وحدوي
الذهاب إلى القناة على Telegram
752
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+230 أيام
أرشيف المشاركات
752
هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم و گەڕانەوە بۆ ناو دەوڵەتێکی ناوەندیی بەهێز لە بەغدا، شکست نیە، بەڵکو تاکە ڕێگای ڕزگارکردنی شکۆ، هێزی مەعنەوی و توانای بەرهەمهێنانی تاکی کوردە. ئەزموونی سێ دەیەی ڕابردوو سەلماندی کە قەوارەی هەرێم لەبری ئەوەی ببێتە چەترێک بۆ گەشەپێدانی نەتەوەیی، بووەتە زیندانێک بۆ بچووککردنەوەی تاکی کورد و خنکاندنی بەهرەکانی لەناو ململانێی حیزبی و خێڵەکیدا...! لە کاتێکدا بەستنەوەی ڕاستەوخۆی هاونیشتمانیان بە ناوەندێکی دەوڵەتیەوە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ شکۆ و سەربەخۆیی کەسی بۆ تاکی کورد دەگەڕێنێتەوە.
ڕەخنەگرتن لە سیاسەت و حوکمڕانیی پارتی و یەکێتی کارێکی ڕەوا و لەجێی خۆیدایە، بەڵام کورتکردنەوەی تەواوی قەیرانەکە تەنیا لەم دوو هێزەدا، خوێندنەوەیەکی ڕووکەشانەیە بۆ مێژوو. ئەگەر بە قوڵی سەیری نەفەسی مێژوویی کورد بکەین، دەبینین کێشەکە لە بونیادی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیای سیاسیی خۆماندا ڕەگی داکوتاوە. سروشتی سەخت و شاخاویی جوگرافیای کوردستان بە درێژایی مێژوو پەناگەیەک بووە بۆ گروپە یاخیەکان، هەڵاتووەکان لە یاسا و ئەوانەی بژێوییان لەسەر ڕێگری لە کاروانە بازرگانییەکان و تاڵانی بووە. ئەم ژینگە جوگرافیە سەختە، عەقڵیەتێکی دەرەبەگایەتی، یاخی و دژە دامەزراوەی لەناو ڕۆحی کورددا دروست کردووە کە هەمیشە دژی یاسا و سیستەم وەستاوەتەوە.
مێژوو پێمان دەڵێت تاکی کورد خاوەنی وزە، زیرەکی و بەهرەیەکی ناوازەیە، بەڵام ئەم بەهرەیە تەنیا کاتێک دەگاتە لووتکەی بەرهەمهێنان کە لەناو چوارچێوەی مەرکەز و دەوڵەتێکی دامەزراوەیی گەورەدا کار بکات
کاتێک کورد بەشێک بوو لە مەرکەزی دەوڵەتی عوسمانی، نەک هەر پەراوێز نەخرابوو، بەڵکو لە ڕووی زانستی، سەربازی و کارگێڕییەوە پێگەیەکی زۆر بەهێزی هەبوو، چونکە مەرکەزێکی گەورە هەبوو وزەی تاکی کوردی لە شەڕی ناوخۆیی و خێڵەکیەوە دەگۆڕی بۆ بنیاتنان و داهێنان.
ئەگەر سادەترین نموونە لەسەر ئاستی حوجرە، مەلا و خوێندکارانی زانستگاکان وەربگرین، دەبینین لە سەردەمی حوکمی مەرکەزیی پێشوودا (تەنانەت لە سەردەمی بەعسیشدا)، بەهۆی بوونی سیستەم و پێوەری دەوڵەتیەوە، خوێندکار و زانای کورد زۆر قووڵتر، بەرهەمدارتر و کاریگەرتر بوون بەراورد بەم سەردەمەی کە تێیدا بڕوانامە و مینبەر کراونەتە پاشکۆی حیزب.
