دووربین :: dorbeen.co
Open in Telegram
3 626
Subscribers
-224 hours
-117 days
-1530 days
Posts Archive
لەخەیاڵپڵاویی سیاسییەوە بۆ واقیعی (٢٠٢٧)؛ شیکارییەک کە مێژوو ڕاستییەکەی سەلماند
ن: رێبواری نامۆ
زۆر جار کاتێک مرۆڤە خاوەن دیدگاکان خوێندنەوە بۆ داهاتوو دەکەن، ئەوانەی بەسەرپێیی سەیری ڕووداوەکان دەکەن پێیاندەڵێن: "ڕەشبین"، بەڵام مێژوو هەمیشە سەلماندوویەتی کە واقیعی سیاسی پێویستیی بەقووڵبوونەوەیە، نەک دروشمی بریقەدار.
لەساڵی (٢٠١٧ز)دا، کاتێک زۆرێک لەسەرکردەو حیزبە کوردییەکان لەلوتکەی خەیاڵپڵاویی سیاسیدا بوون و پێیانوابوو: ناوچەکە بەئارەزووی ئەوان دەخولێتەوە! مامۆستا کرێکار بەدیدێکی وردو واقیعییەوە هاوکێشەکەی هەڵوەشاندەوە. ئەو بەپشتبەستن بە واقیعی جوگرافی و مێژوویی ناوچەکە، نەک غەیبزانی، هۆشدارییەکی توندی دا، کە ئەگەر کورد لەناوخۆیدا خۆی ڕێکنەخات و لەسەر بنەمایەکی بەهێز نەجەنگێت، ساڵی (٢٠٢٧ز) دەبێتە ساڵی زەلیلی و پاشەکشەی گەورە.
کاتێک مامۆستا باسی هێزی دەستوەردانی ئێران و مەفحکردنی پێگەی کورد دەکات، یان ئاماژە بەبێدەنگیی ئەمریکا دەدات لەکاتی تەنگانەدا، ڕێک تیشک دەخاتە سەر ئەو دۆخەی، کە ئەمڕۆ لەبەردەم چاوانماندا دەگوزەرێت: هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر شارە کوردییەکان و لاوازبوونی قەوارەی سیاسی.
ئەم بڕگە ڤیدیۆییە وانەیەکی گرنگە بۆ نەوەی نوێی موسوڵمانان، کە تێبگەن چۆن نەبوونی ستراتیژو پشتبەستن بەهێزی دەرەکی، نەتەوەکان بەرەو پاشەکشە دەبات.
ئێستا کە بەرەو ساڵی (٢٠٢٧) هەنگاودەنێین، بەرچاوڕوونییەکەی مامۆستا دەقاودەق لەواقیعدا دەبینین.
سەرکردەی مەزن؛ نە خۆی ئەکەوێ، نە ئەهێڵێت میللەتەکەیشی بکەوێت
ن: وەلید فەرەج ئەحمەد
ئەوەی بەمەزنی ئەیهێڵێتەوە مەبدەئی پاک و قییەمی ناو کۆمەڵگەیە
کاتێک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) لەبرسا لەماڵ هاتەدەرەوە، بینی ئەبوبەکری سدیقیش (خوا لێیڕازیبێت) هەمان حاڵەت هێناوێتییە دەرەوە!
ئەو پەیامەی کە پێیگەیشتبوو سەرڕاستانە گەیاندی بەئوممەتەکەی و قوربانیی زۆر زۆریشیدا بەخۆی، ماڵ، خانەوادەی سەربەرزو عەزیزەکانیشی، تا ئوممەتەکەی حاڵیبکات لەبێبایەخیی دنیاو سەرگەردانیی قیامەت !
هەر ئەو سەرڕاستی و نییەت پاکییەی بوو خۆی و پەیامە پیرۆزەکەیشی بەهەتاهەتایی لەدنیاو لەناو دڵ و دەروونمادا هێشتەوە.
شێخی زیندان بەقەد وەزن و باڵای خۆی پلەوپایەو پۆست و ماڵی دنیایان خستە بەردەستی خۆی و بنەماڵەکەیشی، هەمووی ڕەتکردەوە لەپێناوی خوا، پاشان بۆ سەربەرزیی دین و میللەتەکەی زیندانی هەڵبژارد، ئێستایش تەمەنی (٧٠) ساڵی تێپەڕاندووە، تەنازولی لەم دینە نەکرد، بۆیە سەربەرزانە لەم زیندان بۆ ئەو زیندان مایەوە، بەئێستایشەوە یاری بەڕووحی دەکرێ!
