Readfeeling™
2 959Obunachilar
-124 soatlar
-147 kunlar
-6930 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Обуначиларнинг ўсиш даражаси
Ma'lumot yuklanmoqda...
بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بەتەمای ئەو.
نایێتەوە لات ئەگەر سەریداناوە دڵی من.
‘بێخود’
@read_feeling
لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من.
هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من.
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من.
یاخۆ بە چ داخێکەوە سوتاوە دڵی من.
‘بێخود’
@read_feeling
دڵم هێندە تەنگە هەر جێی تۆی دەبێ و بەس تۆش مەحکومی حەپسی ئینفیرادی.
‘مام هێمن’
@read_feeling
لیسا له دوورگه‌یه‌کی یاسه‌مینیی نزیک خۆشه‌ویستییه‌وه ده‌ژی که له مه‌زەننه‌ی هه‌موو عه‌قڵێکه‌وه دووره.. هیچ ڕۆژێکی ئاسایی پێی ناگات. هیچ ناونیشانێک نییه له دونیادا به ته‌واوی بزانێت چ ڕێگایه‌ک ده‌گاته به‌رده‌م ئاستانه‌ی تایبه‌تیی گۆشه‌گیریی دڵی لیسا.. هیچ سه‌ربورده‌یه‌کی خورافییش لێی ڕوون نییه ده‌روازه‌ی حه‌ره‌مسه‌رای خه‌نه‌ییی عیشقی ئه‌فسانه‌ییی لیسا ده‌که‌وێته چ قوڕنه‌یه‌کی ئارامیی دونیاوه.. عه‌ڕڕافه‌کانیش نازانن داڵغه‌ی لیسا له چ گه‌ڕه‌کێکی بێده‌نگیدا ده‌ژی..
‘مەهدی ساڵح’
@read_feeling
من ئابڕووم هەیە، من دۆستی نیوەڕێگە نیم، گەر ئەمڕۆ خۆشم بوێی، بەدڵنیاییەوە، بەیانی دەبێت بۆت بمرم.🤍
‘شوان سەعید’
@read_feeling
هەر ڕۆژێک لیسا نەخۆش بێت، لێرە خۆرەتاو هەڵنایەت.🧡
‘مەهدی ساڵح مەجید’
@read_feeling
شوانێکم هەر ڕۆژەو شمشاڵێک ئەگۆڕم هەر ڕۆژەو ئاوازێک تاقی ئەکەمەوە بەڵام نازانم بۆ تا ئێستا نەمتوانیوە لە ئاوازی دەنگی تۆ نزیک ببمەوە.🙂
‘گۆران سعید’
@read_feeling