پێگەی فەرمی پاژین
الذهاب إلى القناة على Telegram
The official channel of Pajin Association کانال رسمی انجمن پاژین You can find every informations of pajin's news and activities from here لێرەوە هەموو زانیاریێک سەبارەت بە ھەواڵ و چالاکیەکانی پاژین دەبیننەوە پەیوەندی: @pajin1392 0918 460 7329 pajinngo.ir
إظهار المزيد971
المشتركون
-124 ساعات
-17 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
+4
🔘بەشداریی گروپی کەژوانی پاژین، لە چالاکی ڕۆژی جیهانی شاخەوانی.
◽️گروپی کەژوانی پاژین، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شاخەوانی، لە بەرنامەیێکی هاوبەشدا بە بەشداری گروپە شاخەوانییەکانی شاری بانە، هەڵکشان بۆ سەر شاخی کونە پەنیر لە ناوچەی نژۆی بانە،.
▫️لەم چالاکییەدا کە بە بەشداری بەرچاوی شاخەوانانی بانە بەڕێوەچوو، شاخەوانان لە کەشێکی پڕجۆش و دۆستانە، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و بە پێشەکەشکردنی چەند بابەت و وتار سەبارەت بە شاخەوانی و ژینگە، کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.
🔹پەیامی کەژوانانی پاژین بۆ ئەم یادە ئەوە بوو کە هەر کەس دێتە کێو، شاخەوان یان کەسانی ئاسایی، پێویستە ڕێز لە ژینگەکەی بگرن و بیپارێزن، چۆن هاتوونە ئەوێ، هەر بەو شێوە و بێ دەست تێوەردان جێی بهێڵن تا نەبێتە هۆی شێواندنی ژینگە و سروشت.
@pajinbane
سsەهەڵدانەوەی ئاگری دارستانەكان دوای یەكەم بارانی پاییز...!
درەنگانی شەو پێنجشەممە 23ی ڕەزبەری 405
ئاگر بەردرایە دارستانەكانی گوندی بەنەژاژ و بە هۆیەوە پووش و پاوان و دارستانەكانی ئەو ناوچەیە سووتمانی ئاگر بوون.
شایەنی باسە كە ئەم ئاگرە بە هاوكاری ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین ،گرێبەستی سەرچاوە سرووشتییەكان و خەڵكی خۆبەخش بەری پێگیڕ.
شایانی باسە لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا هێرشێكی بەرفراوان لە سەر دارستانەكانی گوندی بەنەژاژ و گوندەوااری دەور و بەری ڕەوا كراوە، بە مەبەستی خەڵووز كرن و فرۆشی دارەكان
@pajinbane
🔻دارستانەکانی زاگرۆس لە ناوچەی بانە، قوربانی زەوی خۆران!
🔸بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، بەشێوازێکی جێ جێ و بەربڵاو، ئاگربەردرایە بەشێک لە داراستانەکانی بنی ڕەزانی شاری بانە.
▫️بە وتەی شایەتحاڵان و بە پێی ئەو گرتە ڤیدۆیانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، مەبەست لەم کارە لەناوبردنی دارەکان بۆ داگیرکردنی ئەو شوێنانەیە، بۆ ئەوەی بکرێ بە زەوی و بفرۆشرێت.
▫️تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، کەس یان کەسانێک لەسەر ئەم بابەتە لێپێچینەوەیان لێنەکراوە.
🔺ئەنجومەنی پاژین داواکارە لە لایەنە پێوەندەدارەکان، کە هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم کەسانە بدرێن بە یاسا و بەڵکوو پێش بەم کاولکارییانە بگیرێت.
@pajinbane
🟠دارستانەکانی شیلادزێی باشووری کوردستان، قوربانی سیاسەتی دەوڵەتان!