داننان بەو ڕاستییەی کە کورد بەهۆی ئەو سروشتە یاخی و پەرتەوازەیەیەوە نەیتوانیوە یەکێتییەکی نەتەوەیی و دەوڵەتێکی دامەزراوەیی دروست بکات، نە عەیبەیە و نە تاوان، نە خێرە و نە شەڕ بەڵکو تێگەیشتنە لە سروشت و واقیعی نەتەوەکەمان. کاتێک کورد خۆی حوکمی خۆی دەکات، هێزە ناوخۆیەکان یەکتر دەخۆن و تاک تێیدا دەهاڕدرێت. بەڵام کاتێک مەرکەزێکی حوکمڕانیی دەرەکی (چ عەرەب بێت، چ تورک یان فارس) سەرپەرشتیی سیستەمەکە دەکات، ململانێ خێڵەکییەکانی ناوخۆی کورد بێلایەن دەکرێن و تاکی کورد ناچار دەبێت لە ڕێگەی زانست، کار و لێهاتوویەوە خۆی بسەلمێنێت.
هاوکێشەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، مانەوەی ئەم دوو ئیدارەیەی هەرێم (زۆنی زەرد و سەوز) بەم شێوازە لێکترازاوە، گەورەترین مەترسییە بۆ سەر مانەوەی کورد. باشترین سیناریۆ بۆ پاراستنی خوێن و داهاتووی خەڵکی کوردستان ئەوەیە کە هەردوو زۆنەکە بە تەواوی بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، نەک ببنە کارتی دەستی ئەمریکا و ئێران. چونکە ئەگەر بەغدا نەبێتە خاوەنی بڕیاری کۆتایی لەم ناوچەیەدا، مەترسیەکی جیدی هەیە ئەمریکا زۆنی زەرد وەک قەوارەیەکی دەستکردی دابڕاو لێ بکات یان وەک دەولەتێک، نەک لەبەر خۆشەویستیی کورد، بەڵکو بۆ ئەوەی بیکاتە بنکەیەکی سەربازی و هێزی پیادەی زەمینی لە هەر جەنگێکی چاوەڕوانکراودا دژی ئێران کە ئەمەش کارەساتێکی وێرانکەر بەسەر کورددا دەهێنێت!.
ئەمە دیدگایی منە، ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت
#سیاسەت #ئیدراک
752
لە پۆستە کۆنەکانم وتومە.... دوو ئیدارەیی شتێکی حەتمیە و هەر دەبێت رووبدا....
زۆنی سەوز و زەرد نیە... زۆنی ئەمەریکا و ئێرانە!
752
قسەکانی تەکەر کارلسن ڕۆژنامەنوس، خەون و خەیاڵ نین. بەڵکو زۆر نزیکە لە روودانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی. بەس گومان لەوەدا نیە ئەم هێرشە ئەتۆمیە گەر رووبدا لەلایان ئیسرائیلەوە، ئەم ئەتۆمە نیە کە تەواویی خاکی ئێران بگرێتەوە. چونکە توشی کێشەیی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. بەڵام، لەبەرامبەر ئەمەدا، لێدانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە رێگایی ئەتۆمەوە، گومانم لەوەدا نیە کە ئێران چیتر وەک شەرەکاڼی وەک جاران نابێت. بەڵکو شەری مان و نەمان دەکات. لە ئەگەریی داخستن و پچرانی کێبڵەکانی ئینتەرنێت لە دەروازەی هورمز، زیانەکانی زۆر زیاترە لەو چەکە ئەتۆمیەیی کە بەر ئێران دەکەوێت.
#سیاسەت
752
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؛
هەبوونی هەوڵدان بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان لەلایان پارتیەوە لە پێناو پاراستنی یەکریزیی نیشتمانی نیە. لای پارتی ئەم حەقیقەتە روونە، لە ئێستادا قەوارەیی هەرێم لە لایەن بەغدا و ئەمەریکاوە چیتر بە ژمارەیەک سەیر ناکرێت. ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بەرهەمی نزیکی ٤٠ ساڵ لە حوکمرانی کوردی لەلایان پارتی و یەکێتیەوە.
پارتی دەزانیت لە ئێستادا گۆرانکاریی تەواو لەبەردەمی دایە، هیچ دەسەڵاتێکیشی نیە بەسەرەوە کە ئەمەریکا و بەغدا دەیانەوێت عێراق بکەنەوە یەک حوکمەت، ئەم هەوڵدانە لە پێناو نیشاندانی خەڵکیە کە گەوایە ئەو هەوڵی پاراستنی قەوارەکە دەدات. بۆ کەسێک کە ئاگاداریی سیاسەتی پارتی و یەکێتی بوو بێت لە رابردوودا، تێدەگات کە وەهمێک زیاتر نیە، هەروەها فریو ناخوات.
