باڵامبـــۆ | Balambo
前往频道在 Telegram
کەناڵی باڵامبۆ : کەناڵێکە گرینگی بە هەواڵ و لایەنی هزری موسوڵمانان بەگشتی دەدات، وە ئامانجی سەرەکی لەم کەناڵە هۆشیارکردنەوەی موسوڵمانانە، و هەوڵدانە بۆ یەکڕێزیان، و هەڵسانەوەیانە. هۆشیاری - یەکڕێزی - هەڵسانەوە بۆ پەیوەندی کردن: t.me/Muslimahm4d
显示更多2 100
订阅者
-324 小时
-47 天
-530 天
帖子存档
2 100
🔴بەتاڵانکردنی داهاتی گشتیی هەرێم؛ دزییەکی یاسایی و شاراوە!
◀️جگە لە بابەتی بەرتیلخۆری و دزییە ئاشکرا و باوەکان، جۆرە دزی و تاڵانییەکی دیکە هەیە کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەیکەن و کەم خەڵک هەیە لە پشتپەردە و وردەکارییەکانی ئاگادار بێت.
🔴ئەم دزییە چۆن دەکرێت؟
◀️سەرەتا بەرپرسان هەڵدەستن بە دروستکردنی کۆمپانیای کەرتی تایبەت (ئەهلی)؛ وا نیشانی دەدەن کە ئەم کۆمپانیایانە بۆ هاوکاریی حکومەت، ڕاپەڕاندنی کارەکان و بوژاندنەوەی هەرێم دامەزراون. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە خاوەندارییەتیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئەم کۆمپانیایانە دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسە باڵاکانی ناو هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی).
🔴میکانیزمی دزینی پارەکە بە نموونە:
◀️با وێنای بکەین؛ حکومەت پێویستی بە ئامێرێکی پزیشکی هەیە کە نرخی ڕاستەقینەی لە بازاڕدا تەنها ٢٠٠ دۆلارە. حکومەت نایەت خۆی ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر کڕینی بدات، بەڵکو گرێبەستەکە دەداتە دەست یەکێک لە کۆمپانیا ئەهلییەکانی خۆیان. کۆمپانیاکە ئامێرەکە بە ٢٠٠ دۆلار دەکڕێت، بەڵام بە نرخی ٨٠٠ دۆلار بە حکومەتی هەرێمی دەفرۆشێتەوە!
لەم ٨٠٠ دۆلارە، تەنها ٢٠٠ دۆلاری نرخی ڕاستەقینەی ئامێرەکەیە، ئەو ٦٠٠ دۆلارە زیادەی کە دەمێنێتەوە، لەسەر حیسابی داهاتی گشتیی و بوودجەی حکومەت دەچێتە سەر قازانجی کۆمپانیا ئەهلییەکە، لەوێشەوە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو گیرفانی بەرپرسان.
◀️ئەمە تەنها نموونەیەکی بچووکە؛ سەیری نرخی کارەبای هەرێمی کوردستان بکەن، بۆچی لە نرخی کارەبای هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپاش گرانترە؟ هۆکارەکەی کڕینەوەی وزەیە لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت (کە سەر بە بەرپرسانن) بە نرخێکی خەیاڵی و فرۆشتنەوەی بە هاووڵاتیان بە هەمان شێوازی سەرەوە.
بۆیە داهاتی ناوخۆ و نەوتیش بەشی مووچە ناکات؛ چونکە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە بە سیستەماتیک تاڵان دەکرێت. ئەمە یەکێکە لە شاراوەترین و مەترسیدارترین جۆرەکانی دزی، چونکە هەمیشە بە پاساوی "یاسایی" و بە "پسوولەی فەرمی" دەشاردرێتەوە، وا نیشان دەدرێت کە پارەکە لە جێگەی خۆیدا خەرج کراوە!
◀️هەروەها ئەم کۆمپانیایانە ڕێگە نادەن هیچ کۆمپانیایەکی سەربەخۆ یان بێلایەن بێتە ناو کێبڕکێی گرێبەستەکانەوە، بۆیە هەمیشە گرێبەستی پڕۆژە گەورەکان بۆ خۆیان دەمێنێتەوە.