🔻لە کاتێکا جیهان و گۆی زەوی گیرۆدە و دەستەویەخەی گۆڕانکاریی کەش و هەوا و لەناوچوونی ژینگەیە و ڕۆژانە هەواڵی دڵتەزێن سەبارەت بە گیان لەدەستدانی مرۆڤەکان بە کارەساتە ژینگەییەکان ئەبینین و ئەبیستین،
لە قوژبنێکی ئەم گۆی زەوییە، دەسەڵاتدارانی وڵاتێک، بە مەبەستی تایبەت و بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی خۆیان، دەستیان داوەتە قڕکردن و لەناوبردنی دارستانەکانی کوردستان، لە ناوچەی بەرواری باڵا و بەتایبەت شیلادزێ.
شیلادزێ هەڵکەوتووی باشووری کوردستان، لەباری جوگرافیایی(کوردستانی ئێراق)ـە، کە هاوسنوورە لەگەڵ باکووری کوردستان(کوردستانی تورکیە).
خاوەنی ژینگە و سروشتێکی دەوڵەمەندە، کە بەشێکی زۆری داربەڕووە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو ئەکەنە ئەو ناوچەیە، بە هۆی کەش و هەوای فێنک و سازگار و تەندرووستی ئەو شوێنە.
ماوەیێکە دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیە، بە مەبەستی تایبەت کە زۆرتر بۆنی سیاسەتی لێوە دێت، لە پانتایێکی بەربڵاو و بە ڕادەیێکی یەکجار زۆر، خەریکی بڕینەوەی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە و بە لۆریی گەورە ڕایان ئەگوێزن بۆ کارگەکانی ئەو وڵاتە، بە چەشنێک کە دیمەنەکانی ناخی هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان ئەهەژێنێت!
تیچکوون و لەناوچوونی ژینگە، لە هەر کوێی ئەم گۆی زەوییە بێت، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، کاریگەریی خراپی ئەبێت لەسەر شوێنەکانی دیکەی جیهان.
ئەمەش ئەرکی دەوڵەتان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و چالاکانی ژینگەیی هەموو جیهانە کە لە ئاست ئەم کاولکارییە ژینگەییانە بێ دەنگ نەبن و بێنە سەر هێڵ بۆ ڕاگرتنی ئەم کارەساتە گەورەیە.
ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە_پاژین_بانە، وەک ئەنجومەنێکی چالاکی ژینگەیی، ئیدانەی ئەم کاولکاریی و لەناوبردنی دارستانەکانی شیلادزێی باشووری کوردستان ئەکات، و داوا لە هەموو خەمخۆران و پارێزەرانی ژینگە لە هەموو جیهان دەکات، لە هەمبەر ئەم بابەتە هەستیار و گرینگە بێدەنگ و بێ هەڵوێست نەبن، با ژینگە و دارستانەکانی گۆی زەوی نەبنە قوربانی سیاسەتی دەوڵەتان و سیاسەتمەدارەکانیان.
هەروەها لە هەر ڕێیێکەوە بێت، ناڕەزایەتی خۆیان بۆ دەوڵەتی تورکیە لە هەمبەر ئەو سیاسەتە نابەجێیەی سەبارەت بە لەناوبردنی ژینگە و دەستدرێژیکردنە سەر ژینگەی وڵاتێکی تر دەربڕن، بەڵکوو بە هەمووان بتوانین پێش بەو کاولکارییەیان بگرین.
هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و چالاکان و خەمخۆران و ڕێکخراوەکانیان ئەکەین کە لە دژی ئەم بابەتە گرینگ و هەستیارە بێدەنگ نەبن و حکومەتی هەرێم ڕێکارە یاسایی و دیپلۆماسییەکان بگرێتە بەر لە هەمبەر تۆمارکردنی سکاڵایێک بۆ ناوەندە نێودەوڵەتیەکان، کە بە گوێی هەموو جیهان بگات، چ کارەساتێک ڕوویداوە.
ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە_بانە_پاژین
١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ی کوردی
١٤٠٥ی هەتاوی
٣ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٦ی زایینی
@pajinbane
+5
🔻بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە لایەن خەڵکی ژینگە دۆستەوە بە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین؛ کەسانی هەلپەرەستی دژ بە ژینگە، لە دارستانەکانی ناوچەی سەبەتڵوی بانە، دەستیان داوەتە بڕینی ڕادەیێکی بەرچاو داربەڕوو.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەم دارانە لە لایەن ئەو کەسانەوە بە ماشێنی جۆری تویتا 3f گوازراونەوە بۆ شوێنی دیکە.
🔸جێی ئاماژەیە کە ساڵانە کەسانێکی دژ بە ژینگە، بە مەبەستی تایبەت دەست ئەدەنە بڕینەوەی دارستانەکان و خەڵکی ژینگەدۆست داوا لە لایەنی حوکمی و پەیوەندیدار ئەکەن کە بە یاسای تووند بەرەنگاری ئەم کاولکارانە ببنەوە، بەڵام بەداخەوە هەڵوێستی ئەو لایەنانە بە دژیان شیاو نییە.
@pajinbane
🚭
فیلتەری سیگار( قونچکی جەگەرە)
قونچکی جگەرەکان لە پەموو دروست نەبووە، بەڵکو لە پلاستیکی سیلۆلۆز ئاستەیت پێکهاتووە و لە سروشتدا تا ١٠ ساڵ و زیاتر ئەمێنێتەوە.!
پێکهاتە ژەهراوییەکانی کە تێیدایە، دەچێتە ناو خۆڵ و ئاو.
لە جیهاندا ساڵانە ٤.٥ تریلیۆن قونچکی جگەرە دەخرێتە سروشتەوە!
بەپێی تیۆری "تلنگر"، باشترین ڕێگا ئەوەیە بە کردەوەی دروست و بە ئاسانی و خۆشی و بەشداربووانە فەرهەنگسازیی بکەین، ڕێگری بکرێت لەو کارە، نەک بە ترساندن یان سزادان.
لە لەندەن و ستۆکهۆڵم و کۆپنهاگن، تەپڵەکە دەنگدارەکان بە پرسیاری ساکاری وەک "چای یان قاوە؟" بووەتە هۆی کەمبوونەوەی فڕێدانی فیلتەرەکانی جگەرە.
لێخوڕە جگەرەکێشەکان لە ترافیکدا، قونچکە جگەرەکان لە پەنجەرەی ماشێنەوە فڕێ ئەدەنە دەرەوە، کە لە گەرمای هاوین مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر ڕێگە و کێڵگەکان دروست دەکات!
چارەسەر:
تێکەڵەیەک لە پەروەردە،
دیزاینی ژیرانەی ژینگە،
دروستکردنی هۆکاری کۆمەڵایەتی، و دابینکردنی ئامرازی گونجاو (وەک تەپڵەک(ژێرسیگار)لە پۆمپە بەنزینەکان و پیادەڕۆی شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان.)
@pajinbane
دایكەكەیان بە جێی هێشتوون ...!
هاوشارییەكی خاوەن هەڵوێست كاتێك دەبینێ ئەم بەچكە پشیلانە دایكەكەیان بە جێی هێشتوون و مناڵانی كۆڵان ئازاریان ئەدەن هەڵدەستێت بە بە بەخێو كردن و پێگەیاندنی ئەم بەچكە پشیلانە .
@pajinbane
+1
سەركەوتن بە سەر بەرزترین كێوی وڵاتی ئێران، دەماوەند (٥٦١٠ مەتر)لە لایەن شاخەوانانی بانەیی ،هاوڕێ کەریمپوور و چەند هاوڕێیەكی, بەیادی شاخەوانە کۆچکردووەکانی بانە، بەتایبەتی برای بەرێزمان کاک کۆرش گولی، .
سەركەوتن تەنها گەیشتن بە لوتکە نییە، بەڵکو سوپاسنامەیەکە بۆ ئەو کەسانەی خۆشەویستی كەژەكان و سروشتیان لە ناخماندا چاندووە و ئێستا لەگەڵمان نین بەڵام بیرەوەرییان هەمیشە زیندووە.
