گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
الذهاب إلى القناة على Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
إظهار المزيد603
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+37 أيام
+430 أيام
أرشيف المشاركات
وردە فەرمایشت ( ٧٧ )
🔹دەڵێن: "گەورە ئاو ئەڕژنێت، بووچک پای تێ ئەساوێت!"
🔹ئەو مەتەڵە کوردییە کۆنە، وانە و دەرسێکی گرینگیی ڕەفتارناسی و بەڕێوەبەرایەتیی تێدایە!
🔹سەرمەشق و نموونەکان لە دونیای نوێشدا هەر وەک ئەزموونی پێشینیان بە پێویستێکی کۆمەڵگە پێناسە کراون!
🔹نەک هەر لە دونیای منداڵاندا، بەڵکوو لە نێو گەورەکانیشدا، ئەرکێکی گرینگە بۆ ئەوانەی نموونە و سەرمەشقن.
🔹بۆیە سەرمەشقەکان دەبێ وشیاری ڕەفتاری خۆیان بن و بزانن کەسانێک هەن لاسایی کرداری ئەوان دەکەنەوە! چ چاک، چ خراپ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٦ )
🔹دەڵێن: "بەرد لە جێی خۆیدا سەنگینە!"
🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت: مرۆڤ لە شوێنێکدا خاوەنی ڕێز و حورمەت دەبێت کە خەڵکی ئەوێ بیناسن. بۆیە کاتێک بڕواتە جێگەیەکی تر کە نەیناسن دەبێت ھەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر بکات بۆ ئەوەی ئەو ڕێز و حورمەتەی دروست کاتەوە و بناسرێت.
🔹لە جیهانی ئەوڕۆدا کە پێوەندییەکان بە پێ کەرەسەی بڵاو کردنەوە زۆر پەرەی سەندووە، لەوایە کەسێک لە شوێنێکیش نەبێت بەڵام خەڵک لە دووریشەوە بیناسن!
🔹کەوایە گرینگ ئەوەیە مرۆڤ، تێگەیشتوو و بەکەڵک بێت، ئەوجارە، لە هەر شوێنێک بێت ناسینی ماوەی زۆرێ پێناچێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٥ )
🔹دەڵێن: "ماڵ و ژن"!
🔹واتا ماڵ. بە بێ ژن، ماڵ نیە. ئەوە قسەیەکی نەستەق و ڕاست و بە جێیە، هەروا کە ماڵی بێ پیاویش ماڵ نییە!
🔹لەراستیدا ئەو قسە بەو مانایە ماڵ و کۆمەڵگەیەک کە ژن شان بە شانی پیاو ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی و پەروەردەیی نەگێڕێت، ماڵ نییە و کۆمەڵگەیش نییە!
🔹بە پێ دەسکەوتەکانی کۆمەڵناسی دونیا هەرچێ بەرەو ئازادی و سەربەستی بڕواتە پێشەوە، ڕۆڵی ژنان پتەوتر دەبێت و ژنانەیی، بە مانای هێمنایەتێ، ئارامش و دووری لە توندوتیژی زیاتر دەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٤ )
🔹دەڵێن: " کابرا دەرەقەت کەر نایێت کۆپان ئەکوتێت"
🔹بەڕاستی زۆر لە خەڵکی کۆمەڵگەی ئێمە واین؛ ئەگەر بە دەست زۆردارێکەوە وەڕەز بین و زۆرمان پێدا نەشکێت، دێقەدڵی خۆمان بەسەر کەسێکی ناتەوانتردا خاڵی دەکەینەوە!
🔹ئەو بۆچوون و ھەڵسووکەوتە زەرەری زۆری گەیاندووە بە پێوەندییەکانمان و تێکدانی دۆستایەتی و خۆشەویستی نێوانمان
🔹خۆزگە هەر شتێک و هەر کەسێکمان لە شوێنی خۆیدا بدیایێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
انسجام درونی و حمایت تهران؛
پیشنیازهای توسعە کردستان!
سید هاشم هدایتی
۱.سالیانی است از میان گفتمان های رایج، "گفتمان توسعه" را برای فعالیت های علمی _ پژوهشی و مدنی خود برگزیده ام و بر این باورم در شرایط کنونی، گفتمان توسعه از هر گفتمان دیگری برای کردستان مهمتر، اثربخش تر و البته مورد نیازتر است! از این منظر یادآوری چند نکته را ضروری می دانم:
۲. تجربه بیش از سه دهه برنامه نویسی توسعه، پس از انقلاب، نشان می دهد که گفتمان توسعه می تواند به مثابه استراتژی "برد _ برد" برای موفقیت و رضایت طرف های مختلف باشد؛ از یک سو با رشد شاخص های توسعه در منطقه، به ویژه افزایش حجم سرمایه گذاری و به تبع کاهش نرخ بیکاری در کردستان موجب رضایتمندی مردم. بخش خصوصی و نهادهای عمومی و مدنی شود و از دیگر سو با افزایش ضریب امنیت پایدار در منطقه موجب رضایت حاکمیت شده و در نهایت بخشی از اعتماد از دست رفته متقابل بین حاکمیت و مردم بازسازی شود!
