740
Subscribers
+124 hours
+37 days
+730 days
Posts Archive
740
مەرگی سیاسەت و ئەخلاق لە کوردستاندا؛
قەیرانی قووڵی کۆمەڵگەی کوردی لە کوردستان، قەیرانێکی سادەی ئابووری یان تەنیا شکستێکی ئیداری نیە بەڵکو قەیرانێکی "ئۆنتۆلۆجی" و داڕمانێکی مەعریفی و ئەخلاقی گشتگیرە!. ئەوەی لەسەر شانۆی سیاسیی ئەم هەرێمە دەگوزەرێت بەرجەستەبوونی تەواوەتیی ئەو نەزانیە کوشندەیەیە کە هێزە سیاسیەکان بە هەردوو باڵی (ناسیۆنالیستی-عەلمانی) و (ئیسلامی-سیاسی)یەوە دوچاری بوون. ئەوان نەک تەنها لە مانا و جەوهەری "سیاسەت" تێناگەن بەڵکو بوونەتە هۆی پچڕانێکی ترسناک لە نێوان "ڕوح و ماددە" و کۆمەڵگەیان خستۆەتە ژێر ڕەحمەتی تاریکترین فۆرمەکانی مۆدێرنە و ماتریالیزمی ڕووت!.
هەمیشە دەبێت "هێزی سیاسی و ماددی" مل کەچ بێت بۆ "دەسەڵاتی ڕوحی و ئەخلاقی"!. سیاسەت لە جەوهەری خۆیدا ئامرازێکە بۆ ڕێکخستنی ژیانی دنیایی مرۆڤەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و حیکمەت و بەها باڵاکان.
بەڵام ئەوەی لە مۆدێرنەدا ڕوویدا شۆڕش و کودەتایەکی ئۆنتۆلۆجی بوو!. هێزە ماددی و ئابووریەکان (سیاسەتمەداران و بازرگانان) یاخی بوون لە بنەما ڕوحی و ئەخلاقیەکان و سەرەنجام جیهان کەوتە ژێر دەستی ماددەپەرستییەکی کوێر. هەر ئەم پچڕانەیە کە ئەمڕۆ لە کوردستان بە شێوەیەکی تراژیدی و کاریکاتێریانە بەرجەستە بووە!. دەسەڵاتدارانی کورد، جەستەی کۆمەڵگەیان لە ڕوح داماڵی و کردیانە ماشێنێکی بەکاربەر!.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وەک دوو هێزی باڵادەست نموونەی هەرە دیاری ئەو "هێزە ماددیە"ن کە بەتەواوی لە حیکمەت و ئەخلاق دابڕاون. مێژووی ئەم دوو حیزبە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر نەزانیان لە "فەلسەفەی دەوڵەتداری".
مێژوو پێمان دەڵێت کە ئەم هێزانە بە دروشمی ڕزگاریی نەتەوەیی و ئازادی هاتنە مەیدان بەڵام دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، کاتێک ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی حوکمڕانی بوونەوە دەریخست کە ئەوان هیچ فەلسەفەیەکیان بۆ دروستکردنی "نەتەوە-دەوڵەت" یان قەوارەیەکی دامەزراوەیی نیە. لەبری بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و ئەخلاقی چوونە ناو شەڕێکی ناوخۆیی وێرانکەرەوە (١٩٩٤-١٩٩٨) تەنها لەسەر داهاتی گومرک و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە ماددیەکان.
سیاسەت لای ئەم دوو هێزە، هونەری بەڕێوەبردنی مرۆڤ نییە بەرەو کەماڵ و خۆشگوزەرانی بەڵکو تەنها تەکنیکێکی مافیاگەرایە بۆ قۆرخکردنی نەوت و زەوی و باج. ئەوان سیستەمێکی ئابووریان دروست کرد کە تێیدا مرۆڤی کورد بووەتە "کرێگرتە"ی حیزب لە بری ئەوەی هاووڵاتیەکی ئازاد بێت!. ئەمە لوتکەی سەرکەوتنی پڕۆژەی مۆدێرنەی سەرمایەداریە بە فۆرمە هەرە دزێوەکەی لەسەر دەستیان کە تێیدا نیشتمان نەماوە بەڵکو بووەتە "بازاڕ" و مرۆڤیش بووەتە "کاڵا"...!
لێرەدا تراژیدیاکە قووڵتر دەبێتەوە کاتێک پارتی و یەکێتی نوێنەرایەتی ماددەپەرستیەکی ڕووت دەکەن چاوەڕوان دەکرا حیزبە ئیسلامیەکان (وەک یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزووتنەوە و نەوەی نوێی سەلەفیەت و ئیخوان) نوێنەری "دەسەڵاتە ڕوحیەکە" بن و ببنە بەرپەرچدەرەوەی ئەم ماتریالیزمە کوێرە. بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەیەکی تەواو بوو!.
ئەم حیزبانە لە بنەڕەتدا خۆیان قوربانی و بەرهەمی مۆدێرنەی ڕۆژئاواین ئەوان ئاینیان لە "حەقیقەتێکی ڕوحی و میتافیزیکی و ئەخلاقی"یەوە بچووک کردەوە بۆ "ئایدۆلۆژیایەکی سیاسیی حیزبی". ئەوان لە فەلسەفەی سیاسی تێناگەن، بۆیە تەنها ڕواڵەتی ئاینیان ماوە!.
حیزبە ئیسلامیەکان لەبری ئەوەی ببنە شۆڕشێکی ڕۆحی و ئەخلاقی بەسەر سیستەمە گەندەڵەکەدا چوونە ناو هەمان گەمەی پەرلەمانتاری کێبڕکێ لەسەر مووچە و پۆست و ئیمتیازاتەکان!. ئەوان بە زمانێکی ئایینی قسە دەکەن بەڵام عەقڵیەتێکی تەواو پراگماتی و مۆدێرنیان هەیە!. ئەمانیش بەشێکن لەو ئامێرەی کە ڕوحی مرۆڤی کوردی هاڕی!. ئەوان ناتوانن چارەسەری قەیرانی پچڕانی نێوان ڕوح و ماددە بکەن چونکە خۆیان ئایینیان کردووەتە پڕۆژەیەکی ماددی و ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتێکی کاتی!.
دەرەنجامی ئەم کارەساتە سیاسی و ئایدۆلۆژیە ئەوەیە کە ئەمڕۆ تاکی کوردی کەوتووەتە ناو تەڵەیەکی مەترسیداری مۆدێرنیتەوە. کاتێک سیاسیە عەلمانیەکان نیشتمانیان کردە بازاڕێک بۆ بەکاربردن و ئیسلامیەکانیش ئایینیان کردە کاڵایەکی بازرگانیی دەنگدان ئەنجامەکەی دروستبوونی کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا "پیرۆزی" بەتەواوی نەماوە.
ئەمڕۆ لە کوردستان، سەرکەوتن و بوونی مرۆڤ بە پێوەری "هەبوون" دەپێورێت نەک "بوون" . شارەکان پڕ بوون لە مۆڵ، قاوەخانەی مۆدێرن، و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سەرمایەداری!. خەڵکی بە جۆرێک گیرۆدەی ماتریالیزم بوون کە خەمی گەورەی تاکی کورد تەنها دابینکردنی پێداویستیە بایۆلۆجی و کات بەسەربردنە ڕواڵەتیەکانە بەبێ هیچ پرسیارێکی قوڵ لەسەر ئازادی و کەرامەت و حەقیقەت!.
740
ئێران و ئەمەریکا؛ سیاسەت دەبێت خوێندنەوەی بۆ بکرێ لەسەر کۆمەڵێک بنەما، ئەما وردەکاریەکان و رووداوەکانی رۆژانە، من هەرگیز قسەیان لەسەر ناکەم.. چونکە پێم وایە هیچ بەهایەکی نیە!. پێشتریش ئاماژەم بە وردی بە ستراتیژی هەردوولا داوە.
وەک روونە دەوترێ رێکەوتنانەکە کراوە، بەڵام کاتێک سەیری سیاسەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکرێ لەم دۆخەدا، ئەم رێکەوتنە وەک سەرابێک دەردەکەوێت. وەک چۆن قەرزی دراوەکان لەسەر وڵاتەکان لە رێگای قەرزی زیاترەوە درێژ دەکرێتەوە خودی رێکەوتنامەکەش بە هەمان شێوەیە.
ئەوەی روودەدات پەیوەندی بەس بە ئێران و ئیسرائیلەوە یان ئەمەریکاوە نیە بەڵکو بە تەواوەتی پەیوەندی بە عێراق و پاکستان و چین و رووسیا و کەنداوە هەیە، ئەوانیش هەژموونی تەواویان هەیە. لە دوای ئەم جەنگە کە دەروازەی حومرز گیرا ... ئەمە دەستپێکی جەنگی گەورە دەکاتە ئەنجامیکی یەقینی.. چونکە ئەم دەروازەیە بەهێزترین کارتە بۆ ئێران. ئەگەرچی ئیدارەی ترەمپ نەیەوێت کێشەکان گەورەتر بی بەڵام دەسەڵاتی رەهایی نیە بەسەر ئیسرائیلدا بۆیە محاڵە ئەم رێکەوتنە یان هەر رێکەوتنێکی تر ببێتە هۆکاری وەستانی!.
بەرامبەر ئەمەش محاڵە، ئێران دەستبەرداری دروستکردنی ئەتۆم بێت.. هەروەها چینیش رازی نابیت ئەمەریکا یان ئیسرائیل هەژموونی رەهایان هەبێ لە ناوچەکەدا. کەواتە ئەم ململانێیە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم پێشەکیە!.
کەنداو و پاکستان هاوتەریبن لەگەڵ بەرژوەندی نەوت و داهاتدا لە وەستانی جەنگەکە بەڵام وەک روونە پاکستان لە جیهەتێکی ترەوە پەیوەستە بە چین و رووسیاوە.
ئەم بێلایەنیە بەردەوام نابیت بۆ هەمیشە و محاڵە، پاکستان بە هەر لایەکدا بشکێتەوە ئەگەری بردنەوەی جەنگەکە بۆ لایەنەکە زۆر زیاد دەکات.
