ئه‌و كاتانه‌ی ته‌نیایی وه‌ك ئامێرێك دهمهاڕێت و ده‌مداته‌وه ده‌ست خۆم.. سه‌فه‌ر چه‌شنی ته‌ورێك خۆی به دیواره‌كانی بونمدا ده‌كێشێت وجودم له‌ت له‌ت ده‌كات و وه‌ك ڕه‌شه‌با ده‌یه‌وێت ڕهگو ڕیشه‌م له‌م مه‌مله‌كه‌ته هه‌ڵكێشێت.. منیش هه‌موو جارێك له ناو ئه‌و تاریكییه ڕه‌ش ڕه‌شانه‌ی كه دڵنیام دوا جار ده‌مده‌نه ده‌ست هه‌ڵدێرێك ده‌رونی تێكشكاوی خۆم هه‌ڵده‌گرم و وه‌ك كاڵ فامێك هه‌رگیز نه‌متوانیوه له نێوان ئێره‌و ئه‌و جێگایه‌ی كه دایمه ویستومه بۆی بڕۆم یه‌كێکیان هه‌ڵبژێرم !
'دیدار ڕزگار'
@read_feelingShow more ...