۳. در کنار ده ها عامل موثر در فرایند مدیریت توسعه، از قبیل: نگرش استراتژیک، سرمایه های پولی و انسانی و تکنولوژی مناسب، وجود دو عامل به مثابه شروط لازم به صورت پڕ رنگ خودنمایی می کنند:
اول انسجام درونی کلیه نیروهای کردستان اعم از مدیران دولتی، عمومی. بخش خصوصی و نهادهای مدنی تا فعالان عرصه های فرهنگی و اجتماعی و جناح های مختلف فکری و سیاسی،
دوم حمایت مدیران، نهادها و سازمان های مرکزی مستقر در تهران از روند توسعه در کردستان.
۴. تجربه بیش از چهار دهه گذشته به وضوح نشان می دهد که اختلافات درونی بین مدیران دولتی، نمایندگان مجلس. شوراهای شهر و روستا، بخش خصوصی به ویژه اتاق های بازرگانی و اتاق ها و اتحادیه های تجاری و تولیدی، ذیل هر عنوانی به ویژه جناح بندی های سیاسی کشوری، همواره از موانع پیشبرد برنامه های توسعه در منطقه بوده است و برعکس به نسبت وجود انسجام نسبی درونی، موفقیت هایی در مقاطعی محدود و معدود حاصل شده است.
۵. از دیگر سو هرگاه وجود نیروهای دلسوز کُرد در مرکز و رایزنی ها و پیگیری های ایشان در پایتخت توانسته باشد با برقراری ارتباط معقول و اثربخش با مراجع قدرت و تصمیم گیرندگان در تهران ایفای نقش کنند، اثرات آن بر روند توسعه مشهود بوده است. انکار نمی توان کرد متاسفانه در غالب مقاطع و در دوره های مختلف این حمایت کمرنگ بوده، و درگیری های درونی نیروهای کردستان نیز به مثابه مستمسکی برای تدام روند بی توجهی مرکزنشینان به توسعه کردستان مورد استفاده مخالفان توسعه کردستان قرار گرفته است.
۶. مقطع کنونی نیز، از این قاعده مستثنی نیست. هواداران واقعی توسعه کردستان باید این مهم را دریافته باشند که با دعواهای حاشیه ای و درگیری های جناحی آب به آسیاب مخالفان توسعه کردستان می ریزند! لذا به عنوان یک عضو کوچک جامعه مدنی کردستان خاضعانه از همه نیروهای فکری، متخصص و اجرایی و فعالان سیاسی و مدنی و فعالان اقتصادی به ویژه نماینده ارشد دولت و نمایندگان جناح های مختلف سیاسی در منطقه، درخواست دارم که " گفتگو و رایزنی و همفکری" را جایگزین جدل های بی نتیجه جناحی و صنفی در فضای رسانه ای کرده و با طراحی "نشست های هم اندیشی توسعه کردستان" و برنامه ریزی " حلقه های مستمر و وسیع گفتگو"، با مشارکت همه صاحبان فکر و اندیشه. از هر جناح و دسته و گروهی، دغدغه مند " توسعه کردستان" باشند. تردید نکنید در آینده عملکرد شما نیز همچون گذشتگان مورد ارزیابی مردم قرار خواهد گرفت! مردم منتظرند نتایج گفتگوهای درونی شما را در عمل بر فرایند توسعه کردستان مشاهد کنند.
۷. انتظار می رود با اتکای به عقلانیت و حس همبستگی و دلسوزی، اندیشه منحط "حذف رقیب" و " انحصارگرایی" را از خود برانید و با تشکیل تیم های تخصصی و اعزام آنان به سازمان های مرکزی اثرگذار در فرایند مدیریت توسعه در پایتخت، و ارایە طرح های استراتژیک و تحول دهنده اقتصادی، زمینهساز حرکت کردستان در مسیر توسعه باشید. تردیدی نیست گماردن مدیران ناکارامد مانعی جدی در مسیر پیشرفت کردستان است. کردستان، مدیران توسعه گرا می خواهد مردم کردستان نیز نگران توسعه منطقه و اشتغال خیل عظیم جوانان بیکارشان هستند و نه به کرسی نشستن وابستگان به فلان و بهمان جناح!