ئەگەر پەرلەمانی کوردستان لای پارتی گرینگ بووە وەک قەوارە، لە رابردوودا، رێگریی لە سەرۆکی پەرلەمان نەدەکرد سەر بە لیستی گۆران.
پارتی و یەکێتی، بە تەواوەتی شکستیان هێناوە بەرامبەر بە سیاسەتی بەغدا و ئەمەریکا لەسەر پاراستنی قەوارەیی هەرێم. ئەم شکستەش داپۆشینی بۆ ناکرێت.
لە دیدگایی منەوە، باشترین هەڵوێست کە بکرێت بریتیە لەوەی ئەم دوو حیزبە لەسەر کەناڵەکان بە روونی دان بەوەدا بنێنن وەک حوکمەتی کوردی بە تەواوەتی شکستیان خواردووە لە حوکمرانی و بەرێوبەرایەتی تاکی کوردی.
حەقیقەتەن گەرانەوەی تاکی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بۆ سەر بەغدا بە بەرژوەندی تەواویی تاکی کوردی دەبینم. وە دەبێت تاکی کوردی دەرسێکی وەرگرتبێت لەم هەموو ساڵەیی رابردوو، بەرامبەر بە حوکمرانی کوردی.
هۆکاریی سەرەکی شکستەکان من دەیگەرێنمەوە بۆ چەند خاڵێکی جەوهەری لەو سالانەی کە حوكمرانی لە ژێر دەستی کوردا بووە:
١- پارتی و یەکێتی، هەرگیز وەک دەسەڵاتێکی سیاسی و یاسایی حوکمرانی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە، بەڵکو دیدگا و ئەزموونیان لە چوارچێوەی ئەقڵی خێڵەکی و بنەماڵەیی پەتیدا بووە.
٢- هەردوو حیزبەکە، لە رۆیشتنیان بۆ شاخ دژی سەردەمی بەعس تا هاتنە خوارەوەیان تا ئەمرۆ، خاوەنی هیچ مەبدەئێکی دینی یان ئایدۆلۆژیی نەبوون کە وەک سیستەمێک بتوانن لەناویدا خۆیان بدۆزنەوە، تەنانەت نەیتوانی لە چوارچێوەیی یاساکانی مۆدێرنەدا وەک لیبراڵی و دیموکراسیدا سیاسەت بکەن.
٣- گومان لەوەدا نیە، هەردوو حیزبەکە بە تەواوەتی خاوەن مەعریفەیەکی زۆر نزم بوون لە رووی سیاسەت کردنەوە. ئەوکاتەی رۆیشتن بۆ شاخ تا هاتنە خوارەوەیان لە ژێر هەژموونی دەستی دەرەکی و فکری دەرەکیدا بوون، نەک مەبدەئێکی سەربەخۆ بۆ تاکی کوردی. بۆیەش کاتێک هاتنە خوارەوە لە شاخەکان تا ئەمرۆ، هەم شکستی وجودیان هێنا بەرامبەر هێزیی دەرەکی هەم شکستی سیاسی و مەعریفی.
٤- یەكێتی و پارتی، کاتێک لە شاخەکان کە هاتنە خوارەوە تا ئەمرۆش، لە نێوانێان خۆیاندا، نەیتوانی چاپۆشی لە نەفسی خۆیان بکەن. چونکە هەردووکیان خاوەن ئەقڵی خێڵەکی بوون، بۆیە لایان وایە دەبێت یەکێکیان زاڵ بێت بەسەر ئەوی تریان و قبوڵی هاوسەنگی هێز ناکەن لە پلە و پۆست و داهاتی وڵات. کە ئەمەش کرۆکی گەندەڵی دروست دەکات.
752
I find myself marooned in an uncanny... liminal epoch of existence wholly estranged from the passage of my own days. Within the confines of my chamber, I tread an incessant, somnambulistic circuit, my restless footfalls defying all reckoning...! It is no mere solitude that besieges me, but an asphyxiating torpor a profound, existential malaise that constricts my very lungs. I remain paralyzed before the barren page, stripped of the faculty to decipher a single syllable or inscribe a solitary word. Mentation itself has forsaken me, leaving in its wake the vacuous conviction of my own nescience.... I have receded into utter nullity, diminished to the microscopic insignificance of a mere ant.... An inscrutable, monolithic pall presses mercilessly upon my heart, my psyche, and the very marrow of my soul. The clamor of human discourse has curdled into an unbearable dissonance my spirit recoils from the prattle of the world... incapable of enduring even the faintest cadence of another voice!!
