cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

تریفه

کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

Show more
Iran75 159The language is not specifiedMusic22 980
Advertising posts
2 328Subscribers
+324 hours
+87 days
+5330 days
Posting time distributions

Data loading in progress...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Publication analysis
PostsViewsSharesViews dynamics
01
لە ئەشکەنجەی شکەنجی زوڵفی ئەو بێ وەعدە مورغی دڵ دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا بە تیرێ دوو نیشانە چا نییە ئەی ڕۆحەکەم! شیرین بە غەمزەی، تاقە یەک تیری لە فەرهاد و لە خوسرەو دا @Honrave #نالی
1531Loading...
02
هەموو شەوێ بڕیار ئەدەم لەبیرتکەم ، بۆ بەیانی زوو لەبیرم ئەچێتەوە ئەڵێی بەفرە بەڵێنەکەم کە ڕۆژ هەڵدێ ئەتوێتەوە..! @Honrave #ڕەنج_سەنگاوی
2294Loading...
03
وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت چۆن ماهی نێو کەمەندم بۆ ڕوویی هەمچو ماهت نەشئەی زوڵاڵی بۆسەم کەی لوتف ئەکەی بفەرمووی تا جان و دڵ فیدا کەم لە شاهڕاهی ڕاهت هەمتایی خۆشە جانا لە ڕەغمی عالەم ئەمما فانی لە وەعز و نسحەت غەرقی یەمی سەفاهەت @Honrave #مەلا_حوسێن_فانی
2600Loading...
04
#گۆرانی یاژن/ میران عەلی @Honrave
30310Loading...
05
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا، حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیرێ مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لە بەر زار و نەزارێ بوومە وەک پووش دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین خوێنی من حەڵاڵت بێ، نیگارا! زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا @Honrave #مەحوی
3214Loading...
06
بۆ ماچی دەمی ڕەنگە لە عیشوەی خەمی ئەبرۆی جۆیایی بەقا خۆی لە دەمی تێغی فەنا دا نالی کە غوڵامی مەدەدی زوڵف و برۆتە شاهێکە لە بن سایەی باڵی دوو هومادا @Honrave #نالی
2971Loading...
07
عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە بەناز ساتێ وەرە دەستێ بنێ سەر قەلبی مەجرووحم خەناوی بێ بە سووری پەنجەکانت ڕەنگی مەرجانە @Honrave #مستەفا_شەوقی
3294Loading...
08
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی! لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی کە خزر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی؟ ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشی پرسی بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی! کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ وتی: مۆرت هەیە، ساحێب بەراتی کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم وتی: مەحوی کە میراوی فوڕاتی @Honrave #مەحوی
41616Loading...
09
بە دڵ گیرۆدە بەو پرچی بە چینم ڕەش و ئاڵۆزە وەک ئەو بەخت و ژینم دڵت گرتم، خەیاڵی خۆت تیا دی خەوت بردم کە لەودا تۆ دەبینم @Honrave #هەژار
3896Loading...
10
دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا؟ فەلەک هەرگیز مورادی مەردومی ساحیب هونەر نادا؟ دەزانێ تا لە شیشەی دیدەما بی، ئەشکئالوودەم! شەرابی جەی لە جاما ڕەونەقی خوێنی جگەر نادا! نەکەن تا لەتلەتم بۆسەی نیهانت ڕاستی ناڵێم بەڵێ قەفقەف هەتا نەی نەیبڕی حاسڵ، شەکەر نادا لە من دانا نەپرسێ با ڕەوش هەرگیز لەڕێی عەشقا بزانێ کیمیا هەرکەس، سەری ببڕن خەبەر نادا @Honrave #سالم
4046Loading...
11
#گۆرانی سڵاو کەسی تایبەتی من/ ئاوات بۆکانی @Honrave
3949Loading...
