3 934
Подписчики
-224 часа
Нет данных7 дней
-2030 день
Архив постов
3 934
شەوانه ئه ودەمانەی شەو دەگاته کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و له چاوی من که سەر دیسان ڕەواندی خەو
سکووتێکی به سام سەرتاسەری ئەم دێیه دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیه لەو دێ یەدا دەمرێ
له هیچ لا خشپەیەک نایه چرای مالێکی ناییسێ
به ئەسپایی له ماڵ دێمه دەری دەخوشم وەکوو نیسێ
تەک و تەنیا به ئارامی دەچم بو گردەکەی بەر دێ
بە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم له سەر بەردێ
دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەلدەمژم شنەی شەوبا
شەو و بێ دەنگی چەند خۆشه هەمیشه خۆزگه هەر شەو با
وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان کەم موو به موو ڕازی دەرونی خۆم
کوڵم هه لدەستێ ئه و جاره و له بەر دەردم ده نالێنم
هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوه ئەسرین دەبارێنم
شەوانه گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانه
دەسووتێنی وجوودم ئاگری ئەم جەرگه بریانه
بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم
کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و به جێ دیڵێ دڵی من خەم!
@Honrave
#هێمن
3 934
شەهیدی دیدەیی مەخمووری شۆخێکم منی شەیدا
لە خاکی مەشهەدم نەزدیکە بڕوێ نێرگسی شەهلا
بە مەحزی ئیمتحان دەستم بنێنە باخەڵت یەک دەم
لە بندا بیبڕن ڕازیم ئەگەر نەمبوو یەدی بەیزا
بە ئوممێدی وەفای گوڵ کۆششی بولبول چ سوودی بوو
بەڵایە، ڕامی عاشق کەی دەبێ مەعشووقی بێ پەروا
بە فیکری مووشکاف ئەمشەو قیاسم کرد لەڕووی زوڵفت
بە تاریشی بە توولیشی بەقەد تاری نەبوو یەلدا
لە پەستی بۆ دەکێشن زاهیدی غافڵ چلەی خەڵوەت
بچن عاشق بە باڵا بن بچن بۆ مەرتەبەی باڵا
حەدیسی نەنگ و نامم زوو شوکور مەشهووری عالەم بوو
لە حەرفی موددەعی ناکەس نییە باکم منی ڕیسوا
لە کاری هائیل و سەعبا گورێزە چارەیی مەردوم
وەلێکین سالمی یەکدڵ لە عیشقا ماوە پابەرجا
@Honrave
#سالم
3 934
خەیاڵی شەو، سەحەر کوشتی درۆ بوو
گوڵی هیوا نەپشکوت هەر چرۆ بوو
چلۆن بێژم بە دڵ پاییزە لێیدا
کە عەشقی هەر لە تاسەی کۆچی تۆ بوو
@Honrave
#شیوا_ئەمینی
3 934
هەر سەحەر دێنێتە یادم کۆیی تۆ موڵکی خەتا
نەفحەها دێنێ لە موشکین زوڵفی تۆ بادی سەبا
نەهری ئەشک ئەمشەو لە دیدەم وا بەخوڕ دەڕژایە ڕوو
دڵ لە سینەم تا سەحەر، سەنگاسیائاسا گەڕا
بەسکی هەرجا کوشتەیی تیغی مەحەببەت کەوتوون
کۆی دڵارامم لە خوێنا بوو بە دەشتی نەینەوا
چەسپە هەرجا ڕیشەیی جەرگم لەگەڵ ڕیشەی خەدەنگ
چەند بە چوستی تیری موژگانت لەناو دڵما ڕووا
نامنوێنێ بێ بەسەرما گەر موسیبەتهایی چەرخ
تا لەسەر سەرمە لە سایەی زوڵفی تۆ باڵی هوما
بێت و سەیری چینی زوڵفت کا لەدەوری عاریزت
هەر کەسێ نەیدیوە تاریکی لەبەر شەوقی چرا
من دەمێکە خۆ لە خووی یاری قەدیمم شارەزام
دوشمنی یارانی دێرینە و بە دوشمن ئاشنا
غەرقی بەحری عیشقە سالم دەست و پای جەهدی نییە
قەت شەنا ناکا لە دەریادا کەسی بێ دەست و پا
@Honrave
#سالم
3 934
ڕۆژ و شەو گریانە چاوم چاو لە چاوانم بکە
