739
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+630 days
Posts Archive
740
زۆرێک لەو کەسانەی کە دەیانەوێت خەڵکی ئاراستە بکەن، جا نوخبە بن یان گەنجێکی ئاسایی کە کەمێک لێی کۆبۆتەوە، هەموویان دەکەونە ژێر پەردەی جەماعەت!..
ئەوەی کە تێبینم کرد لە ساڵانی رابردوو، گشتی جەماعە بە جەماعە بوو، بە جۆرێک کە هەر جەماعەیەک هەڵگری کۆمەڵێک ئەفکار دەبێت، گەر هاوبیر بی، مەیلیان بۆتۆ دەبێت وەگەرنا، یەک تۆز جیاواز بێ، دەرت دەکەن یان بە جۆرێک دژایەتیت دەکەن!...
سەرەتایی هاتنم بۆ میدیا نزیکی ٧ ساڵێک بەر لە ئێستا، راشکاوانە روحی، تەوجیهاتم هەبوو کە مەبەستم ئەوەیە منیش جەماعەتێک دروست بکەم و ئاراستەیان بکەم، حەقیقەتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووم و کردم!... بەڵام لەو ساڵانەی ئاخیردا، ئەوەی بۆم دەرکەوت، خەریکە خودی خۆم لە قاڵب دەدرێمەوە بە خودی ئەم جەماعەتی سەر بە منن یان من تەوجیهم کردوون!. کێشەکە لەوەوە دەست پێ دەکات کە مەفهومی "جەماعەت"، ئەفراد قبوڵ ناکات!.. بۆیە لە بازنەیەکی قەتیس کراوە دەمێنێتەوە، بۆیە ئەستمە ئاستی مەعریفەی خۆت بەرز بکەیتەوە یان حەقیقەت بەیان بکەی!...
کاتێک دەستم هەڵگرت لە ئاراستەی ئەوانی تر، لەبەر ئەوان نەبوو، ئەوەی حەقیقەتە لەبەر خۆم بوو!، چونکە من خودی خۆم بەرەو کەماڵیەتی مەعریفە هەنگاو دەنێم، بەڵام مەفهومی جەماعەت، ئەم شتە قبوڵ ناکات بەڵکو دەبێت جێگیر بێت!..
بۆیەش کاتێک درکم بە هەندێک کێشە و هەڵە کرد لەناو سوننیەکان یان ئەوانەی هەڵگری فەهمی توراسیەتن، دوو رێگام لەبەر دەستا بوو!... یان خۆم رزگار بکەم یان لە پێناو جەماعەتدا، قبوڵی کۆمەڵێک زۆر شتی باطڵ بم...! لەسەر ئەوانە بوو کە ئەوەی هەڵمبژارد خودی خۆم بوو نەک جەماعەت!!..
چونکە تەبعی من، بۆ بەدەستهێنانیی مەعریفە پەیوەستە بە دڵ و روح و ئارەزووی خۆمەوە نەک لەبەر شتانێکی تر یان جەماعەت، من بخوێنمەوە و بنوسم و هەوڵدەم!...
#ئیدراک
740
زۆرێک لەو کەسانەی کە دەیانەوێت خەڵکی ئاراستە بکەن، جا نوخبە بن یان گەنجێکی ئاسایی کە کەمێک لێی کۆبۆتەوە، هەموویان دەکەونە ژێر پەردەی جەماعەت!..
ئەوەی کە تێبینم کرد لە ساڵانی رابردوو، گشتی جەماعە بە جەماعە بوو، بە جۆرێک کە هەر جەماعەیەک هەڵگری کۆمەڵێک ئەفکار دەبێت، گەر هاوبیر بی، مەیلیان بۆتۆ دەبێت وەگەرنا، یەک تۆز جیاواز بێ، دەرت دەکەن یان بە جۆرێک دژایەتیت دەکەن!...
سەرەتایی هاتنم بۆ میدیا نزیکی ٧ ساڵێک بەر لە ئێستا، راشکاوانە روحی، تەوجیهاتم هەبوو کە مەبەستم ئەوەیە منیش جەماعەتێک دروست بکەم و ئاراستەیان بکەم، حەقیقەتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووم و کردم!... بەڵام لەو ساڵانەی ئاخیردا، ئەوەی بۆم دەرکەوت، خەریکە خودی خۆم لە قاڵب دەدرێمەوە بە خودی ئەم جەماعەتی سەر بە منن یان من تەوجیهم کردوون!. کێشەکە لەوەوە دەست پێ دەکات کە مەفهومی "جەماعەت"، ئەفراد قبوڵ ناکات!.. بۆیە لە بازنەیەکی قەتیس کراوە دەمێنێتەوە، بۆیە ئەستمە ئاستی مەعریفەی خۆت بەرز بکەیتەوە یان حەقیقەت بەیان بکەی!...
کاتێک دەستم هەڵگرت لە ئاراستەی ئەوانی تر، لەبەر ئەوان نەبوو، ئەوەی حەقیقەتە لەبەر خۆم بوو!، چونکە من خودی خۆم بەرەو کەماڵیەتی مەعریفە هەنگاو دەنێم، بەڵام مەفهومی جەماعەت، ئەم شتە قبوڵ ناکات بەڵکو دەبێت جێگیر بێت!..
بۆیەش کاتێک درکم بە هەندێک کێشە و هەڵە کرد لەناو سوننیەکان یان ئەوانەی هەڵگری فەهمی توراسیەتن، دوو رێگام لەبەر دەستا بوو!... یان خۆم رزگار بکەم یان لە پێناو جەماعەتدا، قبوڵی کۆمەڵێک زۆر شتی باطڵ بم...! لەسەر ئەوانە بوو کە ئەوەی هەڵمبژارد خودی خۆم بوو نەک جەماعەت!!..
چونکە تەبعی من، بۆ بەدەستهێنانیی مەعریفە پەیوەستە بە دڵ و روح و ئارەزووی خۆمەوە نەک لەبەر شتانێکی تر یان جەماعەت، من بخوێنمەوە و بنوسم و هەوڵدەم!...
#ئیدراک
740
ئیمامی رەبانی، ئەم حەقیقەتە دەخاتە روو، کە ئیمامی عەلی هەڵگری ویلایەتی محمەدیە، کە دەبێتە یارمەتیدەر یان پەروەردەی تەواوی ئەقتاب و ئەوداد و ئەبدال، هەموو ئەوانە لە ژێر پێی ئیمامی عەلی دایە، لە رێگایی چاودێری ئەوەوە بەرێوە دەچێت، جا حەزرەتی فاتیمە و ئیمامی حەسەن و حوسێن هاوبەشی ئەون لەم کارەدا!...
جا لێرەدا کێشەیەک دروست دەبیت، چونکە ئیمامی رەبانی، لای وایە کاتێک عورەفاکان بۆیان کەشف بووە ئیمامی عەلی باشترە، خودی ئەم کەشفە نابێتە دەلیل چونکە پێچەوانەی ئیجماعە!، دەلیلەکەی ئەوەیە کە ئەو ئەڵێت ئیمامی ابو بەکر و عومەر لە کەماڵاتی نبووەتەوە نزیکن نەک ویلایەت!. یانی بە کورتی مقامی نبووەت بەڵام پێغمبەر نین!.
