘tish
کەناڵی باڵامبۆ : کەناڵێکە گرینگی بە هەواڵ و لایەنی هزری موسوڵمانان بەگشتی دەدات، وە ئامانجی سەرەکی لەم کەناڵە هۆشیارکردنەوەی موسوڵمانانە، و هەوڵدانە بۆ یەکڕێزیان، و هەڵسانەوەیانە. هۆشیاری - یەکڕێزی - هەڵسانەوە بۆ پەیوەندی کردن: t.me/Muslimahm4d
Ko'proq ko'rsatish2 164
Obunachilar
-124 soatlar
-127 kunlar
-2130 kunlar
Postlar arxiv
2 164
سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ناحیەی گردەسێن، گوندەکانی سنووری قەزای ئاکرێ، گوندی جەلا، مام داویدا، تلبۆکێ، نیاوک، گرگۆران، گلینە و خرپییان داوە، کە سەرجەمیان خەڵکی عەشیرەتی هـ.ـەرکیی تیایاندا نیشتەجێن
2 164
گەر خوشید هەرکی لەیەکەم کێشە دا بەردەوام بوایە لەهێرشەکەی بۆ سەر پارتی ئەوە ئێستا دەسەڵاتی هەرکیەکان لەبارزانییەکان زیاتر ئەبوو..
بەڵام ئەوەی بێ (مبدٲ) شەڕ بکات و دەستپێکی هێرشەکەی و کۆتاییەکەشی ڕوون نەبێت خێرا کۆتایی پێ دەهێندرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسانە، بڵەی و نەڵەی پارتی بۆ دەسەڵات و چەسپاندنی هێزەکەی و باڵادەستبوونی شەڕەکات، واتە ئامانجەکەیان ڕوونە کە بۆچی هێرش ئەکەن و دەسەڵاتی هەرکی نایێڵن، بەڵام خورشید هەرکی نە سوڵەحەکەی دیار بوو کە لەسەر چ بنەمایەک بووە و بۆچی بووە، و نە شەڕەکەشی کە کردی (کە خەڵکی بێلایەنیش لەسەری کوژرا) بەردەوام نەبوو لەسەری بۆ بەدەستهینانی ئامانجەکانی خۆی، واتە شتێکی نەکرد بەم شەڕکردنەی بۆ ئەوەی وا لەپارتی بکات جارێکی تر نەتوانن هێرشی بکەنە سەری، بەڵکو بەو پەڕی ئاسایی و ئاسانیەوە بەخیانەت هێرشیان کردە سەری ودەستگیریان کرد خۆی و برایەکەی، ودواتر وتیشیان بە فەرمانی دادگا وامان کردووە!
بیرتانە سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، یەڤگێنی پڕیگۆژین، لە 2023 دوای درووست بوونی کێشە و گرژی لەگەڵ پۆتین و سوپای ڕوسیدا هێرشی کردە سەر مۆسکۆ، هەمووان دەیان وت دەتوانێ مۆسکۆ بڕوخێنێ، هیچ هێزێک لەناو ڕووسیادا لەبەرامبەری دا نەدەوەستاوە، تا گەیشت بەنزیک مۆسکۆ، پۆتین هات بەڵێنی پێدا کەوا بگەڕێتەوە و داواکاریەکانی جێبەجێ دەکا کە بۆتە هۆی کێشە لەنێوان فاگنەر و سوپای ڕووسیا دا.
ئیتر فاگنەر گەورەترین هەڵەی ئەوە بوو کە ڕاوەستا و پاشەکشەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای ئۆکڕانیا، بەڵام ئەوە بوو پۆتین لەچاو پێکەوتنێک دا وتی من لەهەموو شتێک خۆشەبم و پەڕەی نوێ ئەکەمەوە تەنها خیانەت نەبێ.