@sirwan_weekly
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٣ )
🔹دەڵێن: "چ کەرەکە بوەیتە لای بارەکە، چ بارەکە بوەیتە لای کەرەکە"
🔹ئەو مەتەڵە لە بێ دیقەتی کۆمەڵگەی ئێمەوە سەرچاوەی گرتووە کە زۆر ئەهلی موحاسیبە و ئەژماردە کردن نین و بە کارامەیی گرینگی نادەین!
🔹جا چۆن تۆفیری نیە؟ دەبێ بڵێین کە زۆریش تۆفیری هەیە!
🔹بۆ ئەوەی بارەکە ببەینە لای کەرەکە دەبێ تووشی ڕەنج و هەزینەی زۆرتر ببین، لە کاتێکدا بێ کەمترین ڕەنج و هەزینە دەتوانین کەرەکە لێخوڕین و بیبەینە لای بارەکە!
🔹کارامەیی یەکێکە لە پێوەرە گرینگەکان بۆ هەڵسەنگاندنی سەرکەوتن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٢ )
🔹دەڵێن: بە هاتنی گوڵێک بەهار نایێت!
🔹ڕاستە! ئەوە حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە، بەس ئەگەر ئەو وتەیە بۆ ناهومێد کردنی من و تۆ بەکار نەبرێت!
🔹بۆیە دەڵێم: ڕاستە بە هاتنی گوڵێک بەهار نایێت، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت؛ هاتنی بەهار بە گوڵێکەوە دەست پێ دەکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧١ )
🔹دەڵێن: " بە هەڵوا هەڵوا دەم شیرین نابێت!"
🔹هەموومان ئەوە دەزانین؛ وەعد و بەڵێنی خاڵی و دوور لە عەمەل هیچ خێرێکی بۆ خەڵک نییە!
🔹بەس تەنیا ئەوە جێی سەرسووڕمانە کە هەندێ خەڵک، پاش دەیان جار بیستنی بەڵێنی پووچ و درۆ چۆن هێشتا فریوی درۆزنەکان ئەخۆن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٠ )
🔹دەڵێن: "کابرا ئاو لە هاوەن دەکوتێت!"
🔹کاتێک کاری بێ فایە ئەنجام بدەیت و بڕۆی بەدوای کارێکدا و هەر بە ئامانج ناگەییت، ئەو مەتەڵە بەکار دەبرێت!
🔹بەڕاستی لە ڕۆژگاری ئێمەدا ئیسرار و پێداگری بۆ گۆڕینی هەندێ کەس و هەندێ سیستەم و دەسەڵات، نموونە و گەوای ئەو مەتەڵەیە!
🔹دوور بگرین لە کاری فؽڕۆ و بێ فایە!
س.ه.هیدایەتی
tme/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٩ )
🔹دەڵێن: "نان بخە بەر سەگ، مەیدە بە سپڵە!"
🔹 بەڕاستی قسەیەکی بەجێیە.
🔹خزمەتکردن بە سپڵە، دەبێتە باییس دڵنیگەرانی چاکەکار، هەندێ جاریش ڕێگەی خێر دەبەستێت و هەستی خێرخوازی لە مرۆڤدا دەکوژێت!
🔹بێ گومان کۆمەلگەی خێرخواز دوورە لە سپڵەیی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٨ )
🔹دەڵێن: "لە ئاسیاو زۆری پێ چووە دەیەوێت لە ڕێگا قەرەبووی بکاتەوە!"
🔹 هەندێ جار کابرا بۆ کارێک بەرنامەڕێژی ئەکات، بەڵام وەختی بەڕێوە نابات و تووشی کێشە و دواکەوتن دەبێت، ئینجا دەیەوێت لە هەنگاوە دواییەکاندا قەرەبووی کەمکارییەکانی پێشووی بکاتەوە!
🔹زانستی بەڕێوەبەرایەتی و ئامانج دانان دەڵێت؛ هەر قۆناخێک لە ئیش و کار وەختی پێویستی خۆی دەوێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٧ )
🔹دەڵێن: "خاسیکەرە، قوڕ بە سەرە!"
🔹لە کۆمەڵگەیەکدا کە هەندێ کەس قەدری چاکە نەزانن و قەدرناسی خزمەتی خەڵکی تر نەبن، چاکەکاران خۆیان بە ڕەنجەڕۆ دەزانن.