جا حەقیقەتن لێرەوە کێشەیەکی گەورە دروست دەبیت چونکە ئیمامی رەبانی، تەمیز دەکات لە نێوان کەماڵاتی محەمەدی لەگەڵ ویلایەت!، یانی دوو شتی جیاوازن!. ئەوەی من ئاگاداری قسەی عورەفا گەورەکان بم، ئەو جیاکردنەوەیە هەڵەیە، بەڵکو خودی ویلایەت، کەماڵاتی نبووەتی حەزرەتی محمەدە سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت!. جا حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی، ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان، دەخاتە پێگەی قوتبەوە!.
دەی داخیل بوون لە پێگەی قوتب، لەناو ویلایەت دەکرێت، وەک چۆن خودی ئیمامی رەبانیش دانی بەوە ناوە!.. بۆیە محاڵە، لە غەیری رێگایی ویلایەتەوە، بگەیتە کەماڵاتی محەمەدی!..
ئیتر خوای گەورە باشتر دەزانیت
#ئیدراک #عیرفانی
740
ئیمامی رەبانی، نەقشبەندی لە مەکتوباتدا:
ئیمامی عەلی هەڵگری ویلایەتە، کەماڵاتی ویلایەتی زیاترە لە کەماڵاتی ئیمامی ابو بەکر و عومەر، زۆربەی سەنەدی ئەولیاکانی خوا دەگەرێنەوە سەر ئیمامی عەلی کە ئەوانەی تایبەبەندمەندووبن لە ویلایەت. ئەگەر لەبەر ئیجماعی ئەهلی سونە نەبوایە، حوکمی کەشف کە زۆربەی ئەولیا گەورەکان ئەوە دەبوو کە ئیمامی عەلی، لە ئیمامی ابو بەکر و عومەر باشترە!.
ئیمامی رەبانی، هەمان ئەو قسانەی حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی پشتراست دەکاتەوە لە ویلایەتی ئیمامی عەلی!، وەک چۆن بە نەسی سەریح ویلایەت لە دوای نبووەت لای ئیمامی عەلیە!. هەڵبەتە خیلافێک هەیە لە نێوان قسەی ئیمامی رەبانی، لەگەڵ ئەو کتێبانەی لەسەر ئسولی تەسەوفی من خوێندومەتەوە... چونکە ئیمامی رەبانی، ئاماژە بەوە دەدات ویلایەت هەبووە لای ابو بەکر و عومەر، لازمی قسەکە وایە کە وەلیەکان هەڵگری ویلاتن، بەڵام ئەوەندی من ئاگادار بم، ویلایەت نەبووەت دەبێت لای کەس بێت!... جا لەناو خودی ئەم ویلایەتە وەلی خوا، دەچێتە ناوەوە.
گەر ئێمە سەیری چەمکی ویلایەت بکەین لای عورەفا گەورەکان وەک حەزرەتی شێخی گەورە، جا لەم کتێبەدا الصلة بين التصوف والتشيع بە وردی پرسی ویلایەت روون کراوەتەوە!، ئەوەی کە دەر دەکەوێت، ویلایەت، کەسپ دەکریت وەک چۆن سەلمانی فارسی، نەک کەسێک ببێتە دامەزرێنەری ویلایەت، هەروەها لە کتێبەکەدا وردەکاری ویلایەت لای عورەفا گەورەکان دەهینیتەوە، خودی چەمکەکە روون دەکاتەوە!.
بە هەر رێگایەکەوە بۆی برۆیت دەگەیتە ئەوەی کە ویلایەت دەبیت یەک بێت نەک فرە ویلایەت بیت!..
ئیتر خوا باشتر دەزانیت
#عیرفانی #ئیدراک
740
+1
رەتکردنەوەی پێشنیاری مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، شتێک نیە پەیوەست بێت بەوەی کە ئابووریەکەی لاوازی دەکات یان رێکەوتنێک بێت لە نێوان عێراق و ئیدارەی ترەمپ!... بەڵکو ئیدارەی ترەمپ، دەزانێت داهاتووی عێراق، ئەو شوێنەیە کە دەبێت بە گۆرەپانی جەنگ و هێزی زەوی بۆ لێدان لە ئێران!.. ئەمەریکا زۆر لەوە زیرەکترە هێزەکانی بە جێگیری بهێڵێتەوە لە شوێنێک کە هەژموونی ئێرانی بەسەرەوەیە!، تەنانەت گەر بیەوێت دەست بە لێدانی زەمینیش بکات، لە هەرێمی کوردستانەوە دەبێت نەک بەغدا!.
بابەتی دووەم کێشەی پەیوەندیەکانی بەرلین و رووسیا، زۆرێک وا تێدەگەن ئەو هەڵوێستە توندانەی رووسیا هەمان شت بووە لە ساڵانی رابردوو، بەڵام ئەمە هەڵەیە!. بەڵکو توندی رووسیا لەگەڵ ئەڵمانیا و پچرانی پەیوەندی دیبلۆماسی، پەیوەستە بەم فرە جەمسرەیە کە پێشتر باسم کردووە!. لە ئێستادا هێزی رووسیا دەیەوێت بە تەواوەتی وەک جەمسەرێک خۆ بە دوور بگرێت بکەوێتە هاوبەشیکەوە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەمەریکا یان ناتۆ، چونکە داهاتووەکە روونە، دەبێت هێزی خۆی وەک جەمسەرێکی سەربەخۆ بهێڵیتەوە!.... ئەمەش پێویستی بە جەسپاند وجود و هێزیەتی، گومانیش لەوەدا نیە، ئەڵمانیا زۆر زەرەر دەکات، چونکە ئەڵمانیا وەک رووسیا خاوەنی ئەم غازە نیە کە ئەڵمانیا موحتاجیەتی!. بۆیە ئەڵمانیا بە گشتی ئوروپا، بەرەو خۆ کوژی دەروا، ئەتوانین بڵین ناتۆ قوربانی گەمەی سیاسی جەمسەرەکانە!.
ئیتر خوا باشتر دەزانێت
#سیاسەت
740
نیە و نابێ، نابێتەوە
لەو زمانە، سوڵتانە
نەزەری، سڕی ئیلاهە
هەڵگری، رەمزی تورابە
دیوانی، پر بەرەکەتە
خێری نەبراوەی ئەبەدە
مورشیدم، قوطبی سەردمە
دەستگیری خەلیفەی، بەسە
سەنەدی نەپچراوی، ویلایەتە
تەجەلی سیفاتی حەقە
رەمزی مورشیدی حەقە
رئوسی دیوانی زەمانە
740
سەعید فۆدە، ناتوانێت هەزمی کۆمەڵێک بابەت بکات لە نێوان کەشف و سنووری ئەقڵدا، چونکە ئەو بە پێچەوانەی ئەشعەریە کۆنەکان، دەیەوێت بە شێوەیەکی کەلامی، لە پرسی کشف و ئەو قسانە تێبگات کە لە کەشفەوە دەردەچێت!.
لە ڕاستیدا ئەمەش خۆی فەزاحەتێکی گەورەیە، بۆیەش توراسی سوننیەکان باش لەمە تێگەیشتوون بۆیە گەر سەیری مێژووی سوننیەکان بکەین، هەرگیزی قسەیەکی بێمانایی وەک قسەکەی کاک سەعید نەوتراوە!.