ئیتر لەدەرئەنجامی ئەم هەڵەیە گەورەی فاگنەر سەرۆکایەتی فاگنەر لە 23ی 8ی 2023 دا هەموویان کرانە ئامانج لەنێو فڕۆکەیەکدا لە ئاسمانی ڕووسیا دا.
ئیتر ئەمە وانەیەکە ئەبێ هەموو لایەک لێی فێربن، هەر کەسێک دەستی دایە ڕێگای چەک و شەڕ و کێشە ئەبێ تا کۆتایی ئامانجەکانی تەواوی بکات، شتێک نییە بەناوی ئەوەی من لەم نێوەدا ڕادەوەستم، نە دەسەڵات دەڕوخێنم و نە خۆشم ڕادەست دەکەم و هەر دەمینێمەوە.. ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە.
شەڕکردن دیدگایەکی فراوان و قوڵ و دوورمەودای دەوێ و هەروەها بوێریشی پێویستە، هەرکیەکان بوێریەکەیان هەیە بەڵام ئەوانەی تریان بەداخەوە لێ بەدی نەکراوە، ئەوەش بێ گومان هۆکاری خۆی هەیە کە ئەوان وەک هێزی پارتی و هێزەکانی تری چەکدار دامەزراوە (موئەسسەساتی) نین، بەڵکو ئەوەی دەیکەن شەڕێکی عەشائیریە زیاتر لە دامەزاراوەیی، هەروەها فێرگە و مەڵبەندی تایبەت بەخۆشیان نییە دوور لەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دا بەحوکمی ئەوەی ئەوان چەندەها ساڵە بەشێکن لەم دوو حیزبە.
بۆیە لەکۆتاییدا بەدڵسۆزی و خەمخۆریەوە دەڵەین: ڕوو لە ئیسلام بکەنەوە، عەلمانییەکان هیچ باکیان بە ئێوە نەبووە، چەن خزمەتتان کردن چەن ڕێکلامتان بۆکردن بۆ هەڵبژاردن بەڵام کە کاریان پێ نەمان فڕەیان دان ودەستیان کرد بەگرتنی ئێوە، زرێپۆش و هەلیکۆپتەریان هینایە سەرتان کە کەرکووک زۆر زیاتر پێویستی بەم جۆرە هێزانە بوو نەک خەبات، بە بوێرانەش نەهاتن بۆتان، بەخیانەت و لەپشتەوە هێرشیان کردە سەرتان دوای ئەوەی سوڵح و ڕێککەوتنیشیان لەگەڵ دا کردبوون.، ئەمە یاسا و ڕێگا و ڕێبازی ئەوانە، بۆیە هەر ئیسلام چارەسەری ئێوەی لایە، ومافی خۆتان تەنها لەنێو چەتری ئیسلام دەدۆزنەوە و تەنها ئیسلامیش دەتوانێ بەهێزتان بکات دژ بەم عەلمانییە ستەمکارانە.
خوای گەورە ئەوەی خێرە بیهێنێتە ڕێگای موسڵمانانی کوردستان، و ئەم کێشەیە بەقازانجی موسڵمانان کۆتایی پێ بێنێت.
ن: کەناڵی باڵامبو
2 164
هێزێکی یەکجار زۆری پارتی ڕوویان لەخەبات کردووە..
زێرپۆش و هێلیکۆپتەریشی تیایە..
2 164
دۆستەکانی خورشید وحەیدەر هەرکی تا کاتژمێر 8 مۆڵەتیان بە پارتی دابوو کە دەستگیرکراوەکان بەربدا دەنا دەبتە شەڕ.
2 164
بەپێی ڕاگەیاندی فەرمی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بێت بەم تۆمەتانەیە دەستگیریان کردوون:
1. (شەهیدکردن) و کوشتن: تۆمەتبارکردنیان بە هۆکاربوون بۆ (شەهیدکردنی) پێشمەرگەیەک و کوشتنی هاووڵاتییەک لە کاتی پێکدادانە چەکدارییەکانی پێشوو لە قەزای خەبات.