◀️هەروەها بێتو ئەم کۆمپانیا ئەهلییانە لە کۆکردنەوەی باج، رسوماتی گومرگ، و خزمەتگوزارییەکانی وەک (پشکنینی دەروازە سنوورییەکان، پۆستە، هێڵەکانی ئینتەرنێت) هەن و پشکی شێر بۆ خۆیان دەبەن و تەنها بڕێکی کەم دەدەنە حکومەت.
#هۆشیاری_گەلی_کوردی_موسڵمان
#دووڕوویی_عەلمانییەکان
#ڕووی_ڕاستەقینەی_ڕژێمی_عەلمانی_کوردستان
2 100
{ وَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَ ٰلُهُمۡ وَأَوۡلَـٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا یُرِیدُ ٱللَّهُ أَن یُعَذِّبَهُم بِهَا فِی ٱلدُّنۡیَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَـٰفِرُونَ }
[سُورَةُ التَّوۡبَةِ: ٨٥]
{٨٥ وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَأَوْلَادُهُمْ ۚ } نابێ زۆری ماڵ و منداڵیان تۆ سەرسام بکاو، بەلاتەوە شتێکى گرنگ بێت، چونکە ئەو بەخششە لەبەر خۆشەویستیان نییە {إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّـهُ أَن يُعَذِّبَهُم بِهَا فِي الدُّنْيَا } بەڵکو خوا هەر ئەیەوێ بەو سەروەت و سامانەیان لە دونیادا سزایان بدا {وَتَزْهَقَ أَنفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ } و کاتێ گیانیشیان دەکێشێ بەکافرى بمرن، واتە: لە دنیادا زەکات دەخاتە سەریان، ئەوانیش زۆر بەدڵگرانى دەیدەن و خەفەت و حەسرەتى پێدەخۆن، کە مردیشن کافرن، چونکە ئیمانى راستییان نەبووە.
تەفسیری ڕامان
#تەفسیر
2 100
◀️پاش ئەوەی پارتی و بەشێک لە هاوپەیمانەکانی هەوڵی کاراکردنەوەی پەرلەمانیان دا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی لە پەیامێکی ڤیدیۆیی کتوپڕدا، کشانەوەی فەرمی یەکێتی لە بەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەو دانیشتنەی پەرلەمانی بە نایاسایی ناوبرد و هەڕەشەی پێکهێنانی سەرۆکایەتی و کابینەیەکی حکومەتی جیاوازی کرد بۆ زۆنی خۆیان (سلێمانی و هەڵەبجە و دەروبەریان).
◀️قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دانانی سەرۆک و کابینەیەکی جیاواز، قەیرانەکە دەباتە ئاستی دابەشبوونی فەرمی قەوارەی هەرێم بۆ دوو زۆنی جیاواز (هەولێر-دهۆک لەلایەک و سلێمانی-هەڵەبجە لەلایەکی تر).
پارتی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە یەکێتی بە کردەوە بەرەو سەپاندنی ئەم واقیعە هەنگاو دەنێت، بەڵام ئێستا بوو بە ڕاستی.
◀️داخستنی دەرگای گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوان هەردوو لایەندا، دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ بە بنبەست گەیشتبوو، ئەم کشانەوەیە کۆتایی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو دەهێنێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا.
◀️هەروەها ئەم پەرەسەندنە نوێیە پێگەی بەناو هەرێم لە بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ لاوازتر دەکات، بەتایبەت کە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارە لە ١٤ی کانوونی یەکەمدا سەبارەت بە کاربەڕێکەربوونی حکومەتی ئێستای هەرێم کۆببێتەوە.
◀️دۆخەکە لە ئێستادا گیری خواردووە لە نێوان سەپاندنی "زۆرینەی پەرلەمانی" لەلایەن پارتییەوە و پەرچەکرداری "بایکۆت و کشانەوە" لەلایەن یەکێتییەوە.
2 100
◀️بەپشتیوانی خوای گەورە پاش کەمێکی تر شیکاریەک بۆ ئەم باردۆخە دادەنەین.