ئەم دەقانەی کە هەیە لە پرسی فقهیدا هەموویان بۆ ڕێکخستنی زاهیری کۆمەڵگایە، پەیوەست نین بە باطنەوە!. چونکە ئەوەی ئەزموون دەکرێت لەلایان روحەوە، زۆربەی کات، ناتوانرێت بخرێتە سەر لاپەرەکانی کتێب!. وەک چۆن کردەوەی سیدنا خدر لە زاهیردا بۆ حەزرەتی موسا ( سڵاوی خوای لەسەر بێت) ئیشکال بوو، بەڵام دوای دەرکەوتەی کەشفی ئیلاهی بۆ حەزرەتی موسا، ئیشکالەکە نەما!.
کەواتە لە بیر تەسکی و ئاست نزمی روحی خۆتەوەیە کە ناتوانی، تەمیز لە نێوان زاهیر و باطن بکەی!.
جەنابی، پرسێکی تری ورژاندووە وەک ئیجماع!، کاکی خۆم ئیجماع بۆ فقهە، نەک عیرفان و عورەفا!، جا ئیجماعی زانایان بۆ دیاریکردنی ئەرکە یاسایی و کۆمەڵایەتیەکانە. بەکارهێنانی ئیجماعی ظاهیری بۆ ڕەتکردنەوەی کەشفی روحی وەک ئەوە وایە بە یاسای هاتوچۆ داوەری لەسەر ئاگایی یان شێعری شاعیرێک بکەیت!!.
هەزارن شت هەیە لەناو گەورە عارفەکانی سوننیەکان کە بە تەواوەتی خیلافە لەگەڵ ئەو ئیجماعە نەک تەنیا ئەمە بەڵکو زۆرێک هەبوونە هەر سەر بە هیچ مەزهەبێکی فقهیش نەبوون، سەرەرای ئەوەی گەر پرسی پیناسەی سوننەش بورژێت ناتوانیت لێی دەرباز بیت!. کەسیش ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات، سوننیەکان بە تەواوەتی فرە رەنگن کە عیرفان و ئەشعەری و ماتوریدی دەگرێتەوە!... تۆ تازە بە تازە هاتووی بێژی کەشفی ئیلاهی حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی خیلافی نسوسی شەرعیە؟! وەک ئەوە وایە بێژم شەتەحاتی حەزرەتی غەوسی گەیلانی و ابو بایەزید ..... هد خیلافی نسوسی شەرعیە!. لە کاتێکدا من کە تەمیزم نەکردووە لەنێوان زاهیر و باطن!...
کاکی خۆم، ئیمامی سویەتی هەر لە ئێوەی سوننیەدایە کە کتێبی تنبيه الغبي في تنزيه ابن عربي نوسیوە بۆ بەرگری لە حەزرەتی شێخی گەورە، لەوێ زۆر بە روونی ئاماژە بەوە دەدات کە قسەکانی شێخی گەورە لە حاڵەتی فەتحی ڕۆحیدا بوون!! ئەگەر ظاهرەکەیان لەگەڵ دەقدا نەگونجا دەبێت تەئویلی باطنیان بۆ بکرێت نەک بە ئیجماعی ظاهیری تاوانبار بکرێن!!. هەتا خودی ئیمامی غەزالی کە لە ئێوەی سوننەدایە لە کتێبی المنقذ من الضلال، ئاماژە بەوە دەدات پلەی هەرە بەرزی یەقین و باوەڕ لە ڕێگەی فقهو کەلامەوە دەست ناکەوێت ڤەڵکو بە کەشف و ذوقە دەبێت بەو نورەی خودا دەیکاتە دڵی بەندەکانیەوە!! ...
یانی کاک سەعید گیان، بە چ ئەقڵێکەوە ئەڵیت ئەم کەشفە خیلافی نسوسە؟!
سەرەرای هەموو ئەوانە، بورهانی کەشف پەیوەستە بە حەزرەتی رسوڵ اللە ﷺ و سەنەدەوە!، دەی خۆ سەنەدی خودی ابن عەرەبی و تەواوی عورەفەیان پرە لە سوننیەکان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی علمی ئەوە هەڵبوەشێنێتەوە دەبێت نەقد لەو سەندە بدەی!... کە ئەمەش بە هەزاری وەک تۆ ناکرێت!!...
#ئیدراک
740
ئەهلی سوننە، خودی دەستەواژەکە لە دایک دەبێت لە گەمەی سیاسیدا نەک مەبەست پێی ئەم رێگایە بێت کە حەزرەتی رسوڵ اللە ﷺ لەسەریەتی!. گەر ئاماژە بێت بە کۆمەڵێک ئسوڵ، هی شیعە و سوننە دەکەوێتە گەمەیەکی هەم سیاسی، هەم ئەقڵی، وەک روونیشە هەژموونی سیاسی زاڵترە وەک لە پرسە علمیەکان!.
تەنانەت چۆن شیعەکان رەخنە لە سەحابەکان دەگرن لە شێوەی سیاسەت و تەرەفایەتی!، سوننیەکانیش دەبنە پینەدۆزی سیاسیەتی سەحابیەکان!. هەردوو لا بەرهەمی لامەرکەزیەتن!.
چونکە گەر پرسی مەرکەزیەت بورژێت لە نێوان سوننی و شیعیەک، هەردووکیان دەبێت دەستبەرداری کۆمەڵێک ئەسڵ بن!، کە ئەمەش محاڵە ئەنجامی بدەن و قبوڵی بکەن!.
بیرمە، کۆن هەمیشە لام وابوو بابەتە خیلافیەکان لە چوارچێوەی علمیدان لە نێوان سوننە و شیعە، بەڵام ئەم وەهمە لە دوای هەڵدانەوەی لاپەرەکانی مێژوو، کۆتایی هات!. وەک چۆن دەقەکانی قورئان و حەدیس لە نێوان شیعە و سوننەدا گەمەی پێ دەکرێت کە تەئویلیاتی بۆ دەکەن! لە پێناو پاراستنی چەند ئەسڵێک!.
بۆ نمونە کاتێک دەقێک لەسەر سەحابەیەک یان شتێکی مێژووی دێتە کایەوە، سوننیەکان سەیری سەحابەکان دەکەن لە شێوەی مەعسوم و بەرزترین پلە، ناچار هەڵدەسێت تەئویلاتی بۆ دەکات!.
شیعەکانیش بە پێچەوانەوە لە پێناو پاراستنی ئەو ئەسڵەی کە هەموو شتێک لە بەرژوەندی گەمەی سیاسی خۆی و بانگەشەکەی بێت کە الوبیتە... زۆربەی سەحابەکان بە گومرا دەزانێت!.
ئەهەرچی بە زمان رەنگە ئەم حەقیقەتە بەیان نەکەن، بەڵام لە ژێر دروشمەکانیاندا، ئەوەی تێیدا بەدی دەکرێت و من دەبێنم وایە!. بۆیەش بە لای هەر تەرەفێکدا برۆی، کۆمەڵێک ئیشکالی چارەسەرنەکراو دێتە کایەوە! گومان لەوەدا نیە ئیشکالەکان بە پیی ئسوڵی خۆیان پینە دەکرێت!. جا ئەم پینە کردنە، رەنگە کۆمەڵێکی زۆر بتوانن قبوڵی بکەن یان نا!... ئەمە پرسەکە نیە!.. بەڵام لە نەفس ئەمردا، حەقیقەتە چیە! مەگەر خوا خۆی بزانێ!
