ch
Feedback
وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
748
订阅者
-124 小时
+97 天
+930 天
帖子存档
photo content

photo content

مێژووی ئیسلامی لە قووڵایدا گۆڕەپانی جەنگێکی سیاسیی سادە نیە لەسەر کورسی و پۆست بەڵکو شانۆی ململانێیەکی بوونناسیە لە نێوان دوو هێزی دژبەیەکدا!.. دەسەڵاتی زەوی (المُلک) کە بەدوای جێگیربووندا دەگەڕێت لە جیهانی ماددەدا، و دەسەڵاتی ڕووحی (الولایة) کە بانگهێشتی مرۆڤ دەکات بۆ تێپەڕین و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی یەکبوون (الوەحدەت). ئەم ململانێیە، هەمان وێنەی دێرینی ململانێی نێوان قابیل و هابیلە. لۆژیکی دەسەڵاتی پەتی کە لە مۆدێلی ئەمەویەکان و ئەوانەی دوای ئەواندا بەرجەستە بوو لۆژیکی "قابیل"ە. ئەم عەقڵیەتە، کەسایەتیەکی کشتوکاڵکارانەی هەیە کە دەیەوێت زەوی بکێڵێت وڕەگ دابکوتێت و ماڵێکی هەمیشەیی لەناو زەلکاوی ماددە و فرەیدا (الکثرة) دروست بکات!. بۆ ئەم عەقڵیەتە، سەقامگیریی زاهیری و یەکخستنی زۆرەملێی خەڵک لەژێر یەک شمشێردا دەبێتە سەرووی هەموو بەهایەکەوە. لەم سیستەمەدا، "حەقیقەت" خۆی دەبێتە گەورەترین هەڕەشە و "فیتنە"، چونکە حەقیقەت وەهمی ئەو سەقامگیریە مادییە تێکدەشکێنێت!.. بۆ پاراستن، ئەم دەسەڵاتە ئامادەیە ڕوحەکە لەناو ببات و بیکوژێت!. لە بەرامبەردا، حەقیقەتی محەمەدی و ڕێچکەی ئال و بەیت نوێنەرایەتیی "هابیل" دەکەن. ئەوان لەم جیهانەدا میوانن و وەک شوانێکی ڕێبوار تێدەپەڕن نایانەوێت ڕۆحیان بە زنجیری دەسەڵاتی دونیایەوە ببەسترێتەوە مەگەر بۆ مەبەستی بەستنەوەی زەوی بە ئاسمانەوە!... شەهیدبوونی ئەوان و کوژرانیان لە مێژوودا، لە ڕوانگەی مادیەوە وەک "دۆڕان" دەبینرێت بەڵام لە ڕوانگەی میتافیزیکیەوە، گەورەترین سەرکەوتنە چونکە ئازادبوونی ڕۆحە لە زیندانی ماددە و هەڵفڕینیەتی بۆ ناو فەیزی ڕەها و وەحدەت. میوانەکە دەڕوات و بکوژەکەش لەناو زیندانە مادیەکەی خۆیدا جێدەهێڵێت!. ئەو کارەساتە هزریەی ئەمڕۆ دەیبینین، لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە کۆمەڵێک بەناوی بەرگریکردن لە "توراس" و مێژووی ئیسلامی، پاساو بۆ سەرکەوتنی شمشێر دەهێننەوە بەسەر حەقیقەتدا...! ئەم عەقڵیەتەی کە ئامادەیە ستەم و تاوانەکانی حەجاج یان یەزید وەک "زەروورەتی پاراستنی دەوڵەت" پێناسە بکاتبلە ڕاستیدا عەقڵیەتێکی تەواو مۆدێرن و مادیە نەک ئیسلامی و رەسەنایەتی!. مۆدێرنە واتە پەرستنی هێزی ڕووت، باوەڕبوون بە ژمارە، پێوانەکردنی حەق بە پێوەری سەرکەوتنی سیاسیو بەتاڵکردنەوەی جیهان لە مانایی ڕوحی. ئەو کەسانەی ئەمڕۆ کراسی توراسیان پۆشیوە بێئاگان لەوەی جەستە و مێشکی ناو کراسەکە هەمان ئەو عەقڵە پۆزیتیڤیستی و داروینیزمیەیە کە تەنها باوەڕی بە "مانەوەی بەهێزترین" هەیە نەک "مانەوەی حەقترین". ئەوان وێنەیەکی بێ‌گیانیان لە ئیسلام دروستکردووە کە تەنها قەبارە، هێزی سەربازیو سنوری جوگرافی دەپەرستێت! بەڵام لە ناوەوە بەتاڵە لەو فەیزە ڕووحیەی کە مرۆڤ دەگەیەنێتە ئامانجە ڕاستەقینەکەی!. ئەمە جەنگێکی بەردەوامە تا رۆژی قیامەت لە نێوان چەقی بازنەکە و چێوەکەیدا.... تا ئەو کاتەی مرۆڤایەتی لەناو وەهمی ماددەدا بژی، دەسەڵاتە زەمەنیەکان بکوژ دەبن بۆ جێگیربوون لە زەویدا و حەقیقەتەکانیش دەبنە قوربانی و میوانێک کە بۆ هەمیشە ئاماژە بۆ ئاسمان دەکەن...! #ئیدراک #توراس

