دووربین :: dorbeen.co
Открыть в Telegram
3 628
Подписчики
-424 часа
-87 дней
-1430 день
Архив постов
سەرکردەی مەزن؛ نە خۆی ئەکەوێ، نە ئەهێڵێت میللەتەکەیشی بکەوێت
ن: وەلید فەرەج ئەحمەد
ئەوەی بەمەزنی ئەیهێڵێتەوە مەبدەئی پاک و قییەمی ناو کۆمەڵگەیە
کاتێک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم ) لەبرسا لەماڵ هاتەدەرەوە، بینی ئەبوبەکری سدیقیش (خوا لێیڕازیبێت) هەمان حاڵەت هێناوێتییە دەرەوە!
ئەو پەیامەی کە پێیگەیشتبوو سەرڕاستانە گەیاندی بەئوممەتەکەی و قوربانیی زۆر زۆریشیدا بەخۆی، ماڵ، خانەوادەی سەربەرزو عەزیزەکانیشی، تا ئوممەتەکەی حاڵیبکات لەبێبایەخیی دنیاو سەرگەردانیی قیامەت !
هەر ئەو سەرڕاستی و نییەت پاکییەی بوو خۆی و پەیامە پیرۆزەکەیشی بەهەتاهەتایی لەدنیاو لەناو دڵ و دەروونمادا هێشتەوە.
شێخی زیندان بەقەد وەزن و باڵای خۆی پلەوپایەو پۆست و ماڵی دنیایان خستە بەردەستی خۆی و بنەماڵەکەیشی، هەمووی ڕەتکردەوە لەپێناوی خوا، پاشان بۆ سەربەرزیی دین و میللەتەکەی زیندانی هەڵبژارد، ئێستایش تەمەنی (٧٠) ساڵی تێپەڕاندووە، تەنازولی لەم دینە نەکرد، بۆیە سەربەرزانە لەم زیندان بۆ ئەو زیندان مایەوە، بەئێستایشەوە یاری بەڕووحی دەکرێ!
داغستانییەکان ئەڵێن: "زەوی و ئەسپ بفرۆشە، خەنجەرو کالان هەرچیت هەیە لەدەستیبدە، بەڵام هەرگیز نەکەیت پیاوەتیی ناوەوەت بفرۆشیت".
ئەو یارییە قێزەونەی بەم میللەتەی ئەکەن، هەر ڕۆژەی لایەک لەکەرامەتی ئەکەنەوەو زەلیلی بەردەستی خۆیانی ئەکەن، دڵنیابن شتێک نەماوە بەناوی ویژدان و مەبدەئی کوردایەتی و پاراستنی قییەم و کولتووری کوردەواری!
سەربەرزی و ئازادی بۆ سەرکردەی جوامێر، بوێر، بەوەفاو دڵسۆز .
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لەزیندانی تاغوتانی ئیتاڵیادا!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بەکۆت و زنجیر؟!
مامۆستای بەرێزمان - شێخی زیندان، پێش (٤٣) ساڵ وای فەرمووە:
لەزیندانا
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەک من
بەیەک ڕاپۆرت
توشی ئەشکەنجەو سزاکەی
لەزیندانا
لەژێر زڕەی زنجیرو کۆت
لەژێر ئۆف و ئێش و ژانا
زۆریان لێکەی
سەدان ئیفادە ئیمزاکەن
لەدەرەوەیش
لاوازەکان لەسەر مینبەر بۆت نزاکەن!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بەکۆت و زنجیر؟
*****
بەڵێ دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەک من
دەستوپێ کۆت و زنجیر کەی
لەگەڵ ژانا
لاوی لەزیندانا پیرکەی
لەوەیش زیاتر
زمانی خۆیشی لەبیرکەی
بەڵام ئایا
کاروانی ڕێگەی خواویستی
بەڕای ئێوە
دەمرێ و ناگاتە مەبەستی؟
**
بەڵی دوژمن
ئەتوانی هەزاری وەک من
لەزیندانا بتاسێنی
چاوی هەزارانی تریش بترسێنی
دەتوانی بەهۆکاری ڕاگەیاندن
وەکو خائین
بەم خەڵکەیان بناسێنی
بەڵام خۆ خەڵکی دەیزانێ
ئێمەی پەروەردەی قورئانی
ئێمەی خواویست
لەژیانا
غەیری ئازادبوونی میللەت هیچمان نەویست
بەو هیوایەی لەقیامەت
خۆ ڕووسورکەین
لەبەردەمی خوای خۆشەویست.