2. تێکدانی ئاسایشی گشتی: دروستکردنی ئاژاوە، کێشە، و هاندانی خەڵک لە دژی یاسا و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی.
3. دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵ: دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتی و ماڵ و موڵکی تایبەتیی هاووڵاتییان.
زیانگەیاندن بە کەرەستەی سەربازی: سووتاندنی کەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
4. ڕێگریکردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان: ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکومەت و هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە ناوچەکەدا.
2 164
وەها دەڵێن بەفەرمانی دادوەر گرتوومانە،
ئەوەی نەزانێ دادوەر سەر بە پارتی نییە😅
تا نەڵێن شتی نایاساییمان کردووە لەبەردەم خەڵکی کوردستان و یەکێتی دا ھھھھھ
2 164
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە)، خورشید هەرکی و حەیدەری برای لە ڕێکەوتی ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون..
2 164
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە)، خورشید هەرکی و حەیدەری برای لە ڕێکەوتی ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون..
2 164
پارتی خورشید هەرکی دەستگیر دەکات لەگەڵ براکەی حەیدەر..
ئەمەش پاداشتی خورشیدە لەسەر جاشایەتیەکەی..
2 164
بۆ زانیاریتان هەر ئەو کابرایە لە 2022 لە پێشبڕکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دوورخرایەوە لەبەر گەندەڵی و فەسادی مالی🙂
2 164
#بەپەلە
شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ هاوپەیمانێتییەکەمان لەگەڵ یەکێتی بێت
2 164
دەیان مەریوان نەقشبەندی و فاروق ڕەفیق و یونس ڕاوی قوربانی ئەم پەنجە شایەتومانەت بێ کە بەڵگەیە لەسەر ڕەگ و ڕیشەی قووڵی ئیسلامەتی لە گەلی کورد دا.
ئەو برایە لە ڕووداوە هاتوچۆکە ژنەکەی و دوو منداڵی لەدەستدا بەخۆشی بەسەختی بریندارە.
لەدوعای خێر بێبەشی مەکەن..
2 164
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەڕانیە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس، دایکێک و دوو منداڵ، و بریندار بوونی باوکەکە.
خوای گەورە سەبووری بەکەسو کاریان ببەخشێت، و شیفای عاجلی باوکەکە بدات.
2 164
{ إِنَّ ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَـٰهَدُوا۟ بِأَمۡوَ ٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِی سَبِیلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِینَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوۤا۟ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِیَاۤءُ بَعۡضࣲۚ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ وَلَمۡ یُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَـٰیَتِهِم مِّن شَیۡءٍ حَتَّىٰ یُهَاجِرُوا۟ۚ وَإِنِ ٱسۡتَنصَرُوكُمۡ فِی ٱلدِّینِ فَعَلَیۡكُمُ ٱلنَّصۡرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوۡمِۭ بَیۡنَكُمۡ وَبَیۡنَهُم مِّیثَـٰقࣱۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِیرࣱ }
[سُورَةُ الأَنفَالِ: ٧٢]
بهڕاستی ئهوانهی که باوهڕیان هێناوه و کۆچیان کردووهو تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانهوه، ئهوانهش که پێشوازیان له کۆچبهران کردو لهماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنهوه و پشتگیریان کردن، ئا ئهوانه ههندێکیان پشتیوانی ههندێکی تریانن، ئهوانهش که باوهڕیان هێناوهو کۆچیان نهکردووه، ئهوه بۆتان نیه پشتگیریان بکهن لههیچ شتێکدا ههتا ئهوانیش کۆچ دهکهن (بۆ بههێزکردنی دهوڵهتی ئیسلام)، خۆ ئهگهر ئهو ئیماندارانهی (که کۆچیان نهکردووه) داوای یارمهتی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سهرخستنی ئاینی ئیسلام، ئهوه پێویسته لهسهرتان بکهن، جگه لهسهر ئهو عهشرهت و لایهنهی کهله نێوان ئێوه و ئهواندا پهیمانێک ههبێت (ئهو پهیمانه مهشکێنن)، خوای گهورهش بینایه بهو کارو کردهوانهی که دهیکهن.