محمد بن طلحة الشافعي
محمد بن طلحة الشافعي

کاتێک سەیری مێژووی کورد دەکەین، سەرکردەکان و ئاغاکان زۆربەیان خەریکی "کەڵەکەکردنی قینە" بوون. هەمان شتیش ئێستا لە سیاسەتی کوردی، هەم کۆنیشدا ئاشکرایە!. هەرگیز نەیانپرسی؛ دەبێت بۆ کوێ برۆن؟! دەبێت چ بونیاد بنێن؟!. بەڵکو پەیوەندیە سیاسی و کۆمەڵایەتیکان لەناو یەکتریی کەڵەکەکردنی قینە بوو، هەرگیز نەیانتوانی سیاسەتی پاک، بیرکردنەوەیەکی پاک، پێشکەش بکەن!. ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە ئێستا، زۆربەی تاکی کوردی هەمیشە بیر لە دەسەڵات و تۆڵەکردنەوە دەکات نەک بونیادی فکری یان دۆزینەوە رێگایەک. بۆیەش زۆربەی تاکی کوردی، لاشعوریەن هەمیشە ئەڵێتەوە؛ ئێمە زوڵمان لێکراوە، ئێمە داگیرکراوین، ئێمە مافمان خوراوە، فارس، تورک، عەرەب و ئینگلیز...هد ئەوانە ستەمیان لە ئێمە کرد!... هەموو ئەو دەرهاویشتانە دەگەرێتەوە ئەم کەڵەکردنە قینەیی لە مێژووە تا ئێستا بەردەوامە!. بۆیە سیاسەتی ئێستاکە، سیاسەتی بونیاد و داهێنانن نیە بەڵکو پرۆژە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها تاکەکان و سەرکردەکانی کوردیش، هەموویان بوونە سوتەمنی ئەم کەڵەکەکردنی قینەیە!. #ئیدراک #سیاسەت

ئەمڕۆ ئابووری وا پێشکەش دەکرێت کە زانستێکی بێلایەنە و لە سیاسەت جیاکراوەتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا، ئابووری خودی سیاسەتە لە پاکترین شێوەیدا کە ماسکی زمانی ژمارەکانی پۆشیوە!. ​کاتێک پێت دەوترێت ئەمە یاسایەکی ئابووریی بابەتیانەیە، لێرەدا دەبێت وریابین چونکە ئەمە ڕێک ئەوەیە کە هەر دەسەڵاتێکی سەرکەوتوو دەیکات کە سیما سیاسیەکەی خۆی لە پشت ماسکی حەتمیەتی زانستیەوە دەشارێتەوە!. جا ​شتێک نیە بە ناوی بازاڕی ئازاد بەدەر لەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو داڕێژراون. هەروەها هیچ گەشەیەکی ئابووریی بێلایەن بوونی نیە کە نەپرسێت؛ گەشەکردن بۆ کێ؟ لەسەر حیسابی کێ؟ ئابووری، هەمان سیاسەتە کاتێک شەرم دەکات ناوی خۆی بنێت سیاسەت بۆیە پاڵتۆی زانست دەپۆشێت بۆ ئەوەی لە لێپرسینەوەی ئەخلاقی رابکات!... #سیاسەت #ئیدراک

بەندایەتی خوا بکە، دڵ و جولەکانت با هەمیشە بەرەو خوا بروات. خوای گەورە، یەقینیت هەبێت، گەر تۆ بەندە بی، تۆ ون ناکات!.