چاوگ: ژانی مان
١٩٨٣/١١/٢٣
#ئازادی_بۆ_مامۆستا_کرێکار
#حرروا_الملا_كريكار
#Liberate_Mullah_Krekar
#FreeMullahKreka
ئیسلام نەبێت چ شتێک وا دەکات ئەم کەڵەپیاوانە ئاوا بەهێزو ئازابن؟
ن: سەعد دیدات
(٧) ساڵ زیندانی! (٤٠) دانە ساڵ دەردەسەری و ناڕەحەتی و مەینەتی!
کاتێک مرۆڤ تێدەگات ئەم ژیانە تەنها وێستگەیەکی کاتییەو ناڕەحەتییەکانی دەبنە سەرەتایەک بۆ پاداشتی بێپایان لەلای پەروەردگاری بێهاوتا، قورسترین بارگرانییەکانیش لەسەرشانی سووکدەبن. مێژوو هەمیشە سەلماندوویەتی: کە ڕەقترین دیواری زیندانەکانیش ناتوانن کۆت و زنجیر لەبیروباوەڕو ئیرادەی مرۆڤێکی خاوەن پرەنسیپ بدەن. ئیسلام نەبێت چ شتێک وا دەکات ئەم کەڵەپیاوانە ئاوا بەهێزو ئازابن؟!
حەوت ساڵ تێپەڕی!
ئا: شوان کورد
لەدوای حەوت ساڵی تەواو لەزیندانیکرانی شێخی زیندان، با لەم پارچە نووسینەی کە دەڵێیت بۆ حاڵی بێنازیی خۆی و ئوممەتەکەی نووسیوە، تێبفکرین!
"زەلیلی باجی خۆی هەیە، هەروەک کە ڕێزو کەرامەت و سەربەستییش باجی خۆی هەیە. لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا باجی زەلیلی زۆر زۆرترو سەختترە لەباجی سەربەستی، ئەوە دەروونبەزیوەکانن کە وا دەزانن باجی سەربەستی و ڕێزو کەرامەت زۆرەو بەوان نادرێت، لەم ڕوانگەوە ژیانی زەلیلی و ژێردەستەیی و سوکایەتییان پێ چاکترەو ئەویش دەگرنەبەر وەک لەوەی ئەرکی خەبات و کۆڵی بانگەوازی سەربەستی هەڵگرن، بۆیە پێیان پەسەندە لەسووکایەتی و سەرشۆڕیدا بژین، کە هەرزانترە بەلایانەوە!
دەیشزانن کە ژیانێکە خۆیشیان خاوەنی خۆیان نین، خاوەنی ڕێزو ماف نین، لەسێبەری خۆیشیان دەترسن و لەهەموو نەڕەیەک دەتۆقن! وا دەزانن هەموو هاوارێک بەسەر ئەواندایەو هەموو سەدایەک زیانێکی پێوەیە بۆیان! لەگەڵ ئەم زەلیلییەدا وا ڕادێن کە خۆزگە بۆ هیچ گۆڕانێک ناخۆن، تا دێت سوورتردەبن لەسەر ئەو ژیانە. ئەمانە قورسترین باجی ژیانیان دەدەن؛ باجی تەواوی زەلیلی، باجێک لەسەر ئازادی و تێڕوانینیان، باجێک لەسەر دیدوڕێیان، باجی ڕۆژانە لەسەر بزاوت و هەڵوێستیان، ڕەفتارو ڕەوشت و دابونەریتیان هەر هەمووی باجدانە.
باجی ناوو سومعەو کەسایەتییان، باجی خاوەنێتیی سامان و خێزان و منداڵ، کە جاری وا هەیە تاغوت سامانیان زەوتدەکات و خۆیشیان و ئەولادیشیان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکوشتدەدات، بێئەوەی مافی بەرهەڵەستی هەبێت! باجی زەلیلی زۆر قورس و سەختە، ڕۆژانەیە، بەڵام چونکە هێواش دەڕوات؛ کاردانەوەیان هیچ لا درووستناکات!".
چاوگ؛ پەرتووکی: ڕێبازی بانگەواز، بەرگی چوارەم.
Repost from مامۆستا كرێكار
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لە زیندانی تاغوتانی ئيتاڵیا!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بە کۆت و زنجیر؟!
Repost from مامۆستا كرێكار
مامۆستا کرێکار؛ حەوت ساڵ خۆڕاگری لە زیندانی تاغوتانی ئیتڵیا!
بەڵام ئایا عەقیدەو بیر
دەفەوتێ بە کۆت و زنجیر؟!