#ئیدراک
740
جا لەم سیستەمەدا پرسیارێکی گەورە دروست دەبێت ئەی ئایین و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئایدۆلۆژیا ڕۆڵیان چیە؟ ئایا جەنگەکان لەپێناو باوەڕدا ناکرێن؟! لە دیدگایی ئۆنتۆلۆژیای هێزەوە، هەموو ئەمانە تەنها جلوبەرگ و ئامرازی جوانکاریی سیاسەتن!. زلهێزەکان هیچ کات ئامانجی ئاسایش و مانەوەی خۆیان ناکەنە قوربانی هیچ پڕەنسیپێکی ئەخلاقی!. کاتێک بەرژەوەندیەکان یەکدەگرن و زلهێزێکی دیموکراسی لیبڕاڵ بێ هیچ شەرمێک دەبێتە هاوپەیمانی گەورەترین دیکتاتۆری جیهان وەک هاوپەیمانێتی ئەمریکا و سۆڤیەت دژی ئەڵمانیای نازی یان مامەڵە لەگەڵ ڕژێمە سەرکوتکەرەکان بۆ دابینکردنی نەوت و وزە...! بانگەشەکردن بۆ "ئاشتی و مافی مرۆڤ و ئازادی" تەنها پاساوهێنانەوەیە بۆ شاردنەوەی سروشتە هێرشبەرانەکەی دەوڵەت!. دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بنەڕەتدا هیچ هێزێکی سەربەخۆ نین ئەوان تەنها کۆمەڵێک یاسان کە لەلایەن بەهێزەکانەوە نوسراون بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و هەر کاتێکیش ئەو یاسایانە ڕێگر بن لەبەردەم ئامانجە ئەمنیەکانیاندا بە ئاسانی پێشێلی دەکەن و دەیدڕێنن!..
تەنانەت چەمکی بەریەککەوتنی ئابووری و بازرگانی کە لیبراڵەکان پێیان وایە گەر وڵاتان بازرگانی لەگەڵ یەکتر بکەن جەنگ ناکەن و وەهمێکە و هیچی تر!. کاتێک پرسەکە دەگاتە سەر مانەوەی نەتەوەیی و ئاسایش دەوڵەتەکان ئامادەن دەستبەرداری گەورەترین قازانجی ئابووری ببن بازاڕەکان دابخەن و بچنە ناو جەنگەوە چونکە پارە و ئابووری لەناوچوون، دەکرێت جارێکی تر بنیات بنرێنەوە بەڵام وڵاتێک کە سەروەریەکەی لەدەستدا و داگیرکرا هەرگیز ناگەڕێتەوە!!!.
کۆتایی ئەنجامی ئەم پێشەکیانە پێمان دەڵێت کە مرۆڤایەتی لە ڕووی پێکهاتەی سیاسیەوە هیچ پێشکەوتنێکی نەکردووە!. مێژوو هێڵێکی ڕاست نیە کە بەرەو ڕووناکبیری و ئاشتی بڕوات بەڵکو بازنەیەکی داخراوە لە گەڕانەوەی ئەبەدی بۆ ناو هەمان ئەو جەنگەڵەی کە سەرەتا لێیەوە دەستی پێکرد کە مادام سیستەمی جیهانی لەسەر بنەمای دەوڵەت و نەتەوە دەمێنێتەوە و هیچ حاکمێکی باڵای ڕەها بوونی نابێت ئەوا ترس و گومانو دڵەڕاوکێ و ئامادەکاری بۆ جەنگ دەبنە سروشتی ڕۆژانەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان!!. سیاسەتی دەرەوەی زلهێزەکان چیرۆکی کەسانێکی شەڕانگێز نیە کە دەیانەوێت جیهان وێران بکەن بەڵکو چیرۆکێکی تراژیدیایە سەبارەت بە کەسانێکی عەقڵانی کە لەپێناو پاراستنی گەلەکانیاندا ناچار دەکرێن کارگەلێک بکەن کە ئەوانی تر ناچار دەکات هێز کۆبکەنەوە تا لە کۆتایدا هەمووان پێکەوە لە گۆڕەپانی مانەوەدا ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە....! هێز تاکە حەقیقەتی گەردوونە و هەرشتێکی تر لە دەرەوەی هێز، تەنها شیعرێکە بۆ ژیرکردنەوەی منداڵان...!
740
ئۆنتۆلۆژیای دەسەڵات و مەرگی ئەخلاق؛
وەهمی شارستانیەت و ڕووتبوونەوەی حەقیقەت مرۆڤایەتی بە درێژایی سەدەکانی ڕابردوو بەتایبەتی لە دوای سەردەمی ڕۆشنگەریەوە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی وەهمێک لە مێشکی خۆیدا بچێنێت کە وەهمی ئەوەی کە گوایە عەقڵ و ئەخلاق دەتوانن جڵەوی غەریزە دڕندەیەکانی هێز بکەن!.
جا بە گشتی موفەکیر و فەیلەسوفە ئایدیاڵیستەکان...هد بەردەوام باس لە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی"، "یاسای جیهانی"، "مافەکانی مرۆڤ" و "بەها هاوبەشەکان" دەکەن بەڵام گەر پەردەی ئەم دروشمە ئاوریشمیانە لابدەین و بە چاوێکی فەلسەفیی سارد و بێبەزەیانە بڕوانینە بزوێنەرە قوڵەکانی مێژوو و جیۆپۆلەتیک دەگەینە حەقیقەتێکی زۆر تاڵتر و تاریکتر کە جیهانی قەوارە سیاسیەکان، جیهانێکی داماڵڕاوە لە هەر بەهایەکی ئەخلاقی باڵا. کە سیستەمی نێودەوڵەتی لە کرۆکی خۆیدا تەنها گۆڕەپانێکی کراوەی ململانێیە کە تێیدا "هێز" تاکە دراوی مامەڵەکردنە هەروەها مێژوو ئەمەی سەلماندوویەتی کە لاوازەکان هەمیشە دەبنە قوربانی قوربانگای بەرژەوەندیی بەهێزەکان!..
جا بۆ تێگەیشتن لەم مەکینە سارد و وێرانکەرە دەبێت دیاردەکان بگەڕێنینەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە بوونناسی و مەعریفەناسیەکانیان و لۆژیکی هەڵسوکەوتی دەوڵەتە زلهێزەکان شیبکەینەوە!.
