uz
Feedback
دووربین :: dorbeen.co

دووربین :: dorbeen.co

Kanalga Telegram’da o‘tish

پێگەی دووربین www.dorbeen.co

Ko'proq ko'rsatish
3 696
Obunachilar
-524 soatlar
-77 kun
+2830 kun
Postlar arxiv
لە قەیرانی تێگەیشتنی جوگرافییەوە بۆ شکستی دەوڵەتداری؛ خوێندنەوەیەک بۆ کەلێنی مەعریفیی بژاردەی ئیخوان موسلمین لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا لە دەستەبژێری دەوڵەتداری و کایەی بڕیارسازیی ستراتیجیدا، پێگەی «ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی» و پسپۆڕی ئابووری و وزە، تەنها نازناوێکی تەشریفاتی نییە، بەڵکو دەبێت نوێنەرایەتیی لوتکەی وریایی جیۆپۆلەتیکی و تێگەیشتنی وردی هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بکات. بەڵام زۆرجار، پێکدادانی واقیعی سیاسی لەگەڵ ئەزموونی حوکمڕانیی بزووتنەوە ئایدۆلۆژییەکاندا، پارادۆکس( دژوێژی) و کەلێنێکی مەعریفیی مەترسیدار دەخاتە ڕوو کە شایەنی سەرنج و هەڵوەستەیەکی ڕەخنەیی قووڵە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی فیکری و سیاسی لەسەر «دۆخی وزە، ئاسایشی دابینکردن و جەنگی بۆرییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی»، دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا لەگەڵ یەکێک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی پێشووی ئابووری و وزەی سەرۆکی کۆچکردووی میسر (د. محەمەد مورسی) بکەومە باس و شیکاری. لە درێژەی تاوتوێکردنی هاوکێشەکاندا، ئاماژەم بە پڕۆژەیەکی تایبەتیی نووسینم کرد کە درێژکراوەی نامەی ماستەرەکەم بوو و تیشکی دەخستە سەر پێگە و کێشمەکێشەکانی ناوچەی «ئاسیای ناوەڕاست (مەرکەزی)». وەڵام و کاردانەوەی بەڕێزیان ئەوەندەی مایەی هەڵوەستە و سەرسوڕمان بوو، هێندە نامۆ بوو بە پلە و ئاستی ڕاوێژکارێکی دەوڵەتێکی گرنگی وەک میسر؛ کاتێک ناوچەکەی یەکسان کرد بە «ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست». سەرەڕای ڕوونکردنەوەی دووبارەم کە مەبەستم ئاسیای ناوەڕاستە نەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێزیان بە نەفەسێکی دڵنیاوە وتی: «مەبەستت کەنداو، عێراق، ئێران و سعوودیەیە؟» ناچار بووم جوگرافیایەکی سادەی سیاسی و ئەکادیمی بخەمە ڕوو: کە باس لە حەوزی خەزەر، قەفقاس و وڵاتانی (کازاخستان، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، تاجیکستان و قیرغیزستان) دەکەم، نەک جەمسەرەکانی باکووری ئەفریقا و کەنداو. ئەم ڕووداوە، لە ڕووکەشدا وەک هەڵەیەکی جوگرافی یان نەزانییەکی دەستبەجێ دەردەکەوێت، بەڵام لە واقیعدا گوزارشت لە چەندین ئاستی قەیراناویی قووڵ دەکات لە بنیاتی مەعریفیی بەشێک لە نوخبەی فەرمانڕەوای وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی دەستەبژێری ئیسلامیەکان: ١_ یەکێک لە خاڵە هەرە لاوازەکانی بزووتنەوە ئایدۆلۆژی و ئیسلامییەکان لە قۆناغی گەیشتن بە دەسەڵات، قەیرانی «تەکنۆکراسیی کارامە»یە. بزووتنەوەیەک کە چەندین دەیە لە ئۆپۆزسیۆندا بە مەنتیقی دروشمی سیاسی و پەروەردەی فیقهی کادیرەکانی پەروەردە کردبێت، کاتێک دەخرێتە بەردەم بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکی مۆدێرن و داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە لە جیهانێکی ئاڵۆزی فرەجەمسەردا، دووچاری شۆکی پێگەیی دەبێت. چۆن دەکرێت بڕیارسازێکی وزەی دەوڵەتێک، لە گرنگیی هاوکێشەی وزەی ئاسیای ناوەڕاست و پێگەی ستراتیجیی قەفقاس لە جەنگی بۆرییەکان بەرەو ئەوروپا و چین بێئاگابێت، لە کاتێکدا دڵی تیۆرییەکانی جیۆپۆلەتیک (لە ماکیندرەوە تا برژینسکی) لە دەوری ئەو ناوچەیە دەسووڕێتەوە؟ ٢_ تەسککردنەوەی جیهانبینی ئەم نەشارەزاییە نیشانی دەدات کە چۆن تێڕوانینی سیاسی لە لای بەشێک لەم نوخبەیە لە چوارچێوەی ناوچەیەکی سنوورداردا قەتیس ماوە. ٣_ داماڵینی بیرکردنەوەی ستراتیجی لە زانیاریی سەرەتایی جیۆپۆلەتیکی، سەرەتای شکستپێهێنانی دیپلۆماسی و تێکشکانی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەییە لە کاتی کۆبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییەکاندا. لەلایەکی ترەوە، ئەم ڕووداوە سەرنج ڕادەکێشێتە سەر دیاردەیەکی مەترسیداری سەردەم کە ئەویش «هەڵئاوسانی بڕوانامەکان و داڕمانی بنەماکانی لێهاتوویی ئەکادیمی»یە. بەدەستهێنانی نازناوی دکتۆرا لە ڕێگەی کۆمەڵایەتی، ڕێککەوتنی حیزبی، یان دامەزراوە بێ‌متمانەکان، بەرهەمهێنەری نوخبەیەکی خاوەن نازناوی بریقەدار و بێ‌ناوەڕۆکە. کاتێک پێوەری دڵسۆزیی حیزبی و ئایدۆلۆژی پێش پێوەری شایستەسالاری (Meritocracy) دەکەوێت، بەرهەمەکەی ڕاوێژکار و بەرپرسانێک دەبن کە تەنانەت سنوورە سەرەتاییەکانی جوگرافیای سیاسی و ئابووریی جیهان لێک جیا ناکەنەوە. کورت و پوخت ئیدارەدانی دەوڵەت و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان لە سەدەی بیست و یەکەمدا، پێویستی بە تێگەیشتنی قووڵی دینامیکییەتەکانی هێز، دابەشبوونی وزە و نەخشەی نوێی جیهانە، نەک خوێندنەوەی ئینشائی و پشتبەستن بە دروشمی گشتی. ئەزموونی دەسەڵاتی ئەو گرووپانە پێمان دەڵێت: نەبوونی تێگەیشتنی جیۆستراتیجی و دابڕان لە مەعریفەی مۆدێرن، کەمتر نییە لە خیانەت لە ئایندەی نەتەوەکان، چونکە بە نەزانی و نەشارەزایی، لەسەر مێزی دانوستانە نێودەوڵەتییەکاندا گەورەترین دەرفەتە مێژووییەکان دەدۆڕێنرێن. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi

ئەمریکا لەهەموو جیهانی ئیسلامیدا شکستیهێناوەو پێویستە بەجێیبهێڵێت، موسوڵمانان نە هاوشێوەی هندییە سورەکانن کە رەگوڕیشەیان نەمێنێت، نە ئاڵای داگیرکارانیش هەتا سەر لەسەر خاکەکانیان دەشەکێتەوە.

گفتوگۆی نێوان مامۆستا کرێـ ــ ـکـ ـ،!رو عەتا سەراوی دەربارەی رووداوی خێڵی حەمە. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/

دەربارەی رووداوی خێڵی حەمە؛ مامۆستا کـ ـــرێکـ ــ،ــار بەو شێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی کاک قەندیل دەداتەوە. https://www.facebook.com/share/1EfF1SNPAi/

فەرماندەی میلیشیای یەکێتی لەگوندی خێڵی حەمەو دەوروپشتی، چۆن باسی ئەو رووداوە دەکات؟!

راپرسیی ژمارە (٦)ی پێگەی دووربین ئەندامانی کام لەم کۆمەڵ و حزبە ئیسلامییانەی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری بازنەی خۆیان زیاتر دەم
راپرسیی ژمارە (٦)ی پێگەی دووربین ئەندامانی کام لەم کۆمەڵ و حزبە ئیسلامییانەی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری بازنەی خۆیان زیاتر دەمارگیرترن؟ یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی، سۆفییەکان، سەلەفییەکان، مەدخەلییەکان، رەوتی شاهیدانی خواویستی. + لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (٦) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSevTJ9zHEsCAAtutjwJ7DyurLNVpxsXaxFwhjt46lCE3XHYbw/viewform?usp=dialog

ئەنجامی راپرسیی ژمارە (٤)ی پێگەی دووربین، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
+1
ئەنجامی راپرسیی ژمارە (٤)ی پێگەی دووربین، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

راپرسیی ژمارە (٦)ی پێگەی دووربین ئەندامانی کام لەم کۆمەڵ و حزبە ئیسلامییانەی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری بازنەی خۆیان زیاتر دەم
راپرسیی ژمارە (٦)ی پێگەی دووربین ئەندامانی کام لەم کۆمەڵ و حزبە ئیسلامییانەی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری بازنەی خۆیان زیاتر دەمارگیرترن؟ یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی، سۆفییەکان، سەلەفییەکان، مەدخەلییەکان، رەوتی شاهیدانی خواویستی. + لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (٦) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSevTJ9zHEsCAAtutjwJ7DyurLNVpxsXaxFwhjt46lCE3XHYbw/viewform?usp=dialog

