cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

پێگەی فەرمی پاژین

The official channel of Pajin Association کانال رسمی انجمن پاژین You can find every informations of pajin's news and activities from here لێرەوە هەموو زانیاریێک سەبارەت بە ھەواڵ و چالاکیەکانی پاژین دەبیننەوە پەیوەندی: @pajin1392 0918 460 7329 pajinngo.ir

Show more
Iran146 229The language is not specifiedNature & Animals8 621
Advertising posts
691
Subscribers
+124 hours
No data7 days
+230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

سوتانی بە ئەنقەست لە لایەن رەشە دزانی زەوی لە ناوچەی نۆیە سەر بە شارۆچکەی ئارمردە آتش زدن جنگل های روستای نۆیە توسط زمین خواران انتظار مردم از مسئولین بە خصوص دادستانی محترم فرماندار و نهادهای امنیتی در برخورد جدی و قانونی با عاملین این کار قبیح و زشت
Show all...
😢 10👍 1
کارێکی زۆر پیرۆز و بە نرخ لە لایە کاک یادگاری مۆقەدەم و هاوريانی لە سەر بابەتی دەمووکە . نمونەیان زۆر و هیوایی تەمەن درێژیان بۆ ئەکەین . 👌👏😍
Show all...
👍 12
🔸ئەم حاجی لەق لەقە ماوەیەک پێش ئێستا باڵی لەجێ چوبوو و بنەماڵێکی ژینگەدۆست ئەرکی بەخێوکردن و ئاگاداری کردنیان بە ئەستۆ گرت و دوای ئەوەی لەوە دڵنیابوونەوە کە چاک بۆتەوە ، لە لای گوندی سوێروو  گەڕاندیانەوە بۆ باوەشی سروشت . 🔸شایەنی باسە :کاک ناسری خوڕی ئاوا جەڕاحی خۆماڵییە(شکەستەبەند) کە ساڵانێکی زۆرە بێ چاوەڕوانی خزمەتی خەڵکی شاری بانەی کردووە و ئەرکی جێ خستنەوەی باڵی ئەم حاجی لەق لەقەش ئەوان بە ئەستۆیان گرت و بە خۆشحاڵییەوە بە زووترین کات جێی خۆی گرتەوە و توانی بفڕێت . @pajinbane
Show all...
16
نێردراو لە لایەن هاوشارییەکی ژینگەدۆست کە بۆ بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژینی ناردووە: سڵاو وڕێز بۆ ئێوەی خۆشەویست، ئەم کلیپە لە لایەن دۆستێکی ژینگە دۆستمان بە ناوی کاک کریم کە لە شەقامی ساحیلی ماسی فرۆشیان هەیە گیراوە و بەوتەی ئەوان ئەم ڕێویە سەری لەناو ئەم پاکەتی چیپسە گیری کردوە و بەزمانی بێ زمانی هاتبوە سەر جادە و داوای یارمەتی ئەکرد ، ئەم دۆستەمان کەسی لەگەڵ نەبوە و نەیتوانیوە کاتی ڕزگار کردنی تۆمار بکا بەڵام داواکاربوو کە خەڵک ئەم پاشماوانە ئاوا فڕێ نەداتە ناو ژینگە و نەبنە هۆی ئازاری ئەم ئاژەڵانە کە ئەوان خاوەن و ساحیب ماڵن و ژینگە بەوانەوە جوانە. بەسپاسەوە براتان حسین حشمتی @pajinbane
Show all...
7👍 5
🗓۱٤۰۳/۰۱/۲٤ هاوشارییەکی ژینگەدۆست ئەم وێنانەی بۆ ناردووین و ئەڵێ: ئەمە دارێکی بەتەمەنە بەرامبەر پاساژی باران کە بەداخەوە کەسێک بە هۆی ئەوەی دارەکە سێبەری بۆ دراوسێکەی کردووە و ئەو لە سێبەرەکەی بێبەش بووە گازواڵی ژێر کردووە تا وشک ببێت ، دراوسێکان پێوەی دڵ نگەرانن و داویان لە ئەنجومەنی پاژین کردووە تا چارەسەرێکیان بۆ بدۆزێتەوە تا دارەکە وشک نەبێت  ، بەڕای ئێوە چۆن دەتوانین یارمەتییان بدەین؟؟ @pajinbane
Show all...
👍 4😢 3
🗓۱۴۰۳/۰۱/۲۵ خۆتان بینەر بن :تەنانەت دارەکانیش کۆمەڵایەتی ئەژین . @pajinbane