ئەمڕۆ (٧) ساڵ بەسەر ماوەی زیندانیکرانی مامۆستا کرێکاردا تێپەڕدەبێت
لەمێژووی (٢٠١٩/٧/١٥ز)دا بەداواکاریی وڵاتی ئیتاڵیا، مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـار لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتی نەرویجەوە جارێکی تر زیندانیکرایەوە، پاشان لەمێژووی (٢٠٢٠/٣/٢٦ز)دا لەزیندانی ئەو وڵاتەوە رەوانەی زیندانێکی وڵاتی ئیتاڵیا کرا، هەروەها لەداگاییکردنێکی رووکەشدا هەمان حوکمی زیندانیکرانی (١٢) ساڵی بەسەردا سەپێنرایەوە، سەرەڕای داواکاریی بۆ تێهەڵچوونەوە بەو حوکمەدا، بەڵام وەک خۆی هێشتییانەوە.
تۆمەتەکانیان
١) کۆمەڵێکی تیرۆریستییان لەئەوروپا دامەزراندووە.
٢) بەنیازبوون کەسانی دیپلۆماتیکی ئەوروپایی بفڕێنن.
٣) خەڵکیان بۆ سوریا، بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی، ناردووە.
٤) پەیوەندییان بەرێکخراوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و ئەلقاعیدەوە هەیە.
٥) دەخوازن حکومەتی عەلەمانیی کوردستان بڕوخێنن و خیلافەتی ئیسلامی لەجێگەیدا دابمەزرێنن.
+ هاوپێچ؛ بەستەری پوختەی دۆسییەی مامۆستا کرێـ. ـکـ. ـارو برایانی تر:
https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=295&babet=15
Repost from دووربین :: dorbeen.co
+1
ئهم جیهاده كۆمهڵێك ئازای ئهوێ
كه بهدووی ئهمیری سهرڕاستی كهوێ
ئهو ئهمیرهی بهیعهتی لهگهردنه
ناشێ و نابێ تا شههیدی بسرهوێ
- مامۆستا کرێکار.
د. موشیر گەڵاڵی لەبەشێک لەیادەوەرییەکانی خۆیدا، بەو شێوەیە باسی مامۆستا کرێکار دەکات.
لەپەنای پەردەکانەوە بۆ بەردەم چاوەکان
ئا: بڕیار فەریق گردەنازی(*)
ئیبنولجەوزی دەفەرموێت: "سەرنجمدا لەو بەڵگانەی کە هەبوونی خودا دەسەلمێنن، بینیم ژمارەیان لەدەنکە لمەکانیش زیاترن. بەڵام سەرسوڕهێنەرترینیان ئەوە بوو: مرۆڤ زۆرجار گوناهێک دەشارێتەوە، کەچی خودای پاک و بێگەرد ئاشکرایدەکات، تەنانەت ئەگەر دوای ماوەیەکی زۆریش بێت، تەنانەت زمانی خەڵکی پێدەخاتە گۆ بەباسکردنی، ئەگەرچی کەسیش بەچاوی خۆی نەیبینیبێت، زۆر جاریش خاوەنەکەی تووشی بەڵاو گرفتێک دەکات، کە لەناو خەڵکیدا ڕیسواو شەرمەزارببێت؛ ئەمەیش دەبێتە وەڵام و تەمێکردنێک بۆ هەموو ئەو تاوانانەی کە شاردبوونییەوە. ئەمەیش بۆ ئەوەیە خەڵکی بزانن زاتێک هەیە سزای تاوانەکان دەداتەوە. لەئاستی هێزو توانای ئەو زاتە بەدەسەڵاتەدا، هیچ پەردەو حەشارگەیەک سوودی نییەو هیچ کارێکیش لای ئەو وننابێت. لەلایەکی تریشەوە، کاتێک مرۆڤ پەرستشی خوا بەنهێنی دەکات؛ نیشانەکانی لەسەر ڕوخسارو ژیانیدا دەردەکەون. خەڵکیش باسیدەکەن و تەنانەت لەقەبارەی خۆیشی گەورەتریدەکەن، تا وای لێدێت خەڵکی هیچ گوناهێکی لێ بەدینەکەن و هەمیشە بەچاکە باسیبکەن؛ ئەمەیش بۆ ئەوەیە مرۆڤ بزانێت پەروەردگارێک هەیە، کە هەرگیز ڕەنجی چاکەکاران بەفیڕۆنادات. ئەگەر پەیوەندیی بەندە وەل خودا چاکبێت، خودا لەهەموو خەمێک دەیپارێزێت و هەموو خراپەیەکی لێ دووردەخاتەوە. بێگومان