The nature of this affliction eludes my comprehension, yet I am possessed by the unimpeachable certainty that some vital architecture within my being has irrevocably fractured. So Never before in the annals of my life have I traversed so alien and desolate a shadow!!!
752
بۆ ئەو برایانەیی کتێب و شت دەنوسن.. با ئاگاداریی ئەو بابەتە بن!...
من نزیکی مانگ و نیوێکە بە چری خەریکی نوسینی کتێبی دووەمم.. بەڵام بۆ پێداچوونەوەی هەڵەیی زمانەوانی داوام لە برایەک کردبوو... ئەویش لە رێگایی زیرەکی دەستکردەوە ... هەڵەکانی چاک دەکردەوە!!...
بەس زیرەکی دەستکرد... هەموو نوسراوەکان کە تۆ بۆی دەنێری، هەڵیدەگرێت!! دواتر زانیاریەکان بەکار دەهێنێتەوە!... خۆی دەبێتە خاوەنی!...
جا ئێستا من دەبێت لە سفرەوە دووبارە نوسراوەکە دابرێژمەوە😢😢😢
پێداجوونەوەش بە دەستی بۆ بکرێت !!..
چونکە ستایلی نوسراوەکە مافەکەی لە تۆ دەدزێت و کاتێک چاپتەرێکی کتێبە نوێکەم پێدا... تەنیا وتی فکرەکە هی نوسەریکی سەربەخۆیە بەلام رێکخستن و شتەکان هی زیرەکی دەستکردە!!🥲🥲
بە کورتی پوختی ئەو هەڵەیەیی بەو برایە کردی قوری کردە بەسەرمان هههه با بەسەر ئیوە نیە... من ئێستا دەبێت لە سفرەوە بنوسەوە😂😂
حەز دەکەم موبایلەکە بە دیوار دابدەم هههه بەس ئەو زەرەرانەش دەبی...
ئەوە بەرهەمی مۆدێرنەیە دەبرۆ دەی😂
752
نوسراوێکم دەربارەی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەلارسازیی، لە وێپسایتی رێخراویی رێگایی ئازادی:
https://regayazadi-lrj.co.uk/%D9%BE%D8%A7%D8%B1%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%DB%8C%D9%85%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D8%AA%DB%95%D9%84%D8%A7%D8%B1%D8%B3%D8%A7%D8%B2%DB%8C/
#سیاسەت
752
بۆ عەقیدە دەبووایە، رێباز و عەقیدەی تەسەوفی زیاد بکرێت.. کاتێک دەوترێت عەقیدەی ئەهلی سوننە ماتوریدی و ئەشعەری و ئەهلی حەدیسن بەڵام عەقیدەی تەسەوف بشگوێ دەخرێت!.
ئەمەش لە نەزانیوە سەرچاوە دەگرێت سەربارەت بە عەقیدەی عارفان، وە نازانن ئەسلی تەسەوف چیە!. تەسەوف هەر لە یەکەم هەنگاو و سەرەتاوە ستەمی لێکراوە!! .. هەندێک کەس پێیان وابوو کە ئەمە داهێنراو و بیدعەیە، جا هەندێکی تریان حەسودیان پێ دەبردن کە بۆچی ئەم کەسانە زانستە لەدونیە ربانیەکان دەستدەکەوێت و ئەوان دەستیان ناکەوێت!!
752
ئوروپیەکان، قەرزاریی سەقافەتی توراسی عەرەبن!..
ئەم سەقافەتەیی لە توراسی عەرەبدا هەبووە، تەنانەت بەرزترە لە ئەستۆکراتەکانی یۆنانیش.
