پێگەی فەرمی پاژین
Open in Telegram
The official channel of Pajin Association کانال رسمی انجمن پاژین You can find every informations of pajin's news and activities from here لێرەوە هەموو زانیاریێک سەبارەت بە ھەواڵ و چالاکیەکانی پاژین دەبیننەوە پەیوەندی: @pajin1392 0918 460 7329 pajinngo.ir
Show more752
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
+9
📸وێنە ھەواڵ
🏔️ئاربەبا بە کاتی زاگرۆسانە ھونەرمەندان
لە کۆتا ڕۆژی وەرزی پاییز لەسەر داوای ھونەرمەندان و شاعیران و خەڵکی ژینگەدۆست ھەڵمەتی زاگرۆسانە بە بەڕێوەبەری ڕێخراوەی ژینگەپارێزی پاژین لە داوێنێ کێوی ئاربەبا و دوکانان بە بەشداری بەرچاوی ھاووڵاتییان بەڕێوەچوو و ڕێژەیێکی بەرچاو دەنکی قەزوان و بەڕوو و نەمام قەزوان پێشکەش بە خاکی پیرۆزی نیشتمان کرا
#زاگرۆسانە
@pajinbane
+2
٣٠ ى سەرماوەزی ١٤٠٣
پەروەردەی منداڵان و تێکەڵ بوونی ڕۆحیان بە خۆشەویستی ژینگە و سروشت و پێکھاتەکانی لە داوێنی ئاربەبای سەربەرز
#زاگرۆسانە
@pajinbane
ضرب و شتم ماموران منابع طبیعی شهرستان بانه
به گزارش روابط عمومی انجمن محیط زیستی پاژین بانه :ماموران منابع طبیعی شهرستان بانه امروز در بخش نمشیر مورد ضرب و شتم قرار گرفتند
∎امروز جمعه در آخرین روز ماه آذر گشت یگان حفاظت اداره منابع طبیعی در پی وصول گزارش تخریب منابع طبیعی به بخش نمشیر روستای کانی هەڵووژە عزیمت نمودند ، در مسیر با متخلفان و متصرفان منابع طبیعی و اراضی ملی ربه رو می شوند که متاسفانه شخص متصرف که با هویت معلوم "ک_خ" متاسفانه به شخص ریاست اداره منابع طبیعی شهرستان بانه حمله فیزیکی انجام می دهد و حین انجام ماموریت محوله مورد ضرب و شتم شدید قرار می گیرد .
🔴انجمن پاژین از فرماندار محترم شهرستان بانه ، اداره کل منابع طبیعی استان کردستان ، دادستانی محترم و دادگستری شهرستان بانه استدعا دارد در کمترین زمان ممکن به موضوع رسیدگی نمایند و با جدید با فرد متخلف برخورد نمایند ،
خواستار پیگیری سریع موضوع و برخورد قاطع با متخلفان هستیم .
🔸از طریق مراجع قضایی تا حصول نتیجه این موضوع پیگیری شود تا فرصت طلبان حاشیه امن خود را از دست بدهند و ضابطان قضایی با دلگرمی بیشتری به انجام وظیفه بپردازند.
⭕️انجمن پاژین حمایت قاطعانه خود را از شخص دلسوز جناب آقای لقمان سالمی ریاست محترم اداره منابع طبیعی شهرستان بانه اعلام می دارد و برای هر اقدامی جهت مقابله با زمین خواران حاضر و آماده است .
@pajinbane
سمۆرە باخەوانی سروشت
🐿️
سنجاب باغبان طبيعت
فیلم ببینید از سنجابی که بلوطها را از دست یک کوهنورد میگیرد و زیر خاک میکارد!
طبیعت کار خودشو به نحو درست انجام میدهد اگر ما انسانها دست از سرش برداریم.
@pajinbane
زاگرۆسانە بەکاتی قەڵای ھونەر و ئەدەبی بانە لە داوێنی ئاربەبای ھەمیشە سەربەرز
ھاتنتان ئەمەگ و وەفایێکە بۆ ژینگەی نیشتمان
کات و شوێن : سەرلەبەیانی ھەینی ٣٠ سەرماوەز کاتژمێر ١٠
پیرمرا داوێنی ئاربەبا
🗓۱٤۰۳/۰۹/۲۰
زاگرۆسانە بەردەوامە 🌳
چاندنی نەمام و دەنکی بەڕوو ، قەزوان ،و گۆییژ لە داوێنی ئاربەبای سەربەرز ، بە دەستی قوتابیان و مامۆستایانی بەڕێزی قوتابخانەی سەرەتایی 'شهید مطهری '
💠مامۆستایان سەرەتا زانیارییان بە قوتابییەکان دا سەبارەت بە پاراستنی ژینگە و گرینگی دارەستانەکانی زاگرۆس و شێوازی چاندنی نەمام ،دوای چاندنی توو و نەمامەکان زبڵ و پاشماوەکانیان کۆکردەوه،
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰۹/۱٦
ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی چالاکی ڕۆژی هەینی ۱٦ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ی هەتاوی
هەڵمەتی زاگرۆسانە بە شێوەیەکی جەماوەری بە بەشداری( ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بانە ، چالاکوانانی مەدەنی ، دەستەی هەڵپەرکێکان ،شاخەوانانن، یانە وەرزشییەکان ، مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆکان ، دایرە سەرچاوە سروشتییەکان و خەڵکانی خۆبەخش) بەڕێوەچوو ، لەم هەڵمەتەدا نزیک بە چوار هەزار نەمامی بەڕوو و قەزاون و بادام چێندراوە ،
ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکە کە زیاتر ئاگایان لە دارستانەکانی زاگرۆس بێت و هەموومان پێکەوە ڕێگە لە کاولکاری زیاتر بگرین ، و هاوکات دەنکی بەڕوو و نەمامی قەزوانمان بچێنین تا بەشێک لە زامەکانی زاگرۆس تیمار بکەین.
