en
Feedback
Readfeeling™

Readfeeling™

Open in Telegram

🌻🧡 05/08/17

Show more
Syria42The category is not specified
2 959
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
بیلال کەیوانی و بێخودی شاعیر.❤️

بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بەتەمای ئەو. نایێتەوە لات ئەگەر سەریداناوە دڵی من. ‘بێخود’ @read_feeling

لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من. هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من. ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من. یاخۆ بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من. ‘بێخود’ @read_feeling

مەولەوی..❤️

❤️
❤️

دڵم هێندە تەنگە هەر جێی تۆی دەبێ و بەس تۆش مەحکومی حەپسی ئینفیرادی. ‘مام هێمن’ @read_feeling

لیسا له‌ دوورگه‌یه‌کی یاسه‌مینیی نزیک خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ده‌ژی که‌ له‌ مه‌زەننه‌ی هه‌موو عه‌قڵێکه‌وه دووره‌.. هیچ ڕۆژێکی ئاسایی پێی ناگات. هیچ ناونیشانێک نییه‌ له‌ دونیادا به‌ ته‌واوی بزانێت چ ڕێگایه‌ک ده‌گاته‌ به‌رده‌م ئاستانه‌ی تایبه‌تیی گۆشه‌گیریی دڵی لیسا.. هیچ سه‌ربورده‌یه‌کی خورافییش لێی ڕوون نییه‌ ده‌روازه‌ی حه‌ره‌مسه‌رای خه‌نه‌ییی عیشقی ئه‌فسانه‌ییی لیسا ده‌که‌وێته‌ چ قوڕنه‌یه‌کی ئارامیی دونیاوه.. عه‌ڕڕافه‌کانیش نازانن داڵغه‌ی لیسا له‌ چ گه‌ڕه‌کێکی بێده‌نگیدا ده‌ژی.. ‘مەهدی ساڵح’ @read_feeling

من ئابڕووم هەیە، من دۆستی نیوەڕێگە نیم، گەر ئەمڕۆ خۆشم بوێی، بەدڵنیاییەوە، بەیانی دەبێت بۆت بمرم.🤍 ‘شوان سەعید’ @read_feeling

هەر ڕۆژێک لیسا نەخۆش بێت، لێرە خۆرەتاو هەڵنایەت.🧡 ‘مەهدی ساڵح مەجید’ @read_feeling

شوانێکم هەر ڕۆژەو شمشاڵێک ئەگۆڕم هەر ڕۆژەو ئاوازێک تاقی ئەکەمەوە بەڵام نازانم بۆ تا ئێستا نەمتوانیوە لە ئاوازی دەنگی تۆ نزیک ببمەوە.🙂 ‘گۆران سعید’ @read_feeling

با من بمرم و وەکوو گوڵی سەر گۆڕی مردووەکان وشکبوونت نەبینم ئەی ئەوین، خودا دەست بە جوانییتەوە بگرێت ئەی عیشق کەی سەرت دەخەیتە سەر سینگمان و پڕمان دەکەیت لە دڵنیایی..!؟ کەی بە تریفەی مانگ سوێندمان بۆ دەخۆیت بەیانی، وەکوو بێ لانەیەک، لە پەنای دیواری ساردی دڵی کچێکی تردا ڕەق نابینەوە...!؟ 🙂 'شوان سەعید' @read_feeling

چی دەبوو گەر مەلایەك بە مێزەرە سپیەكەیەوە پڕ بەگەرووی لەوتاری ئەم هەینیەدا بیگوتبایە وەڵڵاهی ئەوەی دزی لە ناز و هەستی ئەزیزەكەی بكات جێگەی (جهنم و بئس المصير)ە....💔 'هەندرێن' @read_feeling

هەندێ ڕێگا لە ژیانتدا هەن مرۆڤ گەر بە مردوویش بووە دەبێت لە قیامەتەوە بگەڕێتەوە پیابڕوات، چونکە گەر بەو ڕێگایانەدا نەڕوات مردنی ناتەواو دەمێنێتەوە... 'بەختیار عەلی' @read_feeling

ڕوومه‌ته‌کانی هێنده‌ کاڵ و ناسک بوو له‌ گوڵه‌ کێوییه‌کی په‌مه‌یی شوێنێکی ته‌ڕی نێو ئه‌شکه‌وتێک ئه‌چوو ته‌نها وبه‌بێ هاوده‌م به‌ شنه‌بایه‌ک نه‌رمه‌ سه‌مایه‌ک ئه‌کات و هه‌ندێک جاریش دڵۆپێک ئاوی سارد به‌سه‌ری ئه‌کاته‌وه‌ 💙 'گۆران سعید' @read_feeling

سەرسام مەبه، ئەگەر بڵێم له لای ئێمە، بەهار وەرزی گوڵ وەرینه خۆرهەڵاتمان خۆر نشینە، خۆزگەمان بەرەو دێرینە..🤍 'شێرکۆ بێکەس' @r
سەرسام مەبه، ئەگەر بڵێم له لای ئێمە، بەهار وەرزی گوڵ وەرینه خۆرهەڵاتمان خۆر نشینە، خۆزگەمان بەرەو دێرینە..🤍 'شێرکۆ بێکەس' @read_feeling

خۆزگە كیمیاگەرێك دەیگوت فرمێسكی حەسرەت و تەمەنێكی لەدەست چوو تاڵە وەك زەقنەبووت نەك سوێر..🙂🤍 'هەندرێن' @read_feeling

قه‌برێکم له‌سه‌ر ڕێگای ماڵی ئۆفیلیا بۆ لێدا له‌ ناو ئاوڕدانه‌وه‌ غه‌مباره‌کانی خۆیدا پاڵم خست ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ دڵم له
قه‌برێکم له‌سه‌ر ڕێگای ماڵی ئۆفیلیا بۆ لێدا له‌ ناو ئاوڕدانه‌وه‌ غه‌مباره‌کانی خۆیدا پاڵم خست ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ دڵم له‌ زه‌رده‌په‌ڕ ئێشا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ دڵم له ‌نه‌سیمی به‌یانی شکا...😅❤️‍🩹 #قەصیدەی_رافائیل @read_feeling

ئاگات لێیە لە مندایی، نەماویت لە هیواکانما ڕەق بوویت لە دڵمدا، ڕۆشتوویت لە ژیانمدا، بوویت بە ئازار لە ڕۆحمدا، ئاگات لێیە لە مندایی...😅♥️!

دڵ کە مەیلی دڵبەرێ بوو مشتەری پەیدا دەکات عەشق دەردێکە عەزیزم سەد تەبیب ڕسوا دەکات....! ~کەمەندی~🖤

بیرتدە‌كە‌م و بە‌لێرە‌ نە‌بوونت جگە‌ لە‌ بە‌فیڕۆدانی كاتە‌كان ھیچ شتێك نابینم لە‌ ژیانمدا زیادی كردبێت...♥️ 'توانا عومەر' @read_feeling