#ئیدراک
752
ئەی خودا،
ئەمە منم، لە ناو دەریای ئەم جیهانە پارچەپارچەبووەدا، لە نێوان هەزاران ئاوێنە و ڕوخساردا بە دوای شوێنپێیەکانتدا دەگەڕێم...! بە ڕۆحێکی ڕووتەوە لە بیابانی کەسرەتدا دەسوڕێمەوە و لەسەر دیواری گەردوون وێڵی شوێنپەنجە پیرۆزەکانتم. نە چاوێکم هەیە بگاتە ناخی حەقیقەتت، نە عەقڵێک کە توانای تێگەیشتنی حیکمەتی هەبێت... نە دەشزانم لەم شەوە درێژەدا هەنگاوە خەمگینەکانم بەرەو کام ئاسمان دەبەیت....کەچی سەرەڕای ئەم هەموو کوێربوونە قیبلەنما و ئاراستەی ڕۆحم ڕەتیدەکاتەوە جگە لە دەرگای بارەگاکەت بەرەو شوێنێکی تر بچێت!!!
سەرمسورماوە!!... ئەم ڕازە شاراوەیەی ناو سینەم!
چۆنە من کە هێشتا نەگەیشتووم!.. کەچی هەست بە گەرمیی گەیشتن دەکەم؟ چۆنە من کە هێشتا بە ئاگری گەورە نەسوتاوم و کەچی بۆنی خۆڵەمێشەکەم دەکەم کە بەرەو بەرزایی دەفڕێت!!؟ ئاخر چۆنە من لە تۆنێلەکانی نەبووندا ونم کەچی لێدانی نزیکبوونی تۆ لە خوێنمدا هەست پێدەکەم!! وەک جوڵەی ئاو لە لقە وشکبووەکانی گوڵدا؟
ئەی سەیدەکەم و ئەی پەناگەم!
وەرە و وەک باوکێکی سۆزدار بۆ منداڵێکی هەتیمی ماندووی سەر ڕێگاکان، دەست بەسەر ئەم ڕۆحە لاواز و شەکەتەدا بهێنە!! کە لەبەردەم گەورەیتدا جگە لە ڕووتی و ملکەچی هیچ توانایەکی تری نیە..
752
بەراستی ئەوەی عەلی زەیدی بریاریی لەسەر داوە، نەک تەنیا شتێک کەم نیە بەڵکو بروا ناکەم هیچ حوکمەتێک لە ئوروپا و ئەمەریکاش ئامادەی ئەوە بن لە باجی گومرگ خۆش بن!.. چونکە پەیوەندی بە سامانی وڵاتەوە هەیە!.
راشکاوانە ئەو بریارەیەیی ئەو باشترین و زیرەکترین بریار بووە هەتا ئیستا سەرۆک وەزیرانێک بۆ عێراق لە پێناو خەڵکی دابێتی!.. چونکە لەم سەردەمەدا هیچ حوکمەتێک ئامادە نیە لە یەک باج خۆش بێت لە پێناو هاوڵاتیانی!...
ئەگەرچی دژی سیاسەتی عێراقم بە گشتی بەڵام ئەم خودی عەلی زەیدی بە مانایی کەلیمە چاویی لە پارەیی حوکمەت و خەڵکی نیە!
#سیاسەت
752
هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا بە یەکێک لە قۆناغە هەرە ئاڵۆز و هەستیارەکانی مێژووی خۆیدا تێپەڕیوە. ئەم قەوارەیە کە لەسەر خولگەی قوربانیدان خۆڕاگریو بزووتنەوەیەکی جەماوەریی سەخت بنیاد نرا کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بەدەستهێنانی دەسەڵات و داهات.... توشی جۆرێک لە گۆڕانی پێکهاتەیی بوو کە ئێستا لە هەناوی خۆیدا هەڵگری تۆوی داڕمان و قەیرانی قوڵە!.
کێشەی سەرەکی هەرێمی کوردستان ئەوە نیە کە تەنها ڕووبەڕووی فشاری دەرەکی وەک بەغدا، وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕانکاریە جیۆپۆلەتیکیەکان دەبێتەوە بەڵکو مەترسیە سەرەکیەکە لە داڕزانی ناوەکیو پاشکۆیی ئابووریو لێکترازانی کۆمەڵایەتیی خۆیدا خۆی دەبینێتەوە!. کاتێک وزەی شۆڕشگێڕی و بەها بەکۆمەڵەکان دەگۆڕێن بۆ بەرژەوەندی تەسک، دەسەڵاتی حزبی و کلتوری مووچەخۆریی بێبەرهم!!.. قەوارەکە سەبر سەبر ئەو ئامرازانەی لەدەست دەدات کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان پێویستن!.