هیچ مەترسیەک بوونی نیە لەسەر عێراق لەلایان دا..ع..س...، سەرکردە کوردەکان ئەم حەقیقەتە باش دەزانن. بەڵکو ئەسڵ لە مەسەلەکدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە کە یەکەم پەردە پۆشکردنی شکستی قوتبی ئەمەریکا. دووەم، تۆقاندنی خەڵکی بەم قسانە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر بترسێ لە حوکمەت!. هەموو رووداوەکانی لەسەر ئەم گروپە لەم دوایە، جگە لە سینارۆیەکی سیاسی هیچی تر نیە!. #سیاسەت

ئەمەریکا، باش ئەوە دەزانێت کە زەیدی ناتوانێت چەک بە گروپە چەکدارەکان دابنێت!.. نەک زەیدی بەڵکو هیچ سەرۆک وەزیرانێکی تریش ناتوانێت!. گەر دڵنیابا لەوەی هێزەکان چەک دادەنێن، هێزی ئەمەریکا هەرگیز نەدەکشایەوە!. مێژوو، بەهێزترین بەڵگەیە لە ستراتیژیی ئەمەریکا، ئەمەریکا هەرگیز شوێنێک جێناهێڵێت گەر بزانێت هەژموونی هەیە لەوێدا!.. کشانەوەی ئەمەریکا، شکستی سیاسی و ئابووری ئیدارەی ترەمپە! ئەگەرچی رووبەرووبوونەوەکان ڕێگاکانیان دەگۆڕێت!. بۆیەش سەرکردە کوردەکان لە کشانەوەی ئەمەریکا دەترسن چونکە سەر بە قوتبی ئەمەریکان! #سیاسەت

ئەو قسەیەی کاک مەسعود، بەرهەمی سیاسەتی ئەمەریکایە، حەقیقەتیکە. ئەگەرچی ئەندامەکانی و خەڵکی لە وەهمی کوردستانیدا دەژین. ئەوە ک
ئەو قسەیەی کاک مەسعود، بەرهەمی سیاسەتی ئەمەریکایە، حەقیقەتیکە. ئەگەرچی ئەندامەکانی و خەڵکی لە وەهمی کوردستانیدا دەژین. ئەوە کاریگەریە کەمەی لە رابردوودا هەبوو لەلایان هەرێمەوە بە هۆکاری بەهێزی خۆیان نەبوو!. بەڵکو خراپی سەرۆکایەتی بەغدا بوو. ئێستا کە عێراق، خاوەنی سەرۆک وەزیرانێکە سەر بە جەمسەری ئەمەریکایە، هەرێمی کوردستان چیتر ئەم کاریگەریە کەمەشی نامێنێت. یەکخستنی پێشمەرگە و دان پێدانان هەرێم وەک عێراق، هەموویان لەژێر سایەیی ستراتیژیی ئەمەریکا خۆ دەبینیتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمەریکا، زۆر زیرەکە!، ئەزانێت هەبوونی هەیمەنی هەرێم دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە نەتوانێت کوردستان وەک مەیدانێک بەکار بهێنیت لە دژی ئێران.. بەڵام کاتێک سەر بە عێراقە، تەوجیهاتی تەواویی هەیە بەسەرەیەوە، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ سەرکردایەتی کوردی و حوکمەتی کوردی بکات!. ئەوەش بەرهەمی لوتکەی زەلیلی و بچوکی سەرکردایەتی کوردیە بەرامبەر بە سیاسەتی دەرەوە #سیاسەت