دڵەکانی خەڵکییش بەدەست خوایە؛ جا یان خۆشەویستیی ئەم بەندە دەخاتە دڵیانەوە، یان ڕق و لۆمە، هەموو ئەمەیش پەیوەستە بەو توندوتۆڵییەی کە لەنێوان ئەو بەندەو خودای گەورەدا هەیە. چونکە هەرگیز هیچ بەندەیەک نەبووە ویستبێتی پەیوەندیی خۆی وەل خەڵکیدا چاکبکات، بەبێ ئەوەی ڕەزامەندیی خودا لەبەرچاوبگرێت، ئەوا خوای گەورە ئامانجەکەی بەپێچەوانەوە بەشکست بەسەریدا دەهێنێت و ئەوانەی پێشتر ستایشیاندەکرد، بوونەتە لۆمەکارو نەیاری.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: {من التمس رِضا اللهِ بسخَطِ الناسِ؛ رضِيَ اللهُ عنه، وأرْضى عنه الناسَ، ومن التَمس رضا الناسِ بسخَطِ اللهِ، سخِط اللهُ عليه، وأسخَط عليه الناسَ}. واتە: هەرکەسێک لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خودادا، باکی بەناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی نەبێت؛ خودا لێیڕازیدەبێت و دڵی خەڵکیشی بۆ نەرمدەکات تا لێیڕازیبن، بەپێچەوانەیشەوە، هەرکەسێک بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵکی، خودا لەخۆی تووڕەبکات؛ ئەوا خودا لێی تووڕەدەبێت و دڵی خەڵکیشی لێ وەردەگێڕێت و تووڕەو بێزاردەبن لێی".
(*) چاوگ: ئەژماری فەیسبوکی ناوبراو.
بەڕێز دکتۆر کەمال حەسەن؛ لێرەدا بەسەرهاتێکی مامۆستا کرێـ ـکار دەگێڕێتەوە، کە باسی تواناو شارەزایی مامۆستا لەزمانەوانی و رەوانبێژی و دەربڕینی زمانی عەرەبیدا دەکات.
تەقوای درعکراوو ئابڕووی هەتکراو؛ کاتێک "وەلیی خەمر" دەبێتە وەلیی ئەمر!
مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەوتی مەدخەلی و شوێنکەوتووانی عەبدوللەتیف، مرۆڤ دەباتە جیهانی کۆمیدیای ڕەش، مامۆستا کرێکار وتەنی: ڕێک دۆخی "موزحیک و موبکی" پێکەنیناوییەکی گریاناوی.
ئەوان گەیشتوونەتە ئاستێک لە "فەهم و تەقوا"، کە لەبری ئەوەی لەدوای گەورەترین ئابڕوتکانی عەیبەیی عەبەی چەندبارە، سەری خەجاڵەتی بەتاشەبەردی حەیادا بدەن، کەچی دێنەوە سەر شاشەکان و دۆخین (بەنەخوێن)ی شەرواڵە پیسەکەیان تونددەکەن و مۆڕەیش لەئێمە دەکەن!
وای لێهاتووە ئێمە بڵێین: داوای لێبوردندەکەین، کە فەڕەمان بەدرعەکە لێدا!
بەگوێرەی عەقڵە گەشەنەکردووەکەی ئەوان بێت، ئێمەی خەڵکی ئاسایی قەرزاری ئەوانین و دەبێت بچین تکاو داوای لێبوردنیان لێبکەین: "ببوورە جەنابی دختۆر، شێخانی ئەهلی سەلەفی! دیارە ئێمە بووین لەناو سەیارەی درعدا فەڕەمان بەکچان لێداوەو جەنابیشتان قوربانیی دەستی گوناهی ئێمە بوون!"
لۆژیکی بێشەرمی ڕێک وا کاردەکات؛ تاوانبار قۆپچەی یەخەی دادەخات و ڕۆڵی مەزڵوم دەگێڕێت، تۆی بینەریش دەبێت ئیستیغفاربکەیت کە بۆچی چاوت ئەو دیمەنەی بینیوەو گوێت حەقیقەتەکەی بیستووە!
+ فیتنەی حەڵاڵ و پیلانی "داعش و تەکفیرییەکان"!
ئەگەر خەڵکی تر، تەنیا یەک لەسەر سەدی ئەم کارە شۆکهێنەرەی بکردایە، لەلایەن ئەم نێرگەلەوە مۆری "تەبدیع، تەفسیق، حەرامکردنی مەرحەباو سەلام و دەرکردن لە دین"ی بۆ لێدەدرا.