یادیان هەرمان
@pajinbane
🗓۱٤۰٥/٠٦/١٤
ڕۆژی هەینی سێزدەی خەرمانان ، دەستەی شاخەوانی پاژین چوون بۆ چیای نەزەر و لە لووتکە یادیان کردەوە لە هاوڕێی شاخەوان وژینگەپارێز کاک کورش گۆلی کە ماوەیێک پێش ئێستا بە هۆکاریی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
@pajinbane
🗓۱٤۰٥/٠٦/۰۹
یەك شەمانی فێر بوون
شەوی یەک شەممە ٨ۍ خەرمانان خولێکی فێرکاریی لە لایەن کۆمیتەی پەروەردە
بەڕێوە چوو ،
بەڕێوەبەری بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکە خاتوو گیسوو سۆهەیلی بوو کە سەبارەت بە
پیس بوونی " خاک " بۆ ئەندامانی پاژین قسەی کرد ،
بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکە لە لایەن کاک ناسر جەعفەری بەڕێوە چوو کە بابەتەکە سەبارەت بە گەورەترین مەترسییەکانی دارستانەکانی زاگرۆس بوو ،
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا کۆمیتەی پەروەردەی ئەنجومەنی پاژین سی کۆبوونەوەی فێرکاریی بۆ ئەندامانی پاژین بە سەرکەوتوویی بەرێوە بردووە .
پاوێرپۆینتی کورتەیەک لە بابەتەکان لێرە دائەنێین.
@pajinbane
🗓۱٤۰٥/٠٦/٠٨
سەرکەوتنی هاوبەش بۆ چیای دەماوەند لە لایەن کۆمیتەی شاخەوانی ئەنجومەنی پاژین و دەستەی شاخەوانی زاگرۆس ، گروپی شاخەوانی شاماران
شایەنی باسە کێوی دەماوەند
بەرزترین کێوی ئێرانە و بەرزییەکەی٥٦۷۱ میترە ، کێوێکی گڕکانییە و لە ئەدەبیاتی فارسی و کوردی وەک هێمای خۆڕاگری ناسراوە.
کورتە ڕاپۆرتێک لەسەر چۆنییەتی سەرکەوتن بۆ چیای دەماوەند:
ڕۆژی چوارشەممە لە شاری بانەوە ڕێکەوتین و پێنج شەممە کاتژمێر ۲ۍ دوانیوەڕۆ گەیشتوونە گوندی ناندل ،
گوندی ناندل گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەڕێگەی بەرەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بچنە سەر لووتکەی دەماوەند.
کاتژمێر ٦ۍ سەر لە ئێوارە ڕۆژی پێنج شەممە لە بەرزایی ٤۰۰۰هەزار میتر کەمپیان لێدا و لەوێ ماوینەوە،
ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٨ۍ سەرلەبەیانی بەڕێکەوتین و کاتژمێر ۱ی دوانیوەڕۆ گەیشتینە کەمپی ٥۰۰۰ لەوێ ماینەوە ،
ڕۆژی شەممە کاتژمێر ۳ۍ سەر لە بەیانی هەڵکشاین بەرەو لووتکە و ماوەی کاتژمێرێک لە لووتکە ماینەوە و کاتژمێر ۱۰:٣٠ بەیانی بەرەو گوندی ناندل گەڕاینەوە و کاتژمێر ۷:٣٠ی سەر لە ئێوارەی شەممە کۆتایی بە گەشتەمان هات ،
لە کۆتاییدا ئەم سەرکەوتنەمان پێشکەش کرد بە ڕوحی خوالێشخۆشبوو کاک کورش گۆلی کە ماوەیێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد .
@pajinbane
ادامە...
حتی این دستە از پدیدەها علیرغم اینکە حاصل ارادە و اختیار و کنش انسانی نیستند اما چون در ایجاد کنشهایی مانند فکرکردن، تخیل ، ساختن روایت ، اسطورە و تاریخ، تقدیس، سمبل سازی و فرهنگ سازی مٶثرند و نمودی از رویداد _ نقطە در فضا/ زمان بدست میدهند را نیز میتوان بە عنوان پدیدەهای اعتباری شناخت.