کاکی خۆم، ئەم ژیانە بەهەشت نیە تا ئێمەومانان تێیدا سەما بکەین!. ژیان بەرز و نزمی و سەختی تێیدایە، ژیان بە سروشتی خۆی، دەبێت ناخۆشی و جەنگ و بەربەست و هیلاکەتی تێیدا بێت. هەموو جیهان گەر هی تۆ بێت، ناگاتە قیمەتی تۆسقاڵێک لەو مەعریفەیی کە لە تەنهایدا بەدەستی دەهێنی یان بیر لە خوا دەکەیتەوە، یان پسیاری وجودی دەکەی..! ئینسانیەت دەبێت هەوڵدا بۆ پلەی کەماڵیەت لە مەعریفە و ئیمان، ئینسان بۆ ئەوە نەکراوە وەک ئاژەڵێک خەم لە نەبوونی بخوا، یان خەم لە قسەی خەڵک و لۆمەی ئەوانی تر بخوا. مرۆڤ تۆزێک بە تەنها دانیشی ئەزانێت، لۆمەکارەکان جگە لە ئاژەڵێک هیچی تر نین!. ئەو قسانە، وەهم و خەیاڵ نین، حەقیقەتێک کە هەیە، بەڵام لازم دەکات تۆ لە خۆدا قوڵ بیتەوە... دەبێت خۆت رزگار بکەی، نە من، نە هیچ کەسێک ناتوانێت کەس رزگار بکات. ئەوەی دەبێت بکرێ، دروست کردنی جیهانیکە لە خۆدا بۆ ئەوەی پارێزراو بێت!. ئەمە روونە، کۆمەڵگا جگە لە پیسایی هیچی تر نیە! یان دەبێت قبوڵ بکەی بچیتە ناوەیەوە پیس بی یان بۆخۆت جیهانیک لە ماڵەکەدا یان کۆمەڵێکی دیاریکراوی برادەردا، پەیوەندی ببەستی نەک کۆمەڵگا..! #ئیدراک

لەگەڵ خۆدا دابنیشە، قسە بکە، هەر بەراستی پارە دڵ خۆشت دەکات؟! یان موجەرەد نەفسە ئاژەڵیەکەت بەکاری دەهێنێت بۆ فەرامۆش کردن و کات بەسەر بردن؟! ئایە ژن یان مێرد، مەگەر پەیوەست نابنەوە بە ئارەزوو؟! مەگەر ناوبانگ و شەهادە هەر ئارەزووە ئاژەڵیەکە نین؟! مرۆڤ کاتێک بیر لەوانە دەکاتەوە بە قوڵی، هیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لە پوچگەرایی و بێمانایی!. مرۆڤ، شتێکی سروشتیە بێتاقەت بێ!، من دژی بێتاقەتی نیم بەڵکو دژی ئەو بێتاقەتیەم کە لە پێناو بێمانایی و پووچیدایە. #ئیدراک

زۆربەی خەڵکی بێتاقەت دەبێ چونکە ڕوحی پەیوەست کردووە بە کۆمەڵگاوە. ئەگەر سەیری بکەین بۆچی گەنجێک بێتاقەت دەبی، زۆربەی کات کێشەکان دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی؛ پارە، ژن، ئیش، ناوبانگ، رێز..... هەر دانیەک لەمانە کەم بێ، کاتێک بە تەنها دەبێت توشی بێتاقەتی یان کەئابە دێت...! بەڵام ئەمە کەلپچەیەکە و ئەم گەنجەی زیندانی کردووە کە ئەم روحەی بەستراوەتەوە بە کۆمەڵگا!. ئەما ئەسڵ لە خۆیدا، هیچ لەمانە قیمەتێکی نیە لە هەبوون و نەبوونیاندا. بۆیە ئارامی و دڵ خۆشی کاتێک بە دەست دێ کە تەواوی روحی خۆت، رزگار بکەی لەم کۆمەڵگایە، بە جۆرێک تەنهایی باشترە لەوەی داخیلی کۆمەڵگایەکی وەها بی... لە ئێستادا، لەم سەردەمەدا مۆدێرنەدا.. کۆمەڵگاکان جگە لە ئاژەڵ هیچی وەهایی تیا نەماوە...! ئەوانەی بەراستی قیمەتیان هەیە و دەمێنەوە، مەعریفە و ئیمانە نەک ئەو شتانەی کە زۆرینەی خەڵکی بێتاقەت ئەکەن..! #ئیدراک