جا کە بنەما ئۆنتۆلۆژیەکانی سیستەمی جیهانیە دەبێت لەو خاڵەوە دەست پێبکەین کە پێکهاتەی سیستەمی جیهانی چیە؟ بوونی ئەم سیستەمە لەسەر چ بنەمایەک وەستاوە؟ وەڵامەکە یەک وشەیە کە ئەنارکی (Anarchy). لێرەدا ئەنارکی بە مانای پشێوی و شەڕی سەرشەقامی ڕۆژانە نایەت بەڵکو مانایەکی پێکهاتەیی هەیە واتە "نەبوونی دەسەڵاتێکی ناوەندیی سەرووتر"....! لە ناوخۆی دەوڵەتێکدا کاتێک کەسێک پەلاماری کەسێکی تر دەدات لایەنی پەلاماردراو پەنا دەباتە بەر پۆلیس و دادگا کە مۆنۆپۆڵی هێزیان لایە بەڵام لە ژینگەی نێودەوڵەتیدا ئەم دادگا و پۆلیسە باڵایە بوونی نیە. هیچ دەسەڵاتێک نیە کە هێزی ناچارکردنی بەسەر دەوڵەتە زلهێزەکاندا هەبێت کاتێک وڵاتێک ڕووبەڕووی مەترسی داگیرکاری یان لەناوچوون دەبێتەوە هیچ ژمارەیەکی تەلەفۆنی فریاگوزاری نیە پەیوەندی پێوە بکات بۆ ئەوەی ڕزگاری بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش تەنها شانۆیەکن کە زلهێزەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاری دەهێنن نەک هێزێکی سەرووتر لە خۆیان!. ئەم ژینگە ئەنارکیە دەوڵەتەکان دەخاتە دۆخێکی هاوشێوەی "دۆخی سروشت"ەکەی تۆماس هۆبز کە تێیدا جەنگی هەمووان دژی هەمووان ئەگەرێکی کراوە و بەردەوامە. دەوڵەت لەم بۆشایەدا پەروەردەی یەک یاسا دەکرێت کە پشت بە خۆت ببەستە، چونکە کەس نایپارێزێت.....! هەروەها کە قەیرانی ئیپستیمۆلۆژی کە گەورەترین کێشە لەم سیستەمە ئەنارکیەدا کێشەیەکی مەعریفەناسیە!. ئێمە چۆن دەتوانین بزانین بەرامبەرەکەمان چی لە مێشکدایە؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە هیچ کات ناتوانین بزانین!. ئەمە پێی دەوترێت "نەزانینی نیەتەکان".
یانی دەوڵەتەکان دەتوانن قەبارەی سوپا، ژمارەی تانکەکان و کڵاوەی ئەتۆمیی وڵاتانی تر بژمێرن و بیبینن بەڵام هەرگیز ناتوانن "نیەت"ی بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە مێشکی سەرکردەکانیاندا بخوێنەوە!. لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە نیەتەکان زۆر بەخێرایی دەگۆڕێن و وڵاتێک کە ئەمڕۆ بەتەواوی ئاشتیخوازە و دۆستە... لەوانەیە سبەی بەهۆی گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی یان هاتنە سەرکاری سەرکردەیەکی نوێوە ببێتە دوژمنێکی سەرسەخت. لەسەر ئەم ئەساسە "متمانەکردن" لەم ژینگەیەدا هیچ باجێکی مسۆگەری نیە و شکانی متمانە دەتوانێت بەهای لەدەستدانی نیشتمان و کۆتایهاتنی دەوڵەتێکی تێبچێت جا بۆیەش سەرکردە ژیرەکان هەمیشە خراپترین سیناریۆ دادەنێن. ئەوان گریمانەی ئەوە دەکەن کە هەر هێزێکی سەربازی بەرامبەر، چەکی ئامادەکراوە بۆ لەناوبردنی ئەوان. ترس، گومانی قوڵ و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبنە حاڵەتی دەروونی و بنەمای سایکۆلۆژیی دروستکردنی سیاسەتی دەرەوە!.
لە توانای وێرانکردن و مانەوە وەک چەقی گەردوون کە هەموو قەوارەیەکی سیاسی بەتایبەت زلهێزەکان خاوەنی توانای سەربازیی هێرشبەرانەن!... ئەوان چەنگاڵ و ددانی تیژیان هەیە کە دەتوانن ئازارێکی کوشندە بە قەوارەکانی تر بگەیەنن. کاتێک ئەم توانایە تێکەڵ بە نەزانینی نیەتەکان دەبێت لەناو ژینگەیەکی ئەنارکیدا دەوڵەتەکان دەگەنە خاڵێکی لۆژیکی کە دەبێت یەک ئامانجی باڵایان هەبێت کە لە سەروو هەموو شتێکەوەیە کە مانەوەیە!!.... بەبێ مانەوە، نە ئابووری و نە دیموکراسی و نە فەلسەفە و نە کلتوور بوونیان نابێت!... مانەوە پێشمەرجی هەموو ئامانجەکانی ترە. جا بۆ ئەوەی مانەوەت مسۆگەر بکەیت دەبێت هێزت هەبێت!. لێرەدا هێز تەنها ئامرازێک نیە بەڵکو دەبێتە ئامانجێک کە هیچ سنوورێکی بۆ نیە. کێشەکە ئەوەیە کە هیچ دەوڵەتێک نازانێت چەندە هێز پێویستە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە پارێزراو بێت؟! ئایا سوپایەکی سەد هەزار کەسی بەسە؟ ئایا هەزار موشەک بەسە؟! ئەقڵ پێی دەڵێت نەخێر چونکە دوژمنە شاراوەکانت هەمیشە دەتوانن لە تۆ بەهێزتر ببن!. بۆیە گەڕان بەدوای هێزدا دەبێتە گەڕانێکی ئەبەدی و بێسنوور کە تا زیاتر هێزت هەبێت چانسی مانەوەت زیاترە!..
لێرەوەیە دەگەینە چەق و دڵی چەمکی تراژیدیا کە لە فەلسەفەی یۆنانیی کۆندا تراژیدیا بە مانای ئەوە نەدەهات کە کەسێکی خراپەکار کارێکی شەیتانی دەکات بەڵکو بەو مانایە دەهات کە کەسایەتیەکی باش و خاوەن نیەتی پاک بەهۆی هێزێکی دەرەکی یان قەدەرێکی نەگۆڕەوە (سیستەمەکەوە) ناچار دەکرێت بەرەو کارەساتێک هەنگاو بنێت کە خۆی نەیویستووە!. لە نێوان زلهێزەکانیشدا شەڕ و ململانێ بەهۆی ئەوەوە دروست نابێت کە سەرکردەکان حەز بە خوێنڕشتن یان داگیرکاری دەکەن...! نەخێر! وا دابنێ دەوڵەتێک تەنها و تەنها دەیەوێت سنوورەکانی خۆی بپارێزێت و ئاشتیخوازە بۆ پاراستنی خۆی، دەست دەکات بە کڕینی چەک، گەورەکردنی سوپا و دروستکردنی قەڵغانی موشەکی....! بەڵام ئەم هەنگاوە لە چاوی دراوسێکەیەوە چۆن دەبینرێت؟! دراوسێکەی ناتوانێت نیەتی ئاشتیخوازانەی ئەم وڵاتە بخوێنێتەوە بۆیە دەترسێت. پێی وایە ئەم چەکانە بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ئامادە دەکرێن جا بۆیە دراوسێکەش دەست دەکات بە خۆپڕچەککردن بۆ پاراستنی خۆی. ئەم کاردانەوەیە وڵاتی یەکەم زیاتر دەترسێنێت و وای لێدەکات هەست بە نائارامیەکی زیاتر بکات بۆیە ئەویش بڕیار دەدات هێزەکەی چەند هێندە بکات. ئەمەیە "دۆڕانی ئەمنی" یان پارادۆکسی ئاسایش. بازنەیەکی شەیتانیی داخراوە کە تێیدا هەنگاوی بەرگریانەی دەوڵەتێک دەبێتە هەڕەشەی هێرشبەرانە بۆ سەر دەوڵەتێکی تر بەبێ ئەوەی هیچ لایەکیان بیانەوێت شەڕ بکەن لۆژیکی سیستەمەکە ناچاریان دەکات هێز کۆبکەنەوە تا دەگەنە خاڵی تەقینەوە و جەنگێکی وێرانکەر. تراژیدیاکە لەودایە کە عەقڵانیترین و بێگەردترین هەنگاو بۆ پاراستنی خۆت ئەوەیە ئۆتۆماتیکیەن دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئاسایشی خۆت و ئەوانی تریش!..