حال بنا بر این مبانی تئوریک و برای روشنتر شدن ، بحث را بە سوی مصادیق عینی هدایت می نماییم.
آیا با ورود بە شهر بانه از جادەی بوئین اثری از فضا/زمانی بە اسم کانی ملا احمد بر پردەی ذهن غریبەای تازە وارد یا نوجوانی بانەای بە عنوان عضوی از نسل جدید متبادر می شود؟ میتوان از ظاهر آنجا و از روی نشانەای درک کرد کە زمانی در آن فضا، نقطەای بنام قهوەخانە و رویدادی بنام حسن زیرک با هنر و صدای نابش حادث شدە باشد؟ فضایی سبز با نشانەهایی از قبیل فوارەی آب کانی ملا احمد یا تفرجگاهی با پیکر زیرک بر ورودی آن کە تداعی کند آواز ناب (ئەی کیژی لادێ ، بانە و دارستان) قابل مشاهدە است؟ احدی از نسل جدید یا غریبەای کە دنبال یافتن مکان ارتزاق سالهای عزلت یکی از اعجوبەهای موسیقی و ملودی کوردی است میتواند با گذر از آنجا اثری از آن نقطە /رویداد باردار شدە بە تاریخ بیابد؟ همە این موارد بە شکلی در مورد نقطە _ رویدادهای فضا/زمانی پیرمراد و دکانان و... نیز صادق نیست؟ با یک گشت نیم ساعتە در گذرگاههای آنجا و پیچ و خم میان بوتەها و درختچەهای تشنەی جان بر لب آمدە بجز چال چولە ، گودهای خاک برداری و رها شدە،، تپەهای کوچک خاک، آشغال و پسماند، قوطی ها و شیشەهای شکستەی نوشیدنیهای الکلی و غیر الکلی و آثار بساط، بناهای کهنە، متروکە و مخروبە با بوی گند و کثافت، چیز دیگری بر دید و بصر و مشام می آید ؟ اثری از روح سبز پیر مرادها احساس می شود کە هماهنگ با جوشش آب چشمەاش دل عشاق و مریدان رهگذر را بنوازد.؟ آیا با چنین وضعی آنجا مانند گذشتە همچنان میتواند میعادگە دلها باشد و اهل شهر لحظات را در آن زندگی کنند؟
مفهوم فضا/زمان از مفاهیم برجستەی حوزەی علوم پایە بخصوص فیزیک و ریاضی(هندسە) است کە عقبەای هم در علوم انسانی و بخصوص فلسفە دارد. دوبارە سٶال پشت سٶال بە ذهن می آید ، این هندسە و فیزیک خواندەهای مشغول در دستگاههای مربوط بە خدمات شهری و شهرسازی درکی از مفهوم و مسٲلەی فضا/زمان دارند؟ بە نظر می آید مرحوم ملول(منصور) همان مطرب و دفنواز خوش قلب و سادەی محلی خودمان کە عامەی مردم آن را شیرین عقل میدانستند در مقایسە با دستگاههای مملو از آن هندسە خواندەها درک عمیقتری نسبت بە مفهوم فضا/ زمان داشت هنگامی کە می خواند: مرحبااااااا گیانەکەم مرحباااا و در این ترانەی خودساز یک بە یک مکانها و نقاط مشهور بانە از گورستان سلیمان بگ گرفتە تا دکانان و پیرمراد و بانەکۆن و... را اسم می برد و می نمایاند کە هر کدام از اینها نمودی از نقطە _رویداد و مرتبط با فضا/زمان هستند ، گویی مفهوم و معنی فضا/زمان در جان و دل منصور تجلی پیدا کردە بود و (ترانەی سڵاو لە بانە)ی ترانەسرایی بنام بختیار صالح هم بە همین سان، زمانی کە از دکانان و پیر مراد بە عنوان مکانهایی تاریخی - تفریحی یاد می کند ، فضا/ زمان را بە تصویر می کشد ، حتی تعریف کانتی فضا / زمان در ذهن بولد می شود و بە تبع آن هم بعد تاریخی و هم بعد نوستالوژیک آن بصورت موقت هم کە شدە از غبار فراموشی تا حدود کمی رهایی می یابد. در حقیقت وضع موجود و اسفبار دوکانان ، پیرمراد و کانی ملااحمد و... بیانگر