740
Subscribers
+124 hours
+37 days
+730 days
Posts Archive
740
پارادۆکسی دەسەڵات؛
دەربارەی سروشتی دەوڵەت و مافەکانی تاک و چەمکی دیموکراسی یەکێکە بابەتەکانی فەلسەفەی سیاسی و ئابووری چونکە کاتێک بە قووڵی بیر لە پەیوەندیی نێوان تاک و دەسەڵات دەکەینەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پرسیاری جەوهەری دەبینەوە سەبارەت بە ڕەوایەتیی ئەو هێزەی کە حوکممان دەکات!.
هەر کۆمەڵگەیەک بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بەرەو پێش بچێت پێویستی بە بنەمایەکی لۆژیکی هەیە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان مرۆڤەکان.
لە ڕوانگەی فەلسەفەی ئازادیخوازیەوە موڵکایەتیی تایبەت (Private Property) تەنها چەمکێکی یاسایی نیە بەڵکو مەرجی سەرەکیە بۆ دروستبوونی شارستانیەت!.
مرۆڤەکان لە ڕووی توانا و زیرەکی و ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژین یەکسان نین و ئەم جیاوازیە زگماکی و جوگرافیە لەبری ئەوەی ببێتە هۆی ململانێی بەردەوام دەبێتە پاڵنەرێک بۆ دابەشکردنی کار.....! کاتێک تاکەکان درک بەوە دەکەن کە کارکردنیان بە هاوبەشی و ئاڵوگۆڕکردنی بەرهەمەکانیان زۆر بەرهەمدارترە لەوەی هەرکەسە و بە تەنیا لە گۆشەگیریدا بژی کۆمەڵگە وەک تۆڕێک لە هاوکاریی ئارەزوومەندانە دروست دەبێت!. ئەوەش یانی بەرژەوەندیی تایبەتیی تاکەکان لە ڕێگەی ڕێزگرتن لە مافی خاوەندارێتیی یەکترەوە دەبێتە خزمەتگوزارێکی گەورە بۆ بەرژەوەندیی گشتی!.
سەرەڕای ئەو لۆژیکە بەهێزەی کە هاوکاریی کۆمەڵایەتی دروستی دەکات سروشتی مرۆڤ بێگەرد نیە هەمیشە کەسانێک هەن کە دەیانەوێت لە دەرەوەی یاساکانی هاوکاریی ئاشتیانە بژین ئەوانەی پەنا دەبنە بەر زەبروزەنگ و دزی و فێڵکردن!. لێرەدایە کە پێویستیەکی حەتمی بە دروستبوونی هێزێک یان دامەزراوەیەک دێتە ئاراوە بۆ پاراستنی مافی ژیان و ئازادی و موڵکی تاکەکان!.
بە درێژایی مێژوو، ئەم ئەرکە دراوەتە پاڵ دەوڵەت! بەڵام کێشە فەلسەفیەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە ئەگەر دەوڵەت دامەزراوەیەکە بۆ پاراستنی مافی موڵکایەتی چۆن دڵنیا بین کە خۆی نابێتە گەورەترین پێشێلکاری ئەو مافە؟!
لە سیستەمە پاشایەتی و میریە کۆنەکاندا وەڵامەکە ڕوون بوو کە دەوڵەت هیچ سنوورێکی نەبوو بەڵکو پاشاکان وڵات و دانیشتوانەکەیان وەک موڵکی شەخسیی خۆیان دەبینى!. شەڕیان دەکرد بۆ فراوانکردنی زەویەکانیان و زیادکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی باجیان لێ دەسەندن و ئەم مۆدێلە بە تەواوی دژی بنەماکانی ئازادی بوو چونکە تاک لەبری ئەوەی خاوەنی خۆی و موڵکەکەی بێت تەنها سەروەتێک بوو لە دەستی دەسەڵاتداردا!.
وەک پەرچەکردارێک بەرامبەر بە دیکتاتۆریەتی پاشاکان ئەتوانین بڵین مرۆڤایەتی ڕووی کردە "دیموکراسی" بەڵام ئایا دیموکراسیی مۆدێرنە بەڕاستی کێشەی دەسەڵاتی ڕەهای چارەسەر کرد؟!
بۆ ئەوەی دیموکراسی لە خزمەتی ئازادیدا بێت نابێت تەنها بە مانای "حوکمی زۆرینە" لێکبدرێتەوە چونکە لە تێڕوانینێکی قوڵتردا دیموکراسیی ڕاستەقینە بریتیە لە مافی چارەی خۆنووسین و مافی جیابوونەوە. ئەگەر گروپێک یان ناوچەیەک یان تەنانەت گوندێک هەست بکات کە ئەو دەوڵەتەی تێیدایە چیتر مافەکانی ناپارێزێت دەبێت مافی ئەوەی هەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە لێی جیا ببێتەوە!.