هەروەها پرسی عێراق، ئەمەریکا بە روونی دەیەویت سیاسەتی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دوبارە لە قاڵب بداتەوە، چونکە نایەوێت ئێران هەژموونی هەبێ بەسەریدا، ئەمەش ئەوە دەگەینیت گۆرانکاری سیاسی و جوگرافی زۆر بەهیز هەیە و لە رێگادایە بۆ عیراق. چونکە عێراق بەهیزترین دەروازەیە بۆ ئێران و ئەمەریکا.
لە دیدگای منەوە کوردەکانیش لەوێدا بە هۆی نەبوونی هەژموونی حیزبی بەهیز هەمیشە ئەم ململانیە بە زیانی کوردا دەشکێتەوە و زەرەری تەواو دەکات!. چونکە ئەمەریکا دەیەوێت تەواوی عێراق لە قاڵب بداتەوە. ئەم گۆرینەش دیار نیە سەرکەوتوو دەبی یان نا بەڵام گومانم تێیدا نیە، عێراق بە هەرێمەوە دەبێتە گۆرپانی جەنگەکە.
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانیت
#سیاسەت
740
( ئای بۆ عەممار، دەستەیەکی لادەر و ستەمکار دەیكوژن، ئەو بانگیان دەکات بۆ بەهەشت، بەڵام ئەوان بانگی دەکەن بۆ ئاگر).
📚صحيح البخاري و صحيح مسلم.
عەممار لە سوپاکەی ئیمامی عەلی بوو و لە جەنگی سەفین بە دەستی سوپاکەی معاویە شەهید کرا. سید وجود (ﷺ) بە ڕوونی وشەی "الباغية" (ستەمکار،باتڵ) و "يدعونه إلى النار" (بانگی دەکەن بۆ دۆزەخ)ی بەکارهێناوە بۆ بەرەکەی معاویە!. ئەمە هەموو پاساوێکی زاهیری بۆ ڕەوایدان بە معاویە پووچەڵ دەکاتەوە!.
مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی لە "مەسنەوی"دا، کاتێک وەسفی ئیمامی عەلی دەکات کە چۆن لە جەنگدا نەفسی خۆی فەنا کردووە بۆ خودا پێی دەفەرموویت؛
"از علي آموز إخلاص عمل ... شير حق را دان منزه از دغل"
(لە عەلییەوە فێری ئیخلاسی کارەکان بە... بزانە کە شێری حەق پاک و بێگەردە لە فێڵ و نەفس).
ئەوەی لە نەفس پاک بێتەوە (کە عەلیە) کاتێک کەسێک (کە معاویەیە) جەنگی پێ دەفرۆشێت ئەوە بە دڵنیایەوە جەنگە لەنێوان (ئیرادەی ئیلاهی) و (ئیرادەی شەیتانی و نەفسی)!.
شێخی گەورە ابن عەرەبی لە "الفتوحات المكية" (بەشی پێنجەم) کاتێک باسی مەقامی "قوتب" دەکات عەلی بە سەرچاوەی زانستی باطنی و نهێنییەکانی ویلایەت دادەنێت دوای سید وجود (ﷺ). ئیبن عەرەبی پێی وایە قوتب خەلیفەی خودایە لەسەر زەوی و ناوەندی پاراستنی هاوسەنگیی گەردوونە!. جا روونە کە هەڵکێشانی شمشێر لەسەر قوتب (عەلی) هەڵگەڕانەوەیە لە نیزامی ئیلاهی!.
بەپێی یاساکانی عیرفانی باڵا و حەقیقەتی قورئان و سوننەت هەرگیز ناتوانرێت نیوەی حەقیقەت بدرێت بە عەلی و نیوەکەی تر بە معاویە چونکە حەقیقەت دابەش نابێت (الحق لا يتجزأ)!. ئیمامی عەلی نوێنەری تیشکی ڕەهای ویلایەت بوو و معاویە نوێنەری تیشکی شکاو و لادەری نەفسی دەسەڵاتخوازی بوو!. لە ململانێی نێوان ئاوێنەی ساف (عەلی) و تارمایەکان (معاویە) ئەوەی لە بەرامبەر ئاوێنەکەدا دەوەستێتەوە تەنها ناشرینی نەفسی خۆی دەسەلمێنێت!. بۆیە لە تەرازووی حەقدا معاویە سەد لە سەد هەڵە و لەسەر باتڵ بووە و ئیمامی عەلی بەرجەستەکاری خودی حەق بووە!.
ئەمە تێگەیشتنی منە لەسەر جەنگی سەفین
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانیت
#ئیدراک
740
جەنگی سەفین
لە تێڕوانینی عیرفانیی باڵا هەروەها تێڕوانینی توراسیەدا، حەقیقەت یەکێکە و فرەیی تێدا نیە. حەق لە زاتی خۆیدا یەکپارچەیە و دژایەتی لەنێو خودی حەقدا مەحاڵێکی فەلسەفی و میتافیزیکیە. جەنگ و ململانێ هەمیشە لە جیهانی "کەسرەت" (فرەیی) و وەهمەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە جیهانی "وەحدەت" (یەکبوونی حەقیقەت)!. پەرسی ململانێی دوو پێغەمبەر یان دوو وەلایی (ئەولیای خودا) دەبێتە پرسێکی ئۆنتۆلۆژی (بوونناسی) کە عیرفان بە وردی وەڵامی دەداتەوە!.
پێغەمبەران و ئەولیای کامڵ، مەزهەر و ئاوێنەی تەجەلیاتی ناوە ئیلاهیەکانن. کاتێک دوو مرۆڤی کامڵ (الإنسان الكامل) دەگەنە مەقامی "فەنا بوون لە خودا"و پاشان "مانەوە بە خودا" ئیتر ئەوان بە ئیرادەی خۆیان ناژین بەڵکو دەبنە زمان و چاو و دەستی حەق!.
مەحاڵە دوو پێغەمبەر یان دوو ئەولیای ڕاستەقینەی خودا شمشێر لەسەر یەکتر هەڵکێشن چونکە؛
لە ڕووی حەقیقەتەوە نوور ناتوانێت پەلاماری نوور بدات. ئاوێنەکان ئەگەرچی زۆرن، بەڵام ئەو وێنەیەی تێیاندا ڕەنگ دەداتەوە تەنها یەک شتە. لە ڕووی نەفسەوە جەنگ و پێکدادان پێویستی بە بوونی "نەفسی ئەمممارە" و ئیگۆ هەیە. وەلییەک کە نەفسی خۆی کوشتبێت و بووبێتە قاپیەک بۆ تێپەڕبوونی ویستی ئیلاهی چۆن دەکرێت بەرامبەر وەلییەکی تر بجەنگێت کە هەمان سەرچاوە ئاوی داوە؟!
وەک چۆن عەبدولواحید یەحیا (ڕێنێ گێنۆن) لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێدەدات لە ناوەندی باڵای گەردوونیدا (The Supreme Center)، هەموو ناکۆکیەکان دەتوێنەوە. دژایەتی تەنها لە پەراوێزەکان و لە جیهانی فۆرمەکاندا بوونی هەیە. هەر بۆیە ئەگەر بینیت دوو کەس یان دوو بەرە جەنگیانە بێگومان دەبێت یەکێکیان نوێنەرایەتی "حەق" (المركز) بکات و ئەوەی تریان نوێنەرایەتی وەهم، هەواو ئارەزوو، یان "باتڵ" بکات!. شتێک نیە بە ناوی "دوو حەقی دژ بەیەک" ئەمە تەنها بیانوویەکی زاهیریە بۆ داپۆشینی هەڵەی لایەنی باتڵ!.
لەسەر بنەمای ئەو پێشەکیە عیرفانیە کاتێک دەڕوانینە مێژووی ئیسلامی و ڕووداوەکانی وەک "جەنگی سەفین" حەقیقەتەکە زۆر ڕوونە. حەزرەتی ئیمامی (عالەم) عەلی کوڕی ئەبو تالیب (كرم الله وجهه) لە تێڕوانینی عوریفادا تەنها خەلیفەیەکی سیاسی نیە بەڵکو ئەو "قوتبی ئەقتابە" (جەمسەری جەمسەرەکان)، باوکی ویلایەتە و دەروازەی شاری زانستی پێغەمبەرە (ﷺ). عەلی نوێنەرایەتی زاتی حەق و "ناوەندی گەردوونی" دەکات!.
کاتێک معاویە بەرامبەر ئیمامی عەلی دەوەستێتەوە ئەمە هەرگیز پێکدادانی "دوو موجتەهید" یان "دوو حەق" نیە کە هەردووکیان پاداشت بدرێنەوە وەک ئەوەی هەندێک لە زانایانی ڕواڵەتبین (زانایانی ئەهلی زاهیر) پاساوی بۆ دەهێننەوەا. بەڵکو ئەمە پێکدادانی نێوان حەقیقەت (مەرکز) کە ئیمامی عەلیە بەتاڵبووەوە لە نەفس و نوێنەری ویستی ئیلاهیە!. وەهم کە معاویەیە نوێنەری حەزی دەسەڵات، مولکداریی دونیایی، و نەفسی سیاسیە!.
معاویە لە ڕوانگەی عیرفانیەوە لە مەقامی "حجاب" (پەردە) دا بوو چاوی بە ڕووی حەقیقەتی باڵای ویلایەتدا کوێر بوو. ئەو بە چاوی دونیا سەیری ئیمامی عەلی دەکرد نەک بە چاوی حەقیقەت و ڕۆح..! بۆیە وەستانەوەی معاویە بەرامبەر عەلی وەستانەوەی شەو بوو بەرامبەر ڕۆژ وەستانەوەی باتڵ بوو بەرامبەر حەق...! لەمەدا معاویە بە تەواوی هەڵە (باغي) و باتڵ بوو.
حەق دەفەرمووێت؛ ﴿فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ﴾ ئایا دوای حەق و ڕاستی، هیچ شتێکی تر هەیە جگە لە گومڕایی. ئەم ئایەتە بە ڕوونی بنەمای فەلسەفەی "مەحاڵبوونی دوو حەقی دژبەیەک" دەسەلمێنێت. مادام عەلی حەقە ئەوەی دژی دەوەستێتەوە بێگومان گومڕایە (ضلال).