چی بوو تەخسیرم کە ڕۆشتی باسی تاوانم بکە
تا گوناهێ شک نەبەی لێم چۆن دەڕۆی بێ بیانوو تۆ
هەڵدە زێنێکم چ بووبێ و تەرکی جێژوانم بکە
من کە نەمزانی چ سودی بۆت هەیە ئازاری من
دوای تۆ بێزارم لە ژینم ها قەستی گیانم بکە
ئاگری سینەم چ باکی خەنجەر و شمشێر نییە
تۆ سڵامەت بەو بە نەزری ڕۆژی قوربانم بکە
هەر لەبۆ قوربانی باشم شێوە مردو دیارە لەش
خۆت و ئیمانت بەڵام بەس بە ئێش و ژانم بکە
ساڵەهایە من تەمەننای هاودەمێ وەک خۆت ئەکەم
بێرە لام هاوژینی یەک بین جا تەمای گیانم بکە
شەرت ئەبەستم من لەگەڵ تۆ گەر نەمردم بۆت گوڵم
مافی خۆتە و بێ نەوەستان خانە وێرانم بکە
ئاسەواریشم نەمێنی گەر شکا پەیمانی من
بگرە دەستی سارد و سۆڵم یاری پەیمانم بکە
@Honrave
#خەمبار_سەردەشت
3 934
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا
لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا
لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا
فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا
مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
«گێل» ئەگەر تورکی، تَعال ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیا!
سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا
خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا
دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی نالی کە نە مرد و نە ژیا
@Honrave
#نالی
3 934
بنازم پەرچەمت زللەی لە کەللەی عوود و عەنبەر دا
سەفای ڕوخسارەکەت تەعنەی لە ئاوێنەی سکەندەر دا
شەڕ ئەفرۆشێ بە عالەم بێ سەبەب ئەو چاوە مەستانە
هەچی هاتە تەماشای چاوی تۆ سینەی لە خەنجەر دا
بەڵێ عومری خزر قیسمەتمە گەرچی عومر کۆتا بێ
کەسێ نەقدی حەیاتی خۆی بە یاری شۆخ و ئەسمەر دا
لە تەعریفی قەدی مەوزوونی، شاعیر کەوتە وریایی
هەموو دێرێکی ئەفکاری خەیاڵاتی لە میستەر دا
کە زاهید هاتە سەیری قەوسی ئەبرۆی تۆ بە ناچاری
فڕێی دا سەبحە و سەججادە سەد لەققەی لە مینبەر دا
دەمی تۆ خونچەیی نەشکوفتەیە، یا نوقتەیی مەوهووم
بە خەندە دوڕ بەسەر لەعلا و لەعلیشی لە شەککەردا
بەرامبەر حەلقەیی پەرچەم خەدەنگی چاوی مەخموورت
بعەینە وەک جیهانبەخشە لەگەڵ تیری لە ئەژدەر دا
بە مەرهەم زەحمەتە زەخمی دڵی بێچارە ناگیرێ
بە تەحریکی برۆ ئەو شۆخە دەردێکی بەزێوەر دا
@Honrave
#زیوەر
3 934
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم
بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
@Honrave
#هێمن
3 934
نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم
بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت
بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم
فەرمووت: چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟
دوور لە زولفی تۆ - کافر بە حاڵم
بە یادی چاوت چوومە خەرابات
لە ڕەهنی مەی دان خەرقە و بەرماڵم
من مورغی قودسی لە لامەکان بووم
ئیلاهی ڕوحمێ شکستە باڵم
شەوێکە تاریک، ڕێیێکە باریک
هەر بە ئومێدی چرای جەماڵم
بە تیری نازت بڕاوە جەرگم
بۆ چاوی بازت نەماوە حاڵم
وەک من بە چاوت یەخسیری زولفم
کەس وا نەگیرێ بە داوی زاڵم!