12
دەبێ قوڕ کەم بەسەردا خەڵکە وا دیسان نیگار ئەڕوا وەکوو بولبول بناڵم چاکە چونکە نەوبەهار ئەڕوا زوبانی ڵاڵ بێ بۆچ وا زوو خورووسی سوبحەدەم خوێندی شەوی وەسڵم بەسەرچوو مەوسمی بۆس و کەنار ئەڕوا لە دێهاتی ئەبێ سووچی چ دیبێ یاری بێ ڕەحمم کوتوپڕ واکە زوو بێزار بوو لێمان ڕوو بە شار ئەڕوا بە پەیکانی موژەی پێکامی ئەو بێ ڕەحمە وای زانی کە تیری ڕۆستەمە و بۆ دیدەنیی ئەسفەندیار ئەڕوا ئەگەر مردی لە ساردی میهری دەهری دوون مەبە عاجز زەواڵی دێ ئەمیش وەک بەفرەکەی پێرار و پار ئەڕوا کەمالی بۆ نیساری مەقدەمی جانان تەماشاکە کە ئەشعارم دوڕ و گەوهەر قەتار ئەندەر قەتار ئەڕوا @Honrave #کەمالی
4293Loading...
13
ئەزانی بۆچ فەلەک گەردوش بە کامی ئەهلی دڵ ناکا بەبێ ئەمر و مەرامی پیاوی دوون قەت گەرد و خۆڵ ناکا دڕک خۆ پاسەوان و هاودەمە دائیم لەدەوری گوڵ سەرم سوڕماوە بۆ بولبول پەرەستش بۆ چقڵ ناکا؟ غەزالەی دەشتی چین وەحشن لەگەڵ کەس ناگرن ئولفەت فیدای کار ئاسکەکەی سەحرای هەڵەبجەی من کە سڵ ناکا ئەزانی ڕۆژی عاشق ڕەش ئەبێ وەک بەختی بەرگەشتەی نیگاری دیدە کاڵم بۆیە چاوی فێری کل ناکا ئەوا جەژنە هەموو کەس دەس لە مل یارن بە دڵشادی بە تەنها یارەکەی بێ ڕەحمەکەم دەستم لە مل ناکا بە لوقمان و ئەرەستۆناکرێ چارەی هەتا مردن بە غەیرەز ماچی لێوت کەس عیلاجی دەردی دڵ ناکا ڕەقیب وەک سپڵی لاورگە بەخەنجەر بیکوژن ئامان بە غەیری زەربی خەنجەر هیچ شتێ چارەی سپڵ ناکا نەوەک بەربێ لە داوی پەرچەمی لوولی دڵی عاشق کەمالی بۆیە یارم پەرچەمی خۆی خاو و شل ناکا @Honrave #کەمالی
4220Loading...
14
#گۆرانی بایدەدا/ وەستا جەلیل #مەقام @Honrave
4289Loading...
15
سەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە بە دڵ من غەم ئەخۆم بۆ ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەدایک بێ @Honrave #شێخ_نوری_شێخ_ساڵح
4761Loading...
16
یار هاتە تەبەسسوم بە هەناسەی منی مەبهووت گوڵ گوڵ بە نەسیمی سەحەری غونچە دەپشکووت وا زولفی لەسەر گەردەنی لاچوو بە هەناسەم شەو فەجری بەیان بوو کە نەسیمی سەحەر ئەنگووت هاڕووتی دڵم هات و لە چاهی زەنەخت کەوت سەرگەشتە لە دووی غەمزە بە دوو نێرگسی جادووت ئەبرۆت مەدەدی زولفە بە کێشانی دڵاندا بۆیێکی وەها خەم بووە شاهێن و تەرازووت سەف بەستە هەموو مونتەزیری ئەمر و نیگاهن: قوللابی موژەت، زولفی ڕەشت، گۆشەیی ئەبرووت هەریێکی لەلایێ بە تەمای قەتڵی وەفایین: تابووری حەبەش، لەشکری چین، عەسکەری هیندووت. @Honrave #وەفایی
5104Loading...