جا تاکە چارەسەری لۆژیکی بۆ هەر زلهێزێک کە بیەوێت لەم ترسە ئەبەدیە ڕزگاری ببێت ئەوەیە کە ببێتە "دەسەڵاتداری ڕەها"یانی هەژموونی تەواوی هەبێت. هەژموون بوون واتە ببیتە هێزێکی هێندە زەبەلاح کە وڵاتانی تر تەنانەت نەوێرن بیریش لە ڕکابەریکردنت بکەنەوە بەڵام ئایا هیچ دەوڵەتێک دەتوانێت ببێتە هەژموونی جیهانی و تەواوی گۆی زەوی داگیر بکات؟ جا لێرەوە جیۆپۆلەتیک و جوگرافیا وەڵامێکی سارد دەدەنەوە کە ئەمە محاڵە!!. ڕێگرە گەورەکە پێی دەوترێت "هێزی وەستێنەری ئاو" . زەریا گەورەکان وەک زەریای ئەتڵەسی و هێمن وەک بەربەستێکی سروشتیی زەبەلاح وان. پەرینەوەی سوپایەکی ملیۆنی بەناو زەریادا بۆ کیشوەرێکی تر و داگیرکردنی وڵاتێکی زەبەلاح و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لە ڕووی لۆجستیکی و سەربازیەوە نزیکە لە مەحاڵ!. ئاوەکان هێزی داگیرکاری دەتوێننەوە. جا بۆیە لەبری خەونی مەحاڵی هەژموونی جیهانی، ئامانجی کۆتایی زلهێزەکان دەبێتە دروستکردنی "هەژموونی ناوچەیی" ..... یانی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی ئەو کیشوەرە یان ئەو ناوچە جوگرافیایەی کە خۆی تێدایە و دەرکردنی هەموو زلهێزەکانی تر لەو ناوچەیە وەک چۆن ئەمریکا بە درێژایی سەدەی نۆزدە و بیست بەپێی بنەمای مۆنرۆ تەواوی کێشوەری ئەمریکای باکوور و باشووری کۆنترۆڵ کرد و نەیهێشت هیچ زلهێزێکی ئەوروپی پێ بخاتە ئەوێ...!
کاتێک زلهێزێک دەبێتە هەژموونی ناوچەیی خۆی ئایا دەخەوێت؟ بێگومان نەخێر. کاری دواتری ئەوەیە کە ڕێگری بکات لە دروستبوونی هەر هەژموونێکی ناوچەیی دیکە لە کیشوەرەکانی تردا. چونکە ئەگەر دەوڵەتێک لە ئاسیا یان ئەوروپا بتوانێت تەواوی کیشوەرەکەی خۆی کۆنترۆڵ بکات ئەوا هەست بە ئارامی دەکات و دەتوانێت وزەکەی بپەڕێنێتەوە بەسەر زەریاکاندا و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هەژموونە ئەسڵەکە. بۆ ڕێگریکردن لەمە دەبێت زلهێزە گەورەکە پەنا بۆ ستراتیژیەکی قوڵ و بێبەزەیانە دەبات کە پێی دەوترێت "باڵانسی دەرەکی" کە ئەمەش ئەو هەوڵ دەدات خۆی ڕاستەوخۆ نەچێتە ناو شەڕەکانەوە بەڵکو زلهێزەکانی ئەو کیشوەرانە بە گژ یەکتردا بکات. ئەگەر وڵاتێک هەوڵ بدات ببێتە گەورەی ئەوروپا یان ئاسیا هەژموونە دوورەکە پشتگیریی وڵاتە بچووکترەکانی ئەو ناوچەیە دەکات تاوەکو شەڕی پێ بکەن یانی بە وەکالەت!. ئەم ستراتیژییە پشت دەبەستێت بە چەند تاکتیکێکی مەکیاڤێلیانە کە هاندانی دوو دەوڵەتی ڕکابەر بۆ ئەوەی بکەونە شەڕەوە لەگەڵ یەکتردا و هێزی یەکتری لاواز بکەن، لە کاتێکدا زلهێزەکە لە دوورەوە سەیریان دەکات و هێزی خۆی دەپارێزێت!.
ئەگەر دوژمنێک خۆی لە جەنگێکدا تێوەگلا زلهێزەکە کارێک دەکات کە ئەو جەنگە زۆرترین کات بخایەنێت تاوەکو دوژمنەکەی تا کۆتا دڵۆپی خوێن تیایدا لاواز بێت. هەژموونی ناوچەیی تەنها کاتێک ڕاستەوخۆ دەستوەردان دەکات کە وڵاتە ناوخۆییەکان نەتوانن باڵانسەکە ڕابگرن و مەترسیی دەرکەوتنی گەورەیەکی نوێ زۆر نزیک ببێتەوە.
740
لە گۆڕەپانی ئاڵۆزی جیۆپۆلەتیکدا، بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بە شێوەیەکی قووڵ و دانەبڕاو لە ئامێزی فۆرمێکی دیاریکراوی سیستەمی "جیهانگەرایی" (گلۆبالیزم)دا تواوەتەوە. ئەم یەکگرتنە بەرهەمی ڕێکەوت نیە، بەڵکو دەرئەنجامی هاوکێشەیەکی پراگماتیکیە کە تێیدا پایەکانی هێزی سەربازی و خۆشگوزەرانی ئابووری ئەم وڵاتە لەسەر ئەو پارێزبەندیە توندوتۆڵە بنیات نراوە کە واشنتۆن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خێزانی فەرمانڕەوای سعودیە دابینی دەکات!. جەنگی کەنداو و لێدانی عێراق، تەنها دەرکەوتەیەکی بەرجەستەی ئەم قەڵغانە سەربازیەیە.
لە دیوی ئابووریشەوە، دەماری ژیانی ئەم سیستەمە بەتەواوی بەستراوەتەوە بە نەوتەوە. ئەو نەوتە عەرەبیەی کە بە درێژایی مێژووی نوێ تەنها لە ڕێگەی دەستە باڵاکانی ئەمریکیەوە دزەی کردووەتە ناو بازاڕەکانی جیهانەوە. جا لێرەدا، تەریبیەکی سەرسوڕهێنەری بەرژەوەندیەکان دەبینین کە لە لایەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی قۆرخکردنی شادەماری نەوتی عەرەبیەوە جڵەوی ئابووری ئەوروپا دەکێشێت و هەژموونی خۆی دەسەپێنێت لە لایەکی تریشەوە پاشاکانی سعودیە تەختی دەسەڵاتیان لەسەر بنەمای "دۆلاری نەوتیی ئەمریکی" (پترۆدۆلار) قایم دەکەن!. ئەوان لە یەک بازنەی چارەنووسسازدا دەسوڕێنەوە!...