🟢خوای گەورە لە بەرژەوەندی موسڵمانان کۆتایی پێبهێنێت.
2 100
🔴بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی:
کە کارێک دەکەن بۆ دەترسن؟ بۆ هێز دەجوڵێننەوە؟ کەس نایەتە سەرتان!
2 100
🔴بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەغدا بارودۆخەکە ئارام دەکەینەوە، بەڵێنمان داوە دڵۆپێك خوێن نەڕژرێت، بەڵام نابێت پارتی بتۆقێت و هێز بجوڵێنێتەوە.
2 100
🔴بافڵ جەلال تاڵەبانی:
زیاد لە 15 جار سەردانی هەولێرم کرد، بەڵام نەمانتوانی بگەینە ئەنجام و حکومەت پێکبێنین، و ناچارمان دەکەن کاردانەوەمان هەبێت.
2 100
🔴بافڵ جەلال تاڵەبانی:
سەرۆکی هەرێم و وەزیر دابنێن، ئێمەش سەرۆکی هەرێم و وەزیر دادەنێین؛ ئێوە دەستان پێ کرد و ئێمە تەواوی دەکەین.
2 100
بافڵ جەلال تاڵەبانی:
لە حکومەت دەکشێینەوە و دان نانێین بە هیچ حکومەت و پەرلەمانێکدا، وە وتیشی: دوو ساڵە حکومەت کاربەڕێکەرە و هیچی نەکردووە.
2 100
پارتی گۆڵی لە خۆی کرد!
ن: رێبوار کەریم وەلی
ئەوەی ئەمڕۆ پارتی کردی و بە حیسابی خۆی گۆڵی لە یەکێتی کرد، لە راستیدا، گۆڵکردن بوو لە خۆی.
*
پارتی بێگوێدانە یاسا و رێساکان، بە کڕین و تەهدیدی پەرلەمانتارانی نەیاری لە زۆنی زەرددا، کارتی زۆرینەی خۆی سوتاند.
*
بە هەموو پێوەرێک ئەم دانیشتنەی ئەمڕۆ ناقانونی بوو، هەر بۆیەش، لە نزیکترین کاتدا، یەکەم هەنگاوی یەکێتی پەنابردنە بۆ دادگای فیدراڵی و هەڵوەشاندنەوەی ئەم دانیشتنە و تەنانەت خودی پەرلەمانیش.
*
ئەگەر پارتی ئەم بەزمەی بۆ رزگارکردنی پەرلەمان کردبێ کە بڕیار وایە 14 ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە بدات، ئەوا بەم کارەی(بە تایبەتیش کڕینی پەرلەمانتار) وایکرد کە ئیتر لێرە بە دواوە یەکێتی بە چاوی دوژمن سەیری پارتی بکات.
*
بۆیە پێدەچێ یەکێتی لە رۆژانی داهاتوودا، بەرەیەکی شەڕی سەرتاسەری لە بەغداوە لە دژی پارتی دەست پێ بکات و، ئەو سیلەی دەرگەیەش کە بە رووی پارتیدا کراوە بوو، بە یەکجاری دابخات.
*
دوو ئیدارەیی خەونی لەمێژینەی پارتیی باوک و کوڕ بوو، ئێستا هاتەدی. ئیتر هەرێمی کوردستان یەک قەوارەی دەستوری و سیاسی نامێنێ و دەبێتەوە دوو ئیدارەی فیعلی کە تێیدا، پەرلەمان دەبێتە ئەنجومەنی پارێزگا، سەرۆکی هەرێم پارێزگار و سەرۆکی حکومەتیش قایمقام.
2 100
ئەم شەڕی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری و دامەزراوانە نیشانیدەدات کە پارتی و یەکێتی ئامادەن هەموو کارتێک دژی یەک بەکاربهێنن، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ باجەکەی دەدات!
گرینگ خۆیان لە لووتکەی دەسەڵات بمێنن..
#دووڕوویی_عەلمانییەکان
#ڕووی_ڕاستەقینەی_ڕژێمی_عەلمانی_کوردستان
2 100
هەروەها ئەگەری ڕاگرتنی هەناردەی غازی سروشتی کێڵگەی کۆرمۆر هەیە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ وێستگەکانی کارەبای هەولێر و دهۆک.