مێژووی فەلسەفە و زانستی کەلام پڕە لە هەوڵی بەردەوام بۆ سەلماندنی حەقیقەتەکان لە ڕێگەی چوارچێوەیەکی زەهنیی ئاڵۆزەوە. زۆرجار ئەم هەوڵانە بۆ سەلماندنی بوونی خودا، مرۆڤیان خستۆتە ناو زنجیرەیەک لە ئیستدلالی لۆژیکی و کێشەی فەلسەفی وەک پرسی چۆنیەتی موتابەقەکردنی حوکمە سەلبیەکان وەک نەبوونی شتێک لەگەڵ واقیعدا. ئەم میتۆدە کەلامیە لەبری ئەوەی خودا وەک حەقیقەتێکی ڕوون نیشان بدات باوەڕی خستە ژێر باری قورسایی بەڵگەهێنانەوەی بەردەوام. گەر سەیری مێژووی مرۆڤایەتی بکەین، باوەڕبوون بە دروستکارێکی پەروەردگار پێویستی بە هاوکێشەی ئاڵۆز نەبووە. مرۆڤ بە سروشتی خۆی (لە ڕێگەی فیترەتەوە) درکی بە بوونی خودا کردووە. لە فەلسەفەی هاوچەرخدا، فەیلەسوفی "ئەلڤین پلاتینگا" ئەم حەقیقەتەی لە ژێر ناوی (ئیپستیمۆلۆژیای چاکسازی) داڕشتەوە. پلاتینگا پێی وایە کە بوونی خودا "باوەڕێکی بنچینەیی دروستە" (Properly Basic Belief). ڕێک وەک چۆن ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە جیهان لە پێش پێنج خولەکەوە دروست نەبووە یان مرۆڤەکانی تر خاوەنی ئەقڵ و هەستن ئەم باوەڕانە بەڵگەی تاقیگەیان ناوێت بەڵکو بەشێکن لە دروستبوونی ئامێری مەعریفیی مرۆڤ. پلاتینگا ناوی دەنێت (Sensus Divinitatis) یان هەستی خوداناسی، کە تەواو هاوتایە لەگەڵ چەمکی "فیترەت"ی ئیسلامی!. یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی فەلسەفەی مادی و ناتورالیزم ئەوەیە کە ناتوانێت متمانەی مەعریفی ببەخشێتە مرۆڤ. ئەگەر مرۆڤ بەرهەمی پڕۆسەیەکی کوێری بێمەبەست بێت، ئەوا ئەقڵی ئێمە تەنها بۆ مانەوە و ڕزگاربوون پەرەی سەندووە، نەک بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت. لێرەدا، گرێنتیی تێگەیشتنی ئێمە بۆ واقیع و متمانەکردن بە توانای زەهنیمان پەیوەستە بە بوونی دروستکارێکی داناوە کە ئەم ئەقڵەی پێداوین تا حەقیقەتەکانی پێ بناسین. وەک چۆن پلاتینگا ئاماژەی پێ دەکات کە بوونی خودا تەنها پرسێکی ئایینی نیە بەڵکو تاکە پاساوی لۆژیکیە بۆ ئەوەی متمانە بە زانست و مەعریفەی مرۆیی بکەین!. کاتێک باوەڕ بە خودا وەک پرسێکی بەدیهی و فیترەتی جێگیر دەبێت، پرسی پێغەمبەرایەتی دەبێتە پێویستیەکی لۆژیکی و چاوەڕوانکراو. بۆ کەسێک کە خاوەنی ئەقڵێکی سەلیم بێت، کاتێک دەبینێت فەرموودە و پێشبینیەکانی پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لە سەردەمی مۆدێرندا وەک خۆیان دێنە دی، ئەمە دەبێتە بەڵگەیەکی دەرەکی کە بە تەواوی لەگەڵ فیترەتە ناوەکیەکەیدا یەکدەگرێتەوە!. ئەم یەکگرتنەوەیە گومان ناهێڵێت و درککردنێکی یەقینی دروست دەکات!. ئەگەر بوونی خوا بەدیهی بێت، پرسیارەێ دێتە کایەوە کە بۆچی کەسانێک ئینکاری دەکەن؟ وەڵامەکە لە کێشەی مەعریفی و دەروونیدایە نەک لە نەبوونی بەڵگە!. لە فەلسەفەی پلاتینگا و لە تێڕوانینی ئیسلامیشدا، کوفری و بێباوەڕی وەک "تێکچوونێک لە ئامێری مەعریفی - Cognitive Malfunction" یان "نەخۆشییەکی دڵ و زەهن" سەیر دەکرێت. ئەو کەسەی درک بە حەقیقەتی بەدیهی ناکات کێشەکە لە خودی زەهن و تەبیعەتی کەسەکەدایە کە لە سەلیقەی دروست لایداوە و توانای بینینی ڕاستیە سادە و گەورەکانی لەدەستداوە نەک ئەوەی حەقیقەتەکە خۆی ناتەواو بێت!. #ئیدراک #فەلسەفە

ئەگەر وجودی خودا، پرسێکی بەدیهی نەبێت، هیچ گرێنتیەک بۆ مەعریفە نابێت!.