﴿وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ۖ فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَىٰ فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّىٰ تَفِيءَ إِلَىٰ أَمْرِ اللَّهِ﴾. لە تەتبیقی ئەم ئایەتەدا پێغەمبەر (ﷺ) پێشوەختە دیاری کردووە کە کێ لایەنی "باغي" (ستەمکار و لاڕێ)یە!.
سید وجود (ﷺ) دەفەرموێت؛ "عَلِيٌّ مَعَ الْحَقِّ، وَالْحَقُّ مَعَ عَلِيٍّ يَدُورُ مَعَهُ حَيْثُمَا دَارَ"
( عەلی لەگەڵ حەقدایە، و حەقیش لەگەڵ عەلیدایە، حەق بە دەوری عەلیدا دەسوڕێتەوە هەرکوێیەک بڕوات).
📚 المستدرك على الصحيحين للحاكم هەروەها سنن الترمذي.
تێڕوانینی عیرفانی بۆ ئەم فەرموودەیە حەق لێرەدا وەک میحوەر و خاڵی ناوەند سەیر دەکرێت. عەلی بۆتە خودی حەقیقەت ئیتر چۆن دەکرێت کەسێک دژی حەق بجەنگێت و پێی بوترێت ڕاستە؟!.
سید وجود (ﷺ) دەفەرموێت: "وَيْحَ عَمَّارٍ تَقْتُلُهُ الْفِئَةُ الْبَاغِيَةُ، يَدْعُوهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ، وَيَدْعُونَهُ إِلَى النَّارِ" .
740
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت:
"العجز عن درك الإدراك إدراك"
یانی بێتوانایی لە گەیشتن بە تێگەیشتن خۆی ئەمە تێگەیشتنە.. بە جۆرێکی تر ئەتوانین بلین درک کردن بەوەی کە بێتوانی لەوەی درک بە هەندێک شت بکەی، خودی خۆی ئەمە درکە!.
جا هەر لە لاپەرەی داهاتوودا شێخی گەورە باسی ئەوە دەکات ئەوانەی کە توشی ئەم بێتوانایە دەبن ئەوانەن کە کاریگەرن بە ئەقڵ و بەڵگە ئەقڵیەکان بەڵام ئەوانەی ئەهلی دڵن وەک عورەفاکان ئەم بێتوانایەیان تێیدا نیە چونکە ئەوان لە خودی خواوە علمەکەیان وەرگرتووە بەڵام ئەهلی ئەقڵ لە رێگای بیرکردنەوە و بەڵگەی خۆیانەوە!.
📚الفتوحات المكية📚
بەشی ٣٣٥
#شيخ_الأكبر #عیرفانی #ئەهلی_حەق
740
بۆیەش حەزرەتی شێخی گەورە لەو بەشەدا حەدیسێک دەهێنێتەوە کە سید وجود (ﷺ) دەفەرموویت: قورئان دەخوێنن بەڵام لە گەروویان تێناپەڕێت!.
یانی ئەم قورئانە ناچێتە دڵیانەوە بەڵکو بەس لەسەر زمانیان دەمێنیتەوە!.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت
📚الفتوحات المكية📚
بەشی٣٣٤
#شيخ_الأكبر #عیرفانی #ئەهلی_حەق
740
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە فتوحاتی مەکیدا لە بەشی ٣٣٤دا باسی قۆناغی نوێبوونەوەی شتە نەبووەکان یان ئەوەی پێی دەڵین "تجديد المعدوم" لە سەرەتادا حەزرەتی شێخی گەورە ڕوون دەکاتەوە کە نوێبوونەوەی شتە نەبووەکان تەنها لە حاڵەتی نەبوونی ئیزافی (المعدوم الإضافي) ڕوودەدات بۆ نموونە کاتێک کەسێک لە ماڵێکدا دەبێت و پاشان دەچێتە دەرەوە بۆ بازاڕ ئامادەبوونی لە ماڵەکەدا نامێنێت و دەبێتە نەبوو بەڵام کاتێک دەگەڕێتەوە ئەو ئامادەبوونە نوێ دەبێتەوە و دروست دەبێتەوە!. حەزرەتی شێخ زۆر بە وردی باسی چەمکی دروستکردن و خولقاندنی بەردەوام دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ شتێک بە تەواوی دووبارە نابێتەوە!!... بەڵکو دروستکردنێکی نوێیە نەک تەنها نوێکردنەوەیەک ئەمەش بەهۆی فراوانی و بێسنووریی توانای ئیلاهیەوەیە کە تێیدا جوڵە(حەرەکە) و وەستان (سکون) لە هەموو ساتێکدا لەلایەن خوداوە بەدی دەهێنرێنەوە و هیچ دووبارەبوونەوەیەک لە دروستکردندا نیە!.
هەروەها شێخی گەورە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان کاتەکان وەکو ڕۆژ و مانگ و ساڵ و چۆنیەتی دابەزینی بەردەوامی قورئان بۆ سەر دڵی ئەو کەسانەی کە دەیخوێنن. لێرەدا دڵ بە عەرشێک دەچوێنێت! کە قورئانی لەسەر جێگیر دەبێت و دابەزینی قورئانیش بەپێی ئامادەیی و دۆخی دڵی کەسەکە دەگۆڕێت هەروەک چۆن ئاوی ناو دەفرێک ڕەنگی دەفرەکە وەردەگرێت بەم شێوەیەش قورئان لە دڵی خوێنەرەکەدا دەبێتە "قورئانی عەزیم" و لە دڵێکی تردا دەبێتە "قورئانی کەریم" یان "مەجید"، مەبەستی شێخ لەوەدایە راستە کە قورئان دابەزیوە بەڵام ئەم دابەزینە هەمیشە بەردەوامە یانی ئەو کەسانەی دەیخوینەوە لەهەر جارێکدا مانا و کۆمەڵیک شتی تریان بۆ دەردەکەویت کە قورئانە دوبارە دادەبەزێتەوە!. کاتێک کەسێک قورئان دەخوێنێت ئەگەر بە ئایەتێکی ڕەحمەتدا تێپەڕی ئەوا داوای ڕەحمەت دەکات و ئەگەر بە ئایەتێکی سزادا تێپەڕی پەنا بە خوا دەگرێت ئەمەش نیشانەی تێگەیشتنی ڕاستەقینەیە لە مەبەستەکانی قسەکەر کە خوای گەورەیە. تێگەیشتن لە قورئان خۆی لە خۆیدا خولقاندنێکی نوێیە کە خوای گەورە لە دڵی بەندەکانیدا دروستی دەکات و ئەم زانستە لە ڕێگەی فێربوونێکی ئیلاهیەوە دەدرێت بەو کەسانەی کە تەقوایان هەیە!!. شێخی گەورە باسی ئەوە دەکات کە قورئان بە شێوەیەکی ڕەها دادەبەزێتە سەر دڵەکان بەڵام بەپێی سیفەتە سنووردارەکانی مرۆڤەکە خۆی لە دڵیدا جێگیر دەبێت و ئەو سیفەتانە وەردەگرێت کە لە ناخیدا هەیە. ئاماژە بەوە دەدات کە کاتێک دڵی مرۆڤ پێشوازی لەم قورئانە دەکات سیفەتەکانی وەک شکۆمەندی، ملکەچی، شەرم، و هەژاری لەبەرامبەر خوادا تێدا دروست دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان پلەبەندیان هەبێت لە وەرگرتنی خۆشەویستی ئیلاهی و تێگەیشتن لە سروشتی بوونەوەران کە هەموویان کڕنۆش بۆ خوا دەبەن و لە خزمەتی ئەودان. ئەگەر مرۆڤێک بە ڕاستی سیفەتی "قورئانی کەریم" لە دڵیدا جێگیر بێت ئەوا ڕەفتاریشی کەریم و بەخشندە دەبێت بەرامبەر بە هەموو دروستکراوەکان لە هەڵەکانیان خۆش دەبێت و ئارام دەگرێت لەسەر ئازارەکانیان وەک ڕەنگدانەوەیەک بۆ ئەو سیفەتە ئیلاهیەی کە لە خوێندنەوەی قورئانەوە وەریگرتووە!!.
ئەم رێگایەش دەبێتە هۆی کرانەوەی دەرگای زانستە شاراوەکان لەسەر مرۆڤ وەک زانینی قۆناغەکانی قورئان و تێگەیشتن لە جیاوازی نێوان زانستە جەستەیی و ڕۆحیەکان و ئاگاداربوون لە بەهای هەناسەکان و ناسینی ئەو ڕێگایانەی کە مرۆڤ دەگەیەنن بە ئاستەکانی کامڵبوون و سەعادەت لە هەردوو جیهاندا بێ ئەوەی هیچ پچڕانێک لەم پرۆسەی بەردەوامی دروستکردن و تێگەیشتنەدا هەبێت!..
جا حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی زۆر بە جوانی باسی ئەو کەسانەش دەکات لەو بەشەدا کە قورئان دەخوێنەوە بەڵام ناچێتە دڵیانەوە بەڵکو بۆ ئەم جۆرە کەسانە دابەزینی قورئانەکە لایەن تەنها بریتیە لە کۆمەڵێک پیت کە لە خەیاڵیاندا وێنا دەکرێت!. کاتێک کەسی خوێنەر لە کاتی قورئان خوێندندا تێڕامانی نەبێت و لەو ئاستە ڕۆحیەدا نەبێت کە پێویستە ئەوا قورئان دانابەزێتە سەر دڵی و دڵی نابێتە عەرشێک بۆ جێگیربوونی قورئان!. ئەو پیتانەش کە لە خەیاڵیاندا دروست بووە یان لە ڕێگەی دەربڕینەکانی مامۆستاکەیانەوە وەرگیراوە ئەگەر بە بیستن فێر بووبن یان لە ڕێگەی بینینی پیتە نووسراوەکانەوە وەرگیراوە ئەگەر لەسەر کتێب فێر بووبن!، کاتێک ئەم جۆرە کەسە قورئان دەخوێنەوە تەنها ئەو پیتانە دەهێنێتە پێش چاوی خەیاڵی و زمانەکەی ئەو پیتانە وەریدەگێڕێتە سەر دەنگ و دەیانخوێنێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێڕامان و تێگەیشتنێکی قوڵی بۆ مانا و ئامانجەکانی هەبێت!. هەتا شێخ دەفەرمووێت لەبەر ئەوەی تەنها پیتەکان لە خەیاڵیدا ماونەتەوە و تەنها بە زمان دەیانڵێتەوە ئەم کەسە تەنها پاداشتی خستنەسەر زمانی پیتەکان وەردەگرێت نەک پاداشتی حەقیقی قورئانەکە! چونکە هیچ شتێک لە قورئانەکە نەچووەتە ناو دڵیەوە!.
