en
Feedback
تریفه

تریفه

Open in Telegram

کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

Show more
3 878
Subscribers
-324 hours
-127 days
-3230 days
Posts Archive
ئەزانی چۆن دڵتەنگتم، وەک ئەوەی بەهار بێ و کێڵگەی دەڕوونم خەرمانێ خەمی پاییزی دایپۆشیبێ. @Honrave #شیوا_ئەمینی

من به‌ فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد په‌روه‌رده‌ بووم کوڵمی سوور و چاوی شین و سینگی به‌فرینم ده‌وێ خؤشه‌ویستی من کچه‌ کوردێکه،‌ پاک و نازه‌نین باغه‌وانه پیره‌م و باغی به‌ په‌رژینم ده‌وێ @Honrave #هێمن

به لاوی تۆم نه‌دیت، یاری مناڵ! هێستا به‌ره‌و پیری ئه‌خر داخی گران به‌رناکه‌وێ ئه‌و نوێژه بێ وه‌خته @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
به لاوی تۆم نه‌دیت، یاری مناڵ! هێستا به‌ره‌و پیری ئه‌خر داخی گران به‌رناکه‌وێ ئه‌و نوێژه بێ وه‌خته @Honrave #ئیسماعیل_موختاری وێنەگر: #ئیسماعیل_موختاری

ئاخ لە دەستی جەوری خووبان ئەز دەناڵم ڕۆژ و شەب زەهری ماریش بێ دەنۆشم با خەلاس بم لەو غەزەب دەردی عیشقی وا لە من بووە ئاوری ساحێب لەهەب زۆر لە قەلبم توند و تاڵ وەک مەنجەنیقی تیژ و تەب عاشقان ڕەنگ زەرد و مەجرووح بوون بە تیغی تازەساو خورد و خواب و عەقڵ و هۆشم چوو، بینایی هەر دوو چاو شیبهی مەجنوون ڕووت و عوریان کێو و سەحرایان گەڕاو ئەز لە مەحبووبان دەکەم حاشا عیشق ناکەم تەڵەب قەت لە مەکری خووبڕوویانی جیهان نابم ئەمین قەوسی ئەبرۆ و تیری موژگان مەرهەمی جەرح و برین من لە دەستی دڵبەران خۆم کرد زەلیل و دڵ بەخوێن کەوتمە حەڵقە و بەند و زنجیری خەمی زووڵفی عەقەب @Honrave #ئەحمەدی_کۆر

دڵم کەسی تێدا نەبوو تا تۆ هاتی! ئێستا پڕە لە عەشقی تۆ و خەم وئازار و نەهاتی! @Honrave #ک_د_ئازاد

کچە ژەنیارێک ڕیتمی دڵی بەلێوەکانی ئەژەنی زەریا تەواو هەستا سەر پێ شەپۆلەکان بوون بە چاو و بە باڵای کچ خۆیان هەڵواست سەمایان کرد ئاخ چ شێت بوون جلەکانیان تەکاندە چاوی کچەوە خۆیان ڕووت ڕووت گەڕانەوە @Honrave #هەڵگورد_حەقپەرەست

لە باخی سێوەکانتا لێم گەڕێ، با دەمم بۆ دەم، دەسم بۆ مەم گەڕێ، با گڕم! کڵپەم! بڵێسەی عیشقی هارم! کنا، خۆت گێل مەکە، ئاخر هەژار
لە باخی سێوەکانتا لێم گەڕێ، با دەمم بۆ دەم، دەسم بۆ مەم گەڕێ، با گڕم! کڵپەم! بڵێسەی عیشقی هارم! کنا، خۆت گێل مەکە، ئاخر هەژارم بڵا مەم دەستەمۆ کەم، دەم لەناو دەم بڵا دێوانە هەڵگووشێ مەمی شەم کەنیشکە! دامەنت ئەگرێ هەناسەم، نەکا بمرم، وەرە بشکێنە تاسەم @Honrave #جەلال_مەلەکشا وێنەگر: #ئیسماعیل_موختاری