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰۹/۱٦
کورتەیەک لە چالاکی ڕۆژی هەینی ۱٦ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ی هەتاوی
هەڵمەتی زاگرۆسانە بە شێوەیەکی جەماوەری بە بەشداری( ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بانە ، چالاکوانانی مەدەنی ، دەستەی هەڵپەرکێکان ،شاخەوانانن، یانە وەرزشییەکان ، مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆکان ، دایرە سەرچاوە سروشتییەکان و خەڵکانی خۆبەخش) بەڕێوەچوو ، لەم هەڵمەتەدا نزیک بە چوار هەزار نەمامی بەڕوو و قەزاون و بادام چێندراوە ،
ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکە کە زیاتر ئاگایان لە دارستانەکانی زاگرۆس بێت و هەموومان پێکەوە ڕێگە لە کاولکاری زیاتر بگرین ، و هاوکات دەنکی بەڕوو و نەمامی قەزوانمان بچێنین تا بەشێک لە زامەکانی زاگرۆس تیمار بکەین.
@pajinbane
#شەشەمین ساڵی_بانگهێشت_نامەی_زاگرۆسانە
ئەویندارانی ژینگە و خەڵکی ژینگەپارێزی شاری بانە 📣
🟢ئەنجومەنی پاژین بە یارمەتی تەواوی چین و توێژەکانی کومەڵگە هەڵمەتی چاندنی دەنکی بەڕوو ، گوییژ و بادام بۆ سارێژ کردنی بەشێکی بچووک لە زامەکانی زاگرۆس بەڕێوە دەبات.
🗓کات:هەینی ۱٦ی سەرماوەز
🕙کاتژمێر :۱۰ی بەیانی
▪️شوێن :پشتی کانی ئەسحابی بەلوە
⭕️پێداویستی :بێڵ یان بێڵچە
ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو چاوەڕێی بەشداریتانین .
@pajinbane
+1
🗓۱٤۰۳/۰۹/۰٨
چەن ڕۆژ پێش ئێستا ئەم وێنەیان بۆ کۆمیتەی ڕاگەیاندنی پاژین ناردووە کە نەمامی چەن ساڵەیان لە نیوەشەودا بڕیون و ئەنجومەنی پاژینیش بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە ،
شوێنی ڕووداوەکە پارچە زەوییەکە کە لە کوچەی پشتی دایرەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە شەقامی ساتاوا هەڵکەوتووە ، بە پێی شاهیدی خەڵکی گەڕەک ئەم زەوییە زیاتر لە بیست ساڵە کە ئاوا ماوەتەوە و کاتی خۆی خەڵک نەمامیان لە شارەوانی وەرگرتووە و چاندوویانە و تەنانەت کاتێک مڵکیان کڕیوە پێیان وتوون کە ئەو بەشە مڵکی شارەوانییە و ئی هیچ کەسێک نییە ،
خەڵکی گەڕەک بەوە دڵ نگەرانن کە کەسانێکی ناسراو بە نیوەشەو هاتوون و هەڵیان کوتاوەتە سەر دارەکانی ئەو بەشە و تەواویان بڕیون و هەرەشەیان لە خەڵکی ئەو گەڕەکە کردووە کە ئەوە مڵکی ئەوانە و کەس ناتوانێ دەنگ بکات ،
دوای سپاردنی بابەتەکە بە شارەوانی بەرپرسانی ئەو بەشە ڕاستەوخۆ ڕایان گەیاندووە کە ئەو کەسانەی داوای ئەو مڵکە ئەکەن بەڵگەیەکی کۆنیان پێیە کە بە پێی نووسراوەکانی ئی ئەو مڵکە نییە.
ئەنجومەنی پاژین پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی ئەو گەڕەکە ڕائەگەیەنێ و هیوادارین یاسا سەروەر بێت و بابەتەکە ڕوون بکاتەوە .
@pajinbane
+1
🗓۱۴۰۳/۰۹/۰۲
هەر ئێستا هەینی ۲ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ی هەتاوی گەیشتنی ۳۳۰۰نەمامی قەزوان ، بەڕوو ، گۆییژ و بادام لە نەمامگەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان بۆ بەڕێوبردنی هەڵمەتی زاگرۆسانە ،
ئەنجومەنی پاژین خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەڕێوەبردنی بەشکۆی هەڵمەتی زاگرۆسانە .