ئەی گەنج، تا تینی خوێن لە دەمارەکانتدا دێتودەچیت و کڕێوەی پیری ڕێگەی پێ لێنەبڕیوی، چنینی چاکە بکە بە نەریتی ڕۆژگارت! ئوممەتێک کە گەنجەکانی مەست، بێئاگا و دوور لە خوا بن، مەحکومە بە داگیرکاری فکری و لەناوچوون. بەڵام کاتێک گەنج خاوەن عەقڵێکی پڕ لە زانست و دڵێک پڕ لە ئیمان بێت، دەبێتە قەڵایەکی پۆڵایین دژ بە هەر شەپۆلێک کە بیەوێت مێژووی بشێوێنت یاخود ئوممەتەکەی بسڕێتەوە. لەگەڵ وتەکانی مامۆستای گەورە - شێخی زیندان

بەداخەوەم بۆ مێلینگی پارێزەری راستگۆو ئازا برنیار مێلینگ ئەو پارێزەرەی زۆر چاو نەترسانەو بێ باکانە ساڵانێکی تولانی بەرگریکار بوو لەو ستەم و نادادپەروەرییەی بەرامبەر بە مامۆستا کرێکار کرا لە نەرویج. هەموو لێدوان و هەڵوێستەکانی مامۆستا کرێکاری بە یاسای دەناساند لەبەرامبەر ئەوەی ئەو وڵاتە جەنابی مامۆستایان پێ تۆمەتبار دەکرد. زیاتر لە چوارسەد کاژمێر بێ بەرامبەر کاری کردووە لە کێشەی مامۆستادا. دوو جار لەسەر حسابی خۆی سەردانی مامۆستای لە زیندانی ئیطاڵیا کردوەو خەمخۆری خۆی دەربڕیوە بەرامبەر ئەو ستەمەی نەرویج و ئیطاڵیا کردیان. . کێشەی جەنابی مامۆستاو منی بردۆتە بەشی دادگای نەتەوە یەکگرتوەکان کەبەداخەوە تا ئێستە لێپێچینەوەیان نەکردوە لە ستەمی بەناحەق زیندانیکردنمان و رادەستکردنمان بە ئیطاڵیا بەو تۆمەتانەی هەڵبەسترابوون! بۆ کێشەی من لەساڵی ٢٠١١ سەردانی کردم لە بەریتانیا و هیچ پارەیەکیشی لێوەرنەگرتم لەبەر ئەوەی ئابڵوقەی دارایم لەسەر بوو. بەراستی بەداخەوەم کە جەنابیان توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووەو نەشتەرگەری بۆ کراوە.. دەستی کردبوو بە نوسینی کتێبێک لەسەر جەنابی مامۆستاو کێشەکەی کە بەداخەوە دواکەوتوە لەبەر هۆکاری نەخۆشییەکەی. داواکارم لە خوای گەورە هیدایەتی بدات بۆ ئیسلام و بە زوترین کات چارەسەری بکات لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی موبتەلان بەو نەخۆشییەوە. زانا هەمەوەندی

* لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (٥) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەرد
* لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (٥) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScaR6vZciNguagHEgD-tzh6toW20jQAT45fIoSEPr8IdmYt-w/viewform?usp=publish-editor

پارتی و یەکێتی بەبڕی (١٤٧) داشکاندن بۆ ژمارەی میلیشیاکانیان دەکەن! ٨٠+٧٠-(١+٢)=١٤٧ بڕی داشکێنراو لەپێناوی بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا!

بەڵگەنەویستە جێگەی تاغ..وتەکان زبڵدانی مێژووە!

راپرسیی ژمارە (٥)ی پێگەی دووربین کام حیزبەیان زیاتر دژایەتیی ئیسلام دەکات؟ پارتی، یەکێتی، پەکەکە، گۆڕان، نەوەی نوێ. + لەئێستا
راپرسیی ژمارە (٥)ی پێگەی دووربین کام حیزبەیان زیاتر دژایەتیی ئیسلام دەکات؟ پارتی، یەکێتی، پەکەکە، گۆڕان، نەوەی نوێ. + لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (٥) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScaR6vZciNguagHEgD-tzh6toW20jQAT45fIoSEPr8IdmYt-w/viewform?usp=publish-editor

شێخ عیزەدین قەسام کێ بوو؟ چەند لاوێکی موسوڵمانی کورد سەردانی خانەوادەکەی دەکەن.

ئەنجامی راپرسیی ژمارە (٣)ی پێگەی دووربین، بەم شێوەیەی خوارەوەیە: * لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، و
+1
ئەنجامی راپرسیی ژمارە (٣)ی پێگەی دووربین، بەم شێوەیەی خوارەوەیە: * لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (٤) بدەنەوە، کە هەتا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSce_OgduVR6p-QIHQu8ct1GqUUD394KtOKlXQGnYqsYEiRpeQ/viewform?usp=publish-editor