🔹 ئەوە دەردێکی گرانە کە چاکەکاران بەو ئاکامە بگەن کە بڵێن:" بریا هەرگیز چاکەمان نەکردایە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٦ )
🔹دەڵێن: "سەر سافۆڵە، بن کرمۆڵە!" واتا سەیری مەکە ڕواڵەتی ڕێک و پێکە سەیری بنچ و ناوەڕۆکی بکە کرمۆڵ نەبێت!
🔹ئەو مەتەڵە سەرزەنشتی زاهیر بینی خەڵک ئەکات!
🔹لەڕاستیدا هۆکاری زۆر لەو تەنگ و چەڵەمەی لە کۆمەڵگە تووشی دەبین ئەوەیە کە چاو لە بن و ناوەڕۆک ناکەین و قەزاوەتەکانمان زیاتر بە چاوە و بە زاهیرە و بە ڕواڵەت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٥ )
🔹دەڵێن: " خۆت بدە لە ئاو بەڵام لە پردی نامەرد مەپەڕەوە!"
🔹 لە فەرهەنگی کۆنی کوردەواریدا، پیاو بە پێوەری مەردایەتی دەژمێردرێت. ئێستەیش هەندێ کەس هەر وا بیر دەکەنەوە
🔹 بەڕاستی لەو ڕۆژگارەیدا کە زۆر لە ژنەکان لە پیاوەکان مەردترن، پێناسەی مەرد و نامەرد! زۆر سەختە. وانیە؟!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٤ )
🔹ئەیژن: "دایک ببینە و کەنیشک بخوازە!"
🔹یادی بە خێر ئەو سەردەمانەی دایک سەرمەشقی کچ بوو.
🔹ئێستا ئەوەندە سەرمەشق زۆرن کەس نازانێت کێ لە کێ ئەچێت.
🔹ڕاستەکەی ئەوەیە؛ لەو ڕۆژگارە ئاڵۆز و سەرلؽشێواوەدا ئەو مەتەڵە باوی نەماوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٣ )
🔹ئەیژن: "دار هەڵبگریت سەگی دز دیارە!"
🔹ڕاستە لە کۆمەڵگەیەکی بێ قڕە و دوور لە کێشە، نەک هەر دزی بەڵکوو هەر شێوە خیانەتێک ئەبێتە باییسی ئێسترس و ئاڵۆزی ڕەفتاری مرۆڤ.
🔹بەڵام لە کۆمەڵگەی نائاسایی ئێمەدا ئەوەندە دزی زۆر بووەو کەس تۆڵەی دزیەکەی لێ نەسێنراوەتەوە، دزی هەرچێ زۆرتر و گەورەتر بێت دزەکان زیاتر لە خۆیان دەردەچن و ترس بە لایانەوە بێ مانایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٢ )
🔹دەڵێن: "ڕیش کە بوو بە ڕیش دەبێ شانەی بۆ هەڵبگریت!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کاتێکە کە دەڵێن ئەو کارە قەوماوە و هیچی پێ ناکرێت، بتھەوێ و نەتھەوێ دەبی چارەسەری کەیت.
🔹بەڵام مانای ئەو مەتەڵە بەرەو ئەويش دەچێت کە بڵێت تا پێتان ئەکرێت مەیەڵن شتێک ڕوو بدات، کە ڕووی دا ناتوانن خۆتانی لێ بکشێنەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦١ )
🔹دەڵێن: " بۆیە پێت دەڵێم لالە چۆلەکەم بۆ بگریت!"
🔹ئەوە دڵتەزێنترین وتەی ڕاستی کۆمەڵگەی ئێمەیە!
🔹بەداخەوە زۆربەی زۆرمان واین، وە تا کەسێک قازانجی بۆمان نەبێت ڕێزی لێ ناگرین!
🔹 ئەڵبەتە بگرە هەندێ کەس وا نەبن وەک دایک و باوک، کە لە منداڵەکانیان چاوەڕوانی قازانجیان نیە!
🔹نازانم! بڕیاردان زۆر سەختە!
ئێوە ڕاتان چیە؟
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٠ )
🔹ئەیژن: "کاورا ئەوەنە بەختی ڕەشە بچێت بۆ سیروان وشک ئەوێت!"
🔹ئای لەو خورافاتەی! شتی وا چۆن دەبێت! دروستی ئەوەیە بڵێین: "بەختی ڕەش" هەبوونی بۆ کەس نیە
🔹ڕاستیان وتووە؛ ژیان تێکڵاوێکە لە ڕووداوی زۆرەکی و دەرەتان.
🔹بەڵام ئێمە تەنیا بەرپرسی ئەو بەشەی لە کردەوەی خۆمانین کە دەسەڵات و دەرەتانی ئەنجامدانیمان ببێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