داغستانییەکان ئەڵێن: "زەوی و ئەسپ بفرۆشە، خەنجەرو کالان هەرچیت هەیە لەدەستیبدە، بەڵام هەرگیز نەکەیت پیاوەتیی ناوەوەت بفرۆشیت".
ئەو یارییە قێزەونەی بەم میللەتەی ئەکەن، هەر ڕۆژەی لایەک لەکەرامەتی ئەکەنەوەو زەلیلی بەردەستی خۆیانی ئەکەن، دڵنیابن شتێک نەماوە بەناوی ویژدان و مەبدەئی کوردایەتی و پاراستنی قییەم و کولتووری کوردەواری!
سەربەرزی و ئازادی بۆ سەرکردەی جوامێر، بوێر، بەوەفاو دڵسۆز .
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لەزیندانی تاغوتانی ئیتاڵیادا!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بەکۆت و زنجیر؟!
مامۆستای بەرێزمان - شێخی زیندان، پێش (٤٣) ساڵ وای فەرمووە:
لەزیندانا
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەک من
بەیەک ڕاپۆرت
توشی ئەشکەنجەو سزاکەی
لەزیندانا
لەژێر زڕەی زنجیرو کۆت
لەژێر ئۆف و ئێش و ژانا
زۆریان لێکەی
سەدان ئیفادە ئیمزاکەن
لەدەرەوەیش
لاوازەکان لەسەر مینبەر بۆت نزاکەن!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بەکۆت و زنجیر؟
*****
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەک من
دەستوپێ کۆت و زنجیر کەی
لەگەڵ ژانا
لاوی لەزیندانا پیرکەی
لەوەیش زیاتر
زمانی خۆیشی لەبیرکەی
بەڵام ئایا
کاروانی ڕێگەی خواویستی
بەڕای ئێوە
دەمرێ و ناگاتە مەبەستی؟
**
بەڵی دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەک من
لەزیندانا بتاسێنی
چاوی هەزارانی تریش بترسێنی
دەتوانی بەهۆکاری ڕاگەیاندن
وەکو خائین
بەم خەڵکەیان بناسێنی
بەڵام خۆ خەڵکی دەیزانێ
ئێمەی پەروەردەی قورئانی
ئێمەی خواویست
لەژیانا
غەیری ئازادبوونی میللەت هیچمان نەویست
بەو هیوایەی لەقیامەت
خۆ ڕووسورکەین
لەبەردەمی خوای خۆشەویست.
چاوگ: ژانی مان
١٩٨٣/١١/٢٣
#ئازادی_بۆ_مامۆستا_کرێکار
#حرروا_الملا_كريكار
#Liberate_Mullah_Krekar
#FreeMullahKreka
ئیسلام نەبێت چ شتێک وا دەکات ئەم کەڵەپیاوانە ئاوا بەهێزو ئازابن؟
ن: سەعد دیدات
(٧) ساڵ زیندانی! (٤٠) دانە ساڵ دەردەسەری و ناڕەحەتی و مەینەتی!
کاتێک مرۆڤ تێدەگات ئەم ژیانە تەنها وێستگەیەکی کاتییەو ناڕەحەتییەکانی دەبنە سەرەتایەک بۆ پاداشتی بێپایان لەلای پەروەردگاری بێهاوتا، قورسترین بارگرانییەکانیش لەسەرشانی سووکدەبن. مێژوو هەمیشە سەلماندوویەتی: کە ڕەقترین دیواری زیندانەکانیش ناتوانن کۆت و زنجیر لەبیروباوەڕو ئیرادەی مرۆڤێکی خاوەن پرەنسیپ بدەن. ئیسلام نەبێت چ شتێک وا دەکات ئەم کەڵەپیاوانە ئاوا بەهێزو ئازابن؟!
حەوت ساڵ تێپەڕی!
ئا: شوان کورد
لەدوای حەوت ساڵی تەواو لەزیندانیکرانی شێخی زیندان، با لەم پارچە نووسینەی کە دەڵێیت بۆ حاڵی بێنازیی خۆی و ئوممەتەکەی نووسیوە، تێبفکرین!