هەروەها قووڵبوونی دابەشکاریی مێژوویی نێوان زۆنی سەوز و زۆنی زەرد، کە ڕەنگە بگاتە ئاستی بایکۆتکردنی تەواوەتی دامەزراوەکانی حکومەت لە سلێمانی.
هەروەها دروستبوونی گرژی زیاتر لە هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییە هاوبەشەکان، کە دۆخی سەقامگیری هەرێم دەخاتە بەردەم مەترسییەکی ڕاستەقینەوە.
2 100
ئەگەری ئەوەش هەیە کە دوای ئەوەی پارتی بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و لە ڕێگەی ڕاکێشانی چەند پەرلەمانتارێکی جیابووەوە، نیسابی یاسایی تەواو کرد و پەرلەمانی کوردستانەکەی کاراکردەوە، یەکێتیش وەک کاردانەوەیەکی خێرا، هێڵی کارەبا لەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی ببڕێ.
2 100
چەندی دێت ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵتر دەبێتەوە و گرژییەکان بەرەو لوتکە دەچن.
خوای گەورە لە بەرژەوەندی موسڵمانان کۆتایی پێ بێنێت.
2 100
ئەوەی دەیکەن تەنها لەبەر خۆتان، حزبەکەتان و منداڵەکانتانە، نەک لەبەر میللەت!
لەکاتێکدا داهاتی نەوت، داهاتی ناوخۆ و سەروەت و سامانی گشتی بە ناڕوونی بەڕێوەدەبرێن و خراونەتە ژێر کۆنترۆڵی حزبی و بنەماڵەییەوە؛ گەل ناچارکراوە لەناو کەرتی تەندروستی و پەروەردەیەکی داڕماودا بژی، و باجی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا بدات.
میللەت بەدەست کێشەی درێژخایەنی وەک لێبڕینی مووچە و بێکارییەوە دەناڵێنێت، کەچی ئێوە هێشتا ڕووتان دێت و باسی میللەت دەکەن! دروشمی "بۆ میللەت"، تەنها دروشمی دووڕووەکانە، نەک ئەو گەلەی لەژێر ستەمی ئێوەدا دەچەوسێتەوە.
ئەگەر ئامانجی ڕاستەقینەتان لە پەرلەمان خزمەتکردنی خەڵک بێت، دەبوو پەرلەمان توانای لێپرسینەوەی ڕاستەقینەی لە حکومەت و دەسەڵاتداران هەبێت لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی سامانی وڵات. بەڵام کاتێک پەرلەمان لەلایەن هەمان ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کرابێت کە دەستیان بەسەر سامانی گشتیدا گرتووە، ئەوا پەرلەمان تەنها ئامرازێکە بۆ کڵاوخستنە سەر خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندییە بنەماڵەییەکان
#هۆشیاری_گەلی_کوردی_موسڵمان
#دووڕوویی_عەلمانییەکان
#ڕووی_ڕاستەقینەی_ڕژێمی_عەلمانی_کوردستان
2 100
جەلال کوڕێک و کەرێکی نەبووە، بەڵکو دوو کەری هەبووە!
پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یارییە سیاسییەکان لە لوتکەدان، کەچی خەمی جەنابی جێگری سەرۆکی حکومەت تەنها پیرۆزبایی و ڕێکخراوی ژنانە!
لە قۆناغی ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەنها یارییە سیاسییەکە بەڕێوەدەبات و دەستی بردووە بۆ کێشانی نەخشەی داهاتووی بەڕێوەبردنی بەناو هەرێم، قوباد تاڵەبانی لە جیاتی ئەوەی خەریکی چارەسەرکردنی پێگەی سیاسی حیزبەکەی و قەیرانە گەورەکانی بێت، تەواوی سەرنجی خۆی خستووەتە سەر ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنان و بابەتە لاوەکییەکان!
ئەمەش نموونەی سەرانی عەلمانیەتی کوردی..
#ڕووی_ڕاستەقینەی_ڕژێمی_عەلمانی_کوردستان
#دووڕوویی_عەلمانییەکان