خۆش بەو دەمانە گوڵ گوڵ دەپشکووت
شەکر دەباری پرسی لە حاڵم
سەبا دەخیلم هەر تاکوو ماوم
بڵێ بە زاری، بە ڕوو بە خاڵم
دەمێکی بابێ دەوای دڵم کا
بە چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم
وەفایی چی دیت لەسەر بگێڕێ؟
نەما لەسەر تۆ نە سەر نە ماڵم
@Honrave
#وەفایی
3 934
لە شۆعلەی ڕووی کەمەر چین زێڕ و زێوان
چ زەهرەی زوهرە و کەیوان کە بێ وان
شوعاعی میهر و مەهـ لاچوو لە نێوان
لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپیدەی باغی سێوان
لەبەر ئەبرۆی کەوان و تیری سەر ژێت
هیلال ئەوشۆ بەخۆی گوت تەنگ ئەبێ جێت
خزی ڕووبەند و کاتێ کەوتە بەر پێت
لە خەوفی تەلعەتت ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بە ڕووزەردیی هەڵات و کەوتە کێوان
شەمیمی عەتری زولفت عەینی شەوبۆ
شکاندی پشتی گوڵ خونچەی دەمی تۆ
نیگارم وەک گۆڵە هەم ڕەنگە هەم بۆ
مەکەن مەنعی پەشێوی دڵ کە ئەمشۆ
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
دوو زولفی عەنبەرینی نافەمیشکن
دوو چاوی مەستی بیمار و پزیشکن
لەچاو من جۆیبار و جۆگە ویشکن
دوو چاوی من کەوا کەیلی سریشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان
بە ئوممێدی قەدی نەوڕەس نیهالی
قەسەمخۆرە حەقیقی بۆ ویسالی
کە بەو دوو نەرگیسی چاوی خەزالی
شەڕابی لەعلی رۆممانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان
@Honrave
#حهقیقی
تەخمیسی غەزەلی #نالی
3 934
خامە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیرەوی مانی دەکا
شانە بۆ زنجیری زوڵفت عەنبەر ئەفشانی دەکا
قوتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوومانی دەکا
خاڵی سەر لێوت نگین و خاتەمی نادر زوهوور
موهری دەستی ئاسافە حوکمی سولەیمانی دەکا
دڵ لە نەشئەی عەکسی مەستی چاوەکەت لا یوعقەلە
بۆ کەبابی جەرگی من لێوت نمەک دانی دەکا
بەرگی سەرتاپام پەڵاس بێت گەر بە شەرتێ تۆم ببی
تاری ئەو بەرگە لەلای من سەد شاڵی کرمانی دەکا
سەد هەزار جارت دەخیلم حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ بێ پێزە شەیتانی دەکا
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرین زوبان مەیلی غەزەل خوانی دەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشیم
وا "ڕەزا" دیسان لە عیشقی هەر غەزەل خوانی دەکا
@Honrave
#شێخ_ڕەزا_تاڵەبانی
3 934
ئەی گوڵی لاولاوی شۆڕ ئەی قامەتت سەروی بوڵەند
ئەی کچی تاقی سەدە ئەی خانمی سالاری مەند
تۆ وەکوو ڕووبار و کانیت لەم هەوارە وشکەڵە
تاڤگەیە بسکت عەزیزم دوو برۆت داو و کەمەند
تەنگی ئێوارێ مەچۆرە ناو شەقامی شارەوە
زۆر ئەترسم عالەمێ وەک من بکەیتە شێت و پەند
من بە شێعرێ چۆن بکەم وەسفت ئەوە بێعارییە
بۆت ئەنووسم پڕ بە دیوانێ وشەی شیرین و قەند
کاغەزی بێ گیان کە بینی ناوی تۆ کەوتە دڵی
هەڵفڕی باڵی دەرێنا بوو بە بولبول نۆتی ژەند
تاسەباری دووری تۆم و چاوەڕێی ژوانێ ئەکەم
بەحری شینی چاوەکانم گاهێ تۆفان گاهێ مەند
@Honrave
#ئەلف_ن_خەمبار