2 164
دڵنیا بن ئەم مزگەوتەی بەناوی: مزگەوتی بارزانی گەورە خزمەت بە پڕۆژەی ئاینی ئیبراهیمی دەکات.
2 164
{ مَا كَانَ لِلۡمُشۡرِكِینَ أَن یَعۡمُرُوا۟ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ شَـٰهِدِینَ عَلَىٰۤ أَنفُسِهِم بِٱلۡكُفۡرِۚ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَـٰلُهُمۡ وَفِی ٱلنَّارِ هُمۡ خَـٰلِدُونَ (١٧) إِنَّمَا یَعۡمُرُ مَسَـٰجِدَ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡیَوۡمِ ٱلۡـَٔاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمۡ یَخۡشَ إِلَّا ٱللَّهَۖ فَعَسَىٰۤ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ أَن یَكُونُوا۟ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِینَ (١٨) }
[سُورَةُ التَّوۡبَةِ: ١٧-١٨]
شیاو وشایسته نهبووه بۆ موشریک و هاوهڵگهران که مزگهوتهکانی خوا ئاوهدان بکهنهوه، لهکاتێکدا خۆیان شایهتن لهسهر خۆیان که بێ باوهڕن، ئهوانه ههموو کارو کردهوهکانیان بێ نرخه و پووچهڵ بۆتهوه، ئهوان لهناو ئاگری دۆزهخدا (له ژیانی کوله مهرگیدا) بهردهوامن.
بهڕاستی مزگهوتهکانی خوا ئاوهدان دهکاتهوه کهسێك کهبڕوای هێنابێت بهخوا و به ڕۆژی دوایی و نوێژهکانی بهجێ هێنابێ و زهکاتی دابێ و لهکهس نهترسابێ بێجگه لهخوا جا بهڵکو ئهوانه لهو کهسانه بن که ڕێنموونیی کراون.
2 164
+1
دڵنیا بن ئەو سیاسەتەی عەلمانییەکانی کوردستان دەیکەن لەکوردستان هەمان سیاسەتی بەشار و حافزی بابیەتی لەسوریا، گرینگترین ڕێگا و شوێنەکانانی بەناوی بنەماڵەی خۆیان ئەکرد، گرینگترین ڕێگا و خەستەخانە و زانکۆ و یاریگا و دەربەند بەناوی ئەوانەوە بوو، عەلمانییەکان کوردستانیش لەسەر هەمان ڕێچکەن، یەکێک فڕۆکەخانە ئەکات بەناوی باوکی ئەوەی تریش گەورەترین مزگەوت درووست ئەکات بەناو باوکی، چەندین ڕێگای سەرەکی لەهەردوو زۆن بەناوی بنەماڵەی هەردوولا کراوە، کۆلێژ، فڕۆکەخانە، شەقام و ڕێگا، نەخۆشخانە، بەناو دەزگای خێرخوازی(لەسەر حسێبی گیرفانی خەڵک)... هەموو شتێک ئەبێ بەناوی ئەوانەوە بێت.
مووچەی خەڵک نادەن و وا خۆیان دەرەخەن کە دەناڵێنن لەبێ پارەیی کەچی لەولاشەوە دەست بۆ گەورەترین پڕۆژەکان دەبەن لەسەر ئاستی ناوچەکە تەنها لەبەر خزمەت کردنی بنەماڵەی خۆیان و زیاد کردنی دەسەڵات و ناو بانگیان.
بەڵام بەپشتیوانی خوای گەورە بەهەمان دەرئەنجامی بنەماڵەی ئەسەد ئەگەن.