740
فتوحاتی مەکی، بەشی ٣٣٣، حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی؛
لەم بەشەدا شێخی گەورە، کۆمەڵێک بابەتی زۆر جوان باس دەکات. ئاماژە بە حەدیسیکی قودسی دەکات کە دەفەرمووێت: "ئەی نەوەی ئادەم، هەموو شتێکم لە پێناو تۆدا دروست کردووە، تۆشن لە پێناو خۆمدا دروست کردووە!."
جا وەک روونە لەم حەدیسەدا خودا ئەوە باس دەکات کە ئێمەی دروست کردووە لە پێناو خۆیدا.
جەستە وەک ئەندامەکانی لەشمان وەک دەست و قاچ و چاو، ئەوانە هیچ ئیرادەکەیان نیە و سەربەخۆ نین بەڵکو مەجبورن، بەوەی مێشک و دەروون کە فەرمانی پێ دەکات. بۆیە کاتیک تاوانێک بە دەستەکە دەکەی، خودی دەستەکە تاوەنبار نیە، بەڵکو کارێکی باش دەکات کە شوێن فەرمان کەوتووە!.
جا بۆیە نەفسی ئینسان سەرچاوەی نییەت و مەبەستەکانە!، هەر کردەوەیەک بەبێ مەبەست و نییەتی بۆ خودا بکرێ، تەنیا زاهیرەن دەمێنێتەوە و هیچ سودێکی نیە!.
بۆیە شێخی گەورە ئاماژە بەوە دەدات کرۆکی هەموو پەرستنەکان لە نییتەوە سەرچاوە دەگرێ و پێویستە نییەتەکە بۆ خودا بێت!.
حەزرەتی شێخی گەورە لەم بەشەدا، دوو شت جیا دەکاتەوە کە زۆر گرینگن و پەیوەندی بە قەزا و قەدەرەوە هەیە.
یەکەمیان: ئەمری تەشریعیە. دووەمیان: ویستی تەکوینیە!.
واتە جیاوازی لە نێوان ئیرادەی خودا و ئەمرەکانی دەکات!.
بۆیەش نمونە بە بابەتی ئیبلیس دەهێنێتەوە.
کاتێک خودا فەرمانی بە ئیبلیس کرد کڕنۆش بۆ ئادەم ببات، ئیبلیس ڕەتیکردەوە!. ئیبلیس دواتر ویستی بەهانە بۆ خۆی بهێنێتەوە و بڵێت: "ئەگەر خودا لە ویستی تەکوینی خۆیدا بیویستایە من کڕنۆش ببەم، ئەوا نەمدەتوانی سەرپێچی بکەم!، کەواتە خودا خۆی نەیویستووە!."
جا خوای گەورەش وەڵامێکی لۆژیکی یەکلاکەرەوەی دەداتەوە: "ئایا تۆ پێش ئەوەی سەرپێچیەکە بکەیت دەتبینی لەناو زانستی شاراوەی مندا (غەیب) چی نووسراوە؟ نەخێر! تۆ بە ویستی خۆت فیزت کرد و سەرپێچیت کرد!، دوای ئەوەی سزا درایت ئینجا زانیت کە ویستی من وابووە!."
تەنانەت باسی بابەتی موساش دەکات (سڵاوی خوای لەسەر بیت) کاتێک موسا دەترسێ و رادەکات لەدەست فیرعەون لەگەڵ شوێنکەوتەکانی!. چونکە ئەو نەیدەزانی لە علمی خودا چی هەیە؟! ئایە فیرعەون زاڵ دەکات بەسەریدا یان نا، بۆیە لەم دۆخەدا، راکردن بۆ موسا، گەرانەوە بوو بۆ لای خودا!.
جا شێخی گەورە مرۆڤ زۆر بە جوانی باس دەکات دەفەرمووێ پێکهاتوون لە دوو رەگەز، یەکەم رەگەز کە دایکە، دووەم رەگەز باوکە!.
سروشت (دایک) کە پێکهاتە بایۆلۆژی و ماددیەکەیە و سروشت نوێنەرایەتی ئارەزووەکان، خواردن، سێکس، خەوتن، و چێژە مادیەکان دەکات. زۆر سۆزدارە و دەیەوێت منداڵەکەی کە مرۆڤە هەمیشە بەلای خۆیدا ڕابکێشێت!.
ڕۆح (باوک) کە ئەو فووە ئیلاهیەیە (ونفخت فيه من روحي). ڕۆح نوێنەرایەتی بەرزبوونەوە پاکی و زانست و نزیکبوونەوە لە خودا دەکات!.
زۆربەی مرۆڤەکان دەبنە کۆیلەی دایکیان یانی کۆیلەی سروشت و غەریزەکانیان و باوکیان (ڕۆح و پەیوەندی ئیلاهی) لەبیر دەکەن. ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەنە پلەی باڵا، دەبێت پەیوەندیان بە ڕۆحەوە بەهێز بکەن. ئەوەش چۆن دەکرێ؟ لە ڕێگەی کەمکردنەوەی زاڵبوونی سروشت بەسەریاندا وەک ڕۆژوو گرتن، کەمخۆری، دوورکەوتنەوە لە ئارەزووە حەرامەکان...! کاتێک مرۆڤێک ڕۆحەکەی بەهێز دەبێت، ئینجا ئەو کۆنتڕۆڵی سروشت و ئارەزووەکانی دەکات، نەک ئارەزووەکانی کۆنتڕۆڵی ئەو بکەن..!
هەروەها شێخی گەورە تەمیز دەکات لە نێوان بەندەکان؛
بەندەی ئاسایی ئەوانەن کە خودا دەپەرستن تەنیا لەبەرئەوەی ئەوان بەندەن و خودا خاوەنیانە (وفاء لحق العبودية)... بەندەی تێگەیشتوو ئەوانەن کە خودا دەپەرستن لەبەرئەوەی دەزانن خودا چەندە گەورەیە و شایستەی پەرستنە (وفاء لحق الربوبية). بەندەی کامڵ (العارفين) ئەوانەن کە لە ناو نوێژ و کارەکانیاندا خودی خۆیان نابینن بەڵکو ئەوان دەزانن کە هەموو هێز و توانایەک لە خوداوەیە. کاتێک کارێکی باش دەکەن، شانازی بە خۆیانەوە ناکەن بەڵکو دەڵێن "ئەمە خودا بوو کە یارمەتی دام و ئەم کارە باشەی لەسەر دەستی من جێبەجێ کرد." ئەمە بەرزترین پلەی تەوحید و یەکتاپەرستیە!.
حەزرەتی شێخ لە بابەتی تەوحیدەکەشدا باسی مەسیحیەکانش دەکات دەفەرمووێت ئەگەر ئەوان مەبەستیان ئەوە بوایە ئەم سێ دانەیە ؛ زات و سیفەت و فەرمانە. ئەوا قسەکەیان حەق دەبوو بەڵکو کفر نەدەبوو.. بەڵام ئەوان وتیان سێ خودان، واتە سێ قنوتەکە خوداکە پێک دەهێنن بۆیەش ئەمە کوفرە!.
هەڵبەتە بۆ ئەم بابەتەش دەلیل دەهێنێتەوە، هەم لە رێگایی ژمارەوە، کە یەک و دوو، سێیە، ئەوەندەی من لێ تێگەیشتم دەفەرمووی خودی یەکەکە سەرچاوەکەیە و یان زاتەکەیە بەڵام دوو و سێیەکە وانیە، ئەوان ناپەرسترێن!.
ئیتر خوا، خۆی باشتر دەزانیت
📚الفتوحات المكية📚
بەشی ٣٣٣
#شيخ_الأكبر #عیرفانی #ئەهلی_حەق
740
جا لە کۆتایی بەشەکەدا حەزرەتی شێخی گەورە لەسەر سزای دۆزەخ شتێکی زۆر زۆر جوان باس دەکات؛ دەفەرموویت کە ئامانجی سزاکان، تۆڵە نیە! بەڵکو پاکردنەوەیە!. بۆیەش ئەوەندەی من لە شێخ تێگەیشتبم، کە لای وایە دۆزەخ کۆتایی نایەت بەڵام لای وایە ئازاری دۆزەخ بۆ ئەهلی دۆزەخ کۆتایی دێت!. یانی ئاگرەکە چیتر نابێتە جێگای ئازار بۆیان بەڵام هەر لەویدا دەمێنەوە دوای ئەوەی کە پاک دەبەنەوە، تەنانەت لەم دۆزەخەدا وەک ئەهلی بەهەشت ئارامی دەدۆزنەوە لە دوای پاکبوونەوەیان!. جا پتەکانیش وەک بەرد و ئەوانە دەخرێتە دۆزەخەوە تا ئەوانەی کە پتبەرست بوونە بینین و ئازار بچێژن لە رووی دەروونیەوە!.
جا جوانترین شت کە حەزرەتی شێخی گەورە باسی دەکاتە ئەوەیە کە بۆچی حیجاب هەیە لە نێوان خودا و ئەهلی دۆزەخدا!!!.. حەزرەتی شێخ دەفەرمووێت؛ زۆربەی خەڵک لایان وایە ئەمە سزایە کە خودا نابینن بەڵام لە راستیدا وانیە بەڵکو ئەمە رەحمەتی خودایە🥲🥲.