لە باخی سێوەکانتا لێم گەڕێ، با دەمم بۆ دەم، دەسم بۆ مەم گەڕێ، با گڕم! کڵپەم! بڵێسەی عیشقی هارم! کنا، خۆت گێل مەکە، ئاخر هەژارم بڵا مەم دەستەمۆ کەم، دەم لەناو دەم بڵا دێوانە هەڵگووشێ مەمی شەم کەنیشکە! دامەنت ئەگرێ هەناسەم، نەکا بمرم، وەرە بشکێنە تاسەم @Honrave #جەلال_مەلەکشا

بە گریان قەت نەشۆرا وێنەکەت هەرگیز لە چاومدا دڵۆپێک کەم نەبوو یادت لە دڵ شووشەی شکاومدا کە دیتم دولبەرم دڵگیرە لێم، پێم گوت کە بمبەخشە گوتی: ئەبرۆ و موژەم بۆ کوشتنی تۆ تازە ساومدا وەها چەسپا لە جەستەم خۆشەویستی تان تەماشاکە نیگاری خۆت دەبینی چۆن لە ناو خوێنی ڕژاومدا دڵە ڕەنجاوە کەم وەک هاتە لای تۆ بێ سەرو شوێنە گوتی: لێرە لە ژێر پێم کەوتبوو ئیمڕۆکە قاومدا هەڵەی دڵ بوو کە ڕەنجا دلبەرم فەرمووی بتڵێن وابێ هەتا ماوە دەبێ بەندبێ لە چینی پرچی خاومدا کە دوێنێ نامەکەم دا دەست سەبا بۆ کۆیی دڵدارم بەیانم کردبوو دەدرم لەگەڵ ڕێز و سڵاومدا لە کالای بەرهەمم چەند پارچەیێکم برد لە بازاڕا بە پارە نەیکڕی کەس لێم بە بێ پووڵ و دراومدا @Honrave #عەونی

خودا تۆبە لەدەس شۆخێ کە وەختێ عیشوە دەنوێنێ سەری تۆبەی مەلا و زاهید بە نۆبەی جیلوە دەشکێنێ ستونی قامەتت ڕاگرتووە بۆ خێوەتی دینم خودا بۆ توولی عومرت ئەو تەناف و دارە نەپسێنێ لە ڕەمزا حیکمەتولعەینی ئیشارەی چاوی بیمارت بە قانوونی ئەدەب ئایەی شیفا بۆ ئێمە دەخوێنێ نەخۆشی دەردی هیجرانم ویسالی تۆیە دەرمانم شیفام نایە مەگەر بێنێ نەسیمی پەرچەمت بێنێ خەیاڵی نەوبەهار و سەیری گوڵزاری عەزیزانم گەهێ بۆ ڕووی گوڵ و گاهێ لەبۆ سەبزەی خەتم دێنێ زرێی زولف و موژەی تیر و برۆی شمشێری ڕاکێشا لە زومرەی ئاشقانی خوێنبەهای ڕوخساری دەستێنێ لەڕێی بادەی پیاڵەی چاو و شیشەی گەردنی ساقی کەسێ گەر ئابڕووی بێ ڕەنگە جامی عەیشی بڕژێنێ دەزانی بۆ تەرازووی زوڵفی سەرناکا لەهیچ لاوە؟ بە پارسەنگی حەیا دەستی لەمیزانا دەبزوێنێ حەریقی ناری هیجران و غەریقی ئەشکی حیرمانم ئەگەر ئەو بێ دەخنکێنێ، ئەگەر ئەم بێ دەسوتێنێ @Honrave #حه‌ریق

لە مەی غافڵ مەبە ساقی زڕەی فنجانەکەت با بێت بە نەشئەی جامەکەی تۆیە غوباری غەم لە دڵ دەرچێت لە هوشیاریم بەدەر کە هەی سەر و ماڵ
لە مەی غافڵ مەبە ساقی زڕەی فنجانەکەت با بێت بە نەشئەی جامەکەی تۆیە غوباری غەم لە دڵ دەرچێت لە هوشیاریم بەدەر کە هەی سەر و ماڵم فیدای تۆ بێت «سەبا یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من دەپرسن لێت بڵێ کێشایە مەیخانە دوو چاوی بێچووە عەییارێ» @Honrave #ئه‌خۆل