"زەلیلی باجی خۆی هەیە، هەروەک کە ڕێزو کەرامەت و سەربەستییش باجی خۆی هەیە. لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا باجی زەلیلی زۆر زۆرترو سەختترە لەباجی سەربەستی، ئەوە دەروونبەزیوەکانن کە وا دەزانن باجی سەربەستی و ڕێزو کەرامەت زۆرەو بەوان نادرێت، لەم ڕوانگەوە ژیانی زەلیلی و ژێردەستەیی و سوکایەتییان پێ چاکترەو ئەویش دەگرنەبەر وەک لەوەی ئەرکی خەبات و کۆڵی بانگەوازی سەربەستی هەڵگرن، بۆیە پێیان پەسەندە لەسووکایەتی و سەرشۆڕیدا بژین، کە هەرزانترە بەلایانەوە!
دەیشزانن کە ژیانێکە خۆیشیان خاوەنی خۆیان نین، خاوەنی ڕێزو ماف نین، لەسێبەری خۆیشیان دەترسن و لەهەموو نەڕەیەک دەتۆقن! وا دەزانن هەموو هاوارێک بەسەر ئەواندایەو هەموو سەدایەک زیانێکی پێوەیە بۆیان! لەگەڵ ئەم زەلیلییەدا وا ڕادێن کە خۆزگە بۆ هیچ گۆڕانێک ناخۆن، تا دێت سوورتردەبن لەسەر ئەو ژیانە. ئەمانە قورسترین باجی ژیانیان دەدەن؛ باجی تەواوی زەلیلی، باجێک لەسەر ئازادی و تێڕوانینیان، باجێک لەسەر دیدوڕێیان، باجی ڕۆژانە لەسەر بزاوت و هەڵوێستیان، ڕەفتارو ڕەوشت و دابونەریتیان هەر هەمووی باجدانە.
باجی ناوو سومعەو کەسایەتییان، باجی خاوەنێتیی سامان و خێزان و منداڵ، کە جاری وا هەیە تاغوت سامانیان زەوتدەکات و خۆیشیان و ئەولادیشیان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکوشتدەدات، بێئەوەی مافی بەرهەڵەستی هەبێت! باجی زەلیلی زۆر قورس و سەختە، ڕۆژانەیە، بەڵام چونکە هێواش دەڕوات؛ کاردانەوەیان هیچ لا درووستناکات!".
چاوگ؛ پەرتووکی: ڕێبازی بانگەواز، بەرگی چوارەم.
Repost from مامۆستا كرێكار
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لە زیندانی تاغوتانی ئيتاڵیا!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بە کۆت و زنجیر؟!
Repost from مامۆستا كرێكار
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لە زیندانی تاغوتانی ئیتڵیا!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بە کۆت و زنجیر؟!
ئەمڕۆ (٧) ساڵ بەسەر ماوەی زیندانیکرانی مامۆستا کرێکاردا تێپەڕدەبێت
لەمێژووی (٢٠١٩/٧/١٥ز)دا بەداواکاریی وڵاتی ئیتاڵیا، مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـار لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتی نەرویجەوە جارێکی تر زیندانیکرایەوە، پاشان لەمێژووی (٢٠٢٠/٣/٢٦ز)دا لەزیندانی ئەو وڵاتەوە رەوانەی زیندانێکی وڵاتی ئیتاڵیا کرا، هەروەها لەداگاییکردنێکی رووکەشدا هەمان حوکمی زیندانیکرانی (١٢) ساڵی بەسەردا سەپێنرایەوە، سەرەڕای داواکاریی بۆ تێهەڵچوونەوە بەو حوکمەدا، بەڵام وەک خۆی هێشتییانەوە.
تۆمەتەکانیان
١) کۆمەڵێکی تیرۆریستییان لەئەوروپا دامەزراندووە.
٢) بەنیازبوون کەسانی دیپلۆماتیکی ئەوروپایی بفڕێنن.
٣) خەڵکیان بۆ سوریا، بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی، ناردووە.
٤) پەیوەندییان بەرێکخراوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدەوە هەیە.
٥) دەخوازن حکومەتی عەلەمانیی کوردستان بڕوخێنن و خیلافەتی ئیسلامی لەجێگەیدا دابمەزرێنن.
+ هاوپێچ؛ بەستەری پوختەی دۆسییەی مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـارو برایانی تر:
https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=295&babet=15
Repost from دووربین :: dorbeen.co
+1
ئهم جیهاده كۆمهڵێك ئازای ئهوێ
كه بهدووی ئهمیری سهرڕاستی كهوێ
ئهو ئهمیرهی بهیعهتی لهگهردنه
ناشێ و نابێ تا شههیدی بسرهوێ
- مامۆستا کرێکار.
د. موشیر گەڵاڵی لەبەشێک لەیادەوەرییەکانی خۆیدا، بەو شێوەیە باسی مامۆستا کرێکار دەکات.