17
ئەی مانگ لە لای خۆت تاکی جوانی وا دەماغ بەرزی و لەسەر ئاسمانی گەشت و گێل ئەکەی بە دڵی بێ خەم شەوق ئەدەیتە سەر ڕووی هەموو عالەم بە شۆخی و جوانیت بۆچ مەغرووری تۆ؟ خۆ نیتە باڵا و برژانگ و برۆ زەردە خەنە و ناز عیشوە و پێکەنین قسەی ڕەنگین و گفتوگۆی شیرین دیدەی وەک نێرگز زوڵفی وەک شەوبۆ ئەی مانگ ئەمانەت لە کوێ هەیە تۆ؟ خۆزگە تۆ مانگی منت بدیایە تاکوو خۆت لە بەر چاو بکەوەتایە @Honrave #کەمالی
5002Loading...
18
#گۆرانی نازەنین/عەبدوڵڵا ماملێ @Honrave
49611Loading...
19
چۆن بەسەرکەم زەرفی ئەو قەومە دڵم بەسوێ نەیە جامی عەیشی ئەکل و شوربی پاکییان بەسوێنەیە خۆی لە قوڕ نێ هەرکەسێ ئەمڕۆ لەنێو قوڕدا نەبێ دەس لە خۆی بەردا کەسێ بەردی زەلامی پێ نەیە @Honrave #حەریق
5381Loading...
20
گوتم ؛ دەردی ئەوینت دڵ تەزێنە گوتی ؛ ئەو دەردە بۆ شێعرت هەوێنە گوتم ؛ ڕێژنەی قژت سایەی سەرم بێ گوتی ؛ ئەو سێبەرە ،عیللەت پەڕێنە گوتم ؛ چاوی لە بەر هەڵنایە هەنیەت گوتی ؛ جەزبەی هەیە،چاو هەڵمەهێنە گوتم ؛ تیری موژەت عاشق دەپێکێ گوتی ؛ ئەو تیرە هەر عاشق بە خوێنە گوتم ؛ ئەو چاوە بازانەت منی کوشت گوتی ؛ نێچیرە عەشقی ئەو شەهێنە گوتم ؛ وەک چی دەبێ ئەو کوڵمە سوورەت گوتی ؛ قیبلەی دڵە سەر دانەوێنە گوتم ؛ عەتری هەناسەت مەستی کردم گوتی ؛ ئەو عەترە ،بادەی خەم ڕەوێنە گوتم ؛ لێوت وەکوو غونچەی گوڵانە گوتی ؛ غونچە لە کوێ وا دڵڕفێنە؟ گوتم  ؛ وەک بەندی،هەوری لارە دەنگت گوتی ؛ ئەو دەنگە ،بەندی دڵ پسێنە گوتم ؛ تا دەست هەڵێنی بەرزە باڵات گوتی ؛ ناگاتێ دەستت، سەر هەڵێنە گوتم ؛ بۆم دەرخە سێوی باغی سینگت گوتی ؛ دەر نایە زوو وا لەو کەلێنە گوتم ؛ کۆن بوو لە دڵما ڕەنجی دووریت گوتی ؛ شێعرێکی تازەم بۆ وەخوێنە گوتم ؛ گۆوەندە،بڕیا تۆم لە گەڵ بای گوتی ؛ یادێکی من تاسە شکێنە گوتم ؛ دامناوە ئەمشەو بێمە ژوانێ گوتی ؛ نایبیسی هەرگیز ئەم بەڵێنە گوتم ؛ خۆزگە لە ئامێزم دەگرتی گوتی ؛ خەونێکی خۆشە،مەیڕەوینە گوتم ؛ خۆ کەعبە کەج نابێ بە ماچێ گوتی ؛ زیاتر لەوە پێ هەڵمەهێنە گوتم؛ یادی "وەفا"دەتپێکێ ئاخر گوتی؛ چەن خۆشە بای ئەو باوەشێنە @Honrave #وەفا
57813Loading...