@pajinbane
+2
🗓۱٤۰۳/۰۹/۰۱
🔴🔴ئاگاداری
بۆ ئاگاداری هۆگرانی ژینگە و خەڵکی دڵسۆز و بە ئەمەکی شاری بانە ، بەشی فەزای سەوزی شارەوانی خەریکی خاوێنکردنەوەی دارەکەکانی ناوشارن و پەل وپۆی دارەکانی سەر شەقامەکان ئەبڕن بۆ ئەوەی ڕوخسارێکی جوانتریان ببێت و بەفری زستانیش نەبێتە هۆی شکاندنیان ،
هەر بۆیە جێی دڵنەگەرانی نییە و جێی ڕێز و پێزانیننە و دەستخۆیان لێ ئەکەین
شایەنی باسە ئەمڕۆ لە شەقامی دایرەی پەرودە بۆ سەرەوە خەریکی کارن .
@pajinbane
دامرکاندنی ئاگری دارێکی بە تەمەنی ناوچەی ساڵووک کە بەداخەوە بە دەستی کەسێکی دژی جوانی و ژینگە لە جەستەی ئەم دارە بەردرابوو
بە دەستی کەژوانانی پاژین
1403/08/25
@pajinbane
سازمان محیط زیست متولی اصلی تالابها است
معاون محیط زیست دریایی و تالاب های سازمان حفاظت محیط زیست در خصوص مدیریت و متولی اصلی تالاب بینالمللی زریوار گفت: بر اساس ماده ۱۶ قانون حفاظت و بهسازی متولی تالابها در کشور سازمان محیط زیست است و هیچ ارگان دیگری نمیتواند دخل و تصرفی در خصوص مباحث مربوط به تالاب چه از نظر حفاظتی و چه کاربری داشته باشد.
احمدرضا لاهیجانزاده در حاشیه سفر به شهر مریوان و بازدید از تالاب زریوار با اشاره به اینکه قانون، جایگاه سازمان را برای تالابها مشخص کرده است، تاکید کرد: اگر ارگانی و نهادی اعم از دولتی و خصوصی دخل و تصرفی در تالاب انجام دهند طبق قانون مرتکب جرم شدهاند و سازمان حفاظت محیط زیست مکلف به برخورد قانونی است.
لاهیجانزاده یادآور شد: علاوه بر بحث قانونی تالاب زریوار پناهگاه حیات وحش هم هست بنابراین از نظر قانونی از دو جنبه مورد حمایت سازمان حفاظت محیط زیست است.
معاون محیط زیست دریایی و تالابهای سازمان محیط زیست با اشاره به اینکه تالاب زریوار متعلق به تمام مردم ایران است و ما به نمایندگی از آنها طبق قانون حافظ و نگهبان این اکوسیستم هستیم، تأکید کرد: یکی از مزایای ثبت این تالاب در “کنوانسیون رامسر” ایجاد تعهد بینالمللی برای ایران است که باعث میشود دولت نگاه مسئولانه نسبت به این تالاب داشته باشد.
در ادامه معاون محیط زیست دریایی و تالاب های سازمان حفاظت محیط زیست با همراهی مدیرکل جدید محیط زیست استان و دبیر شبکه محیط زیست با نمایندگانی از انجمن چیای سبز مریوان دیدار و در خصوص چالشها و پتانسیلهای تالاب بحث و تبادل نظر کرد.
#زرێبار
#مریوان
#چیای_سەوز
🗓۱٤۰۳/۰٨/۰۹
هەر ئێستا کاتژمێر ۹ی شەوکونە ڕێوییان ئاگر تێبەردا و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە خاوەنی زەوییەکەیە ئەیهەوێ ئەو دار بەڕووانەی بە دڕێژایی تەمەن خزمەتیان پێکردوون لە ناویان ئەبەن ،
داوا ئەکەین لە دایرەی سەرچاوە سروشتییەکان ئەم کەسە ڕادەستی دادگا بکات و بە جەزای خۆی بگات .
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰٨/۰۹
#وانەی_ژینگەپارێزی
مناڵانی قوتابخانەی سەرەتایی گوندی بنەخوێ هەست بە بەرپرسیارییەتی ئەکەن و زبڵ و پاشماوەکانی دەورووبەریان کۆئەکەنەوە ،
وێنەی قوتابی و مامۆستایانی ئاوا ژینگەپارێز هەر زۆر بێت .
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰٨/۰۷
لە ئێوارەوە پشتی گوندی سورێن ئاگری گرتووە و بە هیممەتی هێزی ئاورکوژێنەوەی پاژین ، هێزی گرێبەستی سەرچاوە سروشتییەکان و خەڵکی خۆبەخش کاتژمێر ۱۰ی شەو ئاگرکەیان دامرکاند،
هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ناڕوونە تکایە ئەگەر زانیاریتان لەسەر ئەو بابەتە هەیە بۆ ڕاگەیاندنی پاژینی بنێرن .
@pajinbane