چونکە ئەگەر ئەهلی دۆزەخ، خودا ببینن لە دوای ئەم هەموو تاوان و ستمەی لە دونیا کردیان، ئەوا لە شەرم و شەرمەزاریدا دەتوێنەوە! ئازاری ئەم شەرم و شەرمەزاریە زۆر زۆر لە ئازاری ئاگری دۆزەخ بەهێزترە🥲😢😢😢!.
بۆیە خودا، بە پەردەیەک خۆی لێ شاردوونەتەوە تاکو توشی ئەم ئازارە دەروونیە و شەرمەزاریە نەبن تا بتوانن لە دۆزەخدا بەبێ ئازار بژین!.
ئیتر حەق، خۆی باشتر دەزانیت
📚الفتوحات المكية📚
بەشی ٣٣١
#شيخ_الأكبر #عیرفانی #ئەهلی_حەق
740
لە خوێندنەوەی بەشی ٣٣١ی فتوحاتی مەکی، ئەم بەشە هەم زۆر وردەکاری تێیدایە هەم زۆر ناوازەیە، هەروەها بابەتێکی هەستیاریش دەورژێنێت!. من هەوڵدەدەم تێگەیشتنی خۆم لەسەر قسەکانی بەیان بکەم بە کورتی ئەگەرچی لەبەر درێژ کردنەوە ناتوانم، هەموو وردەکاری و دەلیلەکان بنوسمەوە ئێوە خۆتان ئەتوانن برۆنە سەری؛
جا حەزرەتی شێخی گەورە لەم بەشەدا باسی بینی خودا و دۆزەخ و شرک و مەستی ڕوحی دەکات، واتە هەموویان تێکەڵ دەکات بە شێوەیەکی زۆر ناوازە!.
بەسەرهاتی کێوەکەی حەزرەتی موسا (عليه السلام) زۆر بە وردی باس دەکات، کاتێک حەزرەت داوای بینینی خودای کرد لەوێدا خودا رەتی نەکردەوە تا بلیت کە مرۆڤ یان ئەی موسا ناتوانیت من بینی!. بەلکو تێیدا مەبەست ئەوەیە کە حەزرەتی موسا بەم جەستەیەوە لە عالەمی ماددیدا توانایی بینی خودای نیە!. بۆیە کێوەکە کە هێمایەکە لە بەرزی و قوەت لە دونیایی مادیدا کەچی بەرگەی بینینەکەی خودای نەگرت!، ورد و خاش دەبێ!.
یاسایەکی زۆر ناوازە باس دەکات هەڵبەتە من ئەڵێم یاسا چونکە وەک قائیدەیەک وەرمگرت لە قسەکانی، حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت؛ خودا بە پێی ئەندازەی تێگەیشتن و توانایی مەخلوقەکان، بۆیان تەجەلا دەکات!. ئەزانن ئەم قسەیە واتە چی؟! یانی هەموو کەسێک بە پێی ئاستی توانایی روحی و ئەقڵی خودا، بۆی دەردەکەوێت، دەرکەوتنی خودا لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر جیاوازە!.
بۆیە کاتێک خودا تەجەلای دەکات بۆ پێغەمبەران یان ئەولیاکان زۆر زۆر ئاستەکەی بەرزترن لەو تەجەلیایی کە بۆ کەسیکی غەیری ئەوانە!. پەیوەستە بە ئامادەیی روحی ئەو کەسەوە!.
جا هەر لەسەر بینەکەش باسی ئەوە دەکات کە ئەقڵ لای ئەولیاکان و پێغەمبەران پێوەر نیە بەڵکو پێوەر لای ئەوان یەکەم کەشفە دووەم زەوقە، ئەم زەوقە مەبەست تێیدا ئەزموونی راستەوخۆی ڕووحیە!. جا نمونەیەک دەهێنێتەوە بۆ ئەمە لەسەر قسەیەکی حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر، کە دەفەرموویت؛ هیچ شتێکم نەبینوە مەگەر پێشتر خودام بینیبیت!. ئەوە قسەیە روون دەکاتەوە لە ئاستی بەرزی مەرتەبەی روحی ابو بەکر ، کە مەبەستی ئەوەیە کاتێکی سەیری هەر مەخلوقێک دەکات خودای تێیدا دەبینیت واتە دروستکەرەکەی تێیدا دەبینی. بۆیە مرۆڤ لەم مقامەدا دەبێتە سێبەرێک و خوداش دەبێتە نوور، سێبەرەکەش ناتوانێت نوورەکە ببینیت، چونکە ئەگەر نوورەکە بە تەواوەتی دەربکەوێت راستەوخۆ سێبەرەکە دەتوێتەوە و نامێنێت!.
جا پرسێکی زۆر ورتر دەخاتە روو حەزرەتی شێخی گەورە دەربارەی ئەوانەی بانگەشی خوایەتیان کردووە! بۆ نمونە فیرعەون لەگەڵ حەزرەتی حەلاج!. زۆر بە وردی جیایان دەکاتەوە. حەزرەتی شێخ دەفەرمووێت بانگەشی خودایەتی فیرعەون لە لوتبەرزیەوە بوو کە لە پێناو دەسەڵات و ناوبانگدا کە لەناخەوە دەیزانیت خودی خۆی کە درۆ دەکات. بەڵام بانگەشەیەکی تر هەیە لە شێوەی فیرعەون لای عورەفایەن کە پێ دەوترێت مەستیی ڕوحی.
ئەم قسەیە واتە سۆفیەک کاتێک نوقمی خۆشەویستی و نووری خودا دەبێت، هەستی کردن بە "من" بوونی نامێنیت!. کاتێک حەزرەتی حەلاج دەفەرموویت: منم حەق. ئەو مەبەستی ئەوە نیە کە جەستەی ئەو خودایە، بەلکو مەبەستی ئەوەیە خۆی نەماوە وەک ئیگۆ! یان خود!، تەنیا خودا لەناویدا قسان دەکات!. جا حەزرەتی شێخ کەسانێکی وەک حەلاج و ابو یەزیدی بەستامی لەم بانگەشەیە بە کەسانێکی بەختەوەر ناو دەبات!.
جونکە ئەو، باسی ابو یەزیدی بەستامیش دەکات، کاتێک موریدیک زۆر حەزدەکات ببینێت! بەڵام کە دەبێنێت یەکسەر دەمرێت!. چونکە موریدەکە بێستبووی بینینی ابو یەزیدی بەستامی، لە بینی خودا باشترە!.. جا کاتێک ئەو دەبینیت بەرگەی تەجەلاکەی خودا ناگرێت لە حەزرەتی ابو یەزیدی بەستامی، یەکسەر دەمرێت!.
جا ابن عەرەبی شێخی گەورە زۆر سەیرە کە باسی پت پەرستەکان دەکات لەو بەشەدا، زۆر ئەوە باس دەکات کە ئەوان پتیان نەپەرستووە بەڵکو نەفسی خۆیان پەرستووە!. ئەو دەفەرمووێت کە پتپەرستەکان درەخت و دار و بەردیان لە راستیدا نەپەرستووە بەڵکو نەفسی خۆیان پەرستووە. چونکە ئارەزووەکانیان فەرمانی پێکردوون کە بە حساب ئەو شتانە گەر بپەرستن لە خودایان نزیک دەکاتەوە!.
جا لازمی ئەو قسەی ابن عەرەبی شێخی گەورە زۆر خەتەرە واتە هەر کەسیک شوێن نەفسی بکەوێت لە راستیدا پتپەرستە، تەنانەت گەر لە زاهیریشدا وانەبێت!.
جا حەزرەتی شێخی گەورە هەروەها باسی ئەوە دەکات کە لە رۆژی دوایدا شتە مەعنەویەکان دەبنە ماددە وەک مردن و لوتبەرزی(کبر). وەک چۆن حەدیسیشی لەسەر کە مردن لەسەر شێوە بەرانیک و سەردەبەردرێت!. هەروەها خودی کبریش دەبێتە ماددە و لە مرۆڤەکان جیا دەکرێتەوە و دەچێتە دۆزەخەو، ئەوجا دەچنە بەهەشتەوە مرۆڤەکان. کردەوە باشەکانیش هەر دەبنە ماددە، دەبنە کەسانی رووخۆش و یارمەتیدەر بۆ مرۆڤەکان!.
740
لە زەمەنێکدا گیرۆدەین و هەناسە دەدەین کە شەقامەکان و کۆڵانەکانی بوون لە ترپەی هەنگاوەکانی ئیلاهی و چرپەی زمانی حەق بە تەواوی خاڵی و کپ کراونەتەوە. دەستی خودا و ئیرادەی ڕەهای ئەو، لەناو تەمومژی ئەم شارە ساردانەدا بزر بووە. ئەوەی لەم شانۆگەریە پووچەدا ڕۆڵ دەگێڕێت و یاری دەکات تەنها غەریزە و حەیوانگەریەکی ڕووت و پەتەیە...! مرۆڤگەلێک کە زمان، دەست، و تەنانەت قووڵترین ئارەزووەکانیشیان لەناو زەلکاوێکی پڕ لە پیسایی و ماددییەتدا لە قاڵب دراوە.
ئەم داڕشتنە و ئەم وشانەی لێرەدا ڕیز دەکرێن نە هاواری هیوایەکی درۆزنن کە دڵی سادەکاران پێی خۆش بێت، نە نووزەی بێهیواییەکی ڕەهان کە ئیرادە بکوژێت بەڵکو ڕووتکردنەوەی حەقیقەتێکی ڕووت و تاڵە کە وەک پەڵەیەکی ڕەش لە سیمای ئەم زەویە ڕەنگی داوەتەوە و پەلی کێشاوە.