پێش ململانێ گەورەکانی وەک شەڕی ناوخۆی ئەمریکا ئەم تێگەیشتنە بۆ یەکێتیەکی ئارەزوومەندانە بوونی هەبوو بەڵام کاتێک دەوڵەت مافی جیابوونەوەی بە زەبری چەک قەدەغە کرد دیموکراسی لە یەکێتیەکی ئارەزوومەندانەوە گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوێکی ناچاری و حوکمی زۆرینە بوو بە ئامرازێک بۆ سڕینەوەی مافی کەمینەکان و سەپاندنی ئیرادەی گروپێک بەسەر گروپێکی تردا.....!
کاتێک دەوڵەت ڕێگە بە جیابوونەوە نادات خۆبەخۆ دەگۆڕێت بۆ قۆرخکارێکی زۆرەملێ بۆ پاراستن و دادپەروەری چونکە لێرەدا کۆمەڵێک دژیەکیی سەیر دێنە ئاراوە کە بنەمای زۆربەی کێشەکانی ئەمڕۆیە!؛
دیاریکردنی نرخی خزمەتگوزاری لەلایەن خۆیەوە یانی دەوڵەت پارێزەرە بەڵام بۆخۆی بڕیار دەدات کە نرخی ئەم پاراستنە چەندە لە ڕێگەی سەپاندنی باجەوە. تاکی کۆمەڵگە هیچ هەڵبژاردەیەکی تری نیە و ناتوانێت ئەو خزمەتگوزاریە ڕەت بکاتەوە ئەوەش یانی لە هەر بازاڕێکدا کە ململانێ نەبوو و قۆرخکاری هەبوو بێگومان خزمەتگوزاریەکە گرانتر دەبێت و کوالێتیەکەی دادەبەزێت!. پارێزەری خراپەکار ئەوەش یانی کاتێک دامەزراوەیەک توانای ئەوەی هەبێت بەبێ ڕەزامەندیی تۆ سامانت لێ بسەنێت بە ناوی باجەوە بۆ پاراستنت خۆی لە خۆیدا دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر سامانەکەت!. پاڵنەری دەسەڵاتداران هەمیشە ئەوەیە باجی زیاتر کۆبکەنەوە و خەرجیەکان لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا زیاد بکەن!.
قۆرخکردنی دەسەڵاتی دادوەری کە ئەمە گەورەترین کارەساتی فەلسەفی و یاسایی ئەوەیە کە دەوڵەت خۆی دەبێتە تاکە دادوەر بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان تەنانەت ئەو کێشانەشی کە خۆی تێیدا لایەنە! ئەگەر تۆ کێشەیەکت لەگەڵ بڕیارێکی دەوڵەت هەبێت دەبێت پەنا ببەیتە بەر دادگایەک کە دادوەرەکەی لەلایەن هەمان دەوڵەتەوە موچەی پێدەدرێت و یاساکانی بۆ دانراوە!.
740
ئەگەر احمد شەرع، داخیلی ئەم جەنگە بێت و ببێتە وەکیلی ئەمەریکا دژی ئێران، گومانم نیە ئەوە ترزانی تەواوە لە عەقیدەی سوننە.
هەروەها سەخیفترین شتە گەر احمد شەرع، جولانەوەیەکی وەها ئەنجام بدات!.
#سیاسەت
740
بەراستی تێناگەم، ئەم خەڵکە چۆن تاقەتی هەیە ئەوەندە قسە لەسەر زەلامێکی وەک عبدوڵەتیف بکا؟! ئاخر هەبوون و نەبوونی یەک شتە!. کاکە تۆ لە دۆخێکدای لە واقیع، هەم سیاسیەن و هەم هەژموونی فکریت تۆسقاڵێک نیە، ئەوە ئەمەریکا و ئێران خەریکە یەکتر خەلاس دەکەن.. ئەم میلەتەش هەر خەریکی پرسی سەلەفیە!.
ئەسڵەن گومانم لە شعوری ئەم هەموو موسڵمانە هەیە بەس پۆست لەسەر زەلامێکی وەها دەکەن!.
تۆزێک گەورە بن کاکە، هەر تاقەتی فەیسبوکم لەبەر ئەم پۆستانە هەر نەماوە!
740
تــأوه قـلبي والـفؤاد كـئيب
وأرق نـومي فـالسهاد عـجيب
فـمن مبلغ، عني الحسين رسالةً
وإن كـرهـتها أنـفس وقـلوب
ذبـيح ، بـلا جـرم كأن قميصه
صـبيغ بـماء الارجوان خضيب
فـللسيف إعـوال ولـلرمح رنة
ولـلخيل من بعد الصهيل نحيب
تـزلـزلت الـدنـيا لآل مـحمد
وكـادت لـهم صم الجبال تذوب
وغـارت نجوم واقشعرت كواكب
وهـتك اسـتار وشـق جـيوب
يصلى على المبعوث من آل هاشم
ويـغـزى بـنوه إن ذا لـعجيب
لـئن كـان ذنبي حب آل محمد
فـذلك ذنـب لـست عنه أتوب
هم شفعائي يوم حشري و موقفي
إذ ما بدت للناظرين خطوب
❤️🔥الإمام الشافعي❤️🔥
#أهل_البيت #عاشورا
740
زۆربەی ئافرەتی ئەم سەردەمە بە ئیسلامی و غەیرە ئیسلامیتەوە، لەسەر شانۆیەک بۆتە ئەکتەر، بەس زاهیرەن ئافرەتە، بەڵکو هەموو سیفەتەکانی وەک پیاوە!.