نیقابی پێکەنینم تووند لەڕواڵەت بەستووە ئەمشەو درۆشمی خووی خەفەتباریم لە بن دا ناشتووە ئەمشەو ئیتر نامبینیەوە هەرگیز بە شێواوی و خەفەتباری بە ژانم پێکەنینم دێ گوڕەی خەم مردووە ئەمشەو @Honrave #ئەوین_ڕەحمانی

به گریانم وه‌کوو گوڵ پێکه‌نی یار له باغی من به بارش غونچه پشکووت شوکر هه‌ر مامه‌مه‌وه بۆ یادگاری به کاری زه‌خمه‌که‌ی شمشێری ئه‌برووت له غه‌مزه‌ی چاوت ئه‌برۆ داگره و به‌س مه‌که بۆ قه‌تڵی عاشق ڕه‌نجه بازووت نه‌خۆشی عیشقی لێوت وه‌سیه‌تی کرد بتاشن داری عوننابی به تابووت منی به‌م حاڵ و قاڵه دی که ده‌یوت کتێـبێکی غه‌ریبم دیوه، په‌ڕپووت به نیله بێ نه‌باتی میـسری لـێوت جلم، سوبحم هه‌موو هه‌ر شامه بێ ڕووت له ناڵه‌ی گه‌رمی دڵ باکت نه‌بوو تۆ به ئاهی سه‌ردی مه‌حوی من دڵم سووت @Honrave #مەحوی

پێکەنینت زامی دڵ ساڕێژ ئەکا زولفەکانت بای بەهاریش گێژ ئەکا جەمعی عوشاق گیری چاوی بازی تۆن بۆ ویسالت عارفیش شەو نوێژ ئەکا @Hon
پێکەنینت زامی دڵ ساڕێژ ئەکا زولفەکانت بای بەهاریش گێژ ئەکا جەمعی عوشاق گیری چاوی بازی تۆن بۆ ویسالت عارفیش شەو نوێژ ئەکا @Honrave #ئەلف_ن_خەمبار وێنەگر: #ئیسماعیل_موختاری

شەو دێت و دەچێ ناچێ یادت لە بەرەی بیرم لەم یـانە تەڕ و تارەی تا ڕۆژ بە خەمت ژیرم هەرساتیٚ شنەی یادت دەبزێوێ پەڕی هەستم شیٚعرێکی تەڕ و تازە دەخزێتە دەرووی بیرم گیراوە گەرووی سۆزی شمشاڵی دنەو تەبعم دڵسواوی کوڵ و دەردی خاک و گڵی داگیرم کێ لێرە لە من بۆتە مشتاقی خەم و تاسەم؟ هەرخۆم بە تەمای خۆمم، کوا هاوخەم و هاوبیرم؟ خوێناوه زنەی چاو و خووساوه پەڕی شێعرم کوا خوێنەری پەرتووکم؟کوا هاوبەری تەکبیرم بیری تۆ بە دەستاڕی نادانی یە هاڕاوە تۆ کورسی نەزانیت گرت من خامەیە شمشیرم واریس و نەوەی ڕۆژی ئەم زێد و هەرێمەم من یا خانە لە کۆڵم یا هەر سینە بە کۆی تیرم! ئەم باسەلەمن بۆتە سەردێڕی وتەو واژەم ئاوێتە بە سەد ژانه ناخ و دڵی نێچیرم ئاسمانی ئەوینی من فڕگەی مەلی خاکێکه شەو دێت و دەچێ ناچێ یادی لە بەرەی بیرم @Honrave #هەستیار_قەڵاڕەشی