بەڵام کاتێک "شێخ"ـی درعەکان خۆی دەچێتە ناو فەزاحەتێکی ئاواوە، هاوکێشەکە پێچەوانەدەبێتەوە، لێرەدا کارەکە نابێتە گوناهـ، بەڵکو دەبێتە:
- تاقیکردنەوەی خوایی بۆ عەبدی ساڵح!
- پیلانی حیزبی، تەکفیری، و داعشییەکان بۆ لێدانی سەلەفییەت!
+ کەفی لالغاوو خەباتی (٣٥) ساڵەی سەرشۆڕی
جەنابی دختۆر ئەبو عەبدولحەق لەوتاری هەینیی ڕابردوودا، بەجۆرێک کەف لەلالغاوی دەپەڕی و حەماسەتی بۆ چەواشەکاری لێدەباری، وەکو ئەوەی گەورەترین مەزڵومی زەمان بێت، باسی خەباتی (٣٥) ساڵەی خۆی دەکرد؛ خەباتێک کە تێیدا تەنیا ملشۆڕکردن بۆ ئەهلی کوفرو سوڵتانەکان بەرهەمهاتووە، کەچی ئێستا بەجۆرێک دەست و دەموچاوی پێوە دەشوات، وەکو ئەوەی تاکە نوێنەری شەرعیی ئیسلام بێت لەم کوردستانەدا! ئەی بۆ بەوشەیەک باسی دەنگەکانت نەکردو حاشات لێیان نەکرد؟!
ڕاستییەکەی، کێشەی سەرەکی لەڕووی قایم و شمشێرنەبڕی دختۆردا نییە؛ چونکە دختۆر پیاوێکی یەکپارچەیە لەچەواشەکاری و موغاڵەتەو تەدلیسی حەق. ئەوە پیشەی خۆیەتی، کێشە گەورەکە لەو مێگەلە کوێرەدایە، کە بەکۆڵێک ڕیش و عەقڵێکی سفر کیلۆمەترەوە، پشتگیری لەم فەزاحەتە دەکەن، ئەوانەی بۆ بچووکترین پرسی فیقهیی شەرع دەیکەن بەفەوزا، کەچی لێرەدا چاویان شۆڕدەکەنەوە، هەولێری وتەنی: خواری دەکەنەوە. ئەی کورتانتان سەلامەتبێت!
ئیتر عەبە دەمدرێژەکەی دژە ئەهلی غیرەت و جیهاد، چاو بزە سوکەکەی ئەمڕۆ، ئەمە هەلە! هێشتا دەرفەت ماوە بەفیعلی واز لەو مەدخەلییەتە پڕ لەفەزاحەتە بهێنیت و بەتەوبەیەکی ڕاستگۆیانە بگەڕێیتەوە بۆ سەلەفییەتی حەق. کاتی ئەوە هاتووە پەشیمانببیتەوە لەو توقیەو تەدلیسەی کە تێیدا "وەلیی خەمر"ت کردە "وەلیی ئەمر!"، فەریزەی جیهادت زیندەبەچاڵکردووەو کەرامەتی خۆتت گۆڕییەوە بەشانازیکردن بەجاسوسی بۆ ئاسایش و دژەتیرۆرو ماچومۆچی مەسرورو پاڤێل، شەرمەزاربە، ئەوە تۆڵەی {اللە جل جلالە}ە، زللەی میهرەبانییە، قەبوڵیبکەو بگەڕێوە!
خۆ ئەگەر ئەوەت نەکرد!
فەرموو: ئەمە بڕیاری "وەلیی خەمر"ـەکەتانەو دەبێت بەشانازییەوە قبوڵیبکەیت، چونکە خۆتان ساڵانێکە دین و عەقڵتان تەسلیمی دەسەڵات کردووە. بەڕاستی ئەگەر تۆزێک شەرم و پیاوەتی لەلای لایەنە بەرپرسەکان مابێت، پێویستە ئەو مزگەوتەیشت لێوەربگرنەوە، کە کردووتە بەسەکۆی چەواشەکاری، ئەگەر تاقمی مەدخەلییەکانیش زەڕڕەیەک ئابڕوویان مابێت، پێویستە لەهەموو پێگەو کەناڵەکاندا بڕیاری "حیجری عەلەسسەفیهت" بەسەردا بسەپێنن و کۆتایی بەم شانۆگەرییە شەرمەزارییەت بهێنن.
ن: برای دڵسۆزتان: مامۆستا موحەمەد هەولێری.