هەر خۆی سەنتەرو مەرکزە، ئەوەی خەمی نەبێت جوانی و پەروەردەی منداڵەکانیەتی یان زەواج و پێکهاتنی خێزانیەتی!.
ئافرەتی رەسەن، پابەندی ئەو قاڵبە ئیلاهیە کە خودا بۆی داناوە، لە سیفەتی مێیەتی دەرناجێت!، بەڵام ئافرەتی ئەم سەردەمە لە نێوان قاڵبی پیاوەتی و مێیەتی سەما دەکات!. کاتێک تەمەنی بەسەر دەجێت، ئاخێک هەڵدەکەێشێت! بۆ لە دەست چوونی ئەو تەمەنە ناسکەی کە وەک پیاوێک بیرکردۆتەوە!. بۆیەش لە تەمەنی گەورەتردا ناتوانێت دان بە هەڵەکە بنێ، زیاتر و زیاتر بەرەو سوور بوون دەروات لەسەر پیاوەتی!...
کاکە گەر تۆ دایکی یان باوک، لێگەری کورەکانت کور بوون، کچەکانت کچ بن!.
لێگەرێ با کچەکانت دڵ ناسک و میهرەبان بن، خەریکی خۆ جوانکردن و خۆ پارێزی بن، لێگەری با نمیاش بکەن وەک کچ، رێگە مەدە کچەکەت وەک پیاو بێت، توند بێ، یان ئازادانە و سەربەخۆیانە هەڵسوکەوت بکا، یان کاریگەری بەسەر خۆیدا هەبێ!. ئەمانە سیفەتی پیاون!. کچەکەت پەروەردە بکە بۆ ئەوەی خێزانێکی سەرکەوتوو دروست بکات و منداڵێکی باش پەروەردە بکات و جوانی و لەشی بە جوانی راگرێ بۆ مێردەکەی نەک وەک پیاو بێت یان هەڵگری سیفەتی پیاو بێت!.
ئەمە ئەو سەردەمەیە چ ئافرەت لە قاڵبی خۆی نەماوە، زۆرینەی پیاوەش لە قاڵبی خۆیان دەرچوون.
#توراس #ئیدراک
740
ئەگەر نەفسێک لە ١٠ی موحەرەمدا، بەرۆژو بێت لە لەبەر ماتەمینی و شەهید بوونی حەزرەتی ئیمامی حوسێن؛
زەرەیەک گومانم نیە ئەم کەسە ویلایەتی ال وبیت لە ناخەوە قبوڵ دەکات، وەلائی خۆی تەنیا بۆ خودا و رسوڵ اللەکەی و بنەماڵەی رسوڵ اللە (ﷺ) دەبەخشێت!.
بۆیە رەحمەتی خواتان لێ بێت، بە رۆژو بن، نیەتی خۆتان پاک بکەنەوە!.
#أهل_البيت #ئەهلی_حەق
740
خولاسە ئەو ڕاستیەی کە دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە ئەوەیە ئازادی لە جیهانی مۆدێرندا بووەتە کاڵایەکی وەهمی!. مادەم بازاڕ لە ڕێڕەوی سروشتیی خۆی لادراوە و مادەم ئابووری کراوەتە ئامرازێک بۆ سڕینەوەی کێبڕکێی ڕاستەقینە و هێشتنەوەی دەسەڵاتێکی ڕەها ئەوا هیچ کەسێک بە ڕاستی ئازاد نیە!.
دەوڵەمەندبوون لە دەرەوەی ڕەزامەندیی دەسەڵات مەحاڵ کراوە و ژیانی تاکی ئاساییش کراوە بە ئامێرێک بۆ ساغکردنەوەی ئەو بەرژەوەندیانە!. گەڕانەوە بۆ سروشت و ڕێگەدان بە ئابووری کە بۆ خۆی هەناسە بدات تەنها بانگەوازێک نیە بۆ سیستەمێکی باشتر بەڵکو تاقە ڕێگایە بۆ گێڕانەوەی کەرامەت و ئازادی و ویستی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤ!. ئازادیی مرۆڤ هەرگیز لەناو قەفەسێکی ئاڵتوونیدا کە پێی دەوترێت "مۆدێرنە" نادۆزرێتەوە گەر کلیلی قەفەسەکە لە گیرفانی نوخبەیەکی ستەمکاردا یان دیاریکراودا بێت!.