Show all...
👍 8 3
⚪️بە ناوی وەدیهێنەری گشت بوونەوەر هاونیشتمانیانی بەڕێز، ئۆگرانی ژینگە و سروشت: وێڕای سڵاو و ڕێزێکی ژینگەپارێزانە، بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین و سەوزترین پیرۆزبایی ڕێبوارانی سەوزی ژینگەپارێزیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بڕواداران ئەکەین. هیوادارین ئەم جێژنە ببێتە هەوێنی هاودڵی و یەکڕیزی زیاتر لە هەمبەر پاراستنی ژینگە و ئەو سروشتەی کە خوای مەزن خوڵقاندوویەتی بۆ خزمەت بە مرۆڤ تا لەسەر زەوی بە ئاسوودەیی بژیت. هەروەها ئاواتە خوازین چۆن نوێژ و ڕۆژوو وەک کارێکی باش و خوا پەسەندانە بەڕێوە ئەبەن، بەو شێوازەش لە پاراستنی ژینگەیا چالاک بن، کە خوای مەزنیش لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە سروشت و بوونەوەرانی کردووە کە پارێزگارییان لێ بکەین و بێ شک نوێژ و ڕۆژووش بە کردەوەی چاکەوە یەک لەوان پاراستنی ژینگە لە لای خوای مەزن وەرئەگیرێت. ◽️نوێژ و ڕۆژووەکانتان وەرگیراوی درگای میری مەزن بێت و جێژن لە هەمووان بە بێ جیاوازی پیرۆز بێت. (ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە_بانە_پاژین: ۲۲ی خاکەلێوەی۲۷۲٤_۱٤٠۳) @pajinbane
Show all...
👍 6
🗓۱٤۰۲/۰۱/۱۹ دوێنێ شەممە ڕێکەوتی  ۱٨ی خاکەلێوە ئەندامانی ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەتی ئاسۆ و ئەنجومەنی پاژین لە هەڵمەتێکا زبڵ و پاشماوەکانی سەیرانگای ساوانیان کۆکردەوە و داوایان لە هاووڵاتییان کرد کە زیاتر بە خەمی ژینگە و سروشتەوە بن و لە پیس کردن و کاوڵ کردنی سەیرانگاکان خۆ بپارێزن . @pajinbane
Show all...
9👎 1
✍🏼پەیامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژین بە بۆنەوی ھاتنی وەرزی بەھار و ڕۆژی سروشت. ✅ھاوشاری خۆشەویست تکایە لە ڕۆژی سیانزەبەدەر ئاگاداری ئەم خاڵانە بن👇👇👇👇: ✳️ئەگەر ئاور دەکەنەوە پێش بەجێھێشتنی ئاورەکە دڵنیا بن کوژاوەتەوە. ✳️لە کاتی چوونەدەرەوە حەتمەن کیسەیەکی نایلونی لە گەڵ خوتان ببەین و پاشماوەکان لە گەڵ خۆمان بهێنینەوە . ✳️بە ھیچ شیوازێک لق و پۆی دارەکان مەشکێنن. ✳️ بۆ بەدەسھێنانی چیلکە بۆ ئاور و بابەتی تر لە بڕینەوەی دارەکان خۆ بپارێزن وە هەوڵ بدەین لە کەپسوولی گاز کەڵک وەربگرین . ✳️تکایە ماشین مەبەنە ناو گیا و سەوزاییکان . ✳️با کانی سەرچاوە ئاویەکان پیس نەکەین. ✳️لە ڕاوکردن و ئازاردان و تێک دانی ھێلانەی ئاژەڵان خۆ بپارێزن. ✳️هیوادارین کە ئەمساڵ بۆ نەورۆز ماسی سوور مان نەکریبێ ئەگەریش کردرا بی بیانخینە حەوز و ئیستەخراکاندا و تێکەڵ ماسی ناوچەی خۆمانی نەکەین ✳️لە رۆژی سیانزەبەدەر روژانی دیکە کە سەردانی سرووشت دەکەین هیچ مادەی تەقەمەنی بەکار نەهێنین با لە ڕۆژی سیانزەبەدەر واتە ڕۆژی سروشت ژینگە بە جوانی وەھێڵین🏞 ئەنجومەنی ژینگەپاڕێزی پاژین بانە @pajinbane
Show all...
👍 7 1
چالاکی چاندنی نەمامی دار قەزوان و دار بەروو لە لایەن کۆمیتەی دارستانی رێخراوەی ژینگەپارێزی پاژین لە مەزارگەی سلێمانبەگی بانە @pajin1392
Show all...
9👍 2👎 1