ئیمامی شافیعی دەربارەی فەزڵی حەزرەتی ئیمامی عەلی، دەفەرمووێت؛ عجبت لرجل كتم أعداؤه فضائله حسداً، وكتمها محبوه خوفاً، وخرج ما
ئیمامی شافیعی دەربارەی فەزڵی حەزرەتی ئیمامی عەلی، دەفەرمووێت؛ عجبت لرجل كتم أعداؤه فضائله حسداً، وكتمها محبوه خوفاً، وخرج ما بين ذين ما ملأ الخافقين. (سەرسامم بە پیاوێک کە دوژمنەکانی لە حەسادەت و کینەدا فەزڵ و گەورەیی یەکانیان شاردەوە، دۆست و خۆشەویستانیشی لە ترسا شاردیانەوە!، کەچی لە نێوان ئەم دوو شاردنەوەیەدا ئەوەندەی لێ بڵاوبووەتەوە کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پڕ کردووە)

ئیمامی شافیعی دەربارەی فەزڵی حەزرەتی ئیمامی عەلی، دەفەرمووێت؛ عجبت لرجل كتم أعداؤه فضائله حسداً، وكتمها محبوه خوفاً، وخرج ما
ئیمامی شافیعی دەربارەی فەزڵی حەزرەتی ئیمامی عەلی، دەفەرمووێت؛ عجبت لرجل كتم أعداؤه فضائله حسداً، وكتمها محبوه خوفاً، وخرج ما بين ذين ما ملأ الخافقين. (سەرسامم بە پیاوێک کە دوژمنەکانی لە حەسادەت و کینەدا فەزڵ و گەورەییەکانیان شاردەوە، وە دۆست و خۆشەویستانیشی لە ترسا شاردیانەوە، کەچی لە نێوان ئەم دوو شاردنەوەیەدا ئەوەندەی لێ بڵاوبووەتەوە کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پڕ کردووە)

کاردنەوەی مرۆڤی رەسەن (توراسی) بە هیچ شێوەیەک وەک کاردانەوەی مرۆڤێکی مۆدێرنە نیە. گومان لەوەدا نیە، هەردووکیان دەبێت خاوەنی کاردانەوە بن لەم ژیانەی کە تێیدا دەژین. ئەمەش شتێکی تەواو سروشتیە هاوتەریبە لەگەڵ بنەما مێتافیزیکەکان. بەڵام مرۆڤی رەسەن، کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە شتێک کە مانایی تێیدا ببینیت، بەڵکو ماناکەش ئایە پەیوەست دەبێت بە خۆیەوە یان نا، گرینگ نیە!. لە بەرامبەر ئەمەدا، مرۆڤی مۆدێرن چونکە مانایی لێ ونە، کاردانەوەی ئەوان بەرامبەر بە شتێکدا کە بێمانایە، یان گەر ماناداریش بێت مەرجی هەیە بۆ ئەوەی کاردانەوەی هەبێت!، ئەو مەرجەش بریتیە لەوەی کە خودی ماناکە یان بێمانایەکە پەیوەست بێت بە خۆیەوە!. #توراس #ئیدراک

کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەسفکردنیان بە "گرووپێک خەڵکی جوان" و ستایشکردنی هێز و دۆستایەتیی ئەر
کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەسفکردنیان بە "گرووپێک خەڵکی جوان" و ستایشکردنی هێز و دۆستایەتیی ئەردۆغان، ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستیەیە کە ئەمریکا لە هەوڵی کۆکردنەوەی هێز و دروستکردنی بەربەستێکدایە لەپێناو پاراستنی پێگەی خۆی وەک جەمسەرێکی سەرەکی بەرامبەر بە هەڵکشانی خێرای روسیا و چین!. جیهان خەریکە لە سیستەمێکی تاک‌ جەمسەریەوە دەگۆڕێت بۆ فرەجەمسەری کە ئەمەش پرۆسەیەکی هێمن و بێ کێشە نیە. شەڕی بە وەکالەت کە ساڵانێکە زلهێزەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان پشتی پێ دەبەستن وەک ئامرازێکی ستراتیژی تا سەر کار ناکات. مێژوو ئەوە دەسەلمێنێت کاتێک ململانێ سێبەریەکان دەگەنە بنبەست و لایەنەکان ناتوانن لە ڕێگەی وەکیلەکانیانەوە یەکتر یەکلایی بکەنەوە، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ دەبێتە ئەگەرێکی بەهێز چونکە هیچ زلهێزێک بە ئاسانی دەستبەرداری هەژموونی خۆی نابێت!. دابەشبوونی جیهان بەسەر جەمسەرەکاندا، زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ گۆڕانکاریەکی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. جا لەم هاوکێشەیەدا، ئابووری بزوێنەری سەرەکیی مەکینەی سەربازیە. ئەو ئاستەنگە ئابووریانەی کە ڕووبەڕووی زلهێزەکان دەبنەوە وەک ئەمەریکا وایان لێدەکات بۆ مانەوەیان لە ڕکابەریەکەدا، بەتایبەت بەرامبەر بە هەژموونی ئابووریی چین، پەنا ببنە بەر هاوپەیمانیی پراگماسی!. بۆیە کێشە و گرژیەکانی نێوان ئەڵمانیا و روسیا یان لێنزیکبوونەوەی زیاتری ڕووسیا و ئێران تەنیا ڕووداوی بێمەبەست نین بەڵکو بەشێکن لە ئامادەکاریەکی پێشوەختە بۆ جەنگی جیهانی!. هەموو وڵاتێک خەریکی کێشانی هێڵی بەرگری و دۆزینەوەی ئەو هاوبەشانەیە کە لە کاتی گۆڕانکاریە گەورەکاندا بتوانن لە ڕووی ئابووری و لۆجستی و سەربازیەوە پشتیوانی یەکتر بن!. لە جوڵە دیپلۆماسیەکان و ڕێککەوتنە ئابووریەکان تەنیا ئامادەکاریەکی بێدەنگن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دووبارە دابەشکردنەوەی هێز لە جیهاندا...! #سیاسەت

”وكانَ أَبو حَنِيفَةَ -رَحِمَهُ اللهُ- على بَيْعَتِهِ¹، ومِنْ جُمْلَةِ شِيعَتِهِ، حتّى رُفِعَ الأَمْرُ إلى المَنْصُورِ، فَحَب
”وكانَ أَبو حَنِيفَةَ -رَحِمَهُ اللهُ- على بَيْعَتِهِ¹، ومِنْ جُمْلَةِ شِيعَتِهِ، حتّى رُفِعَ الأَمْرُ إلى المَنْصُورِ، فَحَبَسَهُ حَبْسَ الأَبَدِ حتّى ماتَ في الحَبْسِ. وقيلَ إِنَّهُ بايَعَ مُحَمَّدَ بنَ عَبْدِ اللهِ [النَّفْسَ الزَّكِيَّةَ] الإِمامَ في أَيّامِ المَنْصُورِ. ولَمّا قُتِلَ مُحَمَّدٌ [النَّفْسُ الزَّكِيَّةُ] بالمَدِينَةِ، بَقِيَ الإِمامُ أَبو حَنِيفَةَ على تِلكَ البَيْعَةِ، يَعْتَقِدُ مُوالاةَ أَهْلِ البَيْتِ، فَرُفِعَ حالُهُ إلى المَنْصُورِ، فَتَمَّ عَلَيْهِ ما تَمَّ“. - أَبو الفَتْحِ مُحَمَّدُ الشَّهْرِسْتانِيُّ (ت. ٥٤٨هـ)، «المِلَلُ والنِّحَلُ». ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 1) أي على بيعته لأبي عبد الله مُحمَّد النَّفس الزَّكِيَّة بن عبد الله الكامل بن الحسن بن الحسن بن عليٍّ بن أبي طالب -عليهم السلام-. #المذهب_الحنفي #أهل_البيت