#توراس #ئیدراک
740
فەلسەفەی دەسەڵات و شێواندنی بازاڕ؛
لە مێژووی شارستانیەتی مرۆڤایەتیدا ئابووری تەنها ئامرازێک نەبووە بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا بەڵکو زمانێکی سروشتی بووە کە پێداویستی ئارەزوو و مانەوەی مرۆڤەکانی بەیەکەوە گرێداوەتەوە!. جیهانی دێرین لەسەر ڕیتمێکی سروشتی کاری دەکرد کە بازاڕ شوێنێک بوو بۆ یەکتربینینی ڕاستەقینەی داواکاریەکانی مرۆڤ و بەرهەمی زەوی بەڵام جیهانی مۆدێرن، بە ناوی ڕێکخستن و گەشەپێدانەوە یان هەر ناوێکی تر گەورەترین تاوانی فەلسەفی و ئابووری ئەنجامداوە کە کوشتنی ڕۆحی سروشتیی بازاڕ و جێگرتنەوەی بە ئامێرێکی کۆنترۆڵکراو لەلایەن دەسەڵاتێکی ڕەهاوە!.
لە فەلسەفەی دێرینی ڕۆژهەڵاتیدا بەتایبەت لای فەیلەسوفی چینی لاو تزو (Lao Tzu) چەمکێک هەیە بە ناوی "وو وێی- Wu Wei" کە بە واتای (کردار بەبێ دەستوەردان) یان (ڕێگەدان بە ڕەوتی سروشت) دێت!. ئابووریی کۆمەڵگاش گەر لێی گەڕێین هەمان ئەم ڕیتمە پەیڕەو دەکات. کاتێک کۆمەڵگا داواکاری لەسەر "سێو" یان "پرتەقاڵ" هەیە، ئەمە تەنها پرۆسەیەکی کڕین نیە بەڵکو دەنگدانێکی سروشتیە بەو شتانەی کە ژیان لەو ساتەدا پێویستی پێیەتی!.
فەیلەسوف و ئابووریناسی سکۆتلەندی ئادەم سمیس (Adam Smith) ، ئەمەی بە "دەستی نادیار - The Invisible Hand" ناوزەد کرد!. ئەو پێی وابوو کە کاتێک هەر تاکێک بەدوای بەرژەوەندیی سروشتیی خۆیدا دەگەڕێت بە شێوەیەک خزمەت بە گەشەی تەواوی کۆمەڵگا دەکات و بازاڕی ئازاد و سروشتی و ئۆرگانیزمێکی زیندووە خۆی خۆی ڕێکدەخاتەوە و برینەکانی خۆی ساڕێژ دەکات بە مەرجێک دەستی دەسەڵات نەخرێتە سەر گەرووی!.
گەورەترین کارەساتی جیهانی مۆدێرن کاتێک دەست پێدەکات کە حوکمڕانان وا دەزانن لە کۆمەڵگا باشتر دەزانن کە کۆمەڵگا چی پێویستە. فریدریش هایک (F.A. Hayek)، فەیلەسوفی نەمسایی، ئەمەی بە "لەخۆبایبوونی کوشندە" (The Fatal Conceit) داناوە. ئەو پێی وایە زانیاریەکان لەناو کۆمەڵگادا پەرشوبڵاون و هیچ مێشکێکی ناوەندی یان حکومەتێک ناتوانێت کۆیان بکاتەوە!.
کاتێک دەسەڵاتێکی ڕەها دەستکاریی بازاڕ دەکات بۆ بەرژەوەندیی کۆمەڵێک بەرهەمی دیاریکراو (بۆ نموونە ساغکردنەوەی بەرهەمی کۆمپانیاکانی سەر بە خۆیان) ئەوان لە ڕاستیدا "سیستەمی ئاماژەکان" لەناو دەبەن!!. نرخی کاڵاکان کە پێشتر گوزارشتیان لە پێداویستیی ڕاستەقینەی خەڵک دەکرد، ئێستا دەبنە درۆیەکی ئاماری!!. ئەنجامەکەی هەڵئاوسانی ئابووری، کەڵەکەبوونی سەرمایە لە دەستی کەمینەیەکدا و دروستبوونی قەیرانی ساختە!. حکومەت کوێر دەبێت لە ئاست بینینی ڕاستیەکان چونکە خۆی ئاوێنەکەی شکاندووە!.
ئەگەر لە سەدەی نۆزدەهەمدا کارل مارکس (Karl Marx) ڕەخنەی لە بۆرژوازیەت دەگرت کە ئامرازەکانی بەرهەمهێنانیان قۆرخ کردووە ئەوا دۆخی جیهانی مۆدێرن قۆناغێکی زۆر ترسناکتری بڕیوە. ئەمڕۆ نوخبەی دەسەڵاتدار تەنها کارگەکان خاوەندارێتی ناکەن بەڵکو یاسا، باج، و خودی دەوڵەت خاوەندارێتی دەکەن!.