بێتاقەتی و تەنگەنەفەسیی وجودی، گەیشتۆتە ئاستێک کە قەڵەم دەخەمە سەر کاغەز و دەنووسم، بەڵام نەک بۆ چاوێک کە بیخوێنێتەوە، یان بۆ گوێیەک کە بیبیسێت، بەڵکو تەنها بۆ ڕشاندنەوەی ئەم بارە قورسە و بەتاڵکردنەوەی خود لەم ژەهرە کەڵەکەبووە. دۆخێکە هاوشێوەی ئەو سەگە وێڵ و پیسەی کە لە دوای ڕشتنی غەریزە و ئۆرگازمەکەی، بێ باک لە دەوروبەر، پشتی تێدەکات و ڕێگای تاریکی خۆی دەگرێتە بەر. منیش بە هەمان شێوە، پاش ڕشتنی ئەم وشانە، ڕێگای خۆم دەگرمە بەر. من لەم قەرەباڵغییەوە نادوێم؛ من لە قووڵاییە تاریک و بێدەنگەکانی ناوەوەمەوە قسە دەکەم نەک لە دەرەوەی ئەم پارچە جیهانە ماددیە ڕزیوەدا کە هەموو شتێک تێیدا کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.
لە دوای وێرانبوونی جیهانی دەرەوە، ئەوەی وەک دوا پەناگە بۆم ماوەتەوە، تەنها خەیاڵە. خەیاڵ ئەو میعراجە پیرۆزەیە کە دەتوانم تێیدا لەسەر باڵی ڕووح بفڕم و دەرکەوتە و تەجەلیاتی ئیلاهی تێدا بنەخشێنم، دوور لە چاوی پیسی ئەم واقیعە بەدکارە.
ئەمەی ئەمڕۆ لەم زەمەنە تاریکەدا حوکمڕانیی شارەکان، لادێکان و وڵاتەکان دەکات، یاسا و دادپەروەری نیە بەڵکو ئیرادەیەکی بەد و وێرانکەرە کە بە تەواوی لە ڕووح دابڕاوە. نەفسێکی تاریک و شەیتانیە کە لەسەر تەرمی بەهاکان و لەناو کەلاوەی دڵەکاندا سەما دەکات و قاقا لێدەدات. ئەوانەی پێشڕەوی ئەم کاروانە دەکەن بوونەوەرگەلێکن کە ڕۆحیان لە مێژە مردووە و تەنها جەستەیەکی بەتاڵ و بێ مانا بەدوای خۆیاندا ڕادەکێشن.
لەناو ئەم تاریکستانەدا، جوانیە ڕاستەقینەکان و حەقیقەتە ڕووتەکان، تەنها لە یەک جێگادا خۆیان دەدۆزنەوە و پارێزراون کە لەسەر لووتکەی شاخێکی تاقانە و دوورەدەست. بەڵام کێشەکە لێرەدایە مرۆڤی ئەم سەردەمە، ئارامی و تاقەتی بەرگەگرتنی ئەم تەنهاییە پیرۆزە و ئەو گۆشەگیریە مەزنەی سەر شاخەکانی نیە. ئەوان لە بێدەنگی دەترسن چونکە بێدەنگی دەنگی ڕووحە ونبووەکەیان بیردەخاتەوە.
ئەم بوونەوەرانە بە تەواوی فەرامۆشیان کردووە کە لە ئەزەلەوە وەک ڕێبوار و سالیکێکی سەر ڕێگای حەق خوڵقاون و دەبێت بەردەوام لە هەنگاوناندا بن. لە جیاتی ئەوەی بەدەم ڕێگاکانەوە بڕۆن بەرەو نوور وەک چەتە و ڕێگرەکان لە قەدپاڵی دنیا جێگیر بوون و خێوەتیان هەڵداوە. ئەوان نەک هەر خۆیان ناڕۆن بەڵکو بوونەتە گەورەترین کۆسپ بۆ ڕێبوارە ڕاستەقینەکانیش. ڕێگە نادەن تنۆکێک ئاوی سازگار تینوویەتیی ڕوحم بشکێنێت ڕێگە نادەن چاوەکانم بە خەوێکی ئارام و پڕ لە یەقین دابخرێن و ڕێگرن لەوەی بچووکترین دیدار و ویساڵم لەگەڵ حەقدا هەبێت.
ئەم مرۆڤە جێگیربوانە، لە ڕاستیدا بکوژن. بکوژگەلێکی بەستەزمان کە تەنانەت ئاگاداری تاوانەکانی خۆشیان نین و بکوژێکی سارد، بێ ڕوح و بەتاڵ لە سۆز، کە تا ئەم ساتەش لەو وەهمەدا دەژین کە ئەو گۆڕانکاری و وێرانکاریانەی دەیکەن ئیرادەی خۆیانە لە کاتێکدا نازانن ئەوان تەنها بووکەڵەی دەستی هەوەسێکی بەد و تاریکن کە ئاراستەیان دەکات.
لەم دۆخەدا و لەناو ئەم گێژاوەدا، "بێدەنگ بوون" چیتر نیشانەی لاوازی یان تەسلیمبوون نیە بەڵکو بێدەنگی دەبێتە پیرۆزترین و باشترین وێزگە کە دەبێت لێی دابەزم و لەنگەری تێدا فڕێ بدەم. چونکە هەوڵدان بۆ چاککردنەوەی شتێک کە لە ڕەگەوە ڕزیوە یان هەڵگرتن و بەرکەوتن لەگەڵ ئەم هەموو پیسایی و ژاوەژاوەدا جگە لە نوقمکردن و خنکاندنی خودی خۆم لەناو زەلکاوەکەدا هیچ دەرەنجامێکی تری نابێت!. بێدەنگی، تاکە قەڵغانی ڕوحە بۆ پاراستنی ئەو پشکۆ بچوکەی حەقیقەت کە هێشتا لە ناوەوەدا دەدرەوشێتەوە!.
#ئەدەبی
740
هەر لە بەشی ٣١١ی فتوحاتی مەکیدا، حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی شتێکی زۆر سەیر و ناوازە باس دەکات!، دڵیشی پر کردم ئەم بابەتی شێخ کە باسی دەکات؛
حەزرەتی شێخ دەفەرمووێت مرۆڤ هێزێکی هەیە تەنانەت لە عالەمی غەیبیشدا نیە!، ئەو هێزەیە کە لە رێگایی روحەوە دەتوانێت دەربکەوێت لەسەر شێوەی هەر مرۆڤێکی تر، یان هەر رووەکێک و ئاژەڵەک! .. تەنانەت شێخ دەفەرمووی بەنی ئادەم!! یانی هەر شێوەیەکی هەبێ!.
جا شێخ لەو بەشەدا چیرۆکێک دەگەرێتەوە دەفەرمووێت کە شێخێک کە من دەیناسم و هاورێی بووە هەروەها کەسێکی متمانە پێکراوە لای حەزرەتی ابن عەرەبی.
ئەو رەفیقەی بۆ حەزرەتی ابن عەرەبی دەگەرێتەوە کە چاوی بە شێخێک کەوتووە کە خاوەنی ئەم مقامە بووە!.. جا ئەو شێخەکەش (برادەری ابن عەرەبی) ویستی ئەویش ئەم مقامەی هەبێت، جا شێخەکەش(خاوەنی مقامەکە) داوایەکی لێ دەکات کە دەستپێشخەری نەکات لە هیچ شتیکدا، جا برادەرەکەی ابن عەرەبیش وەعدی ئەوەی پێ دەدات!.
ئەم بەسەر هاتەش کە باسی دەکات لەناو کاروانی حاجیەکانە لە نێوان موسڵ و بەغدا..
جا قەدەری خودا وا دەبێ کە خودی ئەم شێخەی خاوەنی ئەم مقامەیە نەخۆش دەکەوێ، زۆریش نەخۆش دەکەوێ بەڵام برادەرەکەی ابن عەرەبی چونکە بەلینی پێ داوە بۆیە نابی هیچ بلی... بۆ نمونە بچێ دەرمان بهێنی بۆی!. بەڵام خۆی ناگرێ جاری یەکەم ئەڵیت بچم دەرمان بهێنم لای کەسیک... شێخکەش کە خاوەنی مقامەیەکەیە بە چاوێکی نارازیەوە سەیری دەکات و دەڵیت پەیمانەکە لە پێشترە!.
بەڵام شێخی خاوەن مقامەکە زۆر زیاتر نەخۆشتر دەبی، بۆیە دوبارە لە خەمی بۆ شێخەکە خۆی ناگرێ دەپرسێتەوە لە شێخەکە کە بچێتە لای کاروانێک، جا شێخەکە بە زەردەخەنەیەکەوە ئەمجارە رازی دەبی. بەڵام برادەرەکەی ابن عەرەبی جل و بەرگی زۆر خراپی لەبەردایە و شەرم دەکات بچێتە لای کاروانەکە ئەترسێ دەری بکەن و دەرمان و هاوکاری نەدەن!.
کەچی خاوەنی کاروانەکە بە تایبەت لەناو خەڵکەدا بە رووی دێت و زۆر رێزی لێ دەگرێ و ئەلیت جیت پێویستە، جا دەرمانەکانی دەداتی و تەنانەت داوای لێ بووردنیش دەکات!.. لە کاتیکدا نەدەیناسی و نە هەرگیز یەکیان بینوە!.
کە دەگەرێتەوە لای شێخەکە، پێ دەلی(برادەرکەی ابن عەرەبی بە شیخەکە دەلێ) قوربان بە بەرەکەتی تۆ ڕێزی لێگرتم لە کاتێکدا نە ئەو من دەناسێت و نە منیش ئەوم دەناسی، وە بە وردی باسی ئەوەی بۆ کرد کە ڕوویدابوو..!
جا شێخ (خاوەن مقامەکە) زەردەخەنەی کرد و پێی گوت: من بووم ڕێزم لێگرتی، ئەو خزمەتکارە نەبوو کە ڕێزی لێگرتی. بێگومان من بینیم کە تۆ زۆر نیگەران و بێتاقەت بوویت بۆ نەخۆشیەکەم، بۆیە ویستم دەروونت (سرك) ئارام بکەمەوە!
بۆیە فەرمانم پێت کرد کە بچیت بۆ لای لێی ترسام لەسەر من نەوەک ئەوەت لەگەڵ بکات کە لەگەڵ خەڵکی دەیکات لە سووکایەتیپێکردن و دەرکردن!. (جونکە ئەو کەسەی هاوکاری دەکرد کەسیک باش نەبوو سوکایەتی بە خەڵک دەکرد!)