زمان زدایی از مکانهای مذکور و نقض مفهوم فضا /زمان است. کشیدن پاک کن فراموشی بر رویدادهایی است کە هم اثر نوستالوژیک بر اذهان بە جا گذاشتە و هم تاریخمند بودن آن را انکار و پنهان می کند، یکی از نتایج مهم آن قطع ارتباط درونی و عاطفی انسان با محیط و سرمایەی نمادین تاریخی _ فرهنگی است. بنابراین تنها اقدام روا در آن رابطە آن است کە بولد و پررنگ کنندەی بعد چهارم و در نهایت ابعاد تاریخی و نوستالوژیک نقطە_ رویدادها در جهت تقویت پایەهای هویتی و درک صحیح انسان و ذهن انسانی از فضا /زمان و زیست _ جهانش باشد و رسیدن بە این مهم علاوە بر فن مدیریت و دانش مهندسی نیازمند درکی اخلاقی و انسانی از مفاهیمی مانند نقطە _رویداد ، فضا/زمان، جامعە، تاریخ ، نوستالوژی، فرهنگ و هویت جمعی است.
باشد کە حاملان فرهنگ قاچاق و معاملەگران مشغول در دستگاههای مربوطە تحت نام مدیر و مهندس با خواندن این سطور کمی بە خود آیند و بدانند همەی آن مواردی کە در ضمن این نوشتار بە آن پرداختە شد و مواردی دیگر از قبیل زمین خواری، جنگل زدایی، ساخت و ساز نامتوازن و غیر قانونی کە بیشتر از معبر ساخت و پاخت زیر بە زیر انجام می پذیرد همە و همە اقدام در جهت زیبایی زدایی ، تاریخ زدایی، زمان زدایی، مکان زدایی و نقض عیان فضا/زمان است و در نهایت بە بانە زدایی روی مختصات فضان/زمان می انجامد.
@pajinbane
✍:پیام رمضانی
بانە بە مثابەی نمونەای از نقض فضا /زمان
برای ورود بە محتوای بحثی کە در عنوان بالا تجلی می یابد ابتدا باید بە مفهوم فضا/زمان(Spacetime) بپردازیم و بحث مورد نظر را حول محوریت این کلان مفهوم بە سوی یک نتیجەگیری منطقی هدایت نمائیم. وقتی فضا یا همان مکان را با زمان و البتە با (و) بە صورت (فضا و زمان) (time and space) و بە کوردی( شوێن و کات) بە یکدیگر ربط میدهیم در واقع وجودی مستقل و جدا از هم برای مکان و زمان قایل می شویم. در این حالت فضا یان مکان دارای سە بعد ( طول، عرض و ارتفاع ) است و زمان مفهومی تک بعدی ، خطی و مستقل است. این تعریف و تصور از فضا و زمان مربوط بە پارادایم اقلیدوسی و دستگاه مفهومی اقلیدوس ریاضیدان و فیلسوف یونان باستان است کە صدها سال ادامە داشتە است.. اما در یکی دو قرن اخیر و بخصوص در پارادایم نسبیت انشتینی بعد چهارم یعنی زمان هم بە سە بعد طول و عرض و ارتفاع اضافە و در آنها ادغام شد، (و) عطف بین آنها خذف شد و بە صورت امر واحد فضا/ زمان (spacetime) (شوێن- کات ) نمود یافت کە نتیجەی آن ایجاد یک محیط با دستگاه مختصات یگانە است. در این دستگاه مختصات علاوە بر نقطە یا نقاط ، رویدادها کە ماهیتی تاریخی دارند هم تعیین موقعیت و ثبت و مشخص می شوند. در خمیدەی درهم تنیدەی فضا/ زمان ، مقولاتی مانند رویداد- نقطە همراە با سٶالی مانند کی - کجا ؟ نهفتە است، مختصر اینکە کی و کجا چە اتفاقی افتادە است؟ رویداها روایتهای انسانی را بە همراە خود دارند ، این رویدادهای اتفاق افتادە در فضا/ زمان بعضٵ ماهیتی تاریخی پیدا می کنند و بعضی از آنها با دخل و تصرف ذهن انسانی بە روایتهایی اسطورەای و یا نوستالوژیک تبدیل می شوند. در هر حالت نقش بعد جهارم یعنی زمان در آن مختصات چهار بعدی(طول- عرض- ارتفاع- زمان) پر رنگتر و برجستەتر و معنی دارتر می شود حال اینکە این رویداد - نقطە در هر مختصاتی از یک شهر ، یک روستا ، یک کوە و یا هر کجای دیگر واقع شدە باشد. همچنانکە بیان شد رویدادهای واقع شدە در گسترەی فضا / زمان با ورود عامل انسانی ، ابعادی تاریخی، اجتماعی ، فرهنگی و ذهنی پیدا نمودە و موجد روایتهایی ماندگار در آن زمینەها می شوند. در هر کشور، منطقە ، شهر و یا روستایی می توان از آن دست رویداد_ نقطەها و روایتهای تابع آنها نام برد کە در این مقال بە ذکر چند نمونە از آنها در شهرهای کوردستان می پردازیم و یکی دو نمونە را در شهر بانه با شرح و بسط بیشتر مورد مداقه قرار میدهیم. چوارچرا در مهاباد، تاق بستان و بیستون در کرماشان، حەوزە گەورە و ناڵەشکێنە در بۆکان، زرێبار در مریوان ، کوچکەڕەش و عمارت آصف در سنە و میدان عقاب(هەڵۆ) و پارک مولوی در سقز نمونەهایی از آن موارد هستند. در شهر بانە نیز میتوان نمونەهایی مانند پارک دوکانان، پیرمراد ، کانی ملا احمد ، حمامها وخانەهای قدیمی را نام برد ، رویداد _ نقطەهایی روی مختصات چهار بعدی فضا / زمان کە هویت تاریخی یافتە و بعد نوستالۆژیک آنها در اذهان گذشتگان شکل گرفتە و در ذهن و مخیلەی بزرگترهای امروز بە شکلی رنگ باختە و نصف و نیمە باقی ماندە است، اما بە دلایلی کە بە آنها پرداختە می شود برای آیندگان و حتی نسلهای جدید معاصر بە ناکجا آباد فراموشی همیشگی فرو می روند.
این فراموشی و نابودگری حاصل تداخل و عملکرد منفی عامل انسانی است،سهل انگاری ، کوتەنگری، منفعت طلبی آنی، بی برنامگی، نگاه سطحی و غیر علمی ، دستکاری و تغییر کاربریهای نابجا ،رانتخواری ،
مافیاگری و ناکارآمدی مزمن در دستگاههای مربوطه نتیجەی عدم درک درست از شهر ، جامعه، تاریخ و فرهنگ بە عنوان زیست-جهان انسانی و خود انسان است و باعث شدە است پردەی فراموشی ذکر شدە در بالا ضخیمتر شود. اینها همە اقدام در جهت زمان زدایی از فضا/ زمان است، اقدامی کە تلاش برای بە فراموشی سپردن رویداد در نقطە و انکار بعد وجودی زمان و در نهایت تخریب بعد نوستالوژیک و حافظه تاریخی مردم ساکن در گسترەی صفحە و مختصات این فضا /زمان و در نهایت تاریخ زدایی است . در این نوشتار بحث ما روی نقطە _ رویدادهایی است کە در میانەی مبحث در فضا/ زمان شهری مانند بانە از آنها نام بردە شد. زمان زدایی بە تاریخ زدایی آز آن شهر منجر شدە است. شهر زمان زدودە شدە از آن ، شهر بی تاریخی است کە در آن زندگی بە عنوان یک امر متعالی جامعه انسانی بە زیست در حد یک امر نازل بیولوژیک در یک کولونی زیستی تنزل می یابد. پیداست کە تاریخ برآیندی از رویداد_ نقطەها در بستر فضا/زمان است ، روستا ، شهر، پارک ، جامعە ، تاریخ و آثار تاریخی و فرهنگی و هنری همە در زمرەی پدیدەهایی قرار میگیرند کە بە آنها پدیدەهای اعتباری می گویند ، غیر از پدیدەهای اعتباری کە حاصل ارادە و اختیار انسانند ، پدیدەهایی وجود دارند کە وجودشان برخاستە از ارادە و اختیار انسان نیست و بە آنها پدیدەهای طبیعی گفتە می شود.