21
هەرچی لە سەر تۆ گەڕا شاد بوو بە دەوڵەتی ڕووت زولفی شکستە بۆیێ دەستی لە دامەنت دا سەد ڕۆح ئەگەر فیدا کەم ناگەم بە خەتت و خاڵت من نائومێد و مەحرووم هیندوو لە گوڵشەنتدا زولفت لە پێ کەوت و خەت هات بە تەمای قەتڵی دڵ ئاخر بە دەستخەتی خۆت گرتت بە کوشتنت دا ئەی نەوبەهاری خووبی ڕوحمێ بە حاڵی بولبول نەوەک سەرمای هەناسەی لە گوڵ و یاسەمەنت دا ئەی خەت بە زولفی دولبەر تۆ بوویە فیتنەیی دڵ دڵ بێغەم و خەیاڵ بوو هاتی بە گرتنت دا وا تێمەگە عەزیزم کوشتمت و نائومێد بووم دەستم ئەگەر نەگەییێ خوێنم لە گەردەنت دا بە قسەم بکە وەفایی بمرە هەتاکوو ماوی وەسڵی بەقا بە ئایات ئەوا لە مردنت دا @Honrave #وەفایی
5020Loading...
22
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند نەک نمەکگیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند گوڵ بە تۆزی پێتەوە لاف و گەزافی لێ دەدا وا شکور سۆزەی نەسیم هات و ئەویشی لێ ستاند نەشتەری موژگانی تۆ هاتۆتە سەر سەفحەی دڵم هەر خەتێ بوو، غەیری خەتتی سەوزی تۆ، پاکی کڕاند لەشکری ئاهم لەگەڵ جەیشی حەبەش دەعوا دەکا حیرەتم ماوە کە چۆن ئەو دڵبەرە دڵمی ڕفاند؟ بۆ گوڵی ڕووت ماتەمی پەرچەم دەبینێ بۆیە وا ماهی نەورۆزم بە شیوەن وەک محەڕڕەم خۆی نوواند تۆ لە ئەووەڵ گۆی وەفات هێنایە نێو مەیدانەوە ئێستە چەوگانی خیلافت پشتی سەد وەعدەی شکاند تۆخودا قەت غیرەتە بۆ تۆ ئەرێ سەروی ڕەوان گوڵ بەبێ تۆ وا لە باغا خێوەتی خۆی لێ چەقاند؟ با وجوود ئینساف بدەم چاکە، گوڵیش موشتاقتە هەر لە شەوقی تۆیە سەرپۆش و گەریبانی دڕاند هەرکەسێ مایل بە پیرێکە و تەریقێکی هەیە تۆ بە شوعلەی غەم حەریقی وا وەجاخت هەڵگڕاند @Honrave #حەریق
56511Loading...
23
بە هاوین جەستەخەستەی دەردی گەرمام بە زستان دڵشکستەی بەردی سەرمام بەڵاگەردانی باڵات بم ئەگەر چووم فیدای هیندوویی خاڵت بم ئەگەر مام @Honrave #نالی
5227Loading...
24
من سەرم دانا لە ڕێی دڵداریا سامانی چی! سەد هەزارانی وەکوو من بێ سەر و سامانی عەشق @Honrave #عەونی
5763Loading...
25
سەرم بەرزۆ نەکرد گەرچی لە لای تۆ سەرێکم بوو بە سەربەرزی، کەچی چوو کەچم کرد قیبلە بۆ لای بەرزە باڵات سڕم، نەمزانی ئیمانم بە چی چوو سەدان خوزگە بەوەی باڵاکەتی دیت نە عومری من کە بە گەردن کەچی چوو له من "ده‌چم" و له دوستانم "نه‌چێوه!" هه‌موو لاویم دەگەڵ ده‌چم و نه‌چی چوو @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
6294Loading...