ئەمە پێی دەوترێت "سەرمایەداریی خزمخزمێنە" (Crony Capitalism). لەم فۆرمەدا دەوڵەمەندبوون و سەرکەوتن پەیوەندی بەوەوە نیە کە تۆ چەندە خزمەتێکی باش یان کاڵایەکی پێویست پێشکەشی کۆمەڵگا دەکەیت بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تۆ چەندە نزیکی لە ناوەندی بڕیارەوە!. دەسەڵات بازاڕ لە گۆڕەپانێکی کراوەوە دەگۆڕێت بۆ یانەیەکی داخراو..! لەم حاڵەتەدا تەنانەت سەرمایەدارێکی ئاساییش دەبێت بچێتە ژێر بارودۆخ و مەرجەکانی ئەو نوخبەیەوە ئەگەرنا بە هێزی "یاسا" و "دەوڵەت" تێکدەشکێنرێت!. ئەمە کوشتنی تەواوەتیی پڕۆسەی داهێنان و هەوڵی سروشتیی مرۆڤە بۆ پێشکەوتن!.
قووڵترین و مەترسیدارترین ڕەهەندی ئەم دەستوەردانەی مۆدێرنە تەنها کۆنترۆڵکردنی کاڵا نیە بەڵکو کۆنترۆڵکردنی خودی ئارەزووی مرۆڤەکانە!. فەیلەسوفی قوتابخانەی فرانکفۆرت هێربێرت مارکوزە (Herbert Marcuse) لە کتێبی "مرۆڤی یەک ڕەهەندی"دا دەڵێت: سیستەمی سەرمایەداریی مۆدێرن پەنا دەباتە بەر دروستکردنی پێداویستییە ساختەکان (False Needs).
یانی دەسەڵات و کۆمپانیا زەبەلاحەکان چاوەڕێ ناکەن بزانن کۆمەڵگا چی دەوێت بۆ ئەوەی بۆی دابین بکەن بەڵکو لە ڕێگەی میدیا و پەروەردە و پڕوپاگەندەوە مێشکی کۆمەڵگا ئاراستە دەکەن کە چ کاڵایەکیان بوێت!. ڕۆحی مرۆڤەکان کۆت دەکرێت و ئارەزووەکانمان ئیتر هی خۆمان نین بەڵکو دیزاین کراون لەلایەن ئەو دەسەڵاتەی کە دەیەوێت بەرهەمەکانی پێ بفرۆشین!.
لێرەدا بیرۆکەکانی میشێل فوکۆ (Michel Foucault) بەرجەستە دەبن سەبارەت بە "بایۆپۆلەتیک" (Biopolitics) کە هێز لە جیهانی مۆدێرندا تەنها سەرکوتکەر نیە بەڵکو بەرهەمهێنەرە!. هێز واقیع بەرهەم دەهێنێت!، ڕاستی دروست دەکات! و سنووری خەون و ئارەزووەکانی تاک دیاری دەکات!.
740
ئێمە زەحمەت دەکێشین، سەردەکەوین و تەلیسمە سزادراوەکانی سەردەم کۆدەکەینەوە وەک پلە و نازناو و موچە بەڵام هەموو ئێوارەیەک دەگەڕێینەوە بۆ بێدەنگیەکی چڕ وەک سرکە!. بارگرانیمان لەسەرە بەهۆی کێشکردنێکی پێناسە نەکراوەوە نەک قورسایی ئەرکەکان بەڵکو قورسایی چۆڵکردنی مانا...!
حەزرەتی شێخی گەورە دەفەرمووێت:
"كل ما ترى ليس إلا مظهراً، فاعبر إلى المعنى، تكن من الفائزين"
#ئەدەبی
740
باسی کردنی عیرفانی وەک بابەتی علمی، پێویستە لە شوێن و کاتێکدا بێ و بۆ کەسێک بێ کە ئاراستەی بکەی بۆ دەرگای تەریقەت و پراکتیکی!.
ئەما باس کردن وەک علم، ئەمەش دەچێتە قاڵبی نەفسەوە!. بۆیە برایەکی زۆر هەوڵدەدەن باسی عیرفانیەت بکەن... گومان لە باشی شتەکەدا نیە بەڵام لەم جیهەتی زۆربەیان دەیکەن هەر دەچێتە قاڵبی نەفسەوە یان نەزەریات کە لە شەئنی رێگاکە دەهێنە خوارەوە!.
گەر هەر باسیش دەکرێ، لانی کەم شتانێکی نەزەری وەک فەلسەفی بلی نەک شتانێک لە جیهەتی باطنەوە بێت چونکە تام ناکرێ تا نەچێتە ناو تەریقەتەوە!.