خه‌م کەی بێ وچانێکی بدا تا بخەوم؟ با ئەو خەمەشم لاچێ لەسەر جا بخەوم نا! با بخەوم دەرد و خەمم کەم کەمەوە هەر وەک دڵەکەی خۆمە دە گوێی گا بخەوم بێ جێ و مکان وامە لەسەر خاکی خودا "گا"ش ڕەنگە نەهێڵێ کە دە گوێی دا بخەوم جار جارە خەمیش پێم دەڵێ"گوێ باخنە لێم... تا بادەیەوە سەر خەتێ میش با بخەوم" نازانێ کە تێی مردوە دە گیانم خەم و دەرد سەد خەونێ بە خەم دەبینم ئێستا بخەوم سەودایەکی سەیرە کەبە خەم ژینم ئەدەم زۆر هه‌ستەمە من بێ خەم و سەودا بخەوم @Honrave #ئیسماعیل_موختاری

خه‌م کەی بێ وچانێکی بدا تا بخەوم؟ با ئەو خەمەشم لاچێ لەسەر جا بخەوم نا! با بخەوم دەرد و خەمم کەم کەمەوە وەک میللەتەکەی خۆمە دە گوێی گا بخەوم بێ جێ و مکانم لە هەموو خاکی خودا "گا"ش ڕەنگە نەهێڵێ کە دە گوێی دا بخەوم جار جارە خەمیش پێم دەڵێ"گوێ باخنە لێم... تا بادەیەوە سەر خەتێ میش با بخەوم" نازانێ کە تێی مردوە دە گیانم خەم و دەرد سەد خەونێ بە خەم دەبینم هێستا بخەوم سەودایەکی سەیرە کەبە خەم ژینم ئەدەم زۆر هه‌ستەمە من بێ خەم و سەودا بخەوم @Honrave #ئیسماعیل_موختاری

#گۆرانی هەڵناپەڕین تا ئازادی @Honrave

وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا وا ئەزانم شێخ لە من زووتر بەرەو مەیخانە کا ڕابکێشێ خەنجەری موژگان بە قەسدی کوشتی من شەرتە شەرتی پیاو ھەتا ماوە لە ڕوویا ڕانەکا شەمعی ڕووی جانانە ھەروەختێ لە مەجلیس ھەڵکرا بێ شکە عاشق بە دەوریا عەینی وەک پەروانە کا فکری وا بوو، تێگەیشتم ئاخری غایەی چی بوو بۆ ڕەقیبێ ڕوو لە ئێمە وەربگێڕێ خوا نەکا ناز و عیشوە بۆ ھەناسەی دەردەداران چا نییە نەک خواگیر بێ، بڵێن پێی بۆ خوا ئاوا نەکا بگرێ پەندم عاشقێ گەر بییەوێ ڕسوا نەبێ قەد وەفا و عەھد و سەفا لەو دولبەرە داوا نەکا چاوەکانم! چاوی من لەو ڕۆژەوە چووی بۆ سەفەر ساتێ نەمدیوە لە دووریت شین و واوەیلا نەکا مەتڵەبی یار خاڵی لای لێوی کە دەرخا جار بە جار عاشقی بێچارەیێ ئاوارەیێ وێرانە کا ئێمە دەردی عاشقی و جەوری زەمانمان بردە سەر دەس لە دەس چوو وای درێغا یار ئەگەر بڕوا نەکا @Honrave #عارف_عورفی

بە سەری پەنجە دەنێ پا بە دڵی عاشقی شار شۆخە، بێڕەحمە دەکا سورمە لە چاوان بە دزی کافرە و دەبنەوە دا، حیزە وەکوو چاوی مەلا چاو
بە سەری پەنجە دەنێ پا بە دڵی عاشقی شار شۆخە، بێڕەحمە دەکا سورمە لە چاوان بە دزی کافرە و دەبنەوە دا، حیزە وەکوو چاوی مەلا چاو دەگێڕێ بە قەد و قامەتی لاوان بە دزی @Honrave #ئیسماعیل_موختاری وێنەگر: #ئیسماعیل_موختاری