26
نا مەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ! تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ! ئەو ھەوەس بازانە جێی متمانە نین ھەر دەزانن گوڵ چنین و بەی ڕنین وا وەرە، دەی وا وەرە نێزیک بە لێم بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵێم: ((مست مستم ساقیا دستم بگیر! تا نە افتادم ز پا دستم بگیر!)) جا کە سەر خۆش بووم بە دەنگێکی نەوی بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی ((بشنو از نی چون حکایت می کند از جداییھا شکایت می کند)) گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز! تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بە سۆز نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون لێم گەڕێ با ھەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانیە شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و ھەشە با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نیە ناڵەناڵی من درەنگە زوو نیە دەردی دووری، دەردی دووری، کوشتمی دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی ئەدی؟! نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم ڕوو لە ھەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم نابینم جێ ژوان و کەونەلانی خۆم شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی چۆن نەناڵی ئەو دڵەی پڕ ھەستی من؟! چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟! چۆن نەناڵی ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟! بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی ھەیە ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە ھەرچی خۆشم ویستووە جێم ھێشتووە ھەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات کەوتمە نێوە وردە داوی رێی نەجات بەکرە شۆفارە ئەوی مووخەی چنیم زێی مەم و زینان وڵاتی لێ تەنیم کەوتمە نێو چاڵی دیلی وەک ((مەمێ)) ((یایە زین)) لە کوێیە ھاواری کەمێ! کوا ((قەرە تاژدین))، ((چەکۆ)) و ((عەرفۆ)) لە کوێن؟؟! بێنە ھانام وەک پڵینگی چنگ بە خوێن ((لاس))ە شۆڕێک بووم غەنیمی دوژمنان ئێستە ئەنگواوم بە تیری چڵکنان وام بە تەنیایی لە نێو خوێنا شەڵاڵ کوانێ عێل و کوانێ ((خانزاد)) و ((خەزاڵ))؟! زۆر لە مێژە نارە ناری منی نەبیست ھەر وەکوو ((شەمزین))، ((شەم)) یلەی خۆش ئەویست وەک ((سیامەند)) ێ لە چۆڵ و بەندەنێ جەرگی لەت کردم پەلی دارەبەنێ شەتڵی جواناوم منی ساردە برین کوا ((خەج)) م تا بۆم بگێڕێ گەرمەشین؟! ((مانگی کانوونی بە چلوان دەرکرام)) وەک ((برایم)) لەو وڵاتە ڕاو نرام کوا ((پەریخان)) بەند و باوم بۆ بڵێ؟! بۆ نەسووتێم نەبمە پۆلووی سەر کڵێ؟! ئەو لە زۆزان، من لە ئارانێ دەژیم کێ دەڵێ ئەمنیش وەلی دێوانە نیم؟! کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم! ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم! ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە ئێستە بمبینن ئەرێ دەمناسنەوە؟ ڕۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپۆنی ورد ھێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد بوومە گەپچاڕ و دەکا گاڵتەی بە من ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چوو بوو لە من ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات! ئەی برای ھاوسەنگەری جەرگەی خەبات! گەر دەناڵێنم، ئەمن پەک کەوتە نیم تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیم کۆششی من زۆر بە جێیە و زۆر ڕەوا چونکە قانوونی تەبیعەت وایە، وا ((ھر کسی کو دور ماند از اصل خویش باز جوید روزگار و صل خویش)) ڕێگە دەبڕم، کوانێ ھەنگاوم شلە ڕاستە بێ ھێزم، دەکەم ئەمما ملە ھەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەھەشت دێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆم چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟ دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە دێم بەرەو زورک و تەلان و کەند و لەند دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند دێم بەرەو پاناوک و ھەوراز و نشێو دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پەسێو دێم بەرەو بەفر و چلوورە و بەستەڵەک دێم بەرەو شێخاڵ و ریچکە و ڕەشبەڵەک دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم دێم بەرەو ھەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم دێم بەرەو ھۆبە و ھەواری باسەفا دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم دێم نەھێڵم بەر ھەڵست و بەرگرم دێم و ھەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب دێم و ناترسم لە پەرژینی بەزی ھەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی تا بمێنێ نووری چاو و ھێزی پێم دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم دێم ھەتا ھەمبێ بڕست و بیر و ھۆش گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش! @Honrave
62515Loading...
27
لە بەختانم سەری کوێستانێ سەنگە لەگەڵ من ئەو چیا سەختە بەجەنگە گوڵان دەسیان لە دەس یەک ناوە ئەمما لە ناو واندا دڵی من بۆ تۆ تەنگە @Honrave #هێدی
5718Loading...
28
#گۆرانی گەوهەرێ/سۆلینا @Honrave
6177Loading...