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت
#ئیدراک
740
ساڵێک زیاتر بەر لە ئێستا کە وتم ئەمەریکا پیلانی وایە عێراق لە قاڵب بداتەوە و هەرێم بخاتەوە سەر بەغدا بە تایبەتی لە رووی چەکداریەوە، وایان دەزانی وەهمە!
ئێستا چاوەروانی مامە تۆم بارک بن، جا خوا دەزانی سەردەگرێ ئەمە یان نا
#سیاسەت
740
دەنگوی هەواڵەکانه تێوەگڵانی سوریا (هێزەکەی احمد شەرع) بۆ دژی حیزبوڵا؛
وەک روونە، خۆم زۆر پشتگیری احمد شەرعم کردووە هەتا ئێستاش وام، ئەمەش لەسەر بنەمای عەقیدەی ئیسلامی بووە کە نزیکترن لە ئێمەی کوردەوە کە موسڵمانن وەک لە کوردە کافرەکان!.
بەڵام لەسەر هەمان بنەما، چونکە من هەرگیز ئامادە نیم تەنازول لە عەقیدە بکەم!.
ئەگەر احمد شەرع، بەراستی بکەویتە دژی شیعە، بە تایبەتی حیزبوڵا، گومان لە فەسادی و شکستی سیاسی و عەقیدەی احمد شەرع نامێنیت!. بە جۆرێک کە ئەتوانم بڵیم بە هێندەی ئەم پشتگیریەی ئێمە کردومانە بۆ ئەو!، دەبێت دژایەتی بکرێت!.
چونکە روونە ئێران، هەتا ئێستا دەستی بۆ سوریا نەبردووە لەم شەرەدا بە روونی ئاراستەکان بەرەو جیهەتی ئەمەریکا و ئیسرائیلە!.
وەستانەوە احمد شەرع دژی حیزبوڵا، یانی احمد شەرع بە تەواوەتی هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل و لەژێر دەسەڵاتی ئەوانە بە رەهایی!. بۆیە نە شایەنی ئەوەیە پشتی بگیریت نە شایەنی ئەوەیە وەک موسڵمانێکی مولتەزیم سەیر بکرێ!..
چونکە گومان لە موسڵمان بوونی شیعە نیە لای سوننەکان، ئەقڵیەن و شەرعیەن ئەوان باشترن لە ئەمەریکا و ئیسرائیل...!
من شوێن حەق دەکەوم نەک شوێن شەخس یان مەبدەئێکی سیاسی کە پەیوەست نەبی بە دینەوە!.
بەڵام گەر تێوەنەگلێ و هەر وەک خۆی بمێنیتەوە وەک ئێستا، مانای وەیە شاینەی پشتگیریە و خاوەنی سوڵتە و کاریگەری خۆیەتی و کارتۆنێک نیە!.
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانیت
#سیاسەت
740
خیلافی ئێمەومانان لەگەڵ عبدولەتیف سەلەفی، خیلافێکی اصولی ئەقیدەیە هەم اصولی فقهیە!. ئەما هەر کەسێک لە رووی ئەخلاقیەوە بۆ ژیانی تایبەتی باش بێ بۆخۆی یان خراپ، کێشەی نە ئێمەیە و نە کێشەی خەڵکە!. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نیە دەست بۆ ژیانی تایبەتی کەسێک درێژ بکات!. مەلەف هەڵدانەوە و شکاندنی کەسانێک لە رووی شەخسیاتیەوە نە علمیە و نە لەگەڵ ئەخلاقی ئیسلامەتی دێتەوە!.
کابرا وەک روونە هێشتا لە نەفسی ئەمارەیە کە نەتوانێت زاڵ بێت!، جا ئەو تاوانانە راست بن یان هەڵە، پەیوەندی بە خۆی و خواوە هەیە!.
من ئەهلی سوننە یان شیعە نیم، بەڵام ئەشعەریە سوننیەکان یان ئەهلی تەسەوف یان مەنهەجێکی تر ئەم مەلەفانە بڵاوبکاتەوە بە حساب رووی راستەقینەی کەشف دەکات، ئەمە لە حەقیقەتی سوننەتی رسوڵ اللەی (ﷺ) لاداوە! دوورە لە ئەخلاقی ئیسلامەتی!.
ئەما خیلافی علمیتان هەیە رەدی بدەنەوە بە توندی بێ یان نەرم! ئەما بەکار هێنانی شتی شەخسی ئەوە دەسەلمێنێت کە تۆ هیچ پابەندی ئەخلاقی ئیسلامەتی و سوننەتی رسوڵ اللە (ﷺ) نی!.
740
"موسەقەف" لە نێوان جیهانی رەسەنایەتی و مۆدێرنەدا؛
کاتێک کە قسەکانی "ئەنتۆنیۆ گرامشی" دەخوێندیتەوە کە تێکۆشەرێکی مارکسی ئیتالی بووە، بە روونی ئەوە دەردەکەوێت کە چینی موسەقفین لای جیهانی مۆدێنە پەیوەستە بە جیهانی ماددیەوە نەک میتافیزکی.