جا شێخی خاوەن مقامەکە دەفەرمووێ:
بۆیە لە جەستەی خۆم داماڵیم ( مەبەست لێی دەرچوونی ڕۆحە لە جەستە بۆ خۆنواندن لە شێوەیەکی تردا) و لە شێوەی ئەودا بۆت دەرکەوتەم و ڕێزم لێگرتی و قەدرتم زانی و ئەوەم لەگەڵت کرد!.
جا برادەرەکەی ابن عەرەبی توشی سەرسامی دەبیت، بۆیە شێخەکە پی دەلی برۆ ئەمجارە دوبارە.. کە ئەجیتەوە کابرای خاوەن کروانەکە سەلامی لێ ناکا و رووی تێناکات، دەری دەکات!.
#شيخ_الأكبر #عیرفانی
740
حەزرەتی شێخی گەورە لە فتوحاتی مەکیدا دەفەرمووێت؛
خەیاڵ فراوانترین شتە چونکە هەردوو عالەمەکە کۆدەکاتەوە کە عالەمی غەیب و عالەمی شەهادەتە(حس).
#شيخ_الأكبر
740
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت؛
"بأهل البيت في نفوسهم فهم المطهرون بل هم عين الطهارة"
عين الطهارة ؛ هەر قسەیەک کرا دەربارەی هەر شتێک لە وجودی عەیندا، ئەم شتە تێیدا ئیزافە نیە بەڵکو شتی تری بۆ ئیزافە دەکرێ یان دەبێتە ئیزافە بۆ شتێکی تر!.
کاتێک ئەڵێم خێزانی فڵان کەس پاکە، خودی پاکیەتیم ئیزافە کردووە بۆ خێزانەکە، بەڵام کاتێک کە ئەڵێم خێزانی فڵان کەس عەینی پاکین، کەواتە محاڵە پیسیەتی ئیزافە بێت بۆ ئەوان، بەڵکو مادەم عەینن لە پاکیەتی، کاتێک خێزانەکە شاهێدی پاکیەتی کەسیکی تر دەدەن لە دەرەوەی خێزانەکەیان، ئەو کەسە ئیزافەی پاکیەتی بۆ کراوە لە لایەن خودی پاکیەتی!.
بۆیە محاڵە، گوناح و پیسیەتی و هەڵە ئیزافەی ال وبیت بکرێت بە پێچەوانەوە بەڵکو محاڵە، چونکە ئەوان عين الطهارة
#ئیدراک #أهل_البيت #شيخ_الأكبر
740
هەر حوکمێکی تەکفیر کردن بدرێ لەسەر بنەمایەک دەکرێ کە بنەماکە دەگەرێتەوە بۆ فەهمی دەقەکان!. واتە کەسێک سوننە یان شیعەیە یان سەلەفیە کە حوکمی تەکفیر کردنی موعەیەن دەدا بەسەر کەسێکدا یان بەسەر مەزهەبێکدا لەسەر اصولی مەزهەبەکەی خۆیەتی کە بە نسبەت خۆیەوە حەدی یەقینی هەیە نەک بە نسبەت غەیری ئەوەوە!.
بۆ نمونە ئیمامی غەزالی کاتێک حوکمی تەکفیری داوە لەسەر ابن سینا و فارابی، ئیمامی غەزالی ئەم حوکمەی لەسەر بنەماکانی موتەکەلیم داوە کە دەگەرێتەوە بۆ قەوائیدی عەقیدەی ئەشعەری و ماتوریدی مەبەستم تێیدا ئەهلی موتەکەلیمە. ئەم حوکمە لەم جیهەتەوە دەرچووە نەک حوکمێک بێت لە کەشفەوە یان لەسەر حەقیقەتی کەسەکەدا دەرکەوتبێ!..
هەموو حوکمەکان چ لە لایەن سەلەفیەوە یان سوننەوە بۆ نمونە کە دەدرێتە سەر شیعەی دوازە ئیمامی تەنانەت خودی قورئانیەکانیش لەم جیهەتە اصولیەوە دەردەچن.
ئەما لە حەقیقەتدا ئەم حوکمە رێژەیە و حەدی یەقین نیە!، بەڵکو نسبەتی یەقینی بۆ ئەو کەسە دەگەرێتەوە کە هەڵگری اصولەکەیە!. چونکە بۆ دوا جار خوای گەورە مرۆڤ لەسەر وەعیەکەی محاسەبە دەکات نەک لەسەر شتێک لەسەرەو وەعی ئەوەوە بێت!. بۆیە کەسێک بە حەقیقەتن کافرە کە بە وەعیەکەی گەیشتبی بە حەق بەڵام ئینکاری کردبێ!. خودی ئاستی وەعی ئەوانەش کە حوکمی تەکفیریان لەسەر دەدرێت لای هیچ یەکێک کەشف نەبووە!.
دەرئەنجام خودی تەکفیر کردنەکان بۆ رێکخستنی مەنهەجی و هاوسەنگی کۆمەڵگاکان بەرهەمدارە کاتێک تەکفیر کردن لە جیهەتی اصولیەوە دەردەجێت نەک حوکمێک بێت بە رەهایی!.
"وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا"
تەنانەت کەسێک کە موسڵمان نیە ئەم حوکمە تەکفیرکردنە دەردرێتە پاڵ لە پێناو داخیل نەبوونی بە ئیسلام نەک ئەم تەکفیرکردنە جیهەتی میتافیزیکی ئیلاهی بگرێتەوە!. وەک چۆن ئەم میراتیە ڕوحیەی کە زۆرێک لە موسڵمانان وەریان گرتووە لە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) بە هەمان شێوە کەسانێک ماون لەسەر ئەم میراتە ماون کە لە حەزرەتی مەسیحەوە (سڵاوی خوای لەسەر بێت)بۆیان تەجەلای کردووە!.
کاتێک کە ورد دەبیتەوە لە حوكمە تەکفیریەکان یان جیهەتی اصولی نەزەریە کە لەسەر کۆمەڵێک فەهمی دەقی حەدیس و ئایەت دامەزراوە یان لە جیهەتی قەلبەوەیە کە نەفس تێیدا تەداخولی کردووە!. بێگەمان جیهەتی نەفسەکە فاسدە و جیهەتی نەزەریەکەش موفید بە یەقینی رەها نیە لە زاتی خۆیاندا!.
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت
#ئیدراک
740
بابەتی ابن تیمیە و سەلەفیەکان هەتا ئێستا لای مامۆستایانەی ئەهلی سوننە بە مەنهەجی و راشکاوانە قسەی لەسەر نەکراوە!.
زۆربەیان ئەڵێن سەلەفی و ابن تەیمیە بە ئەهلی سوننە هەژمار دەکرێت بەڵام ئەوە قسەیەکی بێمانایە.
ئەگەر ابن تەیمیە بە ئەهلی سوننە حساب بێت لەبەر ئەوەی حەنبەلیە، زۆرێک لە شیعەی حەنەفی و موعتەزیلە ئەولاترن بۆ ئەوەی بە سوننە حساب بکرێت.
ئەگەر مەبەستیشتان بابەتی عەقیدەیە، تەواوی عەقیدەی ابن تەیمیە و سەلەفیەکان لەگەڵ ئسوڵی ئەشعەری و ماتوریدی و ئەسەری جیاوازن!.
یەکێک لەو قسانەی بەر گوێم کەوتووە زۆر کۆمیدیە کە ئەڵێن ابن تەیمیە بەرامبەر بە شیعە ئەهلی سوننەیە!، دەی ئەم قسەیە بێبنەمایە چونکە ئەسڵەن لە دەلیلە خەبەریەکان ابن تەیمیە نەگەراوەتەوە سەر ئسوڵی ئەهلی سوننە.
هەروەها خودی قسەکە مەنهەجی نیە، چونکە مەنهەجی زاهیری ابن حەزم ئەولاترە کە لای ئێوە بە سوننە دانانرێت!.
نازانم هۆکاری ئەم یەکلانەکردنەوەیە چیە؟! هەر ئەمەشە ئێستا سەلەفی و ابن تەیمیە بەرگی سوننەی لەبەر کراوە لەناو کوردا.