29
پڕ بە ئامێزی شەوێ هاودەمی ژان و کەسەرم دێ بەرەو کووچەیی یادت لە پڕێکا نەزەرم پێم دەڵێ کووچە: بڕۆ لێرە نەما شۆخی ئەوین بێ‌خەبەر بۆچی دەڕۆی؟ خاک و گڵی ڕێت بەسەرم نییە توانا کە بەرەو دواوە بنێم هەنگاوم سەیرە ئەو ڕێیە کە هاتووم چەنێ سەختە لەبەرم تەرمی خۆزگەی منی داماوە لە کۆڵانی حەزت سەیری هەر شوێنێ دەکەم لیپە لە خوێناو و تەرم چیت لە من کردووە گەر هەست بە برینم ناکەم؟ دەبڵێ: تازەیە خۆ ئێشی نییە زامی گەرم قوڕی ئەم شارە بەسەر کەم لە غەمت؟ بێ بەزەیی من لە شار و گەڕەکی عەشق و ئەوین دەربەدەرم بە خودا ماوە لە دڵ عەشقێ ئەهوورایی گوڵێ بۆنی تۆیە لە غەزەل بۆتە هەوێنی هونەرم من کە میراتگری شەشدانگی غەمی هیجری ئەتۆم بەو بەشەی داوتە بە من تاکوو بڵێی بەختەوەرم "کاوە" گەر شاعێری عەشقە لە سەدەی بیست و یەکا بەرگی ئوستادی غەزەل تۆی کە دووریوتە بە بەرم @Honrave #کاوە_داشبەندی
6164Loading...
30
خەریکم فەرهەنگی تامەکان، کۆ دەکەمەوە..! بۆ تامی ماچ داماوم..! تامێکم پێ نادەی کۆتایی بێت ئەم فەرهەنگە؟ @Honrave #جەهان_عەلیزادە
6283Loading...
31
چاوەکانت مەستی نازە یا لە خەو هەڵساوە یا مەستی مەی یا خوێن ڕژانی عاشقانە مەتڵەبی؟ @Honrave #سابیری ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
64010Loading...
32
#گۆرانی #مەقام @Honrave حەسەن زیرەک #کەمالی
6563Loading...
33
کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی: هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟ لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟ خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد حەریق سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو لە داغی ئەحمەدی دووخانەچی کرد @Honrave #حەریق
67113Loading...
34
خودا ڕەحمێ بەحاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا کە سوڵحی ناکرێ بۆ من، بەدوو سەد مەحکەمەی کوبرا ئەوەندە وەحش و سەرمەستە بەسەر سەد لاشەیی کوژراو وەکوو ئاهووی بەدەست هات و بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا سبەینێ ڕۆژی میزانە دیارە قاتڵم کێیە! لە ناڵی کەوشی تێ فکرن کە ئەمڕۆ پێی بە دڵما نا ئەوا دووبارە قوربانە لەبۆ کوشتاری عوششاقی هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش دەبا زوو ڕێزەڕێزەم کا کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری درگانەکەی لەیلا تەماشای ڕوومەتی تۆ کەم ئەخوێنم سوورەتی والشمس بەیادی زوڵفی پڕچینت لە و اليلی اذا يخشى بەبێ سوود و نەتیجە قانعا وەک نەی ئەناڵێنی لە گوڵ هەرگیز نەبینراوە وەفا بۆ بولبولی شەیدا @Honrave #قانع
7437Loading...
35
تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ @Honrave #حەریق
6369Loading...
36
خودا ڕەحمێ بە حاڵم کەی، له دەست ئەو شۆخه بێ پەروا که سوڵحی ناکرێ بۆ من، به دووسەد مەحکەمەی کوبرا @Honrave #قانع
6389Loading...
37
مەڕوانە پەشێو و لێو بەبارم ، نە کەمم بەرزم لە هەژاریدا چیای سەر بە تەمم هەر کەس لە سەرێکەوە خودا پێیداوە من خاوەنی شەش دانگی کوڵ و دەرد و غەمم @Honrave #هەژار
7128Loading...