لە سۆنگەی ئەم واقیعەوە، دەبینین کە "تیۆکراسیی وەهابی" نەک هەر نەبووەتە هێزێکی یەکخەر بەڵکو لە چەندین وێستگەی مێژوویدا وەک دیوارێکی ئەستوور ڕێگەی لە لەدایکبوونی قووڵایەکی گەورەی عەرەبی گرتووە!. حەقیقەتن جا ئەم هۆکارەکەش سادەیە کە هەر پرۆژەیەکی یەکگرتووی و سەربەخۆیی عەرەبی لە بنەڕەتدا هەڕەشە بووە بۆ سەر مانەوەی خێزانی فەرمانڕەوا و پێچەوانەی بەرژەوەندیە باڵاکانی هاوپەیمانێتی ئەتڵەسی بووە!.
ئەمەش ئەو ڕاستیە تاڵەمان پێ دەڵێت کە هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی یەکگرتوویی و تەواوکاریی عەرەبی ئیسلامی لەژێر ئاڵا و چەتری ئایدۆلۆژیای وەهابیدا بۆ کۆمارە عەرەبی و ئیسلامیەکان لە واقیعدا تەنها پرۆسەیەکی خۆکوشتنی سیاسی و خلیسکاندنیانە بۆ ناو گەرووی پرۆژەی جیهانگەرایی!!. لەم گەمە سیاسیەدا، ئەوەی وەک تەڵە و ئامرازی فریودان بەکاردەهێنرێت بۆ ڕاکێشانی گەلانی ناوچەکە کە گیانی نەتەوەیی و ئینتیمای نیشتمانی نیە!! بەڵکو بەکارهێنانی هەستی "ئایین"ە وەک ئامرازێکی ئایدۆلۆژی شانبەشانی دەسەڵاتی "پارە" وەک کۆتێکی ئابووری!..
#ئیدراک #سیاسەت
تیلیگرام:
https://t.me/turase0
740
یەکێک لە سەرەتاترین هەنگاوەکان بۆ چاکسازی لە نەفس و ئەقڵ و روحی خۆتدا، قسەکردنە لەگەڵ خۆت لە کاتێکدا دانیشتووی لەناو کۆمەڵەیەک کە قسە دەکەن!.
چونکە کاتێک مرۆڤ لەناو مەجلیس و خەڵکانی زۆردا، توانی دەست بە قسەکردن بکە لەگەڵ خۆیدا، ئەتوانین جیاوازیەک بکات لە نێوان ئەم شتانەی لە نەفسەوە یان لە خێرەوە دەردەچن، هەروەها بە وردی دەتوانێت شیکاری دەرەوەی خۆی بکات، روحیشی رادێت کە قسەی لەگەڵ بکرێت و فێڵی نەفس هێندە بەهێز نابێت!.
جا بۆیە، بێدەنگی تەنیا بەس نیە! چونکە ئێمەومانان لە ئاستی بەرزدا نین تا بتوانین لەناو مەجلیسدا لەناو دڵماندا زکر بکەین، لازم دەکات قسە لەگەڵ خۆماندا بکەین.. ئەمەش بناغەیەکی زۆر بەهێزە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا، یادی خوا بکەی لەناو خەڵک و مەجلیسەکان!.
#ئیدراک
740
وَلَولا الهَوى ما ذَلَّ مِثلي لِمِثلِهِم .... وَلا خَضَعَت أُسدُ الفَلا لِلثَعالِبِ؛
ئەگەر عەشق نەبوایە، کەسێکی وەک من بۆ کەسانێکی وەک ئەوان خۆی نەوی نەدەکرد و شێرەکانی بیابان بۆ ڕێویەکان مل کەچ نەدەبوون!!!.
740
بەڕاستی، هیچ شتێک هێندە قورس نیە بۆ من بە هێندەی ئەو ئازارەی دەیچێژم لە تێکەڵاوبوونم لەگەڵ کۆمەڵگا...!
ئەم سەردەمە، کۆمەڵگاکان لە جێگایی ئەوەی تاکەکانی مرۆڤ بن، بەڵکو ئاژەڵێکن لەناوەوەیاندا، خودا مردووە!، ماددە بۆتە نیمچە خودایەن لە ئەقڵیان، راکە راکەیان هێندەی خێرایی قیتارەکانە بە دوای شەهوەت و نەفسە حەیوانەکە!.
هەموو کات، توشی حاڵەتی سکوت دەبم، کاتێک دەکەومە ناو کۆمەڵگا، یان بەر خەڵکانێک دەکەوم!...
تەنهایی ئێمەومانان، پەیوەندی بە ژن و خێزان و برادەرەوە نیە، بەڵکو پەیوەستە بەم فکرەیە کە هەڵمانگرتووە!. کاتێک لەناو سوچێک لەم تەنهایەدا، ژیانێک ئەژی کە رەنگدانەوەی بیرکردنەوەکاتە!.. بەڵام لە کاتێکدا بە دەگمەن کەسانێک هەڵگری فکری تۆن، چۆن دەتوانی لەناو کۆمەڵگایەکدا بژی، کە رەنگدانەوەیەی ژیانیان لەسەر فکرەکانیان، بە هێندەی چوونە ناو دۆزەخێکەوە ئازارت دەدات!، ئیتر بژی لەناویان؟!
هەندێک جار، سەرسامی ئەوە دەبم کە چۆن دەتوانین بەردەوام بین!!
740
سەدا ٩٨ی ئەو گەنجان و مامۆستایانەی لەناو سوننیەکان یان شیعە و سەلەفی و قورئانی، تەنانەت مولحیدەکانیش، کە دەرکەوتن لە رووی علمیەوە، لە پێناو خۆیاندا نین بەڵکو خەڵکە!.
کاتێک کۆن، سونی بووم، بیرمە کاریگەریی ئیمامی رازی و ئیمامی غەزالیم لەسەر بوو. چونکە مرۆڤێک کاتێک سەیری نوسینەکانی ئەو دوانە دەکاتە بە تایبەتی ئیمامی رازی، ئەم زاتە لە پێناو خۆیدا دەنوسێت، لە پێناو مەعریفە و تێگەیشتنی خۆی، لە پێناو گەیشتن بە حەقیقەت دەنوسیت لە خۆیدا!. بۆیە سەیری ستیالی نوسینەکانی غەزالی بکەن لە دوای کەلامەوە، بە جۆرێک کە قسە دەکات، گرینگ نیە بەلایەوە تۆ چیت ئەوەی بۆی گرینگە خۆیەتی!. تەنانەت لە کۆتا کتێبی کە ئیشارەت بە قوناخەکانی ژیانی دەدات، بە روونی ئەوە دەردەکەوێت، کە ژیاوە لە پێناو خۆیدا بۆ گەیشتن بە حەقیقەت!.