لەسەر ئەم پێشەکیە لام وایە هەتا ئێستا قائیدەیەک دانەنراوە بۆ ئەوەی کەسێکی پێ بناسرێتەوە کە ئەهلی سوننەیە یان نا، بەڵکو موستەڵەحێکە هەر کەسێک بۆ ئارەزوو و مەنهەجی خۆی رایدەکێشێت
#ئیدراک
740
مرۆڤی مۆدێرن لەناو قەفەزێکی ئاڵتونی لە وەهم و زانیاریی ڕووکەشدا دەژی و پێی وایە دامەزراوە پزیشکییەکان و تاقیگە زەبەلاحەکان گەیشتوونەتە لوتکەی زانین و هەموو ئەوەی پێشکەشی دەکەن حەقیقەتی ڕەهایە!. لە ڕووی فەلسەفەی و ئەقڵەوە هیچ زانستێکی تاقیکاری ناتوانێت بانگەشەی حەقیقەتی ڕەها بکات چونکە زانست بریتیە لە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە سروشت لە ڕێگەی گریمانە و تاقیکردنەوەوە کە ئەمەش مانای وایە ئەوەی ئەمڕۆ ڕاستە سبەی ڕەنگە بەتاڵ بکرێتەوە و پزیشکیی مۆدێرنیش زۆرترین ڕێژەییبوونی تێدایە....! بۆ نموونە بۆ زیاتر لە نیو سەدە دامەزراوە پزیشکییەکان بە پشتگوێخستنی تێڕوانینە توراسیەکان چەوریە ئاژەڵیەکانیان وەک دوگ و کەرە بە هۆکاری سەرەکیی جەڵتەی دڵ ناساند و کۆمەڵگایان هان دا زەیتە ڕووەکیە دروستکراوەکان بەکاربهێنن بەڵام دوای نەخۆشکەوتنی ملیۆنان کەس هەمان ئەو زانستە مۆدێرنە دانی بەوەدانا کە چەوریە کارگەیەکان بکوژی سەرەکین و چەوریە سروشتیەکان بۆ مێشک و هۆرمۆنەکان زۆر پێویستن!.. ئەمەش روونە کە بڕیارەکانی پزیشکیی مۆدێرن زۆرجار پشت بە ئاماری کورتخایەن یان پاڵنەری پیشەسازی دەبەستن..! لە جیهانی مۆدێرنەدا ئەوەی گەشەی کردووە تەنیا تەکنەلۆژیایە نەک چارەسەر..! مۆدێرنە خاوەنی باشترین ئامێرەکانی پشکنین و ڕۆبۆتی نەشتەرگەرین کە تەنیا ئامێری دەستنیشانکردن و بڕینن بەڵام کاتێک دێتە سەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکان پزیشکیی مۆدێرن دەستەوەستانە و تەنیا حەپی کۆنترۆڵکردن دەداتە نەخۆش بۆ ئەوەی تا کۆتایی تەمەن ببێتە بەکاربەری دەرمانەکانیان!. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە جیهانی مۆدێرن لەسەر بنەمای سەرمایەداری و قازانج بونیاد نراوە "لەم سیستەمەدا نەخۆشێکی چاکبووەوە کڕیارێکی لەدەستچووە" بۆیە گەورەترین کێشەی چارەسەرە توراسیەکان و سروشتیەکان ئەوەیە کە ناکرێت مافی خاوەندارێتیان بۆ بکرێت و کۆمپانیایەکی زەبەلاحی دەرمانسازی ناتوانێت مافی قۆرخکاری بۆ سیر و هەنگوین یان تیشکی خۆر تۆمار بکات لەبری ئەوە گەردیلەیەکی کیمیایی لەو ڕووەکانە جیا دەکاتەوە و بە نرخێکی خەیاڵی و دەیان زیانی لاوەکیەوە دەیفرۆشێتەوە بە کۆمەڵگا....! لە بەرامبەر ئەمەدا زانستی توراسی و پزیشکی کۆن خاوەنی فەلسەفەیەکی زۆر قووڵتر بوون و مرۆڤیان وەک یەکەیەکی گشتگیر دەبینی وەک ئیبن سینا کە دەڵێت؛ پزیشکی هونەری یارمەتیدانی سروشتە بۆ ئەوەی جەستە خۆی چارەسەری خۆی بکات. گەورەیی ئەم زانستە لە دۆزینەوەکاندا دەردەکەوێت بۆ نموونە کاتێک دەرمانە مۆدێرنەکان شکستیان هێنا لە چارەسەری مەلاریا گەڕانەوە بۆ نوسراوە توراسیە چینیەکانی پێش دوو هەزار ساڵ و ڕووەکی خاراویان وەک چارەسەر دۆزیەوە کە ملیۆنان مرۆڤی ڕزگار کرد هەروەها زۆر پێش دروستکردنی ئەسپرین لە تاقیگەکاندا پزیشکە کۆنەکان توێکڵی درەختی بیان بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێنا. ئەم کۆمەڵگایەی ئەمڕۆ بەرهەم هاتووە لە وەهمی دەستکردا دەژی هەروەها ئەوە ڕاستیە کە بازرگانی بە تەندروستیەوە جێگەی بە شیفای ڕاستەقینە لێژ کردووە چارەسەرە سادە و سروشتیەکان لەناو تێکستە توراسیەکاندا ماونەتەوە بەڵام جیهانی سەرمایەداری نایەوێت ئەم ئامرازانە بچنەوە دەست تاکی ئاسایی بۆیە تا ئەو کاتەی مرۆڤایەتی لەم وەهمە خەبەری نەبێتەوە زانستی پزیشکی وەک پیشەسازیەکی قازانج ویست دەمێنێتەوە کە تەنیا نەخۆشیەکان بەڕێوەدەبات نەک بنبڕیان بکات!.
#ئیدراک #توراس
740
مرۆڤی مۆدێرن، خاوەنی هەموو جۆرە ئامێرێکی کات بەسەربردن و ڕووناکی دەستکرد و زانیاریە کەچی هەرگیز هێندەی ئێستا خەمۆک و نامۆ و ترساو نەبووە!... هۆکارەکەی چیە؟ چونکە كاتێك تۆ لە سەنتەر (مرکز) دوور دەکەویتەوە و دەچیتە سەر پەراوێزەکان، باڵانست تێکدەچێت و دەکەویتە ناو گێژاوەوە. زاتی حەق سەنتەری بوونە بەڵام مۆدێرنە مرۆڤی بردە سەر قەراغەکان!. مرۆڤی دابڕاو لە خودا وەک منداڵێکی ونبووە لە بازاڕێکی قەرەباڵغدا... دەنگەدەنگ و ڕەنگەکان لە سەرەتادا سەرنجی ڕادەکێشن بەڵام کاتێک تێدەگات باوکی ون کردووە ترسێکی کوشندە دایدەگرێت!.. ئەو دڵەڕاوکێیەی جیهانی مۆدێرن گریانی ئەو ڕۆحەیە کە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆی دەگەڕێتەوە بەڵام نایدۆزێتەوە!....
#توراس #ئیدراک
740
لە خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدا بەشی ٣٢٦دا، هی حەزرەتی شێخی گەورە ... کۆمەڵێک فەهمم وەرگرت کە حەق و زۆر جوانن؛ کاتێک سەیری جیهان دەکەی پرە لە شەر یان ئەتوانین بڵێن ململانێکان و کێشەکان لە راستیدا هەموو ئەوانە هاوسەنگن.. مەبەستم ئەوەیە عالەم لە سەرەتایی دروست بوونیەوە خودا سەنتەرە و هاوسەنگی راگرتووە!.
ئایە دەبرسی بۆچی ئەم هەموو شەر و ناکۆکیکە هەیە؟! لە راستیدا چ لەناو سیاسەتدا لە تەواوی دونیادا یان چ لەناو دینەکان یان چ لەناو مەزهەبەکانی ئیسلامدا هەموو ئەوانە هاوسەنگن بەڵام خیلاف و کێشەکان دەگەرێتەوە بۆ دەرکەوتەی سیفەتە ئیلاهیەکان.
کێشە سەرەکیەکە ئەوەیە کە دەست پێدەکات بەوەی ڕۆح دەیەوێت بەرز ببێتەوە بۆ لای سەرچاوەکەی خۆی کە (خودا)یە بەڵام سروشت و جەستە کێشی دەکەن بەرەو خوارەوە بۆ ناو ئارەزووەکان و پێداویستیە ماددیەکان!.
بۆیە ئەقڵ وەک ئەرکی سەرەکی ئەوەیە ببێتە وەسیلەیەک بۆ ئەوەی بەسەر نەفسدا زاڵ بێت و ڕوح بگەرێتەوە بۆ سەرچاوەکەی!. بۆیە کەسێک کە خۆی تەرخان دەکات بەس بۆ خودا، یادی خودا بۆ ماوەیەکی دیاریکاو دەگاتە پلەی کەشف!.
پلەی کەشف لێرەدا مەبەست پێی جیاکردنەوەی حەقە لەناو باتڵدا!، چونکە زۆر باتڵ هەیە دەردەکەوێت لە شێوەی حەق بەڵام لە راستیدا باتڵە... کەشف هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی تەواوی حەق و باتڵ لەناو تەجەلیاتەکاندا. ئەم کەشفەش تەنیا بە ئیخلاس موتڵەق دەکرێ بۆ خودا!. بۆ ماوەیەکی دیاریکاو هەڵگری ئەم ئیخلاسە موتڵەقە بی دەگەیتە مقامی کەشف بۆ جیاکردنەوەی حەق و باتڵ!. ئەم پەردەیە لەسەر چاوەکانت لادەچێت کە بۆتە رێگر لە بینینی تەجەلیە حەقەکان!.
بۆیەش لەو مقامەدا کەسێک کە فەنا دەبێ یانی لەناوچوونی ئیرادەی خۆی لەناو ئیرادەی خودادا بۆیە هیچ کێشمەکێشێک لە دڵیدا نامێنێت و دەبێتە خاوەنی ئارامیەکی ڕەها...!
هەڵبەتەن لای ئەهلی عورەفا کە ٤٠ رۆژ بۆ خەڵەوەت دیاری کراوە، هەموو عورەفایەکش بەم خەلوەتە گەیشتوون بە بەم مقامە.. خودی ئەم چل رۆژە ئامانج تێیدا زاڵ بوونی موتڵەقە بەسەر نەفسدا و توانەوەی ئیرادەی خۆتە لەناو ئیرادەی ئیلاهیدا!. بۆیەش ئاماژەم بە ماوەیەکی دیاریکراو کرد... جا رەنگە بە خەلوەتێک بکرێ یان پێویستی بە چەند خەڵوەتێک هەبێت...!
بۆیەش ئەهلی عورەفا کە دەفەرموون بەردەکان بێگیانن بەڵام وەزیفەیان تەسبیحاتە... هەتا دەفەرموون مانگا و ئاژەڵەکان بە فیترەت خوا دەناسن بەڵام ئەقڵیان نیە، بۆیە بەس شوێن نەفسیان دەکەون.. هەروەها فریشتەکان ئەوان تەنها بۆ ناسین و پەرستنی خودا دروست کراون، نە ئارەزوویان هەیە و نە عەقڵی بیرکەرەوەی پێویست بۆ هەڵبژاردن، بۆیە تووشی گوناح نابن...!
بەڵام الإنس والجن ئەمانە ئاڵۆزترین دروستکراون کە هەم "ئارەزوو"یان هەیە وەک ئاژەڵ، هەم "عەقڵ"یان هەیە!. خوا عەقڵی پێداون نەک بۆ ئەوەی زانستی پێ بەدەستبهێنن بەتەنها...! بەڵکو بۆ ئەوەی بەهۆی عەقڵەوە ئارەزووەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ سەر "تەرازووی شەرعی".... زۆربەی کێشمەکێشەکانی دونیا بەهۆی ئەم ململانێیەی نێوان عەقڵ و ئارەزووەوەیە لە مرۆڤدا!.
ئیتر خوا بۆخۆی حەقە و باشتر دەزانێت
#ئیدراک #عیرفانی