هۆشداری بۆ خەڵکی بانە و داواکاری لە دەسەڵات
بۆ هاوڵاتیانی بەڕێزی شار و دێهاتەکانی ناوچەی بانە؛
بەداخەوە، بە پێی ئەو وێنە و بەڵگانەی بەردەستن، هەندێک کەس بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان کردووە بە داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی. ئەمە تەنها زیان بە موڵکی گشتی ناگەیەنێت، بەڵکو مافی هەموو هاوڵاتییەکانە و دەبێت بە جدی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
لە هەموو خەڵکی شار و دێهاتەکان داوا دەکەین ئەگەر زانیاری یان بەڵگەی ڕوونتان هەیە، بە شێوەیەکی یاسایی و بەرپرسیارانە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن و ڕێگە نەدەن موڵکی گشتی ببێتە مڵکی تایبەتی کەسانێکی دیاریکراو.
هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی ناوچە و بە تایبەتی دادستانی بەڕێز و دڵسۆز دەکەین، بە پێی یاسا و بە بێ لایەنگری، ئەم بابەتە بە وردی لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت و ئەگەر داگیرکاری و دەستدرێژی بۆ سەر موڵکی گشتی پشتڕاست بوو، هەنگاوی یاسایی پێویست بنرێت.
موڵکی گشتی مڵکی هەموومانە، نە مڵکی کەسێک.
بێدەنگی ئەمڕۆ، دەکرێت ببێتە زیانی هەموومان سبەینێ.
هشدار به مردم شهر و روستاهای منطقه بانه و درخواست از مسئولان
به مردم شریف شهر و روستاهای منطقه بانه؛
متأسفانه بر اساس تصاویر و مدارکی که در دسترس است، برخی افراد بهصورت غیرقانونی اقدام به تصرف زمینها و املاک عمومی کردهاند. این موضوع فقط به اموال عمومی آسیب نمیزند، بلکه تضییع حق همه شهروندان است و باید با جدیت پیگیری شود.
از همه مردم شهر و روستاها درخواست میکنیم اگر اطلاعات یا مدارک روشنی در این زمینه دارند، بهصورت قانونی و مسئولانه، مسئولان و نهادهای مربوطه را در جریان قرار دهند و اجازه ندهند اموال عمومی به ملک شخصی افراد خاص تبدیل شود.
همچنین از مسئولان منطقه و بهویژه دادستان محترم و دلسوز درخواست میکنیم این موضوع را با دقت و بدون جانبداری بررسی کنند و در صورت اثبات تصرف یا تعرض به اموال عمومی، اقدامات قانونی لازم را انجام دهند.
اموال عمومی متعلق به همه ماست، نه متعلق به یک فرد یا گروه خاص.
سکوت امروز، ممکن است فردا به زیان همه ما تمام شود.
@pajinbane
#بانه #اموال_عمومی #تصرف_غیرقانونی #قانون #دادستانی #حقوق_شهروند