لەپەنای پەردەکانەوە بۆ بەردەم چاوەکان
ئا: بڕیار فەریق گردەنازی(*)
ئیبنولجەوزی دەفەرموێت: "سەرنجمدا لەو بەڵگانەی کە هەبوونی خودا دەسەلمێنن، بینیم ژمارەیان لەدەنکە لمەکانیش زیاترن. بەڵام سەرسوڕهێنەرترینیان ئەوە بوو: مرۆڤ زۆرجار گوناهێک دەشارێتەوە، کەچی خودای پاک و بێگەرد ئاشکرایدەکات، تەنانەت ئەگەر دوای ماوەیەکی زۆریش بێت، تەنانەت زمانی خەڵکی پێدەخاتە گۆ بەباسکردنی، ئەگەرچی کەسیش بەچاوی خۆی نەیبینیبێت، زۆر جاریش خاوەنەکەی تووشی بەڵاو گرفتێک دەکات، کە لەناو خەڵکیدا ڕیسواو شەرمەزارببێت؛ ئەمەیش دەبێتە وەڵام و تەمێکردنێک بۆ هەموو ئەو تاوانانەی کە شاردبوونییەوە. ئەمەیش بۆ ئەوەیە خەڵکی بزانن زاتێک هەیە سزای تاوانەکان دەداتەوە. لەئاستی هێزو توانای ئەو زاتە بەدەسەڵاتەدا، هیچ پەردەو حەشارگەیەک سوودی نییەو هیچ کارێکیش لای ئەو وننابێت. لەلایەکی تریشەوە، کاتێک مرۆڤ پەرستشی خوا بەنهێنی دەکات؛ نیشانەکانی لەسەر ڕوخسارو ژیانیدا دەردەکەون. خەڵکیش باسیدەکەن و تەنانەت لەقەبارەی خۆیشی گەورەتریدەکەن، تا وای لێدێت خەڵکی هیچ گوناهێکی لێ بەدینەکەن و هەمیشە بەچاکە باسیبکەن؛ ئەمەیش بۆ ئەوەیە مرۆڤ بزانێت پەروەردگارێک هەیە، کە هەرگیز ڕەنجی چاکەکاران بەفیڕۆنادات. ئەگەر پەیوەندیی بەندە وەل خودا چاکبێت، خودا لەهەموو خەمێک دەیپارێزێت و هەموو خراپەیەکی لێ دووردەخاتەوە. بێگومان دڵەکانی خەڵکییش بەدەست خوایە؛ جا یان خۆشەویستیی ئەم بەندە دەخاتە دڵیانەوە، یان ڕق و لۆمە، هەموو ئەمەیش پەیوەستە بەو توندوتۆڵییەی کە لەنێوان ئەو بەندەو خودای گەورەدا هەیە. چونکە هەرگیز هیچ بەندەیەک نەبووە ویستبێتی پەیوەندیی خۆی وەل خەڵکیدا چاکبکات، بەبێ ئەوەی ڕەزامەندیی خودا لەبەرچاوبگرێت، ئەوا خوای گەورە ئامانجەکەی بەپێچەوانەوە بەشکست بەسەریدا دەهێنێت و ئەوانەی پێشتر ستایشیاندەکرد، بوونەتە لۆمەکارو نەیاری.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: {من التمس رِضا اللهِ بسخَطِ الناسِ؛ رضِيَ اللهُ عنه، وأرْضى عنه الناسَ، ومن التَمس رضا الناسِ بسخَطِ اللهِ، سخِط اللهُ عليه، وأسخَط عليه الناسَ}. واتە: هەرکەسێک لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خودادا، باکی بەناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی نەبێت؛ خودا لێیڕازیدەبێت و دڵی خەڵکیشی بۆ نەرمدەکات تا لێیڕازیبن، بەپێچەوانەیشەوە، هەرکەسێک بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵکی، خودا لەخۆی تووڕەبکات؛ ئەوا خودا لێی تووڕەدەبێت و دڵی خەڵکیشی لێ وەردەگێڕێت و تووڕەو بێزاردەبن لێی".
(*) چاوگ: ئەژماری فەیسبوکی ناوبراو.
بەڕێز دکتۆر کەمال حەسەن؛ لێرەدا بەسەرهاتێکی مامۆستا کرێـ ـکار دەگێڕێتەوە، کە باسی تواناو شارەزایی مامۆستا لەزمانەوانی و رەوانبێژی و دەربڕینی زمانی عەرەبیدا دەکات.