هەر بەڕاستی، یەکێک لە کێشەکانم لەگەڵ زۆربەی برادەرە کۆنەکانم، ئەمە بوو!، کە ئەوان خۆیان بەلاوە گرینگ نەبوو لە رووی حەقیقەتەوە، بەڵکو دوای خوێندنی چەند کتیب و بابەتێک، دەستیان دەکرد بە شەرح کردن پرسەکانی فەلسەفە و کەلام و مەنتق!. ئەمە گومانی تێیدا نیە، کە خراپ نیە!.. بەڵام هەر بەراستی ئەمە حەقیقەتێک و کۆتایەتی؟!...
جەوهەری جیاوازی من، لەگەڵ ئەواندا بریتی بوو لەم پرسە، کە هێشتا هەزاران شت وەک پسیار و کێشە لە بابەتی دین و فەلسەفە و کەلام، کە وڵامیان قورسە یان دەستم نەکەوتووە! یان ناتوانێت من تێر بکات.. کە خودی خۆم وابم؟! چۆن دەتوانم بەرهەمێک بە تۆ بدەم بە حەقیقەتێکی رەها!.
کاتێک کابرایەک کەلام دەخوێنی دەبێتە ئەشعەری!، وا دەزانێت حەقیقەتی رەهای لایەتی، نازانێت ئەسڵەن خیلافی جەوهەری نێوان زۆرێک لە مەزاهیبەکان مەعریفە ناسیە کە ئەسڵەن کەمینەک خۆ لەم بابەتە دەدەن یان ئاگادارین!. سونیەکان بە جۆرێک لەگەڵ شیعەکان موقلیدی ئیمامەکان دەکەن، کە مەکانێک ناهێڵنەوە بۆ خودی خۆیان! بۆ ئەوەی خودا بە هەنگاوەکانی خودی خۆی لە قاڵبی بدات!. ئەمە جێگایی داخە!
خولاسە، ئەوەی من هەستی پێ دەکەم لە ناوەوەی خۆمدا چ لەم سەردەمەدا و چ لە توراسی ئیسلامدا، زۆرێک لە ئیمامەکانی ئەو خەڵکە و زۆرێک لەوانەی ئێستاش هەن، موجەرەد لە خۆ نواندن یان خۆ قەتیس کردنێکیدا خۆیان دەدۆزنەوە، بە جۆرێک کە پشکێکی حەقیقەتیش لە واقیعدا بەری نەکەوتوون!...
ئەوەی باسم کرد رەنگە توشی شۆکت بکات، بەڵام من نامەوێ درۆ لەگەڵ خۆمدا بکەم، ئەمە حەقیقەتێکە لە ناوەوەی مندا هەیە و هەستی پێ دەکەم... سدقی من، بۆ خودی خۆم و خوا، زۆر گرینگترە لەو بانگەشە گەورەو ئیمامە گەورانەی کە ناویان دەهێنن، یان ناوی مەنهەجیک وەک سوننە هەڵدەگرن!. هیچ لەمانە بە خودی ئیمامەکانیانەوە بە هانایی من نایەن، گەر لەگەڵ خودی خۆمدا سادق نەبن لەگەڵ ئەم مەعریفەی دەستم دەکەوێت!.
#ئیدراک
740
هەر کەسێک، پێی وتی ئەو کتێبە بۆ ئاستی تۆ نیە، یان تۆ لێی تێناگەیت و دەستی بۆ مەبە!!...
ئەوە بزانە، ئەو کەسە قیمەتی خۆی نازانێت!، یان لە خۆیەوە سەیری تۆ دەکات!.
کەواتە هەرگیز بە قسەی هیچ کەسێک مەکەن لەسەر ئەو بابەتە!. مادەم، بابەتێکی مەعریفە خرایە سەر کتێب، هەوڵدە فیری بە و بیخوینەوە و دیراسەی بکە بەبێ ترس..!
ئەگینا، چاوەڕوانی ئەوە مەبە، بگەیتە ئاستێکی بەرز لە تێگەیشتن بەبێ ئەوەی دەست بۆ ئەو کتێبانە ببەی!.
#ئیدراک
740
بەڵام، بێسوودە بیر لەوە بکەینەوە کە چەندین حاڵەت ڕوویانداوە کە تیایدا نەک تەنها هەوڵ بۆ دووگیانبوونی مەعشووقەکە نەدراوە، بەڵکو تەنانەت بەرەنگاریش بوونەتەوە. بیرلێنەکراوەیە کە بەرزترین و جوانترین مۆدێلەکانی خۆشەویستیی مرۆڤ لە مێژوو و هونەردا، وەک تریستان و ئایزۆڵد، ڕۆمیۆ و جولیەت، پاولۆ و فرانچێسکا، ببەسترێنەوە بە کۆتاییەکی دڵخۆشکەر و منداڵێکەوە، یان زیاتر بە دەستەیەک منداڵەوە وەک خاسیەتێکی تاج لەسەرنەر! کارەکتەرێکی دی ئۆرێڤیلی باس لە دوو خۆشەویست دەکات کە هەرگیز هیچ منداڵێکیان نەبووە: "ئەوان زۆر یەکتریان خۆشدەوێت." ئاگرەکە دەسووتێت، لەناو دەبات و بەرهەم ناهێنێت." کاتێک لێی دەپرسن ئایا دڵتەنگە بەوەی کە منداڵی نیە، ژنەکە وەڵام دەداتەوە: "من هیچم ناوێت. منداڵ تەنها بۆ ژنانی نادڵخۆش سوودبەخشە."
ڕاستیەکە لەم وشە کۆمیدیانەدا دەربڕراوە: "کاتێک ئادەم لە تەنیشت حەواوە بەئاگا هات، هاواری نەکرد، وەک ئەوەی کە نوسەرێکی هاوچەرخ وا دەکات بیڵێت، 'بڕوانە دایکی منداڵەکانم، قەشەی ئاگردانەکەم!'" و تەنانەت کاتێک ئارەزووی هەبوونی وەچە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان پیاو و ژنێکدا، ڕەچاوکردنەکان کە لەسەر بنەمای بیرکردنەوە و ژیانی کۆمەڵایەتی دامەزراون تێوەدەگلێن، و ئەو ئارەزووە هیچ پەیوەندییەکی بە غەریزەوە نیە جگە لە مانا مێتافیزیکیە تایبەتەکە نەبێت!!.
هەمان کتێب و بەش، ئیڤۆڵا
740
لە هەمان کتێب و بەشدا:
ئێمە ئەمە پشتڕاست دەکەینەوە لەو ڕاستیەی کە هەندێک گەلی سەرەتایی لەدایکبوونەکانیان دەگەڕاندەوە بۆ هۆکارگەلێک کە هیچ پەیوەندیەکیان بە جووتبوونەوە نەبوو. لەبەر ئەوە، ئەوەی کلاگس نووسیویەتی بە تەواوی ڕاستە؛ "ئەوە ساختەکاریەکی بەمەبەستە کە غەریزەی سێکسی بە غەریزەی زۆربوون ناوببرێت." زۆربوون یەکێکە لە دەرئەنجامە ئەگەریەکانی چالاکیی سێکسی بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە ئەزموونی فیعلیی وروژاندنی سێکسیدا بوونی نیە!.