38
دڵم چەن تەنگە بۆ چاوت، خەوم نایە بە چاوانی شەوێ دانشتبوم تەنیا، ئە من گریام و خەو گریا بە ڕۆژ کوڵ دەگرێ چاوانم، بە شەو پڕ هەورو بارانم کە دیتی بە سەر و زمانم، ئەمن گریام و شەو گریا لە داخان وێڵی کێوان بووم ، خەیاڵم داوی یادی تۆ هەتا بانگی بەیان یێکڕا ، ئەمن گریام و کەو گریا خەیاڵت بێ کەسم ناکا، وەلێ خەندە و بزەت بۆچی کە دی ناچارە بێ من بێ، ئەمن گریام و ئەو گریا @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
7049Loading...
39
گوێ بداتێ یانەداتێ ئاهوو فریادی دەکەم پێ بزانێ یا نەزانێ من بەدڵ یادی دەکەم @Honrave #مەحوی
69913Loading...
40
#گۆرانی #حەیران وەرە ئازیز/هاوتا ئەسعەد @Honrave
6437Loading...
لە ئەشکەنجەی شکەنجی زوڵفی ئەو بێ وەعدە مورغی دڵ دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا بە تیرێ دوو نیشانە چا نییە ئەی ڕۆحەکەم! شیرین بە غەمزەی، تاقە یەک تیری لە فەرهاد و لە خوسرەو دا @Honrave #نالی
Show all...
2🥰 1
هەموو شەوێ بڕیار ئەدەم لەبیرتکەم ، بۆ بەیانی زوو لەبیرم ئەچێتەوە ئەڵێی بەفرە بەڵێنەکەم کە ڕۆژ هەڵدێ ئەتوێتەوە..! @Honrave #ڕەنج_سەنگاوی
Show all...
👍 2
وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت چۆن ماهی نێو کەمەندم بۆ ڕوویی هەمچو ماهت نەشئەی زوڵاڵی بۆسەم کەی لوتف ئەکەی بفەرمووی تا جان و دڵ فیدا کەم لە شاهڕاهی ڕاهت هەمتایی خۆشە جانا لە ڕەغمی عالەم ئەمما فانی لە وەعز و نسحەت غەرقی یەمی سەفاهەت @Honrave #مەلا_حوسێن_فانی
Show all...
#گۆرانی یاژن/ میران عەلی @Honrave
Show all...
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا، حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیرێ مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لە بەر زار و نەزارێ بوومە وەک پووش دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین خوێنی من حەڵاڵت بێ، نیگارا! زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا @Honrave #مەحوی
Show all...
👍 1
بۆ ماچی دەمی ڕەنگە لە عیشوەی خەمی ئەبرۆی جۆیایی بەقا خۆی لە دەمی تێغی فەنا دا نالی کە غوڵامی مەدەدی زوڵف و برۆتە شاهێکە لە بن سایەی باڵی دوو هومادا @Honrave #نالی
Show all...
👍 2
عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە بەناز ساتێ وەرە دەستێ بنێ سەر قەلبی مەجرووحم خەناوی بێ بە سووری پەنجەکانت ڕەنگی مەرجانە @Honrave #مستەفا_شەوقی
Show all...
👍 3👏 1
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی! لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی کە خزر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی؟ ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشی پرسی بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی! کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ وتی: مۆرت هەیە، ساحێب بەراتی کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم وتی: مەحوی کە میراوی فوڕاتی @Honrave #مەحوی
Show all...
💔 7
بە دڵ گیرۆدە بەو پرچی بە چینم ڕەش و ئاڵۆزە وەک ئەو بەخت و ژینم دڵت گرتم، خەیاڵی خۆت تیا دی خەوت بردم کە لەودا تۆ دەبینم @Honrave #هەژار
Show all...
2🥰 1
دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا؟ فەلەک هەرگیز مورادی مەردومی ساحیب هونەر نادا؟ دەزانێ تا لە شیشەی دیدەما بی، ئەشکئالوودەم! شەرابی جەی لە جاما ڕەونەقی خوێنی جگەر نادا! نەکەن تا لەتلەتم بۆسەی نیهانت ڕاستی ناڵێم بەڵێ قەفقەف هەتا نەی نەیبڕی حاسڵ، شەکەر نادا لە من دانا نەپرسێ با ڕەوش هەرگیز لەڕێی عەشقا بزانێ کیمیا هەرکەس، سەری ببڕن خەبەر نادا @Honrave #سالم
Show all...
2