جا یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، دروستکردنی ئابووریەکی تاقە سەرچاوەی و پشتئەستوور بووە بە داهاتی دەرەکی وەک پشک و بودجەی ناوەندی یان داهاتی نەوتی فرۆشراوی سەربەخۆ!..
ئەم هەنگاوە بووە هۆی وێرانبوونی کەرتی بەرهەمهێنەر راستەوخۆ!... لەبری ئەوەی داهاتەکان بۆ بنیادنانی ژێرخانی ئابووری و پێشخستنی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بەکاربهێنرێن، ڕاستەوخۆ بۆ بەکاربردن تەرخان کران!. ئەمەش وایکردووە کۆمەڵگە لەبری بەرهەمهێنەر، ببێتە کڕیاری هەمیشەیی کاڵای هاوردەکراو!.
لە هەمان کاتدا بارگرانی کەرتی گشتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کردووە و زۆربوونی ڕێژەی موچەخۆران لەسەر بودجەی حکوومەت کە وایکردووە کە هەر جۆرە قەیرانێکی دارای یان بڕینێکی بودجە لەلایەن بەغداوە تەواوی بازاڕ و سیستەمی ژیانی خەڵک توشی پەکیخستن و ئیفلاسی خێرا بکات!..
هەروەها فرەیی ناوەندی بڕیار و داڕمانی دامەزراوەی نیشتمانی
لە ڕووی سیاسیەوە، هەرێمی کوردستان بە دەست کێشەیەکی دەناڵێنێت کە بریتییە لە دوو ئیدارەی شاراوە و دابەشبوونی دامەزراوەکانی دەوڵەتێتی بەسەر هەژموونی حزبی تونددا.
نەبوونی هێزی چەکداری یەکگرتوو کێشەیەکی سەرەکیی ئەم سیستەمەیە کە هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان لەگەڵ هەنگاو بۆ یەکخستنەوەیان هێشتا لە زۆر ڕەهەنددا لەژێر کاریگەری ناوچەگەرایی و بڕیاری حزبیدا دەمێننەوە کە ئەمەش مانای نەبوونی سوپایەکی نیشتمانیە کە تەنها لەژێر فەرمانی دامەزراوەیەکی فەرمی و دەستووریدا بێت!..
لەگەڵ ئەوەدا تێکچوونی هاوسەنگی دەسەڵاتەکان باڵی بەسەر ڕەوشەکەدا کێشاوە بەجۆرێک کە پەرلەمانو حکومەتو دەسەڵاتی دادوەری لەبری ئەوەی چاودێر و سەربەخۆ بن هەموو کات بوونەتە مۆرکێک بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە حزبیەکان!!. ئەمەش شکستی ناوەکەی بەرهەم دەهێنێت!.
کاتێک گەنجێک دەبینێت دوای تەواوکردنی خوێندن هیچ ئایندەیەکو هەلی کارێک یان دەرفەتێکی دادپەروەرانەی نیە و هەموو شتێک بە واسیتە و حزبیبوون بەڕێوەدەچێت هەستی نیشتمانپەروەری تێیدا کەم دەبێتەوە، بە جۆرێک کە رەنگە رقی لە کوردایەتی ببێتەوە!. ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی دان بەوە بنێینن هیچ روحێکی فیداکاری بوونی نیە!. جا لە کەرتی سیاسیدا، فرەیی بڕیار و دەسەڵاتی حزبی بەسەر دەوڵەتدا کێشەی سەرەکیە کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگەی هەرێم لە پەیوەندی نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکاندا، بۆ نمونە دانیەک کە سەر بە ئێرانە و دانیەک سەر بە ئەمەریکا!.. هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو ڕێگادا وەستاوە کە یان بەردەوامبوون لەسەر ئەم ڕێڕەوە هەڵەیە کە کۆتایەکەی هەرەسێناوەکی و لەدەستدانی قەوارەکەیە یان ئەنجامدانی چاکسازیەکی ڕیشەیە کە بە شۆرشێکی چەکداری نەبێت محاڵە!.
#سیاسەت