لە کتێبی "المثقف والسلطة" هی إدوارد سعيد بە روونی هەموو وردەکاریەکانی باس کردووە. گرامشی چینی موسەقفین دەکاتە دوو بەشەوە کە دانەیەکان بە شێوەیکی تەقلیدی کە لە کتێبەکەدا (المثقفين التقليديين) ناوی هێناوە کە ئەوانە لە خۆ دەگرێت کە وەک مامۆستا و پیاوانی ئاینی و کارێگێرەکان. ئەوانە هەڵدەستن بە ئەنجام دانی ئەو کارانەی نەوە دوای نەوە کراوە!. بەشی دووەمی موسەقفین لای "گرامشی" ئەوانن کە ناویان دەنێت موسەقەفینە رێکخەرەکان (المثقفين المنظمین)، لای ئەو وایە، کە ئەم بەشە راستەوخۆ پەیوەستە بەو چینانە یان ئەو پرۆژانەی کە موسەقفین یان با بڵین موسەقفین بەکاریدەهێنن بۆ رێکخستنی بەرژوەندیەکانیان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتر و کۆنترۆڵکردن و چاودێری زیاتر!.
کاتیک ورد دەبینەوە لەم جیاکردنەوەی و فەهمەی بۆ موسەقفین کراوە لەلایان گرامشی ئەنجامێکی سەرف ماددی دروست دەبیت، کە تەنانەت ئەم بەشەی دووەمیش دەکەوێتە ژێر سیاسەتی ماددەو دەسەڵاتەوە، رەهایەتی لە کۆت و بەندی جیهانی ماددیدا نیە. ئەمەش راستەوخۆ پێچەوانەی فەهمی رەسەنایەتیە (توراسی) چونکە خودی ئەوانەی کە بە بیرمەندی دەزانێت لە عالمی ماددیەدا خۆی دەدۆزێتەوە!.
لە بەرامبەر ئەمەدا "جولیان بندا" پێناسەیەکی تەواو جیاوازی هێناوە کە بە وردی پەیوەست دەبێت بە میتافیزک، خۆی لە جیهانی رەسەنایەتیدا دەدۆزێتەوە. لە کتیبەکەیدا بە ناوی "خیانة المثقفين"، ئاماژە بە موسەقفین دەکات وەک چینێکی زۆر کەمی کۆمەڵگا وەک پاشا فەیلەسەوفەکان کە خاوەنی بەهرەیەکی زۆر و ڕەوشتی بەرز و ویژدانن. بۆیەش کتێبەکەی ئەو بەراستی دژایەتی توندی ئەم فەهمە مۆدرێنەیە دەکات چونکە لە جیهەتی ئەوە لای ئەو وایە کە ئەم چینە نابێت هەرگیز دەستبەرداری پەیام و پرێنسیبەکانی خۆیان بن!. تەنانەت "جولیان"، "سوقرات" و حەزرەتی "مەسیح"(عليه السلام) وەک نمونەیەکی دیار دەهێنێتەوە لە چینی موسەقفین!، تەنانەت وەک نمونە "ڤۆڵتێر" و "سیپنۆزاش" باس دەکات!.
بۆیەش "جولیان" وا دەڵیت چونکە ئەوانەی کە وەک نمونە باسی کردووە بانگەشەی پێوەرە حەق نەمرەکان و دادپەروەریان کردووە!، کە سەر بە جیهانی ماددی نیە یانی ئەم دونیایە!. بۆیەش دەستەوەژایەکی تەواو ئاینی فەرەنسی بەکار دەهێنیت بۆیان!.
لەسەر ئەم پێشەکیەیی جولیان، موسەقفیەنەکان ئەتوانن بڵێن: "شانشینی ئیمە سەر بەم دونیایە نیە!."
فەهمی گرامشی بە تەواوەتی پەیوەست دەبێتەوە بە جیهانی ماددیەدا، بەڵام هی جولیان بەم شێوەیە نیە.
کاتێک سەیری نمونەکانی جولیان دەکەین، بە روونی ئەوە دەردەکەوێت کە موسەوقەفین، چێژەکان لە جیهانی میتافیزیکەوە دەبینن کە دێتە خوارەوە بەم مانایەی لە بیکردنەوە و تێرامانیان لە جیهانی سەرەوە بە دوای چێژدا دەگەرێن بەڵام هی گرامشی لە جیهانی ماددیدەدا!. تەنانەت حەقیقەتی موسەوقەفین دڵخۆشن بە سوودە نامادیەکان!. بۆیەش موسەقەفین ئەتوانێت بڵێی شانشینی من سەر بەم دونیایە نیە!.
کەواتە لەسەر ئەم پێشەکیانە دەردەکەوێت مۆدێرنەتی خیانەتی کردووە لەم چەمکە چونکە موسەقفی حەقیقی ئەوانەن کە بە دوای بەرژوەندی و دەستکەوتدا ناگرێن بەڵکو دڵ خۆشی خۆیان لە هونەرەی باڵا و بەدواداچوونی علم و تیرۆریە مێتافیزیەکان دەدۆزنەوە نەک جیهانی ماددە!. ئەوان پەیوەست نابن بە دەسەڵاتەوە بەڵکو رەخنەگری توندی دەسەڵات و سیاسین کاتێک حەق یان دادپەروەری نابێت، بەڵام لای مۆدێرنە ئەم چینە دەکەوێتە ژێر کاریگەری دەسەڵاتەوە یان ئەچیتە ناو دەسەڵاتەوە. کێشەکە لە چوونە ناو دەسەڵاتەوە نیە، بەڵکو کێشەکە لە دۆرانن و وازهێنانیەتی لە پرێنسیبەکانی لە پێناو هەژموونی واقیع و سیاسەت یان دەسەڵات!. بۆیە موسەقفینی توراسی دەسەڵات ئاراستە دەکات لە سەرەوە نەک لە خوارەوە!.
جا بۆیە ئەم بابەتە زۆر گرینگە چونکە لەناو ئومەتی ئیسلامی و میژووی ئیسلامی هەمان شت هەیە، ورد بوونەوە لە مێژووی ئیسلامی و ململانێ سیاسی و عەقیدەیەکان بە روونی بۆت دەردەکەوێت کامەیان سەر بەم چینە بوونە!. ئەم پرسەش یەکێک بوو لە گرینترینن ئەو خاڵانەی کە وای لێ کردم مێژووی ئیسلامی بە شێوەیەکی تەواو جیاوازتر سەیر بکەم وەک چۆن زۆربەی خەڵکی یان زۆربەی زانایان باسیان کردووە!. تێگیشتن لەم پرسە، ئەتوانێت وات لێ بکات بە ئاسانی چۆن جیاوازی بکەیت!. هەڵبەتەن راستە نە گرامشی یان جولیان باسی نەسەبی خوێنیان نەکردووە بەڵام لە دیدگای منەوە خودی نەسەب، کاریگەری خۆی هەیە بۆ داخیل بوون بەم چینە بەڵام نەک بە شێوەیەکی رەها!.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#ئیدراک #توراس
740
مرۆڤ کاتێک ئەچێتە ناو خوێندنەوەی کتێبەکان، بۆی دەردەکەوێت کێ سادق بووە لەگەڵ خۆیدا و کێش سادق نەبووە!
یەکێک لەو شتانەی کە نوسەرەکەی بە دەرجە یەک لەلایەن منەوە بە گەورە سەیر دەکرێت ئەوانەن کە سادق بوونە لەگەڵ خودی خۆیان. نەک ئەو نوسەرەی لەناو جیهانی ئیسلامی ناوبانگیان زۆرە و گەورە دانراون.
بەڵام حەقیقەت ئەوەیە کە زۆرینەی نوسەرەکان لە توراسی ئیسلامیەوە تا ئێستا زۆر کەمن کە بە موتڵەقی سادق بووبێت لەگەڵ خۆیدا.. هەڵبەتە ئەم قسەیەش لە ئەنجامی بیرکردنەوە و تیگەیشتنی خۆمە دەکرێ هەڵە بم.. ئیتر خوای باشتر دەزانێت
#ئیدراک
740
مێژووی سی ساڵی ڕابردووی حوکمڕانی لە کوردستان، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی کە گەڕان بەدوای چارەسەر لای ئەم نوخبە سیاسیەی ئێستا جا ناسیۆنالیست بن یان ئیسلامی، گەڕانە بەدوای سەرابدا....! ئەوان نوێنەرایەتی "سەردەمی تاریکی" دەکەن کە تێیدا ماددە بەسەر ڕوحدا سەرکەوتووە و حیکمەت شوێنی خۆی داوەتە فێڵبازی و نەزانی!.
ڕزگاربوونی تاکی کورد، پێش ئەوەی پێویستی بە شۆڕشێکی چەکداری یان هەڵبژاردنێکی کارتۆنی بێت پێویستی بە ڕابوونێکی فەلسەفی و ڕوحیی گەورە هەیە!. پێویستی بە تێپەڕاندنی وەهمەکانی مۆدێرنە و ڕەتکردنەوەی ئەو سیستەمە ماتریالیستیە هەیە کە هەر هەموو لایەنەکان (پارتی، یەکێتی، حیزبە ئیسلامیەکان) لەسەری دەژین!. تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی ئەخلاقی و ڕوحی نەبێتەوە بە ڕێنیشاندەری هێزە سیاسی و ماددییەکان هەرێمی کوردستان لەناو بازنەی گەندەڵی و داڕمانی بەهاکاندا دەخولێتەوە!.
خوای خۆی باشتر دەزانێت
#سیاسەت
